Dernières publications de AVA TODAY (@avatodaykurdi) sur Telegram

Publications du canal AVA TODAY

AVA TODAY
Dear @durov

This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.


بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:

@avakurdiadmin
9,797 abonnés
71,199 photos
51,848 vidéos
Dernière mise à jour 06.03.2025 09:13

Canaux similaires

اخبار فوری
17,693 abonnés
آبان خونین
1,242 abonnés

Le dernier contenu partagé par AVA TODAY sur Telegram

AVA TODAY

05 Mar, 13:15

1,411

💥ناتانیاهۆ لە مەراسیمی ناساندنی فەرماندەی نوێی ئەرتەشدا: "ئیسرائیل بۆ سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە بەسەر ئێران و گەیشتن بە ئامانجە جەنگییەکانی سوورە".

لە میانەی ڕێوڕەسمی ناساندنی فەرماندەی نوێی ئەرکانی گشتیی سوپای ئەو وڵاتە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لە سەر پێویستیی گەیشتن بە تەواوی ئەو ئامانجانە کردەوە کە لە شەڕەکەدا دانراون.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئیرادەی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی و گرووپە بە وەکالەتەكانی، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە هەموو توانایەكەوە بۆ بڕیاردان و بەدیهێنانی سەرکەوتن لەم ڕێبازەدا کەڵک وەردەگرێت.

ناتانیاهۆ لە وتارەکەیدا ڕۆحی شەڕانگێزی، هێزی یەکلاکەرەوە، کۆڵنەدان، متمانە بەخۆبوون و هەستکردن بە ڕاستودروستی وەک هۆکاری سەرەکی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل هێنایەوە.

هەروەها ئاماژەی بە پاڵپشتیی ئەمریکا بە تایبەت لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پاڵپشتییە دابینکردنی چەکی گرینگ بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی ئیسرائیل لەخۆ دەگرێت.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

05 Mar, 13:06

1,461

💥كۆمەڵێك لە خەڵكی ئاواییی سیاگل، سەر بە شاری ئێوان لە بەر دەرگای بینای پارێزگای ئیلام بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی خێوەتیان هەڵداوە.

ناڕەزایەتیی ئەوان بە هەڵكەندنی كانێك لە گوندەكەیان دایە و دەڵێن: بە پێچەوانەی ڕێوشوێنە ژینگەییەكان كانەكە كاری تێدا دەكرێت و شوێنی ژیانی ئەوانی تێكداوە.

كانەكە كانگای ماددەی بیتومینە. بیتومین ماددەیەكی ڕەشی شلە و بۆ زۆر بوار بەكار دێت، لەوانە; بۆ قیر و ئایەق.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

05 Mar, 09:11

1,546

💥ئەمڕۆ ٣٤ ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی گەلی باشووری كوردستاندا تێدەپەڕێ


٣٤ ساڵ بەر لەئێستا گەلی باشووری کوردستان دژی ڕێژیمی فاشیستی بەعس ڕاپەڕین و دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانیان لەنێو برد.

ڕۆژی ٥ _٣_١٩٩١ خەڵکی شاری ڕانیە (دەروازەی ڕاپەڕین)شارەکەیان ئازاد کرد و دواتر ڕاپەڕینەکە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی دیكەشی گرتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

05 Mar, 09:04

1,469

💥 باڵیۆزخانەی چین لە ئەمریکا: ئامادەی بەربەرەكانی تەواو لەگەڵ ئەمریکاداین

باڵیۆزخانەی چین لە ئەمریکا بە بڵاوكردنەوەی بابەتێك لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، هەڵوێستی ئەو وڵاتەی لە بەرابەر سیاسەتە ئەگەرییەكانی ئەمریكا ڕاگەیاند و نووسی: "ئەگەر ئەمریکا بەدوای ڕووبەڕووبوونەوەدا بگەڕێت، جا چ لە شێوەی شەڕی گومرگی، شەڕی بازرگانی، یان هەر جۆرە ململانێیەکی دیکە، چین بە هەموو توانایەكییەوە ئامادەیە تا لەو ململانێیە تا كۆتایی بەردەوام بێت".

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا جارێکی دیکە گرژییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵات توندتر بووەتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

05 Mar, 08:22

1,425

💥دەستبەسەركرانی مامۆستایەكی سەردەشتی لەلایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە

ئارەزوو جەلیلزادە، مامۆستای خەڵکی شاری سەردەشت، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنیەتی لە ورمێ ڕاگوێزرا.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، دەستبەسەرکردنی ناوبراو بەبێ فەرمانی قەزایی بووە و لە كاتی گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار لە ورمێ هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخی لەبەردەستدا نییە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەركردن و تۆمەتەکانی ئەم مامۆستایە لەبەردەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

05 Mar, 07:35

1,471

💥 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرێسی وڵاتەکەیەوە لەبارەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرایناوە باسی لەوە کرد، نامەیەکی لە ڤلادیمیر زیلینسکی پێگەیشتووە و تێیدا ئامادەیی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دەربڕیوە. دوای ئەوەی هەینی رابردوو، لە کۆشکی سپی گرژی لەنێوان دوو سەرۆکەکە دروستبوو.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

05 Mar, 06:56

1,480

💥ژیان بە كوردی خۆشە


▪️چالاكیی ئەندامانی نۆژین لە شاری سنە بۆ پاراستنی زمانی دایكی





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

05 Mar, 06:26

1,491

💥شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردار عومەرزادە، هاووڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی «دەڵەزێ» سەربە ناوچەی شەپیرانی شاری سەڵماس و دانیشتووی گوندی «پۆشاوا» سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

05 Mar, 06:02

1,454

💥دەسبەسەرکرانی لانیکەم ١٢٥ کەس لە مانگی ڕابردووی زایینیدا لە ئێران

بەپێی ئاماری بڵاوکراو لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ١٢٥ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون یان ڕفێندراون.

لە ڕاپۆرتەکەی هەنگاودا هاتووە کە ئەم ئامارە بەنیسبەت مانگی فێورییەی ساڵی ڕابردووی زایینی ١٢.٥٪ زیادی کردووە.

ئامارەکە ڕوونی دەکاتەوە کە لەم مانگەدا لانیکەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد، ١٠ چالاکی ژن، ٤ منداڵ و ٢٧ هاووڵاتیی بەلووچ، دەسبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە پارێزگای بەلووچستان بە ٢٦ کەس و پاشان پارێزگاکانی ورمێ و سنە هەر یەک بە ٢٣ و ١٩ کەس، زیاترین دەسبەسەرکراوانی مانگی ڕابردووی زایینیان هەبووە.

هەنگاو زیادی کردووە کە گوشارەکان بۆ سەر کەمینە ئایینییەکان هەر وەک ڕابردوو لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوام بووە و لە فێورییەشدا ٤ چالاکی بەهایی، ٣ چالاکی مەسیحی و ٢ چالاکی سوننە مەزهەب، دەسبەسەر کراون.




🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

01 Mar, 16:50

286

💥شکۆی گەل لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی ٦ شاخەوانەکەی هەرەسی کەڵەکەجاڕی بانە كە لە گۆڕستانی سڵێمان بەگی بانە بەخاك سپێردران

ڕۆژی هەینی لە چالاكییەكی شاخەوانیی شاخەوانانی پاژینی بانە و ماڵی شاخەوانانی بۆکان لە چیای کەڵەکەجار سەر بە بانە، ژمارەیەك شاخەوان كەوتنە ژێر ڕنووی بەفر و شەش لەوان گیانیان لەدەست دا.

▪️عومەر عەبدووڵڵاهی
▪️ڕووناک دانشمەند
▪️کاروان ئەحمەدپوور
▪️خالق موحەممەد نژاد
▪️شەهلا ڕەحمانی
▪️یاسا سادقی





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi