یادەوەری🌱 𓏺 @y4dawari Channel on Telegram

یادەوەری🌱 𓏺

@y4dawari


ڕێگەم بدە لەبیرم بچیتەوە🌱 𓏺

𝙾𝚆𝙽𝙴𝚁 :

یادەوەری 🌱 𓏺 (Kurdish)

ئەم کەناڵە کە بۆ یادەوەری 🌱 𓏺 لە تەلیگرامە. "y4dawari" ناوی کەناڵەکە. ئەم کەناڵە چییە؟ کییە؟ لە هۆی کییە؟ یادەوەری 🌱 𓏺 تێیدا ببینیت کەناڵەکەی نێوانگرەی چەندین تا بەشەی وێنە، ویدیۆ، و مەزنی. ئەم جۆرە کەناڵە خەڵکانی تریش دەکات بۆ بڕیاریکردنی کاتێکی بۆشایی و لەسەر وەشانەکانی نوێتر. بەردەستە بۆ هەموو لە L تەلەفۆن و کۆمپیوتەرێکدا.

یادەوەری🌱 𓏺

04 Nov, 23:53


لم يكن لدي أمل في الحصول إليك ولكن مازلت أحبك🖤.

یادەوەری🌱 𓏺

04 Nov, 22:22


یارەکەم تۆش بێدەنگ بونت حیکایەت و ڕۆمانێکە.

یادەوەری🌱 𓏺

03 Nov, 23:14


من ناتوانم وەکو پیکاسۆ وێنه و بۆ بكيشم ، وه ناتوانم وەک حافظ و مەولانا شيعر بڵێم ، یان وەک فروغ هەستەكانم له وشەكاندا بڕێژم ، ناتوانم به جوانی شپۆن پیانۆو بۆ بژەنم و وەک بيتهۆڤن بە سەمفونیا سەرسامکەرەکان دروست بکەم ، من ناتوانم وەک ناپلیۆن به پشتیوانی عیشقت وڵاتەكان داگیر بكەم، یان وەک فەرهاد کێوت بۆ هەڵبکەنم ، دەنگم خۆش و دڵگیر نییه تا گۆرانيت بۆ بڵێم ، بەڵام ئەتوانم وەک مەجنون عاشقت بم وەک دارتاش بنیادنەری شادیەکانی تۆبم بە جوانی داڤینچی خەنده بۆ لێوەکانت بکێشم و وەک کەناسەکان خەمەکانو کۆبکەمەوە و فڕێی بدەمە دەرەوە ، من ئەتوانم وەک خۆم بم ، ئەتوانم بە دەستی خاڵیەوە تەمەنێک خۆشم بوێی ئازیز'م🤎

یادەوەری🌱 𓏺

03 Nov, 00:38


ئەڵێن•••
ئەگەر شتێکت خۆش ویست لێیگەرێ بروا ئەگەر گەڕایەوە هی تۆیە" بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە گەر شتێکت خۆش ویست بە دوایا بڕۆ بە هەموو توانات هەوڵی بؤ بدە ، بجەنگە بۆی هەتا ئەگەر هەموو ئاماژەکانی گەردوون وتیان ئەو بۆ تۆ نییە!

یادەوەری🌱 𓏺

31 Oct, 12:36


بمێنەوە .. برینەکانی من بێ حزووری تۆ چاک بوونەوە ڕەت ئەکەنەوە🤎.

یادەوەری🌱 𓏺

27 Oct, 19:09


تۆ تەنانەت شایەنی ئەوەش؛
نیت کە ئیتر لە یادەوەری'مدا بوونت هەبێ،

یادەوەری🌱 𓏺

25 Oct, 12:43


بەجەهەنەم هەر قسەیەک لە غایب بونمان دەکرێت.

یادەوەری🌱 𓏺

24 Oct, 12:34


یوم من الأیام کانَ وعدك إن تبقى معي مهما حدث ها أنت قد ذهبت فعد ليس من أجل شوقي الذي تمادى علي بل من إجل وعدك لي.

یادەوەری🌱 𓏺

14 Oct, 16:26


لەگەڵ هاتنت؛
عەتری خۆشەویستی بڵاوبۆوە بەنێو ژیانمدا،

یادەوەری🌱 𓏺

14 Oct, 13:30


ڕۆژێک ئازیزی ڕۆژێک بێگانەی لێت تێناگەم کامیانی.

یادەوەری🌱 𓏺

06 Oct, 20:47


ئەو هەورەی هات بۆ لێڵی خەیاڵم
نەیدی پەروانەی سەری عەوداڵم
ئەو سیا بایەی مەرامی زیخ بوو
کوێربوو لەمەڕ نیگرۆی کەژاڵم.

یادەوەری🌱 𓏺

03 Oct, 17:27


من ئەگەر گۆزەکەی دڵم پڕ نەبێت لە خۆشەویستی ئەوا لەم شارە دڵ ڕەقە ئەبووم بە بەردێک ، وەک هەموو ئەو بەردانەی ناویان ناوە مرۆڤ.

یادەوەری🌱 𓏺

30 Sep, 13:30


وەفایی دەڵێت؛
وەرەوە بە شەرتی جاران ڕۆژی سەد جار فیدات بم،

یادەوەری🌱 𓏺

26 Sep, 22:13


هەموو شتێک لەیادمایە' ئەو گۆرانیانەی کە دڵخوازمان بوون' ئەو ڕێگا درێژانەی کە لەگەڵ تۆو دەنگی تۆ ئەبوون بە ڕێگایەکی کورت کە من هیوام ئەخواست ئەم ڕێگایە هەرگیز کۆتایی نەیەت' وەلێ ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە' تۆ نەمایت و من و ڕێگایەکی درێژ و گۆرانیەکان تەنها ماینەوە..

یادەوەری🌱 𓏺

24 Sep, 17:30


من ئیتر تۆم تێپەڕاند،
ئەمە غەمگینترین سەرکەوتن بوو🌻.

یادەوەری🌱 𓏺

23 Sep, 12:13


خۆت پێم بڵێ.. له كوێیت؟

بەناو خۆمدا ئەگەڕێم و ناتدۆزمەوه ئەچمەوه سەر یادگارییەکانت و ئەبینم بوونەتە خۆڵ له وێنەكاندا بۆت ئەگەڕێم و له هیچیاندا نیت به چرایەکەوە ژێر بانی شەوت بۆ ئەگەڕێم و ناگەمە لات پەردە لەسەر بەیانیەکان لائەبەم و هیچیان وەک جاران تۆیان پێ نییه ئێوارەکان دانه دانه ئەپشکنم زەردەپەڕی هیچکامیان نامباتەوه سەر ڕەنگی چاوی تۆ،
تۆ که ئەوکات لە هەموو جێ بوویت ئێستا لوتف بکه و پێم بڵێ.. له كوێیت،

| هێمن قەرەداغی؛

یادەوەری🌱 𓏺

23 Sep, 01:07


من و تۆ چیڕۆکێک و وێنەیەکین,ئەوانیتر هەرچەندە
سەیری بکەن و بیخوێنەوە هەرگیز لێی تێناگەن🌻.

یادەوەری🌱 𓏺

20 Sep, 22:37


هەندێ گۆرانی هەن دەتوانن بەهانەی غەمت پێ بگرن و غەمبارت بکەن،
بەشێوەیەک کە پەشیمانیش نەبیتەوە و زیاتر و زیاتر
هەست بەو ئازارە بکەیت کە بۆیت ڕادەکێشێ.