ساتێک لەگەڵ قورئان @sateklagalqouran Channel on Telegram

ساتێک لەگەڵ قورئان

@sateklagalqouran


(دوای دوور که‌وتنه‌وه‌ی ئوممه‌ت له قورئان) پیغه‌مبه‌ر ﷺ سکاڵا ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ ناده‌ن.

ساتێک لەگەڵ قورئان (Kurdish)

ساتێک لەگەڵ قورئان چاوی پێکه‌وه‌ره‌که‌یه‌کی تایبه‌تی به‌ پاره‌ی قورئان. ئه‌م ساتێکه‌ بۆ هه‌موو مه‌سڵوانانی زمانی كوردی به‌ یارمه‌تی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌توانره‌ بۆ باشترین شێعر و گفتوگۆی قورئانه‌ ناردن. ترجمه‌‌ی ده‌قه‌قال ئه‌م ساتێکه‌ پیشان ده‌دات و ئه‌و ناوه‌که‌ی ئه‌و وێبسایتی وێبگەڕه‌که‌یه‌ که‌ به‌شی قورئانی بۆ فەرموونی پارتیی قورئان پڕبون به‌ ڤیدیۆی زیندوی گونجاو ده‌بن و قورئانی خودیانه‌تان ببینن. ئه‌م ساتێکه‌ باشی ننمایییه‌کی زیندوییه بۆ هه‌موو مه‌سڵوانانی گوێیی قورئان.

ساتێک لەگەڵ قورئان

21 Nov, 13:37


◈کلیلی نزاو پاڕانەوە چیە..؟؟

کلیلی نزا و پاڕانەوەکان سەڵاواتدانە
لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ هەروەکو
چۆن کلیلی نوێژ دەست نوێژە،

صلوا علی حبیب🌹

ساتێک لەگەڵ قورئان

20 Nov, 17:30


.أحبَّ للهِ ، وأبغَضَ للهِ ، وأَعْطَى للهِ ، ومنَعَ للهِ ، فقد استَكْمَلَ الإيمانَ.

واتە: ئەو کەسەی لەبەر خوای پەروەردگار کەسێکی خۆشبووێ، لەبەر خوا تووڕە ببێ، لەبەر خوا ببەخشێ و لەبەر خوا بگەڕێتەوە، ئەوە ئیمانی خۆی کامڵ کردووە. 

أخرجه أبو داود(٤٦٨١)والطبراني في الكبير(٧٦١٣).
فەرموودە لە سوننەندا.

ساتێک لەگەڵ قورئان

19 Nov, 16:05


پیاوێك وتی بە سفیان الثوري:
ئامۆژگاریم بکە، ئەویش فەرمووی: ئەم سەردەمە سەردەمی بێدەنگ بوون و مانەوەیە لە ماڵ .

[التمهید: ٤٤٣/١٧]

ساتێک لەگەڵ قورئان

18 Nov, 17:19


شەوێک شەونوێژم دەکرد و سوورەتی تەوبەم دەخوێند،
ئەوە هات بە خەیاڵمدا تۆ بڵێیت خودا منی قبوڵ بێت،
کە ڕۆژێک نزیکم و ڕۆژێک دوورم؟
ڕۆژێک تاعەتی دەکەم و ڕۆژێک سەرپێچی دەکەم؟
لەم خەیاڵەدا بووم گەیشتم بە ئایەتی سەدودوو،
خودا دەفەرموێـت:
﴿وَءَاخَرُونَ ٱعۡتَرَفُواْ بِذُنُوبِهِمۡ خَلَطُواْ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَءَاخَرَ سَيِّئًا عَسَى ٱللَّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ﴾
واتە: که‌سانێک هه‌ن دان به‌ تاوان و هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێن، کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه‌، ئه‌مانه‌ نزیکه‌ خودا ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونکه‌ خودا لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

پڕبوو لە پەیام بۆ من،
خودا نەک تەنها قبوڵـم دەکات،
بەڵکوو ئاواتەخوازیشم لێم خۆشببێت و
ڕەحمم پێ بکات و هیدایەتم بدات🤍

ساتێک لەگەڵ قورئان

18 Nov, 08:32


لا تبحث عن الراحة وأنت في عمر السعي ..

بەدوای ئیسرەحەتدا مەگەڕێ لەکاتێکدا تۆ لەتەمەنی سەعی کردن دایت …

ساتێک لەگەڵ قورئان

17 Nov, 17:28


◈ چاکترین ڪار چ ڪارێڪە ⸮

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی؛ أَفْضَلُ الأَعْمَالِ: الصَّلاَةُ لِوَقْتِهَا، وَبِـــرُّ الوَالِدَيْـــنِ .

واتە‌: باشترین ڪردە‌وە‌ بریتین لە‌ :
نوێژڪردن لـە ڪاتى خۆى و
چاڪەڪردن لەگەڵ
دایڪ و باوڪ .

ساتێک لەگەڵ قورئان

17 Nov, 11:46


رسول الله‌(ﷺ)فه‌رموویه‌تـی:
باشـتریـنـ ئافره‌تـانی جیهـانـ
مریـه‌می كچـی عمرانـه‌,وه‌ خه‌دیـجی كـچی خه‌ویلـده‌,وه‌ فاطیمی كچی رسوڵ ﷺ ه‌
,وه‌ ئاسیا هاوسه‌ری فیرعه‌ونه‌..

كتاب الشریعة..
باب/
ان فاطمة سیدة نیساء علمها..

ساتێک لەگەڵ قورئان

16 Nov, 14:17


ٲبو بڪر الواسطي رحمه الله دەیفەرموو: «گیرۆدە بووین بە زەمان و سەردەمێڪەوە ، نە ئادابۍ ئیسلامی تیا ماوە ، نە ئەخلاقۍ سەردەمی جاهلۍ ، نە ڕەوشت و ئەخلاقە جوانەڪانیش».🧡

ساتێک لەگەڵ قورئان

16 Nov, 11:06


یااللــە دونیا مەڪە خەمــی گەورەمـــان

« ان عبـــــاد اللە لیســـوا بالمتنعمیـــن  »
بەراستی بەندەڪانی اللە تعالی چێژوو لەزەتی زۆر لەدونـــیا ناخوازن ورۆناچن تیایـــدا !!

اخرجە احمــد ج5/ص243

ساتێک لەگەڵ قورئان

15 Nov, 15:18


لە کەسێکی تەوبەکاریان پرسی کە پێشتر خراپەکاربوو:
چۆن ئاوا گۆڕایت و بوویت به کەسێکی باش؟
وتی: هەر خراپەیەکی منیان دەگەیاند بە باوکم،
باوکم دەیوت: یاڕەبی ڕۆڵە خودا هیدایەتت بدات.

دوعا بۆ منداڵەکانتان بکەن و دوعایان لێ مەکەن.

ساتێک لەگەڵ قورئان

15 Nov, 08:20


ابن عومه‌ر(ڕه‌زای الله‌ی لێبێت): فه‌رموویه‌تی
كه‌ ئێـوارت كـردوه‌ چـاوه‌ڕێـی بـه‌یانـی مـه‌كـه‌، وه‌ كــه‌ ڕۆژت كـردوه‌
چاوه‌ڕێـی ئێـواره‌ مـه‌كه‌،وه‌ سـود له‌ تـه‌نـدروستـت وه‌بگـره‌‌ (كاری باشی تێدا بكه‌)
پێـش نه‌خـۆشیت،
وه‌ له‌ ژیـانت پێـش مـردنت..

كتاب الغرباء
٣٢
باب
الحث علی بلوغ مراتب الغرباء

ساتێک لەگەڵ قورئان

14 Nov, 13:21


پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمووى: «بێگومان شایستەترین كەس بە (نزیكى لە من) لە ڕۆژى قیامەتدا، ئەوانەن كە زۆرترین صەڵاتيان بۆ ناردووم.

ساتێک لەگەڵ قورئان

14 Nov, 12:00


مالیك بن دینار (رحمه‌الله‌) فه‌رموویه‌تی:

ره‌حمه‌تی الله‌ تعالی بۆ به‌نده‌یك كه‌ به‌ نه‌فسی ئه‌ڵێ ئه‌ی نه‌فسه‌ گرانبه‌هاكه‌م تۆ‌ هه‌ڵگرو خاوه‌نی ئه‌وه‌ نیت تۆ هه‌ڵگرو خاوه‌نی ئه‌وه‌ نیت(تاوانه‌كانی كه‌ كردوویه‌تی)پاشان سه‌رزنشتی ئه‌كا له‌سه‌ر(تاوانه‌كانی)پاشان زاڵ ده‌بێ به‌سه‌ریاو ئه‌یگرێ و دواتر په‌یوه‌ستی و وابه‌سته‌ی ده‌كات به‌ كتابی الله‌ تعالی و بۆی ئه‌كا به‌سه‌ركردوه‌ و شوێنی ده‌كه‌وێت..

محاسبة النفس
ابن ابي الدنیا..

ساتێک لەگەڵ قورئان

13 Nov, 11:55


نوێژ دابەش دەبێت بۆ چەند بەش⸮

لە ئەبو هورەیرەوە رضی الله عنە دوفەرموێت، پێغەمبەری خواﷺ دەفەرموێت؛ نوێژ دابەش دەبێت بەسەر سێ سێیەک، پاک و خاوێنی سێیەکە، ڕکوع سێیەکە، سوجدە سێیەکە، هەرکەسێک بە تەواوی ئەمانە ئەنجام بدات نوێژەکەی لێ وەردەگیرێت، وە هەموو کردەوەکانی تریشی لێ وەردەگیرێت، وە هەر کەسێک نوێژەکەی لێ وەرنەگیرێت کردەوەکانی تریشی لێ وەرناگیرێت.

أخرجە البزار في مسندە | ٩٢٧٣
وحسنە الإمام الألباني في الصحیحة |
٢٥٣٧

ساتێک لەگەڵ قورئان

13 Nov, 04:56


ئەی فاتیمە، ئارام بگرە لەسەر تاڵی و ناڕەحەتيیەکانی دونیا، بۆ نیعمەتەکانی دواڕۆژ !

-
سەروەرمان موحەممەد(ﷺ)🤍

ساتێک لەگەڵ قورئان

11 Nov, 15:43


ابن مسعود رضي الله عنه ئەفەرمووێ: سەرفرازی بۆ ئەو کەسەی عیبادەتەکەی و دوعاکەی پاڵفتە کردووە بۆ الله، دڵی سەرقاڵ ناکات ئەوەی کە چاوەکانی ئەیبینێت، وە ئەوەی گوێیەکانی ئەیبیستێت یادکردنەوەی ئەوی لەبیر ناکات، وە دڵی غەمبار نابێت ئەوەی ئەبەخشرێت بە جگە ئەو.

|کتاب الإخلاص لابن ابي الدنیا|📚

ساتێک لەگەڵ قورئان

11 Nov, 13:46


لەم کەناڵەی لای خوارەوە دەست دەکرێت بە خوێندنی کتێبی "ئەربەعینی نەوەوی".

دوای کۆتای هاتنی خولەکە سەنەدی کتێبەکە ئەدرێت بەو فێرخوازانەی گوێیان لە هەموو وانەکان گرتوە.

هەرکەس ئەیەوێت بەژدار بێت با داخلی ئەم کەناڵە بێت👇

https://t.me/Wanakan10

ساتێک لەگەڵ قورئان

09 Nov, 15:22


بانگخوازێک لە غەززەوە و لەژێر خێمە دڕاوەکاندا نوسیویەتی:
"کاتێک منداڵە بچووکەکەت هانات بۆ دێنێت و لەبەردەمت دەگری لەتاو برسیەتییەکی تووند، پاشان هیچ شتێک نادۆزیەوە بۆئەوەی برسیەتییەکەی پێ بشکێنی و مەعیدەی پێ بێدەنگ بکەی، لەو کاتەدا خۆزگە دەخوازی زەوی شەق بێت و قوتت بدات و بڵێی بریا پێش ئەوە مردبام و لەبیرکرابام بەیەکجاری"!!💔