بۆ بەدەست هێنانی ئامانجێکی گرینگ لەژیان کۆمەڵێک شتی گرینگ هەیە پێویستە بیانکەین و خاوەنیان بین
لەوانە بەپەرۆش بوون ، هەرکارێک بەپەرۆشیەوە ئەنجامی بدەین بێگوومان نەتیجەی ئەرێنی دادا بەدەستەوە،
بەپەرۆشبین وەک کچێکی بچووک کە یاری لەگەڵ بووکەکەی دەکا
نان بخوات بەشێکی لەگەڵ بەشدەکات دایکی سەری شانەبکات ئەویش سەری بووکەکەی شانەدەکات بخەوێت لەگەڵ خۆی دەی خەوێنێ بۆ بازاڕ لەگەڵیەتی ، بەیانیش کە هەڵدەستێتەوە بەپەرۆشە بۆ ئەوەی دیسان ڕۆژێکی نوێی لەگەڵ بەسەربباتەوە ، هۆگری دەبێ ، بەجۆرێک لێی دانابڕێ ، لەئەنجامی دیارنەمانی دڵ تەنگ دەبێ
بۆیەش دەبێ بەبەشێک لەژیانی
تۆش ئامانجێکی گەورەت هەیە پێویستە ببێ بەبەشێک لەژیانت لەگەڵی بخەوی و لەگەڵی هەستی و ژیانتی لەگەڵ بەش بکەی ، خەیاڵ لەگەڵ هەبوونی بکەی و تامی بکەی پێش بەدەست هێنانی .