توێشوو💜 @tueshw Channel on Telegram

توێشوو💜

@tueshw


وە ئەم جیهانە خەونێڪی ڪورت و ئاڵۆزە‌ و مردنیش بێداری ڕاستەقینەیە💜

₂₅ 𝓶𝓪𝔂 ₂₀₂₄

توێشوو💜 (Kurdish)

توێشوو💜 چییە؟ توێشوو💜 یەکێکە لەناوی کەناڵەکانی Telegram ٥ خەونێڪی ڪورت و ئاڵۆزە‌ و مردنیش بێداری ڕاستەقینەیە. ئەم کەناڵە بۆ ئەوانەی کە دەتوانن بەرز بدەن بۆ خۆشبونەکانی خەوندنەوە و زانستاندنی نوێ بە شێوازێكی دڵنیا. لەم کەناڵەدا هەفتانە بەروارێك دەستپێدانی خەونەکان لە سەر مرۆڤی خوێندن و زانیاریەکانی نوێ، بەشدارییەکانی ڕووناکییەکان و زانیاریە نوێیەکان بەردەست دەكرێت. به‌خێرییەكی نوێ ڕاستبەرز دەكات بۆ وەرگرتنی ڕۆژنامەی نوێ و هەواڵەكانی گیانی و ڕاستبینییەكان. توێشوو💜 هەروەها بۆ ئەوانەی خوێندنەوەی خوۆبوونەوەی و سروشتنی خۆشبونە. بیکرێنەوە و بەردەوام بە پلەیی خەوندنی خۆشبوونەوە. بەرزی ٢٥٠۰ ئەزموونی ٢٠٢٤ ڕاستبینێت بکە بە توێشوو💜.

توێشوو💜

21 Nov, 09:57



اللهم إِنَكَ عفواً تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّا . .🌙

توێشوو💜

21 Nov, 09:09


چەناڵێ تازەیە جۆین بن وەک هاوکاریێ بۆ بەردەوام بوونیان

https://t.me/rebwarenamo

توێشوو💜

20 Nov, 19:01


رەمەزان دەوەرە چون دڵەڪان نەخۆشن.
وە ڕووناڪیش لەگردووندا ڪــز بوە ..


#100ڕۆژ_لە_پێشوازی_ڕەمەزاندا


توێشوو💜

20 Nov, 16:10



❖ 100ڕۆژ لە پێشوازی ڕەمەزاندا..

سڵاوو ڕەحمەتی خوا بڕژێ بەسەر هەموولایەڪدا ، هەروەک ئاگادارن تەنها سەد دانە ڕۆژی مایە لۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، دەی پێویستە بەجوانترین شێوە پێشوازی لێبڪرێت و لە خزمەتی دابین وە بەجوانترین شێوە خۆی لۆ ئامادە بڪەین ... پشتیوان بەخوای گەورە لەو ماوەیەدا لەگەرتان دەبین بە پێشڪەشڪردنی چەندین بڕگەو بابەتی بەسوود تایبەت بە پێشوازی ئەو مانگەپیرۆزە .. بینەربن و سوود لە بابەتەڪان ببین .
بەهیوای جوانترین پێشوازی ..💜

توێشوو💜

20 Nov, 14:53



۱۰۰ یومـ رمضـان🌙

إقتربت أجمل أیامـ الدنیا

اللهمـ بلغنــا رمضــان
. .💜

توێشوو💜

20 Nov, 11:24



بِسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ، فِي الْأَرْضِ، وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ💜.!

توێشوو💜

20 Nov, 05:00


ڪاتێڪ دەست بە ڕۆژێڪی نوێ ئەڪەی،
داوای عاقیبەت خێری ئەوڕۆژە بڪە..

بڵێ خوایە داوای ڕەحمەت و بەرەڪەتی ئەم ڕۆژەت لێ ئەڪەین و دوورمان بگرە لە شەڕ و ڪێشەکانی زەوی و ئاسمان .

وامان لێڪە وزەڪانمان و تواناڪانمان ڪاتەڪانمان لە هەنگاوێڪدا بەڪاربهێنین
سودی هەبێ بۆ هەردوو دونیامان و مایەی ڕەزامەندی خۆت بێ و هۆڪاری سود گەیاندن بێ بە خۆمان وبە خەڵڪی 💜.!

توێشوو💜

19 Nov, 18:01


❖‌ گاڵتەکردنت بە خەڵڪی لاوازیـە لـــە ئیمانەڪـەتدا . .

﴿ يا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنوا لا يَسخَر قَومٌ مِن قَوم ﴾الحجرات(١١) واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە با هیچ گەلێکتان گاڵتە بە گەلێکی تر نەکات.

گاڵتەجاڕی بەکۆمەڵی قەدەغە کردووە! چونکە هەندێ لە خەڵکی وا خەیاڵ دەکەن کەگاڵتەکردن تەنها بە تاک دەکرێت بەڵام بە کۆمەڵ و بە گەلیشەوە قەدەغەیە.

بزانن تەنها زەردەخەنە و خۆشحاڵیت بە کلیپێک کە گاڵتە بە کەسێک دەکات بەڵگەیە لەسەر لاوازی لە ئیمانەکەتدا.. وە بزانن کە ئەوە گاڵتەکردنە بە بەخشەر وبەدیهێنەرەکەی! شکۆمەندی بۆ پەروەردگار..

توێشوو💜

19 Nov, 14:01



(ربِّ اغفرلي وتُبْ عليَّ إنك أنتَ التوابُ الغفورُ)

پەروەردگارمـ لێم خۆشبە و تەوبەم قبوڵ بڪە بەڕاستی تۆ قبوڵڪەر و لێبوردەیت💜.!

توێشوو💜

19 Nov, 05:00


❖‌ ئـــەو ڪــەسـەی گـرنگــی
بە زیڪری بەیانیان و ئێواران نادات
.

وەڪ ئەو ڪەسە وایە بچێتە دارستانێڪەوە و پڕ بێت لە ئاژەڵی مەترسیدار و لەناوبەر، ئەمیش هیچ چەڪێڪی پێ نەبێت بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆی بڪات...

خەڵڪیش وایە، هەیە ڕقی لێتە، ئیرەییت پێ دەبات، حەزەڪات زیانت لێ بدات و بەسەلامەتی نەژیت، ئەگەر بەو زیڪرە قەڵایەڪی پتەو بۆ خۆت بونیاد نەنێی،ئەوا دڵنیابە لە زیانی ئەوان سەلامەت نابیـت💜.!
.

توێشوو💜

18 Nov, 18:02


❖‌ هیچ خێرێك و ڕزقێکی باشتر
لە عەقڵێکی تەندروست بوونی نییە

﴿ يُؤْتِي الْحِكْمَةَ مَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُؤْتَ
الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرًا كَثِيرًا ﴾ البقرة(٢٩٦)
واتە: حیکمەت و دانایی دەبەخشێت بەهەر کەسێک کە ویستی لەسەربێت، هەرکەسێک حیکمەت و دانایی پێ ببەخشرێت بەڕاستی چاکەیەکی زۆری پێبەخشراوە.


لە جیهانێکدا کە گەمژە و نەفامەکان باڵادەستن ... لە جیهانێکدا کە عەقڵ و حیکمەت و لۆژیک غیابن... لە جیهانێکدا
کە پێوەرەکانی پیاوەتی و شەرەف گۆڕاوە...
هیچ خێرێك و ڕزقێکی باشتر لە عەقڵێکی تەندروست بوونی نییە…

توێشوو💜

18 Nov, 10:23



الفضيل بن عياض دەفەرمووێت:
پێم گەیشتوە کە زانایان لە پێشودا کاتێک فێر ببونایە کردەوەیان پێ دەکرد، وە کاتێک کردەوەیان پێ بکردایە ئەوا سەرقاڵ دەبوون وە کاتێک سەرقاڵ ببونایە ئەوا یاد ئەکران، وە کاتێک یاد بکرایەن داوا دەکران وە کاتێک داوا کرابان ئەوا هەڵدەهاتن.

( سیر اعلام النبلاء )

توێشوو💜

18 Nov, 07:33


❖‌ نوێژی چێشتەنگاو
بەنوێژی (الٲوابین ) ناسراوە.
خێری هەر 360 جومگەی لاشەیە
کاتەکەی پاش هەڵهاتنی خۆر تا پێش بانگی نیوەڕۆیە، کەمترینی دوڕکاتە..

الٲوابین: ئەوکەسانەن کە هەرکات گوناهێکیان ئـەنجامدا، یەکسەر تەوبە دەکەن و پەشیمان دەبنەوەو دەگەڕێنەوە لای خودا 💜.!

توێشوو💜

17 Nov, 17:00


ابن القیم رحمە الله دەڵێت ؛
خوای گەورە خەم و بێتاقەتی، زاڵ
دەڪات بەسەر ئەو دڵانەدا ڪە خاڵین
لە خۆشویستن و ترس و ئومێد بەخوای
گــەورە . . 💜

توێشوو💜

17 Nov, 10:01



(يَا عِبَادِ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ)

ئەی بەندەکەم! ئەمڕۆ خەم و خەفەت و دڵتەنگی کۆتایی هات، ئیتر شتێک نیە بەناوی دڵ تەنگی و ناڕەحەتی، ئیتر شتێک نیە بەناوی خەم و ئازارو ناخۆشی.
دونیا جێی تاقیکردنەوەیە، بێگومان دەبێ بەجۆرێک لە جۆرەکان تووشی خەم و خەفەت ببیت، بەڵام ئەوەی گرنگە و لە دەستی خۆمانە، دەتوانین ژیانێک بژین بەشێوازێک لە قیامەت تووشی خەفەت نەبین و شایستەی ئەو بانگهێشتە ئیلاهییە بین.
دەسا خوایە لەوانەمان بگێڕە 💜.!

توێشوو💜

17 Nov, 06:02


اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا,
وَرِزْقًا طَيِّبًا, وَعَمَلاً مُتَقَبَّلاً.

پەروەردگـــارا مــن داوای زانستی
به‌سوود و ڕزق و ڕۆزی پاڪ و حه‌ڵاڵ و
ڪــرده‌وه‌ی وه‌رگیــراوت لێده‌ڪـــه‌م . . 💜

توێشوو💜

16 Nov, 20:00



شەوانە لەگەڵ ناڕەحەتیەڪانت بە تەنها
دەمێنیتەوە ، تــەنانەت ئەگەر هــەمووان
لەبیرت بڪەن ، خوای گـەورە لەبیرت
ناڪات ، تۆش ئەو لەبیر مەڪە . .💜

توێشوو💜

16 Nov, 15:40


❖‌ ئیمامی وەهیبی کوڕی الورد دەیفەرموو :

"پەنجا ساڵە لەم دونیایە دەژیم و تاقیم کردەوە ،
نەمبینی کەسێک لەتاوانێکم خۆشبێت کە لەنێوان من و ئەوبێت ، کەسێکم نەبینی عەیبەکانم دا بپۆشێت ، کەسێکم نەبینی من پەیوەندیم لەگەڵ پچڕاندبێت ئەو دەستپێشخەری بکات لە ئاشت بوونەوە ، وە لە هیچ کەس ئەمین نەبووم ئەگەر توڕەم کردبێت .
بۆیە بەڕاستی خۆ خەریک کردن بەم کەسانەوە بێعەقڵیەکی گەورەیە ،
بڕۆ ڕوو بکە ئەو زاتەی لێت خۆش دەبێت ، لەوکارانەی بە نهێنی و ئاشکرا کردوتە و نهێنیەکانت دەپارێزێت ، عەیبەکانت دادەپۆشێت و سەرزەنشتت ناکات لەسەری"

توێشوو💜

12 Nov, 22:30


ئارامیەک بۆ دڵت

"وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمْ"
خودا ئاگادارە بەوەی لە دڵتدا چی دەگوزەرێت ..💜

توێشوو💜

12 Nov, 21:30



شەونوێژەڪانت بەڪەم مەزانەو
ئەنجامیان بدە ئەگەر چەند شــەو
جارێڪیش بیت، شەونوێژ پیشـەی
پیاوچاڪان و صاڵیحانی پێشو بوەو
هەرماڵێڪ شەونوێژی لێبڪرێ ئەو ماڵە ڕوناڪی لێنــابـــڕێ . .
💜

توێشوو💜

12 Nov, 17:19


❖‌ کە خۆشەویستی خودا بوویت،
لای هەموو درووستکراوەکان
خۆشەویست دەبیت.

﴿ وَأَلقَيتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةً مِّنِّى وَلِتُصنَعَ عَلَىٰ عَيني ﴾ طە (٣٩) واتە : خۆشەویستیم ڕژاند بەسەرتدا، تا لەژێر چاودێری مندا گەورەبیت.

ئەو دەمەی كەسێكت خۆشدەوێت ،
گرنگی پێ دەدەیت
بەڵام كە خودات خۆشویست،
ئەو گرنگیت پێ دەدات و لای هەموو درووستکراوەکانی سەر زەوی و ئاسمان خۆشەویست دەبیت.

ڪە خودا خۆشیویستیت،
هیچ كەس زیاتر لەو خۆشیناوێیت،
گرنگیت پێدەدات و کارەکانت ئاسان دەکات.

توێشوو💜

12 Nov, 05:18


٭ نوێژ ڪردن لە ڪاتی خۆی
٭ خوێندنی زیڪری بەیانی و ئێوارە
٭ خوێندنەوەی قورئان.. ڕۆژانە

سێ ڪردەوەی ڪەم، بەڵام گەر ڕۆژانە
لەسەری بەردەوام بیت ڪاریگـەری زۆر
دەخاتە ژیانت بە تێپەڕبوونی ڪـــات..💜

توێشوو💜

11 Nov, 21:11



(سَيَسْتَجِيبُ ما دُمت تُؤمِن أنه سَيَسْتَجيب)
     پەروەردگارت وەڵامت ئەداتەوە،
مادام گومانت  وایە ڪە وەڵامت ئەداتەوە.

توێشوو💜

11 Nov, 11:47


عطاء الخراسانی دەڵێت :

هیچ بەندەیەڪ نیە سوجدەیەڪ ببــــات
لە شوێنێڪ لــە شوێنەڪانی زەوی ئیــلا
شایەتی بۆ دەدات لە ڕۆژی قیامەت،وە لەو ڕۆژەی ڪە دەمرێت بۆی دەگریێت💜.!

توێشوو💜

11 Nov, 07:56



لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ.

واتە : هیچ پەرستراوێك نییە، ڪە شایستەی پەرستن بیت جگە لە‌ تۆ، پاك و بێگەردی بۆ تۆ خوایە گیان، بێگومان من لە ستەمكارانم💜.!

توێشوو💜

10 Nov, 12:00



هـەرگیـز بێ هیـوا مەبە لەو خودایەی
ڪە لە شادەماری ملت لێت نزیڪتـرە💜.!


توێشوو💜

10 Nov, 05:02


{ فَٱذۡكُرُونِیۤ أَذۡكُرۡكُمۡ }
ئێوە یادی من بڪەن بەوەی تاعەت و
گوێڕایەڵیم بڪەن، منیش یادی ئێــــوە
دەڪەم بەوەی
ڪە پاداشتتان ئەدەمەوە
و لێتان خۆش دەبم.

ئەگەر حەزدەڪەیت هەست بە خۆشەویستی و نیعمەتی خوا بڪەیت، ئەگەر حەزدەڪەیت خودا وەڵامی دوعاڪانت بداتەوە، ئەوا لە هەموو بارودوخێڪدا زیڪــرو
یادی خودا بڪە💜.!

توێشوو💜

09 Nov, 18:00


❖‌ نهێنی پاراستن . .

زۆر کەس حەز بە ئابڕووچوونی ئەوانی دیکە دەکات، زۆربەشیان کاتێک شتێکی وایان بەرگوێ دەکەوێت، شوێن بابەتەکە دەکەون و دەچنه بنجوبناوانی. ئەی برای موسڵمان ،خوشکی موسڵمان لەخودا بترسە و هاریکاری خوشک و برا موسڵمانەکەت بە و بۆی بپۆشە، نەک ئەوەی شوێن هەڵەی ئەوانی تر بکەویت، ئاخر هیچمان بێ هەڵە و گوناح نین، پێغەمبەر  ﷺ  دەفەرمێت « هەر کەس نهێنی موسڵمانێک بپۆشێت، ئەوا خودا لەم دونیا و لەو دونیاشدا نهێنیەکانی بۆ دەپۆشێت»

توێشوو💜

09 Nov, 08:07


اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا,
وَرِزْقًا طَيِّبًا, وَعَمَلاً مُتَقَبَّلاً.

پەروەردگارا من داوای زانستی به‌سوود
و ڕزق و ڕۆزی پــــــاڪـ و حـــه‌ڵاڵ و
ڪرده‌وه‌ی وه‌رگیراوت لێده‌ڪه‌م💜.!

توێشوو💜

07 Nov, 12:00



بە زۆر صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەرﷺ
٭ پێویستیەڪانت جێـبەجێ دەبـێت.
٭ خودا لەتاوانەڪانت خۆشـدەبـێـت.
٭ دەرگا داخراوەکان بەڕووتدا دەڪرێتەوە.
٭ ‏سەختیەڪان ئاسان دەبنو دەگەیت بە ئاواتەڪانت وخەمەڪانت نامێنێت.

بۆیە زۆر صەڵاوات لێبدەن 💜.!

توێشوو💜

07 Nov, 06:03



{ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ}

وە ئاسمانەڪان و زەوی هەمووى موڵڪی خوای گەورەیە وە سەرەنجام و گەڕانەوەش لە رۆژى قیامەت هەر بۆ لای خوای گەورەیە 💜.!


توێشوو💜

06 Nov, 20:59


ئەوەندە بیر لەسەختی و ئاڵۆزیەڪانی
ژیان مەڪەوە ... خودا ڕێڪی دەخات.

خودا لەخۆت باشتر دەزانی چت دەوێت.

تەنها دوعا بڪە و یەقین بــە..!!

چونڪە لەسیفەتی یەقین و دوعا ئەوەیە ئەگەر بەنیازیش نەگەی، بەجۆرێڪ تەوەڪول و ئارامیت پێدەبەخشێت و ڕاهێنانت پێدەڪات وەڪ ئەوەی بەنیاز گەیشتبیت💜.!

توێشوو💜

06 Nov, 18:39


خۆشبەختی بۆ ئەو ڪەسەی ڪـــە لە
هەموو بارودۆخێڪدا بە صبر دەبێ و
شوڪرانەی خوا دەڪـات
💜.!

توێشوو💜

06 Nov, 13:01



خـوای گە‌ورە‌ تە‌نـھا ئە‌و ڪارانە‌ی قبوڵـە‌ ڪە‌ دڵسۆزانە‌ بۆ خۆی ئە‌نـجام دراون و ڕە‌زامە‌ندیی خوایی لە‌سە‌ر ویستراوە‌.

◆حسـن، نسائـی | ٢٥/٦


توێشوو💜

06 Nov, 09:02


بۆ هەموو خوشڪ و برایەڪی موسڵمان،
با هەمیشە لە دڵەوە ئەم ئامۆژگارییەتان
لــە یــــاد بێــــت
💜.!

هەرڪەس له ڕەگەزی بەرانبەردا ڪەوتە گفتوگۆ، ئەوا با ئەم دوو ئایەتەی خودای گەورەتان لە پێش چاو بێت، خودای گەورە دەفەرمێت: [« وَاللَّـهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَا ۚ » بێگومان خودا ئاگاداری گفتوگۆکانتانە.]

توێشوو💜

05 Nov, 18:01


‌‌
خەڵوەتی نوورە ،ترپەی دڵ
بە پەنهانی ڪە زیڪر و یادی خودا بڪات 💜


توێشوو💜

27 Oct, 22:01


صەبری ئینســان،
بە ئەندازەی یەقینیەتی
بۆیە گەر یەقینی لــــەرزی...
صەبریشــی ئــەلــــەرزێــــت . .💜


توێشوو💜

27 Oct, 20:58


بەخێربێن بۆ کەناڵی فەرمی شێخ احمد کاکە محمود لە تلیگرام.
کەناڵێکی رۆشنبیری گشتیی ئیسلامییە.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
https://t.me/ahmadkakmahmood

توێشوو💜

27 Oct, 19:11


چەناڵی جوان و تایبەت جۆین بن💙

https://t.me/jehane_wsha

توێشوو💜

27 Oct, 10:02



أبو داود دەفەرمووێت: چوومە لای
ڪرز بن وبرة الحارثي بینیم دەگری،
ووتم: چی تۆی گریاندووە؟

ووتی: دوێنی بەشە حیزبی خۆم لە
قورئان نەخوێندووە، گومانم بۆ هیچ
ناچێت ئیللا ئەوە نەبێت تاوانێڪمـ ڪردبێت..

[حلية الأولياء]

توێشوو💜

27 Oct, 05:00


سووننەت زیندوو ڪردنەوە
فەرڵ وپاداشتی زۆرە لەدەستی مەدەن

وە بـزانـن... زیڪرەڪانی ڕۆژانە قەڵغانی پاراستنتە لە شتەخراپەڪان . ڕۆژانە نوێژی چێشتەنگاویش بڪەن.. ڪاتێڪی ڪەمی دەوێت و فەزڵێڪی زۆریشی هەیە.

#بیرخستنەوەᰔ

توێشوو💜

26 Oct, 19:01



اللّهُمّ بَلِّغْنَا رَمَضَان ، بَلاغٌ قَبُول وَتَوْفِيق وَنَحْن
وَجَمِيع أَهْلِنَا وأحبتنا فِـي أَحْسَنِ حَال💜.!


توێشوو💜

26 Oct, 12:00


( الحمد لله في كل نعمة )

سوپاس بۆ خودا بۆهەموو نیعمەتەڪانی.💜


توێشوو💜

26 Oct, 05:01


زیکری (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِه)
ئەبو زەڕ (خوا لێی ڕازی بێ) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: هەواڵت پێ بدەم بە خۆشەویستترین وتە لە لای خوا؟ گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا هەواڵم پێ بدە بە خۆشەویستترین وتە لە لای خوا، فەرمووی ﷺ: خۆشەویستترین قسەو وتە لەلای خوا بریتیە لە: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ).
هەروەها پێغەمبەری نازدارمان ﷺ لە بارەیەوە فەرموویەتی: هەر كەسێك بەیانیان و ئێواران سەد جار بڵێ: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ) ئەوە لە ڕۆژی دوایی هیچ كەسێك لەو (بەكردەوەی) چاكتر نایەت، مەگەر كەسێك هێندەی ئەو، یان زیاتر لەوی گوتبێت.

#فەزڵی_زیڪرەڪان

توێشوو💜

25 Oct, 17:02


◈مامەڵەڪردن لەگەڵ خێزاندا
لە سوننەتی رسول الله ﷺ .

(نامیلڪەیەڪ پێویستە هەموو پیاوێڪی ئەهلی سوننە بیخوێنێتەوە و بەپێی توانا ئەوەی لە ناویدایەتی جێبەجێی بڪات لەگەڵ خێیزانەڪەیدا)

توێشوو💜

25 Oct, 12:41


{ فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبْلُغَا أَشُدَّهُمَا }

خودا هەندێڪ ڕووداو لە ژیانت
دوادەخات بۆ ئەوەی باشتر
ئامـادەت بڪــات.

توێشوو💜

25 Oct, 12:35


“لا تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّ”

واتە: بە نهێنێنی پەیمان پێ مەدەن...
باوکەکان شکۆیان هەیە،
ماڵـەکان دەرگایـان هەیە،
پیاوەکانیش بەڵێن و پەیمان . .💜


توێشوو💜

25 Oct, 05:01


زیڪرەڪانی ڕۆژانە...
دەتپارێزیت لە شتەخەرابەڪان و دڵخۆشت دەڪات.

سودەڪانی زیڪری بەیانیان و ئێواران
گوناحت بۆ دەسرێتەوە .
لەشەیطان دەپارێزرێی .
ئەجرت بۆ دەنوسرێ .
پلەت بەرز دەبێتەوە لای خودا .
لەبەڵاو موسیبەت دەپارێزرێی .
لە پارێزگاری خودا دەبیت .
خودای گەورە زۆری خۆش دەوێیت .
لە چاوی پیس و نەفسی پیس دەپارێزرێیت
لە جادو نوشتەو دوعا دەپارێزرێیت

لەبیرتان بیت . نوێژی چێشتەنگاویش بڪەن.

#بیرخستنەوە

توێشوو💜

24 Oct, 21:15


ژیانی دونیــا جگـــە لــە
هیچێڪی تر هیچی تــر نیە💜!


توێشوو💜

24 Oct, 17:01


وەهبی كوڕی مونەبیهـ دەڵێت :
من لە حیكمەتی ئالی داود ئەم شتانەم دەس كەوتووە : پێویستە لەسەر كەسی عاقڵ بێ ئاگا نەبێ لەچوار سەعات :

١. سەعاتێك گفتوگۆ بكات لەگەڵ خودای خۆیدا .
٢. سەعاتێك لێپرسینەوە لە نەفسی خۆی بكات .
٣. سەعاتێك سەردانی ئەو براو هاوەڵانەی بكات كەڕاستگۆن و عەیبەكانی پێ دەڵێن و بەنهێنی ئامۆژگاری دەكەن .
٤. سەعاتێك گرنگی بە نەفسی خۆی بدات ئەو شتانەی بۆ فەراهەم بكات كە حەڵاڵ و جوانن ، ئا ئەم سەعاتەیان یارمەتی دەری هەموو سەعاتەكانی تر دەدا  و كۆكەرەوەی دڵ و فەزڵ وڕێزە و گەیەنەرە بەئامانجەكانی .

توێشوو💜

24 Oct, 10:01



نەزەر ڪە لە دڵ ، دڵ سووتنە وەڪ طور
دڵ بە فیدات بێ یا حەزرەتی نوور..

اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلۓِ نَبِيْنَا مُحَمد ﷺ
. .💜

توێشوو💜

24 Oct, 05:01


زیڪری (لَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ
لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)


لە‌ ‌بارە‌ی ئە‌م زیكرە‌وە‌ پێغەمبەری خوا ﷺ فە‌رموویە‌تی: هەر كەسێك لە ڕۆژێكدا سەد جار بڵێ: (لَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)، واتە: هیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە جگە لە خوا، هیچ هاوبەشی نییە، هەرچی موڵک و ستایشە بۆ ئەوە، ئەو لەسەر هەموو شتێک بە توانایە، (هەرکەسێک ئەو زیکرە بخوێنێ) وەك ئەوە وایە دە بەندەی ئازاد كردبێ، سەد چاكەی بۆ دەنووسرێ، سەد خراپەی لەسەر دەسڕدرێتەوە، ئەو ڕۆژە تا شەو دادێ ئەو زیكرەی بۆ دەبێتە پەرژین لە شەیتان، هەروەها لە ڕۆژی دواییشدا هیچ كەسێك بە كردەوەیەكی لەو چاكتر نەهاتوە، مەگەر كەسێك ئەو زیكرەی لەو زیاتر گوتبێ.

#فەزڵی_زیڪرەڪان

توێشوو💜

23 Oct, 22:01



شــەونـــوێـــژ ،
دەرگایەڪ بــۆ بــەزەیــی پەروەردگــار💜


توێشوو💜

23 Oct, 16:02



ئیمام مەحفوزی ڪوڕی مەحمود دەڵێت ؛

هەرڪەسێڪ نەفسی خۆی بەجوان
ببینێت، موبتەلا دەبێت بە خراپبینی خەڵڪ بۆی، وە
هەرڪەسێڪ عەیبەڪانی نەفسی خۆی ببینێت سەلامەت دەبێت لە ناشرینبینی خەڵڪی بۆی..
هەر ڪەسێڪ گومانی پیس وخراپ بە موسوڵمانێڪ بەرێ بۆ خۆی موبتەلا
ومەفتون دەبێت.

نەڪەن خەڵڪی بڪێشن بە تەرازووی خۆتان، نەفسی خۆتان بڪێشن بە تەرازووی ئیمانداران تا فەزڵی ئەوان وئیفلاسی خۆتان بزانن.

" حلية الأولياء
"

توێشوو💜

23 Oct, 11:01



چاڪترین ڪار ئەوەیە
هەموو ڪاتەڪانی ژیانـت لە پێناو اللە
تەرخان بڪەیــت و محاسە بەی نەفست
بڪەیت
بە توندی لەبەرامبـەرهەر هەڵەیەڪ💜


توێشوو💜

23 Oct, 05:00


خەیاڵی ئـەوە بکە ئێستا بڵێـی أَسْتَغْفِرُاللّٰه.

٭خودا تاوانێکت بۆ بـگۆڕێـت بە چاکەیـەك...

٭خەیاڵی ئەوە بکە ئەمە فێری کەسێـک بکەیـت،
لەگەڵ ئەوەی خۆیدا تاوانێـکی تۆیش بگۆڕێت بۆ چاکە...

٭وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ
خوا تووشی سزایان ناکات له‌ کاتێکدا ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن

أَستَغْفِرُ اللهَ العَظیم وَأتُوبُ إلَيهِ

#فەزڵی_زیڪرەڪان

توێشوو💜

22 Oct, 20:00


''قُدَرُ اللّهِ أَجْمَلُ مِنْ أُمْنِيَاتِڪَ''

چارەنوسی خواجوانترە لە خۆزگەڪانت
💜

توێشوو💜

22 Oct, 11:02



خودا ئاگـاداری حاڵـی بەندەڪانیەتی،
هـــەر ئــەوەنــدەش ڪــــافیـە 💜.!

‌‌

توێشوو💜

22 Oct, 05:00


زیڪری (لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّهِ)
ئەبو هوڕەیڕە (خوا لێی ڕازی بێ) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ پێی فەرمووم: زۆر بڵێ: (لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّهِ)، واتە؛ هیچ لادانێک لە خراپە و هێزێک بۆ ئەنجامدانی چاکە نییە، جگە لە خوا، ئەو ڕستەیە گەنجینەیەكە لە گەنجینەكانی بەهەشت.

#فەزڵی_زیڪرەڪان

توێشوو💜

21 Oct, 21:08


چارەڪێڪ سەرقاڵی قورئان خوێندن بیـت، دواتـر دوو ڕڪعـات شەونوێــژ بڪەیت، یەڪێڪە لە نیعمەتە مەزنەڪـانی ئەم دونیایە,

ئەوشـەو تــاقی بڪەوە💜.!

توێشوو💜

21 Oct, 18:00



چەندین جار هەستمان ڪرد هیچ ڪات
تێناپەڕێ لوتفی ئەو دەرڪەوت و فەرمووی ( فإني قريب...) وە بە شێوەیەڪ ڪێشەڪەی چارەدەڪردی ڪە لات مەحاڵ بوو.

چەندین جار وامان دانا ڪەسمان بۆ نەماوەتەوە تا گوێمان بۆ بگرێت لەم گەردوونە، ڕاستەوخۆ ئەڵێت ( وهو معڪم أينما ڪنتم )

تەنیا لە خودا بێ ئومێد مەبە،
لە هیچ شتێڪ بێ ئومێدت ناڪات
💜.!

توێشوو💜

21 Oct, 12:00


ئیخلاص ئەو شتەیە، نە فریشتە پێی دەزانێت تا بینوسێت، نە دوژمنیش پێی دەزانێت تا بیشێوێنێت، و نە خاوەنەڪەشی پێی سەرسام دەبێت، تا پوچەڵی بڪاتەوە.

(ابن القیم رحمه الله)