چنارە یان لەولاوە
کوڵمەت سێوی لاسوورە
زوڵفت گیابەند و خاوە
هەی هەی لەو مەستە چاوە
خەدەنگی لە دڵم داوە
دەسم لە ملی کە مردم
هێز و تینم نەماوە
لە خودای دەکەم تەڵەبێ
هەرگیز نەبی بە چاوە
بەسەردا گیان بەسەردا
ئەی بەسەر دەشتی لاجانێ
هەر لە یاری خۆم جوانە
شەدە و هەوری لەملانێ*؟؟؟
کەوی نیسێ و نیزارە
کەروێشکی پێشی سوارە
قورینگی لە دەم گۆلاوە
بێریی سەر کانی و ئاوە
وەختێ بمرم لە تاوان
ناسکێ نازداری باوان
لێرەڕات لەسەر گێڕم
تا سەهەند و سۆڵاوان
تازە مەیلت بەر نادەم
شەرتە بە شەرتی پیاوان
بەسەردا گیان بەسەردا
ئەی بەسەر دەشتی لاجانێ
هەر لە یاری خۆم جوانە
شەدە و هەوری لەملانێ
#بەسەردا
#شۆڕش_مەحموودی
╭━═✿ᬼ⸙ .━═╮
➧💔 @Dliprkham 💔
╰═━ঊ🖤ঈ━═━╯