پرسیار و وەڵامی ئاینی @prsearuwalam Channel on Telegram

پرسیار و وەڵامی ئاینی

@prsearuwalam


ئامانجمان فێربوونی ئێوەیە بۆ ئەوەی لەتاریکی نەزانین بەرەو لوتکەی زانین هەنگاو بنێن
الله لێمان قبوول بکات

پرسیار و وەڵامی ئاینی (Kurdish)

ئاینی پرسیار و وەڵامی ئاینی چییە؟ ئاینی پرسیار و وەڵامی ئاینی یەکێک لە کەناڵەکانی تێلێگرامە کە بۆ ئادەمانی ئەوانەی کە لەتاریکی نەزانین بەرەو لوتکەی زانین هەنگاو بەرزییان بکات. ئەم کەناڵە پیشانی ئامانجمانی باخەرا برێت و ئەوانەی لێمان جواب بدەن بۆ هەموو پرسیار و وەڵامەکانیان

پرسیار و وەڵامی ئاینی تەواوی بۆ هەموو نێوان کەسانە کە دەتوانن لەم کەناڵەوە دەربارەی هەموو مۆرەکان بپرسن و دەتوانن بەو شێوەیەی راستەقین بە زانینی زانیارییەکان بشیانین. بە باسی ئامانجمانی کە لێمان یارمەتیی بەکاردەهێنانیان پێشکەش دەکات، بەردەستیتان دەکات زانیاریەکانی جۆراوجۆر ببینن و خوێندنیان بەردەست بکات. ئایا تۆ بۆچی بەردەستیتان دەکات پرسیار و وەڵامەکان دیاری بکەیت و چیانی دەست بکەیت؟ پێویستە زانیاری زیاتر بدەیت؟ پڕ و پێرەیان بدە، پێشنیارەکانیان بەرنامە هەندێک بدەتەوە. nnئەم کەناڵە پێشنیاری لە خوێندن و زانین کردنی نوێ بۆ هەموو کەسانە کە دەتوانن وەزانەیەکانیان بەرز بکەن و سەرنجی بدەن بە ئامانجی بەرزییەکان. هەرچەند لەم کاتەدا بە بەرز مندایی مندایی و پرسیارەکانی نوێ بۆ خستنی و لەهەر رابردنی زانیارییەکان، پرسیار و وەڵامی ئاینی هەروەها دەزانین. بەریاریتان کەناڵەکە ببینن و جیاواز بدەن، چونکە زانیاری زیاتری بۆ پیشەیان دەهات.

پرسیار و وەڵامی ئاینی

23 Jan, 13:44


پرسیار // ئایا جن دەچێتە ناو لاشەی مرۆڤ ؟


وەلام // بەلێ جن دەچێتە ناو لاشەی مرۆڤ ، بە بەلگەی قورئان و سونەت و یەک دەنگی زانایانی ئەهلی سونە ، کەس پێچەوانەی ئەم یەک دەنگییەی نەکردووە ئیلا معتزلە نەبن .

عەبدولای کوڕی ئەحمەد دەلێت بە باوکم وت : خەلکانێک دەلێن جن ناچێتە ناو لاشەی مرۆڤ یان شێت ، فەرمووی : ئەی کوڕەکەم دڕۆ دەکەن .....

ابن تیمییە ڕەحەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( جن چوونە ناو لاشەی مرۆڤ چەسپاوە بە بە یەک دەنگی هەموو زانایانی ئەهلی سونە ، .....)) مجموعە فتاوی ج۲٤ ڵاپەڕە ۲۷٤

بەلگە کە جن دەچێتە ناو لاشەی مرۆڤ :

(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الذین یٲكلون الربا لایقومون ٳلا كما یقوم الذی یتخبطه الشیطان من المس )) [ البقرة : ٢٧٥ ] .

واتە : ئەوانەی ڕیبا دەخۆن زیندوو ناکرێنەوە ئیلا وەک ئەوانە نەبێت کە شەیتان دەستی لێ وەشاندبێت .

هەموو ڕاڤەکارانی قورئان یەک دەنگن کە (( یتخبطه الشیطان من المس )) شەیتان دەستی لێ وەشاندووە ، بەلام ئەو جیاوازییەی هەبێت لە نێوان زانایان سەبارەت بە (( لایقومون )) دوو وتە هەیە سەبارەت بە قیام هەستانەوە :

(ٲ) زۆربەی زانا دەلێن هەلناستنەوە لە گۆڕەکانیان ڕۆژی قیامەت ئیلا وەک کەسێک نەبێت شێت بێت کە شەیتان دەستی لێ وەشاندبێت .

(ب) هەندێک زانا دەلێن هەلناستن بۆ ڕیبا خواردن کاتێک ڕیبا دەکەن ئیلا وەک شێت نەبن کە شەیتان دەستی لێ وەشاندبێت .

(۲) فەرموودەی صفیة بن حیی دەلێت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ٳن الشیطان من ابن ادم مجری الدم .... )) رواە البخاری ، مسلم ، واتە : شەیتان بەناو دەماری نەوەی ئادەم دا دەڕوات ....

(۳) مناڵێکی شێتیان هێنایە لای پێغەمبەرسەلامی خوای لێ بێت دەیگوت : (( اخرج یا عدو اللە ، اخرج یا عدو اللە )) ، وفی لفظ : (( اخرج یا عدو اللە ، ٲنا رسول اللە )) فبرٲ الصبی . رواە احمد ، و البیهقی ، واته : دەربچۆ ئەی دوژمنی خوا ، دەربچۆ ئەی دوژمنی خوا ، روایە هاتووە دەلێت : دەبچۆ ئەی دوژمنی خوا ، من پێغەمبەری خوام ، مناڵەکە چاک بووەوە .

وە چەندین بەلگەی تری ڕوون و ئاشکرا ھاتوون .

پرسیار و وەڵامی ئاینی

13 Jan, 00:28


پرسیار و وەڵامی ئاینی pinned «ناوەکانی شاری مەککەی پیرۆز کامیانە ؟ »

پرسیار و وەڵامی ئاینی

05 Jan, 07:07


لەیەک ئایەت باسی عمرة عەمرە کراوە لەسوڕەتی البقرة ئایەتی 196
جا لەئایەتەکە دووجار ناوی عمرە هاتوە ئێمە هەلەبوین کە نوسیومانە یەک جار

کەواتە دووجار لەقوڕئاندا ناوی عمرة هاتوه

پرسیار و وەڵامی ئاینی

31 Dec, 20:30


⚫️بۆ ئەو کەسانەی حیجامە دەکەن⚫️


پرسیار: چ کاتێک و ڕۆژێک باشە بۆ حیجامە کردن یان چ کاتێک و ڕۆژێک  خراپە بۆ حیجامە کردن ؟؟؟

وەڵام: هەموو ئەو فەرموودانەی هاتوونە دەربارەی ئەوەی ئەو ڕۆژانە باشن حیجامەی تێدا بکرێت یان خراپن حیجامەی تێدا بکرێت هەر هەمووی لاوازن. فەرموون ئەمەش وتەی زۆرێک لە زانایان کە پێیان وایە هیچ کات و ڕۆژێک نیە حیجامە تێیدا باش بێت یان تێیدا خراپ بێت وەکوو ڕۆژە تاکەکان و ١٧ و ١٩ و ٢١ی مانگەکان ... .


1– سُئِلَ الإِمامُ مالِكٌ عَنِ الحِجَامَةِ يَوْمَ السَّبْتِ وَيَوْمَ الأَرْبِعاءِ فَقَالَ { لا بَأْسَ بِذَلِكَ ، وَلَيْسَ يَوْم إِلاَّ وَقَدِ احْتَجَمْتُ فِيهِ، وَلَا أَكْرَهُ شَيْئَاً مِنْ هَذا } المنتقى شرح الموطأ " (7/225)

2– يَقُولُ عَبْدُ الرَّحْمنِ بْنُ مَهْدِيِّ رَحِمَهُ اللَّهُ { مَا صَحَّ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِيهَا شَيْءٌ – يَعْنِي في تَوْقِيتِها }نقله ابن الجوزي : في"الموضوعات" (3/215)


3– يَقُولُ البَرْذَعِي { شَهِدْتُّ أَبَا زُرْعَةَ لا يُثبِتُ في كَراهَةِ الحِجَامَةِ في يَوْمٍ بِعَيْنِهِ، وَلا في اسْتِحْبابِهِ في يَوْمٍ بِعَيْنِهِ حَديثاً } سؤالات البرذعي" (2/757)

4– قَالَ الإِمَامُ العُقَيْليُّ رَحِمَهُ اللُّه { وَلَيْسَ فِي هَذا البابِ - في اخْتِيارِ يَوْمٍ لِلْحِجَامَة - شَيْءٌ يَثْبُتُ } الضعفاء الكبير" (1/150)

5– وقد عقد ابن الجوزي في كتابه "الموضوعات" أبوابا كاملة جمع فيها هذه الأحاديث الواردة ، ويعقبها بقوله { هَذِهِ الأَحَاديثُ لَيْسَ فِيها شَيْءٌ صَحيحٌ }

6– قَالَ ابْنُ حَجَرٍ { هذه الأَحادِيثُ لَمْ يَصِح منها شيءٌ } فتح الباري" (10/149)


🛑 کاکی حیجامەکەری بەڕێز حیجامە کردن چارەسەرێکی زۆر باشە، وە پێغەمبەر ️ﷺ حیجامەی کردووە و پارەشی داوەتە ئەو کەسەی کە حیجامەی بۆ کردووە، بەڵام تکایە فەرموودەی لاواز مەدە پاڵ ئەو پێغەمبەرە خۆشەویست و شیرینە بۆ پەیدا کردنی پارەو پوولێکی کەم.


✍🏻 ئەنەس عبدالرحمن

پرسیار و وەڵامی ئاینی

21 Dec, 20:34


🌹ئایا نیقاب واجبە لەکاتی ئیحڕام دا ؟


پرسیار // ئایا ئافرەت لەوکاتەی ئیحرام دەبەستێت بە حەج یان بە عومڕە دەبێت ڕوخساری دیار بێت یان بیشارێتەوە ؟

وەڵام // ئافرەت لەکاتی ئیحڕام بەستن بە حەج یان بە عومڕە ئەسڵ وایە ڕوخساری دیار بخات و نەیشارێتەوە ئەگەر کەسی نا مەحڕەم و پیاوی بێگانەی لێ نەبێت

فەرموودەیەک هاتووە دەربارەی ئەم بابەتە  قَالَ رَسُولُ الله ﷺ { وَلَا تَنْتَقِبِ الْمَرْأَةُ الْمُحْرِمَةُ، وَلَا تَلْبَسِ الْقُفَّازَيْنِ } صحیح البخاري (١)

واتای فەرموودەکە { ئافرەتی خاوەن ئیحڕام نیقاب نەکات، و دەست کێش لەدەست نەکات }

بەڵام ئەگەر ئەو ئافرەتە لەکاتی ئیحڕام بەستن بە حەج یان بە عومڕە نا مەحڕەم و پیاوی بێگانەی لەلا بوو و دەیانبینی وەکوو ئەو سەردەمەی خۆمان ئەوە واجبە ڕوخساری دابپۆشێت چونکە لەناو پاس و لەکاتی طەواف و لەکاتی صەفاو مەڕوادا ژن و پیاو تێکەڵ دەبن، ڕوخساری ئافرەتانیش عەوڕەتە بۆ پیاوی نا مەحرەم بۆیە دەبێت ڕووخساریان بشارنەوە.

پرسیار // ئەی ئافرەتان لەکاتی ئیحڕام دا بە چ شتێک باشە ڕوخساری خۆیان دابپۆشن ؟

وەڵام // باشتر و لەپێشتر وایە ئافرەتان ڕوخساری خۆیان دابپۆشن بە جگە لەو نیقابانەی کە لەپشتە سەریانەوە دەبەسترێت یان لەزگەیەو دادەخرێت و بە ڕوخساریانەوە دەنوسێت، بەڵکوو کۆمەڵە لەچک و چەفیەیەک هەنە درێژن، لەچکەکە دەدات بەسەریاو بەشێکی زۆری لێ دەمێنێتەوە و لەسەر سەری دا دەیهێنێتە خوارەوە بۆ دەم و چاوی، ئەو کات ڕوخسار و گەردەنیان دادەپۆشرێت، ئەگەر لەچکەکەی سەریشی بچووک بێت ئەوە دەتوانێت لەچکێکی تری پێوە ببەستێت جا بە دەمبوز بێت یان بەدەرزی یان بە قولابە و بیهێنێتە خوارەوە بۆ سەر ڕوخسار و گەردەنیان.


عَنْ فَاطِمَةَ بِنْتِ الْمُنْذِرِ ، أَنَّهَا قَالَتْ { كُنَّا نُخَمِّرُ وُجُوهَنَا، وَنَحْنُ مُحْرِمَاتٌ، وَنَحْنُ مَعَ أَسْمَاءَ بِنْتِ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ } موطأ مالك


🛑 بەم شێوەیەی باسم کرد هەم لە گومانی نیقابەکە دەردەچێت هەمیش ڕوخساری دادەپۆشێت و کەس نایبینێت، ابن تەیمیە و ابن القیم ـیش پێیان درووست بووە و کە چەفیەکەیان بەسەریاندا بهێننە خوارەو ڕوخساریان پێ دابپۆشن.

🛑 بە نسبەت دەست کێشیش دەتوانێ بەجلەکەی خۆی یان بە درێژی قۆڵی جلەکەی دەستەکانی دابپۆشێت.

🛑 دەتوانن بۆ ئەم بابەتە بگەڕێنەوە بۆ

کتابی صحیح فقە السنة بەرگی دووەم لاپەڕە: ١٨٢

کتابی الوجیز في فقە السنة والکتاب العزیز لاپەڕە: ٣٠٥

صفة حجة النبي️ ﷺ للعبد العزیز الطریفي لاپەڕە: ٨٣ و ٨٤

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(١) زانایان جیاوازن دەربارەی ئەم فەرموودەیە کە ئایا مەڕفوعە و فەرموودەی پێغەمبەرە️ ﷺ یان مەوقوفە و وتەی پێشەوا عبداللەی کوڕی عومەرە.

عَنْ نَافِعٍ أَنَّ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عُمَرَ كَانَ يَقُولُ { لَا تَنْتَقِبُ الْمَرْأَةُ الْمُحْرِمَةُ، وَلَا تَلْبَسُ الْقُفَّازَيْنِ } موطأ مالك وهو حدیث صحیح

پرسیار و وەڵامی ئاینی

21 Dec, 07:55


حوکمی شەرعی منداڵ لەباربردن چی یە ؟ ئایادروستە ؟

وەڵام :

زانایانمان لە چەندین ڕوویەوە دەڕوانە کێشەی کۆرپە لەباربردن لەوانە:

یەکەم : کۆرپە پێش بگاتە (٤مانگ=واتا  ١٢٠ڕۆژ) کە هێشتان ڕوحی نییە، لەباربردنی ئەم کۆرپەیە حەرامەو تاوانە ، بەڵام چونکە نەبووتە ئینسان و ڕوحی نییە، بۆیە هەندێک لە زانایان بۆ ئەوە دەچن، کە لەبەر زەرورەتی پاراستنی گیانی دایک، دروستە لەباربەرێت، کاتێ کۆمەڵە پزیشکێکی پسپۆڕ و شارەزا و جێی باوەڕ ، بڕیار بدەن کە مانەوەی کۆرپەکە ترسناکێکی گەورەیە لەسەر ژیانی دایکی ئەوا دروستە .

دووەم : کۆرپە پاش (٤مانگ = ١٢١ رۆژ و زیاتر) خاوەن ڕوحە وەکو هەر ئینسانێک، بڕیاری لەباربردنی تاوانی کوشتنە! و ئەگەر پزیشکەکان مانەوەی بە ترسناک تێبگەن بۆ سەر ژیانی دایکی ئەوا با بزانن، هەردووکیان(کۆرپە و دایک) خاوەن ڕوحن، بڕیاری ژیان و مردن لە دەست خودایە، لە دەست پزیشکەکاندا نییە، تاوەکو پرسیان پێبکرێت.
سێیەم : هەرکات ڕوحی هاتەبەر کۆرپەکە ئینسانە، هەبوونی کەم ئەندامی لەم کۆرپەیەدا پاساو نییە بۆ لەباربردنی (بە کۆدەنگی زانایان).


سەرەڕای ئەمە زۆر لە زانایان هەبوونی کەمئەندامیێکی زۆر و ئاشکرا بێت پێش ئەوەی روحی بێتەبەر؛ بە پاساوی شەرعی دەزانن بۆ لە باربردن، بەمەرجێک کەمئەندامیەکە زۆر ، و هیوای چارەسەری نەبێت بە یەقینی، ئەمەش ممکن نییە، چونکە پزیشکان دەڵێن پێش ١٢٠ ڕۆژ دیارخستنی کەمئەندامی کۆرپە  شتێکی ئیحتیمالیە، حوکمی شەرعیش لەبابەتێکی وا ترسناک لەسەر ئیحتمال نادرێت.
ڕاستیەکەشی ڕازیبوونە بە قەدەری خودا، بەتایبەت ئەگەر زانیمان کەمئەندامی پێش ١٢٠ ڕۆژ یەقین نییە، ئەگەر یەقینیش بێت ئیحتیمالی چاکبوونەوەی هەیە؛ بە قورئان خوێندنێکی بە دڵ یان بە دوعایەکی بە کوڵ یان بە هێزی تەوەکول، ئەمەش شتێکی بەدەرە لە زانستی پزیشکاتی.

لە کۆتاییدا:

  تاوانی منداڵ لەباربردن؛ تاوانی کوشتنە، ئەگەر پاش ئەوە بێت کە ڕوحی هاتەبەر ئەوا بکوژەکە لەسەر قسەی هەندێک لە زانایان (دیە و خوێنی) لەسەرە، کە قازی دەستنیشان دەکات لە دەوروبەری ٥٠ میسقال زێر ، لەگەڵ بەڕۆژوونی دوو مانگ لەسەریەک.
و ابن حزم بۆ ئەوە دەچێت کە وەکو قەتلی عەمدە، بکوژەکە دەکوژرێتەوە (قصاص) ئەگەر عەفو نەکرێت.



لە ڕەحمەتی خودای پەروەردگار دەرگای تۆبە کراوەیە؛ بۆ هەرکەس بیر لەم تاوان بکاتەوە، یان ئەگەر تاوانەکەی کردبێ با تۆبە بکات و دووبارە نەکاتەوە.


کەواتە : بەهیچ جۆرێک منداڵ لەبار نابردرێت کە بو بە چوار مانگ یاخود 120 ڕۆژ خۆ ئەگەر تەمەنی هەشتا ڕۆژ بەرەو سەڕ بێت و ئەندامی لاشەی بەتەواوی بۆ دروست بوبێت هەر لەبار بردنی دروست نیە بەهیچ پاساوێکی کەم ئەندامی و هەرشتێکی کە .

پرسیار و وەڵامی ئاینی

21 Dec, 07:55


⚪️حوکمی خۆ شۆردنی کەسی بێ نوێژ کەلەسوڕی مانگانەدابێت یان لەشگرانی  بە ئاوێک کە قورئانی  بەسەردا خوێنرابێت..

پرسیار

ئایا کەسی بێ نوێژ دەتوانێ خۆی بشوات  بە ئاوێک کە قورئانی  بەسەردا خوێنرابێت ؟

وەڵام

بەڵێ دەتوانێ، چونکە ئاوەکە قورئانی  بەسەردا خوێنراوەو قورئانی تێدا نەنوسراوە.

وە هیچ شتێکی پەیوەست بە نوسراوی قورئانی تێدا نییە.

ئەوە تەنها ئاوێکە و دوعای بەسەردا خوێنراوە.


مصدر نور علی الدرب ٧/٢

پرسیار و وەڵامی ئاینی

21 Dec, 07:55


ئایا پیاو بۆی هەیە چێژ لە خێزانی وەربگرێت لە کاتی سوڕی مانگانە؟

لەباسکردنی شەرعدا شەرم نیە ...

بەڵێ پیاو دەتوانێ لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بێت و چێژی لێوەربگرێت لە کاتی سوڕی مانگانەدا تەنها ئەوەی سەرجێی لەگەڵ نەکات، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی هەموو شتێک بکەن تەنها سەرجێی نەبێت واتا تەنها دخول ناکەن ئەگەر نا بۆ هەر دوکیان دروستە چێژ لە جەستەی یەکتر ببینن چ بەدەستی یەکتر یان لاشەی ، بەڵام دروست نیەو حەڕامەو لەعنەتی لەسەرە کەوا لەکاتی سوڕی مانگانەدا جماع بکرێت بەڵکوو کەفارەتی لەسەرەو تاوانێکی زۆر گەورەیە .

📖وەرگیراوە لە فتواکانی لیژنەی بەردەوامی زانایانی سعودیە بەدەستکاریەوە .

پرسیار و وەڵامی ئاینی

20 Dec, 15:51


ئایا درووستە ئافرەت پێش نوێژی بکات؟

پرسیار // ئایا درووستە ئافرەت پێش نوێژی بکات بۆ ئافرەتان ؟؟

وەڵام // زۆرینەی زانایان پێیان وایە درووستە ئافرەت پێش نوێژی بکات بۆ ئافرەتان

🌹قال ابنُ حزم { وقال الأوزاعي، وسفيان الثوري، وأحمد بن حنبل، وإسحاق بن راهويه، وأبو ثور: يستحبُّ أن تؤمَّ المرأة النساء } المحلی

واتاکەی: ئیبن حەزم وتوویەتی { پێشەوا ئەوزاعی و سوفیانی ثەوری و شافیعی و ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و ئیسحاقی کوڕی ڕاهەوەیهی و ئەبو ثەور فەرموویانە: شتێکی چاکە ئافرەت پێش نوێژی بکات بۆ ئافرەتان }

┉┅━❀♻️🔰♻️❀━┅┉

پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت پێش نوێژی بکات بۆ پیاوی خۆی یان بۆ پیاوان یان بۆ کوڕی بچووک ؟

وەڵام // نەخێر درووست نیە ئافرەت پێش نوێژی بکات بۆ پیاوی خۆی یان بۆ پیاوان یان بۆ کوڕی بچووک، جا نوێژە فەڕز بێت یان تەڕاویح و نوێژی سوننەت بێت، نوێژی ئەو پیاوانە قەبووڵ نیە نوێژ لەدوای ئافرەتەوە بکەن.

🌹قَالَ الشَّافِعِيُّ رَحِمَهُ الله في الأم { وَإِذَا صَلَّتْ الْمَرْأَةُ بِرِجَالٍ وَنِسَاءٍ وَصِبْيَانٍ ذُكُورٍ فَصَلاةُ النِّسَاءِ مُجْزِئَةٌ وَصَلاةُ الرِّجَالِ وَالصِّبْيَانِ الذُّكُورِ غَيْرُ مُجْزِئَةٍ ; لأَنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ جَعَلَ الرِّجَالَ قَوَّامِينَ عَلَى النِّسَاءِ وَقَصَرَهُنَّ عَنْ أَنْ يَكُنَّ أَوْلِيَاءَ ، وَلا يَجُوزُ أَنْ تَكُونَ امْرَأَةٌ إمَامَ رَجُلٍ فِي صَلاةٍ بِحَالٍ أَبَدًا }


🌹قال ابن حزم { واتفقوا على أن المرأة لا تؤم الرجال وهم يعلمون أنها امرأة ، فإن فعلوا فصلاتهم باطلة بإجماع } المحلى


🌹وقال النووي في المجموع { وَاتَّفَقَ أَصْحَابُنَا عَلَى أَنَّهُ لا تَجُوزُ صَلاةُ رَجُلٍ بَالِغٍ وَلا صَبِيٍّ خَلْفَ امْرَأَةٍ . . . وَسَوَاءٌ فِي مَنْعِ إمَامَةِ الْمَرْأَةِ لِلرِّجَالِ صَلاةُ الْفَرْضِ وَالتَّرَاوِيحِ , وَسَائِرُ النَّوَافِلِ , هَذَا مَذْهَبُنَا , وَمَذْهَبُ جَمَاهِيرِ الْعُلَمَاءِ مِنْ السَّلَفِ وَالْخَلَفِ - رحمهم الله , وَحَكَاهُ الْبَيْهَقِيُّ عَنْ الْفُقَهَاءِ السَّبْعَةِ فُقَهَاءِ الْمَدِينَةِ التَّابِعِينَ , وَهُوَ مَذْهَبُ مَالِكٍ وَأَبِي حَنِيفَةَ وَسُفْيَانَ وَأَحْمَدَ وَدَاوُد ..... }

پرسیار و وەڵامی ئاینی

19 Dec, 16:34


ئایا گۆشتی ئەم ئاژەڵانە دەخورێت ؟


پرسیار // ئایا گۆشتی ئەسپ دەخورێ ؟

وەڵام // بەڵێ بێگومان گۆشتی ئەسپ دەخورێ و فەرموودەی صەحیحی لەسەرە

عَنْ أَسْمَاءَ بِنْتِ أَبِي بَكْرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَتْ { نَحَرْنَا عَلَى عَهْدِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَرَسًا فَأَكَلْنَاهُ } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ

واتاكەی: لە ئەسمای کچی ئەبوبەکری صدیقەوە اللَّە لە هەردووکیان ڕازی بێت فەرموویەتی { ئەسپێکمان سەر بڕی لەسەردەمی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جا خواردمان }

┉┅━❀♻️🔰♻️❀━┅┉

پرسیار // ئایا گۆشتی کەری چیوی ( وەحشی ) دەخورێت ؟

وەڵام // بەڵێ گۆشتی کەری چێوی ( کەری وەحشی ) دەخورێت و فەرموودەی صەحیحی لەسەرە

عن أبي قَتَادَةَ ، يَقُولُ : خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حَتَّى إِذَا كُنَّا بِالْقَاحَةِ، فَمِنَّا الْمُحْرِمُ، وَمِنَّا غَيْرُ الْمُحْرِمِ، إِذْ بَصُرْتُ بِأَصْحَابِي يَتَرَاءَوْنَ شَيْئًا، فَنَظَرْتُ، فَإِذَا حِمَارُ وَحْشٍ، فَأَسْرَجْتُ فَرَسِي، وَأَخَذْتُ رُمْحِي، ثُمَّ رَكِبْتُ، فَسَقَطَ مِنِّي سَوْطِي، فَقُلْتُ لِأَصْحَابِي - وَكَانُوا مُحْرِمِينَ - : نَاوِلُونِي السَّوْطَ، فَقَالُوا : وَاللَّهِ لَا نُعِينُكَ عَلَيْهِ بِشَيْءٍ، فَنَزَلْتُ، فَتَنَاوَلْتُهُ، ثُمَّ رَكِبْتُ، فَأَدْرَكْتُ الْحِمَارَ مِنْ خَلْفِهِ - وَهُوَ وَرَاءَ  أَكَمَةٍ  - فَطَعَنْتُهُ بِرُمْحِي، فَعَقَرْتُهُ، فَأَتَيْتُ بِهِ أَصْحَابِي، فَقَالَ بَعْضُهُمْ : كُلُوهُ، وَقَالَ بَعْضُهُمْ : لَا تَأْكُلُوهُ، وَكَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَمَامَنَا، فَحَرَّكْتُ فَرَسِي، فَأَدْرَكْتُهُ، فَقَالَ : " هُوَ حَلَالٌ ؛ فَكُلُوهُ } متفق عليه

┉┅━❀♻️🔰♻️❀━┅┉

پرسیار // ئایا گۆشتی پشیلە دەخورێت ؟

وەڵام // نەخێر گۆشتی پشیلە ناخورێت بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە

قَالَ رَسُولُ  اللَّهِ ﷺ { كُلُّ ذِي نَابٍ مِنَ السِّبَاعِ فَأَكْلُهُ حَرَامٌ }

أخرجه: الإمام مالك وأحمد ومسلم والترمذي والنسائي وابن ماجه وَغَيْرُهُمْ.

واتای فەرموودەکە: پێغەمبەر ️ﷺ { خواردنی هەموو ئاژەڵێکی کەڵبەداری دڕندە حەڕامە }

پرسیار و وەڵامی ئاینی

17 Dec, 22:12


پرسیار👈ئایا خواردنەوە گازیەکان یان بیپسی درووستە ؟
وەڵام/مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی اللە پایەداری بکا

پرسیار و وەڵامی ئاینی

08 Dec, 17:45


پرسیار👈ئایا دووڕوەکان(منافیق) چیە و کێن؟
مسوڵمانن یان نا ؟
وەڵام/خوێنکارێکی زانستە شەرعییەکان

پرسیار و وەڵامی ئاینی

08 Dec, 15:54


پرسیار 👈ئایە نوصیریەکان کێنە

وەلام

پێش ئەوەی جوابی پرسیارەکە بدەینەوە بەشار اسد و بنەمالەکەیی نوصیرین...

نوصەیری گروپێکی شیعەن لەقەرنی سێی هجری دەرکەوتن
لەسەردەستی محمد کوڕی نصیری البصری نمیری لەسالی 270هـ مردوە وبانگەوازی پێغەمبەرایەتی دەکرد

ئەم گرووپە زۆر کوفرو لادانیان هەیەکە زانایان لەکۆنەوە بەکافریان زانیون
لەو کوفرانە
1ـ پێیان وایە امامی علی رضی الله عنە خوایە نعوذ بالله.
2ـ مەشروب خواردنەوەبەگەورە دادەنێن و حەلالی دەکەن و دەیخۆنەوە

3ـ ئیمانیان بەحەج نیە
4ـڕۆژانە پێنج نوێژ دەکەن بەلام نوێژەکانیان وەکو نوێژی موسلمانان نیە و سوجدەی تیا نیە

5ـ هەندێک شتی پیرۆز بەخۆیان هەیە وەکو هاوشێوەی نەصرانیەکان

6بروایان بەزەکات نیە

7ـ بڕوایان بەڕۆژوو نیە وەکو ڕۆژوی موسلمانان بەلکو پێیان وایە ڕۆژو ئەوەیە بە تێکرای مانگی ڕەمەزان لە کاری جیماع لەگەل خێزانەکانیان دووربکەونەوە دەنا خواردن و خواردنەوە ئەمانە ئاساییە

8ـ یەک کۆمەلە چێژنەیان داناوە و کردوویانە بەدین

9ـ بیرو باوەریان تێکەلاوە و وەریان گرتوە لە ئەستێره پەرست و فەلسەفە و نەسارا و ...
جائەمە کورتەیەکە لە کوفرەکانیان...

پرسیار و وەڵامی ئاینی

06 Dec, 14:52


پرسیار👈ئایا ڕەچەلەکی مرۆڤ پێشتر مەیموون بووە ؟
ئایا حوکمی وتنی ئەو قسەیە چیە ؟
وەڵام/خوێندکارێکی زانستە شەرعیەکان

پرسیار و وەڵامی ئاینی

05 Dec, 16:00


پرسیار👈ئایا شیرک چۆنە و چەند بەشی هەیە ؟
جۆرەکانی چین ؟
وەڵام/خوێندکاریکی زانستە شەرعیەکان

پرسیار و وەڵامی ئاینی

22 Nov, 05:27


رۆژی هەینییە سەلاوەتەکانتان لەبیر مەکەن

اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد

پرسیار و وەڵامی ئاینی

21 Nov, 13:37


پرسیار👈ئایا شێوازی زیکرەکان لە پاش نوێژە فەرزەکان چۆنە ؟

وەڵام/خوێندکارێکی زانستە شەرعیەکان

پرسیار و وەڵامی ئاینی

18 Nov, 22:28


پرسیار👈 ئایا درووستە پیاوان سەیری ئافرەتان بکەن بەبێ شەهوەت ؟ وە ئافرەتانیش بەهەمان شێوە ؟؟

وەڵام/خوێندکارێکی زانستە شەرعیەکان

پرسیار و وەڵامی ئاینی

12 Nov, 10:45


ئایە ووتنی ئەی ڕەقیب جائیزە؟؟؟

ئایە کەسێک بزانێ ئەی ڕەقیب کوفرە پێی کافر ده بی؟؟؟

پرسیار و وەڵامی ئاینی

02 Nov, 19:07


نزای_خەفەت_و_دڵتەنگی

اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ, ابْنُ عَبْدِكَ, ابْنُ أَمَتِكَ, نَاصِيَتِي بِيَدِكَ, مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ, عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ, أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ, سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ, أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ, أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَداً مِنْ خَلْقِكَ, أَوِ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الغَيْبِ عِنْدَكَ, أَنْ تَجْعَلَ القُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي, وَنُورَ صَدْرِي, وَجَلاَءَ حُزْنِي, وَذَهَابَ هَمِّي

خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، چارەنووسم بە دەستی تۆیە و بڕیارت بە سەرمدا تێپەڕیوە و بڕیارەکانت بە سەرمدا دادپەروەرانەیە، داوات لێدەکەم بە ھەموو ئەو ناوانەی، کە خۆتت پێ ناو ناوە، یان ناردووتەتە خوارەوە لە پەرتووکەکەتدا، یان یەکێکت فێرکردووە لە بەندەکانت، یان لە زانستە نھێنیەکانی خۆتدا ھەڵتگرتوە (کەس نایزانێت، جگە لە خۆت نەبێت)، کە قورئان بکەیتە بەھاری دڵم و ڕوناکی سینگم و ڕەوێنەرەوەی دڵ تەنگیم و لابەری خەم و پەژارەم.


اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَمِّ وَالْحَزَنِ, وَالْعَجْزِ وَالْكَسَلِ, وَالْبُخْلِ وَالْجُبْنِ, وَضَلَعِ الدَّيْنِ وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ

خودایە من پەنات پێدەگرم لە خەم و پەژارە و بێتاقەتی و بێ توانایی و تەمبەڵی و ڕەزیلی و ترسنۆکی و زۆری قەرزداری و زاڵبون و دەسەڵاتی کەسانی نەزان و نەفام لەفیتنەدا.

پرسیار و وەڵامی ئاینی

01 Nov, 10:10


مامۆستا کامەران رحمە الله

خەم و خەفەت بەچی ئەڕوات؟

پرسیار و وەڵامی ئاینی

01 Nov, 10:09


https://youtu.be/tJMw1fxx2rQ?si=4eeSmoUfuEGQi6Vz

پرسیار و وەڵامی ئاینی

31 Oct, 19:35


دووعایی نزای_تەنگانە_و_ناڕەحەتی چیە؟ 😞😞😞

وەڵام 👈لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ, لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ, لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ رَبُّ السَّمَوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ

ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی گەورەی ھێدی نەبێت، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی گەورەی پەروەردگـاری عەرش نەبێت، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی بەڕێزی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و عەرش نەبێت.


اللَّهُمَّ رَحْمَتَكَ أَرْجُو, فَلاَ تَكِلْنِي إِلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ, وَأَصْلِحْ لِي شَأْنِي كُلَّهُ, لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ

خودایە ئومێدم بە ڕەحم و بەزەیی تۆ ھەیە و بە ئەندازەی چاو تروکاندنێکیش خۆم نەدەیتە دەستی خۆم و کار و باریشم بە چاکە بگێڕە، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە تۆ.


لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظّالِمِينَ

ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە تۆ نەبێت و پاک و بێگەردی بۆ تۆ، بێ گومان من لە ستەم کارانم.


اللَّهُ اللَّهُ رَبِّي لاَ أُشْرِكُ بِهِ شَيْئاً

خودا، خودا پەروەردگارمە و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکیشی بۆ بڕیار نادەم.

پرسیار و وەڵامی ئاینی

27 Oct, 01:40


ڕۆژی یەک شەممەیە سەلاوەت لەبیر مەکەن

اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد

پرسیار و وەڵامی ئاینی

19 Oct, 07:12


فریوتان نەدەن بلێن گەر نەچی دەنگەکەت نەسوتێنی ئەوان پڕی دەکەنەوە پێیان بلێ با پڕی بکەنەوە بۆ جەحیم و جەهه ننەم

پرسیار و وەڵامی ئاینی

18 Oct, 10:30


ئاگاداری کوفری دەنگدان و هەلبژاردن بن

مامۆستا سۆران تەوحیدی فک الله اسرە

پرسیار و وەڵامی ئاینی

18 Oct, 05:33


وەڵامێک بۆ دلێرگەرمیانی و علی باپیر لەبابەتی پەرلەمان.

پرسیار و وەڵامی ئاینی

17 Oct, 21:34


شەوی هەینییە سەلاوەتەکانتان لەبیر مەکەن

اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد🤲

پرسیار و وەڵامی ئاینی

08 Oct, 17:06


حوکمی دەست نوێژگرتن  بە پەنجە بۆیەوە ....

پرسیار : حوکمی دەستنوێژێک چیە کەوا پەنجە بۆیەی پێ وەبێت ؟

وەڵام : ئەم پەنجە بۆیە کە مادەیەکی ڕەنگاو ڕەنگە دەخرێتە سەر نینۆک ،  کە ئافرەت بەکاری دەهێنێت ، دروست نیە بەکار هێنانی چونکە ڕێگرە لە چونی ئاو لەکاتی دەست نوێژو خۆ پاکردنەوەدا ، خوای پەروەردگاریش دەفەرموێت : ( فاغسلوا وجوهكم وأيديكم ) .

واتا : دەست و دەموچاوتان بشۆرن . هەر بۆیە ئەگەر ئافرەت لەسەر پەنجەکانی پەنجە بۆیە هەبێت ڕێگرە لەئاو بۆیە پێی ناوترێت کەوا دەست و پەنجەی شۆردوە ، لەم حاڵەتەدا فەڕزێکی لەدەست داوە کەوا تەڕنەبونی پەنجەکانیەتی ، هەر بۆیە نوێژەکەشی دروست نیە چونکە دەست نوێژەکەی دروست نیە .


تێبینی / ئافرەت ئەگەر لە سوڕی مانگانە یان لەشگرانی یان زەیستانی دابوو هەرکات ویستی خۆی بشوات و پاک بۆوە ئەوا لەسەریەتی کەوا ئەم پەنجە بۆیە لێبکاتەوە .

پرسیار و وەڵامی ئاینی

04 Oct, 14:06


پرسیار👈ئائا دەم و لیکی منداڵ پاکە یان پیسە؟
وەڵام:خوێندکارێکی زانستە شەرعیەکان

پرسیار و وەڵامی ئاینی

03 Oct, 20:42


شەوی هەینییە سەلاوەتەکانتان لەبیر مەکەن

اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد

پرسیار و وەڵامی ئاینی

02 Oct, 17:54


پرسیار👈ئایا حوکمی چوون بۆلای کەسی ساحیر چیە؟
وەڵام:خوێندکارێکی زانستە شەرعیەکان