Bafel Jalal Talabani 💚 @bafeltalabanifans Channel on Telegram

Bafel Jalal Talabani 💚

@bafeltalabanifans


لایەنگرانی سەرۆک بافل جەلال تالەبانی💚

بافل جەلال تالەبانی 💚 (Kurdish)

بافل جەلال تالەبانی 💚 چۆنێتی گیانی سیاسی و پیشەندوویی دواعش و سوپایی چنگەکانی کوردستاندایە. ئەم کەناڵە بۆ ئەوانەی کە دەیان دەخەینەوە بە دەستپێبکات لەسەردانەبین. ئەمانەش کەناڵە هاوشێوانەی بافل جەلال تالەبانی بۆ تەفەرقکردنی زانیاریی لەسەر سیاسەت و راپەرشویی بەرهەمەکانی کوردستان و عێراق. بۆ زانیاری زیاتر و گرنگتر بەرنامەی تێلیگرامی بافل جەلال تالەبانی 💚 بەبێ کەناڵەکانی تر بپەیوە.

Bafel Jalal Talabani 💚

05 Jan, 14:35


💚

Bafel Jalal Talabani 💚

05 Jan, 14:29


نوێترین دەرکەوتنی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی لەکاتی وەرگرتنی کارتی منداڵەکانی

Bafel Jalal Talabani 💚

05 Jan, 13:51


💚

Bafel Jalal Talabani 💚

04 Jan, 16:53


💚

Bafel Jalal Talabani 💚

04 Jan, 14:12


وەفدێکی یەکێتی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، کە پێکهاتبوو لە د. یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی سكرتاریەیی مەکتەبی سیاسی و ئەندامی سەرکردایەتی، لە بەغدا بەشداریانکرد لە مەراسیمی ڕۆژی شەهیدی عیراق

Bafel Jalal Talabani 💚

04 Jan, 09:52


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی خاتوو دالیا حەمە ساڵح فەقێ رەشید قەشانی

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( دالیا ) خوشکی کاک بەهرۆز قەشانی پارێزگاری پێشووی سلێمانی ــ م بیست .

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم .

لەخودای میهرەبان داواکارم کۆچکردوو جێگەی بەهەشت بێت و سەبر و ئارامی زیاتریش بەهەمووان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

Bafel Jalal Talabani 💚

03 Jan, 11:50


ئەمڕۆ رۆژی پارێزەرانی کوردستانە

3ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ بەئامانجی كۆكردنەوەی پارێزەران لە دەوری یەك سەندیكا وەك پارێزەری پارێزەران و برەودان بەکاری پیشەیی و دەستەبەری ماف و ئازادی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان دامەزرا، وەك پشتیوانی و گرینگیدان بەو توێژە گرنگەی كۆمەڵگە سەرۆك (مام جەلال)وەک یەكەم پارێزەر بووە یەكەم ئەندامی سەندیكای پارێزەران و بووە هەڵگری ناسنامەی ژمارە یەكی سەندیكاكە.

Bafel Jalal Talabani 💚

02 Jan, 18:41


پرسەنامەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ناسر ئەسعەد جانگیر ئاغا هەرکی

بەڕێز کاک جەوهەر محێدین ئاغا هەرکی سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی
بەڕێزانمان لە خزمانی هەرکی

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی ( ناسر ئەسعەد جانگیر ئاغا هەرکی ) ئامۆزاتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و خزمانی هەرکی دەکەین و هاوبەشی ماتەمتانین .

لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامیش بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Bafel Jalal Talabani 💚

02 Jan, 16:30


💚

Bafel Jalal Talabani 💚

02 Jan, 14:58


💚

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Dec, 22:16


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کاک مەلا غەریب عەبدولڕەحمان

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کاک ( مەلا غەریب ) جێگری مەڵبەندی گەرمیان ــ م بیست .

مەلا غەریب یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دڵسۆزەکانی یەکێتیی لە گەرمیان مردنی جێگای داخی هەمووانە .

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاراستەی ئێوە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەم .

لەخودای میهرەبان داواکارم کۆچکردوو جێگەی بەهەشت بێت و سەبر و ئارامی زیاتریش بەهەمووان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Dec, 15:08


بەناوی بەڕێوبەر و سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگە و کارمەندانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی 2025 لە سەرجەم هاونیشتیمانیان دەکەین
بەڵێن دەدەین وەک هەمیشە پارێزگاری لە ئاسایش و ئارامیتان بکەین و لە هەر شوێنێکی کوردستان پێویست بکات، بە گڕوتینەوە ئامادەی خزمەتکردنتان بین.

ساڵێکی پڕ لە خۆشی و ئارامیتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر

#LEXOMAN_PARASTIN #CTG

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Dec, 15:04


سەری ساڵی نوێی زاینی لە سەرجەم هاوڵاتییانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵێكی پر لە ئاشتی، ئارامی و سەقامگیری بێت بۆ هەموولایەك.

هیوادارم هەموومان لە ساڵی نوێدا بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بۆ بەهێزتركردنی كوردستان، ئاوەدانی و پێشكەوتنی زیاتر بكەین. حكومەتێكی خزمەتگوزاری دادپەروەر پێكبهێنین كە پارێزگاری لە ژیانی خەڵك بكات و مافەكانیان دەستەبەر بكات، هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی ژیانێكی شەرەفمەندانە و سەرەبەرزانەتر بێت بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە هەموو ئەو هەوڵ و پێشنیارانە دەكات كە ئامانجەكەی چارەسەری ئاشتییانەی كێشەكان و كۆتاییهێنان بێت بە ناكۆكییەكان، بەتایبەت كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و گەیشتن بە چارەسەرێكی ئەرێنیی یەكجارەكی. هەروەها پرسی كورد لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا كە لە قۆناغێكی مێژووییدایە، پێویستی بە هەوڵ و پشتیوانیی هەموولایەكمانە و دەبێت بەرپرسانە و هۆشیارانە مامەڵەی لەگەڵ بكەین.



ساڵی نوێ پیرۆزبێت و هیوای دڵخۆشی و كامەرانی بۆ هەموولایەك.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Dec, 14:19


بەڕێزان لە دەزگای میدیایی کوردسات 
‎یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كوردسات پیرۆزبێت و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
‎كوردسات لە سەرەتای دروستبوونییەوە میدیایەكی سەنگین و بەرپرسیاربووە، پابەند بە بنەما باڵاكان كاریكردووە و سەكۆیەك بووە بۆ گەیاندنی راستییەكان. لە بوارە كولتووری و كۆمەڵایەتییەكاندا رۆڵێكی باڵای گێڕاوە و میوانێكی شیرینی ماڵەكان بووە.
‎هیوادارم لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا بە دڵسۆزی و داهێنانی زیاترەوە لە خزمەتەكانتان بەردەوامبن و ئێمەش پشتیوانتان دەبین.
‎شاد و سەرفرازبن
 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Dec, 14:18


ساڵی نوێ لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت، بەهیوای ئەوەی لەساڵی 2025 دا دەرفەتی بەدیهاتنی زۆر لە ئامانجە دواکەوتووەکانی گەلەکەمان بڕەخسێت.

لەبەردەم ساڵێکی نوێی هەستیار و یەکلاکەرەوەداین، بۆیە بەهیوام هەموومان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بین و پێکەوە کەموکوڕییەکان چاک بکەین، لە پێش هەموویانەوە گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک کە سەرچاوەی سەرەکی هەموو هێز و دەسەڵاتێکن کە هەیە.
دووبارە پیرۆز بێت.

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Dec, 10:12


پەیامی مەکتەبی سیاسیی
بە بۆنەی ساڵی نوێوە

ساڵی نوێ لە گەلەکەمان ، لە کۆمەڵانی خەڵکی عیراق و جیهان پیرۆز بێت
ساڵی ئاشتی و ئاوەدانی ، ماف و دادپەروەری و چارەسەری رەوای مەسەلەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت لەسەروبەندی گۆڕانکاری ناوچەکە ، بە دیالۆگی سیاسیی و ئاشتی و دیموکراتی.

بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش ساڵی بەدیهاتنی ژیان و گوزەرانی باشتر و تێپەڕاندنی دژواری و قەیرانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بێت بە تایبەتی ئیستحقاقی مووچە بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، دوور لە تێکەڵکردنی بە دۆسێ سیاسییەکان.

هەر بەو بۆنەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندێتی خۆی بە سیاسەتی ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی و گێرانەوەی هاوسەنگی هێز بۆ ئەزموونەکەمان ،هەر وەک بەڵێنی بە خەڵکەکەمان دابوو ، دووپات دەکاتەوە و لە هەموو وێستگەکانی ساڵی ٢٠٢٥ یشدا کۆششی ڕەوای بۆ دەکات، بەرەو حوکمڕانی و حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار و بەرپرس و پرۆسەیەکی سیاسیی کارا و دیموکرات و دەربەست.

هیوامان وایە ساڵی ٢٠٢٥ ساڵی گەشەی زیاتری پرۆسەی دیموکراتی وڵاتەکەمان و ساڵی دابینکردنی ئیستحقاقە دەستورییەکانی تری کورد بێت.
جارێکی تر پیرۆزە
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Bafel Jalal Talabani 💚

29 Dec, 16:17


سەرۆک💚

Bafel Jalal Talabani 💚

28 Dec, 19:56


"كەسایەتییەكی پڕ لە شانازی و پاڵەوان و دۆستی كورد بوویت"

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بۆ گیان لەدەستدانی هاوڕێیەكی نزیكی نووسیوویەتی، "رۆحت شادبێت براكەم، كەسایەتییەكی پڕ لە شانازی و پاڵەوان و دۆستی كورد بوویت".

Bafel Jalal Talabani 💚

28 Dec, 11:49


بەڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین ‎برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  ‎بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك  ‎ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان پیرۆزبێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم. ‎لەم دەرفەتەدا جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگیی نێوانمان بۆ هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست و خزمەتگوزار دەكەینەوە، هیوادارم هەموومان پێكەوە بە رۆحێكی برایانە و نیشتمانییانەوە كار بۆ بەهێزتركردنی كوردستان بكەین و داهاتوویەكی سەقامگیرتر بۆ خەڵكەكەمان بونیادبنێین. دڵنیاشم راسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەكەشتان هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری میللەتەكەمان دەبێت. ‎شاد و سەرفرازبن   ‎بافڵ جەلال تاڵەبانی  ‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Bafel Jalal Talabani 💚

24 Dec, 16:41


جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە هەموو مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوای رۆژانێکی جەژنی پڕ لە خۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق، ئەزمونی تاڵی ساڵانێک لە ناسەقامگیری ناوچەکە پێمان دەڵێت ئاسایش و سەقامگیری و چارەنووسی هەموومان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه و دابینکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان.

Bafel Jalal Talabani 💚

24 Dec, 15:26


جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) لە خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی وە ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بهێنێت.

هەرێمی کوردستان مێژوویەکی درەوشاوەی لە پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردندا هەیە، دڵخۆشین ساڵانە لەگەڵ خوشک و برایانمان لە پێکهاتەی مەسیحی و سەرجەم پێکهاتەکانیتردا یادی بۆنە و جەژنەکانمان دەکەینەوە و برایەتیی نێوانمان قووڵتر دەکەینەوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندیی خۆی بە رێزگرتن و بەرگریکردن لە ئازادی و جیاوازییەکان دووپاتدەکاتەوە و پارێزگاریکردن لە فرەڕەنگیی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت. ئەوەی لە رابردوودا کارمان بۆ پاراستنی ماف و بەدیهێنانی خواستی سەرجەم پێکهاتەکان کردووە، لە داهاتووشدا بەردەوامیی پێدەدەین و دڵنیایی دەدەین هەرێمی کوردستان وەکچۆن لانکەی ئاشتی و پێکەوەژیان بووە، هەروا دەمێنێتەوە.

جەژنتان پیرۆزبێت و شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Bafel Jalal Talabani 💚

24 Dec, 13:28


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە بەڕێز د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق کرد.

Bafel Jalal Talabani 💚

24 Dec, 13:22


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە بەڕێز د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق کرد.

Bafel Jalal Talabani 💚

23 Dec, 17:12


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ماکسیم رۆبین، کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

Bafel Jalal Talabani 💚

23 Dec, 15:49


میدیایی یەکێتی لە راپۆرتێکی پشت بەستوو بە بەڵگەوە ، زانیاری نوێ لەبارەی بوونی کارگەیەکی مادەی هۆشبەر لە سنووری مەیدان ئاشکرادەکات ، کە ماوەیەکە سەری زارو بنی زاری میدیای پارتی و بەشێک لە کادرەکانیانە کە بە زانیاری ناڕاست خەڵک چەواشەدەکەن .

هەر لەو راپۆرتەدا زانیاری نەبیسراو لەبارەی خاوەنی کارگەکە ، وە کێ لە پشتییەوە ، وە چۆن لە ئیبراهیم خەلیلەوە هێنراوەتە ناوچەکە ، و تۆمەتباری سەرەکی لە هەولێر داڵدەدراوە .وە چۆن هێزەکانی ئاسایش ئاشکرایان کردو لە سلێمانییەوە پێش ئەوەی کارگەکە بەرهەمی هەبێت دەستی بەسەرداگیرا دەخەینەروو .

سەعات ٨ ئەمشەو لە کەناڵەکانی میدیای یەکێتی چاوەڕێی زانیاری نەبیسراو نوێ بن .

Bafel Jalal Talabani 💚

23 Dec, 11:57


💚

Bafel Jalal Talabani 💚

22 Dec, 19:18


بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان: پاڵپشتیی گەلەکەمان دەکەین لە رۆژئاوا بۆ سەرخستنی ئامانجەکانیان

Bafel Jalal Talabani 💚

22 Dec, 18:30


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیی لە وەفدێکی باڵای پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان تولای هاتیمۆغولاری ئۆروچ، هاوسەرۆکی دەم پارتی و ئەبرو گونای، جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، و بەردان ئۆزتورک، وتەبێژی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی.

Bafel Jalal Talabani 💚

03 Dec, 07:58


💚

Bafel Jalal Talabani 💚

02 Dec, 18:52


سەرۆک💚

Bafel Jalal Talabani 💚

02 Dec, 15:52


قوباد تاڵەبانی: مەترسی جدی هەیە پەرەسەندنی بارگرژییەکانی ناوچەکە و بە تایبەتیش دۆخی ئەم ڕۆژانەی وڵاتی سوریا زیاتر تەشەنە بستێنێت و دەرفەت بۆ شانە نووستووەکانی گروپە تیرۆریستییەکان بڕەخسێنێت سەقامگیری عێراق و کوردستانیش بخەنە مەترسییەوە.

لە هەردوو کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێزان ئەلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا و نیکۆلا فۆنتایا، باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا جەختم کردەوە کە پێویستە لەم دۆخەدا هەموو لایەک هاوکار و پشتیوان بن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان و عێراق.

هەروەها داواشم کرد لە دوای دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان کوردستان، لایەنە سیاسییەکان هەوڵەکانیان چڕتر و خێراتر بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز و دادپەروەر کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی خەڵکی کوردستاندابێت و بتوانێت کێشە دارایی و خزمەتگوزارییەکان چارەسەر بکات.

Bafel Jalal Talabani 💚

02 Dec, 09:37


ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان؛ چاوەڕوانی دەستپێکردنی دانیشتنەکە دەکەن

Bafel Jalal Talabani 💚

01 Dec, 09:46


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ کریستوفر هیوسگن، سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و راوێژکاری پێشووی سیاسەتی دەرەوەی ئەنجیلا مێرکڵ و باڵیۆزی ئەڵمانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرلین کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر رۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە کوردستان و عیراق و زیادکردنی دەرفەتەکانی هاوبەشی ئابووری ئەڵمانیا لە کوردستان و عیراق.

Bafel Jalal Talabani 💚

30 Nov, 19:58


🫡💚

Bafel Jalal Talabani 💚

30 Nov, 19:15


سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەرێز قوباد تاڵەبانی 🤌💚

Bafel Jalal Talabani 💚

30 Nov, 19:05


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەی فریدریش-ئیبەرت (FES) کە یەکێکە لە سەنتەرە بەناوبانگەکانی لێکۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، لەنێویاندا ئەلیزابێس براون، بەڕێوەبەری هاوکاری نێودەوڵەتی و بەرپرسی رۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ریچارد پرۆبست، جێگری سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، سەرۆک بافڵ تیشکی خستەسەر سەرکەوتنی یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و گرنگی بەردەوامی پاڵپشتی ئەڵمانیا بۆ کوردستان.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە مەترسی و جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرد و روونکردنەوەی پێویستی لەوبارەیەوە دا.

Bafel Jalal Talabani 💚

30 Nov, 17:44


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز بێرند کرۆسەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی ناوخۆ و کۆمەڵگەی فیدراڵیی ئەڵمانیا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە گرنگی گەشەپێدانی ئابووری و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کردەوە بۆ خۆشگوزەرانی و داهاتووی هەرێمی کوردستان. لەبەرامبەردا بەڕێز بێرند کتێبێکی یادەوەری پێشکەشی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

Bafel Jalal Talabani 💚

30 Nov, 15:46


لەمیانەی سەردانەکانی وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کورستان بۆ حیزب و لایەنە سیاسییەکان، ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٤، وەفدەکە بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەل کاک محەممەدی حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.

Bafel Jalal Talabani 💚

30 Nov, 14:46


شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و سەردانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانیان کرد و لەلایەن محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

Bafel Jalal Talabani 💚

21 Nov, 08:57


لە بست بە بستی ئەم خاکە پیرۆزەدا خوێنی شەهیدێکمان لەپێناو ئازادی و کەرامەتی کوردان رژاوە..
شانازی دەکەین کە تەواوکەری ئەو رێگایەین و درێژەپێدەری رێبازی شەهیدانمانین.
بەرز و پیرۆزبێت رۆژی شەهیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.. حزبی شەهیدان.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

Bafel Jalal Talabani 💚

21 Nov, 08:33


ئەمڕۆ بە شانازی و وەفاداریی هەمیشەییمانەوە یادی شەهیدانمان دەكەینەوە و رۆژی شەهیدی یەكێتی بەرز رادەگرین. سڵاو و خۆشەویستیی زۆرمان بۆ كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین و لەبەرامبەر دڵسۆزی و خۆڕاگرییاندا سەری رێز دادەنەوێنین.

ئەمڕۆ بۆ ئێمە یادكردنەوەی مێژووی پڕ لە سەروەری و تێكۆشانی حزبەكەمانە لەپێناو ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان، یادكردنەوەی هەموو ئەو قارەمانانەیە كە خوێنی خۆیان پێشكەشی خاكی كوردستان كرد و بە ژیانی خۆیان ئەم ئەزموونەیان هێنایە كایەوە. بۆیە كاتێك بیر لەو رابردووە پرشنگدارەمان دەكەینەوە، سوورترمان دەكات تاوەكو لە داهاتووشدا بە هەمان رۆحییەتی یەكێتییانەوە بەگژ نادادی و نایەكسانیدا بچینەوە و ئەو بەڵێنەی بە خەڵكمان داوە، پارێزگاریی لێبكەین و هەنگاو بۆ داهاتوویەكی سەقامگیرتر و شەرەفمەندانەتر بنێین، بەمەش رۆحی شەهیدانمان شاد دەكەین و كوردستان بەرەو قۆناغێك ئاڕاستە دەكەین كە شایستەی ئەو رووبارە خوێنەی رۆڵەكانمان بێت.

دروود بۆ رۆحی شەهیدانی یەكێتی و سەرجەم شەهیدانی رێگەی ئازادی و سەرفرازیی كوردستان و سەربەرزی بۆ كەسوكارە تێكۆشەرەكانیان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Bafel Jalal Talabani 💚

20 Nov, 19:47


💚

Bafel Jalal Talabani 💚

20 Nov, 18:36


ئەمرۆ💚

Bafel Jalal Talabani 💚

20 Nov, 16:12


پەیامی مەكتەبی سیاسی لە رۆژی شەهیدی یەكێتیدا
👆

Bafel Jalal Talabani 💚

20 Nov, 16:12


مێژووی پڕ سەروەریی و تێكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  هەموو رۆژەكانی پڕن لەتۆماری سەربەرزی  و گیانبازی، كە سەرقافڵەی ئەم كاروانە نەپساوەیە شەهیدانی سەرکردە (خاڵە شیهاب و جەعفەر عەبدولواحید و ئەنوەر زۆراب ) بوون، كە لەرۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1975دا لە زیندانەكانی رژێمی بەعسی رووخاودا  بە دروشمی( كەم بژی و كەڵ بژی ) گیانیان بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی كورد و كوردستان بەخشی. لەناو ئەم كاروانەی شەهیدان و سەروەراندا كە  هەزاران تێكۆشەر لە نێو زیندان ، لەچالاكیەكانی نێو شار، لەسەنگەرەكانی بەرگریدا  بەگیان و خوێنی خۆیان چەندین داستانی نەبەردی و رووبەڕوبونەوەیان بەرامبەر بە جەلادەكان ونۆكەر و هێزەكانی رژێمی بەعسی ڕووخاو  تۆماركردووە ،بۆ هەمیشە بەنەمری لەدڵ و ویژدانی هەموو كوردێكی تێكۆشەر دەمێننەوە. بۆ بەرز راگرتنی ئەو قارەمانێتی و سەروەرییانەیان و بەرز راگرتنی  یادەوەری وناوبانگیان، لە كۆی ساڵدا ئەم رۆژە دیاری كراوە تاوەكو هەمووان پێكەوە لەیەك ساتدا سەری رێز لەئاست  یادكردنەوەیاندا دابنەوێنین. لەم یادەدا پڕ شكۆیەدا سەربەرزین بەوەی لەسایەی  قوربانیدانی شەهیدەكانماندا ، یەكێتیەكەمان بەهەمان گیانی سەردەمی سەختی دێرینەوە بەردەوامە و وێستگەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی کوردستانیش بەڵگەی زیندوون. ئەم پێداگیری و رژدبونەمان لە درێژەپێدانی رێبازی شەهیدانەوە سەرچاوەی گرتوە وئەمانەتێكە لە ئەستۆمان كە دەبێت نەك هەر بۆ ئیمڕۆ  بەڵكو بۆ ئایندەی دووریش درێژە پێدەری بین تاوەكو گشت مافە بەدینەهاتوەكان لە سەرئاستی عێراقیشدا مسۆگەر بكەین. درود بۆ رۆحی شەهیدان و سڵاوی وەفا و ئەمەكداری بۆ كەسوكار وخانەوادە هەمیشە سەربەرزەكانیان. مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

Bafel Jalal Talabani 💚

20 Nov, 15:49


لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیون لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک؛ داوام لێکردن لەسەر رێبازی مام جەلال، بە هەموو تواناوە و بەبێ هیچ جیاوازییەک خزمەتی کەرکوک بکەن. دەبێت فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیون زیاتر و باشتر لە فراکسیۆنەکانی تر چاودێربن بەسەر کارەکانی ئیدارەی نوێی کەرکوکەوە.

جەختیشم کردەوە کە دەبێت بە شێوەیەک خزمەتی خەڵکی کەرکوک بکەن، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر ئاستی هیوا و متمانەی کەرکوکییەکان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بە پارێزگار و فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیون بەرزتر ببێتەوە.

Bafel Jalal Talabani 💚

20 Nov, 13:27


قوباد تاڵەبانی: کەرکوکی بوون شانازییە

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ لە کەرکوک بەشداری لە سەرژمێری کرد و رایگەیاند؛ پەرۆشی و شەپۆلی گەڕانەوەی کەرکوکییەکان بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێریدا جارێکیتر بۆ هەموو لایەکی سەلماند کە کەرکوک بۆ هەمیشە وەک شارێکی کوردستانی و سیمبولی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەمێنێتەوە.

راشیگەیاند، کەرکوکییەکان خۆیان گەورەترین پارێزەری ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوکن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک هەر کەرکوکییەکی دیکە بە شانازییەوە گەڕامەوە کەرکوک و بەشداربووم لە پرۆسەی سەرژمێری.

Bafel Jalal Talabani 💚

20 Nov, 08:03


بەرێز قوباد تاڵەبانی لە کەرکوک بەشداری پڕۆسەی سەرژمێری کرد💚

Bafel Jalal Talabani 💚

19 Nov, 20:22


💚💚💚

Bafel Jalal Talabani 💚

18 Nov, 18:54


ئەو کاتەی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بووم، یەکێک لە شانازییەکانم هەوڵدانم بوو بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا – کوردستان. خۆشحاڵم دەبینم ئەو ئەنجومەنە ساڵ لە دوای ساڵ گەورەتر دەبێتەوە و ژمارەی کۆمپانیا و بازرگانەکانی ئەندام لە ئەنجومەنەکە زیاتر دەبێت، ئەمەش ئاماژەیەکی گرنگە بۆ ئەوەی خواستی کۆمپانیاکان و بازرگانانی ئەمریکا بۆ کارکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەزیادبووندایە.

ئەمڕۆ لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی بەڕێز دەیڤد تافوری کۆبوومەوە. هاوڕابووین لەسەر کاری هاوبەش بۆ پەرەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندیی بازرگانی نێوان کوردستان و ئەمریکا. جەختیشم کردەوە کە ئەولەوییەتی ئەم خولەی پەرلەمان لەپاڵ ئامادەکاری بۆ دانانی دەستور، هەموارکردن یان پەسندکردنی ئەو یاسایانەیە کە هاندەری پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانین.

Bafel Jalal Talabani 💚

18 Nov, 15:08


🫡💚

Bafel Jalal Talabani 💚

18 Nov, 13:44


هۆکارێکی سەرەکی سەرکەوتنەکانی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سێ ساڵی رابردوودا بۆ بەشداریپێکردنی کادیران و ئەندامان و کەسانی ئەکادیمی لە بڕیار و سیاسەتدانان دەگەڕێتەوە. دیداری یەکەم و کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دوو وێستگەی گرنگی خۆڕێکخستنەوە و خۆنوێکردنەوەی یەکێتی بوون و سەرکەوتنەکانی یەکێتیش لە دوای دیدار و کۆنگرەی پێنجەم لە راستیدا دەرئەنجامی ئەو سیاسەت و هەڵوێستانە بوو کە کادیران و ئەندامانی یەکێتی لە داڕشتنیدا بەشداربوون.
یەکێتی لە رێگەی سازدانی دیداری دووەمەوە لە ساڵی داهاتوودا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی راوبۆچوونی کادیران و ئەندامان لە داڕشتنی سیاسەت و بڕیار لە سەرجەم بوارەکاندا.
هەربۆیە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سازدانی دیداری دووەم، ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دیدارم کرد و گفتوگۆمان لەبارەی میکانیزمەکانی رێکخستنی دیدار بە شێوەیەک زۆرترین سود لە راوبۆچوونی کادیران و ئەندامانی یەکێتی وەربگرین.

Bafel Jalal Talabani 💚

18 Nov, 13:30


کۆلێژی
سەربازی ٣ی قەڵاچوالان ...

Bafel Jalal Talabani 💚

18 Nov, 11:45


یەکێتی دووەمین دیداری خۆی ئەنجام دەدات

Bafel Jalal Talabani 💚

18 Nov, 11:44


پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی و راسپاردەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووەمین دیداری خۆی ئەنجامدەدات.

لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری لیژنەکە ئەمڕۆ دووشەممە (18/11/2024) لە دەباشان کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسندکراوی کۆنگرەی پێنجەم و راسپاردەی دواکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەنجامدرا.

ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دووەمین دیداری یەکێتی کە بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەدا، یەکێتی وەک حیزبێکی چالاک و خاوەن پێگەیەکی گرنگ لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، هەمووکات ئامادەکاری دەکات بۆ قۆناغ و ئەگەرە جیاوازەکان، ئێستاش لەپاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کە ئەگەر و گۆڕانکاریی بەڕێوەیە وەک نەریتێکی یەکێتییانە ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی دیدارەکە دەکەن.

دیداری ئەمجارەی یەکێتی لەسەر بنەمای سیاسەتەکانی یەکێتی لەبوارە جیاجیاکاندا و، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەموو چین و توێژەکان؛ ئامادەکاری بۆ قۆناغی داهاتوو دەکات لەپێناو باشتر خۆڕێکخستنەوە و خۆگونجاندنی زیاتر لەگەڵ پێویستییەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

Bafel Jalal Talabani 💚

18 Nov, 08:37


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی خاتوو سانیە ئەحمەد سەعید

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( سانیە ) دایکی نیشتیمان خانی خێزانی مامە ریشە و دایکی کاک عەمید لوقمان م بیست !

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خێزان و خانەوادە بەڕێزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم ، هاوبەشی ئەم خەمەین .

لەخودای میهرەبان داواکارم کۆچکردوو جێگەی بەهەشت بێت و سەبر و ئارامی زیاتریش بەهەمووان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

Bafel Jalal Talabani 💚

17 Nov, 15:59


هێزی کۆماندۆی کوردستان
https://t.me/CDOkurdistan

Bafel Jalal Talabani 💚

17 Nov, 12:18


شەهیدبوونی فەرماندە عەقید روكن سامان سابیر لەهێزەكانی پێشمەرگە و عەقید محەمەد رەزا و  قارەمان شەریف سەرباز لەهێزەكانی سوپای عیراق  لەكاتی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی هاوبەشدا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی كوردستان كۆستێكی گەورەیە و لەدڵەوە نیگەرانیكردین.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكانیان، هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان دەكەم و هاوبەشی ئەم ماتەمە گەورەیەم. دڵنیاییان دەدەینێ تۆڵەی ئەم شەهیدانە لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی رژاوی رۆڵەكانمان بەهەدەر بڕوات. هەروەها هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازم و هیوادارم بەزووترین كات بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو كەسوكارەكانیان.

خوای گەورە شەهیدەكانمان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی

Bafel Jalal Talabani 💚

17 Nov, 11:50


مایکێک لە گیرفانی دەردەکات و هاوشێوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەریدەداتەوە
کۆبوونەوە و پێشوازیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە دەباشان💚

Bafel Jalal Talabani 💚

17 Nov, 11:46


قاسم ئەعرەجی مایکێک لە گیرفانی دەردەکات و هاوشێوەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەریدەداتەوە 💚

Bafel Jalal Talabani 💚

17 Nov, 11:37


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق.

لە دیدارێکدا كە جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەكان و هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی كوردستان و عیراق بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە جەختیلێكرایەوە.

لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكان و یەكخستنی توانا هەواڵگری و سەربازییەكان دووپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی ناوچەكە بێت، هیچ بوارێك بۆ تیرۆریستان نەهێڵرێتەوە و هیچ بۆشاییەكی ئەمنی نەمێنێت.

سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەکرد، بەداخەوە ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو فەرماندەیەكی ئازای پێشمەرگە، ئەفسەرێك و سەربازێکی سوپای عێراق شەهیدبوون و چەند سەربازێکی دیکەش بریندارن. بۆیە ئەركی هەموولایەكە مەترسییەكان لەبەرچاوبگرن و رێوشوێنی تووندتر و كاریگەرتر بگیرێتەبەر.

Bafel Jalal Talabani 💚

13 Nov, 21:19


چیرۆکی ئەم وێنەیە

شەوی ڕابردوو لەکاتی تێپەڕبوونی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەشەقامێکی گشتی شاری سلێمانی دەبینێت، گەنجێک ئۆتۆمبێلەکەی لەکار کەوتووە، خودی خۆی لەشەقامەکە دەوەستێ و دادەبەزێت یارمەتی ئەو گەنجە دەدات، گەنجەکەش دواتریش وێنەیەکی لەگەڵدا گرت.

Bafel Jalal Talabani 💚

13 Nov, 21:12


ئاوایە سەرۆکەکەی💚..!

Bafel Jalal Talabani 💚

13 Nov, 20:28


💚💚

Bafel Jalal Talabani 💚

13 Nov, 18:17


قوباد تاڵەبانی: هیوادارین ئەم سەردانەی سودانی دەرگا بەڕووی چارەسەری خێراتری كێشەكان بكاتەوە

لەگەڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و ئیداری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازیمان کرد لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق. پاشان لەگەڵ بەڕێزیان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالمان کرد و یاداشتێکی لە دەفتەری یاداشتەکانی سەرۆک مام جەلالدا نووسی.

هیوادارین ئەم سەردانەی جەنابی سەرۆکوەزیرانی عیراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی دەرگا بەڕووی چارەسەرکردنی خێراتری کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بکاتەوە.

Bafel Jalal Talabani 💚

13 Nov, 18:15


" دەمانەوێت هاوبەشی راستەقینە بین لە بەڕێوەبردنی هەرێمەكەمان"

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق كرد.

لەدیدارێكدا گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێكران، جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنەکانی هەرێم و عیراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، هاوبەشیی راستەقینە و رێککەوتنە سیاسییەکان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت پرسی مووچە و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە.

Bafel Jalal Talabani 💚

01 Nov, 20:48


"جەنابی پارێزگار چۆنی"
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک: ساڵی 2021 کاک بافڵ پێی گوتم دەبیت بە پارێزگاری کەرکوک

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Oct, 21:02


ئەمە جەو دروستکردنە بۆ یەکگرتنەوەی هێز؟

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Oct, 20:06


بەڕێزان لە بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە عەلی کۆخی

کۆچی دوایی خاتوو (مسريخان سلێمان کۆخی) خوشکی شەهیدی فەرماندە عەلی کۆخی لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەوەی خەبات و قوربانیدانن لە سنوری دەڤەری بادینان .

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Oct, 19:42


سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە مەحمود مەشهەدانی دەکات

دەقی پیرۆزباییەکە:

سيادة الأخ الدكتور محمود المشهداني المحترم

نهنئكم باسمي وباسم الاتحاد الوطني الكردستاني على نيلكم ثقة مجلس النواب العراقي.
نحن على ثقة بأنكم ستقودون المجلس على أكمل وجه لأننا على يقين بأن وجودكم سيفعّل دور المجلس النيابي المهم لاستكمال الاستحقاقات التي تآلفنا عليها في ائتلاف إدارة الدولة حين شكّلنا هذه الحكومة.
لكم منا كل الدعم والإسناد للقيام بدوركم المهم،
تقبلوا تحياتنا وتمنياتنا لكم بالتوفيق والسداد.

بافل جلال طالباني
رئيس الاتحاد الوطني الكردستاني

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Oct, 17:52


بۆ کۆچی دوایی مامۆستا شوان ئەحمەد حەمەدەمین ئاغا دزەیی، کەسایەتیی دیاری هەولێر
‎ پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
 
‎بنەماڵەی مام ئەحمەد حەمەدەمین ئاغا دزەیی دۆستی نزیکی سەرۆک مام جەلال بوون و لە رووداوە سیاسییەکانی  
باشووری کوردستاندا رۆڵێكی گرنگییان گێڕاوە و مایەی پێزانینە.
 
‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
 
‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Oct, 16:58


"خۆشبەختانە كۆتاییمان بە تاكڕەوی هێنا"
ڤیدیۆی پێشوازی و کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Oct, 16:21


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازییی لە ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Oct, 15:04


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

Bafel Jalal Talabani 💚

31 Oct, 15:04


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازیکرد لە ئەلیسیا ڕیکۆ پێرێز دێل پولگار، باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عیراق.

Bafel Jalal Talabani 💚

30 Oct, 16:08


ئەمرۆ سەرۆک لە دیداری مێری💚

Bafel Jalal Talabani 💚

30 Oct, 10:00


سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامادەین بۆ دانوستان لەگەڵ هەموو لایـەنەکان

Bafel Jalal Talabani 💚

25 Oct, 16:52


سەرۆک💚

Bafel Jalal Talabani 💚

24 Oct, 17:56


یادگارییە شیرینەکانی مام.



📸 Azhe Omar

Bafel Jalal Talabani 💚

24 Oct, 16:36


ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

Bafel Jalal Talabani 💚

24 Oct, 16:24


ئەمڕۆ ٢٤ی ١٠ی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی سازکرا، بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و تەرخانکرا بۆ هەڵسەنگاندنی ئاکامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی یەکێتی لەدووقاتکردنی دەنگەکانی و گەشانەوەی گیانی سەوزکردنی سیاسەت و دیموکراتی لە کوردستاندا.

Bafel Jalal Talabani 💚

24 Oct, 10:13


ئێستا
بەبڕیاری سەرۆک بافل ئۆفیسەکانی هەژماری من لە سلێمانی داخران

Bafel Jalal Talabani 💚

24 Oct, 08:35


بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی لە كۆبونەوەدایە

Bafel Jalal Talabani 💚

24 Oct, 07:40


بڕیارە ئەمڕۆ 24-10-2024، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆببێتەوە.

Bafel Jalal Talabani 💚

23 Oct, 14:56


بڕیارە سبەینێ 24-10-2024، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆببێتەوە.

Bafel Jalal Talabani 💚

23 Oct, 08:41


کەی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت؟
👆

Bafel Jalal Talabani 💚

23 Oct, 08:41


لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 20ی ئەم مانگەدا، پرسیاری زۆر لەبارەی دەستپێكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان دەستیانپێكردووە.

بەپێی ماددەی سێ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پەرلەمان یەكەم دانیشتنی خۆی لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی هەرێم ئەنجامدەدات، لە ماوەی 10 رۆژدا لە رێككەوتی پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن كۆدەبێتەوە، ئەگەر بانگهێشتنامەی ئاڕاستەنەكرا، پەرلەمان بەشێوەیەكی ئاسایی لە سەعات 12ی نیوەڕۆی رۆژی دوای ماوەی
ئاماژەپێدراو كۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ وەك ئەوەی لە ماددەی 11 دا هاتووە، بەتەمەنترین كاندیدی دەرچووی ئامادەبوو، لەلایەن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بانگهێشت دەكرێت و، دەبێتە سەرۆكی یەكەم دانیشتن و ئەركی بریتی دەبێت لە بەڕێوەبردنی یەكەم دانیشتن و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی.

Bafel Jalal Talabani 💚

22 Oct, 18:04


کۆبونەوەی ئەمرۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بافل جەلال تالەبانی

Bafel Jalal Talabani 💚

22 Oct, 18:04


کۆبونەوەی ئەمرۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بافل جەلال تالەبانی

Bafel Jalal Talabani 💚

22 Oct, 17:47


💚

Bafel Jalal Talabani 💚

22 Oct, 17:43


بەوێنە؛ یەکەمین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پاش ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

Bafel Jalal Talabani 💚

22 Oct, 17:04


راگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بافڵ جەلال ‏تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە ئەمرۆ (2024-10-22) لە بارەگای نوێی مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی بەرێوەچوو، تاوتوێی دەرەنجامەکانی دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد کە ‏رۆژی(20/10/2024) لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو..

مەکتەبی سیاسی وێڕای پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی ‏پرۆسەی هەڵبژاردن و بە پیرەوەچوونی بەرچاویان لە پرۆسەی دەنگدان، ‏پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە هەڤاڵانی یەکێتی و کاندیدە تێکۆشەرەکان و جەماوەری وەفاداری حزبی ‏شەهیدان کرد کە سەروەری گەورەیان لە دوو هێندەکردنی دەنگەکانی یەکێتی تۆمار کرد و ‏بە کەمپینی پڕ جۆش و خرۆشیان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ سەرۆک بافڵ توانییان پەیامی ‏راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و دروستکردنی هاوسەنگی هێز بەرجەستە بکەن و ‏راستگۆیی گوتاری ڕاست و رەوای یەکێتییەکەیان دووپات بکەنەوە کە هەر ئەم پەیامەش ‏نەخشەڕێی سیاسەتی داهاتووی یەکێتیی دەبێت لە نوێکردنەوەی دیموکراتییانە و دادپەروەرانەی ‏پرۆسەی سیاسی و سیستمی حکومڕانی لە سەرجەم بوارەکان کە هەمووشیان لە خزمەتی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکەکەمان دەبێت.

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی دوای هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی پرۆسەی هەڵبژاردن و بڕیاردان لە دەستپێشخەری و سیاسەتی ژیرانە بۆ ئامانجەکان، لەهەمان کاتدا هەڤاڵان و دامەزراوەکانی یەکێتی راسپارد بە هەمان گیانی بەرزی یەکێتییانەوە، ‏لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق بکرێت و سەرکەوتنەکانی حزبەکەیان لە پرۆسەکانی دیموکراتی لە کەرکوک و لە هەرێمی کوردستان، بە ‏سەرکەوتنی گەورەتر لە عیراق پتەو و تۆکمە بکەن.

Bafel Jalal Talabani 💚

22 Oct, 16:34


💚

Bafel Jalal Talabani 💚

22 Oct, 08:41


لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا تاوتوێی پرسی هەڵبژاردن و قۆناغی داهاتووی پرۆسەی سیاسی دەکرێت.

Bafel Jalal Talabani 💚

22 Oct, 07:23


ئەمڕۆ سێشەممە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان کۆدەبێتەوە

Bafel Jalal Talabani 💚

21 Oct, 18:36


دەڤەری راپەڕین..
ئێوە بەوەفا و راستگۆ بوون لەگەڵمان..
ئێمەش بەوەفا و راستگۆ ئەبین لەگەڵتان

Bafel Jalal Talabani 💚

21 Oct, 15:49


شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە بازنەی هەولێر بە 24,417 دەنگ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە

Bafel Jalal Talabani 💚

21 Oct, 15:40


یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بافڵ و بە دەنگ و مستی بەرزڕاگیراوی ئێوە، کۆتایی بەو ڕۆژگارە، هێنا کە تێیدا لایەنێک تاکڕەوانە و بە زەبری نیوە زیاتر، حکومەت پێکبهێنێت.