لە میانەی ڕێوڕەسمی ناساندنی فەرماندەی نوێی ئەرکانی گشتیی سوپای ئەو وڵاتە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لە سەر پێویستیی گەیشتن بە تەواوی ئەو ئامانجانە کردەوە کە لە شەڕەکەدا دانراون.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئیرادەی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی و گرووپە بە وەکالەتەكانی، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە هەموو توانایەكەوە بۆ بڕیاردان و بەدیهێنانی سەرکەوتن لەم ڕێبازەدا کەڵک وەردەگرێت.
ناتانیاهۆ لە وتارەکەیدا ڕۆحی شەڕانگێزی، هێزی یەکلاکەرەوە، کۆڵنەدان، متمانە بەخۆبوون و هەستکردن بە ڕاستودروستی وەک هۆکاری سەرەکی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل هێنایەوە.
هەروەها ئاماژەی بە پاڵپشتیی ئەمریکا بە تایبەت لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پاڵپشتییە دابینکردنی چەکی گرینگ بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی ئیسرائیل لەخۆ دەگرێت.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣
@avatodaykurdi