سڵاو خەونی بەدی نەهاتووم، خۆت باش دەزانی دەمێکە لێت بێ ئاگام، وویستم پێت بڵێم، ئێستا کە ئەو نووسینە دەنووسم کاتژمێر دوازدەی شەوە و من هێشتا نەنوستووم،گەلێک شت لە خەیاڵم دایە و خەویان لێ زڕیووم بەڵام کاریگەرەرترینیان تۆی،تۆی کە خەوت لێ زڕیوم ،تۆی وات کردووە ئەوە حاڵم بێت ، نازانم چت بۆ بنووسم کە شایەنت بێت ، بەڵام وویستم هەرچۆنێک بێت دوو دێڕت بۆ بنووسم و پێت بڵێم کە ئێستا ئاسوودەی ؟؟
ئاسوودەی کە بوویتە هۆکاری ئەوەی ژیانم بفەوتێت،ئاخر ئەزیزی دڵم تۆ بوویتە هۆی ئەوەی لە خۆشییەکانی ژیانم دا ببڕێم و بوویتە هۆی ئەوەی نەگەم بە ئاواتی مناڵیم
ئاخر ئەزیزم ،تۆ وات کرد نەگەم بە هیچ کام لە خەونەکانم
من هاتم تا پێکەوە ژیانمان وەک ڕۆمانێک لێ بکەین کە نووسەرەکەی کەسێکی گەشبین بێت و لە ڕوومانەکەدا باسی ئازار و خەفەت و دڵتەنگی نەکرد بێت و لە کۆتایی ڕۆمانەکە دوو خۆشەویستەکە پێک بگەن و لە چیرۆکەکەدا هیچ کامێکیان نەمرن،بەڵام ببینە تۆ چت کرد!؟
تۆ وات کرد نێوی من و تۆ لە لاپەڕە دڕاوە چرچ و چڵکەکانی نووسەرێکی ڕەش بین دا خۆی ببینێتەوە کە چیرۆکەکەی وا نووسیبۆوە من و تۆ هەرگیز پێک نەگەین و یەکێکمان لە کۆتای دا بمرین.
هیچ نیە ئازیزم تۆ خەم مەخۆ چوونکە ئەوەی مرد من بووم نەک تۆ
ئەوەی نووسەرە ڕەش بینەکە لە چارەی نووسیبوو کە پێوویستە نەگات بە هیچ کام لە خەونەکانی و بمرێت من بووم
دەبینی گێژەڵۆکەی ژیان چی کرد!؟
من خەیاڵێکی زۆرم لە ژیانم دا هەڵچنی بوو ،بەڵام تۆ ببینە گێژەڵۆکەی ژیان هەمووی لوول کرد و بردی لەگەڵ خۆی، هەی گێژەڵۆکەکەی ژیانم.
نازانم ئەو نووسینە دەبینی یان نا بەڵام گەر ڕۆژێک چاوت پێی کەوت دەمەوێت لێرەوە پێت بڵێم،وا هەست مەکە لێت توڕەم نەخێر من توڕە نیم لێت، بەڵام ئەوەندەت پێ دەڵێم کە خۆشت نە دەوویستم بۆ بەو جۆرە سەیرت دەکردم..؟؟
بۆ وات کرد هەست بکەم خۆشت دەوێم و هانت دام بۆ ئەوەی لە پێناوت بژیم..؟؟
بەڵام هەرچۆنێک بێت دەمهەوێت پێت بڵێم
ڕاستییەکەی من هێشتاش بیرت دەکەم، وە هیچ کەسێکیش ناتوانێت وەک من خۆشی بووێی
وەکوو بەڵێم دابوو لەسەر بەڵێنەکەم سوورم هێستا کەس نەهاتۆتە جێگات🌚