ژمارەیەکى زور لەھاوڵاتیانى قەزای #خورماتوو ماوەی زیاتر لە4 ساڵە لەھەوڵدان بۆ دەرھێنانی کارتی خۆراک، بەڵام
دەرھێنانی کارتی خۆراک لەپارێزگای #سەڵاحەدین راگیراوە و
ئەمەش کێشەی بۆ زۆرینەی ھاوڵاتیان دروستکردووە
چونکە لە بەشێک رێکاری فەرمانگەکان داوای کارتی خۆراکیان لێدەکرێت یاخود لەکاتی دامەزراندن وەکو بەڵگەنامەی فەرمی داوایان لێدەکرێت و ئەوانیش بێبەش بوون و کارەکانیان رای ناکرێت
بەشێک لەھاوڵاتیان خاوەنی چەندین منداڵن و خێزانێکیان بەتەواوی دروستکردووە کەچی کارتی خۆراکیان نیە و جگە لەوەی لە مادەی خۆراکی و نەوت بێبەش کراون لەھەمان کاتتدا لەدامەزراندنەکانیش کێشەیان بۆدروستدەکرێت و ڕەتدەکرێنەوە و لەبەشێک لەفەرمانگەکانیش کارەکانیان رای ناکرێت
داواکارن ئیدارەی شار و لایەنی پەیوەندیدار و ھەردوو نوێنەرەکەی پەرلەمان و ھەرسێ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا لەخورماتوو ھەماھەنگی و فشاربکەن بۆ ئەوەی دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ کارتی خۆراک بکرێتەوە.