پەرستاران💉🩺🥼 @parstarannurses Channel on Telegram

پەرستاران💉🩺🥼

@parstarannurses


لە ئینستاگرامیش لەگەڵمان بن 🤍☺️
https://instagram.com/im_parstar?igshid=YmMyMTA2M2Y=

پەرستاران💉🩺🥼 (Kurdish)

بەخەڵکی Telegram یا پەرستاران💉🩺🥼 ئەمڕۆ ڕاستیز. ئەم کەناڵەکە بۆ پەرستارانە کە مەحەلەیان لە باریگی بێگانەی خۆیان لە دەروازەکان و بیمارستانەکانی ناواچە دان. ئەمانەش بەڕێوبەرێتی لەسەر پشتگەشتەکان و ئاگاداریەکان لە بارەی برۆکەران بکات. بەشداربوون لەم کەناڵە گونجایەکانی نوێترین زانیاری و پۆڕتاڵەکانی تازەتری پەرستاری و پاراستنی خۆیان دەستپێکرێت. تکایە بەردەستبوون بۆ هاوکاری و پشتگەهانی زانست بۆ پەرستاران.

پەرستاران💉🩺🥼

21 Dec, 21:15


چ ئەنتی بایۆتیکێک ئەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی ددان لە منداڵان ئەگەر بەکاری بێنن ؟؟
وەڵام / Tetracycline


چ ئەنتی بایۆتیکێک دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکرە ؟؟
وەڵام / Levofloxacin , Cirprofloxacin

پەرستاران💉🩺🥼

20 Dec, 18:07


چ ئەنتی بایۆتیکێک دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکرە ؟؟

پەرستاران💉🩺🥼

20 Dec, 13:18


چ ئەنتی بایۆتیکێک ئەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی ددان لە منداڵان ئەگەر بەکاری بێنن ؟؟

پەرستاران💉🩺🥼

13 Dec, 15:49


سەرکەوتن

پەرستاران💉🩺🥼

12 Oct, 17:40


پشکنینەکانی پێش هاوسەرگیری:

ئەو پشکنینانە چین پێش هاوسەرگیری دەکرێن؟

1- پشکنینی گشتی پێکهاتەکانی خوێن {CBC}
2- پشکنینی جۆری خوێن {Blood Groop}
3- پشکنینی ڤایرۆسات {Viral Screen}
4-پشکنینی تەلاسیمیا{HB electrophoresis}
5- پشکنینی تایبەت بە پیاوان
6- پشکنینی تایبەت بە ئافرەتان

پەرستاران💉🩺🥼

11 Oct, 17:07


پێش ئەوەی فەحسی بەکتریای گەدە H.Pylori بکەی :-

- نەخواردنی هیچ دەرمانێکی ئەنتی بایۆتیک بۆ ماوەی ٥ سعات
- نەخواردنی هیچ حەبێکی گەدە بۆ ماوەی ٥ سعات
- نە خواردنی هیچ خواردنەک بۆ ماوەی ٨ سعات

پەرستاران💉🩺🥼

03 Oct, 19:44


هەر نەخۆشێکت بینی ڤایتامین B12 کەمبوو ئەوا لێی بپرسی کە ئەم دەرمانانە دەخوا ؟؟

1 Meformin
2 Esmoprazole

چونکە ئەم هەردوو دەرمانە ڤایتامین B12 کەمدەکەن

پەرستاران💉🩺🥼

14 Sep, 17:33


پرسیارێک

- ئەگەر نەخۆشێکی SVT دوای پێدانی دۆزی تەواو لە ئەدینۆسین، هەر چاک نەبوو، دەرمانی دوای ئەدینۆسین چییە کە پێی بدەین ؟؟

پەرستاران💉🩺🥼

08 Sep, 17:52


یەکێک پرسیاری کردووه و دەلێت :-

من دەمەوێت قەڵەو بم و هەر چیەک دەخۆم قەڵەو نابم، چۆن قەڵەوبم ؟؟

منیش پێم وت / ئەگەر دەتەوێت تووشی کێشەبیت ئەوا دەتوانی جیسینگ بەکاربێنی

بەڵام ئەگەر بتەوێ بە سروشتی کێشت سەرخەی ئەوا دەبێ ژەمەکانی خواردنت زیادبکەی بۆ پێنج ژەم لە ڕۆژێکدا، تێکەڵەی شیر، مۆز،خورما، شۆفان و گوێز بخۆوە ڕۆژانە

ئەگەر ئیشتیهاشت نییە ئەوا شروبی ئیشتیها بەکاربێنە وەک vitadine, nutradine, cyprohepatadine

پەرستاران💉🩺🥼

27 Aug, 08:17


هاوڕێکانت لە ئاکرێ و بەردەڕەش و شێخان ئاگادار کەوە

کۆرسێکی نوێی پزیشکی دەکرێتەوە

- بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بخوێنەوە
https://www.instagram.com/p/C_Efo7pIzOD/?igsh=NWh5dGdqamNpZWVx

- بۆ ناو تۆمارکردن ئەم لینکە پڕ بکەوە
https://forms.gle/9gNoLqgPde147Lky5

پەرستاران💉🩺🥼

15 Aug, 21:18


پیاوێکی تەمەن ٥١ ساڵ دێتە تەواری ئازارێکی زۆۆری سنگی هەیە، دەڵێ پێش سێ سعات ئەو ئێشانە دەستی پێکردووە، و ئەمە ECG نەخۆشەکەیە، گومانی چی لێ دەکەی ؟؟

پەرستاران💉🩺🥼

08 Aug, 18:11


یاسای پێدانی فلود بە دەقە

پەرستاران💉🩺🥼

06 Aug, 13:39


BackSlab | گەچکردن
بۆچی دەکرێت ؟؟

1 بۆ کەمکردنەوەی ئازار
2 کەمکردنەوەی ئەگەری ئەستووربوون
3 زوو چاکبوونەوە
4 پشتگیریکردن لە ئێسک و بەستەرەکان
5 جێگیرکردنی ئیسک و جومگە

پەرستاران💉🩺🥼

04 Aug, 20:19


Five point you need know
پێنج خاڵ بکە پێش هەر دوورینەوەیەک

- Site of wound
بزانە شوێنەکە کوێیە
- Duration
کەی وای لێ هاتییە
- Object
بەچی وای لێ هاتییە
- Examine inside
ناو برین بگەرێ بزانە چی تێدانیە
- Tetanus prophylaxis
ئەگەر پێویست بوو ATS دابنرێت

پەرستاران💉🩺🥼

18 Jul, 00:55


کۆرسی پزیشکی
بۆ ناو تۆمارکردن سەردانی ئەم لینکە بکە

https://forms.gle/rx4zhxXQYPmkGcNg7

پەرستاران💉🩺🥼

07 Jul, 18:47


سەیرترین ئەو وێنانەی کە بە تیشکی ئێکس گیراون

تیشکی ئێکس زۆرجار شتی وەک ئێسکە شکاوەکان یان سییەکی پڕ لە شلە ئاشکرا دەکات، بەڵام هەندێک جار دەتوانن شتی سەیرتر ئاشکرا بکەن. ئەمەی خوارەوە لیستی سەیرترین ئەو شتانەیە کە لە تیشکی ئێکسدا دۆزراونەتەوە

یەکەم / بزمارێک لە لووتەوە بۆ مێشک گوازراوەتەوە
وادیارە پاتریک لاولەر پێی وابوو کە تەنها ئازاری ددان دەچێژێت، بەڵام سەرسوڕمانی دکتۆری ددان بهێنە بەرچاوت کاتێک لەسەر تیشکی ئێکس بزمارێکی دۆزییەوە کە لە سەقفی دەمی نەخۆشەکەوە ڕۆشتووە بۆ ناو مێشکی.

دووەم / چەقۆیەک لە سەریدا گیراوە
کاتێک سێ گەنج چاوەڕێی پاسێک بوون لە ساڵی ۲۰۰۸ هەوڵیاندا دزییەک بوەستێنن، یەکێکیان لەوە زیاتر کۆتایی پێهات کە گفتوگۆی بۆ دەکرد. چەقۆیەک چووە ناو سەری، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر توند بوو و بە تەواوی چاکبووەوە.

سێییەم / مەقەسی ناو سک
پات سکینەری ئوسترالی گەڕایەوە بۆ نەخۆشخانە دوای 18 مانگ لە نەشتەرگەری، بەهۆی ئازاری گەدەوە، پزیشکەکان شتێکیان دۆزییەوە کە زیاتر لە ساڵێکە ون بووە، ئەویش مەقەسی نەشتەرگەرییەکەیانە.

چوارەم / تیرێک لەناو سەر
منداڵێک لە چین بە هۆی تیرێکەوە سەری لێدرا تیرەکە بەناو سەریدا تێپەڕی و چووە ناو پشتەوەی کەلەکەی. سەرەڕای ئەوەش، توانی ڕزگاری بێت.

پێنجەم / بۆمبی ده ستی له سکی تیرۆریستێکدا
نارنجۆکێکی دەستی لەناو سکی تیرۆریستێکدا دۆزرایەوە، و پێدەچێت ئەو بە باشی بیری لە پلانەکەی نەکردبێتەوە چونکە هیچ ڕێگایەکی نەبوو بۆ تەقاندنەوەی نارنجۆکەکە کاتێک لە سکیدا بوو.

پەرستاران💉🩺🥼

07 Jul, 15:06


ئەمەی دەیبینن نە چیرۆکە و نە فیلمی هیندییە !

خێزانی هیندی بە ناو (sabharwal) کە لە ساڵی 1919ەوە هەموو تاکەکانی ئەم خێزانە بە دایک و باوک و خوشک و برا و نەوە دکتۆرن ! بریاریان داوە تا مناڵیان هەبێ بۆ دکتۆری بخوێنن وەک میرات، تا ئێستا 140 دکتۆریان لێ دروست بووە.

تۆ چیت بۆ ماوەتەوە وەک میرات ؟؟

پەرستاران💉🩺🥼

06 Jul, 18:41


زۆرترین ماوەی خەفەریاتت چەند بووە لەسەر یەک ؟؟

پەرستاران💉🩺🥼

04 Jul, 10:41


بۆچی پیاوان زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن ؟؟


- بە گشتی زۆر قسە ئەکرێ لەسەر ئەم بابەتە وەک
(پیاوان زیاتر کحول دەخۆنەوە ، پیاوان زیاتر جگەرە دەکێشن ، لەبەر کارکردنی دەرەوە پیاوان زیاتر فاست فوود دەخۆن ، پیاوان زیاتر سترێسن و زیاتر بیردەکەنەوە .....) ئەمانە هەموو و زۆر قسەی تر ، ئەمانەش قسەی واقعی و ڕاستن بەڵام ئەوەی لە هەمووی گرنگترە ئەمەیە :-
{بوونی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن لە خانماندا کە پارێزگادی لە لوولەکانی خوێن دەکەن} تەبعەن ئەمە پێش تەمەنی ٤٥ ساڵی

پەرستاران💉🩺🥼

29 Jun, 20:00


جێگرەوەی ئەسپیرین وەک ئازارشکێن :-
1 پانادۆل (پاراسیتۆل)
2 دیکلۆفیناک (کاتافلام ، ڤۆلتافین)
3 پڕۆفین

جێگرەوەی ئەسپیرین وەک دژەمەیین :-
1 کۆلپیدۆگریل (پلاڤێکس)
2 مایۆگریل
3 کلۆپێکس

پەرستاران💉🩺🥼

29 Jun, 14:48


پرسیار...
کەسێک دەست و قاچی نەبێت چۆن زەختی بۆ دەگیرێت؟


لە رێگەی cv line کردارێکە لە بەشی چاودێری ورد دەکرێت

تیوبێک لە شێوەی کانولا دەکەینە ناو ئارتریەک پاشان رەبت دەکرێت بە مۆنیتەرێکەوە دواتر لە رێگەی ئەو مۆنیتەرووە زەخت و ئۆکسجین و لێدانی دلی نەخۆشمان پێ دەلێت.

پەرستاران💉🩺🥼

29 Jun, 08:52


ئەو نەخۆشییەی کە بە نەخۆشی پاشاکان ناسرابوو ئێستا یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان لە پاشا و گەدادا دەردەکەوێت...

1 زۆر خۆری لە خواردنە پڕ پڕۆتینەکانی وەکو گۆشتی سور ،جگەر، گورچیلە ،گوون، سەروپێ ، ماسی ،قەل و قاز و هیتر ....
2 زۆر خواردنەوەی خواردنەوە گازی و پڕ شەکرەکان وەکو کۆکاکۆلا و پێپسی و شەربەت و هیتر...
3 زۆر خواردنەوەی خواردنەوە کحولیەکان
4 کەمبوونەوەی جوڵە

پەرستاران💉🩺🥼

26 Jun, 19:10


KCl (Putassium)

ئەو دەرمانەی کە نابێبە هیچ شێوەیەک بە ئای ڤی دایرێکت دابنرێت ، ئیللا ئەبێ لەناو ٥٠٠ سی سی فلود دابێ و بە هێواشی بچتە ناو لەش

تەنانەت نابێ لە ناو ١٠٠ سی سیش بێ

پەرستاران💉🩺🥼

25 Jun, 19:35


کۆرنیای چاو
ئەو بەشەی جەستەیە کە خوێنی پێناگا چونکە ڕاستەوخۆ ئۆکسجین لەهەوا وەردەگرێ

2,481

subscribers

560

photos

119

videos