هەمان ئەو شتە بۆ خۆت کێش دەکەی...
یاسای کێش کردن دەڵێ:
لێک چووەکان یەکتری ڕادەکێشن.
کاتێک بیر لە شتێک دەکەیەوە بیرکردنەوەی هاوشێوە بۆخۆت ڕادەکێشی.
بۆیە هەموو کات با بیرکردنەوەکانت ئەرێنی بن
چونکە ڕەنگدانەوەی تەواوی دەبێت لەسەر ژیانی خۆت.
نموونە... ئەگەر بڕیارت دابی کەوا لە شتێک سەرکەوتوو نەبی ئەوا شتەکە گرینگیەکی ئەوتۆی نامێنی لۆ هەوڵدانت.
بەڵام هەرکە شتێک بە خۆشەویستی و هەوڵدان بکەی ئەوا لە یەکەم جاریش نەبێ سەرکەوتوو دەبێ.
من شتێکی وام بەسەر هاتووە. کاتی خۆی لە قوتابخانە
لە وانەی بیرکاری زۆر خەراب بووم هەر ئەویش بوو وای کرد هەندەک دوا بکەوم لە پرۆسەی خوێندن بەڵام
ئێستا تێ ئەگەم کەوا بیرکاری نەبوو ..بەڵکوو ئەو فکرە نەرێنیە بوو کەوا بەرامبەر بیرکاری هەمبوو ئێستا ئەتوانم بڵێم بیرکاری دەرسێکی ئاساییە لام وەک ئەوانی دی
بەڵام من بووم بڕیارم دابوو لەسەر خۆم کەوا بیرکاری دەرسێکی نەخۆش و ئاڵۆز و چی و چییە.
بۆیە ئەتوانم بڵێم بیرکردنەوەت بەرامبەر هەموو شتەکان پۆزەتیڤانە بێت شتەکان بە شێوەی ئیجابی و ئەرێنی دێتە ڕێت.
چونکە سایکۆلۆژی ئەڵێ:
هیچ شتێک مەحاڵ نییە وە مرۆڤ توانای هەموو شتێکی هەیە کەوا مرۆڤێکی تر توانیبێتی بیکات.
بەڵام هەوڵدان و کۆششی دەوێت.
لە کۆتایی هیوادارم بیری نەرێنی لە ژیانمان دوور بخەینەوە
هەمیشە بە گەشبینی و هیوا بڕوانینە ژیان با بە جوانیەکانی ئاشنا بین.
هیوای سەرکەوتن ودەروونێکی ئارامتان بۆ دەخوازم.
وەرگیراوە.