أحدث المنشورات من بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) على Telegram

منشورات بۆهاوسەرانBoHawsaran على Telegram

بۆهاوسەرانBoHawsaran
19,662 مشترك
756 صورة
1,385 فيديو
آخر تحديث 10.03.2025 15:54

قنوات مشابهة

cinema_arts
181,925 مشترك
CHICHI CINEMA
73,676 مشترك
NRT SPORT
12,468 مشترك

أحدث المحتوى الذي تم مشاركته بواسطة بۆهاوسەرانBoHawsaran على Telegram

بۆهاوسەرانBoHawsaran

16 Feb, 10:16

916

ئەگەر پیاو توڕەو عەسەبی بوو ژن چیبکات.

حاجی كاروان
بۆهاوسەرانBoHawsaran

16 Feb, 08:46

1,073

قوتابخانەکان داخراون و تیکتۆکەکان کراوەن، مامۆستاکان لەماڵی خۆیانن و تیکتۆکچییە جنێوفرۆشەکانیش لە هەمووماڵێک، ئەبێ دۆخی پەروەردە بەرەو کوێ بڕوات؟!!!
بۆهاوسەرانBoHawsaran

15 Feb, 19:08

1,221

13 ڕۆژی ماوە بۆ گەشتن بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
پەروەردگارا، بە ڕەحمەتەکەت بمانخە بەر لێخۆشبوونی ئەم مانگە.
(اللهم اجعل هذا الشهر شهرًا طاهرًا مليئًا بالمغفرة.)
بۆهاوسەرانBoHawsaran

15 Feb, 05:52

1,434

خاتوون بە نەک ژنۆکە و کچۆکە 🤍

- خاتوونەکان هەرگیز تاقیبی خەڵک و ماڵی دراوسێ ناکەن وەک کامێرەی چاودێری

- خاتوونەکان کەمتر قسە دەکەن ئەو کاتەی قسەش دەکەن کەسی بەرامبەر بە ئافرەتێکی ژیر و ئاقڵ ناوی دەبات

- خاتوونەکان ڕێزی پیاوەکانیان دەگرن و وەک شاژنێک مامەڵە دەکەن

- خاتوونەکان لەکاتی ڕۆیشتن شێوازێکی جوان و تایبەتیان هەیە زۆر سەیری دەوروبەر ناکەن و سەیری بەردەم خۆیان دەکەن

- خاتوونەکان هەمیشە خەمخۆر و دڵسۆزن بۆ کەسە نزیکەکانیان و هەمیشە وەک گەورەیەک دەردەکەون و دڵنەوای خەڵک دەکەن

- خاتوونەکان تانە و تەشەنە ( تەعلیق ) لە کەسی بەرامبەر نادەن بەڵکو بەبێ دەنگی بزەیەک دەکات و بێ دەنگ دەبێت وەک کەسێکی سەرکەوتوو دەردەکەوێت

- خاتوونەکان لە هەموو کاتێک بە ئارامی دەمێننەوە تەنانەت لەو کاتەش کە هەوڵی تووڕە کردنیان دەکرێت

- خاتوونەکان کەسایەتی خۆیان دەپارێزن لە هەموو شوێنێک

- خاتوونەکان بە دەنگی بەرز پێناکەنن و بە دەنگی بەرز قسە ناکەن

- خاتوونەکان هەمیشە ئامۆژگاری جوان دەبەخشن و سوود دەگەیەنن بە کەسانی بێ هیوا و ڕەشبین.

#بۆهاوسەرانBoHawsaran
بۆهاوسەرانBoHawsaran

14 Feb, 17:56

1,329

چیرۆكێكی ناخ هەژێن دەربارەی نەمانی خۆشەویستی لەژیان!

مامۆستا ڕێبوار حوسێن
بۆهاوسەرانBoHawsaran

14 Feb, 16:08

1,430

كێمان خۆش بوێت؟
..
ـ ئێمه‌ چۆن له‌خۆشه‌ویستى تێگه‌شتووین؟ كێ ئه‌م وشه‌یه‌ى شێواندو به‌جۆرێك لێ دزین كه‌ ناتوانین ئازادانه‌ به‌كارى بهێنین..!
ـ ئایا ئه‌زانى ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستى راستى بێت، هێزو ئیراده‌و توانا ده‌به‌خشـێته‌ ده‌روون، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى توشى ماڵوێرانى ده‌كات؟

ـ خۆشه‌ویستنى مرۆڤه‌كان بۆ یه‌كدى له‌ كه‌لتورو ئه‌ده‌بى كوردی ئێمه‌دا حه‌رام و یاساغ نه‌بووه‌ و بگره‌ گه‌وره‌ترین په‌یامى ئه‌خلاقیشى له‌پشت بووه‌، به‌ڵام چۆن چۆنى؟

ـ نالى و مه‌وله‌وى و مه‌حوى و چه‌ندان شاعرو عارفى دیكه‌ى كورد كه‌ پیاوى نێو حوجره‌و مزگه‌وت و زانای ئاینى بوون، له‌ پشت شیعره‌كانیانه‌وه‌ جوانترین ئه‌ده‌ب و ئیستاتیكایان ده‌ربڕیوه‌.

ـ ئه‌ى ئه‌وه‌ نییه‌ مه‌حوى ده‌فه‌رمووێت:
ئه‌وا له‌یلا بۆ رۆژى حه‌شر ئه‌دا واده‌ى لیقا مه‌حوى
هه‌تا قامى قیامه‌ت ئاهو واوه‌یلا نه‌كه‌م چى بكه‌م..؟

ـ ئایا به‌جدى عه‌شق و خۆشه‌ویستى ئه‌مرۆ كه‌ ته‌نها رۆژێكى بۆ ته‌رخان كراوه‌، ناونراوه‌ "ڤالانتاین" بریتییه‌ له‌و عه‌شق و خۆشه‌ویست و رێزو ئه‌وینه‌ى كه‌وا له‌ كه‌لتورى كوردی و شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا باس كراوه‌؟

ـ كه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ به‌داخه‌وه‌ وێران.... وێران بووه‌ و ئه‌وه‌ى دیكه‌ش، سه‌راپا ئیستاتیكاو مه‌حه‌به‌ت و ژیان دۆستییه‌ و دووره‌ له‌ شه‌هوه‌ت و تۆمه‌ت و تاوان..!

ـ خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا باسى خۆشه‌ویستى و مه‌حبه‌ت ده‌كات له‌نێوان ژن و پیاودا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شمان به‌ ئاشكراو له‌ناو پیاواندا شانازى به‌خۆش ویستنى هاوسه‌ره‌كانییه‌وه‌ ده‌كات، ده‌فه‌رموێت: من خێزانه‌كانمم خۆش ئه‌وێت ئێوه‌ش خۆشتان بوێن.

ـ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ ده‌گوزه‌رێت به‌ناوى خۆشه‌ویستییه‌وه‌ كورت ده‌كرێته‌وه‌ له‌رۆژێك و ته‌نها له‌نێوان كورو كچدایه‌ و له‌وه‌ش ترسناكتر كورتتر ده‌كرێته‌وه‌ له‌چه‌ند به‌ریه‌ك كه‌وتن و تاوانێكى تاریكدا.

ـ ئه‌و كه‌سه‌ت خۆش بوێت، كه‌ هه‌رچى بوون و جوانى و به‌هره‌یه‌ پێى به‌خشیوت، كه‌چى نافه‌رمانیشى بكه‌یت ئه‌و هه‌ر به‌ره‌حمه‌‌ و خۆشى ئه‌وێیت، گوناهیش ده‌كه‌یت سه‌تاره‌ بۆت، ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ش‌ ده‌كه‌یت ده‌رگاكه‌ى له‌سه‌ر پشته‌و ماڵى كراوه‌یه‌‌و هه‌نگاوێكیش به‌ره‌و رووى ده‌رۆیت ئه‌و سه‌د هه‌نگاو به‌ره‌و رووت دێت.له‌ته‌نگانه‌و خۆشى و ناخۆشیشدا به‌هاناته‌وه‌ دێت.
...
#تریفە_جلال
#خۆشەویستی
بۆهاوسەرانBoHawsaran

13 Feb, 17:08

1,485

ئەمشەو شەوی بەراتە 🥰
شەوی نوقڵ و نەباتە🍬🍭
بۆهاوسەرانBoHawsaran

13 Feb, 16:47

1,418

ئێستا لەو شەوەدایت
کە خودا لە تاوانی بەندەکانی خۆشدەبێت،
ئەمشەو زۆر داوای لێخۆشبوون لەخودا بکە و
زۆر ئەم زیکرە بڵێرەوە: (أسْتَغْفِرُاللَّه)

و: ئەیاد فەهمی
بۆهاوسەرانBoHawsaran

13 Feb, 16:33

2,356

یەکێک لەو کەسانەی لە شەوی پانزەی شەعباندا،
لێخۆشبوونی خودا نایگرێتەوە،
کەسێکی ڕقاوییە یان دەنگی لە موسڵمانێک دابڕیووە..

- خودایە ئەوا منیش لەهەموو کەسێک خۆشبووم،
غەیبەتی کردوم یان ئازاری داوم یان فێڵی لێ کردوم،
یان قسەیەکی لەسەر کردوم، ستەمی لێ کردوم،
یان درۆیەکی بە دەممەوە کردووە،
یان گومانی خراپی پێ بردوم لەسەر کارەکانم،
خودایە من لێیان خۆشبووم،
تۆیش لەمن خۆشبـە و لەهەڵەکانم ببوورە...🤲😥

- ئەیاد فەهمی
بۆهاوسەرانBoHawsaran

13 Feb, 07:11

1,619

#ژنی_عاقڵ شەکر دەخاتە ناو هەموو شتێکەوە کە بە هاوسەرەکەی دەڵێت، خوێ لە هەموو شتێک دەردەهێنێت کە هاوسەرەکەی پێی دەڵێت .

#بۆ_هاوسەران