چاوەڕوانی @chawarwane1 Channel on Telegram

چاوەڕوانی

@chawarwane1


لەیلێ! مەستی هەستی نازی دەستی تۆیە ئەم دڵەی گیرۆدەمە...

فەلاح_وەیسی

@Kordboy75e

چاوەڕوانی (Kurdish)

چاوەڕوانی یەکێک لە کەناڵەکانی تێلێگرامەکانی چەند زمانی ناوەراست لە کۆمەڵایەتی. ئەم کەناڵەکە چاوەڕوانی لە زمانی کوردی جێبەجێ دەکات و زانیارییەکان بە خوێندنی کوردی بۆ هەموو ئەوانەی کە دەتوانن پیێن بکەن. تێلێگرام کۆمەڵایەتییەکە بۆ هەمیشە بەرزترین کاتی پێشنیاردان بۆ زانستییەکانی کوردی. ئەم کەناڵەکە جێبەجێ دەکات کە زانیارییەکانی کوردی بۆ هەموو کارگێڕانە پێشنیار بکەن و زانیاری بگرەن. ئەم کەناڵە پیرۆزەیەکە بۆ ئەوانەی دەتوانن زانستی بۆتانی کوردی بشێوێکی خۆڕایی و گۆرانییەکانی کوردی بۆ بەردەوام پێشنیاردان دەکەن.

چاوەڕوانی

14 Jan, 17:06


ئەو ناوە نا، وا نە!
لە جەستەم نابا شەکەتی!
بانگم مەکە
هەرگیز بێ "میمی" پاشگری
خاوەنیەتی...!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

14 Jan, 17:05


ئەمشەو
مانگم بینی
ئەستێرە دەوریان تەنیبوو
لە ئاسمانی ئاوی...
تۆم وێنا کرد
لەنێو ئێوارەکۆڕیکی
کچانی سنەی خوێناوی!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

14 Jan, 12:52


ئەمرم، ئەو وەختەی مردم بۆت
ئەزانی چەن شەیدا و دەیریم!
گیانەڵڵایە وێنەی فرمێسکێکی بەچێژ
لە دووتوێی ماکیاژێکی عەسرانەتا
کاتێ باوکت پێی دەوتی:
لەیلە!
باشتری لە کوڕ بۆ پیریم!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

13 Jan, 06:37


ئامێدی و هەم خوراسانی
جافی و موکری و ئەردەڵانی
گاوارەیی و کرماشانی
کاکاوەند چەنی کوودەشتی
زازاک، کردکی و دملکی
لەهۆنی و تەختی و شەبەکی
لە هەورام بگرە تا لەکی...
بە شەش زاراوە و سی و شەش بنزاراوەی کورد
شەیداتم، خۆشم گەرەکی...!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

11 Jan, 05:14


باوانت! ئاخ بۆ باوانت...
ئەترسم ببنە بەربەست بۆت
هیچیشم نەیە لەدەست بۆت!
دڵە بێگەردەکەت بێژێ:
هەر بەدەرەک!
ئەشقی ئەو شاعێرەی
بەدڵ خۆشمی گەرەک!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

11 Jan, 05:02


ئەماندەن لەدار
لە یەکەم دیدار!
هاوسەرینیمان
وێنەی یەکگرتووییی گەلی هەژار
ئەستەمە و دژوار!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

11 Jan, 04:43


قاسپەی کەوکی سەربەستییە و
گمەی ڕزگاری دێ!
هاوڕێم! ئەو دەنگە ئاشنا نیین؟!
ــــــ
لە لقی لێومان ئەنیشن
پۆلێ باڵندەی پێکەنین!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

10 Jan, 19:58


دەنگ کاک سامانی حەسەنی
شێعر فەلاح وەیسی

وەک چۆن دواگەڵای زەردەپۆش
دەستی لە سەرچڵ بەر ئەبێ
دێرەوەختێکی پاییزی...
بەجێت دێڵم درەنگانێ
بەبێ نامەی خواحافیزی...!

@chawarwane1

چاوەڕوانی

10 Jan, 04:42


بەدگومانم لە پێکەنین
بڵێ کەم بێتە سەر لێوت...
نامەوێ پێ کەنی ئیتر
بە هیچ هۆیە...!
نەکا بزەیش هەروەکوو من
حەزی لە جووت لێوی تۆیە!

#فەلاح_وەیسی
کتێبی زەردەخەنەی ڕەش

#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

09 Jan, 06:28


نە دۆست و نە دوژمنیش
نەیانهانیمە سـەر چــــۆک

چلـــــــــۆن خاپوورت کردم
مەستەچاوی گوڵبــــەرۆک!؟

پەروانەی ڕووی دوو لیمۆم
ئەمـــرم بە وردەپڵتــــــــۆک

هەورێکم بێ وەشتـــــووار
ڕامی ئاسمــــــانی نـــەزۆک

لە هەیوانی ماڵەکــــــەت
ئەبارێم تنــۆک تنــــــۆک!

لەیل شاعێری پرچی تۆم
نەک ماعێری چاوچنــۆک

بە هۆنینی ئەو زوڵفە
کەیفی دڵم ئەبێ کۆک


#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

08 Jan, 04:57


وەک چۆن دواگەڵای زەردەپۆش
دەستی لە سەرچڵ بەر ئەبێ
دێرەوەختێکی پاییزی...
بەجێت دێڵم درەنگانێ
بەبێ نامەی خواحافیزی...!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

07 Jan, 15:31


لەیلا فەرمووی:
"ژن گەر دڵی بشکێ،
قژەکانی ئەبڕێ!"
بۆوەی زوڵفی شۆڕ کەم
لەدەوری ئەو
شوێنەدەستی خەمم سڕی!
یا ڕەب لاڵ بن
ئەو مەقەست و زارەی
زوڵف و دڵیان بڕی...!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

07 Jan, 05:59


کاتێ یەکەم جار دیم
دەستم لەرزی
پێم هەڵنەوی
چی شێعرمە کەوتە زەوی...!
تەنیا مامەوە و یەک ڕستە
ترسیام ئەویشم لێ کەوێ
خێرا وتم: خۆشتم ئەوێ....

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

06 Jan, 19:12


ئەگەر من مردم....
ئاخ لەیل و داخ لەیل، لەیلی باوانم

#چاوەڕوانی
@cawarwane1

چاوەڕوانی

06 Jan, 05:29


ئێرە کوردستانە
کێوە داڵدەی دەرد و خەمت!
خەمدەرکەرم دوندی مەمت...!
ئێرە کوردستانە
شاخ و شەقام خۆشبۆ...
عەتری چیا چنوورە و لۆ
عەتری شاریش هەناسەی تۆ!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

04 Jan, 09:14


وەختی وادە ئەگەر گەیی
لە ڕووم نایەت
داوای کەم لە کەسوکاری!
ئەو ڕۆژ بە ڕۆژ جوانتر ئەبێ و
من پیرم بە هەرزەکاری!


#فەلاح_وەیسی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

03 Jan, 15:25


نیشتمان، نیشتمان!
زۆر بەنرختر لە زێڕی
کەی حەوت پیتی، هەزار دێڕی!
ژین بۆ گەلی گیانفیدات و
مردن بۆ خائێنی خوێڕی....

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

02 Jan, 05:23


ئەمپشکنن!
لەپ و پەنجەم و پێنووسم!
ئەمە و ئەوەی وا ئەینووسم!
باخەڵی چۆخە و ساکەکەم!
نەکوو کردبێتم باسێ لە خاکەکەم!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

01 Jan, 20:42


چەترم خۆش ئەوێ و بارانیش!
مەڵێ ڕۆمانسی نیت، خانم!
هیچ بەوێنەی چەتر و باران
شانت ناهێنێ بۆ شانم...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

01 Jan, 08:46


بەڵێنی سووری سەر لێو و
خوێنی شەهید
یانی بڕوا و هەم متمانە...
بۆیە ئەوەی من بۆی ئەژیم
عەشقی لەیل و
خۆشەویستیی نیشتمانە...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

31 Dec, 13:36


@chawarwane1

چاوەڕوانی

31 Dec, 13:31


#زەردەخەنەی_ڕەش
#فەلاح_وەیسی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

30 Dec, 20:19


وردەبەزمی هەورامانە
بە پەنجێرەکەیوە، ڕنەی ئەم بارانە...
منی کرد بە نەیژەنێک و
سییەکانیشم بە سی نەی!
بەتاسەی ماچۆ ئەیژەنم
نەی ئەوین لەنێوی سینەی!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

30 Dec, 09:16


شارێ ئەکەم بە گوڵاو و
ناوەکەیشت بە پێشەنگ و
ڕێبەری بازاڕی
هەرچی عەترە...
لە عارەقی نێوان سینەت
گەر دەسم کەوێ یەک قەترە!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

28 Dec, 09:09


خەماوییە!
مەگەر بە هاوبەشیی باران
ئەم نیشتمانە عەتری کەی...
ئەو ببارێت،
تۆیش زوڵفەکانت چەتری کەی...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

28 Dec, 07:24


لە هەر لاپەڕەیەکیدا
بەسەر تەرمی هەر بۆنەیەک
چاوی بێتیشک و لێوی ویشک
خەریکی گریان و نزان...
ساڵپێو نییە مەرگەجاڕە
ڕۆژژمێری شەختە و خەزان...!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

27 Dec, 07:35


لەیلێ ئەیوت:
من هەر لە مناڵییەوە
حەزم نەبووە لە بیرکاری
جگا لە کۆی دوو دانە دوو
کە بۆ کورد گەلێ غەریبە...
ڕقم لە ئەنجام دوو خەتی هاوتەریبە....

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

25 Dec, 19:46


گەلۆ!
هەزار بیری ڕق و تۆڵە
هەڵگرە لە دەروونتدا...
هەر هەزاری ڕوو کە لەوە
دانی نەنا بە بوونتدا...

#فەلاح_وەیسی

چاوەڕوانی

25 Dec, 12:30


کەلۆرم بۆ ناکەیتەوە...؟
دەی لادە پەردەی دەلاقەت...
سەیر کە چۆن
لەگەڵ دەنکەی ئەو بەفرانە
لەبەر چاوت لەم زستانە
ئەتوێمەوە و ئەبمە ساقەت...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

24 Dec, 18:39


تا تۆ بە کراسە خەردەلییەکەتەوە
بێی و بچی
کیمیاباران نابڕێ لە هەڵەبجەی دڵم
نابڕێ لە منی کورد
نابڕێ لە پێتەختی ئەنفال
سەردەشتی دووە دڵ
دوای ئەو نیوەشەوەی
بۆردمان کریا بە قینی تۆ
سیی سەردەشت مەکۆی شەهیدە و
دڵ پارێزگەی ئەوینی تۆ...
ڕوومەتم ئێسقانەکانی
ماندووی پێی پیرەژنێکە
لە تاکەوشێکی دوای زینووبەچاڵی
کۆچتا....،
نهێنی ماوە ئاشکرا نەبێ بۆ گشت؟
چاوم گوڵێکە بە چوارپەلکەی کچێکی
ئیزەدیی کۆبانیماوا
چی ماوە نەیدرکێنم دەی؟؟؟
لە سەنگەری مان و نەمان
سوورترین هێڵی نیشتمان
لە ڕۆژاوای چاوەکانتا
قەنناسبەدەستی ئەوینم...
منی بێخەو بە باڵاتۆ
خەونی سەربەستی ئەبینم...
هەر منی بێخەوی باخەوان ئەزانم
عەتری شکۆفەی ئەم باخەم لێ دزراوە
ڕێبوارەکان چووزانن پاییز وا ناکا
دوکتورەکان
نازانن دڵتەنگی تۆم لەیل
زۆر دڵتەنگم
هێندەی شەقام
پڕ بێ لە سیخوڕ و پاسەوان و خائن
ئەوەندەی باوکێ خەمخۆری خاکە و
کوڕەکەی سەرکردەی دوژمن!
دەردەدار و دەیری و کز و
نەخۆشترین نەخۆشی شار
منم وەختێ تۆ نیت...!
ئەکەومەوە سەرپێ
شیفا ئەدرێم
ئەگەر بێژی چۆنیت...
بێژی ئازیز،
خۆ نە کەس لێمان تێ ئەگا
نە لە شەکەتی و غوباری
ئەم غوربەتەمان کەم ئەکا،
ناڕۆم!
خۆتی لەیلێ
هەوێنی ئەشقی بێڕادەم...
چای ئەوینڕێژی دەستی تۆ و
ڕۆژێکی کوردستان
بە خۆشیی ئەم دونیا نادەم...
کوێم هەیە بڕۆم بێجگە لە...؟
باشترین داڵدەی منی شێت
کوێستانی قەندیلی مەمت
"کوردە و هەر چیاکانی..."
کێ نازانێ....؟
ئەم جیهانە نالەبارە
سەربەستی بەم کوردەوارە
ئاشتی بە خاوەرمیانە و
تۆیە بە من قەرزدارە...
تۆیە کە کاتێ ناسیتم
نێچیرێ بووم
پڕ لە برین...
وەفاداریت
بوو بە ئاوی پێش سەربڕین!
هاتی نەویت لە چەقۆ و بیسمیللاییت کرد...
قەسابێ بووی
ئەو وەختەی ماڵاواییت کرد...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

24 Dec, 09:43


قـەلــەنــدەر:
کۆڕی ئەدەبیی زایەڵەی وێژە و هونەر ۱٤۰۳ی هەتاوی:

هاوڕێیانی خۆشەویست خۆشحاڵم دوو بارە لە  بەرنامەیەکی تری
کوتوپڕدا پێک دەگەینەوە
دووبەیتی ئەوشەومان باسی ( تـۆران )ە  بە  سەروای ( ا )  وەک  سەودا  ، بێتا  ، ڕێگا  ، جێگا  ، ئاوسا ،
بە پاش سەروای  بتۆرێ

وشەکان

[[ ئـاشق  ، دڵ ،  تۆران]]

ئەوەش نموونەی دووبەیتیەکە👇
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دڵم دەمرێ ئەگەر هەروا  بتۆرێ
کە قەنـد لێوی نەبێ با چا بتۆرێ

لە ئەو تۆران مەحاڵە خۆم دەزانم
دەبـێ ئـاشق لە سـەر تـاپـا بتـۆرێ؟

#قەلەندەر

مفاعیلن  ، مفاعیلن  ،فعولن

ڪات    8    تـا   10
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کە قینی جوو چ زوو ئەڕوا بتۆرێ
ئەچێت و ناگەڕێتـــــۆ دوا بتـۆرێ

لەمــــەولا لا نەدەم لەو مەیلی لەیـــــلا
ئەسووتێم چون قەسەم بەو خوا بتۆرێ

#فەلاح_وەیسی

گوڵم دەگری هەدانادا بەجۆرێ
کەدڵ نرخی نەمابێ بابتۆرێ

دەمێ تۆران  لەبۆحاڵی نەزارم
ئەبێ ئاشق لەسەرجێگا بتۆرێ؟

#دڵنیا_(دڵی کوردستان)

سرنج نادەی بە عاشق    با بتۆرێ
بە چی لێی تێدەگەی    ئیللا بتۆرێ

کەمێک نازم بکێشە دەی کوڕی باش
نەهێڵی بشکێ دڵ     ئاوا بتۆرێ

#زیوەر_عەبدووڵڵاھی

منیش دەمرم ئەگەر لەیلا بتۆرێ
بە عیشق نەی بێ ئیمان بڕوا بتۆرێ

بەڵام هەقیە دڵی لێمان یەشاوە
گومان ناکەم لە پڕ بڕوا بتۆرێ

#ڕامان

حەزی ئەو کەیف و سەیران بوو لە زوو دا
دڵی چۆن دێ بچێ و نەمبا بتۆرێ

لە ئەشقی ئەو ئەمن  فەوتام ئەگەر چی
زەمەن وای کرد بەبێ مەحنا بتۆرێ

#وەستا

کە من بەندم بە تۆ ئاشق حەیاتم
دڵم کـوانێ دەبێ هەر وا بتۆرێ

لە تۆ زیاتر نەمـامێ تر نەچێنـم
کە نەیدا مەیلی حاشا با بتۆرێ

#بێــری_مەحموودی

وەک چۆن دڵ زوێرە با ئاوا بتۆرێ
با هەوری ڕەش لە خۆرئاوا بتۆرێ
نازی عەشقی  یارم بە من ناکێشرێ
با هەر وەک منداڵی ساوا بتۆرێ

#ع_م_شکۆدار

کە جارێکی بە شۆخی ڕوو نەدەم پێی،
دڵی ناسکە دەبێ بۆ وا بتۆرێ؟

دەبێ سەرتاسەری عومرم ئەوا بم؟
دەڵێم ئاشقی نەبم هەر با بتۆرێ

#خۆشناو

وەڵامی ئەو پەیامەی پێنەگەیوە
نەکا ڕۆیبێت و بێ هیوا بتۆرێ

منی ئاشق بە بێ وی باری دەردم
دەبا بمرم ئەگەر شیوا بتۆرێ

#دڵبەخوێن

منم مەجنون بڵێن لەیلا بتۆرێ
لە ڕوو زەردیم بووە پەیدا بتۆرێ

ئەگەر عاشق لە من چاتر هەبوو خۆ
بکا ڕیسوا دڵی شەیدا بتۆرێت

#غائیب

چلۆن فرمێسک چەوم نەشوا بتۆرێ؟
چلۆن مەینەت دڵم نەخوا بتــــۆرێ؟
چی ئاشق هەن لە کوردستانی عەشقا
تکا کەن با نـەچێ، نـــــەڕوا بتـــــۆرێ

#فەلاح_وەیسی

ئەگەر بزانم ئەو جار ڕەعنا بتۆرێ
با بەغدا بێت نیوەی ڕێگا بتۆرێ

دڵم دەدەم بە یەکجاری بە بەڵکیسێ
ئەو عاشقمە قەت وا ناکا بتۆرێ

#مەلای_حاجی_ڕەسووی

وتم خوایە دڵی عاشق بەتۆیە
وتی مەرجە گەر لە دونیا بتۆرێ

ڕەقیب هات و وتی بمرە لەداغا
وتم بێشک ئەگەر بڕوا بتۆرێ

#خاکـــی

نەهێڵی دەم لە نێو لێوتا بتۆرێ
گڕووی ماچم لە ئامێزتا بتۆرێ

منی ئاشق لە ئاهی دڵ ئەترسم
کە سەروای من لە دوو چاوتا بتۆرێ.

#شیوا_ئەمینی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

23 Dec, 13:30


هەموو گیانم شەکەتییە و
قسە و نیگات چمان چایی

کراسەکەت خەردەلییە و
دڵم هەڵەبجەی کیمیایی

#فەلاح_وەیسی

چاوەڕوانی

23 Dec, 06:38


جوانتر لە پێکەنینی قوڵی گریانی...
جوانی، زۆر جوانتر لە جوانی
جوانتر لە گشت ئەو وشانەی
لە کاتی ژوان
عاشقی پێ لاڵ ئەبێت و
ناخونچێن لەسەر زوانی....

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

22 Dec, 20:27


"ژیوا"

ئاگردانی گەردی گەردوون
دووی دە دڵی دووکەڵینـم
ناموراد و نامۆی ئەوین
مۆتیی مۆڵگەی ماتەمینم

تەڵوەنەم و تەرا و تەریک
ناڕوێ ڕەشی لە ڕۆژی وا
شەڕی شەختە و مەکە مردن
جەرگی منە و مەرگی ژیـــوا

#فەلاح_وەیسی

چاوەڕوانی

22 Dec, 08:38


کە تۆم ناسی
نێچیرێ بووم
پڕ لە برین...
وەفاداریت
بوو بە ئاوی پێش سەربڕین!
هاتی نەویت لە چەقۆ و بیسمیللاییت کرد...
قەسابێ بووی
ئەو وەختەی ماڵاواییت کرد...

#فەلاح_وەیسی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

21 Dec, 09:24


دوای تۆ ژینی بێ ئەوین ئەمکوژێت....

@chawarwane1

چاوەڕوانی

17 Dec, 20:20


هاوڕێیان سڵاو

بەرنامەی ئەو شۆمان ١٤٠٣٫٠٩٫٢٧
دووبەیتیەک دەبێ کە پێویستە دوو وشەی
(ڕەمــز)  و  (ڕاز) ی تێدا بێت
       یا  دوو دەستەواژەی
(گمەی شادی) ــ (چپەی ڕاز)
بەڕێوە بەر  
#قەلەندەر


مڵکی دڵ وێران و خاپوور بوو برا
ڕەمز و ڕازانی چلۆن کەم ئاشکرا

یاڕەبی کافر نەبینێ ئەو گەمەی
وا بە سەرتاپای ژیانی من کرا

#ئەوین ڕەحمانی ـ کتوپڕ

بە ڕەمزێ تۆ، بلاوێنە دڵی یار
دە با پێم خۆش نەبن نایار و ئەغیار

چ ڕازێکە لەبینما تا هەتایە
دەبێ پێی وەرکەوم، ناساز و بیمار

#خۆشناو

گمەی شادی گەمارۆی داوە ژینێک
بە دەسپێکی چپەی ڕازی ئەوینێک

بە بێدەنگی بنێری کۆتری هەست
نەپێکێ ناخی پاکی تیری قینێک

#زیوەر_عەبدووڵڵاھی

چ خۆشە  عیشق و دەسبازیی من و تۆ
گمەی شادی و هەوای سازی من و تۆ

ئەمن شیرین و تۆ فەرهادەکەی من
چپە و سرتەی پڕی ڕازی من و تۆ

#ماهــمونیر

گوڵەکەم وەرە دڵەکەم پڕە
دنیا بێدەنگە مەڵ هەموو کڕە

ئەم ڕەمز و ڕازە وادەڵێن گیانە
بە مە ناوەستێ ئەم شەڕ و قڕە

#ڕامان

چپەی ڕازی ئەوینی تۆ چ ڕەمز و ڕازی تێدایە
دەچرپێنی بە ناخمدا گمەی شادیم لە دڵدایە

دەکەم ماچێ لە لێوانی لە خوێن گەوزیوی ئەم خاکە
لە دووی سەرماوەزی  ئاڵام لە دایک بوونە یەڵدایە

#هێرش_قادری

بە شادی یان بە غەمناک دێتە گوێم ڕاز
ژیانم پڕ لە نەغمە و سازی ناساز

لە ڕەمزی چاوەکانت بوونە سەرسام
هەزاران عاشق و، دەشکەی ئەتۆ ناز

#غائیب

لەمێژ شەرڤانی شەوگارتم کناچێ
دەزانم ڕەمزی کەلگەی وردەماچێ

بە لەونێ یاخی بێتۆییمە باوان
ڕەزا و ڕازیمە تۆم بێ و گشتی لاچێ

#فەلاح_وەیسی

بێنه لێوت ماچی کەم، تۆ مەکه ناز
لەنێو دڵما هەڵی ئەگرم وەکوو ڕاز

بێنه دەستت له گەردنمی هاڵێنە
وەسڵی تۆیە ڕەمزی شادی بێ‌ئەنداز

#مەهناز_شەمس

ئەگەر دەمزانی هێندە بە نازی
هێندە بە فیز و بە ڕەمز و ڕازی

ئەگەر بێ ژن بام هەتا هەتایە
هەرگیز نەمدەکرد لە تۆ داخوازی

#مەلای_حاجی_ڕەسووی

من ئەسوتێم لەبەر هیجرت، تۆ ڕوو لە من پەروانە نییت
کەوتوومەتە دەشت و کێوان، کە تۆ وەک من دێوانە نییت

ڕەمزی سینەت ئاڵۆزە لێم بەڕازی دڵ نابێتەوە
من کە مەستی گۆشەنیگات، تۆ ئەهلی نێو مەیخانە نییت

#خاکــــی

دەدا ڕەمزێ بەچاوانی نیشانم
لە ئەو سینە بە پەیکانی نیشانم

چ ڕازێکە ئەوێندە تیرەکانت
لەدڵ دەدرێن بە فەرمانی نیشانم

#خاڵەی_ملا .....

کەماڵی ئەو گشت جەماڵی بە سوجدەی ئەو مەجبوور ئەکا
بۆیە لە نێو اشعارم گشت وەسف و ڕەمز ئەو مەنزوور ئەکا

ئەگەرچی بە فکرم قەسدی کەلامی بەیت سڕ و ڕازە
ئەمما لە لای عالەم کەشفە هەر بەیتێ ئەو مەشهوور ئەکا

#ئەشکان

چ ڕووی داوە کە ئێستا مات و دامای
لە ڕەمز و ڕازی ئەو ژینەی وەڕامای

ئەوەی ئەوڕۆ لە بێستانی دەچێنی
دەمێکە تۆ لە خەرمانی بەجێمای

#دڵبەخوێن

چپەی ڕازت لە زار شیرین ئەبینم
بە جوانیت، چارەنووس سەرشین ئەبینم

کە ڕەمزی لێوەکەت نەشکێ بە تاسەم
بەدینم مەیلت هەر لادین ئەبینم

#زایەڵە

لانەی دڵم سارد و زستانە خاڵە
ڕەمز و ڕازی چ  بێژم کە خەم زاڵە

سەگ بەمن نەبێ لە عومرەی وادرا
کە هەرگەمە بوو ژین شادی خەیاڵە

#مریەم_یەتیمی

بە بێ ڕەمز و کلیلە نێو دڵم بۆت
ئەگەر  گێرۆدە نابی،گەردەنی خۆت

وەکوو ڕازە ،ئەویندار ماوە هەستم
بە تیری بێ وەفاییت بوومە ناکۆت

   #هاوار لاجانی، شۆڕش

پڕی ڕەمز و پڕی ڕازە دوو چاوت
وەکوو ئاسکێ لەپڕ دڵ کەوتە داوت

هەڵۆی بەرزەفڕی دوندی وڵاتم
تۆ شانازیی گەلی، هەرمانە ناوت

#ماهـــمونیر

نە هەستی ڕێبوارێ دێ، نە یارێک دێتە سەردانم
نە سەر ساکین دەبێ تاوێ، لە بەر ئازار و دەردانم

گرفتارم بە ڕەمز و ڕاز کە وا زار و پەرێشانم
دەڵێی دنیا خەم و دەردە هەمووی هاتۆتە سەر شانم

#سیروان_ساڵحی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

17 Dec, 07:47


ئەوەندەی قینی کرێچی
لە سەری مانگ
هێندەی سوکناییم بە دەنگت
کەوا جوانترین ئاوازه
ئەوەندەی داهۆڵ دوای دروێن بێنازە
هێندەی برینی لەشی کورد
بەو دەستانەی خۆیی
هێندەی تەژنەییی نیشتمان
بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی
عەزیزەکەم
هێندە و هەزار هێندەی تریش
لێوبەبارم لە بێتۆیی

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

16 Dec, 10:25


ڕێژنەی خەمە و
خوڕەی خوێن و
شەفەقی شین...
ترێز ئەکەی لە ئامێز و
دڵ لە پارێز
بۆ منی مەنگی مانگی ڕووت!
ژیای و برژیام!
لە نەبوونیتا بوونم سووت...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

16 Dec, 06:09


چ بێڕەحمی، کە خاپوورم ئــەکەی تۆ
نە ناچم، بۆچی مەجبوورم ئەکەی تۆ

ئەگــەر بشکێ بەڵێن، خەڵکی ئەڵێن چی؟
لە خۆم و هـەم لە خوا دوورم ئەکــەی تۆ

#فەلاح_وەیسی

چاوەڕوانی

16 Dec, 06:07


دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم، ڕۆحەکەم

@chawarwane1

چاوەڕوانی

15 Dec, 05:24


دڵم تەنگە
وەک شەقامێ
پڕ بێ لە سیخوڕ و پاسەوان و خائن
وەک باوکێ خەمخۆری خاکە و
کوڕەکەی سەرکردەی دوژمن!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

15 Dec, 05:14


خاڵۆ!
با ئیتر مەرگ بێ، بەسمانە!
ئێمە بەشی خۆمان نەژیاین!
ئەژنۆ هەڵ نایە، ناتوانین...
پیری دەستی چاوەڕوانین...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

04 Dec, 11:41


تۆ لە ئەوێ گەشت ئەکەیت و
من لێرەوە
توند ئەتگرمە ئامێزی خۆم
هەتا ئەوێیش بزانێ
لە دونیای ناپیرۆزیدا
تۆ چەن پیرۆزی بۆم....

#فەلاح_وەیسی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

04 Dec, 10:51


دێرەوەختە و لێـڵە دەروون، مەیکـە جەنـــگێ دیدەکەم
تاسەمەندی کەیفی دڵتم، کل‌ کــــــە دەنگێ دیدەکەم

قژ ڕەدیفی شێعر و ئاهەنگ ، نازی چاوت‌ بەیتە بـــــۆم
تۆ نـــــەبی گەر چییە کێــش، ســـەروا ئەلـەنگێ دیدەکەم

حۆریئاســا  گیرو دا پەنجەت لە زوڵـــــف و لام نەمای
لێــوی ئاڵــــت لاڵە لێـــــم وەک بەرد و سەنگێ دیدەکەم

بیدە قەوڵێ، دێمە پێشواز  تاجی گوڵ و دڵ لە ڕێت
ڕەنگی دڵ یەک، ئیدی هەر گوڵ با لە ڕەنــگێ دیدەکەم

چۆنی کار کرد نەقشی ئەبرۆت، وا کەمانیش بۆی کەمە؟
قــــاتڵی کوردانـــــە دایــــــــــم وا تفەنـــگێ دیــدەکەم

عاجزی وەسڵم کە چەشتەی دەردی بێتۆییـــــم ئەمن
گشتی شێت ناوم ئەبەن، بۆ شۆخوشەنگێ دیدەکەم

هاتنـــت بـــۆ کامــە ڕۆژە و دێرەعەســـــری پاییزی؟
هەر دەڵێی دێم، چاوەڕێم من، کوێیە، کەنـگێ دیدەکەم؟

دەرئەچێ گیان! دەنگو شایـــەت ڕاگرێ دەرد گیانکەنێشت
تا نەمردووم بێنـــە ناوم بـیدە زەنگێ دیدەکــەم

#فەلاح_وەیسی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

03 Dec, 07:43


شارێ کەوت و
نەیانتوانی چەک هەڵگرن
بۆ شەڕی خائن و دوژمن،
ئەو پەنجانەی شانە نەبوون
بۆ زوڵفی ژن...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

02 Dec, 12:18


لە سەنگەری مان و نەمان
سوورترین هێڵی نیشتمان
لە ڕۆژاوای چاوەکانتا
قەنناسبەدەستی ئەوینم...
منی بێخەو بە باڵاتۆ
خەونی سەربەستی ئەبینم...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

02 Dec, 07:31


وا مەزانە ئاشکرا نییت
قەت ناتوانم بتشارمەوە
تۆ شەددەی بەسەر نێومەوە
لێوکەنی وەبان لێومەوە
ڕیشی سپیی بنجایینمی
ڕێڕەوم، شێخی ئایینمی...
ئەتکێی
لە لێوانم
لە ڕەوت و ڕێم
لە قسە و زار و پێنووسم...
کێ نازانێ
بەتەنیا بۆ تۆ ئەنووسم...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

01 Dec, 11:35


پەترۆکبەندی دەرد و ئازار
قەندی تاڵیم! لەیلی نازار

نوورە ڕووت ڕۆژە لــەشت
بۆ تۆ دەسم لەم ژینە شت

ناژیــــت بۆم؟ ژین مردنە بـــــۆت
هەڵۆڵ ناکەی سوخمەی خۆشبۆت

با بەدنام بم لە کووچەی شار
بمکە جەردەی جووتە هەنار

چاو و دڵم،  ڕۆح و بـــــوونم
نەفسی نەفەس لاڕێچوونم

هەمووی هەر تۆی، بەو نیگاتە
من گیــــــرۆدەم، تۆ خــــەتاتە

بە خەیاڵت گەر شەو تەی نەکەم
لە خەو بۆنی جووت بەی نەکەم

گەر تاسەی تۆی دڵبـــەر نەکـــەم
جوانەمەرگ بم، گیان دەر نەکەم!

عیسای عەشقی ڕۆحی مردووم
حەکیمی حاڵ  دڵی مانــــدووم

مــــەزەی فنجـان چای و قـــاوەم
تۆی سەرچاوەی چی هــونراوەم

چۆن ئەتـــــوانی عاجز بی لێـــــم
کەی ئەفەرمووی، بەرەو لات تێم

تا تۆ بیت و مەیلی کەمت
خاوە خەیاڵ ماچی دەمت

تۆ و تیشکی نێو دوو چاوت
لێـــوی کەنیــــــن لێدزراوت

زوڵفی کورت و لێوبەباریت
کراسی شۆڕی گوڵناریــــت

چین چین شێعرم، بەرەو لات تێن
ئەنیشن لە دوکمــــەی سەرسێــن

هۆ و هەوێنی حـــــاڵی خۆشم
چۆن جێت بێڵم، مەر نەخۆشم

تا تۆ بیت و من کوشتنــت
ڕەوتی چوون و دانیشتنت

گەرمە شێعر و دوورە ماتــــــەم
سوورە ئەوین بۆ سووریی مەم

تا تۆ بیت و چاوەڕوانیـــت
منم و دڵێ لرپ لە جوانیت

فەرامۆش کە دڵڕەنجیانت
تا تۆ بیت و من لە ژیانـت

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

30 Nov, 21:36


دوێنێ دەستم دا لە زوڵفت
سەرپەنجەکانم ئەبزوێن
دەیانەوێ لێو کەنەوە
ڕازی ئەوینت پێ بڵێن

خۆشەویستیت دێت و دەڕوا
لەنێو دەمارم وەکوو خوێن
کۆتاییی ژینە ئەو ڕۆژەی
چاوت لەنێو چاوم هەڵێن

#ڕێژگاو"ی برا❤️

#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

30 Nov, 13:20


لە نیگـای شـەرم بۆ شـــــەڕم دەر بێ بە چــاوی خــومارت
لەگەڵ بەرگا وەرێ سوخمـە تاسەی زەردبەیمـە و هەنارت

وای لە ڕەشمارەکــەی زوڵفـت پەرژینـەکەی باخی خۆشبەر
بەیگووش و بەیمژ و بەیچن چۆن دەرچن لەدەس ڕەشمارت

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

29 Nov, 13:33


هاوار لە کۆچ
هاوار لە دڵتەنگی
هاوار
لە زەردەپەڕی دەمی ئێوارانی دێر
هاوار لەم وشانەی
تۆیان کرد بە شێعر و
منی دەیریشت بە شاعێر...

#فەلاح_وەیسی

#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

28 Nov, 14:49


ئاخر چۆن لە زومرەی بێکەسترین
بێکەسانی گەردوونا دات‌نانێن
مادام کورد بیت و
تەمەنت گشت بۆ خۆشویستنی نەشیابێ
مادام
کوردە و چرکەیە بۆ خۆشویستنت نەژیابێ
خودای چاوە سنووربەزێنە تایبەتەکانی
ئەوی شێعرترین خوڵقاند و شێعرکوژترینیش
چ ژینۆسایدێکە
لە لایا بڕوات نەمێنێ
بێگەردیت لە دنووکی تاوانبارترین وشەکانەوە بتکێ و بێتاوانیت نەسەلمێنرێت!
تا دواچرکەی تەمەن بێ ئەو بۆ ئەو بژیت
ماڵ پڕ کەی لە عەتری
لە چاوی، لە وشەی...
بۆ ئەوەی بێ ئەویت پێوە دیار نەبێت....!
بەڵام بێ تۆ ئاسوودەتر بێ و خاڵی لە خەیاڵت...
بیانووگرتر بێ لە جاران و پەلەی کۆچی پێش پەڵەی ببێ...
چ پیرۆزە دەردی نەبوونیشت،
چ شیرینن تاڵترین وشەکانیشت
تۆ پێکەنینیشت بۆنی خەم ئەدا
خەمیشت جوانی لێ ئەڕژێ...
گەر بە لاڕێدا چوو گەل لە ئەوینا
لە عەشقەوە پێغەمبەرێک دێ، کە هاتی...
گەر پێغەمبەری عەشق
بە لاڕێدا چوو چی؟ کە چووی..
من دەڕۆم، ڕۆشتووم و لێوبەبارییەک بۆ من لە شێوەی کەسا وێنا ناکرێت
وەک ئەوەی چی قوڕەوەسە دوعای نەبارینی
بارانیان کردبێ و خودا ناااای نەوتبێ...
وەک ئەوەی لە تەنیاییدەرهاتنی گشت کائنات
لە گرەوەی کۆچی مندا بێت...
وەک ئەوی بە بێمنییەوە زیاتر بدرەوشێیتەوە...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

27 Nov, 10:59


جوانڕۆی جوانتر لە جوانی...
#چاوەڕوانی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

27 Nov, 10:09


سنەی جوان و شەقامی فردەوسی و باران و
چایەکەی کاک مەسعوودی ئەمجەدی(خاکیـ)ـی هاوڕێم...🌹👌

#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

26 Nov, 10:26


دەستم لێ بەر مەدە...
شێعر و خوێندنەوە:
#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

24 Nov, 19:42


چۆپی فەتاح بۆ کەرکووک....

#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

24 Nov, 19:33


سەرگەردان نەبێ دڵێ لە هێجـــــرت
بێبەش لە ناز و مەحرووم لە مێهرت

وێڵ نەبێ لەنێو زوڵفت پەنجەیە
شەلاق و پەتە بۆ ئەشکەنجـــەیە

نەتەزێ دەسێ شەو لەژێر سەرت
بە حاڵی زوڵفا، نەگرێ خەبـــەرت

با دوور بێ لە بەی، هاودەمی بەسە
بۆ شکیان چاکـە، ئەو بــاڵ و دەسە

نەنۆشێ لێوێ، بەفـــــــــراوی لێــوت
مەست نەبێ کاتێ بانگ ئەکەن نێوت

زەرد و بێڕۆح و گیرۆدەی خەم بێ
مەکۆی گرین و ئازار و تـــــــەم بێ

زارێ نیوەشەو، نەتهێنێ سەمـــــــا
لاڵ و پەکەر بێ، وشک بێ لە دەما

وردەهەڕ بێ پێ، نەیەت بەرەو لات
بژاکێ ماچـێ، نەبێ بۆ گۆنـــــــــات

بسووتێ هەستێ، خەمی بۆ تۆ بێت
با بشکێ دەستێ، بەرز بێتۆ لێـــــت

بێنوور بێ چاوێ، لێت چەرخێ نیگای
لەناو چێ سۆمـای با بمـــ‌‌‌‌‌ــــرێ هیوای

✍🏻: #فەلاح_وەیسی

@chawarwane1
@BookPoemMusic 🍂

چاوەڕوانی

24 Nov, 11:56


کەرکووک ❤️
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە کەرکووکی دڵداریتا
پێشمەرگەی ئەوین بووم
داگیریش بی،
لە باباگوڕگوڕی حەزت
ناسڕێتەوە ناو و یادم!
دڵم کوردستانی عەشقە و
لە دین و دونیا ئازادم

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

23 Nov, 19:04


دواجار ئەچی، تۆ ئەچی و
بێ تۆ ناژیم درۆیەکە وەک درۆی سەرکردەکان
بەڵام من لادێنشینێکی زووباوەڕم بە ڕادوێکەمەوە
ئەڵێم بە گوێی خۆم بیستم، ئەمرێ ئەگەر بچێ...
ئەچی و ئەژیت،
بێپەنام ئەکەی
ئیتر کەس لەم دێیەدا گوێ لە خۆم و هیچ خەوەرێکم ناگرێت...


#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

23 Nov, 19:01


دەستم لێ بەردەی
چی شێعرمە هەتیوە
لەیل لە هیچ شێعرێکا لەیلەکەی خۆم نییە،
تۆ دەستم لێ بەردە
تا هیچ درۆیە ناڕاست نەبێت!
وەکوو بیانووە مناڵانەکانت
وەکوو ئەم جارە ناتبەخشمەکەت
وەکوو بێ تۆ ناژیمەکەت
وەکوو من دڵتەنگت نییەم
وەکوو ئیتر بۆم گرنگ نییەی
وەکوو.... وەکوو
ئیتر بیرت ناکەم

#فەلاح_وەیسی

چاوەڕوانی

23 Nov, 19:00


دەستم لێ بەردەی
دەنگی قاقای لە پرسەی ئازیزێکما
بەیانیباشێکم لە ئێوارەتدا
دەستم لێ بەردەی
پیرەپیاوێکی نەخۆشی نەخوێنەواری
دەربەدەری گەورەشارم
بە کام دوکتور و
لە کوێ و چۆن حاڵی کەم چیمە؟

#فەلاح_وەیسی

چاوەڕوانی

23 Nov, 18:59


دەستم لێ بەر مەدە
دوای تۆ ژینی بێ ئەوین ئەمکوژێت
دوای تۆ
دڵم کوردانە نییە
پاییز عاشقانە نییە
چی گۆرانیی زیرەکە دڵتەنگییە..
گەر سەد لەیلێشم بۆ بانگ کەن و
کلەیان لە چاوان کەن
هەر بێدەرمانە دەردی من
دەستم لێ بەردەی
غەریبم ئەخەی
لەیلی مەیل نیوەوناتەواو
پێکەنینی لەلێودزراو
وشەی لەدڵابەجێماو
سەختە دەس لێبەردان
بەقەد بێکەسیی کورد
بەقەد دڵۆپە خوێنی بەناحەقڕژراو

#فەلاح_وەیسی

چاوەڕوانی

19 Nov, 13:43


گۆڤاری ژمارە ٥٤:
لە داوێنی ئاربەبا

سەرماوەزی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)

سەرنووسەر: مامۆستا 
#ک_د_ئازاد

@chawarwane1

چاوەڕوانی

19 Nov, 13:37


دڵ لە نیشتمان ناکەنم، بەڵام...

ــــــــــــــــــــــــــــ
🍁گۆڤاری ژمارە 54
لە داوێنی ئاربەبا
سەرماوەزی 2724
🍁سەرنووسەر: مامۆستا ک.د ئازاد
#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

19 Nov, 05:45


سەراپێ بووە خەیاڵت
تانوپۆی من،
دڵ و مێشک و
گورچیلە و خوێن و سی نەما...!
لە جێی نەفەس، تاکوو ئەبەد
عەتری تۆ ها لە سینەما...


#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

18 Nov, 14:00


نامهێڵی لەیل
وشەی بەردینی سەر لێوت
شووشەی دڵم ئەشکێنێ...
دڵڕەقتریش لەو، کاتژمێرەکەی دەست
لە ژوان کات ڕاناوەستێنێ
ئەگەر "وشەیان تێ نەگری"
گوڵەگەنمی کراسەکەت
هەر بە شنەی باڵات
گوڵ ئەدات و ئەبێتە مەکۆی کێشوولە...
ئەگەر "وشەیان تێ نەگری"
گوڵی پەلکەت
لە عەتری زوڵفت ئەخوات و
ئەبێتە لانەی پەپوولە...
تۆ نایهێڵی، ئەگەر بیهێڵی
ئەو ملوەنەی جێی خۆش کردووە
لەنێو سینەی زەردەبەیتا
ئەبێتە شای شاعێران و
شێعری تەڕ دائەڕێژێ بۆت
پەیتا پەیتا...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

18 Nov, 03:31


تۆ بەیانییان...

سپاس بۆ دادە شیوای ئەمینی
بۆ درووسکردنی ئەم کلیپە جوانە.

#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

17 Nov, 14:37


مەنحم مەکە، تۆ گەر جارێ
لە بەردیش ئاوڕ بەیتەوە و
بێژی بەڵێ،
زۆر بەنەرمی دێتە دەنگ و
ڕووبارێ شێعرت بۆ ئەڵێ!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

17 Nov, 07:17


بۆ شەوشاد ئەم جار نووسیبووی
"شەوت شاد بێ ئازیزەکە"
"م"ی خاوەنیەتی لە قەڵەم کەوتبوو...
چی خەم بوو خستییە شەوم
بۆیە ئەمشەو
شار بێخەم کڕخەو خەوتبوو...


#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

16 Nov, 11:27


زۆر بەهیوام
بەهیوای جەژنی نۆ
قوتار بێ لەدەس ناقوتار
بیری کورت و
خاکی کورد و
هەم بەژنی تۆ...
بەڵام جغار جغار
بەرگەی ئەم خەمە ناگرم،
سڵامەت ناگەم بەو ڕۆژەی
سەربەستانە
لە ماچگەی گەردنتا بمرم....

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

15 Nov, 16:28


خانم بۆچی تۆ زۆر ئەکەی....
🍁مورتزا هەورامی...

#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

15 Nov, 14:13


گیانی منە
ئەو خەتی چاوە
تۆ دەیـــــــــــــــــــــ...ــــــــــــــکێشی....

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

13 Nov, 20:09


ڕستەیەکی وتووە پێم
داگیری کردووە
دڵ و دیدەم و گوێم
کامە پیاو نامرێ
لەسەر زاری مەعشووق
بۆ جووتە وشەی دەردو لێم؟!
ناوێکم لێی ناوە
کەسێ لێمی نەژنەفتووە
پڕ بە پێستی خۆیە
شایەنی لەیلە جوانەکەم،
بانگی دەکەم باوانەکەم...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

13 Nov, 17:37


#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

13 Nov, 12:04


تۆ پێ ئەکەنیت و
مرۆڤەکان ئەچنە دوو ڕیز
ڕیزێ وا خەندەت نابینن
ڕیزێکیش بەخیڵن بە من...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

13 Nov, 09:48


ناسر ڕەزازی
❤️لەیلێ...

@chawarwane1

چاوەڕوانی

12 Nov, 11:11


کاتێ
"لای گشت یەکێ و
لای یەک گشتین
"
ناژین لەگەڵ یەک و
بۆ یەک ئەژین
لە ئەشقی یەکتری تەژین
منم هۆی دڵتەنگی ئەو و
لێوبەباریم کاری خۆیە،
دڵنیاتر ئەبم ڕاس ناکا
ئەوەی ئێژێ عەشق درۆیە...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

12 Nov, 07:34


کاتێ پیتم، وشەم، ڕستەم
دەنگم، ڕەنگم،
قسەم، بەستەم
زۆر و شیرین و پڕبارە
بەرزە و ڕەسەن و پاراو و بێژمارە
دیارە کەودەنەن ئەوانەی
دەڵێن کوردی شێوەزارە...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

11 Nov, 20:03


مەستی ئەتکێ
لە ئێوارانی ئاویەر و
پایزەژوانێکی فردەوسی
بۆ ژوانگەی مینڕێژ و
خاوەرمیانەی پڕمەترسی
خۆشەویستی دێتە قسە
لە جیاتی هێزی سەربازی
بە لەیلێوە سنە
پڕفرۆشە نازی...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

11 Nov, 11:51


#پاییز_هەورامان_گواز
#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

11 Nov, 11:49


مۆسیقای بێکەلام

@chawarwane1

چاوەڕوانی

11 Nov, 11:05


هەر زیندووە سەردەشت
وەکوو دڵم
دوای ئەو نیوەشەوەی
بۆردمان کریا بە قینی تۆ
سیی سەردەشت مەکۆی شەهیدە و
دڵ پارێزگەی ئەوینی تۆ...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

11 Nov, 08:39


لەوێ قاوەخانەیەک بوو
بەڵام دانەنیشتین
دوو چا پێکەوە بخۆینەوە، بۆ؟
چونکو دونیا ئەڕووخا! ئەگەر بۆ چەن ساتێک دائەنیشتین، یەکێ و چایەکمان ئەخواردەوە،
پەلەپەل، هەمیشە پەلە...
بۆ کام کاولبوو گەرەکمبوو بڕۆم؟
من بە بیانووی گەشتن بە کاروباری ژینم
دایم ژینم کوشتووە...

مەحموود دەوڵەتابادی
وەرگێڕ: فەلاح وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

10 Nov, 08:09


تۆ لە ناخما، تۆ لە دڵمای...
#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

09 Nov, 14:54


#سنەی_باوان
#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

09 Nov, 13:30


تۆ خشت بە خشت ئەتڕووخانم
بێباک و بێڕیا و جەسوور...
بۆوەی شەرمەزارتم نەکەن
بلۆقی نێو دەستەکانت
خاپوور ئەبووم،
چین بە چین، سووچ بە سووچ
دەس بە دەس، موور بە موور!


#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

09 Nov, 08:25


نەبەز گۆران ئەڵێت:
-یەسنا گیان!
ئەگەر ئەم جارە هاتی
کەمێک بێڕەحمی بێنە بۆ باغی سینەم
تا وەجاخی وەرزەکانی پێ ڕۆشن کەمەوە
دەی دڵی من!
بەزەییت بە ڕیشی سپی تەنیاییمدا بێتەوە
بمبەخشە کە سەرگەردانت کردم
ئەتبەخشم کە فەرامۆشت کردم!

@chawarwane1

چاوەڕوانی

08 Nov, 20:32


هەڵوەریم...،
نە بستێ خاک بۆ من ژیا
نە ئاسمان هات بە هانامەوە...

#فەلاح_وەیسی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

07 Nov, 08:45


هەر وشە و ڕەنگێکی هەیە
جەللاد پیت بە پیتی ڕەشە
خائێن هەر چرکە و ڕەنگێکە
شەهیدیش سەرتاپێ سوورە
کوردستان ئێستە بێڕەنگە
یەکگرتوویی هەر یەکڕەنگە
یەکڕەنگتر لە کیژی لادێ...
ئەی ئازادی؟
بە پیتی سوور دەس پێ ئەکا و
بە سەوزیش کۆتایی پێ دێ...

#فەلاح_وەیسی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

07 Nov, 08:10


گوڵم
ئەتۆ بە شتی بچووکیش
دڵشاد ئەبی..
وەکوو کاتێ
خۆشەویستیم ئەتکێ لە دەم
یا لەو کاتەی
حازرم گیانت بۆ بدەم...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

07 Nov, 05:45


کاتێ وا ئەتوت بارانە و
بۆ پیاسەی ژێر باران ئەچی
تاکوو بەژنت گشت تەڕ ئەوێ...
خۆزگەم ئەخواست،
بارانیت بم
هەم باران بم
هەم ئەو شارەی
بارانیش دایگرتی لەوێ...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

06 Nov, 22:10


بێ مەڕۆ

ئەشقی خۆمی تانوپۆمی بۆچی قـــاری؟ بێ مەڕۆ
حاڵی دیدەم شیوەنە و هەم ئەسر و زاری بێ مەڕۆ

شا نییەم تا سازی کەم بۆت قەسری زێڕی شاژنی
با بســـازین دەی بە ژینێــکی هـــەژاری بێ مەڕۆ

کەی دەزانم چییە فێڵ و چۆنە نەیرەنگی ستەم
من فـەقیر و گۆشـــەگیرم تۆ عــەیاری بێ مەڕۆ

ناژی دڵ قەت بێ ئەوینت مەیدە با مەیلی تەمەن
ســـــــوودی نابێ ناڵە ئیتــر بۆ دیداری بێ مەڕۆ

ڕۆژە وا ئــەمرم لە تـــاوت مەیکە باسی بێخەوی
چی بکــــەم لەیلی لە شــەوی بێـقەراری بێ مەڕۆ

مەرجی‌ کۆچی‌ تۆیە مەرگی شەوقی‌ عەشقیش چاوەکەم
جێ نەهێڵی یاری گیانی قەت  بە خاری بێ مەڕۆ

چی ئەکەی پاش من لە باران و نەبوونیم و شەقام
سـوح دەبارێ ئیدی ئەمـڕۆ گەر نەبــاری بێ مەڕۆ

ئەی حەکیمی دەرد و ئازار تا بە کەی نادەی شیفا
چاکە جەستەم نییە مەرهەم بۆ تیماری بێ مەڕۆ

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

06 Nov, 18:41


لە ئامێزم بگرە
ئەی نیشتمان
ئەی لە خەم دایندە و ئادا
دەک بشکێ ئەو دەستەی
وا لوولەی چەکت لێ ڕادا،
لە ئامێزم بگرە
ئەی نیشتمان
هیچ وەکوو تۆ
بۆنی دایک نادا...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

05 Nov, 17:59


کاتێ تەنیا
لەگەڵ تۆمە، فرەوێژم...
ئەگینا لەم خەمدانەدا
زار بۆ بدوێ؟
چاو دێتە گۆ، ئەشک ئەڕێژم...

#فەلاح_وەیسی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

05 Nov, 11:14


#ئومید_شامورادی

#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

05 Nov, 11:09


ئەڕا نازت نەکیشم؟

#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

29 Oct, 10:12


تۆ پیر ئەبیت و من ئەمرم
جوانییەکان گشت خەمبارن
هەرگیز حەزم نەکرد بڵێم...
لەرەی لێوەکانت وتی
چاوەکانت سەلماندی پێم

#فەلاح_وەیسی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

29 Oct, 06:29


با بەیان کەم
بەم بەیانە
بەینی بەیانت هەرمێیە
با ببێم بۆو بەیە هەر مەیە
با بۆیان کەم!
با بەی!
نا پەی بیانی
بەی بەی...
دوو دانە بەی و بەیانی
تۆ بێی یانی...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

28 Oct, 07:45


کاتێ خودا
زوڵفی بۆ تۆ درووست ئەکرد
شەیتان بۆ سوجدەیە ئەمرد
ئەو کاتەی لێوی لێ خستی...
چەمییەوە و
بەرەو خاکی برد دوو دەستی
بەڵام کە لە دڵتی ڕوانی
پەشیمان بوو
دەستی کرد بە نافەرمانی...

#فەلاح_وەیسی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

28 Oct, 06:57


چاوەڕوانی بۆ هاتنێک
خەیاڵیش بێ
هەر دەتژێنێ،
مردن تەنیا بۆ کاتێکە
دیدەت ئەسری نائومێدی
بە ڕووی ڕوومەتا بڕژێنێ...


#فەلاح_وەیسی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

26 Oct, 17:41


لە درەختی باڵات
بەر بوو گەڵای هیوام
زەرد هەڵگەڕام ئازیز...
ناوم نا دابڕان
خەڵک پێیان وت پاییز...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

26 Oct, 11:26


لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من

#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

26 Oct, 05:27


بەیانیت باش
ئەی ئەو کەسەی
هەزارهێندەی تریش
ئازارم بەی بە دەرد و خەم
لە ئەڤینم بۆت کەم ناکەم!

بەیانیت باش
ئەی ئەو کەسەی
ڕەنگه قەت نەبی بە هیی خۆم...
سەیرت ئەکەم
خۆشم ئەوێی
هەر خەمت پێ ئەخۆم!

بەیانیت باش
ئەی ئەو کەسەی
هێندە جوانی
لە جوانیی خۆر ئەمخەیتە شک!
هێندە نایەی
ئەشق ئەکەی بە ئەشک...


بەیانیت باش
ئەی ئەو کەسەی
لە نەهاتندا پسپۆڕی و
لە هاتندا
لەبۆ باڵام شۆڕی!
بەڵام تا مەرگ
سۆمای، بیناییی دوو چاومی،
جگەرەی ڕۆحی شکاومی...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

25 Oct, 16:01


دەنگ #خاتوو_بارین
شێعر #فەلاح_وەیسی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

25 Oct, 15:53


دەنگ #خاتوو_بارین
شێعر #فەلاح_وەیسی

@chawarwane1

چاوەڕوانی

24 Oct, 06:42


دایە❤️.....

#چاوەڕوانی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

24 Oct, 06:21


لەو شەوەوە
خەونم دیوە
لە ئامێزمدا خەوتبووی
تێرخەو و بێخەم و هەدا،
بۆنی عەتراوی لێفەکەم
تەشەر لە گوڵاوی
دنیا ئەدا...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

23 Oct, 18:27


هەر جارە و کە سەیرت ئەکەم
غەرقی تەمەنا و خوایشتم...
ئەڵێم کوانێ
سەرەمەرگ ئازاری هەیە،
ئەگەر چاوانت ئەبوونە
فریشتەی گیانکەنیشتم...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

23 Oct, 18:06


هەرگیز مەمشکێنە لەیلێ
ڕۆژێ دەچم
باران هەر دائەبارێت و
نییەم دەستەکانت بگرم
تۆ لەبەرخۆتەوە ئەڵێی:
دڵتەنگم بۆی
بێڕەحمی وەک مردن نییە!

دەنگێ دێت لا ئەکەیتەوە
نازار گوێت ئەزرینگێتەوە
چییە هەستت
کە هیچت بۆ وتن نییە؟
کاتێ
ئەو دەنگەش دەنگی من نییە...

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

23 Oct, 11:07


هیچ  کتــاوێ ساوایی ناخاتە گۆ مەمت نــەبێ
هیچ هەتـاوێ تارمایی ناکاتـە ڕۆ چەمت نـەبێ

هیچ هەناوێ سوکنایی ناداتـە سۆ دەمت نەبێ
هیچ شەتاوێ فێنکایی ناگاتـە تۆ خەمـت نەبێ



#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

22 Oct, 19:14


فەرهاد پیرباڵ:
فڕێم مەدە...

@chawarwane1

چاوەڕوانی

22 Oct, 12:37


#فەلاح_وەیسی

چاوەڕوانی

21 Oct, 13:30


من هەڵت ئەبژێرم
بۆ ژین بۆ پاش مردن،
بێ و بمبوورە،
بۆو ڕۆژانەی
بەبێ تۆ بەسەرم بردن
لە بەر دەرگەت
هەر منم و داوای لێبووردن!


#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

21 Oct, 10:11


دەست نەدەن قەت لەو برینەم جێگە دەستی ئازیزە
با بمێنێ بێدەوا بێ چون مەبەستی ئازیزە

مەیکە ساڕێژ با بچۆڕێ خوێنی سووری زامی خەم
چون تیماری دەرد و زامی من شکەستی ئازیزە!

نا مەهێنن دوکتوری شار، نامەوێت هەر مەڵهەمێ
سەهلە شیفای دەردەکەی من چاوی مەستی ئازیزە

تا بە کەی ئەو نایەت و نایکا عیلاج بۆ دەردەدار
تا بە کەی من هەست و نەستم، چاو لە هەستی ئازیزە

کێیە خەمخۆر تا بدرکێ ڕازی نیهانی ژینم؟
کێیە دڵسۆز تا بڵێم مردنمە قەستی ئـــازیزە

حاڵی نابن، چارەسازی کەی پیشەی غەیری ئەوە
چارەسازم نیوەنیــــگای مەیپــەڕەستی ئازیزە

کەی دەوامن ژاربەر و پاژار و تیغی دوکتـوران!
شوێنە زەخمی ژێری لێو مار نییە گەستی، ئازیزە

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

20 Oct, 07:26


لێوانم گشت میوەی وەرز و
دەستەکانم هەنار ئەگرن!
کاتێ
لە پاییزەژوانی تۆدا
نیگای چاومان
ڕەهێڵەیەک لە ئاگرن...!

#فەلاح_وەیسی
@chawarwane1

چاوەڕوانی

20 Oct, 06:19


هۆ لەوێ چاوەڕوانەکەم!
لێرە خەیاڵ
مەودا ئەبڕێ...
ئێرەیی دەبا گشت ژینم
بە شووشەی ئەو پەنجەرەیە
گوڵی پەنجەت
تۆسقاڵێ تۆزی لێ ئەسڕێ...

#فەلاح_وەیسی


@shier_wshayrasan