ب،چرپێنە @textkurde Channel on Telegram

ب،چرپێنە

@textkurde


ب،چرپێنە بە گوێیەکانماا بڵی تۆو وەک شەمیی منیش وەلیم ب،چرپێنە بە گوێما بڵی
کۆتای من لە باوەشی تۆیە کۆتا نەفەسم لە دەمی تۆیە…🖤


@S4rsam

ب،چرپێنە (Kurdish)

ب،چرپێنە یەکێک لە کەنالەکانی تێلێگرامە کە بە گوێیەکانماا بڵی تۆو وەک شەمیی منیش وەلیم. ئەم کەنالە دەستپێکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی و کردنەوەی گوێیەکان بەدوای ئەوەی کە لە دۆزیی تۆیە. ئەم کەنالە ویژن بۆ هەموو لەوانەی کە دەتەوێت بو مێژوویانی خۆی خەواستنەوە.

ب،چرپێنە

14 Jan, 00:08


گەورەبوونی تەمەن ئیجباریە بەڵام
گەورەبوونی ئەقڵ ئیختیاریە.

ب،چرپێنە

09 Jan, 21:51


چاوەکانم هێندە ڕەشن
کە بتوانی ساڵانێک بە نهێنی
تێیاندا بژی..
-
- لەیلا کوردبەچە

ب،چرپێنە

09 Jan, 14:31


ئەگەر هاتی ؛
ئەگەر هاتی بە دیتنی بە چاو
پێکەوتنێکی ڕووت خەم دەڕەوێ
ژەنگی دڵم تۆخ بەردەدا
ئەگەر هاتی
ئاواتەکانم یەک بە یەک
وەدی دێن
ناخی دڵم دەهاژێنیا
شەتڵی ئەوین دەڕوێنی..

| کەژاڵ شێرزاد ،

ب،چرپێنە

06 Jan, 14:11


من و تۆ وەک خوڕه و هاژەی ڕووبارین ؛
شنەی پاکی شەماڵی گوێ کەنارین
له هەر جێیەک ئەوین ڕەشماڵی هەڵدا
لەوێ سەرگەرمی جێژوانی بەهارین
من و تۆ لەم هەواری سەرزەمینە
مەراممان چێژ و سەرمەستی ئەوینه
ئەوینش گەر به سۆز پێوانە بکرێ
به قەد مەودای هەموو عالەم بەرینە
که ئێمه وەک گزنگی خۆرەتاو بین
بەرەو ئاسۆ له گەڵ یەک تێکەڵاو بین
به سەر کاروانی کازیوەی شەبەنگا
ئیتر بۆچی مەیل پەرش و بڵاو بین.

| نەجمەدین_غوڵامی ،

ب،چرپێنە

01 Jan, 16:24


دڵی سپیمان بەکەڵکی ئەم ڕۆژگارە ڕەشە نایەت.

ب،چرپێنە

31 Dec, 23:20



‌اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌😍
سەڵاوات بنێرن بۆ حەبیبی دڵـان️ ﷺ .

ب،چرپێنە

30 Dec, 21:14


بۆ قاوەکەت ناخۆیتەوە ؛
بۆ قاوەکەت تەواو ناکەیت؟
ئەترسی قەرەجێک بێت و
بەختێکت بۆ بگرێتەوەو
بە ترسێکەوە بڵێت ؛
بۆ یەک نابن.

| جەمال غەمبار ،

ب،چرپێنە

30 Dec, 15:31


هیچ کیشەیەک نییە ئەگەر سەیری دواوە بکەیت، بەڵام هیچکات داڵغەت نەڕوا !!

ب،چرپێنە

28 Dec, 17:17


لۆچەکانی نێوچاوانی مرۆڤ،
ڕەفەی یادەوەرین.

ب،چرپێنە

26 Dec, 23:49


غەیب نازانم ئازیزم بەڵام بێـگومان
گەر ژنایەتی نەبێ.. جیهانیش نییە.

ب،چرپێنە

25 Dec, 20:31


وەسـفی تۆی پـێ نەکــەم
لاڵ بــم،زمـانـم بۆ چـیە..!؟

بێـخود...

ب،چرپێنە

20 Dec, 18:39


وتم چاوت ماندویی ڕفێن ؛
ئەڵێی چایی دوای بارانن
بۆ زاری تاڵ کوڵۆی قەن و
شەکرە وردەی شەکرەدانن.

| مەهشید ،

ب،چرپێنە

20 Dec, 14:42


خودا هەرگیز شتێکت پێ نادات کە ناتوانی بەرگەی بگریت، بۆیە قەلەق مەبە.

ب،چرپێنە

19 Dec, 17:30


ڕۆژێک من بێدەنگ ئەبم و
تۆش لە مانای دواکەوتن تێدەگەی..

ب،چرپێنە

19 Dec, 17:28


به‌یانی‌ بوو وه‌ک ئێستا ؛
جوانترین سات بۆ ونبوون
تۆ له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ مندا
منیش له‌ سۆراخی‌ هیچدا
به‌یانی‌ بوو وه‌ک ئێستا
نه‌ هه‌تاو بوو، نه‌ سێبه‌ر
نه‌ بێده‌نگی‌، نه‌ په‌یڤین
نه‌ كۆتایی‌ دیار بوو، نه‌
سه‌ره‌تا به‌ ته‌نیا رێیه‌كی‌
واڵا ‌و دوو جه‌سته‌ی‌ شه‌كه‌ت
دوو تارمایی‌ دره‌وشاوه‌ی‌
ساتێكی‌ ئه‌ودیو زه‌مان
له‌ودیو ساته‌كانه‌وه‌
بولێڵ ‌‌و چاوه‌ڕوانی‌ بوو
وه‌ك كوێر ده‌ستم ده‌گێڕا
چنگم پڕی‌ بۆشایی‌ بوو
پڕی‌ گومان ‌و ترس
پڕی‌ بێكۆتایی‌ بوو
له‌وسه‌ری‌ مه‌ودایه‌كانیش
تۆ دیار نه‌مایت
زه‌مان وه‌ستا ،
به‌یانی‌ بوو وه‌ک ئێستا..

- ڕەفیق سابیر ،

ب،چرپێنە

17 Dec, 16:39


چاوم لێت بوو
وەک شازادە
داگیرت کرد وڵاتی دڵ ...

#ب،چرپێنە

ب،چرپێنە

16 Dec, 19:45


🎵

ب،چرپێنە

16 Dec, 19:42


کۆنە فرۆشێک هاواری کرد
چرای شکاو ئەکرم، شتی شکاو ئەکرم
یەکێ بێ بیرکردنەوە هاواری کرد دڵی شکاو ئەکری
وتی گەر نرخی هەبا نەیان دەشکاند
..❤️‍🩹

ب،چرپێنە

12 Dec, 15:28


عەرەب ئێژێ :

"مثل كل مرة ما يخالف"
“ وەک هەموو جارێک گوێی مەدەرێ “

ب،چرپێنە

11 Dec, 09:20


إذا أخذ الله منك مالم تتوقع ضياعه فسوف يعطيك مالم تتوقع أن تملكه

ئەگەر خوا ئەو شتانەی لێ وەرگرتی کە پێشبینیت نەدەکرد لەدەستی بدەی،  ئەوه ئەو شتانەشت پێ دەبەخشێت کە پێشبینی ناکەی هەتبێ🤍.

ب،چرپێنە

04 Dec, 18:28


داخەکەم کورتە شەو🖤..

ب،چرپێنە

02 Dec, 12:35


ئەگەر دڵی، دڵی كۆتر بێت به‌س نیه‌..
ئه‌و کەسەی تۆی خۆشبوێ
ده‌بێ ئه‌ژنۆی ئه‌سپی هه‌بێت !

تەڵعەت تاهیر

ب،چرپێنە

29 Nov, 12:38


🤎

ب،چرپێنە

26 Nov, 22:04


ئەرێ تۆ چیت کە وا تێکەڵ بە خوێنی ؟
لەهەرکوێ بم لە گەڵما هەر دەمێنی ؟
لە دوولاوە دەکەی حوکمی ژیانم
دەدەی ئازارو ، جارێ خەم ڕەوێنی ؟

ساهی,

ب،چرپێنە

25 Nov, 11:00


من لە بۆ ماچت بەقوربان تەرکی ژینم کردووە ؛
تەرکی شەرع و تەرکی شێخ و تەرکی دینم کردووە
قافڵەچی ماتڵ مەنیشە من لە عیشق ئەو دولبەرە
تەرکی ڕۆم و تەرکی میسر و تەرکی چینم کردووە
لێوی ئەو ئاوی حەیاتە بۆیە من وەک مەیزەدە
تەرکی جام و تەرکی پەیک و تەرکی تینم کردووە
وەک پەپولێک تاکو بسوتێم من لە شوعلەی ئاگری
تەرکی ڕۆح و تەرکی ئێش و تەرکی شینم کردووە
من لەبۆنی تۆ ھەناسە وا دەرونم بەش ئەکەیت
تەرکی زوڵف و تەرکی لێ و تەرکی سینم کردوە..

- مەلەکشا ،

ب،چرپێنە

20 Nov, 22:52


لەحسێن پەناهیان پرسی:
کامیان گرنگترە بۆ مرۆڤ خۆشت بوێ یان خۆشی بوێیت؟

لەوەڵامدا ووتی :کامیان گرنگترە بۆ باڵندە، باڵی ڕاست یا چەپ ؟

ب،چرپێنە

20 Nov, 10:32


( قدَر اللهِ أَجمَل مِن أمنِيَاتِكَ )
چارەنووسی خودا لە خۆزگەڪانت جوانترە🖤،

ب،چرپێنە

19 Nov, 15:46


تۆ سەرسامبوویت بەو ئۆقیانووسەی کە دەتزانی دەتخنکێنێت.

ب،چرپێنە

15 Nov, 18:50


هەموو کات بەنهێنی بژی لەگەڵ ئەو شتانەی کە تایبەت و خۆشەویستن لات.

ب،چرپێنە

12 Nov, 22:39


ماڵ بە ئاگردان گەرم نابێت ؛
ماڵ بە ترپەی خۆشەویستیی دڵەكان
گەرم دەبێت ،ئەو ماڵەی برینێكی تێدایە
و برینەكە بووەتە هۆی ساردیی
نێوان دایك و باوك، ماڵەكە دەگۆڕێت
بۆ گۆڕێكی سارد و چی زەردەخەنە
و پێكەنین و خۆنواندن هەیە،
ئەو گۆڕە، ناكاتەوە بە ماڵ.

- نەبەز گۆران.

ب،چرپێنە

02 Nov, 18:06


کوردانە خۆشمەوێی
سادە، بوێر، ئەبەدی♥️.

ب،چرپێنە

01 Nov, 22:49


لەگەڵ خەڵک باشبە کاتێک ، بەرە و سەرەوە
دەڕۆیت چونکە لەڕێگایی هاتنە ، خوارەوە
چاو پێیان دەکەوێتەوە..!

"wilson mizner

ب،چرپێنە

28 Oct, 21:49


خۆشبەختی من لەگەڵ تۆیە
بۆیە هیچ کەسی تر تاقی ناکەمەوە

ب،چرپێنە

28 Oct, 18:55


داستانی هیجری من شەرحی بە نوسین ناکرێ پێت دەڵێم چۆنە ئەگەر چاوم بە چاوت کەوتەوە...

ب،چرپێنە

22 Oct, 23:04


نەنکم فەیلەسوف نەبوو، کەچی ڕاهاتبوو دەیگوت: ‌‌‌وشەکان هیچ قاچێکیان نییە، بەڵام دەتوانن قاچ ورد و خاش بکەن.

ب،چرپێنە

22 Oct, 22:55


چاوەکان نهێنی ناپارێزن.

ب،چرپێنە

21 Oct, 22:33


هەنێ کەس بەجۆرێک کۆیلەن ، حەز ئەکەن ئەو پێڵاوانەش لە مۆزەخانە دابنێن کە شەقیان پێ خواردووە.

" ژان پۆل سارتەر"

ب،چرپێنە

21 Oct, 22:28


بڵێم چی ؟ چۆن بڵێم ؟ پێناسە ناکرێ
بەهیچ کەس ، خۆم نەبم ئەم تاسە ناکرێ
بەجۆرێ باسی ئازارم درێژە
بە پەخشان و شیعر ئەم باسە ناکرێ

ساهی,

ب،چرپێنە

11 Oct, 16:33


مرۆڤ نازانێت چی دەوێت، وا بیر دەکاتەوە کە کەسێکی تایبەتی دەوێت، پاشان کەسێک دەبینێ کە هیچ یەک لەو سیفەتانەی خۆی دەیەوێ تێیدا نیە، کەچی بەبێ هۆکار خۆشی دەوێت

ب،چرپێنە

08 Oct, 12:17


لە خەیاڵمدا هیچشتێک کۆتایی نەهاتووە.

ب،چرپێنە

07 Oct, 17:03


لە هەر کارێک بە خۆم ئەڵێم: هەرشتێک کە ڕوویدا لەدەست من نییە چونکە هەمیشە من خۆشبەختترین جێگاکانی جیهانم ویستووە.

ب،چرپێنە

02 Oct, 14:41


با داوای لێبووردنیش بکات فایدەی چیە؟
پەتی ڕزیو لە هەرلایەکەوە گرێی بدەیت ئەپچڕێ.

ب،چرپێنە

01 Oct, 13:04


ᴡɪᴄᴋᴇᴅ ɢᴀᴍᴇ

ب،چرپێنە

30 Sep, 19:43


«خۆشم دەوێی»
-
ئەم نۆ پیتەی سەرەوە، ئاڵۆزترین زمانی مێژووە، ھەزاران ساڵە مرۆڤ ھەوڵدەدات فێری ببێت و دەست بەتاڵ دێتە دەرەوە. جەنگەكان لە پێناو فێربوونی ئەم زمانەدا بوون، كتێبەكان ھەموویان دەیانویست بگەنەوە ئێرە، عاریفەكان ھەموو تەمەن خەڵوەتیان كێشا تا بگەنە ئەم شوێنە، پاشاكان بە ھەموو جەبەرووتیانەوە، بە ھەموو دارونەداریانەوە، ئاتاجی ئەم زمانە بوون و فێری نەبوون، موحتاجی ئەم نۆ پیتە بوون و نەیانزانی چۆن بیھێننە سەر زمان..

| هێمن قەرەداغی ،

ب،چرپێنە

29 Sep, 21:23


خوا هیدایەتی ئەو چاوانە بات کە تۆ ئەبینێت 🖤

ب،چرپێنە

29 Sep, 18:13


چ خانەدانێکە شەکر
هەرچی هەیەتی ئەیدا بە چاییەکەو؛
ئینجا وون دەبێ ..

ب،چرپێنە

29 Sep, 06:10


دڵ کە مەشغوڵە بەیادی حەزرەتی دڵدارەوە
بێ خەبەر ماوە لە حاڵی ئاشناو ئەغیار

- فەنایی

ب،چرپێنە

27 Sep, 22:43


بە ئاشکرا « خۆشمەوێیت »
خۆ تۆ گوناهـ نیت بت شارمەوە!

ب،چرپێنە

27 Sep, 22:43


عەشق وەک نەخۆشکەوتن وایە
نازانی چۆن ڕوودەدات؛
دەپژمی
بەردەوام دەلەرزی و
ئیتر درەنگ بووە...
سەرمات بووە..!
-
_ ئانا گاڤاڵدا

ب،چرپێنە

26 Sep, 23:18


محمود درويش 🤎🎼

ب،چرپێنە

26 Sep, 02:56


بەڵێن بدە کە تاریکیم بۆ رانەخەیت..

ب،چرپێنە

25 Sep, 12:42


بۆچی گوڵ دەرناکەیت ئەی من ئاوت نادەم؟

ب،چرپێنە

24 Sep, 15:12


اِمرأةٍ مثلِكِ مَعجونةٌ بلوزِهَا وعسَلِها وعُطورِ أنوثَتِها

ب،چرپێنە

22 Sep, 12:32


وەرە سەیرکە دەردم، کافر ئەوا مردم ! 🖤💔