هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیشتمان پەروەر و بلیمەت ئیبڕاهیم قادری دڵی پڕ کردین لە خەم و پەژارە،
مامۆستا خاوەنی بەهرەیەکی تایبەت لە بواری فۆلکلۆری کوردی بوو که لەسەردەمانی پڕ ئێش و ئازار و مەینەتی گەلی کورد، مەرهەمی دڵی زامداران و لەگەرمەی نەهامەتیدا هەوای فێنکی کوێستان بوو.
لەو دنیایەی کە لێوانلێوی خەم و دەردە، هونەرمەندی پایەبەرز وەک مامۆستا بەهەزارانیش بێ هەر پێویستە بۆ زاخاوی مێشک و ئەهوەنی دەروون.
هیوادارم کە ڕێبوارانی ڕێگای هونەر چراکانی هیوای ئەم مامۆستا مەزنە خامۆش نەکەن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ڕووناکیان پێ ببەخشن.
بە بۆنەی ئەم کۆچە دڵتەزێنە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی هەموو خەڵکی بەشەرفی کوردستان، شاری مەهاباد و بە تایبەت بنەماڵەی بەرێزیان دەکەم، رووحی بە بەهەشتی بەرین شادو لە دونیایی هەرمان بە دیداری شۆرەسوارەکانی هونەری کوردی ئارام بگرێت.
یادی هەر بەرز و پیرۆز بێ و ڕووحی بە بەهەشتی بەرین شادبێت.
🖊️ئەندازیار جەلال مەحموودزادە نوێنەری خەڵکی خۆشەویستی شارستانی مەهاباد له خولەکانی هەشتەم ، دەیەم و یازدەیەمی پاڕڵەمانی ئیران
✔️ @HawalNews