#ورد
لە کاتی خوێندنەوەی دەقێکی مێژویی چ کەلام، چ زانستی فیقهو، چ تەفسیر و... دەبێ بگەڕێینەوە بۆ ڕوانگەی ئیلاهیاتی و چەمکە باوەکانی زمانی ئەو کاتە. بلێین ئەوان چۆن بۆ زمان ڕوانیویانە؟ ئەو ئاوەزە، چۆن بیری لە بەلاغەی زمان، کردۆتەوە؟ مەجاز چ مانایەکی بۆ سازاندوون؟ چۆن بۆ مەجاز لە زمانی دینی دەڕوانن؟ مجاز وەک حەقیقەتی ڕەها دەبینن، یان وەک مەجاز و خەیاڵ و ئستوورە؟
یان ئەوان سیستەمی بیرکردنەوەیان نوێ بووە یان ئەی سدەی نێوەڕاستی زایینی بووە؟ چۆن بۆ ڕابوردوو ڕوانیویەتی؟ لەوەوپێش و مێژوو چۆن تێدەگات؟ زانستەکانی ئەو کاتە لە چ ئاستێکدا بوون؟
لە ئاوا فەزایەکدا دەکرێ باسێکی مەعریفی بێتە بوون، جا دەسەڵاتی مەعریفی ئەوکات خۆی دەر دەخات و دەزانین چ بەربەستێکی زانستی زاڵ بووە کە ناوێرێ لێی لادات و داهێنان بکات و ڕاڤەی جیاواز بخولقێنێ.
کاتێک دەڵێین مێژویی هزری ئیسلامی، هەم ئاوەز و عەقلمان لە بەرچاوە، هەمیش خەیاڵ و هەمیش توانای حافیزەویاداوەری و زەینی تاکی هزروان. فیکر شتێکی تەرا و جیا نییە و ئاوێتەی کات و شوێن و زاستەکانی کاتی خۆیەتی.
کاتێک دەسەڵاتێک، یان کەسانێک دێن و دژی خواستی خوا بۆ درووستکراوەکان، ئیرادەی ئازادیان لێ زەوت دەکەن یا لە ڕێگای دەقە دیینییەکان یان ئاوەزی خۆیان ڕێگا بە فیکر دەگرن و ڕای خۆیان دەسەپێنن، لە کاتێکا بە هیچ
مرۆڤێک ئەم دەسەڵاتە نەدراوە.خوا بەندەی ئازاد درووست کردووە تا خۆی لێی وەپرسێ و بەندەێ هیچ کەس و هیچ شتێک نەبێت. بەڵام ڕەوتە ئایدۆلۆژیەکان و گروپە سوودمەندەکان بە جۆرێک دەقە پیرۆزەکان ڕاڤە دەکەن تا بتوانن لە سەر تاکەکان دەسەلاتی خۆیان دامەزرێنن.و زیندانێکی فیکریان بۆ سازکەن .
دەبێ بزانین ئەو ڕاڤە و تەفسیرەی، خۆی دەسەپێنێ دەقی قورئانی نین و تەفسیرێکن وەک هەزاران تەفسیری تر ، کە دەستەیەک بۆ بە دەستهێنانی زەڕ و زۆر و دەسەلات دایهێناون .و پیرۆزیان نییە.
جا ئەو گروپ و تاقمانەی کە تەنیا لە دەلاقەی ئایدۆلۆژیا و بەرژەوەندی خۆیانەوە بۆ ئایین دەڕوانن ، کەسانێکن کە بە ئیرادەی هەژموونی خواز و بێ رکابەر ، دەیانەوێ مانا بۆ دەق بکەن و غەیری خۆیان بۆ قەبووڵ ناکرێ .وا دەزانن خوا ئەوانی وەک پارێزەری مانای حەقیقی دەق ناردووە و غەیری خۆیان لەو ئاوەزە بێ بەشە .
جا دەبوو بزانن ، ئەوەی تا ئیستا لە مێژووی دیاردەی قورئان دیارە هیچ کات قورئان بۆ هەموو گرفتەکان بە شێوەی رۆشن و بڕاوە چارە سەری نەداوە ،، شێوەی قورئان شێوەیەکی مەجازی و ئوستوورەییە لە زمانی مەجاز بۆ گەیاندنی مانا کەڵکی وەرگرتووە.، ئەوە زمانێکە کە زۆرێک خۆی لێ نادەن و لە مانا و ڕاڤەی کۆڵن ، ئەوەش کردویانە لە ژێر شەڕو بەربەرێ کانێ هاتوونە بوون ، بۆ ئەو کاتانە سازدراون .کە نە دەکرێ نکۆڵیان لێ بکرێ و نە بە هات و هاوار و تۆقاندن و تەکفیر دەشاردرێنەوە.
✍ #سەید_عەزیز_حەسەنی
@kiwmars