زانکۆلاین :: ZankoLine @zankoline_12 Channel on Telegram

زانکۆلاین :: ZankoLine

@zankoline_12


چەناڵێك تایبەت بۆ دەرچوانی پۆلی 12
ڕێگایەك بەرەو زانکۆ
ئاشنابوونی سەرجەم بەشەکان
کەمترین کۆنمرەی سەرجەم بەشەکان

زانکۆلاین :: ZankoLine (Kurdish)

زانکۆلاین یەکێکە لایکەرێک بۆ دەرچوانی پۆلی 12 ی زانکۆ. ئەم چەناڵەیە لایکەرێکە بۆ ئاشنابوونی سەرجەم بەشەکانی زانکۆ و بەرەو زانکۆ. ئەم چەناڵەیە بەردەوامی کۆنمرەی کەمندی بۆ سەرجەم بەشەکانی زانکۆ دەدات. ئیمکانیتەکانی زانکۆلاین دەکات کە هەڵبژێریت دەکەیتەوە و لەسەردانی ئەو بەشانەی دەتەوێت زانیارییەکانی کردن پێبکەیت. گرۆپی زانیاریی ڕێنویسییەکان بڵاودەکات بۆ خزمەتکردنی دەرچوونەکانی پۆلی 12 ی زانکۆ. ئەگەر زانیاری زیاتری دەتەوێت، زانکۆلاین چیابن باکرێت!

زانکۆلاین :: ZankoLine

20 Dec, 10:17


چۆن جەماعەت

زانکۆلاین :: ZankoLine

07 Dec, 07:20


گەنجینەک لە هەڵبژاردنی کیمیا

چرایەک بۆ گەیشتن بە کۆلێژی دڵخوازت

لێرەوە ڕێگای نمرەی تەواو ئەدۆزیتەوە باشترین بانکی کیمیا لە تەواوی کوردستان

نایابترین بانکی وانەی کیمیا

ئەمساڵ تەواو جیاواز دەبێت بۆ ئێوە

چیتر نیگەرانی بانکی پرسیار مەبن لەوانەی کیمیا

ئەم بانکی پرسیارە چارەسەری هەمووشتێکە

پرسیاری پێداچوونەوە کەرت و بەند

پرسیاری فکری جوان و مەنهەجی

پرسیاری تێکەڵکێشی بەندەکان

دەقە فەرامۆشکراوەکانی کتێب

سەرجەم فکرەکانی کتێبی ڕاهێنان

چەند ئەسیلەیەکی هەڵسەنگاندن

هاوشێوەی تاقیکردنەوەی وزاری

بەم زوانە چاوەروانبن

زانکۆلاین :: ZankoLine

03 Dec, 17:14


"وەرگرتنی قستى پارەی خویندنی (پاراڵێڵ) و (ئێواران) دوادەخرێت"

وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیارێکى گرنگ لە بەرژەوەندى خوێندکارانى پارالێل و ئێواران دەردەکات

د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا.

لە گشتاندنێکدا کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوەو ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە تیایدا هاتوە؛ بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان/ خوێندکاران و داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی موچەی موچەخۆران و شایستە داراییەکانیان، بڕیارماندا بە: دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە پارالێل یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن.

هەر لە بڕیارەکەدا هاتوە؛ پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتوی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە رەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.

زانکۆلاین :: ZankoLine

03 Dec, 16:34


بەپەلە ...

ئەمشەو وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەواڵێکى دڵخۆشکەر بۆ خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆکانى کوردستان بڵاو دەکاتەوە.

چاوەڕوان بن نوێدەکرێتەوە ...
پەیجی سەرەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا
ئەگەری ئەوە هەیە داشکانی زیاتر برکرێ

زانکۆلاین :: ZankoLine

27 Nov, 11:33


لەچەندین زانکۆ خوێندکار هەیە
هێشتا داخیلی وەرنەگرتووە
بەهۆی نەبوونی ژووری مانەوە

لەبەشێک زانکۆش قوتابیان
بەپێوە دەوەستن و بەهۆی ڕێژەی زۆری قوتابیەکانی

هەمووشتێک زیادکردنی کورسی نییە
دەبێت بیر لەهەمووشتێک بکرێتەوە

زانکۆلاین :: ZankoLine

27 Nov, 10:04


ئاگاداری بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراوی زانکۆی سلێمانی سەبارەت بە بەشە ناوخۆیییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

https://univsul.edu.iq/ku/announcements/2024/11/26/6657/?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR06YJsNEI0OhOYxYysnp2ZkRAtBVylgVpcmry0hjBGzGWkE_VDieeFEHUc_aem_sLord6oPv9PUmnF4zvGDQA

زانکۆلاین :: ZankoLine

27 Nov, 04:06


ئاگاداری
داوا لەو خوێندکارانە دەکەین کە ناویان لەو لیستەی سەرەوەدا هەیە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە بکەن و دەست بە مامەڵەی وەرگرتنیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە

زانکۆلاین :: ZankoLine

27 Nov, 04:06


پڕکردنەوەی کورسی بەتاڵ
ئاگاداری
داوا لەو خوێندکارانە دەکەین کە ناویان لەو لیستەی سەرەوەدا هەیە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە بکەن و دەست بە مامەڵەی وەرگرتنیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە

زانکۆلاین :: ZankoLine

27 Nov, 04:06


ئەنجامی سکاڵاکان
ئاگاداری
داوا لەو خوێندکارانە دەکەین کە ناویان لەو لیستەی سەرەوەدا هەیە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە بکەن و دەست بە مامەڵەی وەرگرتنیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە

زانکۆلاین :: ZankoLine

27 Nov, 04:06


ئاگاداری
داوا لەو خوێندکارانە دەکەین کە ناویان لەو لیستەی سەرەوەدا هەیە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە بکەن و دەست بە مامەڵەی وەرگرتنیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە

زانکۆلاین :: ZankoLine

26 Nov, 10:49


هەواڵێکى دڵخۆشکەر بۆ ئەوانەى ناویان لە هیچ شوێنێک نەگەڕاوەتەوە ...

وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ (698) خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەرگرتنى (698) خوێندکار/ قوتابى دیکە لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ رادەگەیەنێت.

دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له‌ پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کرەوە، لەئەنجامدا (698) قوتابى/ خوێندکارى دیکە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) گەڕایەوە.

بۆ بینینى لیستى ناوەکان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:

https://drive.google.com/file/d/1xMZvIb9LYJenl_i26PXmZ6ybajL51al6/view?usp=sharing

زانکۆلاین :: ZankoLine

25 Nov, 21:40


ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکەینەوە کە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتووەتەوە و ئەوانەی دەرچووی ساڵانی پێشووترن و دەیانەوەێت درێژە بە خوێندنی زانکۆ بدەن، ئێستا دەتوانن ڕاستەوخۆ داواکاری پێشکەشی ئەم بەشانەی خوارەوە بکەن:
١. فاکەڵتیی پەروەردە:
بەشی زمانی کوردی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
بەشی زمانی عەرەبی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
بەشی  پەروەردە و دەروونزانی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
بەشی پەروەردەی ئاینی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
بەشی جوگرافیا (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
بەشی مێژوو (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
٢. فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیى وزانستە وەرزشییەکان، خوێندنی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران):
بەشی پەروەردەی وەرزش (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
بەشی زانستى وەرزش بۆ تەندروستى و بەجێهێنان (زانکۆلاین، پارالێل)
٣. فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان:
بەشی کارگێڕی کار (ئێواران)
تێبینی:
١. ئەو خوازیارانەی کە وشەی بەکارهێنەر و کۆدی زانکۆلاینیان هەیە دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە بکەن.
٢. ئەو خوازیارانەی کە ساڵانی پێشوو پۆلی دوازدەی ئامادەییان تەواوکردووە و کۆدی زانکۆلاینیان نییە، ئەوە دەبێت بۆردی نمرەکانی پۆلی دوازدەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەکانیان وەرگرن و بیبەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان لە پارێزگاکانیان بە مەبەستی ڕاستاندن و وەرگرتنی کۆدی زانکۆلاین.
٣. خوازیاران دەتوانن لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤وە تاکو ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی کۆیە فۆرمی ئەو بەشە وەربگرن کە خوازیارین.
٤. دوای ئەو وادەیەی سەرەوە هیچ داواکارییەک وەرناگیرێت و هیچ فۆرمێک وەرناگیرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی کۆیە

زانکۆلاین :: ZankoLine

24 Nov, 20:58


هیچ شتێک بەقەد ئەوە دڵتەنگی نەکردم ، فۆرمم نەناردبوو بۆتەڵەبەیەک ، پێی نەوتووبوومەوە بینێرە بۆم ، زۆر دڵتەنگبووم بەس واللە زۆر بەرێزبوو الحمدللە ئەمشەو کێشەکەی چارەسەرکرا و ناوی هاتەوە

زانکۆلاین :: ZankoLine

24 Nov, 20:28


کورسی زیادکردن
دەبوو داخیلیش زیادبکەن
بەداخەوە

چەندەها تەڵەبە جێگایان نییە ئەوە پارالێل هەڕ باسناکەم

زانکۆلاین :: ZankoLine

22 Nov, 08:10


ئاگاداریەک بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم

وێڕای پیرۆزبایی لە خوێندکارانی ئازیزی قۆناغی یەکەمی زانکۆمان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە ڕۆژی یەک شەممە ڕێککەوتی ٢٤-١١-٢٠٢٤، سەردانی بەشەناوخۆییەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێبوون کە هاوکات ڕۆژی دەستپێکردنی دەوامی فەرمییە.

لەگەڵ ڕێزدا..
فەرمانگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران
زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆلاین :: ZankoLine

21 Nov, 18:47


زانكۆی سلێمانی
ئاگاداری خویندکارانی قۆناغی یەکی دەرەوەی شاریی زانکۆی سلیمانی ئەو خویندکارانەی دەیانەویت بەشەناوخۆی وەر بگرن بە پیی ئەم خشتەیە سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەناوخۆیی کە لیژنەی دابەشکردنی بەشەناوخۆی کوران لە بەشەناوخۆیی (بیدی٦) و لیژنەی دابەشکردنی بەشەناوخۆی کچان لە ( جیدی ٤ ) دا ئەنییشن.

یەک شەمە ریکەوتی (٢٠٢٤/١١/٢٤)
کۆلیژەکانی ( ئەندازیاری و زانست و وەرزش و زمان )

دوو شەمە ریکەوتی (٢٠٢٤/١١/٢٥)
کۆلیژی پەروەردەی بنەرەت، یاسا و زانستە رامیارییەکان

سێ شەمە ریکەوتی (٢٠٢٤/١١/٢٦)
کۆلیژەکانی (کارگیری ئابوری و هونەر و زانستە مرۆڤایەتییەکان )

چوار شەمە ریکەوتی (٢٠٢٤/١١/٢٧)
کۆلیژەکانی ( پەروەردە ، بازرگانی و زانستە اسلامییەکان)

پیداویستیەکان :-
چوار وینەی بچوک
کۆپی کارتی نیشتیمانی یان ( تەسکەرە)
کۆپی کارتی زانیاری
کۆپی کۆدی ئاسایش
پشگیری ئەنجومەن

تیبینی / ئەو خویندکارانە سەردان نەکەن کە سیستەمی ( پارالیل و ئیواران و گواستنەوە و دابەزاندن )ن لە زانکۆکەمان وەرگیراون و قۆناغی یەکن .


لەگەڵ ریزدا

زانکۆلاین :: ZankoLine

21 Nov, 15:16


ئاگاداری
ئاگاداری خوێندکارانی تازە وەرگیراوانی دەوامی بەیانیان و ئێوارانی پەیمانگای کۆیەو تەق تەق دەکەینەوە ئەوانەی مامەڵەی خوێندکاریان تەواو کردووە بەپێی ساڵنامەی خوێندن دەوامی فەرمی خوێندن ڕۆژی یەک شەمەی داهاتو ڕێکەوتی (٢٤ / ١١ / ٢٠٢٤) ەوە دەست پێدەکات دەتوانن پەیوەندی بە بەشەکانتان بکەن و بچنە هۆڵەکانی خوێندن ..

ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە .... ٢٠ / ١١ / ٢٠٢٤

زانکۆلاین :: ZankoLine

21 Nov, 13:32


ئاگاداری بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆی ڕاپەڕین
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لەسەرجەم کۆلێژو بەشەکان دەکات :
١- ڕۆژی یەکشەممە ( ٢٤/ ١١/ ٢٠٢٤)، یەکەمین ڕۆژی دەستپێکی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ دەبێت. ٢- لەڕۆژی شەممە (٢٣/ ١١/ ٢٠٢٤) ەوە بەشە ناوخۆییەکان بەڕووی سەرجەم خوێندکاران لەسەرجەم قۆناغەکان کراوە دەبن.

زانکۆلاین :: ZankoLine

18 Nov, 22:04


وەک مامۆستایەکی زانکۆ کە ئەزموونی زیاتر لە ٢٠ ساڵم هەیە لە پەروەردە و خوێندنی باڵا دەڵێم ئاستی پەروەردە و خوێندن بە گشتی و زانکۆ بەتایبەتی و بەتایبەتیتریش زانکۆی ئەهلی/ناحکومی لەوپەڕی خراپی و ئاست نزمی و بێسەروبەریدایە.
زیاتر پارە و پێگە و خزممخزمێنە و گەندەڵی زاڵە.
مامۆستای بێ مستەوا
قوتابی مغروور
مەنهەجی سەقەت
ژینگەی خراپ و نەشیاو
هتد

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە وا دەڵێم.

پەروەردە و خوێندن و زانکۆ کۆڵەگەی زانست و پێشکەوتنن،
ئەگەر ئەمانە رووخان واتا ژیان دەرووخێ و مرۆڤ بەهای نامێنێ.
جیهان تاریک دادێ.
ژیان سەخت و بێ بەها دەبێ.

زانکۆلاین :: ZankoLine

18 Nov, 20:12


پێشکەش کردنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ بۆ خوێندنی ئێواران

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢ کە لەهیچ زانکۆ و پەیمانگایەک ناویان نەهاتۆتەوە.

کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆی سلێمانی فۆڕمی ڕاستەوخۆ ڕادەگەیەنێت بۆ وەرگرتنیان لە سەرجەم بەشەکانی کۆلێج،جگە لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنی ئێواران.
هەر خوێندکارێک خوازیارە دەتوانێ سەردانی تۆماری کۆلێجی بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ڕاستەوخۆ یاخود لەرێگەی ئەم لینکەوە فۆرمەکە پرنت بکەن و دوای پڕکردنەوە بیگەرێننەوە بۆ تۆماری کۆلێج.

دوا کات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ڕاستەوخۆ ٢٤-١١-٢٠٢٤ دەبێت.

تێبینی: بەشەکان بریتین لە
١.زانستی کۆمپیوتەر - ئێواران
٢.زانستە بیرکارییەکان - ئێواران
٣.زانستە کۆمەڵایەتییەکان - ئێواران
٤.پەروەردەی هونەری - ئێواران
٥.باخچەی منداڵان - ئێواران
٦.زمانی کوردی - ئێواران
٧.پەروەردەی تایبەت - ئێواران

بۆ دابەزاندنی فۆرمەکە سەردانی ئەم لینکە بکە:
https://drive.google.com/file/d/1bikpfPdBmrjxP2J1eYmSo2JpLkzhSNaP/view?usp=drivesdk

زانکۆلاین :: ZankoLine

18 Nov, 13:01


ئاگاداری

داوا لەو خوێندکارانە دەکەین کە داواکاری شوێن گۆرینیان کردووە، سەردانی هەژماری زانکۆلاینی خۆیان بکەن، ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵا داواکارییەکەی پەسەند کردبوو ئەوە دەبێت سەردانی تۆماری گشتیی ئەو زانکۆیە بکەن کە سەرەتا لێی وەرگیراون.

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە

زانکۆلاین :: ZankoLine

17 Nov, 20:27


ئاگاداری
پێشکەش کردنی فۆرمی راستەوخۆ

ئاگاداری خوێندکارانی دەرچوی ئامادەی هەردوو بەشی زانستی و وێژەی پۆلی 12 دەکەین کە ناویان لەزانکۆلاین نەهاتۆتەوە،
هەردوو بەشی ( مێژوو ، جوگرافیا ) ئێواران و بەیانیان ، لە كۆلێجی پەروەردەی زانستەمرۆڤایەتییەكان/ سەیدسادق لەزانکۆی سلێمانی فۆرمی راستەوخۆ رادەگەیەنێت بۆ وەرگرتنیان لەو بەشانە هەرخوێندکارێک خوازیارە دەتوانێ سەردانی تۆماری کۆلێج یان تۆماری گشتی لەزانکۆی سلێمانی بکات بۆ پرکردنەوەی فۆرمی راستەوخۆ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایل.
٠٧٥٠٢٣٦٤٣٥٢

زانکۆلاین :: ZankoLine

17 Nov, 16:44


ئاگاداری
پێشکەش کردنی فۆرمی راستەوخۆ

ئاگاداری خوێندکارانی دەرچوی ئامادەی هەردوو بەشی زانستی و وێژەی پۆلی 12 دەکەین کە ناویان لەزانکۆلاین نەهاتۆتەوە،
بەشی بەڕێوەبردنی ژینگە لە کۆلێژی زانستە ژینگەیەکان /شارباژێر،لەزانکۆی سلێمانی فۆرمی راستەوخۆ رادەگەیەنێت بۆ وەرگرتنیان لەو بەشە هەرخوێندکارێک خوازیارە دەتوانێ سەردانی تۆماری کۆلێج لەشارباژێر یان تۆماری گشتی لەزانکۆی سلێمانی بکات بۆ پرکردنەوەی فۆرمی راستەوخۆ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی:
07701382331.

زانکۆلاین :: ZankoLine

17 Nov, 10:45


کێشەی زۆر وەرگرتنی خوێندکار

زانکۆلاین :: ZankoLine

14 Nov, 20:33


زانكۆی راپه‌رین فۆرمی راسته‌وخۆ دابه‌شده‌كات
ئاگاداری بۆ گشت دەرچوانی ساڵی ٢٠٢٤ و ساڵانی ڕابردوو
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین، دەرچووانی ئەمساڵ و ساڵانی ڕابردوو (تەنها دەرچووانی پۆلی ١٢ی زانستی و وێژەیی) ئاگار دەکات، کە دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی (١٧-١١-٢٠٢٤) سەردانی ئەم کۆلێژانەی خوارەوە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ:



١. کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان بۆ بەشەکانی (سامانی ئاژەڵی و باخداری) بە سیستەمی زانکۆلاین و پارالێل.



٢. کۆلێژی پەروەردە بۆ بەشەکانی (زمانی کوردی و زمانی عەرەبی) تەنها ئێواران.



٣. کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بۆ بەشەکانی (زمانی ئینگلیزی، زمانی عەرەبی و زمانی کوردی) تەنها ئێواران، بەشی (ماتماتیک) ئێواران و پارالێل.


٤. کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان بەشەکانی (مێژوو، جوگرافیا، خوێندنی ئیسلامی و ژمێریاری) بە هەرسێ سیستەمی زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران، هەروەها بەشی بەڕێوەبردنی بیمە تەنها بۆ بەیانیان.


تێبینی:

پڕۆسەی وەرگرتن بە شێوەی فۆڕمی ڕاستەوخۆ بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەرگرتن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

زانکۆلاین :: ZankoLine

13 Nov, 21:05


ئاگاداری... دابەشکردنی فۆرمی ڕاستەو خۆ .

زانکۆی هەڵەبجە /کۆلێژی زانست / بەشی فیزیا
ئاگاداری خوێندکارانی دەرچووی 12ی ئەمادەیی دەکاتەوە کە خوازیارن لەبەشی فیزیا بخوێنن و لە بواری زانستی درێژە بە خوێندن بدەن ،
.. تۆی خوێندکار دەتوانی ئەم فۆرمە پرێنت بکەیت و پڕیبەکەیتەوە بەم شێوازە ⬇️⬇️
١- دەبێت فۆرمەکە پرێنت بکەیت.
٢- دەبێت فۆرمەکە بەریت بۆ قوتابخانەکەت و نمرەکانی لەسەر دابنرێت و لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەکەوە مۆر بکرێت .
٣- دواتر ئەم فۆرمە پڕکراوە دەبەیت بۆ پەروەردەی شارەکەت و مۆر و ئیمزا دەکرێت . پاشان بگاتەوە تۆماری کۆلێژی زانست
تێبینی / ١- نمرەکەت هەرچەندبێت دەتوانی فۆرمەکە پڕبکەیتەوە
٢-بۆ.زانیاری زیاتر و ڕوونکردنەوە و وەڵامی پرسیارەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن ،،،،
07503879755

زانکۆلاین :: ZankoLine

13 Nov, 16:34


( مایکرۆبایلۆجی پزیشکی- کیمیای ژیانی کلینیکی - چارەسەری سروشتی - خۆراکزانی - تەندروستی گشتی )
داوا لە
گشت قوتابیانی وەرگیراو دەکەین ئامادەبن و خشتەی فەرمی وانەکان وەردەگرن

رۆژی یەکشەممە 11/17/ 2024 دەوامی فەرمی قۆناغی یەکەم دەستپێدەکات
کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان هەولێر

زانکۆلاین :: ZankoLine

13 Nov, 14:58


گرنگی ڕیزبەندیکردن ئەمەیە کەئێستا بۆ دابەزاندن بۆ هەموو کەس ناکرێ و کێشەت بۆ دروستەبێ بۆیە گرنگ بوو ڕەچاو حەزت کردبێ چونکە ز زۆرێکی باجی ئەوە ئەدا کە بەحەز نەیکردوە یان هەڵە کردویەتی ئێستا دەیەوێ دابەزانەن بکا و هەزار ئەمسەر و ئەوسەرت پێ دەکا و بۆ هەندێکیش هەر ناکری بەهۆی نەبوونی کورسی بەتاڵ ئەلەساس


@Twana_Farhad

زانکۆلاین :: ZankoLine

13 Nov, 13:24


ئاگادارییەک بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجام بدەن

ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکەینەوە کە لە کۆلێج و زانکۆوپەیمانگاکان وەرگیراون و دەیانەوێت گواستنەوەو یان دابەزین (شوێن گۆڕین) بکەن بۆ بەش یان کۆلێج و پەیمانگایەکی تر، دەتوانن پەیوەندی بە تۆماری ئەو کۆلێج و پەیمانگایەوە بکەن کە لێی وەرگیراون بۆ ئەوەی مامەڵەکەیان بۆ ئەنجام بدرێت.
تێبینی:: پێویستە پێش هەر ڕێکارێکی شوێن گۆڕین، ئەو خوێندکارە خۆی لەو بەشە تۆمار بکات کە لێی وەرگیراوە و پاشان ڕەزامەندی بەشەکە وەربگرێت و دواتر لەهۆبەی تۆمار پرۆسەی شوێن گۆڕین بکات.


@Twana_Farhad

زانکۆلاین :: ZankoLine

13 Nov, 07:28


📌خوێندکار چاو کراوە بن لە خێزانیک دوو خوێندکار پارالیل یان ئێواران بن سەتا ٥ پارەکە ئەدەن

زانکۆلاین :: ZankoLine

13 Nov, 07:11


ئاگاداری...
فۆڕمی خوێندن لە زانکۆی هەڵەبجە دابەش دەکرێت

بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ـی بنەڕەتی کە خوازیارن لە بەشەکانی (ڕاگەیاندن، مێژوو، جوگرافیا، بنەماکانی ئایین، گەشتوگوزار) بخوێنن.

دەتوانن لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە سەردانی تۆماری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی ڕاستەوخۆ بۆ خوێندن لەو بەشانەی سەرەوە.

ناونیشان : هەڵەبجە ، بنارێ عەبابەیلێ ـ کەمپی زانکۆی هەڵەبجە ـ بینای کۆلێجى زانستە مرۆڤایەتیەکان-زانکۆى هەڵەبجە

زانکۆلاین :: ZankoLine

12 Nov, 12:35


چەند دڵخۆشدەبم کاتێک سودم بۆ یەکێک هەبووە ، دێت سپاسێكمان دەکات ، ئەوە بۆمن زۆر مایەی دڵخۆشییە

زانکۆلاین :: ZankoLine

12 Nov, 11:29


پرسیار چیتان هەیە بیکەن بە پێی کات لەخزمەتاندام گەر زانیاریم هەبوو لەسەری


@Twana_Farhad

زانکۆلاین :: ZankoLine

12 Nov, 08:34


داوا لەتۆماری کۆلێژ و زانکۆکان دەکەم کە دابەزین و بەش گۆڕین بکەن بۆخوێندکاران هەندێ لەکۆلێژەکان بەخوێندکار دەڵێن بڕۆن خۆتان بیکەن بەئۆنلاینە ، بەڕێزان تەنها تۆماری کۆلێژ و زانکۆکان دەتوانن دابەزین وبەش گۆڕین بکەن ، خوێندکارانیش تۆزێ ووریابن ئەتەوێ دابەزین بکەی هەرلەوبەشەی خۆت تۆمارکردووە داوایان لێبکە هەرلەوێ بۆت دەکەن، چونکەتەنها لای ئەوان دەکرێت

@Twana_Farhad

زانکۆلاین :: ZankoLine

11 Nov, 20:45


واتا کە داشکانی سەتا ٤٥بۆ کرا دواتر داشکانی سەتا ٥٠ بۆ دەکری واتا پارەیکی وانامێنیتەوە برەکەی زۆر کەم دەبێتەوە لە چاو پەرەکەی خۆی
سەتا ٥پارەکە دەدەن هەر یەکیتان

زانکۆلاین :: ZankoLine

11 Nov, 19:31


ئەمسالیش وەک پار لە خێزانیک دوو کەس پارالیل سەتا ٥٠داشکان

زانکۆلاین :: ZankoLine

11 Nov, 12:39


چ وەعدەکانتان درۆبوو 🙂 دوو مەنجەڵە دۆڵمەم وەعدتان دابوو هیچیانم نەدیت دانەیەک دەیوت 😂 دووعات بۆدەکەم بابە خۆ ناچێتە مەعیدەمەوە

زانکۆلاین :: ZankoLine

11 Nov, 12:34


🤣💔چۆنن

زانکۆلاین :: ZankoLine

11 Nov, 12:34


معامەلاتی کولیە دڵنیابن درێژ دەکرێتەوە
دەوامی فەرمیش دەچێتە 24- 11

زانکۆلاین :: ZankoLine

10 Nov, 20:34


بۆ گواستنەوە یان دابەزینن ئەگەر لە هەرکامیان بۆت نەکرا ئەوە لەبەشەکەی خۆت بەردەوام دەبی.

زانکۆلاین :: ZankoLine

10 Nov, 20:33


بۆ بەرچاو روونی خوێندکارانی تازە وەرگیراو لەزانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) ....
کاتێک دێنە زانکۆ یەکمجار پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانکۆ لە بینای سەرۆکایەتی زانکۆ بکەن بۆ مەسەلەی کەفالەت کردن. پاشان لەچی کۆلێژێک وەرگیراوە دەچێتە لای ئەو لیژنەیەی کە لەکۆلێژەکەیەو مامەڵەکانی تەواو دەکات ( ئەوانەی لەکۆلێژەکانی خانەقین وەرگیراون دەبێت راستەوخۆ بچن بۆ ئەوێ). دوای تەواو کردنی مامەڵەکەو پێشکەشکردنی بەلیژنەکە ئەگەر خوێندکارەکە دەیەوێت شوێن گۆڕین بکات پێویستە بچێتە لای سەرۆکی ئەو بەشەی لێی وەرگیراوەو رەزامەندی سەرۆکی بەش بهێنێت بۆ بەرپرسی تۆماری کۆلێژەکە و داوای شوێن گۆڕین بکات لەرێگەی سیستەمەوە، چونکە هەموو کارێکی شوێن گۆڕین دەبێت لەڕیگەی سیستەمەوە ئەنجام بدرێت. پاشان کە بەرپرسی تۆمارەکە داواکاری خوێندکارەکەی ئەپلۆدی ناو سیستەمەکە کرد راستەوخۆ دێتە تۆماری گشتی زانکۆ، تۆماری گشتی زانکۆش دەینێرێت بۆ ئەو بەش و کۆلێج و زانکۆییەی کە خوێندکارەکە داوای کردووە.
تێبینی: مەرج نییە هەموو داواکارییەکی شوێن گۆڕین پەسەند بکڕیت.
٢- خوێندکار خۆی ئەتوانێت لەرێگەی وشەی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕی تایبەت بەخۆی سیستەمی زانکۆلاین بکاتەوەو نمرەکەی خۆی تاقیبکاتەوە کە لەچی بەش و کۆلێج و زانکۆیەکی دیکە وەردەگیرێت ونمرەکەی گونجاوە بۆی. ئەمە بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە داوای شوێن گۆڕین دەکەن.
لەگەڵ ڕیزدا
بەڕێوەبەرایتی تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان

زانکۆلاین :: ZankoLine

04 Nov, 14:03


(دیارییەک لە ئێمەوە بۆ ئێوەی خۆشەویست)

وا ئەنجامەکانی زانکۆلاین ڕاگەیەنران و ئیتر شەپۆلی قۆناغی یەکەکان دەست پێ دەکات بەرەو زانکۆکان.
بۆیە ئێمە خولێکی خۆڕایی تۆمارکراوی بەرنامەی Power Point ڕادەگەیەنین بۆ ئەو قوتابیانەی یەکەم ساڵیانە دەچنە کۆلێژ.

لەلای هەموو کەسێک زانراوە کە بەدرێژایی ساڵەکانی زانکۆ تۆ پێویستت بە زانینی بەکارهێنانی بەرنامەی پاوەر پۆینت دەبێت بۆ ئامادەکردنی سیمینارەکان، بۆیە ئەم خولە زۆر گرنگ دەبێت بۆ گشت خویندکاران.

لەدەستپێکدا لە ئاستێکی زۆر
(سەرەتایی)ـەوە دەست پێدەکەین.

تا وردە وردە بەرەوپێش دەچین و پشتیوان بەخوا لەگەڵ ئێمە بەتەواوی فێری بەرنامەکە دەبن و، سوودمەندێکی باش دەبن لە وانەکانمان.
خولەکە لەلایەن (دیزاینەر. ئەلەند دارا)
دەوترێتەوە.

بۆ ناونووسین و زانیاری زیاتر دەربارەی خولەکە، جۆینی چەناڵی تیلیگرامی تایبەت بە خولەکە ببن و، لەماوەیەکی زۆر نزیکدا ئینشائەڵا دەست بەخولەکە دەکەین.
لەکۆتایی خولەکەش لەلایەن گرووپی (زانیاری پۆلی 9-10-11-12)ـەوە بڕوانامەی بەژداریکردنتان پێ دەبەخشرێ.


تێبینی : خولەکە تەنیا تایبەت نییە بەو، قوتابییانەی یەکەم ساڵیانە دەچنە کۆلێژ، بەڵکو هەرکەسێک لە هەر قۆناغێکی خوێندندا بێ، دەتوانێ بەشدار بێت.

https://t.me/+r1HqxWsyOls4YmQy

زانکۆلاین :: ZankoLine

04 Nov, 13:23


زانکۆلاین :: ZankoLine pinned «ئەو قوتابیانەی لەهەر بەشێکی پزیشکی وەرگیراون نایابترین پێگەی پزیشکی لەتیلیگرام https://t.me/Healersquad»

زانکۆلاین :: ZankoLine

04 Nov, 13:22


ئەو قوتابیانەی لەهەر بەشێکی پزیشکی وەرگیراون
نایابترین پێگەی پزیشکی
لەتیلیگرام

https://t.me/Healersquad

زانکۆلاین :: ZankoLine

04 Nov, 10:13


کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لەزانکۆی سلێمانی


@Twana_Farhad

زانکۆلاین :: ZankoLine

04 Nov, 09:35


180 تەڵەبە زیاتر وەرگیراوە لەکۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی هەولێری پزیشکی

@dr_mhamad7

زانکۆلاین :: ZankoLine

04 Nov, 09:06


کورسی یەکجار زۆر زیادکراوە

زانکۆلاین :: ZankoLine

04 Nov, 07:39


غیرەت یەکێکە لەسیفاتەکانی خوێندکاری بەشی ڤێتەرنەری

بۆ هاوڕێیەکی بە غیرەتی بنێرە 😅

@Twana_Farhad

زانکۆلاین :: ZankoLine

03 Nov, 22:01


بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە کۆلێج و پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان

پاش پیرۆزبایی و بەخێرهاتنیان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی نوێی ژیانیان، ئاگاداریان دەکەینەوە کە بەزووترین کات و لە سبەینێوە (دووشەممە ٤-١١-٢٠٢٤) پەیوەندی بەو کۆلێج و پەیمانگایەوە بکەن کە لێی وەرگیراون بەمەبەستی خۆتۆمارکردن و ئەم پێداویستیانەش لەگەڵ خۆیاندا ببەن:

تێبینی:: دوا کات بۆ پەیوەندیکردنیان ڕۆژی پێنجشەممە ٧-١١-٢٠٢٤ دەبێت.

پێداویستییەکان:

١- کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری و فۆرمی خۆراک
٢-(١٠ دانە) وێنەی رەنگاو ڕەنک
٣-بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی دوانزەی ئامادەیی
٤-کۆپی کارتی نیشتمانی باوک
٥-کۆپی پاسپۆرت (ئەگەر هەبوو)
٦-پێدانی قیستی یەکەمی خوێندن (بۆ ئەوانەی بە پارالێل وەرگیراون)
٧-یەک دانە فایلی (تعلیق)
٨-پشتگیری فەرمانبەرێک یان مامۆستایەک بۆ بەڵێننامە و کەفالەت و پێویستە ئاراستەکرابێت بۆ (زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان) و خودی کەفیل ئامادەبێت و کۆپی کارتی نیشتمانی پێ بێت.
٩-هەموو ئەوانەی سەرەوە پێویستە لەسەر کاغەز و لەسەر (CD)یش دابنرێن.

زانکۆلاین :: ZankoLine

03 Nov, 22:00


بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان، وێڕای ئاراستەکردنی پیرۆزبایی لە سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراوی زانکۆمان، داوا دەکات لەکاتی هاتنیان بۆ مامەڵەی وەرگرتن، ئەم بەڵگەنامە و پێداویستییانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:
١- بروانامەی ١٢ ئامادەیی ڕەسەن و پەسندکراو بێت لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە.
٢- (کارتی نیشتمانی ) ئەگەر هەبێت کۆپی + ڕەسەن.
٣- ناسنامە (رەگەزنامە) ( الجنسیة ) کۆپی + ڕەسەن.
٤- ناسنامەی کەسی ( باری شارستانی) (الشهادة الجنسیة) کۆپی + ڕەسەن.
٥- کۆپی فۆرمی خوراک
٦- کۆپی کارتی زانیاری.
٧- کۆپی پاسپۆرت ئەگەر هەبێت.
٨- پشکنینی چاو.
٩- گرۆپی خوێن.
١٠- وێنەی پشت سپی رەنگاو رەنگ (١٠ ) دانە.
١١- پرکردنەوەی فۆرمی بەڵێننامە لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی لە زانکۆی گەرمیان دەکرێت.
١٢- کەفالەت: خوێندکاران دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی پڕیبکەنەوە، بەڵام ئەو خوێندکارانەی کە ناتوانن کەفیلەکانیان بهێنن بۆ بەشی یاسایی زانکۆمان، دەتوانن لە دادنوسی شارەکەی خۆیان کەفالەتەکەیان بکەن و کەفیلەکە دەبێت پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت و مووچەکەی لە ( ٢٥٠ )هەزار دینار زیاتر بێت.
سەبارەت بەو خوێندکارانەی کە لە دەرەوەی شارن و داوای بەشەناوخۆیی دەکەن، دەبێت ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
١. کۆپی کارتی نیشتمانی  ئەگەر هەبێت.
٢. کۆپی ناسنامە ( رەگەزنامە ) (الجنسیە) .
٣. کۆپی ناسنامەی کەسی ( باری شارستانی) (الشهادە الجنسیە).
٤. کۆپی کارتی زانیاری.
٥. کۆپی فۆرمی خوراک.
٦. دوو وێنەی رەنگا و رەنگ.

زانکۆلاین :: ZankoLine

03 Nov, 21:23


ڕۆژێکی گرنگمان تێپەڕاند سوپاس بۆ خوا ئەنجامەکان تاڕادەیەک زۆر باش. بوون پیرۆزتان بێ


لەسبەینێ وە ڕۆژێکی نوێ و پیشەیەکی نوێ دەس پێدەکا لەژیانتان

کاری زۆر ماوە بکرێ پەلەمەکەن

شەوتان شاد خوێندکارەتازەکانی زانکۆو پەیمانگاکان

@Twana_Farhad

زانکۆلاین :: ZankoLine

03 Nov, 20:43


من دەمەوێ لێرەوە پیرۆزبای لەیەک بەیەکتان بکەم بۆ بەدەسهێنانی ئەو بەشەی بۆت هاتۆتەوە جا بەدڵت بێ یان نا خێری تێدایە

لێرەشەوە داوای لێبوردن لەو ئازیزانە دەکەم کە بەپێی پیویست هاوکارتان نەبووم خۆم بەخۆشحاڵیش دەزانم سودێکی کەمم پێتان گەیاندبێت


تەنها خودا بێ کەم و کورتییە بۆیە ببورن لەکەم و کورتیەکانم


بمێنن بەسەلامەت

@Twana_Farhad

زانکۆلاین :: ZankoLine

03 Nov, 20:32


ئەرێ پێشبینیەکانمان بۆت ڕاستبو ،؟

زانکۆلاین :: ZankoLine

03 Nov, 19:47


zero_seats واته‌ كورسی نه‌ماوه‌
ئه‌مه‌ له‌ته‌نیشت هه‌ندێ له‌به‌شه‌كان نوسراوه‌
@Twana_Farhad

زانکۆلاین :: ZankoLine

03 Nov, 15:49


إن شاءالله تاکیدی لی دەکەمەوە

زانکۆلاین :: ZankoLine

03 Nov, 15:38


دەنگۆی ئەوە هەیە زانکۆی سۆران بە هۆی نەبوونی پێداویستی و شوێن پەرستاری داخستوە و خوێندکاری وەرنەگرتوە وە لە ساڵی ئایندە ئەکریتەوە🫡🫠

زانکۆلاین :: ZankoLine

03 Nov, 14:35


بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بەنیازن بچنە بەشێکی پزیشکی

جۆینی گەورەترین چەناڵی پزیشکی بکەن

https://t.me/Healersquad

زانکۆلاین :: ZankoLine

26 Oct, 21:04


کلاسیکۆش تەواو بوو هەلبدژاردنیش تەواو بوو زانکۆلاین نەگەرایەوە 😅🥲

زانکۆلاین :: ZankoLine

26 Oct, 21:03


بەرشەلونە یمرض ولا یموت

زانکۆلاین :: ZankoLine

26 Oct, 19:03


واز له زانکۆلاین بێنن 😁 دووعام بۆبکەن بەیانی امتیحانم هەیە ، دوایش برۆن سەیری یاری بکەن

زانکۆلاین :: ZankoLine

25 Oct, 18:16


لێم ببورەڵاین

زانکۆلاین :: ZankoLine

25 Oct, 10:40


🤣برسیمانە 😂🤣

زانکۆلاین :: ZankoLine

25 Oct, 10:39


زۆرە قوتابی چاوەرێیە 😅

زانکۆلاین :: ZankoLine

25 Oct, 10:38


ڕۆژی یەکشەممە چاوەرێی دەعوەتەکانتانم

زانکۆلاین :: ZankoLine

25 Oct, 06:27


ناوت لەبەشی دڵخوازت هاتەوە بەوەش ڕازین 😂 باهەر دەعوەت نەبێت بۆزانیاریتان ناوی پڕ نۆتێلایە🤣

زانکۆلاین :: ZankoLine

25 Oct, 05:31


مامۆستا تەحسین حەمە غریب جوانی وت کە:
ئاو عادەتی وایە مردوو قبوڵ ناکات....
ئەو ماسیەی لەناو دڵی دەریادایە ، دەریا لەڕۆحی خۆیدا هەڵیگرتووە ، وە هەتا زیندووە شوێنی لەناو دەریایە و دەتوانێت بمێنێتەوە، کەمرد فرێی دەداتە دەرەوەی خۆی و ماسیەکان دەکەونە سەرئاو....
ئەو کەسەش کە مامەڵەی ئەخلاقی لەگەڵ زانست دا دەکات ، یەعنی زیندووەو ئەتوانێ لەناو زانستدا بمێنێتەوە ، بەڵام هەرکاتێک چاوی ئەخلاقی و مەعنەوی کوێر بوو ئیتر جێگای لەناو زانستدا نامێنێتەوە ئەگەر چی بەزۆریش بتەوێ بیهێڵیتەوە..
زۆر دەبینین ئەوانەی لەزانکۆکان دەرس دەڵێنەوە چاوی ئەخلاقی یان کوێر بووە ، بەزۆر لەناو زانکۆکان جێیان دەبێتەوە..بەڵام شوێنیان ئەوێ نییە زوو زوو فڕێیان ئەداتە دەرەوەی خۆی زانکۆکە ،هەر بەزۆر دێنەوە بەڵام هەر جێیان نابێتەوە.
دەزانن دەریای زانکۆ کوێیە؟ دڵی خوێندکارانە...
ئەو مامۆستایەی کە زیندووە ئەتوانێ بمێنێتەوە لەناو ئەو ئاوەدا کەدڵی خوێندکارەکانە..
بەڵام کە مرد فڕێی دەداتە دەرەوەی خۆی ،ئەو کاتە دەبێت بەچەک و تفاق  و بەزۆر لەوێ دابنرێ و بەزۆر فەرز بکرێت بەسەرخوێندکاردا !!!...

زانکۆلاین :: ZankoLine

24 Oct, 16:00


ئەمڕۆ ١٧ ڕۆژە لەچاوەروانی هاتنەوەی ناوەکان زانکۆڵاینین


من دەترسم ساختەکاری بکەن لە ئەنجامەکان بۆیە وا تاخیری بکەن😅

@Twana_Farhad

زانکۆلاین :: ZankoLine

24 Oct, 15:25


😁وەرنە زانکۆ بەم جۆرەدەبن

زانکۆلاین :: ZankoLine

24 Oct, 15:12


هیوادارم ئەو دواکەوتنە خێری پێوەبیت نەک وەک ٢٠٢١دەرەجەیان فراندوو دوبارە زانکۆلاین راگەیندرایەوە بۆیە ئەوەی لەسەر سەبرانە لەسەر خیرانە 😄

زانکۆلاین :: ZankoLine

24 Oct, 14:00


هیچ پەلەمان نییە

زانکۆلاین :: ZankoLine

23 Oct, 22:16


پۆستەکەم دیلیت کرد. یالله کاکە بخەون درەنگە خراپە بۆ چاوتان هەر سەیر مۆبایل بکەن


شەوتان شاد❤️

@Twana_farhad

زانکۆلاین :: ZankoLine

23 Oct, 19:44


منیش چاو و برۆم جوانە🙂

زانکۆلاین :: ZankoLine

23 Oct, 19:42


🙂ئێره باسالۆن تێگەیشتوون حەرزی چاوتان دەکەن🙂

زانکۆلاین :: ZankoLine

23 Oct, 18:46


دڵ لە سینە دەرچوو وا هاوار دەکا
بێ وەستان بێ وەستان ناوی زانکۆڵاین دەبا

من بەو هەموو ئازارەوە هەر خۆشم دەوێی ناوەکان ناوەکان تۆ کەی دێتەوە


@Twana_Farhad

زانکۆلاین :: ZankoLine

23 Oct, 16:57


وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک نییە بۆ راگەیاندنی ناوی ئەو خوێندکارانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە لە وەزارەت کارکردن بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بۆ ئەو خوێندکارانەی لە رێگای زانکۆلاینەوە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە بەردەوامە.
وتیشی، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوەکان دەردەچن، دوورن لە راستییەوە، چونکە تا ئێستا هیچ وادەیەک دیارینەکراوە، هەر هەواڵێک لەوبارەیەوە هەبێت خۆمان بە رەسمی رایدەگەیەنین.
لە 5 ی ئەم مانگەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرگای پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینی داخستووە و ماوەی دوو هەفتەشە خوێندکاران لە چاوەڕوانی گەڕاندنەوەی ناوەکانیاندان.
پێشتر د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا بەڵێنیدابوو جێگای سەرجەم خوێندکاران لە خوێندنی بێبەرامبەر لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بکرێتەوە.

زانکۆلاین :: ZankoLine

23 Oct, 16:55


16 ڕۆژ لە چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی‌ ئەنجامی زانکۆلاین بەهیچ پێوەرێک ناگاتە 20 ڕۆژش هۆکاری سەرەکی ئەم دواکەوتنەش کەمێک ووردی پڕۆسەکە و هەڵبژاردن بوو


@Twana_Farhad

زانکۆلاین :: ZankoLine

23 Oct, 14:53


کورسی لەماڵی خۆتانەوە مەبەن زیادیان کردووە

زانکۆلاین :: ZankoLine

22 Oct, 19:56


گەر بگاتە 3k 😁هەواڵی ناو تەندورتان بۆدێنم گەرم گەرم

زانکۆلاین :: ZankoLine

22 Oct, 19:52


زانکۆلاین :: ZankoLine pinned «بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بەنیازن بچنە بەشێکی پزیشکی جۆینی گەورەترین چەناڵی پزیشکی بکەن https://t.me/Healersquad»

زانکۆلاین :: ZankoLine

22 Oct, 19:51


زوو جۆین بکەن هەواڵی خۆشیش دادەنێین

زانکۆلاین :: ZankoLine

22 Oct, 19:51


بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بەنیازن بچنە بەشێکی پزیشکی

جۆینی گەورەترین چەناڵی پزیشکی بکەن

https://t.me/Healersquad

زانکۆلاین :: ZankoLine

22 Oct, 19:50


گرووپ چات دادەخەم زۆر قسەی دەکەین

زانکۆلاین :: ZankoLine

22 Oct, 19:38


پەلەتان نەبێت هەردێتەوە

زانکۆلاین :: ZankoLine

22 Oct, 19:18


ڕازین بەم وەزعە

زانکۆلاین :: ZankoLine

22 Oct, 17:47


بەتەمای ئەنجام مەبن ئەمشەو

زانکۆلاین :: ZankoLine

22 Oct, 16:45


بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بەنیازن بچنە بەشێکی پزیشکی

جۆینی گەورەترین چەناڵی پزیشکی بکەن

https://t.me/Healersquad

زانکۆلاین :: ZankoLine

22 Oct, 16:08


https://univsul.edu.iq/ku/announcements/2024/10/21/6356/?fbclid=IwY2xjawGErPdleHRuA2FlbQIxMQABHalxNYCAKCLjXpvIgZ1CA9DDbKbM7GA1_Wt5VG57ZbHoE73LXDP7qy2LxQ_aem_6M8unD9eWbdP8lcrCRSUpw

زانکۆلاین :: ZankoLine

22 Oct, 16:08


ئاگادارییەک بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت بەشەناوخۆیی وەربگرن

زانکۆی سلێمانی خوێندکارانی ئازیز ئاگادار دەکاتەوە، کە تەنها و تەنها لە رێگەی (پلاتفۆڕمی تایبەت بە خزمەتگوزاریەکانی بەشە ناوخۆییەکان)، دەتوانن بەشەناوخۆیی وەربگرن.

ڕایدەگەیەنین کە پلاتفۆڕمی تایبەت بە خزمەتگوزاریەکانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی لە ئێستادا کاراکراوە و چالاکە، ئەم پلاتفۆڕمە کارئاسانی و خزمەتێکی گەورە دەگەیەنێت بە خوێندکارانی زانکۆکەمان، ئێستا خوێندکار دەتوانێت ئەو ژوورە هەڵبژێرێت کە ئارەزوویەتی و تەرخان کراوە بۆ کۆلێژەکەی.

زانکۆلاین :: ZankoLine

22 Oct, 09:17


بۆ ئەوانەی لە هەولێرن و کۆدی زانکۆلاین ون کردوە دەتوانن سەردانی وەزارەت بکەن بۆ وەرگرتنەوەی

https://maps.apple.com/?address=Hadi%20Chawshli%20Street,%20Iraq&auid=14085626766571465651&ll=36.161100,44.013711&lsp=9902&q=Ministry%20of%20Higher%20Education&t=m

زانکۆلاین :: ZankoLine

21 Oct, 21:37


بەیانی یان دوو بەیانی ⌛️
Coming soon ⌛️

كۆدەکە لەم لینکە داخل دەکەیت بۆ بینی ئەنجامەکەت👇

https://general.regayzanko.com/student/done

زانکۆلاین :: ZankoLine

21 Oct, 12:02


دەعوەتەکەم هەرناکەن 😂لێی گەرێن

زانکۆلاین :: ZankoLine

21 Oct, 11:30


وەرن لەسەر دەعوەتێک 😁ناوت لەو بەشە هاتەوە دەعوتێکم بکەن پێشبینی دەروا