م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی @basharkurdepole12 Channel on Telegram

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

@basharkurdepole12


قوتابیان و خوێنکارانی پۆلی 12. ئەم کەنالە تایبەتە بە وانەی کوردی پۆلی دوازدە دەتوانن لێرەوە بینەری پرسیارو بابەت و شتەگرنگەکانی کوردی پۆلی 12 بن

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی (Kurdish)

بەخێربێیت بۆ کەنالی تێلێگرامی "basharkurdepole12"! ئەم کەنالە تایبەتە بە وانەی کوردی پۆلی 12 وەرگرتووە بۆ قوتابیان و خوێنکارانی خوێندنی زمان و ئەدەبی کوردی. ئێمە لەم کەنالە داوا دەکەین کە پرسیار و بابەتەکانی کوردی پۆلی 12 بن و بەشداری بکەن لە گفتوگۆی زانستی و زانیاری. بگەڕێنەوە و بەشداری دەربکەوە لەم کەنالەی ڕەنجی پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی بۆ بونی داواکردن و نوێکردنی زانستی خۆتان!

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

05 Jan, 18:57


جێناوەلکاوەکان لەدەوری تەواوکەری بەیاریدەو تەواوی هەڵبژاردنەکانی تایبەت بەو بابەتە بەوەڵامەوە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

05 Jan, 16:32


لە کاتی تاقیکردنەوە، چەند ئەرکێکی گرنگ دەکەونە ئەستۆی قوتابییان و دایکان و باوکان و مامۆستایان، بۆیە بە پێویستی دەزانم لە چەند خاڵێکدا بیخەمە ڕوو:

✏️ئەرکی قوتابی: قوتابی و خوێندکاری ڕێزدار، پێویستە لەکاتی تاقیکردنەوە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەیت:

👈 هەمیشە پشت بە خوا ببەستە و داوای سەرکەوتن لە خوا بکە.
👈 پلانێکی تۆکمە و زانستی بۆ ڕۆژانی تاقیکردنەوە دابنێ، بە مەبەستی سەعی و کۆششکردن.
👈 لەکاتی سەعیکردن، زیاتر تەرکیز لەسەر خاڵە گرنگەکان بکەرەوە.
👈 لە کەشوهەوایەکی ئارام و دوور لە جەنجاڵی و قەلەباڵغی، سەعی و کۆشش بکە.
👈 بۆ کاری پێویست نەبێت، مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بەکارمەهێنە.
👈 زاڵبە بە ترس و دڵەڕاوکێدا، چونکە زیان بە سەعی و کۆششەکەت دەگەیەنێت.
👈 بۆ سەعیکردن، زیاتر سوود لە کاتی بەیانیان وەربگرە، چونکە باشترین کاتە بۆ سەعیکردن.
👈 ڕەچاوی کات بکە و کاتەکەت بەفیڕۆ مەدە.
👈 لە هەر نیو کاتژمێرێک سەعیکردن، [٥-١٠] خولەک پشوو بدە.
👈 لەکاتی سەعیکردن، خۆت سەرقاڵ مەکە بە شتێکی دیکەوە.
👈لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە، واز لە یاری و گەشتکردن و میوانداریی بهێنە.
👈 نانی بەیانی بخۆ، بۆ ئەوەی تەرکیزت ورد و باش بێت.
👈 لەکاتی سەعیکردن، هەر پرسارێکت بۆ دروستبوو، لە ڕێی کەسانی پسپۆڕەوە، وەڵامەکەی وەرگرە.
👈 لەکاتی سەعیکردن، دوو بابەتی جیاواز پێکەوە مەخوێنەوە، بەڵکوو بابەتێک تەواو بکە، ئێجا دەست بە بابەتێکی دیکە بکە.
👈کاتی نووستن و لەخەوهەستانت ڕێکبخه و کاتی پێویست بخەوە.
👈 خۆت لە هەر کاردار و ڕەفتار و گوفتارێک بەدوور بگرە، کە ببێتە هۆی تووڕەبوونت، یان هەڵچوونت، چونکە کاریگەرییەکی نەرێنیی لەسەر سەعی و کۆششەکانت دەبێت و دەروونت تێکدەدات.
👈لە ڕۆژی تاقیکردنەوە لانیکەم نیوکاتژمێر زووتر لە قوتابخانە ئامادەبە.
👈 گشت ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی مامۆستاکانت جێبەجێ بکە.
👈 کە چوویتە هۆڵی تاقیکردنەوە، بیر لە دەرەنجامەکان مەکەرەوە، بەڵکوو تەرکیزت لەسەر وەڵامەکان بێت.
👈 لە کەشێکی ئارام و دوور لە ترس و دڵەڕاوکێ وەڵامبدەرەوە.
👈 لەکاتی تاقیکردنەوە قەت بیر لە قۆپیەکردن مەکەرەوە.
👈 کە دەفتەری پرسیارەکانت لە مامۆستا وەرگرت، دوای نووسینی ناو و پۆل و هۆبەکەت، پێش هەموو شتێک، بەبێ داڵغەلێدان و هزرپەرتی، یەکە بە یەکەی پرسارەکان بە هێمنی بخوێنەرەوە، ئینجا ئەو پرسیارانە وەڵامبدەرەوە کە ١٠٠٪ پشتڕاستیت لە ڕاستی و دروستی وەڵامەکەت، ئینجا دەست بە پرسیارەکانی دیکە بکە.
👈 لەکاتی وەڵامدانەوە، پەلە مەکە و سوود لەوکاتە وەربگرە کە لەبەردەستتدا هەیە.
👈ئەگەر پرسیارێکت نەزانی، داوای ڕوونکردنەوە لە مامۆستای چاودێر یان مامۆستای بابەتەکە بکە.
👈 دوای وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، پێش ئەوەی هۆڵەکە بەجێ بێڵیت، جارێکی دیکە بە وردی پێداچوونەوە بە وەڵامەکانتدا بکەرەوە، تاکوو دڵنیابیت هیچ پرسیارێکت بەبێ وەڵام نەهێشتۆتەوە.
👈 بە خەتێکی جوان و خۆش وەڵامی پرسیارەکان بدەرەوە.
👈 هیچ پرسیارێک بەبێ وەڵام بەجێ مەهێڵە، تەنانەت ئەگەر لە وەڵامەکەشت دڵنیانەبیت.
👈 کە لە هۆڵەکە دەرچوویت و گەڕایتەوە ماڵەوە، دوای پشوودان و پێش ئەوەی دەست بە سەعیکردن بکەیتەوە، سەیرێکی خشتەی تاقیکردنەوەکانت بکە، بۆ ئەوەی دڵنیابیت بەیانی کام تاقیکردنەوەت هەیە.

✏️ئەرکی دایک و باوکی قوتابی: دایبابە ڕێزدارەکان، لەکاتی تاقیکردنەوەی منداڵەکانتان، پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەن:

👈لە ماڵەوە کەشێکی ئارام و هێمن بۆ منداڵەکانتان بڕەخسێنن، تاکوو سەعی و کۆششەکەیان بەرهەمدار بێت.
👈لە ماڵەوە، کەمتر هۆیەکانی ڕاگەیاندن و ئامێرە زیرەکەکان بەکاربهێنن.
👈 لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە، خۆتان لە هەموو جۆرە دەرچوون و گەشت و میواندارییەک بپارێزن..
👈 ئەگەر ژوورتان هەبێت، باشتر وایە هەرقوتابییەک، ژووری تایبەت بە خۆی هەبێت.
👈 پێداویستییەکان سەعی و تاقیکردنەوە بۆ مناڵەکانتان دابین بکەن.
👈 لە کات و ساتی خۆیدا، مناڵەکانتان لە خەو هەڵبستێنن.
👈داوای نمرەیەک لە مناڵەکانتان مەکەن، کە لە توانای ئەواندا نەبێت.
👈لەکاتی تاقیکردنەوە، خۆتان بەدوور بگرن لە سەرزەنشتکردن و لۆمەکردنی مناڵەکانتان و فشاریان لەسەر دروست مەکەن، چونکە سەرزەنشتکردن، ڕۆحی حەماسەت و دڵگەرمی لە ناخیاندا دەکوژێت.
👈 هیچ کاتێک منداڵەکانتان بە منداڵانی دیکە بەراورد مەکەن، چونکە هیچ منداڵێک بە منداڵێکی دیکە ناچێت!
👈 ئەگەر منداڵەکانتان لە تاقیکردنەوە دەرنەچوون، یان نمرەی پێویستیان بەدەستنەهێنا، ئەوا کۆتایی دنیا نییە، بۆیە ئەرکی ئێوەیە هانیان بدەن، بۆ ئەوەی لە قۆناغەکانی داهاتوو، نمرەی پێویست بەدەست بهێنن!

✏️ئەرکی مامۆستای چاودێر و کارگێڕیی قوتابخانە: بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و لیژنەی تاقیکردنەوە و مامۆستایانی چاودێر، پێویستە ئێوەی بەڕێزیش لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە، ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

05 Jan, 16:32


👈 چەند ڕۆژێک پێش تاقیکردنەوە، هۆڵەکان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی هەر قوتابییەک شوێنێکی تایبەت بە خۆی هەبێت.
👈لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە، کەشێکی ئارام و دوور لە گرژی و توندوتیژیی بۆ قوتابیان فەراهەم بکەن.
👈 جیاوازیی مەکەن لە نێوان قوتابییاندا و بە یەک چاو سەیری هەموان بکەن.
👈 لەکاتی تاقیکردنەوە، فشار مەخانە سەر قوتابییان، تاکوو زوو هۆڵەکە بەجێ بێڵن.
👈 بەپێی ڕێنمایییەکان، ئاسانکاریی بۆ ئەو قوتابییانە بکەن، کە چەند خولەکێک لە تاقیکردنەوە دوادەکەون.
👈 لەکاتی سەرهەڵدانی هەرکێشەیەک بۆ قوتابییان، وەک نەخۆشکەوتن و لەخۆچوون، یان هەرحاڵەتێکی دیکەی نەخوازراو، ئەوا پێویستە دەستبەجێ بەهانایانەوە بچن و کاری پێویست ئەنجامبدەن...
👈 ئەگەر قوتابییەک سەرپێچی یاسایکرد، ئەوا پێویسە بەپێی یاسا هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێت.
👈 بە هیچ پاساوێک، نابێ مامۆستا خۆی لە قوتابی نزیک بکاتەوە و لەسەر سەری بوەستێت و بە چپە قسەی لەگەڵدا بکات، بۆ ئەوەی گومانی لەسەر دروست نەبێت!
👈 پێش ئەوەی قوتابی هۆڵەکە بەجێ بێڵێت، پێویستە مامۆستای چاودێر، چاوێک بە دەفتەرەکەیدا بخشێنتەوە، نەوەک ناوی خۆی، یان وەڵامی پرسیارێکی لەبیرکردبێت...

لە کۆتاییدا، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابییان و مامۆستایانی هێژا دەخوازین...

وەرگیراو....
٢٠٢٥/١/٥

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

01 Jan, 18:32


چەند زانیارییەک دەربارەی کاری چاوگی بوون

١. (بوو. هەبوو.  دەبێت)دەبنە تەواوی تێپەر لەدوو باردا.
ا. بەواتای پرۆسەی منداڵبوون هاتن ئەوا وەک.
ژنەکە کوری بوو.
لەم بەشەدا  (هەیە)ی تێدانییە  گەر بۆنمونە نوسرابوو. ژنەکە کوڕی هەیە، ئەوا دەبێتە خاوەنداری

ب. (. هەبوو. هەیە. دەبێت)  ئەگەر بەواتای هەبوونی شت و موڵکداری هاتن. واتا لێرەدا خاوەنیان دیارە وەک. ژنەکە ئوتوموبێلی هەبوو.
لەوبەشەدا (بوو) بەتەنها نایێت

ـــ تێبینی. لەهەردووک بەشی دەبێت یەکێک لەجێناوەلکاوەکانی کۆمەڵەی یەکەم (م. مان .ت.تان . ی.یان)لەپێش هەبوو. هەیە. بوو. دەبێت) هەبن

ـــ تیبینی . پرۆسەی منداڵبوون جیهانی ئاژەڵیش دەگرێتەوە. وەک.
مانگایەکە گۆلکێکی بوو.
مەرەکە بەرخێکی بوو

٢. هەبوو. بوو دەبێت.)دەبنە تەواوی تێنەپەر ئەگەر
ا. بەواتای وجود و هەبوون هاتن لێرەدا خاوەنی ئەوشتەی کە هەیە بۆ هیچ کەسێک  ناگەرێتەوە واتا خاوەنی نییە . وەک. کتێبخانە هەیە.

ـــ تیبینی. لەم بەشەدا ( بوو ) بەتەنها نایەت

ب. ( بوو. دەبێت ) ئەگەر لەگەڵ وشەی تر دارێژراو یان لیکدراوی دروست کرد واتا ببن بە پارچەیەک لەکارەکە وەک. ئاوەکە دەربوو. 
کێشەکە چارەسەردەبێت.
لەم بەشەدا کاتی ئیستامان نییە .

٣. ( بوو. ە. دەبێت ) دەبنە ناتەواو، ئەگەر کاری سەرەکی لەرستەدا نەبوو. وەک.
گوڵەکە جوان نوو.

ـــ تیبینی. لەم بەشە  کار (هە ) ی لەپێش نییە

ــ تیبینی. کاری ناتەواو هەمیشە تەواوکەری دەوێت. ئەو وشەیەی دەکەوێتە پێش ( بوو. ە. دەبێت ) تەواوکەری کاری ناتەواوە، ئینجا گەر ناو و جێناوی سەربەخۆ و چاوگ و گرێی ناوی بوون  ئامرازی پەیوەندییان لەپێش بوو ئەوا دەبنە بەیاریدە  وەک.
وێنەکە بۆ برای من بوو.
گەر ئامرازی پەیوەندییان لەپێش نەبوو ئەوا دەبنە ڕاستەوخۆ. وەک.
وێنەکە من بووم.

ـــ تێبینی . هاوەڵناو و هاوەلکار تەنها بە ڕاستەوخۆ دەبنە تەواوکەری کاری ناتەواو.
وەهاوەڵکاری چۆنییەتی بەهیچ شێوەیەک نابێتە تەواوکەری کاری ناتەواو.
وەجێناوی هەیی بەتەنها نابێتە تەواوکەری کاری ناتەواو

ــ تیبینی. (ە) کاری ناتەواو بۆکاتی ئیستا لەڕستەدا دەرناکەوێت ئەگەر یەکێک لەجێناوەلکاوەکانی کۆمەلەی دووەم. (م.ین. یت.ن . ٠ .ن ) هەبوون. وەک. ئێمە خوێندکاریــــن.

٤. (دەبوو. دەبوایە. دەبێت) دەبنە کاری یاریدەدەر دەکەونە سەرەتای ئەورستانەی کارەکەیان دانانییە. وەک.
دەبێت. بەشاخە سەربکەوم.

ـــ تێبینی. دەکرێت. دەبێت. هەموو کات . ێت. ی پێوەنەبێت جێناوی تری پێوەبێت. وەک. من زیرەک دەبم.
ئەمە تەنها بۆ تەواوی تێنەپەرلەبەشی داریژراو و لێکدراو دروستکردنەکە وە لەبەشی کاری ناتەواو دروستە

ــ تیبینی. هەموو ( هەبوو. دەبوو. دەبوایە. بوو)ەکان بە (نە) نەرێ دەکرێن
هەموو(هەیە. ە) بە ( نی ) نەرێ دەکرێن.
هەموو(دەبێت)ەکان بە(نا ) نەرێ دەکرێن.

ـــ تێبینی. ئەمانەی باسکران (بوو. هەبوو. ) هەر حەوت رابردووەکەی لئ دروست دەکرێت
وە (دەبێت)یش هەردووک رانەبردووەکەی لێ دروست دەکرێت

ـــ تیبینی. جگە لە تەواوی تێنەپەر
(بوو. هەبوو. هەیە. دەبێت) ببنە هەر چی تر داخوازیان لێ دروست ناکرێت
ــ وە (بوو. هەبوو. هەیە.  دەبێت) کەدەبنە تەواوی تێپەر ناکرێنە بکەر نادیار

ئامادەکردنی. بشار انور پسپوری زمان و ئەدەبی کوردی

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

31 Dec, 18:52


خوات لەگەڵ ٢٠٢٤ بەخێربێیت ٢٠٢٥
ان شاللە ساڵێکی خۆشتر و جیاوازتر دەبێت لەساڵانی پێش خۆی بۆ هەموو چین و توێژێکی ئەم کۆمەڵگایەمان لەهەموو ڕوێکەوە، وە هیوادارم ساڵێک بێت پڕخێرو بەرەکەت بێت بۆ تەواوی قوتابیانی کوردستان بەتایبەت پۆلی دوازدەکان ان شاللە نمرەی بەدلی خۆیان دەهێنن و دەگەن بەو حەزو ئارەزوو و خولیایەی لەدڵتاندا هەیە.

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

29 Dec, 21:21


تاقیکردنەوەی پێنج بابەتی یەکەمی ڕێزمان بەوەلامەوە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

27 Dec, 08:33


لەکاتی گۆرینی کارێک بۆ کارؽکی تر زۆر ئاگاداری ئەمانە بە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

26 Dec, 11:09


ئەسیلەی پۆلی یازدەهەمی ئامادەیی بۆنیوەسال دەتوانن سودی لێ ببینن.

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

25 Dec, 21:17


ئەسیلەیەکی تاقیکردنەوەی نیوەسال کە بەهێزە لە تەواوی بابەتەکانی وەرزی یەکەم

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

25 Dec, 18:48


https://t.me/Math_A_12

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

25 Dec, 11:42


ناســــــــنەوەی جێـــــناوەلکاوەکان
ناسینەوی جؽناوی لکاو لەناو خودی پرسیارەکە.
هەمیشە گەر لەرستەیەکدا دوو جێناو لەناو یەک کاردابوون . ئەوا بابەتەکە بەرکارو بکەرە . وەک .
بەپەلە بانگت دەکەم .
ت. . بەرکارە
م. بکەر
ئەگەر لەناو یەک رستەدا دوو جێناوی لکاو هەبوون یەکیان لەناو کارێک بوو ئەوەی تر لەدەرەوەی کاربوو وەئامرازی پەیوەندیش هەبوو . ئەوا بابەتەکە تەواوکەری بەیاریدەو بکەرە وەک .
پەرتوکەکەتان بۆ دەهێنم
تان . ت. بەیاریدە
م . بکەر
وەئەگەر لەناو یەک رستەدا دوو جیناو هەبوون یەکیان لەناو کار بوو ئەوەی تر لەدەرەوەی کار ئامرازی پەیوەندیش نەبوو ئەوا بابەتەکە دیارخەرو بکەرە. وەک .
پەرتوکەکەتان دەهێنم .
تان . دیارخەری ناو
م .بکەر
ئامادەکردنی / بەشار انور

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

22 Dec, 19:04


زۆر گرینگ . هەموو سال یەکیکیان لەوزاری دێتەوە .
تێبینی . جێناوی لکاو بۆکەسی سێەم چوار جار دەرناکەوێت .
وەکو بکەر . لەرابردووی تێــــنـــەپەرە
ئەوانی دیکە هەموویان رابردووی تێپــــەرە .
واتا وەکو . بەرکار . دیارخەر . تەواوکەری بەیاریدە. لەڕابردووی تێـــــپە رە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

21 Dec, 14:55


ئەرکی جێناوە لکاوەکان لەدەوری بەرکارو کۆمەلێ هەڵبژاردنی بەهێزتر لەوزاری

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

23 Nov, 14:22


20 پرسیار چوار بابەتی یەکەمی رؽزمان . وەرزی یەکەم

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

21 Nov, 14:54


ئاسانترین ڕێگا بۆ جیاکردنەوەی کاری ڕابردووی بەردەوم و ڕانەبردووی ڕاگەیاندن . لەنێو 5 ڕێگا

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

21 Nov, 11:38


پاشگری (ەوە ) لەکاری داخوازی

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

20 Nov, 09:21


چوارەم: شێوازی مەرجی و کۆمەڵێ هەڵبژاردنی بەهێزو شێوازی وزاری تایبەت بەو بابەتە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

14 Nov, 18:01


ئاگاداری گۆڕینی رێژەکانی کار بە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

13 Nov, 19:48


ئاگاداربە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

13 Nov, 15:55


ئاگاداری ئەوکانەرانە بە کە بە پاشگری (اند ) کراون بە تێپەر . لەرانەبردوو چۆن دەیانناسیەوە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

12 Nov, 18:59


تێبینی.
هەرکات . بزوێنی (ە) کەوتە کۆتایی کار بەواتا ئامرازەکانی (بۆ. بە ) بەکار هاتبوو ئەوا بزوێنی (ە) دەبێتە ئامرازی پەیوەندی و ئەو وشەیەی دەکەوێتە دوای بزوێنی (ە) دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە . وەک.
هەوڵدان ئێمەی گەیاندە سەرکەوتن
واتا
هەوڵدان ئێمەی گەیاند بـــە سەرکەوتن
بزوینی (ە) لەجیاتی .بە. بەکارهاتووە بۆیە (ە) ئامرازی پەیوەندییە . سەرکەوتن . تەواوکەری بەیاریدەیە
نمونەی تر. کاوە هاتە ئێرە
واتا کاوە هات بــــۆ ئێرە.
بزوینی. ە. لەجیاتی .بۆ. بەکارهاتووە بۆیە ئامرازی پەیوەندییە و ئێرە .تەواوکەری بەیاریدەیە
ئامادەکردنی / بشار انور

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

09 Nov, 15:29


پۆلی یازدەم . دووەم بابەت تەواوکەرەکانی کار
١. بەرکار

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

08 Nov, 19:26


چه ند شتێکی گرینگ پێویسته قوتابی بیانزانی

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

07 Nov, 20:50


بۆ ئه وانه ی له رێزمان تێناگه ن و به لایانه وه تێکه ڵه
به ر له وه ی ده ست بکه یت به خوێندنی بابه ته کانی ڕێزمان سه ره تا ده بؽت ئه مانه ی خواره وه بزانی . ئینجا ده ستبکه یت به خوێندنی بانه ته کانی رێزمان وه ک .
1. هه ر حه وت ئه رکه که ی ناو
بکه ر . به رکار . دیارخه ر . نیهاد
ته واوکه ری به یاریده . جیگری بکه ر .
ته واوکه ری کاری ناته واو
2. رابردوو رانه بردوو
3. تێپه ر و تینه په ر
4. ره گ
5. قه د
6. ناو
هاولناو
7. هاولکار
8. چاوگ
9. جێناوه سه ربه خۆیه کان
10. جێناوه لکاوه کان
11. ساده و ناساده

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

06 Nov, 19:17


دروستکردنی هه ر ده رێژه کان
ته نها به دوو یاسا

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

06 Nov, 16:15


ئاگاداری ئه و دوو جۆره بکه ره ببه
ناو . جؽناوی لکاو و سه ربه خۆ و هه ندؽک جۆری گرێ .
ده بنه هه ردووک جۆره که ی . چاوگ و و هه ندیک جۆری گرؽی ناوی
به ته نها ده بنه بکه ری رێزمانی

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

02 Nov, 15:59


پارستە بەجوان و تەواوی وردەکارییەکانیەوە بناسەو جییای بکەوە لەشارستە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

02 Nov, 15:51


دۆزینه وه ی ره گی کار به شێوه ی نازانستی و ئاسان
کاره که بکه داهاتوو له سه ر خۆتی جێ به جی بکه دواتر . ده ..... م لاببه ئه وه ی ماوه ره گه . وه ک له م وینه یه دا دیاره

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

02 Nov, 15:47


دروستکردنی هه ر ده رێژه کان
ته نها به دوو یاسا

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

01 Nov, 21:09


تێبینی. لەتەواوی شێوازی دانانی یەک ناوبەند هەیە ئەویش (ی ) یە
کاتیک بەکاردێت کە هەرچاوگێک کۆتای هاتبێت بە پاشگری (ەوە) بمانەوێت بیکەینە ڕابردووی نزیکی دانانی یان ڕابردووی دووری دانانی ئەوکاتە ( ی ) وەک ناوبەند دەچێتە نێوان نیشانەی کارو  پاشگری .(ەوە)  ئەمەش لەبەر ئەوەیە  هەردووک نیشانەکانی کاری نزیک و دووری دانانی کۆتاپیتیان بریتییە لە (ا)  وە کاتێک پاشگری (ەوە)ش یەکەم پیتی بریتییە لە بزوێنی (ە) بۆیە دوو بزوێن پێکەوە هەڵناکەن ناچاری ئەوناوبەندە دەبین . وەک

سوتانەوە.  سوتابایـــــەوە.   سوتابووبایــــــەوە
بردنەوە.   بردبایــــەوە       بردبووبایــــــەوە
چونەوە.    چووبایــــــەوە    چووبووبایـــــەوە
هاتنەوە.   هاتبایــــــەوە.    هاتبووبایـــــەوە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

01 Nov, 19:55


چۆنیەتی ناسینەوەی . بوو . کە ئایا هی خودی کارە یان نیشانەی دووری راگەیاندنە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

01 Nov, 16:27


شێوازو ڕێژە لەیەکتری جیابکەوە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

31 Oct, 05:30


بۆ ئەوانەی تازە بوون بە پۆلی 12 یان ساڵی دووەم و سێیەمیانە یان بەگشتی لەکوردی و رؽزمانی کوردی خراپن ئەوا هەر ئێستا داخلی
گەورەترین کەنالی کوردی لەهەموو کوردستان تایبەت بەکوردی پۆلی12 ببە .
بۆ بینینی پرسیاری وردو گرینگ و پر لەفیکرەو بینینی هاک و ناسینیەوەو تەواوی بابەتەکانی کوردی پۆلی دوازدە.
https://t.me/Basharkurdepole12

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

29 Oct, 18:25


دوو رؽگای جیاواز بۆ جیاکردنەوەی کاری تیپەرو کاری تینەپەر
بەیەکیک لەمانە دەتوانی زۆر بەئاسانی کاری تؽپەر لەکاری تینەپەر جیابکەیتەوە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

25 Oct, 17:17


سلاو رێز قوتابیانی ئازیزی پۆلی ١٠ و ١١ی زانستی + وێژەیی بۆ لەمەودوا
دەتوانن لێرەوە لەوکەناڵەی تایبەت بە پۆلی ١٠ و ١١ ی ئامادەیی بینەری هەموو بابەتەکانی کوردی  بن و سەرەنج و تێبینیی تایبەت بەبابەتەکانی رێزمان لێرەوە ببینن.
وە هەر پرسیارێکتان هەبوو لەڕێزمان ئەدەب دەتوانن بینێرن تاکو بەڕوونترین شێوە وەڵامتان بدەمەوە
https://t.me/bashar_anwar1

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

25 Oct, 12:05


بابەتی یەکەمی ڕێزمانی ١١ی ئامادەیی
جۆرەکانی پارســــــتە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

25 Oct, 07:00


https://youtu.be/xhGNYIv5doE?si=Tt56iLq4mx3yryTM

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

23 Oct, 21:26


لەیەکشەمەوە بەووردی و بە ڕێکی دەست بە مەنهەنجی پۆلی ١٢ دەکەم

بۆ ئەوانەی تازە بوون بە پۆلی 12 یان ساڵی دووەم و سێیەمیانە یان بەگشتی لەکوردی و رؽزمانی کوردی خراپن ئەوا هەر ئێستا داخلی
گەورەترین کەنالی کوردی لەهەموو کوردستان تایبەت بەکوردی پۆلی12 ببە .
بۆ بینینی پرسیاری وردو گرینگ و پر لەفیکرەو بینینی هاک و ناسینیەوەو تەواوی بابەتەکانی کوردی پۆلی دوازدە.
https://t.me/Basharkurdepole12

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

22 Oct, 20:30


بۆ ئەوەی وەک مامۆستا لەرێزمان و بابەتەکانی تیبگەیت ئەوا ئەو 36 سەرەنج و تیبینە بخوینەوە بەر لەوەی دەست بکەی بە خویندنی رێزمانی کوردی زور زور گرینگ و پێویستە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

22 Oct, 20:22


دووەم ; شێوازی دانانی و راهێنان و کۆمەلێ هەلبژاردنی شێوەی وزاری و فیکرەو بەهێز

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

18 Oct, 22:01


بۆ پۆلی 12ەکان .
بۆ بینینی سەرەنج و تیبینی و ناسینەوەو پرسیاری بەهێزو وزاری و شێوازی وزاری
ئەددی سناپم بکەن
basharanwar21

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

18 Oct, 21:40


زۆر گرینگ بۆ ناسینەوەی (بوو)دوای کارەکە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

15 Oct, 20:22


٨ نمرە بەلایەنی کەمەوە بۆ وزاری
قوتابیانی پۆلی ١٢
ئەمە قۆناغی یەکەمی شیعرو تەواوی هەڵبژاردنەکانییەتی
هیوادارم لەو حەوت ڕۆژ پشووە  کۆنترۆڵی بکەن تا ئەوکاتەتان بەفیڕۆ نەڕوات
بەهیوای سود

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

13 Oct, 16:27


بۆ پۆلەکانی .٩. ١٠. ١١. ١٢ ئامادەیی
جیاوازی لەنؽوان جێناوی نیشانەو هاوەلناوی نیشانە سالانە 2 بۆ چوار نمرەی لێدێتەوە

م .بشار انور . پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی

12 Oct, 15:09


لەیەکشەمەوە بەووردی و بە ڕێکی دەست بە مەنهەنجی پۆلی ١٢ دەکەم

بۆ ئەوانەی تازە بوون بە پۆلی 12 یان ساڵی دووەم و سێیەمیانە یان بەگشتی لەکوردی و رؽزمانی کوردی خراپن ئەوا هەر ئێستا داخلی
گەورەترین کەنالی کوردی لەهەموو کوردستان تایبەت بەکوردی پۆلی12 ببە .
بۆ بینینی پرسیاری وردو گرینگ و پر لەفیکرەو بینینی هاک و ناسینیەوەو تەواوی بابەتەکانی کوردی پۆلی دوازدە.
https://t.me/Basharkurdepole12

4,448

subscribers

1,990

photos

1

videos