Rekan English trainer 🇺🇸 @rekkann Channel on Telegram

Rekan English trainer 🇺🇸

@rekkann


لەگەڵت ئەبم تا ئەوکاتەی ئەتوانیت بە ئینگلیزیەکی باش قسەبکەیت. 🇺🇸

Rekan English trainer 🇺🇸 (Kurdish)

Rekan English trainer channel is your go-to destination for improving your English skills. If you want to enhance your English proficiency, this channel is the perfect place for you. With a variety of resources, tips, and exercises, Rekan English trainer provides valuable content to help you master the English language. Whether you are a beginner looking to learn the basics or an advanced learner striving for fluency, this channel has something for everyone. Join Rekan English trainer today and take your English skills to the next level!

Rekan English trainer 🇺🇸

10 Nov, 11:39


کێ ئینگلیزیەکەی باشە! وەرگێڕانی ئەم ڕستەیە چیە

Rekan English trainer 🇺🇸

29 Oct, 19:39


Tender meat 🥩: گۆشتێکی نەرم

For example : the meat was so tender. It fell off the bone 🍖

گۆشتەکە ئەونە نەرم بوو لە ئێسقانەکە ئەکەوتە خەوارەوە

Rekan English trainer 🇺🇸

11 Oct, 19:13


https://www.instagram.com/channel/AbZ3aWylxIYlaC90/

Rekan English trainer 🇺🇸

11 Oct, 19:13


سڵاو هاوڕێیان
سبەی شەو کاتژمێر ٨:٣٠ لەم گروپە باسی پۆرگرامی فێربوونی زمان دەکەین لە ماوەی ٦ مانگدا

ئەم پڕۆگرامە لە شوێنی دیکە بە کۆرس دەوترێتەوە و نرخشی زۆرە
بەڵام ئەوەی ئێمە بێبەرامبەرە

لەگەڵمان بن سبەی شەو
دەفتەر وقەڵەمەکانتان ئامادە بکرن

Rekan English trainer 🇺🇸

04 Oct, 19:46


ئەرێ توخوا ئێوەش واتان لێ هاتووە؟ دایکت شروبێک ئەهێنێ ئەڵێ کوڕم کچم ئەوە تۆ ئینگلیزیت تەواو کردووە ؟ ئەم شروبە هی باجی فاتمی دراوسێمانە بزانە چی نوسراوە 🤣

جا خۆی بەزمەکە ئەوکاتە دەست پێدەکات بڵێ دایکە نازانم بەخوا خۆ من دکتۆر نیم. ڕێک ئەڵێ ڕۆلە ئەو هەموو پارەیەت پێ سەرفکردن ئەمە زانکۆ تەواو ئەکەی کەچی ئەوەش حاڵتە. خۆ ناشکرێ لەخۆتەوە بڵێ ئەم شروبە بۆچی باشە خوانەخواستە ئەگەر باجی فاتم شتێکی لێبێت چی ئەکەی 😄😄
کاکە گیان کەسێک کە ئینگلیزی تەواو ئەکا مەرج نیە هەموو دەستەواژەیەک بزانێت بەتایبەت دەستەواژە پزیشکیەکان . یان توخوا خۆ مامۆستای ئینگلیزی قاموس نیە ناوێریت بڵێی ئینگلیزیم تەواو کردووە یەکسەر پرسیاری لێدەکات ئادەی بزانم چۆن بە ئینگلیزی ئەڵێی
جیڕەی دەرگا یان ڕۆنی قرچاو 😄😄
باجی فاتمیان بۆ نەنێری . دە وازبهێنن کاکە

Rekan English trainer 🇺🇸

20 Sep, 11:32


جا لەم وەرزەدا ژمارەی شاعیرمان زیاد ئەکا 😄
Poem : پەوم
ئەم وشەیە بە واتایی شعر دێت

For example : I am reading a poem 📚
من شعر دەخوێنمەوە

Poet: پەوت
واتە شاعر . کەسێک کە شعر دەنوسێت
I am a poet
واتە من شاعیرم

Rekan English trainer 🇺🇸

17 Sep, 20:23


https://youtu.be/RX_Y28R-nYo?si=NHcGBckvOA5YqzvA

Rekan English trainer 🇺🇸

17 Sep, 20:23


🔸A day off : ڕۆژێکی پشوو

I want to have a day off
ئەمەوێت ڕۆژێک پشووم هەبێت، ئەم جۆرە حکومەت ئەو ڕۆژە دەکات بە پشوو بۆیە دەتوانیت نەچیتەوە بۆ کار .

I want to take a day off
ئەمەوێت ڕۆژێک پشوو وەربگرم، تۆ خۆت داوا لە بەڕێوبەرەکەت ئەکەیت چوونکە پێویستت بە وەرگرتنی ڕۆژێک مۆڵەت هەیە.
Thanks

Rekan English trainer 🇺🇸

16 Sep, 09:36


بەس بەینی خۆمان بێت من حەز بە دۆڵمە ناکەم . جا با شەڕمان نەبێت دۆلمە هەڵمەبژێرن😁😁
So keep it a secret . J don’t like dolma , so don’t choose dolma . I don’t wanna be mad at you.

Rekan English trainer 🇺🇸

16 Sep, 09:24


workaholic: وێرکەهۆڵک
بەواتای کەسێک دێت کە زۆر کار دەکات و کە کاتی نەماوەتەوە بۆ ئەوەی هیچ شتێکه دیکە ئەنجام بدات.

For example
He is such a workaholic that he often stays at the office until midnight 🕛

ئەو بەڕاستی زۆر کار دەکات بە ڕادەیەک کە تا نیوەشەو لە ئۆفیسەکەی دەمێنێتەوە.

My brother is always working : he is a real hard worker .
براکەم هەموو کات کار دەکات، ئەو بەڕاستی زۆر کار دەکات.
Thanks 😊

Rekan English trainer 🇺🇸

10 Sep, 11:04


ئەگەر پێت وایە دواکەوتویت
ئەم قسانە بخوێنەرەوە


لە ساڵێ ٢٠١٤ لەگەڵ هاوڕێیەکم چووین بۆ ئەوەی مۆڵەتی شۆفێری بەدەست بهێنین. دوای ئەوەی بە ناڕەحەتیەکی زۆر موڵەتی شۆفێریەکەم بەدەست هێنا .

Driving license 🪪
مۆڵەتی شۆفێری

تەنها بیرم لەوە ئەکردەوە کەی بتوانم
ئۆتومبێلێکی تایبەت بە خۆم بکڕم
هەموو ئەو هاوڕێیانەی کە ئەمناسین لەدوای منیشەوە بوون بە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری و پێش من بوون بە خاوەنی ئوتۆمبێلی خۆیان.

بەجۆرێک کە هەستم ئەکرد مۆڵەتی شۆفێریەکەم زیادەیە. و زۆر کات ئەیان وت باشە بۆچیتە خۆ تۆ ناتوانیت ئۆتومبێل بکڕیت .

بەردەوام بووم لە هەوڵدان چوونکە بڕوام وا بووە خودا لە کاتێکدا شتێکت پێدەبەخشێت کە ئەو کاتە بۆتۆ گونجاوترین کاتە. سوپاس بۆ خوا دوای ٩ ساڵ بووم بە خاوەنەی ئوتومبێلی خۆم.

بۆ ئیش و کاریش هەر هەمان شتە
بۆ فێربوونی زمانیش هەمان شتە
ڕەنگە ئێستا فێری زمانێک ببت بەڵام دوای چەند ساڵێک بەرهەمەکەی ببینیت

بێ هیوا مەبە و دوانەکەوتوویت

Rekan English trainer 🇺🇸

24 Aug, 07:20


Good morning guys

پرسیارێکمان کردبوو کە جیاوازی چیە لە نێوان
I am in the hospital 🏥
I am at the hospital 🏥


🔸I am in the hospital
واتە تۆ نەخۆشیت و لە نەخۆشخانە خەوێنراویت و لەوێ دەمێنیتەوە

I am at the hospital 🏥
لێرەدا تۆ لە نەخۆشخانەیەت بە مەبەستی سەردانیکردنی کەسێک یاخود ڕەنگە خۆت لەوێ وەکو کارمەند کار دەکەیت

Thanks

Rekan English trainer 🇺🇸

05 Aug, 18:54


Hey guys
ئەوە بیری مامۆستا ڕێکان ناکەن😊 دەمێکە لێرە دەنگم نەبووە.

Rekan English trainer 🇺🇸

29 Jun, 12:07


سڵاو هاوڕێیان . ئاگاداری کۆرسەکەماننن! کۆرسی زمانی ئینگلیزی لە سفرەوە!

نامەوێت وەسفی بکەم بەڵام تەنها ئەمەوێت بڵێم هەر خوێندکارێک ئەم کۆرسە بخوێنێت لە ئاستی یەکەم تا پێنجەم دەتوانێت بە ئینگلیزی قسەبکات!

بۆ بەشداریکردن نامە بنێرن بۆ پەیجی ئینستەگرام و فەیسبووک. کۆتا وادە بۆ ناونوسین ١ی٧.

Rekan English trainer 🇺🇸

29 Jun, 12:04


کۆرسی زمانی ئینگلیزی لەسفرەوە تا ئاستی پێشکەوتوو!

Rekan English trainer 🇺🇸

18 Jun, 20:30


https://youtu.be/tXarlYoxanQ?si=nBPoGqTBecSK9L83

Rekan English trainer 🇺🇸

18 Jun, 20:29


ئەزموونی ١١ ساڵی خۆمتان لەم ڤیدیۆیە پێشکەش دەکەم. ئەتوانیت بە ٦ مانگ فێری زمانی ئینگلیزی بیت ! بەڵێ
ئاخر چۆن شتی وا ئەبێت
لەم ڤیدۆیە وەڵامی ئەم پرسیارەت دەست دەکەویت

Rekan English trainer 🇺🇸

16 Jun, 05:46


جەژنتان پیرۆز بێت هاوڕێیان. هەموو ڕۆژێکتان جەژن و شادی بێت.
Eid :جەژن
Eidi :جەژنانە
Apricot broth: شلەی قەیسی

بۆ گۆشتی قوربانیش ئێمە دووماڵین😁

Rekan English trainer 🇺🇸

09 Jun, 20:41


توخوا ئەگەر ئەتەوێت فێری زمان بیت
واز لە قسەی ئەملاو لاو خەڵک بهێنە
من ئەزموونی ١١ ساڵی خۆمت لە دوو خاڵدا بۆ کورت ئەکەمەوە

١- خاڵی یەکەم
هەبوونی پلان: لە کوردیا کەسێک کە نەزانێت چی ئەکات و پلانی چیە ۆێی ئەوترێت سەرگەردان 😆ناکرێت تۆ سەرگەردان بیت و بەدڵی خۆت هەر ڕۆژێک سەیری ڤیدیۆیەک و کتێبێک بکەیت


دەبێت کۆرسێکی باش و مامۆستایەک هەبێت ڕێنمایت بکات

٢- بەردەوامی : کاکە بەخوا بەردەوام نەبیت، نەک من باراک ئۆباما دەرس پێ بڵی فێر نابیت🤣
بەردەوامی کلیلەکەیە 🔑