پێم گەیشتووە کە تەمەڵ بوویت لە عیبادەتەکانت وە خوێندنەوەی ڕۆژانەی قورئانت وازلێهێناوە، وە وات لێهاتووە بێ ئاگابوویت لەزیکرەکانت وە ئەو نوێژە سوننەتانەی کەپێی لە خوا نزیک ئەبیتەوە تەرکت کردووە، هاتووم ئەوەت پێ ڕابگەینم ئەی ڕەفیقم کە هەموومان بەو کاتەدا تێپەڕیوین ئەو کاتەی تیایا تەمەڵ ئەبین و تۆشی ساردبوونەوە ئەبین، بەڵام نامەوێت لەو شوێنەیا بوەستی، ئایە ڕازیت دووربکەویتەوە لە خالقەکەت لەکاتێکا لێی نزیک بوویت!
ئەی ڕەفیقم !
ئێمە لەم دونیایە چەند ڕۆژێکی کەم ئەژین وە مەوعیدمان بەهەشتە بٳذن الله.
بۆیە ئەم دیدارە لەدەست مەدە!