MalmoKurd @malmokurd Channel on Telegram

MalmoKurd

@malmokurd


پەیجێکی گشتی سەربەخۆیە

MalmoKurd (Kurdish)

MalmoKurd یەکەم چەناڵەکە کە وەکو پەیجێکی گشتی سەربەخۆیە بۆ هەموو کوردەکانی دۆزەری کردووە. ئەم چەناڵە بۆ هەموو لایەن ستونەی کوردستانییەکان کە لە هەر قەزایەکی ئاریشە زیاتر لەخوارەوە و ژیانی بە ڕاستیان بزانن. MalmoKurd یکەم پەیجێکە کە دەبە چەناڵێکی تورکی جوانی کردووی بۆ هەموو کوردەکانی دەنگ کراوە. ئەم چەناڵە بۆ هەر کەسێک کە دۆزرایەوە لە کوردستان و دیاری دەکەوێت لە قەزایەتی ئاریشە یان کەلەندێکی تر. MalmoKurd چییە؟ MalmoKurd چەناڵێکی تورکی جوان بۆ هەموو کوردەکانە کە دەبەرێتی لە خوارەوە ڕاستیان بزانی. MalmoKurd چییە؟ MalmoKurd چەناڵێکی گشتی سەربەخۆی بۆ هەموو کوردەکانی دۆزەری کردووە.

MalmoKurd

07 Jan, 05:38


من ئاشتیم پێ باشترە.
بەڵام ئەگەر جەنگ هەر دەبێت بێت، با لە سەردەمی مندا بێت، بۆ ئەوەی منداڵەکانم بە ئارامی بژین.
تۆماس پێین

وێنەکە: گریانی دایکێکی ئۆکرانیە بە دیار کچە سەربازەکەیەوە ، کە هەردوو دەست و قاچی پەڕیوە.

MalmoKurd

07 Jan, 05:37


من ئاشتیم پێ باشترە.
بەڵام ئەگەر جەنگ هەر دەبێت بێت، با لە سەردەمی مندا بێت، بۆ ئەوەی منداڵەکانم بە ئارامی بژین.
تۆماس پێین

وێنەکە: گریانی دایکێکی ئۆکرانیە بە دیار کچە سەربازەکەیەوە ، کە هەردوو دەست و قاچی پەڕیوە.

MalmoKurd

06 Jan, 22:48


ئەوانەی من باسیان دەکەم لە ڕەگەزێکی دیکە و تیرەیەکی دیکەن: کیژگەل و کوڕگەلی کۆبانێن، ئەوانەن، کە چاویان بریسکەی ئاتەشگەکانی بابوباپیرانی تێدایە، ئادگاریان پڕاوپڕە لە گزنگی گاتاکانی زەردەشت.

ئەوانە، ئەو جگەرگۆشانەی من، بە زگی قۆپاو و رەنگی پەڕیو و کلاشینکۆفی سەدەی ڕابردوو، بەرامبەر تانک و زرێپۆش، بەرامبەر تاعوونی ڕەش و قاسەی پڕی نەوتفرۆشان چەقیون و بە دنیادا جاڕ دەدەن، دەڵێن:
نا، ئێمە لە قەڵای دمدم داناگەڕێین، بە فتوایەک پایتەختی سۆران جێناهێڵین و ناچینە خزمەت سوڵتان. هەزار گفتولفتی شیرینی شای ئێران تەفرەمان نادا و نامانباتە بەر سێدارەی چوارچرا. ئێمە هەزار پەیمانی جەزایر بە قرۆشێک ناکڕین. ئێمە لە ڕەگەزێکی دیکە و تیرەیەکی دیکەین.

تەماشایان دەکەم، جارێک و دووجار و دە جار… لە پڕمەی گریان دەدەم.

عەبدوڵا پەشێو

MalmoKurd

06 Jan, 19:43


تەرمی جاعشی بێ نامووس لەبەردەم پێڵاوی شەڕڤانانی هەسەدە

MalmoKurd

06 Jan, 17:42


هەسەدە چەندین گورزی ئاسمانی لە جاعش دەدات

MalmoKurd

06 Jan, 15:11


درۆنی هەسەدە جاعشی تۆقاندووە

MalmoKurd

06 Jan, 13:23


سنوورداشکردنی جاعش لە ڕۆژئاوا بەردەوامە

MalmoKurd

06 Jan, 13:03


ڕۆژئاوا و فەڕەنسا 🇫🇷💙
ماکرۆن دەڵێ : بەڵێن بێت پشت لە کوردی ڕۆژئاوا ناکەین.

درێژە لەم لینکەدایە:
https://www.malmokurd.com/News-43084-6

MalmoKurd

06 Jan, 11:51


سوریای جاعش

MalmoKurd

06 Jan, 06:31


لیوا شێرزاد
ئەیلولی 2024
مانگی سێبتەمبەر سەردانی کوردستان و سلێمانیم کرد.
خزمێکم هات و ووتی: تۆ ناوت لە لیستەی مووچە هەیە.
بە خزمێکمیان ووتبوو:
شێرزاد بە لیوا خانەنشینە بۆیە ئەوەندە لە سوید هەڵدەسوڕێ.

من لە ساڵی 1979 وە کە تەمەنم 14 ساڵ بووە ، 10 جار ڕامکردوە بۆ پێشمەرگایەتی و لە تەمەنی پێشمەرگایەتی زۆر جار زۆرانبازیم لەگەڵ مەرگ کردووە و ، بەختم هەبووە کەماوم.

لێرەش لە مالمۆ چەند ساڵێ بەرپرسی کەرتی مالمۆ و بەرپرسی لیژنەی پێشمەرگە دێرینەکانی مالمۆ بووم .
بەڵام علوج نیم و بە " ڕائید و نەقیب" ی گەوادی خانەنشین نەکراوم.

پاش خزمەتی " چوار ساڵ مامۆستایی" و دەیان ساڵی " پێشمەرگایەتی و ڕێکخستنی کوردستان و ئەوروپا" بە" پلە پێنجی نائیب زابت" خانەنشین کراووم.
منەتیان بە گوونی ئێوە گەر نەیبڕن.

وێنەکە لەگەڵ شەهید هاوڕێ جەبارە.

شێرزاد عەزێز
مالمۆ
https://www.malmokurd.com/agadary-43083-3

MalmoKurd

06 Jan, 06:30


بۆ ڕۆحی چیا گەر ماوە یان نا 🇬🇷
پۆرتۆهێلی پاییزی 1997

هەموو جار دەتووت هەڤاڵ:
ئێمە تۆوی خۆمان لە تور.کا ڕژاندووە، هەر دێت بەڵام نازانین کەی؟
چیا گەر.یلا.یەکی دێرینی ئامەد و هاوڕێیەکی یۆنان و هۆڵندا و مالمۆمان بوو.

کۆستای یۆنانی وێنەکەی چرکاندووە

قەرزارتم بە خوا!!

شێرزاد عەزیز

MalmoKurd

06 Jan, 01:12


ڕۆژئاوا و ئەمریکا 🇺🇸
مالمۆ 2017.11.6

کاک " عەبدوسەلام ئەحمەد" نوێنەری پەیەدە لە ئەوروپا کۆڕێکی لەسەر ڕۆژئاوا سازکرد.

دوای کۆڕەکە هەندێ برادەر ماینەوە و لێم پرسی:
ئێوە متمانەتان بە ئەمریکا یان ڕووسیا زیاتر هەیه؟
ئەو ووتی: متمانەمان بە ئەمریکا هەیه و بە ئەزموون تاقیمان کردۆتەوە ڕاستگۆ بوون لەگەڵ ئێمەدا، بەڵام متمانەمان بە ڕووسەکان نیە.
شێزاد عەزیز

MalmoKurd

06 Jan, 00:39


زیندانی و ژنەکەی 🤣🤣
پیاوێکی سوری دوای 15 ساڵ لە زیندانی سیدنایا ئازاد دەبێ.
کاتێک ئەگەڕێتەوە ماڵەوە تەماشا ئەکات ژنەکەی شوی کردۆتەوەو مناڵێکیشی هەیه، ئیتر ژنەکەی ڕوی تێ ئەکات ئەڵێ پیاوەکە :
ببوورە بۆ ئەوەی کردم ئێمە وامان زانیبوو مردویت، لەوێدا ھەمووان چاوەڕێ ئەکەن پیاوە زیندانیەکە دەستیان لێ بوەشێنێ.
کەچی کابرا سوجدە ئەبات و لەسەر ئەژنۆ ئەکەوێ ئەڵێ خودایە سوپاس بۆ تۆ کە ئەمڕۆ دوو جار ئازاد بووم

تێبینی: ھەر ھاورێیەک کە پێی وایە نیعمەتی گەورە لە پرۆسەی ھاوسەرگیریدایە، دەتوانێ روکاتە ریپلەی ژێر ئەم بلاوکراوەیە تا ئێمەش چوار ھەزار نیعمەتی سەلتی بۆ بژمێرین

خولاسەی کەللام: تۆ چوار سەلتی ڕاقیم بۆ تاگ بکە کە لەو ژیانە بێزار بێ، تا من سەدو پەنجا کەست بۆ تاگ بکەم کە پارەی بە سیسەمی 2 نەفەری یاوەو کاڵەک بە ئەژنۆ دەشکێنێ

جاران ئەیان وت زستان بەبێ ژن بەڕێ ناکرێ، ئێستا قەمسەڵە ھاتووە حەفتا ھەزاری پێ ئەیەی لە ژێریا قورقوشم بتوێنەوە .

کەواتە، یان سنگڵ بە یان بمرە.
بژاردەی سێیەم بونی نییە...

وەرگیراوە
https://www.malmokurd.com/News-43082-6

MalmoKurd

06 Jan, 00:15


ههههه🤣🤣

MalmoKurd

05 Jan, 23:39


ئەمریکا🇺🇸
بنکەکە ئەمریکیەکەی کۆبانێ لە تەواو کردندایە

MalmoKurd

05 Jan, 21:06


مالمۆ🇸🇪
بەداخەوە ئیمڕۆ " کەمال عەلی ئەحمەد" لە شاری مالمۆ کۆچی دوایی کرد.
کۆچکردوو برای پ.م دێرین " جەلال عەلی" لە شاری کۆپنهاگن و خەڵکی شاری سلێمانی ە.

بەخاکسپاردنی تەرم و پرسەکەی لە وڵاتی دانیمارک دەبێت.

ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت

MalmoKurd

05 Jan, 13:47


ئەگەر لە پاریس دەژیام
کۆڕی مالمۆ بۆ ڕێزلینان لە شەهیدانی پاریس.
ڕۆژی 2013.1.13

ڤیدیۆی کۆڕەکە :
https://fb.watch/hCNjSZJsFD/

MalmoKurd

05 Jan, 11:55


هەسەدە ئوتومبێلێکی جاعش دەتەقێنێتەوە

MalmoKurd

01 Jan, 08:07


شەڕی سەری ساڵ 🤣🤣2025

MalmoKurd

01 Jan, 07:53


هههههه2025 🤣🤣🤣🤣😋

MalmoKurd

01 Jan, 01:39


2025😂😂

MalmoKurd

31 Dec, 19:00


ئەمریکا🇺🇸
ژمارەیەک زرێپۆش ڕەوانەی کۆبانێ دەکات

MalmoKurd

30 Dec, 21:01


لیڤەرپول🇬🇧
ڕۆژی 2024.12.30

بژی ڕۆژئاڤا.. بژی کوردستان

MalmoKurd

30 Dec, 09:27


ساڵی نوێتان پیرۆزە 🌹
مالمۆکورد

MalmoKurd

27 Dec, 23:12


هێزی کۆماندۆی تایبەت بەرگری لە کۆبانێ دەکەن 💙

MalmoKurd

27 Dec, 20:50


Trianglen Malmö🎄🇸🇪
2024.12.27

MalmoKurd

27 Dec, 13:46


بابەنوئێڵی ئێراقی بەکەر دەگەڕێ🎅🏿🐴🤣

MalmoKurd

27 Dec, 12:45


بابەنوئێڵ بە خەیاڵی 🎅🏽🤣

MalmoKurd

27 Dec, 12:27


مالمۆ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان 🖤
ڕۆژی 2023.12.27

ئیمڕۆ بەشداری خۆپیشاندانێکمان کرد دژ بە هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

شێرزاد عەزیز

MalmoKurd

27 Dec, 11:52


ئەگەر لە ژنەکەت بەیت چی ئەقەومێ 🤣

MalmoKurd

27 Dec, 11:10


مامۆستای خوا و سەنگەر💙🤲
د. مورشید خەزنەوى، مامۆستای دیارى ئایینی و زانای گەورەی ڕۆژئاوا لە شارى حەسەکە وتارى نوێژی هەینى پێشکەش دەکات.

MalmoKurd

27 Dec, 11:03


مانگا و دوکانی میوە 🤣🤣

MalmoKurd

27 Dec, 10:27


دووشی زستانە 😧😧🤣

MalmoKurd

27 Dec, 10:23


بەشار ئەسەد لەسەر عەرەبانە تەماتە دەکڕێت 🤣🤣

MalmoKurd

27 Dec, 10:17


پاسکیلی زستانە 🤣🤣

MalmoKurd

27 Dec, 10:16


مشکی ناو جامخانە 🐀🤣🤣

MalmoKurd

27 Dec, 10:13


سەنتەری گەنجان 🤣🤣🤣

MalmoKurd

27 Dec, 10:04


مانگا و هین 🤣🤣

MalmoKurd

27 Dec, 09:26


شەوتان باش
من خەوم نایە لایلایەم بۆ بکەن

دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر

MalmoKurd

27 Dec, 09:18


ڕاستیەکی بنچینەیی هەیه:
مرۆق بە باشی لە دایک دەبێت ، بەڵام کۆمەڵگا دەیکا بە کەسێکی بەدناو.
ژان ژاک ڕۆسۆ

MalmoKurd

27 Dec, 08:54


شەقلاوە
بەداخەوە ئەم گەنجە کە ماتۆڕی لێخوڕیەوە ، تووشی ڕووداو بووە و ، سەری پەڕیوە

MalmoKurd

24 Dec, 00:42


کاتێ مشتە کۆڵەیان بەرز دەکەنەوە
مژدەی خۆرهەڵاتن دەدەن
کاتێ بزە دەیانگرێ
لەناو دەغڵی ڕیشیانەوە
بەپۆل پەڕەسێلکە دەفڕێ
وەختێ دەنوون، کاتێ خەویان لێ دەکەوێ
له گیرفانی بەتاڵ و کون کونی ئەو شەڕڤانانەوە
ئەستێران بە پۆل دەکەونە خوارێ
وەختێکیش لە ڕۆژئاوا شەهید دەبن
ژیان بە تەپڵ و ئاڵاوە
بە گردۆڵکە و یاڵاکاندا سەردەکەوێ

شەهید بادین عەلی شەهیدی مەنبەج

MalmoKurd

24 Dec, 00:11


بەریتانیا🇬🇧
بەداخەوە ئیمشەو ئەم گەنجە " کاکە ڕامین" لە شاری گلاسگۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا ئێستا ناوی سیانی ، یان شوێنی لە دایک بوونی نازانرێ.
ههر کەس زانیاری لایه ئاگادارمان بکاتەوە.

ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت
انا للە و انا الیە راجعون

MalmoKurd

23 Dec, 23:39


شەوی تاڵی عەفرین
سەنتڕاڵ 2018.3.10

ئەو شەوەی عەفرین داگیر کرا ، ژمارەیەک چالاکڤان چووینە ناو سەنتڕاڵ و پۆلیس به زۆر کردینە دەرەوە.

MalmoKurd

23 Dec, 22:38


تانکەکانی هەسەدە چوونە ناو مەنبەج
لە هەندرێن هەورامی وەرگیراوە

MalmoKurd

23 Dec, 21:39


مژدە🇺🇸
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، قەدەغەی فڕینی بە ئاسمانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا " ڕۆژئاوای کوردستان " دا سەپاند.

سەرچاوە: ڕوانگەی ڕاگەیاندنی قەسەدە

MalmoKurd

23 Dec, 21:15


وورەی شەڕڤانانی هەسەدە لە ناو جەنگەوە

MalmoKurd

23 Dec, 21:13


کاتیۆشای هەسەدە

MalmoKurd

23 Dec, 20:19


هەسەدە 13 کیلۆمەتری ماوە سەنتەری مەنبج
فەرهاد شامی ووتەبێژی هەسەدە

MalmoKurd

23 Dec, 19:43


ئەدهەم و مەعبوب 🤣🤣
دوای خۆشەویستی یەکی نێو چات و گۆڕینەوەی چەندان خواس و باس و گۆڕینەوەی چەندان دڵ و ئیمۆجی دوای کردنەوەی کامێرا ئەدهەم و مەعبوب جیابونەوەو کۆتای بە نێوان هات دوای ٣ مانگ و١٧ ڕۆژ و ١١کاتژمێر...

ئەوەی دەستی ڕاست لای سەرەوە ئەدهەمە...

MalmoKurd

23 Dec, 19:10


هەسەدە موشەکبارانی بنکەکانی جاعش له مەنبەج دەکات

MalmoKurd

23 Dec, 18:28


جاعشەکانی جۆلانی داری کریسمیس لە گوندی سوقەیلەبیەی شاری حەمما دەسوتێنن.
گوندەکە گوندێکی کریستیان نشینن

MalmoKurd

23 Dec, 17:49


هەسەدە بە درۆن سێ ئوتومبێلی سەربازی جاعشی لە ڕۆژهەڵاتی مەنبەج تەقاندەوە

MalmoKurd

23 Dec, 17:33


مۆسکۆ 🇷🇺
عەلی خامەنەئی لە ڕووسیا

MalmoKurd

23 Dec, 16:05


هێزێکی ئەمریکی بە سەد تانک و زیلی سەربازیە بەرەو ڕەقە کەوتنە ڕێ

MalmoKurd

23 Dec, 15:43


ئەمریکا🇺🇸
بەفڕۆکەیەک چەک و کەلوپەلی سەربازی لە حەسەکەوە گەیاندە کۆبانێ

MalmoKurd

23 Dec, 14:23


جۆلانی نەوەی
تیۆدۆر ھێرتسلی دامەزرێنەری بزوتنەوەی زایۆنیزمە.

مالمۆکورد تەنیا تێکستەکەی وەرگێڕاوە

MalmoKurd

23 Dec, 14:01


هەولێر بۆ کۆبانێ 👏

MalmoKurd

23 Dec, 13:22


تەرمی جاعش لە بەنداوی تشرین و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی مەنبەج

MalmoKurd

23 Dec, 11:40


گۆڕانکاری سوریا بۆ کورد!!

MalmoKurd

02 Dec, 21:33


ئاوارەکانی عەفرین جارێکی تر ئاوارە دەبنەوە.

MalmoKurd

02 Dec, 21:22


مالمۆ بۆ ڕۆژئاوا
ئێوارەی ئیمڕۆ دووشەممە: 2024.12.2
لە سەنتەری شاری مالمۆ خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان سازکرا، کە کەوتۆتە بەر هێرشی داعش و جاشی دەوڵەتی فاشی تورکی داگیرکەر

MalmoKurd

02 Dec, 13:00


ڕۆژئاوا لە دیدی بەختیار عەلی یەوە

MalmoKurd

02 Dec, 12:47


شەشەیەمین ڕێپێوانی مالمۆ بۆ ڕۆژئاوا 🇸🇪
2019.11.2
بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ڕێکخراوی سویدی و چیلی و ئێراقی و ژمارەیەک چالاکوانی کوردی سکۆنە ... لە ژێر باراندا ڕێپێوانێک بۆ ڕیسواکردنی هێرشی بەربەریانەی فاشیەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان سازکرا.

MalmoKurd

02 Dec, 10:42


ئاوارەبوونی کورد لە ترسی جاشەکانی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان

MalmoKurd

02 Dec, 08:59


سوریا🇸🇾
ئیمڕۆ دووشەممە ڕژێمی سوریا بۆردومانی شاری ئیدلیبی کردەوە

MalmoKurd

02 Dec, 08:40


سلێمانی
لەگەڵ مێردەکەم دانیشتووم کابرایەک هات تێر و پڕی لێدام ، مێردەکەم لەدورەوە بەردی تێدەگرت.

MalmoKurd

02 Dec, 08:24


پاشماوەی جەنگ
بۆ سەگ و پشیلەکانی سلێمانی

وەک تارمایی هاتوومەوە ،
ئەگەڕێم و ، کەس ناناسم و کەس نامناسێ ،
شەو و ڕۆژم تێکەڵبوە و ،
شپرزەم و ، هەر وەکو جاڵجاڵۆکەیەک
لەداوەکەی خۆم وونبوم و
نازانم چۆن ببم بەخۆم !!
لەشارێکی تەڵخبوی وا
سڕتر بووم و
لەنیگەرانی و ماتیا ،
زۆرم نەماوە خۆم بخۆم !!

شەقامەکان وەک غەریبێ ڕام ئەکێشن
یادەوەریەکان لەڕۆحما ئەسوتێن و ،
چنگێ خۆڵەمێشە بوونم ،
هەستێکی نەبڕاوەم لێرە و
وەک گەردەلوولێکی شێواو
بەردەوام خەریکی هەڵچوونم ،

پشیلەکان ئەترسن و نیگەرانن،
وەکو بڵێ ی بمناسن و
وەک غەریبێ ،
زۆر لەدوورەوە هاتبێ
لە ناو قوڵایی چاویانا بانگم بکەن ،
لەئاهێکی ئاسمانیا
وەکو بڵێ ی .. بیانەوێ لەم دۆزەخە و ،
لەهەموو زەمین ڕابکەن ،

وەک فریشتە بێ خوداکان ،
بێماڵن و
ڕۆحم بریندارتر ئەکەن ،
بارانی حەسرەت لەناخما ئەبارێنن و
ژانەکانم وەک ئاسمان گەورەتر ئەکەن ،

وەک مناڵێکی بەتەمەن ،
لەناو ئەم حەشاماتە ، زۆر زۆر تەنیاو ، وونبوەدا
دێم و دەڕۆم ،
وەکو سەراب ، لەدەریاوە هاتبێتم
کەنارم دابێت بەکۆڵماو
وەک شەپۆلێک ، هاوارێکی تاساوبم و
لەناو خۆما خنکابێتم

لەم شارەیا ،
دوکەڵی مەرگ سنگی ژیانی گرتوە و
خزەکانی وەک سەمفۆنیا هەرچی سەگی بریندارە
هێناوێتی بۆسەر شانۆی ڕووتبونەوە ،
وەڕینێکی ئەبەدیە و ، مانای لەخواش سەندۆتەوە ،
هاوارێکە و
شووشەی پەنجەرەی ویژدانی هەموومانی شکاندوە ،
دەرگای لەسەر قیامەتی هەموومانی کردۆتەوە
هیچیش ناکەین !!!!

لەمشارە زۆر ڕزیوەیا ،
هیچ هەیبەتێ بۆ ژیان و
هیچ شانازیەک بۆ مانەوەی ، تیا نەماوە ،
خوکوشتنێکی جەماعی
لەناو چاوی سەگەکانا ئەبینم و ،
وەک زریانێ
لەگەڵ خۆیا زۆر دوور ئەمبات ،
لەناو قەدەوە ئەمگرێ و ،
وەک ڕزیوێ فڕێم ئەدات ،

ئیزرائێل لەناومانایە و ،
لەهەموو باخچە و سەرایەک پیاسە ئەکاو ،
لەناو ماڵی هەر یەکێک لەئێمەدایە و
ناشی بینین ،
بەسرنجێکی خوێناوی کاتەکانمان هەڵئەمژێ و
بەرە بەرە ووشکمان ئەکات …
لەگەڵ مناڵانا ئەنوێ و ، نان ئەخوات و ،
یارییش ئەکاو ،
دەس لەسەری هەموان ئەدا و ،
ناشی بینین ،

ژانێکی قووڵ لە ڕوخساری سەگەکانا ئەبینم و ،
وەکو خەمی لەدەستدانی خودایەتی لەناخمدا ئەمتاسێنێ ،
سەمفۆنیای مەرگ لەگەرویانا نووستوە و
گریانێکی ئاگراوییش وەکو سەگوەڕ
هەموو شەوێ لەناخەوە ئەمسوتێنێ ،

حەسرەتێکی قووڵ ئەمکوژێ و ،
وەکو زەنگی خۆفڕێدانە خوارەوە
لە دەرگای ئەم دڵەم ئەدات ،
چەند ئەگەڕێم و ئەشبینم ،
ئەم دۆزرخەی بەبێ بەهەشت لێرە هەیە
وەک عفریتێک لەناخەوە
تووڕەم ئەکات ،

ئیتر نازانم چۆن چۆنی بڕۆمەوە
ئەو سەگە زۆرە بێماڵە و
ئەو هەموو پشیلە دەربەدەر و وونبوانە
چۆن لەبیر کەم !!
ئەو سیمایانە لەناخما وەک تارمایی
هەموو تاریکی ناو کۆشکی
ڕۆحی تەنیام داگیرئەکەن
وەک قەڵایەک لە لم بم و
ئەم بیرەوەریانەی ناڕۆن
بەپەلەپیتکەیەک ئەمخەن .
مەجید عەزیز

https://www.malmokurd.com/News-42867-6

MalmoKurd

02 Dec, 08:01


حەڵەب
تیرۆریستان" داری کریسمس" ی مەسیحیەکان دەشکێنن.

MalmoKurd

02 Dec, 05:42


شێرکۆ لە کوێی؟
یەک شەو ئەو پێنووسەم بەرێ و عومرم بەرە
بڕوا بکە، ھێشتا زوو بوو ئەم سەفەرە.

ئەم ڕۆژانە ھەتاو ھیچی پێ نەوتووی
کە بەیانیان ، ھەڵدێ لە ڕۆژھەڵاتەوە؟
تیژە تیشکێ، نەھاتووە بەلاتەوە
ھیچ ھەواڵێکت پێ بڵێ
یا، بێ ، دڵت بداتەوە؟

ئەو نامەیەی کە بە کوردی ناردت بۆ خوا
گەیشتبوو وەک بزانی
ئەو پرسیارانە یاساغن یا ئەتوانی؟

تۆ ھەر لە پارکی ئازادیت
یا سەرتداوە بۆ سەیوان؟
ئەم ماوەیە ، چیت بیستووە لە شەھیدان!

تۆ ئەزانی دوای کۆچی تۆ، چی مینی درۆی یوئێن بوو
بە قاچی منداڵی كوردا تەقینەوە؟
منیش ھیچم پێ نەنووسرا بەم دڵە پڕ برینەوە.

تۆ ئەزانی ئیمانیان کوشت؟
ئەزانی محەمەد سوتا لە ڕۆژئاوا؟
چەند ڕۆژێکە ھاوار ئەکاو
ئاسمان گوێی ئەگرێ لە تاوا.

ئەوە ئێستا لای تۆ کەیە بە کاتی خۆڵ ؟
لێرە بە کاتی ڕۆژئاوا: سەعات ژانە
مانگ گریانە
ساڵی درۆی ھاوپەیمانە
گشت چرکەیەک، چرکەی چەقۆ لەپشتدانە
لێرە ڕۆژی خیانەت و
بەجێھێشتنی شەڕڤانە
لە دایک بوونی درۆیەو
مۆم ، سووتانی جەرگی من و
کێکی سەر مێز
کوردستانە
ئاگر بۆ دەروونی ئێمەو
نەوتەکەشمان بۆ تورکانە.

من ڕقم لە ھەواڵی مەرگ و و وەرین و خەزانە
بەڵام نابێ،
نەیزانی ئەم ھەواڵانە.

تۆش ئەمانە بگێڕەوە بۆ گۆڕستانی چراکان
لەگەڵ نالی ، پەیامێ بنێرنەوە بۆ براکان.

بڵێ یوسف مەنێنە چاڵ
پێیان بڵێ دامەنیشن بە بێ خەیاڵ
پێیان بڵێ کەسیان نەڵێن ، ئاگرە سوورە لە خۆم دوورە
پێیان بڵێ بۆ ھەموومان
یەک ئاگر و یەک تەنوورە.

رەنج سەنگاوی

MalmoKurd

02 Dec, 05:27


مرۆڤ مەخلوقێکە بێ ڕێگا، لەبەرئەوەی دواجار نازانێت بۆ کوێ دەڕوات، ئەو بۆیە دەرگاکان لەخۆی دادەخات تا خۆی نەداتە دەست سەرکێشی دۆزینەوەی ڕێگایەک.

دواهەمین هەناری دونیا
بەختیار عەلی٭

MalmoKurd

02 Dec, 05:11


حەڵەب 🇸🇾
ئەو تورکمانەی ئاڵای تورکی لەسەر قەڵای حەڵەب هەڵکرد کوژرا.
ئەمە هەواڵی کوژرانیەتی کە مالمۆکورد بە گۆگل وەریگێڕاوە:

ئێمە شەهیدێکمان هەیە لە ئەلیپۆ

سەربازە قارەمانەکەی تورکمانمان محەممەد خالید سولەیمان کە بەشداری ئۆپەراسیۆنی فەتحکردنی حەلەب بوو، یەکەم کەس بوو کە گەیشتە قەڵای حەلەب و لەوێ ئاڵای تورکمانی هەڵدا، لە ململانێ لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە لە ناحیەی هۆڵلوک تورکمان شەهید بوو.

لە بەهەشت پشوو بدە، بە ئارامی بۆ ڕۆحت، سەربازە ئازا، خوێنەکەت لەسەر زەوی نامێنێتەوە

MalmoKurd

01 Dec, 21:13


ئیسرائیل و کورد🇮🇱
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێ:
دەبێ هاوکاری کوردی سوریا بکەین.
لە یەکەم لێدوانی ئیسرائیل دەربارەی داگیرکردنی حەڵەب ، دەڵێ: هیچ لایەنێکی شەڕەکە واتە نە جاشەکانی تورکیا ،نە ڕژێمی سوریا باش نین، بەڵام دەبێ پشتگیری کورد بکەین کە هاوپەیمانی ئەمریکان

MalmoKurd

01 Dec, 21:07


قەڵای حەڵەب 🇸🇾
ئاڵای تورکی تیا هەڵکرا

MalmoKurd

01 Dec, 20:57


خەپە گیان 🤣💙

MalmoKurd

01 Dec, 20:34


پشیله و مانگا 🤣🤣

MalmoKurd

01 Dec, 20:32


کوردستان
فەرهاد نەریمان، گەنجێکی خەڵکی شاری مەهابادە ، بەهۆی زیرەکی ناوازەی و توانای بەکارهێنانی هەردوو نیوەی مێشکی بەیەکەوە، ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە، بەو پێیەی لە کاتی یاریکردنی تۆپی پێدا بۆ ماوەی 30 چرکە، 30
ژمارەی جیاوازی لەبەر کردووە.

MalmoKurd

17 Nov, 18:50


ئۆکرانیا🇺🇦
ئیمڕۆ سوپای ڕووسیا بە 200 مووشەک بۆردومانی ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیای کرد.
ئەم هێرشەی ئیمڕۆ گەورەترین و خەسترین هێرشی ڕووسیایە.

MalmoKurd

17 Nov, 17:20


مالمۆ🇸🇪
پرسەی " حاجی سەمیرە عەبدوڵا خێزانی حاجی حامید ئەحمەد برای حاجی مەحمود دهۆکی " لەم کات و شوێنەیە:

ڕۆژی یەکشەممە: 2024.11.24
کات: 14.00 - 16.00
شوێن: مزگەوتی هودای کوردی
HERMODSDALSTORGET 4
215 52 Malmö
پرسەی ژنان و پیاوانە.

انا للە و انا الیە راجعون
روحا وی شاد ب یت ئو هیڤیدارین بەهەشتی بیت !

MalmoKurd

17 Nov, 14:51


لوبنان🇱🇧
بارەگای حیزبی بەعس لە بەیروت ، کە محەمەد عەفیفی ووتەبێژی حیزبوڵای تیا کوژرا

MalmoKurd

17 Nov, 14:03


بەیروت🇱🇧
چۆن محەمەد عەفیف بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبوڵای لوبنانی کوژرا

MalmoKurd

17 Nov, 13:15


لوبنان🇱🇧
محمد عەفیف ووتە بێژی حیزبوڵا لوبنانی لە بارەگای حیزبی بەعس کوژرا .
کۆمێنت

MalmoKurd

17 Nov, 10:12


ڕۆژی 2024.11.11
کاتژمێر 11.11 خولەک
"ڕائید " هاوژین عەبدوڵا
ئەفسەر لە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە فەرمانگەکەی خۆی کۆتایی بە ژیانی هێنا.

MalmoKurd

17 Nov, 09:49


جۆرەکانی گڵۆپ بە بنێشتی بۆبی

MalmoKurd

17 Nov, 09:21


وێنەی سەدام و ئاڵای کوردستان؟و ئێراق لەم چایخانەێەدا هەڵواسراون.
نازانرێت شوێنەکە چ شارێکە؟؟؟

MalmoKurd

17 Nov, 08:40


بۆکسێن 🤣🤣🤣

MalmoKurd

17 Nov, 08:21


نانی تیری 😂😂😂
مناڵێک لە باوکی دەپرسێ:
باوکە کە من دەخەوم تۆ و دایکم نانی تیری دەخۆن؟
باوکەکەش دەڵێ : چۆن ؟
مناڵ: گوێم لێیە دایکم پێت دەڵێ تەڕی بکە.

MalmoKurd

17 Nov, 08:09


"ئێمە لە لێواری ڕابردوو و داهاتوودا دەژین ، و هەریەکەیان سێبەری خۆی بەسەر ئەویتردا هەیە."
گابریل مارکیز

MalmoKurd

17 Nov, 07:48


خوا عاشق و عارفی دەوێ، نەک مشتەری بەهەشت.
مەولانای ڕۆمی

MalmoKurd

17 Nov, 07:35


سلێمانی
بەداخەوە ڕۆژی شەممە : 2024.11.16
" دەلیا فوئاد ساڵح ڕەشە" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کۆچکردوو لە بنەماڵە ناسراوەکانی شاری سلێمانی ە.
ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت

MalmoKurd

16 Nov, 22:40


ئیسرائیل 🇮🇱
بە ڕۆکێتێکی 2000 ڕەتڵی بۆردومانی باڵەخانەیەکی 11 قاتی کردوە لە شاری بەیروت

MalmoKurd

16 Nov, 10:47


ژن و تەکسی 😂😂

ژنێکی جوان سواری تەکسیەک دەبێ.
پاش ئەوەی ژنەکە دەگاتە ماڵەوە.
ژنە دەڵێ چەند دەکا؟
شوفێر دەڵێ: هیچ
ژنەکە دەڵێ: خۆ من ناتناسم بۆ پارەم لێ وەرناگری؟

شوفێرەکە وێنەی ژنەکەی خۆی کە زۆر ناشرینە دەردێنێ و دەیداته دەست ژنە جوانەکە و دەڵێ:

توخوا گوناح نییە لە تۆی وەربگرم وبیدەم بە مه؟

https://www.malmokurd.com/News-42751-6

MalmoKurd

16 Nov, 09:35


چەکی ئەحمەد کایا
ساڵیادی 1957- 2000.11.16

هەمیشە چەک هەموو هێزێک نەبووە لە ڕووی دوژمندا، ئەحمەد کایا خۆی بەتەنها شۆڕشێک بوو کەدوژمن دەهێندەی لەشکرێ لێی تۆقی بو، حسابی بۆ دەکرد، کایا، پێی وتین؛ دەشێ ووشەو مۆسیقا، هەمان کارگەری چەکیان هەبێ، دەشێ بەچەکی زۆر سادە خەباتی زۆر مەزن بەڕێکەین.
چەکی کایا تەنها (دەنگ و ئاوازو ساز)ێک بوو.

٭ئەحمەد کایا گۆرانی گەلێکی بەزمانی تورکی چڕی، وەلێ هەر گۆرانیبێژە تورکەکان گۆرانیەکی کوردییان لێ قبوڵ نەکرد و لەکۆتایدا بەخاین وەسفیان کرد.

کایا، لە ساڵی ١٩٨٥ یەکەمین ئەلبومی (مەگری بچکۆل) بلاوکردەوە، بەڵام لەبەرئەوەی ناوەڕۆکی شیعرەکانی شۆڕشگێڕانەبوون، ھیچ دەزگایەکی ھونەری ھاوکاری نەکردو حکوومەتیش گۆرانیەکانی قەدەغە کرد، دواترلە بەندیخانەش نرا.
لە ئاداری ١٩٩٩، کاتێ خەلاتی باشترین گۆرانی ساڵ لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی وەردەگرێ، رایدەگەیەنێ: (من گۆرانییەکی کوردیم لە ناو ئەلبومە تازەکەم داناوە، چونکە من بە ڕەسەن کوردم! گومانم نییە گەلێ کۆمپانیای مۆسیقا حەز دەکەن ئەلبۆمە تازەکەم بڵاوبکەنەوە! تورکیا گرفتێکی ھەیە بەناوی کوردستان، لە بەرئەوە من ھەرگیز لە باسکردنی ئەم گرفتە بۆ ئەوانەی دان بەراستیدا نانێن، ماندوو نابم). دوای تەواو بوونی ئەم قسانە، چەند ھونەرمەندێکی تورک ھێرشیان کردە سەری و ھاواریان کرد: (خاین! بڕۆ دەرێ).

دادگایی کردن و دەرکران لە تورکیا
دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە ٣٠ ی نیسان تۆمەتی خەیانەت بە نیشتمانی دایە پاڵی و لە ھەموو لایەکی تورکیاوە تورکە تووندڕەوەکان ھێرشیان کردە سەری و ھەندێ رۆژنامەو دەزگای ڕاگەیاندن داوای حوکمی ئیعدامیشیان بۆ کرد. لەوانە ڕۆژنامەی حوڕییەت بوو کە یەکەم بابەتی دوو ڕۆژ دوای پەلامارەکەی کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە یەکەم بابەتی دژی کایا بڵاوکردوە بە وێنەیەکی دروستکراو گوایە کایا لە بەرلین کۆنسێرتی کردوە و پارەی بۆ پە٭ک کۆکردۆتەوە کە ھەڵبەستراو بوو. دواتریش چەن بابەتی دیکەی بە دواتا ھات بەڵام ئەحمەد کایا، لە بەردەم یەکەمین دانیشتنی دادگا ئامادەبوو، ھەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە کە درابوونە پاڵی، لەو ماوەیەدا ئەحمەد کایا چووە ئەورووپا دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە دوا دانیشتنیدا بەبێ ئامادەبوونی کایا، سزای ١٠ دە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.
لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠دا کاتێ بۆ سازکردنی کونسێرت لە پاریس بوو، لەشوێنی حەوانەوەی خۆی، کۆچی دوایی کردو لە گۆڕستانی ناودارانی پاریس “پیرلاشیز”بەخاکسپێردرا.

دەساڵ دوای مردنی
سەرۆکایەتی تورکیا"عەبدوڵا گول" سەرۆکی تورکیا خەڵاتی “گەورە”ی بەخشیە کایا پاش مەرگی لە ڕۆژی لە دایکبوونیدا کە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣دا، یەکێ لەو ھۆیانەی ئەکرێ ئەم سەرۆکەی تورکیا ئەو کارەی کردبێ ئەوەیە کە سەرۆک وەزیران ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کاتێ دژی ئەتاتورک ھەڵەبەستێکی خوێندەوە لە ساڵەکانی ١٩٩٠دا و لەسەری زیندانی کرا، ئەوکات کایا پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕیبوو، یان ڕەنگە بۆ ڕاکێشانی عەتفی کورد بوبێ !

بروسک جەبار
ئیتاڵیا
https://www.malmokurd.com/News-42750-6

MalmoKurd

16 Nov, 08:44


ئێران🇮🇷
ئیسرائیل کۆگای بارشینی وێران کردوە لە شاری تاران. کە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەکاریهێناوە.

MalmoKurd

16 Nov, 08:08


کاریکاتیری جوان هەرجوانە 😂😂😂

MalmoKurd

16 Nov, 07:55


مەلای ئەفغانی 😂😂

MalmoKurd

08 Nov, 21:09


مامۆستا بەس لێدان ، بەس ئەمرکردن ، بەس ترس.
دکتۆر محەمەد خانی

MalmoKurd

08 Nov, 19:46


جوجک و سەگ 😂😂

MalmoKurd

08 Nov, 19:23


نەعلەکەی شێخ 🤣🤣🤣

MalmoKurd

08 Nov, 16:55


پاسەوانەکانی سەرۆک 🤣🤣🤣

MalmoKurd

08 Nov, 12:51


دۆندرمەی خۆڕایی 🤣🤣🤣🤣

MalmoKurd

08 Nov, 12:46


ئەنقەره
شەڕە بۆکسی نوێنەرانی ئەکەپە و جەهەپە .
پاش تەرخانکردنی پارەیەکی زۆر بۆ ئاهەنگی هونەرمەندێک لە بودجەی شارەوانی ئەنقەرە

MalmoKurd

08 Nov, 10:42


زیخ لە پێڵاودا ، پێ ئەشەلێنێت !

هەر کاغەزێک لە جامی ئوتومبێلەوە فڕێی دەدەین، دەبێت کەسێک بنوشتێتەوە هەڵیبگرێتەوە ، نوشتانەوەی هەرمرۆڤێک بۆ کارێک کە ئێمە کردوومانە جۆرێکە لە بێڕێزی ،

خودای گەورە لە قورئاندا لە (١٣٠) ئایەتدا باسی پەرستش و عیبادەتی بەندەکانی دەکات ، بەڵام لە (١٠٥٤) هەزار و پەنجاو چوار ئایەتدا باسی ئەخلاق و مامەڵەی مرۆڤ دەکات لەگەڵ چواردەوریدا.

توێکڵی گوڵە بەڕۆژە و قوتوی بیبسی و پاکەتی جگەرە و زەرف و عەلاگە فڕێدان جۆرێکە لە مامەڵە و ئەخلاق لەگەڵ (ئاژەڵ و سروشت و ژینگە و مرۆڤەکان) باسەکە پەیوەست نییە ، بە ناسکی و پەمەیبوونەوە ، پەیوەستە بە ئاین و ئاکار.

شفیعی کەدکەنی دەڵێت ( مەعریفەیەک مرۆڤ لەهەڵە و کەموکورتی نەگێڕێتەوە ، نەزانی باشترە)

ئایندارییەک کە تەنها وابەستەی پەرستشەکانی نێوان خۆی و خودا بێت و واز لە زۆرینەکەی مامەڵەکەی بهێنێت کە پەیوەستە بەوانی ترەوە ، دەبێتە عادەت و ڕاهاتن ، نەک عیبادەت و پەرستش.

هۆشیاری و خوێندەوارییەک کە تەنها پەیوەست بێت ، بە دەق و کتێب و بڕوانامە و نازناوی زانستی و بنەماڵە ، مەعریفەیەکی وشک و بێکەڵکی لێدەردەچێت ، کە ناتوانێت سنوری دەق و زانکۆ و مێزگردەکان تێپەڕێنێت ، دوای تەواوبوونی کۆڕ و سیمینار و چالاکیەکان ، جێهێشتنی هەزاران دەبەی ئاو و کاغەز و پاشماوە باشترین سەلمێنەری ئەم ڕستانەن.
...........................
درک کردن بە ئازاری ئەوانی تر جۆرێکە لە پەرستش ، جۆرێکە لە هۆشیاری ، هۆشیارییەک کە لەناو کتێب و زانکۆکاندا دەستت ناکەوێت ،

پرسیارەکە ئەوەیە:-
(ئایا مندالەکانمان سالم بن یان عالم بن) ئایا خۆمان سالم بین یان عالم ؟

هیچ خراپییەک لەوەدا نییە مرۆڤ زمانی زیاتر بزانێت ،پەرە بە ئالگۆرێتیمی زانیارییەکانی بدات پەرستشی زیاتر ئەنجام بدات ، عالم بوون ، زانا بوون ، ڕێگەی زەینی مرۆڤ ڕونتر و گەشاوەتر دەکات ، بەڵام زانستێک بەبێ ئەوەی بە تەنیشت ئاشتی ئەوانی تردا بڕوات دەبێتە بابەتێکی سەپێنەر ، دەبێتە (ئۆبنهایمەر) دەیان بۆمبی ئەتۆمی دروست دەکات ، کە لە چرکەیەکدا سەدان هەزار مرۆڤ و ئاو و ئاژەڵ و ژینگە و زیندەوەر دەکوژێت ، زانستێک بە ئاشتی تێنەپەڕێت بەلای ئەوانی تردا مەترسییە ، مەترسیی (درک نەکردن) بە نووشتانەوەی کەسێک.

هیچ نەنگییەک لەوەدا نییە ، منداڵەکانمان بنێرینە باشترین قوتابخانە و زانکۆکانی دونیا ، بەڵام نەنگی گەورە ئەوەیە تەنها چاومان لە تێکڕای کۆنمرەکانی بێت ، بەڵام هیچ کات چاومان لە کۆنمرەی ساغڵەمی و ئاشتەواییەکەی نەبێت لەگەڵ ئەوانی تر بە درێژایی ساڵ فێرمان نەکردبێت ، چۆن کۆمێنت فڕێنەداتە ناو بابەتێکەوە ، هەر بەو چەشنەی چۆن قوتووی ساردی و کاغەزی چپس و دەبەی ئاوەکەی فڕێ نەداتە سەر شۆستە و شەقامەکان.
..........................................
ئەڵێن (بێڵ گیتس) ڕۆژێک لە چێشتخانەیەک نانی خوارد دواتر (٥ دۆلار) بەخششی بە شاگردەکە ، شاگرد سەراسیمە و سەرسام بوو ، گوتی قوربان هەفتەی پێشووتر کچەکەت لێرە نانی خوارد کەچی (٥٠٠$) بەخششی دا !!

گیتس گوتی (ئاخر ئەو کچی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە ، بەڵام من کوڕی دار فرۆشێکم)

هەموومان کوڕ و کچی کۆمەڵێک دایک و باوکی زەحمەت کێشی دارفرۆشی ڕەنجاوی ژیانین ، کە تەنها چەرم و ئێسقانی لاشەیان ماوەتەوە ، بە سێبەری و تاریکی ڕۆشتوون بۆ کار و بە سێبەر و تاریکی گەڕاونەتەوە ، زۆریان دەرفەتیان نەبوو بە هۆی بەخێوکردنی ئێمەوە ژیانێکی باشتر بژین.

ئەگەر بیری دارفرۆشی و ئاوکێشی و دروومانی و نانکەری و زەحمەت کێشی باوک و دایک و دەستی قڵیشاوی براو خوشکەکانمان هەبێت.

دەبێت دەبەیەک کەمتر ، عەلاگەیەک کەمتر ، توێکڵە گولەبەرۆژەیەک کەمتر ، کیسەی جل و بەرگ و مقابەیەکی کەمترمان لەبەر خاتری ئەو براو باوکانە ببەخشیایە بە شەقام و سروشت و ژینگە و ئاژەڵەکان.

تا هەموومان هەم بە عالمی ، هەم بە سالمی بە تەنیشتی یەکەوە بژیاباینایە و کەمتر یەکێکمان بۆ ئەوی تر ناچاری نووشتانەوە ببوایە .

نوقتە سەری دێڕ .........
.......................................................................
بیهێننە بەر چاوی خۆتان ئەمانە برا یان باوکی هەر یەک لە ئێمە بوایە چ ئازارێکمان دەچەشت بەو وێنانە

کورد ئێژێت (ئەگەر زیخ نییە لە کەوشتدا ، بۆچی ناتوانیت بەڕێکی بڕۆیت) ، دەی کەوشمان پڕە لە زیخ بۆیە نەمانتوانی بەڕێکی ژیان بکەین ، ڕووی دەمم لە هیچ کەس نییە جگە لەخۆم ، کەوشی من ، پێش هەمووتان پڕە لە وردە بەرد ، هەوڵ ئەدەم جار جار بوەستم و بیتەکێنم و کەمتری بکەمەوە تا بتوانم بڕێک بە بەزەیی و ئاشتیەوە بەڕێکی بڕۆم.
هێمن عەبدولقادر
واشنتۆن
https://www.malmokurd.com/News-42695-6

MalmoKurd

08 Nov, 09:14


سەگی شاورمە 🐕🐕
پۆلیس ژمارەیەک سەگ دەگرێت کە
ڕیستۆرانتێک کڕیویەتی

MalmoKurd

08 Nov, 08:36


چەکە قورسەکانی ئێران وەک خەنجەرەکەی بلە وایە بۆ تەنگانەی هەڵگرتووە.🙈

MalmoKurd

08 Nov, 08:10


لوبنان🇱🇧
ئیسرائیل مامێکی حەسەن نەسڕوڵا و سێ کوڕ و نەوەیەکی کووشت

MalmoKurd

08 Nov, 07:58


مامۆستا سۆندە باشترە🤣🤣

مامۆستایەکی سەرەتایی بۆ گۆڤارێک نوسیویەتی:
قوتابییەکم هەبوو هەتا بڵێی تەمبەڵ زۆر بە زەحمەت تێدەگەیشت، قەدەر وابوو جارێکیان لەهۆڵێک چاودێر بووم کە ئەوی لێبوو، سەیرم کرد زانیم وەزعی تەواو نییە، لێی نزیک بومەوە وتم بزانم چ باسە، بینیم بەدەست بۆشاییەکەوە گیری خواردووە نوسراوە:
داری ئازادی بە........................... ئاو دەدرێت.
تەبعەن لە بۆشاییەکە دەبێ بنوسرێ " خوێن" ، بەڵام ئەو نوسیبووی " مەسینە" 😂😂 زیاتر لێی نزیک بومەوە ویستم کارئاسانی بۆ بکەم، پێموت : گەمژە ، داری ئازادی بە مەسینە ئاو دەدرێت؟!!!
ئەویش سەری بەرز کردەوەو وتی:
مامۆستا ، بنوسم سۆندە باشترە😂😂😂
.................
هەر ئەو مامۆستایە نوسیویەتی:
جارێکی تر هەمان قوتابی گیری خواردبوو بە دەست بۆشاییەکەوە کە نوسرابوو:
چەوەندەر لە پیشەسازی .................... بەکار دەهێنرێت.
تەبعەن دەبێ لە بۆشاییەکە بنوسرێ " شەکر".. لێی نزیک بومەوە بۆ ئەوەی یارمەتی بدەم تێی بگەیەنم کە بنوسێ شەکر..
پێم وت: لە ماڵەوە بە چی چا دەخۆیتەوە؟
وتی مامەستا بە ژێر پیاڵە😂😂😂
زۆر ڕقم هەستا وتم:
دەنا من هەر بە قۆریەکەوە ئەیخۆمەوە😡
https://www.malmokurd.com/News-42694-6

MalmoKurd

08 Nov, 05:15


سەرەتا فەرامۆشت دەکەن ، پاشان پێت پێدەکەنن ، دوای ئەوە شەڕت لەگەڵ دەکەن.
دەبێت بەردەوام بیت بۆ ئەوەی براوە بیت.
غاندی

MalmoKurd

07 Nov, 21:36


وەرزش خوشەویستی و ڕەوشت و برایەتیە!

MalmoKurd

07 Nov, 20:25


دهۆک
بەداخەوە " جوان ڕێزان و هاوسەرەکەی" لە ماڵی خۆیان لە ناحیەی فایدە کوژران.
جوان خەڵکی شاری عەفرین و هاوسەرەکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
وێنەی تە.ر.مە.کان لەم لینکەدایە:
https://www.malmokurd.com/News-42689-6

MalmoKurd

07 Nov, 20:18


باکوور
ئاگربارانکردنی پۆلیسی تورک لە شاری باتمان، دژ بە لابردنی 3 شارەوانی کورد.

MalmoKurd

07 Nov, 16:07


سەرتاشی ئەفریقی بە درێل 🤣🤣

MalmoKurd

07 Nov, 15:54


کارمەندی کارەبا🤣🤣
کارمەندێکی کارەبا لەدەرگای ماڵێکی دا ،کە سێ مانگ بوو پارەی کارەبایان نەدابوو ...
بەڕێکەوت ژنێک دەرگا دەکاتەوە کە ۳ مانگە دوو گیانە .
کارمەند : داده گیان ئەوە بوو به ۳ مانگ !
ژنه دوو گیانەکە وا تێگەیشت که کابرا مەبەستی سکەکەیەتی و ووتی :
ئەیەڕۆ !! ....تۆ چوزانی ؟!

کارمەند : ئەی قابیله ئیشی ئێمە چیە !!

ژنەکە : یەعنی ئاگاتان لێیە ئێمه له ناو ماڵیشدا چی ئەکەین ؟
کارمەند : هەمووی تۆمارکراوە له لامان ..چۆن و چەند به کارتان هێناوە ..

ژنەکە : وەی حەیاچوو خۆمان ،
بیکه به خاتری خوا لای کەس باسمان نەکەن !

کارمەند :وەڵا دادە گیان هه موو دائیره زانیویانه ، باشتر وایە بە پیاوەکەت بڵێیت بەزووترین کات سەردانمان بکات، ئەگەرنا دڵنیابە بۆی دەبڕین ....

ژنەکە : وەی باوانتان شێوێ ..ئه زانن ئەگەر بیبرن من چیم به سه ر دێ ؟

کارمەندەکە : که یفی خۆتانە ، دەبوایە ئەم ڕۆژەتان لەبەرچاو بوایە ، لەمەودا دەبێت کاری خۆتان بە مۆمێک بەڕێ کەن .
https://www.malmokurd.com/News-42687-6

MalmoKurd

07 Nov, 05:34


مردوو ناشتن بە ئاورشێن و پێکەنینەوە 😮😯

MalmoKurd

07 Nov, 05:29


هەموو شتەکان بە گەرما دەسووتێن، جگە لە هەستەکان کە بە ساردی دەسووتێن .
ماکسیم گۆرکی

MalmoKurd

06 Nov, 21:11


فتبۆڵی ژنانە 🤣🤣

MalmoKurd

27 Oct, 17:47


شۆرتی پیرێژن 🤣🤣

MalmoKurd

27 Oct, 09:47


مارەکردن 🤣🤣🤣
مەلایەک ژنێکی زۆر جوان مارە دەکا لە کوڕێک دوایی مارەییەکە کوڕەکە دەڵێت:.
مامۆستا گیان هەقەکەی چەندە؟
مامۆستا دەڵێت:. 150$ .
کوڕەکە دەڵێت:. مامۆستا بۆ ئەوەنە زۆرە؟ مامۆستاکە دەڵێت:. کەرە کەر وەرە تۆ مارەی کە لە من ئەوە 500$.
https://www.malmokurd.com/News-42596-6

MalmoKurd

27 Oct, 07:02


کۆمکاری عەرەبی🇪🇬
ئەم وێنەیەی دەیبینن، وێنەیەکی دەگمەنی گۆڕەپانێکی کۆنی گەورەی شاری قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسرە. کە سەردەمانێك تەرخان کراوە بۆ کڕین و فرۆشتنی گوێدرێژو بە مەیانی کەران ناوی دەرکردوە.
بە قەولی ئەو سەرچاوەیە بێت کە دامناوە، پاشان ئەو مەیانە لەلایەن حکومەتەوە چۆڵ ئەکرێ و باڵەخانەی ((کۆمکاری عەرەبی)) لەسەر دروست ئەکرێت! کە هەتا ئەمڕۆش بەردەوامە.
جا وەك لە زاری چەند هاوڕێیەکی میسرەوە بیستومە، ئەلێن هیچ نە گۆڕاوە. ئێستاش هەر مەیانی کەرانە. بەڵام ئەوەی جیاوازە، کەرەکانی ئێستای ئەو مەیانە بە قات و بۆینباخەوەن!

بەدەسکاریەوە لە عەرەبیەوە وەرمگێڕاوە.
میران موحەمەد
زیوریخ
https://www.malmokurd.com/News-42594-6

MalmoKurd

27 Oct, 06:49


مرۆڤ دانا نابێ تا بەسەر ئارەزوەکانیدا زاڵ نەبێ.
سوکرات

MalmoKurd

26 Oct, 07:12


ئێران🇮🇷
کوژرانی نوێنەری خامەنەئی لە شاری فارس

MalmoKurd

26 Oct, 06:00


ئیسرائیل🇮🇱
ئیسرائیل دەیان بنکەی ئێرانی لە تاران و قوم بۆردومانکرد

MalmoKurd

25 Oct, 22:14


من و هەڵۆی مالمۆ
ڕۆژی 2024.10.25

لەکوردستان بووم، " عەبدول قەرەگۆلی"تەلەفۆنی بۆ کردم و ووتی:
کاک شێرزاد لەمالمۆم و " هەڵۆ عومەر" خزمایەتی خێزانیم هەیه و تکایە لە پەیجی پرسەی هەندەران دایبنێ و وێنەکەم لە پەیجی یۆتۆبۆری داناوە.
کەسەیرم کرد لەگەڵ" هەڵۆی ڕەحمەتی" هاوڕێی فەیسبوکین و تەلەفۆنێک لە نێوانمان هەیە.
پاشان " کاک بەختیار و کاک ڕێبوار" تەلەفۆنیان کرد و زۆر غەمبار بوون.
کاک ڕێبوار دەگریا. ئینجا کاک دلێر ڕەشید تەلەفۆنی کرد و باسی جوانی و باشی" هەڵۆ" یان کرد.
دواتر " مامۆستا ناسیح" تەلەفۆنی کرد و پێکەوە باسی لۆکاڵی پرسەمان کرد، کە بتوانم بیدۆزینەوە.

له سلێمانی چوومە پرسەکەی و " کاک شاهۆ" ی برایم بینی و باسی بەرائەت و بێ تاوانی" کاک هەڵۆ" م لە زمانی هاوڕێکانیەوە کرد.

ئیمڕۆ یەکەم کەس مۆڵەتم لە کارەکەم خواست و ، کە تەرمەکەیان هێنا تەنیا منی لێ بووم
پاشان" کاک دڵشاد نوری" هات و پێکەوە بەردەستی " ئیمام ڕەمەزان" ی مەکەدۆنیمان کرد کە شتی.
بەکاک دڵشادم ووت : ئەوە دنیایە و خەڵکیش پارە کۆدەکاتەوە.
کاک دڵشاد زۆر گریا و هەموو هاوڕێکانی کە دەهاتن سەیری تەرمەکەیان دەکرد بە قوڵپ دەگریان.

جگە لەو تەلەفۆن و نامەیه من و " هەڵۆ" ی ڕەحمەتی باوەڕ ناکەم یەکترمان دیبێ بەڵام،
دەتووت زۆر پێکەوە بووین.

چەند تەرمێکی جوان بوو، کە دەشۆرا دەتووت خەوتوە و سیمای مردووی پێوە دیار نەبوو.
ڕەوانی شاد و ئارام، تەمەنی جوانی بۆ مناڵەکانی بەجێمابێ.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

MalmoKurd

25 Oct, 17:24


سەرەی شەو 🤣🤣🤣
ژنێک لە سەمونخانەیەک لەسەرەدا وەستابوو خاوەن سەموونخانەکە هاتە تەنیشتی و پێی ووت :
بۆچی شووم پێناکەی ڕزگارت دەبێت لە بێ پیاوی و لە سەرەی سەموونیش؟
ژنەکە پێی دەڵێت: قبوڵمانە بەڵام بێ زەحمەت ژنی کەت هەیە بێجگە لە من؟
پیاوەکە دەڵێت:. بەڵێ سیانم هەیە و بەتۆوە دەبێتە چوار.
ژنەکە دەڵێت:. جا توو شەرەفت سەرەی سەموون خۆشە یان سەرەی شەو؟؟ 😛
https://www.malmokurd.com/News-42584-6

MalmoKurd

25 Oct, 15:59


مالمۆ🇸🇪
ڕۆژی 2024.10.25
مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی " هەڵۆ عومەر تۆفیق هاوسەری سێوە عومەر" لە شاری مالمۆ.
کۆچکردوو بێ تاوان و لەبەردەم خێزانەکەی بە دەستی تاوانباران گیانی سپارد.

ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت

MalmoKurd

25 Oct, 15:46


لەسەر فەیسبوک 7 کەس برینداره
له ناحیەی دارەتوو لە سەر کۆمێنتی فەیسبووک ، شەڕ دروست بووە لە نێوان دوو لایەندا کە ئامۆزای یەکترن و ، 7 کەسیان لەیەک بریندار کردووە.
پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە 3 کەسی گرتووە.
وەرگیراوە

MalmoKurd

25 Oct, 05:59


گەڕانەوە بۆ سەردەمی ڕابردوو ، بەناوبانگترین ئاواتە کە مرۆڤایەتی لەسەری ڕێککەوتووە!
مارک توین

MalmoKurd

24 Oct, 21:26


ئەڵمانیا🇩🇪
بەداخەوە نووسەر و ڕۆژنامەنووس " ستیڤان ئەحمەد عەلی ناسراو بە ستیڤان شەمزینی" پاش چەند ساڵ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە نەخۆشخانەی " بیلەفێڵد " کۆچی دوایی کرد.

کۆچکردوو خەڵکی شاری سلێمانی یە.
ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت

MalmoKurd

24 Oct, 18:17


ئەوەی تورک نەبێ یەک مافی هەیه، ئەویش ئەوەیە دەبێ کۆیلە و خزمەتکار بێ

MalmoKurd

24 Oct, 17:26


سلێمانی
بەداخەوە " هەڵکەوت سالار" کە کارمەندی پۆلیسە ، بەهۆی کێشەی دارایی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت

MalmoKurd

24 Oct, 14:50


ڕۆژئاوای کوردستان
فڕۆکەی تورکی داگیرکەر ئاسایشی کۆبانێ بۆردومان دەکات

MalmoKurd

24 Oct, 13:53


پەیامی ئیمڕاڵی
عومەر ئۆجەلان پەیامی ئیمڕاڵی ئاشکرا کرد.
پەیامەکە لەم لینکەدایە:
https://www.malmokurd.com/News-42574-6

MalmoKurd

24 Oct, 12:21


بێ عەقڵی 🤣🤣
ژنێک دەیگوت، پیاوەکەم پێنج جار هاتە خوازبێنیم بەڵام باوکم ڕازی نەدەبوو، دوایی ڕازی بوو.

پاش پێنج ساڵ لەهاوسەرگیریمان، هەموو ڕۆژ پێم دەڵێ:
باوکت مەسڵەحەتی منی دەویست بەس من بێ مێشک بووم.
https://www.malmokurd.com/News-42573-6

MalmoKurd

24 Oct, 09:31


تەنیا ئەوانەی لە ژیان ناگەن، وا دەزانن ژیان خۆشی و ئاسوودەییە!
ئەلبێرت کامۆ

MalmoKurd

24 Oct, 09:12


باوکم جوانترین پەڕتوکی ژیانم
کۆچی دوایی 2007.10.27

مفاوەزاتی ساڵی 1984 یەکەمجار بە قەمسەڵەیەکی مغاویری و " مەکاریۆ.فێکەوە" چووم بۆ دوکانی باوکم له ئەسحابەسپی.
باوکم لە نوێژ بوو ، دەڕابەکەی دادابوەوە و ، دەڕابەکەم کردەوە و لەسەر کورسیەک لەبەردەم دوکان دانیشتم.
خزمان و دۆستێکی زۆر هاتن ماچیان دەکردم، ئەو کاتە " پێش.مەرگە" زۆر خۆشەویست بوو.
کە باوکم گەڕایەوە و له دورەوە پێی ووتم:
هەڵسە لێرە بڕۆ و جارێکی تریش بەم جلانەوە مەیە بەر دوکان، ڕۆژێک دێت حکومەت کونا و کون بۆمان دەگەڕێ.
ئەو کاتە ماوەیەکی زۆریش بوو ، یەکترمان نەدی بوو.
دوو ساڵی پێ نەچوو یەکەم وەکالەتی تایە و پاتری ، وەکالەتی باوکم بوو لە سلێمانی کە بەعس بڕی.
بژێوی خێزانێکی 10 کەسی لەسەر ئەو وەکالەتە بوو.
باوکم پیاوێکی دووربین و هیوای لەسەر خەیاڵ هەڵنەدەچنی .

هەندێک لە ئامۆژگاریەکانی بۆ ئێمه:
ئەیووت شکوری خوا بکەن کە نانێک هەیە بیخۆین، خەڵک هەیه لە ئێمە پیاوترە ئەم نانەی نیە.

سەیری سەروو خۆتان مەکەن لە خوار ئێوە خەڵکی داماو زۆره.

لەو کەسە بترسە کە زۆر مەدحت دەکات.
خوا بۆیە دوو چاوی داوە بە مرۆڤ یەکێکیانی بۆ عەیبی خۆی داناوە پێی ببینێت.

ئەگەر لە چاکە کردن بیت نابێ چاوەڕێی چاکە بکەیت بێتە بەردەمت، دەبێ خۆت شوێن چاکە کردن بکەویت.

بەیانیان زوو هەڵدەستا قورئانی دەخوێند و موسڵمانێکی باوەڕدار بوو ، هەمیشە دەیووت جولەکە و مەسیحی باوەڕدارن و ئەوانیش وەکو موسڵمان بە دینی خۆیان عەبدی خوان.

لە پشت هەموو مەلایەکەوە نوێژی نەدەکرد، بە تایبەت ئەوانەی بۆنی حکومەتیان لێدەهات.

هەمیشە لەگێڕانەوەی نسکۆکانی شۆڕشی کورد ، یان چیرۆکی تراژیدی دەگریا.

نوکتەی زۆر هەبوو لەسەر ڕەزیڵی و، حەزی بە پیاوی غرور نەبوو و بە بێ عەقڵی دەزانی و دەیووت سکی خۆیان پڕ لە هەوا کردووە.

یەکجاریش نەمانبیستووە بە چاکە باسی خۆی کردبێ، لە کاتێکا زۆر چیڕۆکی باشی ئەویان بۆ گێڕاوینەتەوە، تەنها دەیووت:
لە هیچ شوێنێک کە ووتوتانە کوڕی " حاجی عەزیز" ین کەس باسی خراپەی منی بۆ کردوون؟

لە پڕ تەمەنی خۆیدا مرد، گەرچی کەسمان لە پرسەکەی نەبووین بە هیمەتی خزمە جوان و دڵسۆزەکانمان پرسەیەکی چاکیان بۆ گرتووە، و بێ ئێمەیی پێوە دیار نەبووە، بەڵام بۆ من کەسەری ئەوە هەر لە دڵمدایە لەکاتی ڕۆح کێشاندا لەگەڵی نەبووم.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

MalmoKurd

23 Oct, 08:15


شێخ و پارە 💸

MalmoKurd

23 Oct, 07:34


ڕەنگە حەفتەی داهاتوو گوێمان لە دەنگی عەبدوڵا ئۆ.جە.لان بێ.
هەواڵەکە لەم لینکەدایە:

https://www.malmokurd.com/News-42565-6

MalmoKurd

23 Oct, 07:09


ئەوەی ئیمڕۆ پێی ناز ئەنێ بە سەر زەمینا
سبەی لە وا له زەمینا وا لە ڕزینا
شێرکۆ بێکەس

MalmoKurd

23 Oct, 06:34


خۆپیشاندانی مالمۆ
بۆ ئازادی ئۆجەلان

MalmoKurd

22 Oct, 18:24


مالمۆ🇸🇪
بەخاکسپاردنی تەرمی " هەڵۆ عومەر تۆفیق هاوسەری سێوە عومەر" لە شاری مالمۆ ، لەم کات و شوێنەیە:

ڕۆژی هەینی: 2024.10.25
کات: 12.00 نیوەڕۆ
تەرمەکە دەهێنرێت بۆ مزگەوتی گەورەی ڕۆسنگۆرد و پاش نوێژی هەینی دەبرێت بۆ گۆڕستانی موسڵمانانی ڕۆسنگۆرد و بەخاک دەسپێررێت.
ئەدرەسی مزگەوت:
Jägersrovägen 90
212 37 Malmö

ئەدرەسی گۆڕستان لەم لینکەدایە:
https://maps.app.goo.gl/fix7a9YjBtGbqcFu5

کۆچکردوو ڕۆژی 2024.10.7 بە بێ تاوان و لەبەردەم ماڵ و مناڵەکانیدا گیانی سپارد.

انا للە و انا الیە راجعون
ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت

MalmoKurd

22 Oct, 16:51


مەیموون و مشک 🤣🤣

MalmoKurd

22 Oct, 16:33


هههههه🤣🤣

MalmoKurd

22 Oct, 14:00


ماچی سەر جادە 😋😋🤣

MalmoKurd

22 Oct, 09:32


پرسەی ژنەکەی 🤣🤣
پیاوێک سه‌گێکی کڕی .
هه‌ر یه‌که‌م ڕۆژ بردیه‌وه‌ ماڵێ قه‌پێکی له‌ ژنه‌که‌ی گرتو کوشتی
له‌ پرسەکەدا .خه‌ڵکێکی زۆر هاتبون براده‌رێکی لێی پرسی وتی:
هه‌تیو تۆ که‌ی ئه‌وەندە خزمت هه‌یه‌ ؟

ئەویش ووتى : کوڕە خزمی چی هەموو هاتوون سەگەکەم لێبکڕن !
https://www.malmokurd.com/News-42558-6

MalmoKurd

22 Oct, 08:57


گووە پشیلە 🤣🤣

MalmoKurd

22 Oct, 07:59


پارە... دەزانن بۆچی ناو نراوە پارە ؟

دەگێڕنەوە دوو هاوڕێی خۆشەویست هەبوون ڕێیان دەکڕد لە بیابانێکدا ، لە ناکاو بوو بەدەنگە دەنگیان ، یەکێکیان زلەیەکی لە هاوڕێکەی دا ...

ئەویش زۆری پێ ناخۆش بوو بەڵام بێدەنگ بوو و هیچی نەوت و لەسەر لمی دەریا نوسی ئەمڕۆ ئازیزترین کەسم زلەی لێدام ...

بەردەوام بوون لە ڕێکردن و گەشتنە لای ئاوێک بڕیاریاندا خۆیان بشۆن و مەلەی تێدا بکەن ، ئەو کەسەی کە زلەکەی خوارد بوو زۆر بێتاقەت بوو و هەر بیری لێ دەکردەوە هەر بۆیە ئاگای لە خۆی نەما و کەوتە ژێر ئاوەکەوە خەریک بوو بخنکێ برادەرەکەی ڕزگاری کرد ...

کاتێک هاتەوە هۆش دەستی کردە پێکەنین و تاشە بەردێکی هەڵکۆڵی و لێی نوسی ئەمڕۆ خۆشەویسترین هاوڕێم ژیانی ڕزگار کردم ...

هاوڕێکەی لێی پرسی کاتێک لێتمدا لەسەر لم نوسیت کاتێک ژیانم ڕزگار کردی لەسەر بەرد نوسیت هۆکاری چیە ؟

ئەویش ووتی کاتێ خۆشەویستان ئازارمان دەدەن دەبێت لەسەر لم بینوسین تاوەکو بای لێبوردەیی و میهر بیسڕێتەوە بەڵام کاتێک خۆشەویستان چاکەیەک دەکەن پێویستە لەسەر بەرد بینوسین تاوەکو لە زاکیرەی دڵدا هەمیشە بمێنێتەوە و بە هیچ بایەک نەسڕێتەوە ..

بەنیسبەت ئەوەی پارە ، درێژە لەم لینکەدایە:
https://www.malmokurd.com/News-42556-6

MalmoKurd

22 Oct, 07:32


پێنجەمین ساڵەی مەرگی ژەنراڵی پایز🍁

ژه‌نه‌ڕاڵی پایز (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)، ‌
شاعیر و نوسه‌ری‌ کورد
له‌ ڕۆژى 2019.10.22 و لە تەمەنى (62) ساڵى لە شارى سلێمانى و لە ماڵەکەى خۆیدا کۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێنا.
لە مەراسیمێکى شایستەدا لە 2019.10.23
لە گردى سەیوان لە شارى سلێمانى بەخاکسپێردرا.

له‌ ساڵی 1957 له‌گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له‌دایکبووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی ‌و ناوه‌ندی ‌و ئاماده‌یی له‌شاری سلێمانی ته‌واوکردووه، له‌سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه‌ ده‌ستی به‌کتێب خوێندنه‌وه‌ کردووه‌، له‌ ساڵی (1975) ده‌ستیکردووه‌ به‌نوسینی شیعرو بڵاوکردنه‌وه‌ی.

کۆی به‌رهه‌مه‌کانی له‌دیوانێکدا به‌ناوی (له‌غوربه‌تا) بڵاوکردۆته‌وه، دوو ماسته‌ر له‌سه‌ر شیعره‌کانی وه‌رگیراوه، له‌چوار نامه‌ی دکتۆراش وه‌ک سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی به‌کارهاتووه، شیعره‌کانی بۆچه‌ندین زمانی زیندو وه‌رگێڕدراون، شیعره‌کانی لەلایەن چەندین هونەرمەندى کورد کراون بە گۆرانى و تابلۆى شێوەكارى، نازناوی "ژه‌نه‌ڕاڵی پایز" ی بۆخۆی‌ هه‌ڵبژاردووه.
وەرگیراوە
https://www.malmokurd.com/News-42555-6

MalmoKurd

22 Oct, 07:12


پارە هەر وەکو ڤۆدگا ڕەفتاری مرۆڤ تێک دەدات .
ئەنتۆن چیخۆف

MalmoKurd

21 Oct, 22:01


لوبنان 🇱🇧
ئیمشەو ئیسرائیل 10 جار بە خەستی بەیروتی بۆردومان کرد.

MalmoKurd

21 Oct, 20:59


لەقەی مردوو 🤣🤣

MalmoKurd

21 Oct, 20:55


پادشای شوانەکان سامانەکەی خۆی ئاشکرا کرد.

MalmoKurd

21 Oct, 14:07


ئاخ گوو.نم 🤣🤣
پیاوێک زەویەکی هەیە و دەچێت بۆ لای دەڵاڵێکی خانوو فرۆشتن و دەڵێ:
زەویەکم هەیە بۆم بفرۆشە.
دەڵاڵەکە دەڵێ بەچەند؟
کابرا دەڵێ : هەر ئەوەندەی خانوویەک و ئوتومبێلێکی پێ بکڕم و چەند دەفتەرێکیشم بۆ بمێنێتەوە ئێشێکی پێبکەم زیاترم ناوێ.
دەڵاڵەکەش دەڵێ:
عاجز مەبە ، ئاخ گوونم لە دوو شتی واوە هاتووە.
https://www.malmokurd.com/News-42551-6

MalmoKurd

21 Oct, 10:07


سەگ و کورسی 🤣🤣

MalmoKurd

21 Oct, 07:16


ئـەو کـەسـانەی
بـەوەفـان و دڵـێـکی بـاشـیـان هـەیـە
هـەمـیشـە خـاوەنـی بـەخـتـێکی خـراپــن ..!!
مەولانای ڕۆمی

MalmoKurd

20 Oct, 13:40


لە قوونتان بەم 🤣
کابرایەک هەبووە لە سنە، هەر کەسێ مردووە وتویەتی:
فڵانیش مرد لە قوونی بەم .
خەڵکیش زۆر لێی بەداخ بوون.
کابرا پیر دەبێ و دەکەوێتە سەر جێگا و کاتی مردنی دەبێ.
کۆمەڵێک خەڵک تەگبیر دەکەن و دەچنە ماڵەکەی تۆڵەی لێبکەنەوە.
کە دەچنە ژوورەوە و پێکەوە دەڵێن: سەلامو عەلەیک.
کابراش لە ناو جێگاکەوە دەڵێ:
عەلەیکە سەلام ، دەزانم بۆ چی هاتوون، ئەوا من دەمرم ، لە قوونی هەمووتان بەم.
https://www.malmokurd.com/News-42546-6