کورد قسەیەکی جوانی هەیە:
ئەگەر دار لاربوو سێبەری لارە
کە دارت هەڵگرت سەگی دز دیاره
کاتێک دامان له وەتەری و باسی حەقیقەتمان کرد ئەم برایە دڵی تێکچوو، چون کار گەیشته سەر شێخە موزەخەمەکەی، ناخۆشە بڵێم ئێووه تا دوێنێ دژی مەزهەب بوون، هەر باڵێکی ناو حیزبێکتان بوو بێ ئەدەبی دەبەخشیەوە دژی مەزاهیب، چونکە ڕەنگە ئێستا گۆڕابیت و بۆت دەرکەوتبێ کە چەند زیانتان لە دین دا و هەست بەهەڵەکانی خۆتان بکەی، هەرچەندە نەتوانی و پێت نەکرێ واز لە تەیمی و وەهابییەکان بێنی، و خڕتەکەت تێدامابێت.
مەزهەب موڵکی ئێمە نییە، بەڵام خۆ هەر ئەبێت بۆ فێربوونی عیلمی مەزاهیب بێنەوە لای ئێمه و مامۆستاکانمان، وەکو چۆن تۆ هاتویتەوە لای مامۆستایانی ئەهلی سوننە بۆ خوێندنی فیقهی مەزاهیب.
هیوادارم کتێبەکانی (دار التقوی) بێنێ و لەخوار جوملە بیدەیتەوە خەڵکی، کە ئەمە هەمان ئامانجی ئێمەیە، ئەوکات ئێمە دووجار ئامانجمان پێکاووە، هەم کتێبی ئەهلی سونە بڵاوبۆتەوە و هەمیش هەرزانە، بەڵام ئیتر خۆ دیارە قسەکانی ئێووە دیلالەت لەسەرچی دەکات.
خەڵکی وایە دوو دوو داوای شەرحه کەبیری فووده دەکات، کەچی دوایش لەملا و لەولا خەریکی هەمز و لەمزه.