mali_she3r @mali_she3r Channel on Telegram

mali_she3r

@mali_she3r


mali_she3r (Persian)

با ورود به کانال تلگرامی mali_she3r، به دنیای شعر و ادبیات فارسی به یک تجربه جدید و جذاب خواهید پیوست. این کانال با هدف ارتقاء فرهنگ شعری و ادبیاتی در فضای مجازی تشکیل شده است و به معرفی آثار برجسته شاعران و نویسندگان ایرانی می‌پردازد. در mali_she3r، شما می‌توانید به مطالبی متنوع از شعرهای کلاسیک تا مدرن، از شاعران مشهور تا نوآوران جوان دسترسی پیدا کنید. علاوه بر این، شعرهایی از ادبیات جهان نیز در این کانال به اشتراک گذاشته می‌شود. اگر دنبال یک مکان خواندنی برای غوطه وری در دنیای شعر و ادبیات هستید، mali_she3r جای مناسبی برای شماست. پس با ما همراه شوید و از تماشای زیباییات زبان و عشق به کلمات لذت ببرید.

mali_she3r

21 Dec, 21:27


گوێ لەم شیعرە تایبەتە بگرن

mali_she3r

19 Nov, 20:37


گەر ئەمجارە گەرایتەوە
لەگەل باران نم نم وەرە

mali_she3r

19 Nov, 20:33


خۆزگە ئەتزانی چەند تەنیام
كەس لەمن تەنیاتر نیە

mali_she3r

19 Nov, 20:32


كەپێم وتی خۆشم ئەوێی
ئێستاش ئەوساتەم بیرماوە

mali_she3r

19 Nov, 20:31


‎بیرت ئەکەم ،
‎بەڵام ھەرگیز نامەوێ بگەڕێیتەوە
‎سڵاوێکی بەڵام ھەرگیز،
‎نابێ وەڵام بدرێیتەوە

رەنج سەنگاوی

mali_she3r

19 Nov, 20:29


‎پیری
بەبێ ئیزن هات بۆ مالم پیری
‎لێی ساندم هێزو لاوەتی و ژیری

‎پیری هات سیمای تێكداو لۆچیكرد
‎جوانی دەستی لێم بەرداو كۆچیكرد

‎كەساس و بێكەس وا بەجێ ماوم
‎پیرو پەككەوتە وا لەجێ ماوم

‎بەرێگا دەرۆم بە گۆچان بێی حال
‎هەروەكو منال ون ئەكەم رێی مال

‎پشتم چەماوەو هێزم نەماوە
‎هیچ وەكو جاران رێزم نەماوە

‎سەردەمانێك بو ناو مەجلیس ناوبوم
‎بەهێزو كەشخەو گەنجێكی لاوبوم

‎بەرەو ڕووم هاتی ئەی پیری زاڵم
‎شكاندت پشتم ، شكاندت باڵم

‎عومری جحێلیم هەموی چو بەسەر
‎ڕویان تێكردم پەژارەو كەسەر

‎بون بە ڕەفیقم عەسا و چاویلكە
‎خۆرم ئاوا بوو كەوتمە ئاویلكە

‎گوێچكەم نابیستێ چاوانم كزە
‎دڵ ناسك بوە لێوم بێ بزە

‎كوا وەكوو جاران بەكەیف و شادم؟
‎ئێستا بێمار و هەناسە ساردم

‎ئەوەی لەوسەر رێ لێم دیارەو رونە
‎بەرەو كۆتایی بەرەو گۆر چونە
محمد برزنجی

mali_she3r

26 Oct, 14:40


ھێندەی سەرما بردەڵەیەک من حەزم لە گەرمی گیانتە
خۆزگەم بەو مۆمەی ئەسووتێ و
ئێشکگری شەوەکانتە

مەڵێ تەنیام
بڕوابکە سەفەری من ، سەفەر نیەو ھەر ھەنگاوە
لە ھەرکوێ بم ، سەرم لەسەر شانوو ملت بەجێماوە

مەڵێ تەنیام
ھەستە بفرە
فرین کەنگێ باڵی ئەوێ
من ھەرکاتێ بیرتبکەم
باوەشێکت ھەر تەنھا خەیاڵی ئەوێ.

رەنج سەنگاوی

mali_she3r

26 Oct, 14:39


ئەگەر كەسێك
بەشوێن سۆراغی منا هات
من لێرە نیم مردوم...

mali_she3r

26 Oct, 14:39


كوا ئەوانەی لەغەریبی ئەژین؟🥺
ئایە دڵخۆشن؟

سلاو :لێرە باران ئەبارێت
هەموو رۆژێك ئەبارێت و ئەبارێت
هەرچی وێنەو بیرەوەری نشتیمان هەیە
لەمێشكماندا ئەیشواتەوە
سەرمای ئێرە دەستەكانمان ناتەزێنێ
ئەوەی دەستەكانمان سڕ ئەكات
تەنهاییە...🥺

mali_she3r

26 Oct, 14:37


من ناوم كراسی ژنانەیە
ئەوەی نیشتمان پێی شەرمە
بیكاتە بەری خۆی منم!
ئەم مێژووە نێرە، ئەم نیشتمانی سمێڵە
تەنها جارێ منی نەكردە بەر هەتاوێ،
بەر جۆگە ئاوێ، بەر شوشە گوڵاوێ
ئەوانەی منیان لەبەركرد: گسك بوون و
مەنجەڵ بوون و تەنەكەی خۆڵ
ئەوانەی منیان كردەبەر: بەژنی درێژی غەریبی و
بەژنی تەنیایی و ئازاربوون. ئەوانەی منی پێ بەخشین
هەر بێدەنگی و قفڵ و تێڵا و شریخەكانی قامچی و
جل و بەرگی دەردەدار بوون . من ناوم كراسی ژنانەیە
ئەوەی ئاگای لە من نەبێ و گوێی لە هاواری من نەبێ
گوێچكەی تەپی نیشتمانە!
شێركۆ بێكەس

mali_she3r

26 Oct, 14:37


چەند تامەزرۆی دیداری تۆم
ئەوەندەش بیری خۆم ئەکەم
بێ تۆ بونم بێ خۆ بونە
بۆ ژینیش زۆر لە خۆم ئەکەم
ئەو دەمانەی لەگەڵ تۆ بووم
هەستم بە خۆم ئەکرد خۆ بووم
لەگەڵ تۆ بووم لەسەرخۆ بووم
لەسەرخۆ چووم کە بێ تۆ بووم
لەو دەمەوەی خۆمم بێ تۆ
لەو ساتەوەی لەگەڵ تۆ نیم
خۆشم بەتەنیا جی هێشتووم
بێ تۆ ئیتر منیش خۆ نیم !

mali_she3r

13 Sep, 10:37


كێ لەغەریبی لەگەڵمانە؟
كۆمێنت بكەن غەریبی چۆنە؟🥺

شەو بەڵایە لەم غەریبیە
لێرە تاریكی درێژترە لە ڕوناكی!
لێرە ئاسمان نزمترە
شەوی ئێرە خامۆشە
غەریبە هەر وەك غەریبیەكەی
هەناسە توند دەكات
هەندێكجار هەستەكەی هەوا نامێنێ
هیچ شەوێك نیە خەیاڵم نەچێتەوە
بۆ شەوانی كراوەی هاوین و
دەنگی مناڵ و
شەبای ناو كۆڵان و سەربان
بۆ كۆبونەوەی
دەوری زۆپای زستان

mali_she3r

04 Sep, 07:05



كەس نەبو خۆشی نەوێی
حەیف وا ترسنۆكانە شەهیدیان كردی ئەو چەقۆیەی لەسەر دلی تۆ درا لەسەر دڵی هەمو كوردێكە 😞كاك حەكیم روحت شاد و ئارام
شەهیدی زمانی كوردی
--------------
تف ئەكەم لەهەرچی توركە
‎لە ئالاو و زمان و شەرەفتان
‎ئەگەرچی گشت بێ شكۆ و بی شەرەفن
‎حیز و دزو بێناموس و بكوژ
‎لەگەڵ ئەمانە تەرەفن
‎محمد برزنجی
-———————
‎ئاشوری
‎شەیتان روخساری زۆری هەیە
‎یەكێك لەوانە توركە
-———————
‎یۆنانی
‎ئەگەر تورك باسی ئاشتی كرد
‎ئەوە بزانە جەنگ بەرێوەیە
-———————
‎عەرەبی
‎مریشك فێری فڕین بكەیت ئاسانترە
‎هەتا كو توركێك فێری خۆشەویستی بكەیت
-———————
‎بوڵگاری
‎ تورك پێ بخاتە سەر هەر زەویەك
‎لەو شوێنە گیا شین نابێ
-———————
‎ئەرمینی
‎تورك گەر كەسی دەست نەكەوێت
‎ بیكوژێت،باوكی خۆی دەكوژێت
-———————
‎روسی
‎ئەو میوانەی بەبێ بانگهێشت دێتە ماڵەكەت
‎بێگومان توركە
-———————
‎سربی
‎خەڵك بنیات دەنێت و دروست دەكات
‎بەڵام تورك دەروخێنیت و تێكی دەدات

mali_she3r

30 Aug, 21:42


‎نەسیمێك دێت،
‎ھەمووی گوڵاوی باڵندە خەوتووەكانە
‎بایەك دێت پڕە لە خورافاتی پایز،
‎شەوێك پڕیەتی لە ناڵەی جەنگاوەران
‎تۆ لەدایكدەبیت و ئەھریمەن نازانێت
غەریزە بەدەكان چ بەختیارییەكت بۆ دەھێنن.
‎ئەھریمەن نازانێت ئەو ھەنارەی بە دەستی تۆوەیە،
چ تامێكی وەحشییانەی ھەیە.
‎چ دڕندەیە ئەم بۆنەی لە بای بەیانی دێت،
چ ڕوناكە ئەو دەنگەی لە تاریكی جیابۆتەوە
و كوێرانە بۆ بێدەنگی دەگەڕێت.
لە دایك دەبیت و ئاسمان زەنگ بە زەنگ
عەرشە شوشەییەكانی خۆی
بۆ ستایشی تۆ پاكدەكاتەوە.
بەختیار عەلی
:قەسیدەی
‎لە چاوەڕوانی لەدایكبووندا
‎دەنگ عادل عزیز

mali_she3r

30 Aug, 21:40


كەس وەك خۆم دڵسۆز نەبو
بۆ ئازار و خەم و ژانم

mali_she3r

22 Aug, 11:53


ڕێگام سەودای تەنیاییەو
كەسێك نایەت بۆ سەردانم

mali_she3r

14 Aug, 20:58


شیعرێكی جوانی رەنج سەنگاوی

mali_she3r

12 Aug, 20:14


گەر ئەمجارە بتبینمەوە🥺
بەكێ دەلێی بۆی بنێر؟❤️

mali_she3r

12 Aug, 20:13


لەكام شار ئەژیت و ئەندامی پەیجەكەمانی🙂؟

mali_she3r

12 Aug, 20:11


‎بەرگ بپۆشم
‎خەڵک شانازی بە جلەکانیانەوە دەکەن
‎با من شانازی بە برینەکانمەوە بکەم
‎خەڵکی بەدوای ئاڕاستەی با و کاتی گەردەلوولدا دەگەڕێن
‎من بەدوای ئاڕاستەی گریانەکانی تۆدا دەگەڕێم
‎بۆ ڕۆژانی شۆڕش و یاخیبوون بوو
‎پەڕە پەڕە کتێبەکانم هەڵدەدایەوە
‎لە فاڵچی و دەستگرەوەکانم دەپرسی
‎هێندە وەڕەزبووم زمانم لە چیا و دارستانەکان دەردەهێنا
‎کڵاشم دەگرتە تاڤگەکان
‎دەمگووت ... خوایە ... ئەی ئەوەی گوڵ و پەنجە ... خەنجەر و دڵت دروستکرد
‎ئەی ئەوەی مەترسی و دیوارت بە من ناساند
‎ئەوەتا ... لەسەر پشت ڕادەکشێم
‎هەردوو پێم دەکەمە ئاسمان ...
‎کوا قامچی و حەیزەرانەکانت ... کوا مامۆستا دڵڕەق و بێبەزەییەکانت
‎کوا باوکە مەچەک ئەستور و دارکارییە مزرەکانت
‎بۆ بەختی من ئەم ئافرەتە دەمشڕ و کچە بێڕەحمانە وا نیان بوون ... من پێویستیم بە سزایە

بەختیار عەلی
قەسیدەی نیشتمان
دەنگ عادل عزیز

mali_she3r

12 Aug, 20:08


دڵەكەم چاو ئەستێرەیی

mali_she3r

19 Jun, 07:55


ئەو جوانیەی من لەروخسارتا ئەیبینم
جوانیەكی تەنیاو تاكە

mali_she3r

19 Jun, 07:53


دە كراسەكەت داكەنەو
فێری تەنیاییم بكە
بەختیار عەلی

mali_she3r

18 Jun, 21:34


من چیم ئەویست لە نیشتمان😔
جگە لەوەی کە نانێک و
کە کونجێکی دڵنیایی و
گیرفانێکی بە حورمەت و
مشتێ هەتاوی ئارام و
بارانێکی خۆشەویستیی و
پەنجەرەیەکی کراوەی سەر ئازادی و
عەشقم باتێ
من چیم دەویست لەوە زیاتر و
نەیدامێ؟!
بۆیە ئیتر نیوەشەوێ
دەروازەکەیم شکاند و
چوومە دەرێ بە ئێجگاری چوومە دەرێ
من چیم ئەویست، لەوە زیاتر و نەیدامێ ...😔
شێركۆ بێكەس

mali_she3r

21 May, 19:41


من نازانم بۆچی قەدەر
عەشقی ئاوا دەرەخسێنێ
كە ئەزانێت بۆ یەك نابین
بۆ بەیەكمان ئەناسێنێ؟

mali_she3r

21 May, 19:40


کام رەشی ئەگا بە ڕەشیی چاوی؟
بڕژانگی؟ برۆی؟ ئەگریجەی خاوی؟

کام بەرزی جوانە وەک بەرزی باڵای؟
کام تیشک ئەگاتە تیشکی نیونیگای؟

کام تاسە،کام مەیل،کام چاوەنواڕی؟
تـــەلیسمـــاوییە وەک هی دڵداری؟

گۆران