ماڵی كتێبخانە ™ 📖🤍 @maliktebakan Channel on Telegram

ماڵی كتێبخانە 📖🤍

@maliktebakan


گروپی ماڵی کتێبخانە📖🤍!

لێرە ئامانجمان:
١-ناساندنی كتێبەكان و ئاشنابوونە پێیان 🎁

٢-بەکلتورکردنی خوێندنەوە لە ناو كۆمەڵگای كوردی 🧑‍🎓

٣-لێرە کتێبی دڵخوازت بە pdf بدۆزەوە 📖


بۆ پێشنیار و ڕاوبۆچونێکـیش👇

@Ahmadxoshnaaw
@an1a_01

ماڵی كتێبخانە ™ 📖🤍 (Kurdish)

ماڵی كتێبخانە ™ 📖🤍 چیه؟ كیه؟ ئەم گروپەی تەلەگرامیە لەسەر كتێبەكان و خوێندنیان دەربارەی بەرهەم هێشتايەتی داشكان بۆ ئامادەكردنی یاری یان دووای خێزانیەكان. ئەم گروپە ٢٠٠٠ ئەندامی باشتر هەیە كە لەسەر كتێبەكان و ئاشنابوونی پێیان خوێندنیان دەبينن. لێرە هەموو جۆرە كتێبی دڵخوازت بە pdf بدۆزەوە بۆ ئامادەبەرایەتی گىرامم و كامپیوتەریت. بەهاوكاری كتێبخانە تازەكاران بۆ هاوكاری زیاتر: @Ahmadxoshnaaw @an1a_01

ماڵی كتێبخانە 📖🤍

21 Nov, 18:59


💞🥹چ جوانن جوان

ان شاء اللە لە ماوەیەکی تر بە تێروتەسەلی باس لە هەر پێنج لەم کتابە پڕ چیژانە دەکەین وە هەر یەکێکیان بە جوانی ڕون دەکەینەوە 🤍


janabi Captain😁🦢

ماڵی كتێبخانە 📖🤍

21 Nov, 18:00


ناوی كتێب:ڕاڤەی کتێبی دَفْع شُبْهَة التَّشْبيه

جۆری كتێب: بیروباوەڕ(عقیدە)

ناوی نووسەر : زانای گەورەی مەزهەبی حەنبەلی (ابو فەرەج ابن جوزیی)

ڕاڤەکردنی: مامۆستا سەرباز محمد

ناوی چاپخانە: حاجی قادری کۆیی

ژ.لاپەڕە: ٢٨٧

نرخی کتێب: لە پێشانگا ٧،٠٠٠


باسی كتێب: بابەتی سەرەکی ئەم کتێبە بیروباوەڕە (عقیدە)یە لە (ناو سیفات)ی خوای گەورە
ابن جەوزی لەم کتێبە بەرگری لە مەزهەبی ئەهلی سونە و جەماعە دەکات کە حەنابیلەیە،دوای ئەوەی زانی کە ئەوانەی بەناوی سەلەفەوە و بەناوی عەقیدەوە هەندێ شت دەدەنە پاڵ خوای گەورە لە تەجسیم و تەشبیهـــ دوورە لە خوای گەورە بە تایبەتی لە بابەتی الاسماء و صفاتدا، بەشێک لە حەنابیلە پشتیان بە فەرموودەی لاواز بەستووە وەک ناوی هەندێ لە کتێبەکان لەم کتێبەدا هاتووەو چەندەها قسەی سەیر و سەمەرەی تێدایە دەربارەی خوای گەورە ، ئەو بیروبۆچوونەش دوورە لە عەقل و زانست و شەرع . لە لای ابن جەوزی لە عەقیدەدا فەرموودەی لاواز کاری پێ ناکرێت و وەرناگیرێت هەر بۆیەش ئەم کتێبەی بۆ پووچەڵ کردنەوەی ئەم کتێبانەی کە بە ناوی سەلەف و ئەم بیروبۆچوونە نووسی .
لەم کتێبەدا چەندەها قەولی زانایان دەهێنێتەوە کە باس لە مەکان و زەمان دەکەن بۆ خوای گەورە کە ئایا دەکرێ مەکان و زەمان بۆ خوای گەورەو دابنێرێت؟
وە هەروەها باس لە هەموو ئەو فەرموودە لاوازانە دەکات کە دراونەتە پال خوای گەورە لە بابەتی الاسماء و صفاتدا، هۆکاری لاوازی فەرموودەکە یان تێگەیشتن لە فەرموودەکە ڕوون دەکاتەوە بەو شێوەیەی کە سەلەف لێی تێگەیشتوون و مانای دەکەن . نەوەک وەک ئەوانەی زاهیری فەرموودەکە وەردەگرن جا لێرە دەکەونە تەجسیم و جسمانیەت بۆ خوای گەورە بڕیار دەدەن.
بە خوێندنەوەی ئەو کتێبە ئیتر تەواو لە بابەتی عەقیدەدا لە الاسماء و صفات تەواو حاڵی دەبیت وەک چۆن سەلەفی سالحی ئەو ئومەتە لێی حاڵی بوون . نەک وەکو ئەوانەی خۆیان داوەتە پاڵ سەلەفی و دوورن لەو مەنهەجە.

#کتێبخانەی_حاجی_قادری_کۆیی #پێشانگای_کتێب
#پێشانگای_نێودەوڵەتی_سلێمانی_بۆ_كتێب
#مامۆستا_سەرباز
#سەرباز_موحەممەد
#دفع_شبهة_التشبیة

حاجی قادری كۆیی (3)

ماڵی كتێبخانە 📖🤍

21 Nov, 16:53


💛🌷

ماڵی كتێبخانە 📖🤍

21 Nov, 15:57


ناوی كتێب: حــــەشاشەکان

جۆری كتێب: ڕۆمان

ژانر: شانشینی بکوژەکان

ناوی نووسەر : موحەمەد جیزاوی

ناوی چاپخانە: گۆڵدن بووک

وەرگێر: رابەر مەندەلاوی


باسی كتێب:

دوای گۆڕانی ڕێچکەی ئاینی حەسەن سەباح سەرکردایەتی گروپێکی شۆڕشگێڕی دەکات لە نێو چەقی دەسەڵاتی دەوڵەتێکی دوژمن لە پێناو پاراستنی ئەو بیروباوەڕە و شوێنکەوتوەکانی، دوای سەدان ساڵ لە مردنی ئەو سەرکردەیە کەسێک لە لەناوچوون ڕزگار دەکات لە سایەی دوو یاوەری ڕوحی خۆی بۆ ئەوەی ببێت بە پاسەوانی هەتا هەتایی گۆڕی جێنشینی گەورە بە مەرجی سەلماندنی دڵسۆزی ئەو کەسە بە تۆڵەکردنەوە لە نەوەی دوژمنێکی دێرین.





♥️𝘎𝘰𝘭𝘥𝘦𝘯 𝘉𝘰𝘰𝘬𝘴 (4)

ماڵی كتێبخانە 📖🤍

21 Nov, 15:00


ناوی كتێب: دەستپێکی بەرەو خوا چوون

جۆری كتێب: تەزکیەی نەفس

ناوی نووسەر : پێشەوا ئەبو حامیدی غەزالی

ناوی وەرگێر: قاسم سەلام

ناوی چاپخانە: حاجی قادری کۆیی

ژ.لاپەڕە: ٢٠٠

نرخی کتێب: لە پێشانگا ٣،٠٠٠


باسی كتێب:
ئەوەی کەینوبەین و سەروکارێکی لەگەڵ دەریای بێبنی تەزکییە و تەسەووفدا هەبێ دەزانێ "ئەبو حامیدی غەزالی" چ گەوهەرێکی یەکدانە و هۆزانێکی تاقانەیە. دیارە هەرکەسێکیش قسە و نووسینەکانی لە ئاستی خۆیدان، بۆیە ناساندنی کتێبێک ئەو کەڵە پیاوە خاوەنی بێ هەوەنتەو ئاسان نییە، ئەم کتێبەیش وەک باقی کتێبەکانی دیکەی، هەتا بڵێی دانسقەیە و وشە و پیتەکانی بەڕۆح نووسراون، لە دڵ دەرچووە، بۆیە بێ گرێ دەچێتە نێو دڵ، هەرکەسێکیش بە ئەندازەی حوزوری دڵ و سەفای سینەی بەهرەی لێ وەردەگرێ.
ئومێدەوارم لە وەرگێڕانیدا ڕەزامەندی خودام بەدەست هێنابێ و بەها و نرخی کتێبەکەیشم وەک خۆی هێشتبێتەوە.
وەڕگێر

#ناوەندی_حاجی
#حاجی_قادری_کۆیی


حاجی قادری كۆیی💚 (2)

ماڵی كتێبخانە 📖🤍

21 Nov, 13:09


کتێبی نوێ

کتێب :بنیاتنانی ئیمان، له چوارچێوەی قورئان

بابەت: ئاینیی

نووسینی: سۆران ئەحمەد

نرخ: 7.000 دینار
داشکانی لە ٪30 بۆ نرخەکەی دەکرێت لە پێشانگا.

چاپخانە: #تەفسیر

ناساندن:
ئەم كتێبە، زنجیرە باسێكە لەژێر ناونیشانی (بنیاتنانی ئیمان لە چوارچێوەی قورئان)، بابەتێكی زۆر گرنگە و بەرهەمی سێیەمی (پڕۆژەی گوڵەكانی چاكەكارییە)، یەكێكه لە كتێبە مەنهەجییەكانی ڕیكخراوی نوور، كە وەكوو پەرتووكێكی بنەڕەتی بۆ بواری دامەزراندن و پەروەردەی ئیمانی دانراوە، چونکە موسڵمان پێویستە قۆناغەکانی ئیسلامەتی و قۆناغەکانی ئیماندارییەتیی خۆی بە سەرکەوتوویی و بە جوانی ببڕێت، تاکوو بگاتە ئەو شوێنەی خودای گەورە بۆی قەرار داوە.
بێگومان قسەی زۆر لەسەر بابەتی بنیاتنانی ئیمان كراوە و بەردەوامیش دەکرێت، ئامۆژگاری و بەرنامە و وتار و کتێب و نووسین لەم بارەیەوە زۆرن، بەڵام ئەوەی‌ لەم پەرتووكەدا باس كراوە، هەنگاوەکانی هەمووی هەنگاوی کردارین و تەنها باسێکی ئاسایی نییە كە مڕۆڤ وەک ئامۆژگارییەک وەریبگرێت، بەڵكوو دەبێت بە عەمەلی کاری لەسەر بکرێ تاکوو ئیمان لە ناخ و دڵ و دەرووندا جێگیر بێت و بنچینە و بناغەکانی دابمەزرێن، بەو مانایەی چوارچێوە ئیمانییەکە لە دڵی مرۆڤدا جوان دابمەزرێت و جێگیر بێت، بێگومان ئەوەشیان هەمووی لە چوارچێوەی قورئانی پیرۆزدا.

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب

#بنیاتنانی_ئیمان_لەچوارچێوەی_قورئان)
💛ᴛᴀꜰꜱᴇᴇʀ ʙᴏᴏᴋꜱ (11)

ماڵی كتێبخانە 📖🤍

21 Nov, 12:48


ناگەی لە ئایەت تا نەچیە مەكان و جێهی
(رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ)

لێت تێكنەچێ نە زیكر نە ئایەتی كورسیە
لە سەری زۆرانە بەرزەتر پای ئەم كورسیە

''احمد خۆشناو''

☝🏻🏴

ماڵی كتێبخانە 📖🤍

21 Nov, 11:57


ناوی كتێب: ئەی ئەگەر ئەو دڵەی شکاندووتە خۆشەویستی خودا بیت؟

جۆری كتێب: پەروەردە و ئاینی

ژانر:ئاینی

ناوی نووسەر : محمد ن .یڵدرم

ناوی چاپخانە: گۆڵدن بووک

وەرگێر: نما خۆشناو

باسی كتێب:

بەدەستهێنانی دڵ چالاکییەکە لە قۆناغەکانی ڕۆشتن لە دونیای "خۆپەرستییەوە" بەرەو دونیای "یەکپارچەیی" ئەو زمانی ئاشقەی لە دڵی مرۆڤدا پێدەگات دونیایەکی پڕ مانای قوڵ و دەوڵەمەندە . پێش ئەوەی قسە لەگەڵ کەسێکیتردا بکەیت ئاگاداری وشەکانت بە ، ئەگەر وشەیەک هەبوو کە تۆ خەمبار بکات ئەوە سەرەتا بە فلتەری دڵتدا بیبە پاشان بە زمانت بیڵێ .
هەندێک کات کاریگەری یەک وشە لە کاریگەری بۆمبێکی ئەتۆمی زیاترە . تەنانەت تەمەن بەشی چاککردنەوەی پاشماوەکانی ناکات .
حەقی بەندە تەنها تاڵانکردنی ماڵی دونیا نییە . ئەو حەقەی بە زمان پێشێل دەکرێت گەورەترە . چونکە دەکرێت ئەو حەقی بەندە مادییەی خوراوە قەرەبوو بکرێتەوە ، بەڵام قەرەبووکردنەوەی ئەو حەقەی بە زمان پێشێلکرابێت زۆر قورسە . لەم شاکارەدا دەبینن چۆن دونیای ئەو کەسانەی گرنگی بە حەقی بەندە دەدەن جوان دەبێت و باری دەروونیان جێگیر و ئارام دەبێت و دڵەکانیان پڕ دەبێت لە ئاسوودەیی
♥️𝘎𝘰𝘭𝘥𝘦𝘯 𝘉𝘰𝘰𝘬𝘴 (3)

ماڵی كتێبخانە 📖🤍

21 Nov, 08:04


کتێبی: موشریکێک لە خێزانی پێغەمبەردا ﷺ

نووسینی: د.حەسەن موحەددیسی و د.بیژەن عەبدولکەریمی

وەرگێڕانی: بەرزان محەمەد

نرخ: 5.000 دینار
داشکانی لە ٪30 بۆ نرخەکەی دەکرێت لە پێشانگا.

بابەت: ئاینیی و مێژوویی

چاپخانە: #تەفسیر

ناساندن : ئەم کتێبە هەوڵێکی جددی و لە بواری خۆیدا بێوێنە و تاقانەیە بۆ شرۆڤەکردنی بەسەرهاتی ڕاستەقینەی ئەو پەیوەندییە ئەویندارانەیەی کە لەنێوان ئەبولعاصی کوڕی ڕەبیع و زەینەبی کچی پێغەمبەردا ﷺ هەبوو )وەک ژن و مێرد).

ئەم کتێبە هەوڵ دەدات کێشمەکێشی نێوان «عیشق و ئیمان» لە دڵی زەینەب و هەروەها شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی پێغەمبەر ﷺ لەگەڵ کەسێکی موشریک لە خێزانەکەیدا، لە سەرووی ئەوەیشەوە، چۆنێتیی هەڵسوکەوتی پێغەمبەر ﷺ لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی عیشق و ئەخلاقدا بخاتە ڕوو.

«موشریکێک لە خێزانی پێغەمبەردا» لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی دینییە و بە قەڵەمێکی ڕەوان و دیدێکی مێژوویی و شێوازێکی ئەدیبانە، چەند بەشێک لە مێژووی سەدری ئیسلام شی دەکاتەوە کە فەرامۆش و پشتگوێ خراون. ئەو ململانێ قەومی و خێڵەکی و گوشارە خێزانییانەی کە بە هۆی پێغەمبەرێتییەوە بەسەر پێغەمبەری ڕێزداری ئیسلامدا ﷺ هاتوون، بەشێکن لەم ڕووداو و بەسەرهاتە.

دکتۆر بیژەن لە پەراوێزی پێشەکییەکەیدا دەڵێت: "ئەوانەی لەم کتێبەدا ڕووی گوفتاریان ئاراستە کراوە، تەنیا خوێنەری ئێرانی، یان تەنانەت خوێنەرانی موسوڵمان نین، نووسەرانی ئەم کتێبە هیوادارن ئەم بەرهەمە، بە هۆی وەرگێڕانییەوە بۆ زمانەکانی دیکە، خوێنەرگەلێک نەک تەنیا لە جیهانی ئیسلامدا؛ بەڵکوو لەنێو گەلانی دیکەی ئەورووپایی، ئەمەریکایی، ئاسیایی، ئەفریقایی و... هتد؛ بدۆزێتەوە، بەو ئومێدەی کە دەشێت ئەم کتێبە بتوانێت بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاڵنگارییەک بێت لەگەڵ ئەو ئوسوڵگەرایی و توندوتیژیخوازییەی کە بە ناوی ئیسلام و پێغەمبەرەکەیەوە ﷺ ڕوو دەدات و کەشی ئیسلامۆفۆبیا بەرەو کاڵبوونەوە ببات کە هەنووکە بووەتە بیانوویەک بۆ شەڕەنگێزی لە جیهانی ئێستادا.

لەفسیر لە شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب
#موشریکێک_لەخێزانی_پێغەمبەرداﷺ_

💛ᴛᴀꜰꜱᴇᴇʀ ʙᴏᴏᴋꜱ (10)🖤

ماڵی كتێبخانە 📖🤍

20 Nov, 21:34


ئارسس ٢

بڵاوکراوەی نوێ بۆ پيشانگا

نوسینی: ئەحمەد ئال حەمدان

وەرگێڕان ساکار حسێن

ژانر : ڕۆمان

بابەت : ئەدەبیاتی عەرەبی

چاپ: ناوەندی ئەدیبان

نرخ تەنها ٢٠٠٠
#ئارسس٢

ماڵی كتێبخانە 📖🤍

20 Nov, 18:38


🟠🟠🟠

سپۆنسەری نوێ


كێیە ئەمجارە؟

ماڵی كتێبخانە 📖🤍

20 Nov, 13:43


فیتنەی دوهەیماء چیە؟

ئایا دەجال ئێستا لەناوماندا هەیە؟

كێن ئەوانەی بەدوای دەجال كەوتوون؟ وە چۆن؟

✡️👀⭐️😈