خۆشمەوێیت، ئەزانم ملیۆنێک جار پێم وتوویت، بەڵام بەڕاستی بەڕاستی مەبەستم ئەوەیە کە من ئاشقی هەموو سوچێک لە سوچەکانی تۆم، هەموو بەشێک بە لەبەشەکانی تۆم، هەموو وردەکاریەک لە وردەکاریەکانی تۆم، هەرگیز هەستم بە خۆشی نەکردووە وەک ئەوەی هەستی پێ ئەکەم کاتێک کە پێکەوەین، کاتێک کە گوێم لە قسەکانت ئەبێ، یان کە نیگایەبۆم ئەکەی، یانیش کە زەردەخەنە ئەکەی، یان کاتێک کە بەیانیان لەخەو هەڵئەسی چاوەکانت ئەکەیتەوە، ڕوناکییەکەم بۆ دا ئەگیرسێنی، تەنانەت گەر لە تاریکترین ڕۆژەکانیشمدا بم، خۆشمەوێت،