أُم سَلَمَة @om_salama_12 Channel on Telegram

أُم سَلَمَة

@om_salama_12


سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوداییەی باڵا دەستە بەسەر هەموو شتێكدا.

أُمْ سَلَمَة (Arabic)

يسرنا أن نقدم لكم قناة "أُمْ سَلَمَة" على تطبيق تيليجرام، حيث يمكنك الانضمام والاستمتاع بمحتوى مميز ومفيد. تقدم لك هذه القناة فرصة للاطلاع على معلومات قيمة ونصائح مفيدة في مجالات متنوعة تهم الأسرة والمجتمع بشكل عام. ماذا تعني "أُمْ سَلَمَة"؟ هي عبارة عن اسم معبر يشير إلى الأمان والسلام، وهو ما تحاول القناة توفيره لمتابعيها من خلال تقديم محتوى ذو جودة عالية ونافع

من يقف وراء قناة "أُمْ سَلَمَة"؟ القناة تديرها فريق من المحترفين والخبراء في مجالات مختلفة يسعون لنشر الوعي والمعرفة بطريقة ممتعة ومبسطة. تهدف القناة إلى تقديم محتوى يثري حياة المشتركين ويساهم في تعزيز العلاقات الاجتماعية والأسرية

ماذا تتضمن محتوى قناة "أُمْ سَلَمَة"؟ تشمل المواضيع المختلفة من تربية الأطفال والعلاقات الزوجية إلى الصحة والتغذية السليمة. ستجد في هذه القناة نصائح لتحسين جودة حياتك اليومية وتنمية قدراتك الشخصية. بالإضافة إلى ذلك، ستستمتع بمقالات ملهمة وفعاليات تفاعلية تساعدك على النمو والتطور

انضم اليوم إلى قناة "أُمْ سَلَمَة" على تطبيق تيليجرام واحصل على فرصة للتعلم والاستفادة من محتوى ذو جودة عالية يلهمك ويثري حياتك. اكتشف أفضل نفسك وكن جزءًا من مجتمع يسعى للنجاح والتطور. نحن هنا لنوفر لك كل ما تحتاجه لتكون الشخص الأفضل في كل جانب من جوانب حياتك!

أُم سَلَمَة

13 Jan, 13:49


(أبو هریره‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵ له‌ ئوممه‌تم كه‌ ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، له‌سه‌ر شێوه‌ی مانگی شه‌وی چوارده‌ن، له‌پاشان ئه‌وانه‌ی له‌ دوایانه‌وه‌ دێن له‌سه‌ر شێوه‌ی پرشنگدارترین ئه‌ستێره‌ن له‌ ئاسمانا، ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وانیش چه‌ند پله‌یه‌كن، نه‌میز ده‌كه‌ن و نه‌ پیسایی و، نه‌ چڵمیان هه‌یه‌ و نه‌به‌ڵغه‌م، شانه‌یان له‌ زێڕه‌ و، بخوردانیان دار عوده‌، ئاره‌قیان میسكه‌، خووڕه‌وشتیان یه‌ك خووڕه‌وشته‌، باڵای وەكو باڵای باوكه‌ ئاده‌میان شه‌ست گه‌زن).

📚 صحيح البخاري فەرموودەی ٣٠٧٤

أُم سَلَمَة

13 Jan, 07:58


وَوَجَدَكَ ضَالًّا فَهَدَىٰ

[وَوَجَدَكَ ضَالًّا فَهَدَى] ئایا خوای گەورە تۆی نەبینی ئەی محمد كە وێڵ بووی خوای گەورە ڕێنمایی كردیت

پرسیار/ ئایا پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم كەسێكی وێڵ بووە؟؟

وت
راوە: مەبەست بە وێڵی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەوە بووە لە دۆڵەكانی مەككەدا بە منداڵی ڕێی ون كردووە دواتر گەڕاوەتەوە, یاخود لە ڕێگای شامدا كە لەگەڵ (ئەبو تاڵیبی) مامیدا چوو بۆ بازرگانى كە تەمەنی دوانزە ساڵ بووە لەسەر حوشترێك بووە بەشەو ئیبلیس ڕێیەكەی لێ ون كردووە جبریل هاتووە ڕێگەكەی نیشان داوەتەوە، یاخود تۆ بێئاگا بوویتە لە ئیمان هێنان پێش ئەوەی كە وەحیت بۆ بێت نەتزانیوە ئیمان چییەو قورئان چییەو قیامەت چییەو شەریعەت چییە, خوای گەورە بەهۆی ناردنی وەحییەوە هەموو ئەم شتانەی پێ ناساندوویت و ڕێنمایی كردوویت بۆ هەموو ئەم شتانە .

تەفسیری ڕێبەر.

أُم سَلَمَة

13 Jan, 04:13


▪️تایبەتمەندی سورەتەكان

💎سوڕەتی فاتيحه

١- گەورەترین سوڕەتە لە قورئانی پیرۆز.
٢- ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی نوێژ.
٣- ڕوقیه‌یه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لاشه‌.
٤- هەموو سوڕەتەکانی تر ڕونکەرەوەی ئەم سوڕەتەیە.

أُم سَلَمَة

12 Jan, 16:41


(بەڕائی كوڕی عازب) (ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت) ئەفەرمووێ: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە سەفەرێكیدا لە یەكێك لە دوو ڕكاتەكەی نوێژی عیشادا سوورەتی (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ)ی خوێند هیچ كەسێكم نەبینی وەكو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەنگ و قیرائەتی خۆش بێ .

أُم سَلَمَة

12 Jan, 13:55


فەرموودەیەك دادەنرێ هەوڵدە چەندجارێك دووبارەی بكەرۆ با لەمێشكتان بچەسپێ و لەبەربێ بەتایبەت بۆ طالب علمەكان.

أُم سَلَمَة

12 Jan, 13:53


(ابوهریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فەرمووێت: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ئه‌گه‌ر به‌نده‌ی موسڵمان ــ یائیماندار ــ ده‌ستنوێژی گرت، ده‌موچاوی شۆرد، هه‌رگوناهێك به‌چاوكردوویه‌تی له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا، ده‌ڕوات، یا له‌گه‌ڵ دواتنۆكی ئاوه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانی شۆرد هه‌موو ئه‌و گوناهانه‌ی به‌ده‌ستی كردوویه‌تی له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا ده‌ڕوات، یا له‌گه‌ڵ دواتنۆكی ئاوه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر قاچه‌كانی شۆرد ئه‌و گوناهانه‌ی به‌وقاچانه‌ی بۆی چووه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا ده‌ڕوات یا له‌گه‌ڵ دواتنۆكی ئاوه‌كه‌دا، هه‌تا پاك ده‌بێته‌وه‌ له‌گوناه).

📚صحيح مسلم - ژمارە ٢٤٤

أُم سَلَمَة

12 Jan, 06:16


له‌ (الصنابحي) یه‌وه‌ ـ له ‌(عبادة) كوڕی (الصامت) ه‌وه ‌(خوای لێ ڕازی بێت) ـ ده‌ڵێ: چووم بۆ لای له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو، ده‌ستم كرد به‌گریان، وتی: ئارام به‌، بۆچی ده‌گریت؟ سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر شه‌هیدبووم شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر شه‌فاعه‌تم بۆكرا بۆت ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر توانیم سوودت پێده‌گه‌ێنم، ئینجا وتی: سوێند به‌خوا فه‌رمووده‌یه‌ك نییه‌ كه ‌له‌ پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله عليه وسلم) بیستبێ خێری ئێوه‌ی تێدابێت بۆم نه‌گێڕابنه‌وه‌ جگه‌ له‌یه‌ك فه‌رمووده‌، ئه‌ویش ئیمڕۆ بۆتان ده‌گێڕمه‌وه‌، منیش ئێستا مردن ده‌وره‌ی داوم له ‌پێغمبه‌ری خوام (صلی الله عليه وسلم) بیستووه‌ فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌س شایه‌تیدا كه‌ هیچ خوایه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌(الله)و موحه‌مه‌دیش ڕه‌وانه‌كراوی خوایه‌، خوا ئاگری له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات).

📚صحيح مسلم : ژمارە ٢٩

أُم سَلَمَة

11 Jan, 15:08


أنس ی كوڕی مالك (خوای لێ ڕازی بێت)ده‌ڵێ:پێغه‌مبه‌ری خواﷺفه‌رموویه‌تی:به‌خته‌وه‌رترینی كه‌س له‌ دۆزه‌خیه‌كان له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌هێنرێت، یه‌كجار هه‌ڵده‌ژه‌نرێت له‌ ئاگر پاشان پێی ده‌وترێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م ئایا هه‌رگیز خێر و خوشیت دیووه‌، ئایا هه‌رگیز نیعمه‌تی خوا به‌سه‌رتا تێپه‌ڕیووه‌؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌به‌خوا ئه‌ی په‌روه‌دگار، ئینجا خێر له‌ خۆنه‌دیوترین كه‌سیش له‌ دونیادا له‌به‌هه‌شتیه‌كان ده‌هێنرێت یه‌كجار له‌ به‌هه‌شتا هه‌ڵده‌ژه‌نرێت پاشان پێی ده‌وترێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م ئایا هه‌رگیز ناخۆشیت به‌خۆته‌وه‌ بینیوه‌، ئایا هه‌رگیز سه‌ختیی به‌سه‌رتا تێپه‌ڕیووه‌، ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌به‌خوا ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌رگیز ناخۆشیم له‌ ژیاندا نه‌دیوه‌، هه‌رگیز سه‌ختیم نه‌دیوه‌.

📚پوختەی سەحیحی موسلیم (١٩٠٢)

أُم سَلَمَة

11 Jan, 07:02


پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: سوێند بەوەی نەفسی منی بە دەستە هیچ بەندەیەك ئیمانی تەواو نابێت هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ دراوسێ یاخود براکەی پێی خۆش نەبێت

📚 ئیمامی بوخاری و مسلم ریوایەتیان کردووە

أُم سَلَمَة

10 Jan, 13:46


پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: دووربن لە حەسوودی و بەخیلی، چونکە حەسوودی کردەوە چاکەکان دەخوات و لەناوی دەبات وەک چۆن ئاگر پووش و دار لەناو ئەبات

📚 الترغيب و الترهيب : ٣٠/٤

أُم سَلَمَة

10 Jan, 07:48


ئادابەكانی ڕۆژی هەینی
▪️خۆ شوشتنی ڕۆژی هەینی.
▪️خۆ بۆن خۆش کردن.
▪️سیواک کردن.
▪️پۆشینی جوانترین جل.
▪️زوو چوون بۆ مزگەوت.
▪️کردنی دوو ڕکات نوێژی
سڵاوی مزگەوت( تحية المسجد).
▪️نزیک بوونەوە لەئیمام.
▪️تێپەڕ نەبوون بەسەر ملی کەسانی تردا.
▪️نابێ کەسێک هەستێنێت
وخۆی لەجێگەی دانیشێت.
▪️زۆر سەڵاوات دان لەسەر
پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام.
▪️بێدەنگ بوون وگوێ گرتن لەوتار.
▪️گەر خەو زۆری بۆ هێنا جێگاکەی دەگۆڕێ.
▪️دوای نوێژی هەینی دوو یان چوار ڕکات نوێژ بکات.
▪️خوێندنی ( سورة الكهف ).
▪️پاڕانەوە لەو سەعاتەدا کە پاڕانەوە تیایدا قەبوڵە کە بریتی یە لە دواى عەسر.
▪️بەتەنها بەڕۆژوو نەبوونی ڕۆژی هەینی ، وەهەروها تایبەت نەکردنی شەوەکەی بەشەو نوێژ.

أُم سَلَمَة

10 Jan, 04:21


پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەر کەسێک پەنای بەخوا گرت ( گوتی : لەبەر خاتری خوا پەنام بدەن ) ئەوە پەنای بدەن، وە هەر کەسێک بەناوی خوا داوای کرد ( گوتی: موحتاجم و لەبەر خوا پێم بدەن ) ئەوە پێی بدەن، وە هەر کەسێک چاکەی لەگەلدا کردن ئەوە پاداشتی بدەنەوە، جا ئەگەر هیچتان نەبوو ( تا پاداشتی پێ بدەنەوە ) ئەوە دوعای بۆ بکەن، تا بزانێ کە پاداشتتان داوەتەوە

📚 صحيح الأدب المفرد - فەرموودەی ١٨٣

أُم سَلَمَة

09 Jan, 14:15


پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : کاری موسولمان سەیرە ! هەموو کارێکی هەر مایەی خەیرە بۆی، ئەم بەهرەیەش هەر بۆ موسولمان وایە، چونکە موسولمان ئەگەر هاتوو تووشی خۆشی بوو، وە سوپاسی خوای لەسەری کرد ئەوە بۆی دەبێت بە خێر و بە چاکە حسێب دەکرێ بۆی، ئەگەر تووشی ناخۆشیش بوو، وە ئارامی و صەبری لەسەر گرت و بە بەشی خوا رازی بوو، ئەوە ئەویش بە خێر و چاکە دەنوسرێت بۆی.

📚ئیمامی مسلم ریوایەتی کردووە بە ژمارە ٢٩٩٩

أُم سَلَمَة

08 Jan, 18:58


پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ئەو خواردنەی خۆت دەیخۆی بە خێر بۆت دەنووسرێ، وە ئەوەی دەرخواردی منداڵ و هاوسەر و خزمەتکارەکەتی دەدەی هەمووی بە خێر بۆت دەنووسرێ ( مادام حەڵاڵ بێت )

📚السلسلة الصحيحة - فەرموودەی ٤٥٢

أُم سَلَمَة

08 Jan, 12:41


پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەرچی تووشی موسولمان دەبێت لە دڕکێکەوە تا زیاتر، وەکو ماندوویی و شەکەتی و نەخۆشی و دەرد و خەم و پەژارە و ئێش و ئازار و تەنانەت تێ هەڵچەقینی دڕک، ئەمانە هەمووی دەبێ بە مایەی سڕینەوەی تاوانەکانی و بەهۆی هەڵوەرینی گوناهەکانی و هەروەها دەیکا بە مایەی سەربەرزی و پایە بەرزی بۆی

📚 ئیمامی بوخاری و مسلم ریوایەتیان کردووە

أُم سَلَمَة

07 Jan, 18:10


ئەنەسی کوڕی مالیک خوا لێی رازی بێت فەرمووی کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : خودا بە تەوبەی بەندەکەی خۆی کاتێک تەوبە دەکات زیاتر شادومان دەبێ لەو کەسەی کە لە چۆڵەوانیەکا وشترەکەی بزر دەکات و لە ناکاو ئەچێت بەسەریدا و ئەیدۆزێتەوە

📚 بوخاری و مسلم ریوایەتیان کردووە

أُم سَلَمَة

07 Jan, 12:38


ئەبوهورەیرە خوا لێی رازی بێت فەرمووی کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : بەڵا و مەینەت لە کۆڵ پیاوی موسولمان و ئافرەتی موسولمان نابنەوە و واز لە خۆی و مال ومنالی خاو و خێزانی ناهێنن هەتا کاتێ دەمرێ و دەچێتەوە بەر دیوانی خودا یەک دەنگ چییە گوناهی پێوە نامێنێت

📚 رياض الصالحين - فەرموودەی ٤٩

أُم سَلَمَة

06 Jan, 18:15


ڕسوڵ الله‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)
فه‌رموویه‌تی:
پێش هاتنی قیامه‌ت كۆمه‌ڵێك فیتنه‌ دێن وه‌كو پارچه‌یكن له‌ شه‌وی تاریك
(واته‌ ئه‌وه‌نه‌ شاراوه‌ن و پێویستیان به‌فه‌زڵی الله‌ و پاشان عیلمه‌ بۆ
زانین و جیاكردنه‌وه‌یان رزگاربوون له‌م فیته‌نانه‌)
كه‌ تێدا مرۆڤ به‌یانی ده‌كاته‌وه‌ به‌ ئیمانداریی
ئێواره‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ كافری ،قه‌ومانێك دێن دینی خۆیان ده‌فرۆشن به‌ مه‌به‌ستێكی كه‌می دوونیا..

ماجاء في قبض العلم (٨٣)

أُم سَلَمَة

06 Jan, 14:01


پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : سێ دوعا هەن وەڵامدراوەن، هیچ گومانیان تێدا نییە ( کە بریتین لەمانە ): دوعای ستەم لێکراو و، دوعای گەشتیار و، دوعای دایک و باوک لەسەر منداڵەکانیان .


📚 السلسلة الصحيحة - فەرموودەی ٥٩٦

أُم سَلَمَة

06 Jan, 08:23


غەیبەتكردن تاوانە گەورەكەی نێوان موسلمانان

أُم سَلَمَة

05 Jan, 19:45


▪️پرسیار کرا لە مامۆستای بەڕێز (مامۆستا محمد عبدالرحمن -حفظه الله-):

چیتان هەیە بۆ ئەو مامۆستایانەی مەرجیان داناوە بۆ تەلەبەکانیان کە لە کاتی گوێگرتنیان بۆ دەرسە سەوتییەکانی بەڕێزتان دانە بە دانەی ووشەکان بنوسنەوە؟
ئایە فائیدە نوسین ئاوها ئەکرێت مامۆستای بەڕێز؟

فەرموویان:
نوسینەوەی ووشە بە ووشە هەڵەیە، شتی وا هەر نەبووە و نەکراوە، هەرکەسێکیش بیکات هەڵە ئەکات خوا لێی خۆش بێت، بۆ گوێگرتن لە دەرسەکان تەنها فەوائید ئەنوسرێ، ئەو خاڵانەی کە گرنگ و سەرنج ڕاکێشن و تا ئێستا نەبیستراوە، یان پاراستن و لەبەرکردنیان پێویستە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تۆش دەرسی لەسەر بڵێیتەوە، ئەوانە دەنوسرێت و هەموو شت نانوسرێت، بارك الله فیك.

https://t.me/share_zanst

أُم سَلَمَة

05 Jan, 08:29


پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : وەڵامی ئەو کەسە بدەنەوە کە داوەتتان دەکات، وە دیاری ڕەت مەکەنەوە، وە لە موسوڵمانان مەدەن ( مەگەر حەد و تۆڵە لێکردنەوەیەکیان لەسەر بێت، لەوە زیاتر ئازاردانی موسولمان حەرامە ) .


صحيح الأدب المفرد - حديث ١٣٠

أُم سَلَمَة

04 Jan, 10:14


{وَيَقُولُونَ يَٰوَيۡلَتَنَا مَالِ هَٰذَا ٱلۡكِتَٰبِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةٗ وَلَا كَبِيرَةً إِلَّآ أَحۡصَىٰهَاۚ}الکهف:٤٩

سفیان الثوري دەڵێت :

پرسیاریان لێ دەکرێت هەتا دەربارەی زەردەخەنەش، پێی دەوترێت:
لەبەر چی زەردەخەنەت کرد ئەو ڕۆژە و ئەو ڕۆژە؟

تفسیر ابن ابی حاتم ١٢٨٤١

الله‌ تعالی ڕه‌حمان پێ بكات ڕۆژێكی زۆر قوڕسه‌ له‌سه‌رمان..

أُم سَلَمَة

04 Jan, 08:56


-الإمام الزهري -رحمە اللە

’كان من مضی من علمائنا یقولون: الإعتصام بالسنة نجاة، والعلم یقبض قبضا سریعا فنعش العلم ثبات الدین والدنیا، وفي ذهاب
العلم ذهاب ذلك كلە’

واتە: زانایانی پێشینمان دەیانووت: دەستگرتن بە سوننەت دەبێتە هۆی ڕزگاربوون، زانستیش كەم دەبێتەوە بە خێرایی،بۆیەش بەردەوام بوون و پابەند بوون لە دینداریی دەبێتە مایەی دامەزرانی دین و دونیا، بە دابڕانی دینیش هەمووی دەفەوتێن.

’’الكتاب سنن الدارمي المقدمة
باب إتباع السنة/ صحة ٩٧’’

أُم سَلَمَة

03 Jan, 10:58


▪️پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :
إنَّ الَّذِي لَيْسَ في جَوْفِهِ شَيْءٌ مِنَ القُرْآنِ كَالبَيْتِ الخَرِبِ.

واتە : بەڕاستی ئەو کەسەی شتێک لە قورئان لە دڵ و سنگیدا نەبێت ، وەکو ماڵێکی کاول وایە .

| رواه أحمد والترمذي و الدارمي |

أُمْ سَلَمَة

02 Jan, 09:48


پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی:
القرآنُ شافعٌ مشفَّعٌ ، وماحِلٌ مصدَّقٌ ، من جَعلَه أمامَه قادَه إلى الجنَّةِ ، ومن جعلَه خَلفَ ظهرِه ساقَه إلى النَّارِ . | صحيح الترغيب  ( ١٤٢٣ ) |

واتە : قورئان تکاکارە و تکاکەی وەردەگیرێ ، وە گەواهیدەرێکی جێ متمانە و بەڕاست خراوەیە ، هەر کەسێك بیکاتە پێشەوای خۆی دەیبات بەرەو بەهەشت، وە هەر کەسێك بیخاتە پشتی و پشتگوێی بخات دەیبات بەرەو ئاگر .

أُمْ سَلَمَة

21 Nov, 09:55


هەندێك شت هەن نابێت زۆر توندبكەی لەسەر مرۆڤ، مرۆڤ تەبیعەتی ئـاوایە لە شوێنك زۆر حەسری بكەی زۆر یاسای بەسەردا بدەی ئـیتر تێیدا سەخڵەت دەبێت، تۆ بینیوتە ئـەو ماڵەی مێردەكەی لەبەرخۆشەویستی و غیرەی بۆ خێزانەكەی ناهێڵی هەندێك شت بكات ئـەم نەهێشتنە بۆ ئـافرەت قورسترین ژیانە تێیدا هەست دەكات هەمووشتەكان بەوپەڕی بێزاریش دەكات، لەكاتێك بەرامبەر ئـەو پەڕی خۆشەویستیەتی بۆی، مروڤ هەتا ئـەگەر خۆشەویستت بۆی %100 بوو كە لە چوار چێوەیەك هێشتەوە ئـیتر بێزاردەبێت هەتا باشترین شوێن و مەكانیشی هەبێت... ئـەمە بۆ هەموو شتەكانی تر هەمان شتە.

بهێڵن مرۆڤ ئـازادبێت ئـەگەر یاسای زۆرت لەسەر دانا لێت هەڵدێت چونكە مرۆڤ عادەتی بە ڕاگرتن نەكردووە وەك ئـەو چۆلەكەی لەقەفەز كرا هەر دەرگاكەت لێ كردەوە نابینیتەوە.

✍️ساڤیا

أُمْ سَلَمَة

22 Jun, 17:42


پرسیار کرا لە ئیمامی مالک(رحمە الله‌) باشترین کار چییە بەندە بیکات.؟

فەرمووی : طلب العلم

[ترتیب المدارك :61]

أُمْ سَلَمَة

21 Jun, 12:31


ئامۆژگاریەکانی پێشینـــان بۆ گەنجـــان:

زەیدی کوڕی ئەبی زەڕقاء دەفەرمووێ: سوفیانی ثەوری هاتە دەرەوە لەماڵەکەی خۆی ئێمەش لەبەردەم دەرگای ماڵەکەی وەستابووین فەرمووی:
{ ئەی کۆمەڵی گەنجـــان پەلەبکەن لە بەدەست هێنـــانی بەرەکەتی ئەو زانستە شەرعیە، بەڕاستی ئێوە نازانن لەوانەیە نەگەن بەو شتەی کە لە فکری خۆتان داتان ناوە لەزانستی شەرعی، تاوەکو هەندێکتان سوود و قازانج  بە هەندێکتان بگەیەنن}.
📚حلیة الأولیاء ٦/ ٣٧٠

مەبەستی لە(پەلەکردن لە بەدەست هێنانی بەرەکەتی ئەم زانستە شەرعیە) واتە: قۆناغی گەنجیتـــان بە هەل بقۆزنەوە لە بەدەست هێنانی زانستی شەرعی، لەبەر ئەوەی مرۆڤ ئەگەر کەوتە ناو تەمەن ئەو چالاکی و بیرتیژی و توانا بیرکردنەوەی نامێنێ هاو شێوەی ئەوەی لەقۆناغی گەنجیەتیدا هەیبوو زیاد لەوەش بەرپرسیاریەتی ماڵ و منداڵ و ئیش و کاری دەکەوێتە سەر شان و سەرقاڵ و خەریکی بەرژەوەندیەکانی خۆی دەبێت، قۆناغی گەنجی زۆر بەخێرایی دەڕوات، هەروەک چۆن ئیمامی ئەحمەد فەرموویەتی: من گەنجم نەچواندووە بە شتێک نەبێ کەلە گریفانم بووە و کەوتۆتە خوارەوە.

سوفیانی ثەوری کەدەڵێ: (بەڕاستی ئێوە نازانن لەوانەیە نەگەن بەو شتەی کە لەبیر و فکری خۆتان داتان ناوە) واتە: گەنج لە فکری خۆی دایناوە لە داهاتوودا ئەوەندە زانستە شەرعییە بەدەست بێنێت و ئەوەندە مەتن و فەرموودە لەبەربکات، فڵانە و فڵانە کتێب بخوێنێتەوە، جگە لەمانەش زۆر شتی تریش کە لەفکری خۆیدا دایناوە پێیان ناگات، بەڵام ئەگەر تێکۆشا لەگەڵ نەفسی خۆی و پشتی بەخوا بەست و سوور بوو لەسەر قۆزتنەوەی قۆناغی گەنجیەتی ئەوکات بەویستی خودای گەورە خێرێکی گەورە بەدەست دێنێت.
خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ)آیة٦٩
واتە: وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ پێنـــاو ئێمه‌دا جیهادیان كردووه‌ ئه‌وه‌ به‌دڵنیایی هیدایه‌تیان ئه‌ده‌ین بۆ ڕێگای ڕاستی خۆمان وه‌ به‌ دڵنیایی خودای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ چاكه‌كاراندایه‌ به‌وه‌ی كه‌ پشتیوانیان ئه‌كات و سه‌ریان ئه‌خات و یارمه‌تیان ئه‌دات و هاوكاریان ئه‌كات.

وە کەدەڵێ: (تاوەکوو هەندێکتان ســـوود بە هەندێکتان بگەیەنن) هـــانی گەنجان دەدا تاوەکو بەیەک گەیشتن و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ یەکتری هەل بقۆزنەوە بەوەی سوود بەیەک بگەیەنن و ئەو زانستە شەرعیەی خوێندوویانە بەچاکی بە بیری یەکتری بێننەوە.

أُمْ سَلَمَة

05 Jun, 02:05


ئازیزانم ئـەم ماوەیە لە حاڵەتێكی قورسن ئەوەی بەسەریان هاتووە بۆیان قورسە، بەڵام زیرەكن لە تێپەڕاندنی دۆخەكانیان.


یارب سیتری تاوانەكانی هەموو عەبدەكانت بكە، لە ئێمەش خۆشبە.

أُمْ سَلَمَة

21 May, 14:18


الحمدلله ثم الحمدلله

أُمْ سَلَمَة

07 May, 17:43


هەندێك لەو گومانانەی كە دەیبەن تاوانە

بۆ خەڵكی دڵسۆزو باشبە بتەوێت لە دڵیاندا لە ژیانیاندا گوڵ بڕوێنی ئـەوان بە باش بوونت گومان دەكەن ، هەر بۆیە زانایان فەرموویانە گومان تاوانێكی گەورەیە كە دەبرێت لەتاوانە گەورەكانە.

أُمْ سَلَمَة

06 May, 14:21


••🕯️|

❞نابیت بە کەسێکی تەقوادار تاوەکو شارەزا نەبیت بە ئەحکامەکانی شەرع، وە ڕازاوە و جوان نابیت بە زانستەکەت  تاوەکو کردەوەی پێ نەکەیت.❝

◆ابو درداء ‘رضي اللە عنە’
◆الجامع الأخلاق الراوي ۱۳٤

أُمْ سَلَمَة

06 May, 14:20


▪️خەڵك ئەمڕۆ هێـــندە تـــەمەڵە
ئامادەیە هەموو شتێك بڪات تەنیا هەوڵ بۆ فێربوونی علم نـــادات، شەو ڕۆژیان لەسەر یەك داناوە بۆ هەواو هەوەس و ئـــارەزووەکانیان بەڵام ئـــامادەنین قوربانی بدەن لەپێـــناو عیلم، مێشکت هەموو شت وەردەگرێ و دەیخوێنیتەوە و دەیبیستی تەنیـــا علم نەبێت! تەنیا لە علم دەڵێت مێشـــکم وەرینـــاگرێ!
مێشکێك قـــورئان و حەدیث وەرناگرێ بۆچییە؟! دڵنیابە پڕە لە هەواو هەوەس گەرنا بۆچی فڵان و فیسار وەك تۆن و مێشکیان وەری دەگرێ گەر بڵێی ئەوان زیرەکن ڕاست ناکەی فێڵ لە نەفست دەکەی چونکە ئەوان قوربـــانی دەدەن بۆ فێربوون و چەندان سەعات زەخت لەمێشکیان دەکەن بۆ ئەوەی بەزەخت و زەبر قورئان و حەدیث وەربگرێ.
وا دەزانیت دانیشتنت بەدیـــار پۆستی فەیسبووک و سەیرکردنی شەڕە کۆمێنتی خەڵك بۆت بە طلبی علم دەنوسرێ؟
نەخێر تـــۆ طالب العلم نیت مەگەر بەوە نەبێ کە حفظ دەکەی و دەیخوێنیتەوە و خەزنی دەکەی و کاری پێدەکەی.
کێشەکە ئەوەیە نـــایانەوێت فێربن! بانگیـــان دەکەی لێی ڕادەکەن.
( کَأَنَّهُمْ حُمُرٌ مُّسْتَنفِرَةٌ)
هەڵبەتە تێنەگەیشتوون لە گرنگی و گەورەیی و پێگەی عیلم..!

أُمْ سَلَمَة

06 May, 11:11


https://t.me/savya_12

أُمْ سَلَمَة

09 Apr, 23:15


ڕۆژی جەژن سوپاس گوزارییە نەڪ تاوان و سەرپێچی

ئەی ئافرەت بەدرێژایی مانگێڪ عیبادەتت ڪرد, شەوەڪانت زیندوو ڪردەوە, داوای لێخۆشبوونت لە خوای گەورە ڪرد, قورئانت خوێندەوە تەنانەت ئەو ئایەتانەشی فەرمان بەباڵاپۆشیت دەڪەن, شەونوێژت ڪرد, جوان خۆت داپۆشی, چوویتە مزگەوت, داوای پێویستیەڪانت لەخوای گەورە ڪرد

لەیەڪەم ڕۆژی جەژن ئەو ڪێوەی لەڕەمەزان دروستت ڪرد مەیڪەرەوە بەخۆڵ بەجلە تەسڪ و تەنڪ و ڪورتەڪەت, لابردنی حیجابەڪەت, ماڪیاژ و پانتۆڵ لەپێ ڪردنەڪەت, تەوقەڪردن لەگەڵ نامەحرەم و ئامۆزا و پورزاڪەت, بۆن لەخۆدانەڪەت, خۆ بەر لەعنەت خستنی خوا و پێغەمبەر ﷺ بەدیسان هەڵگرتنی برۆ و بەرزڪردنەوەی قژەڪەت, دەنگی پێڪەنینەڪەت و لەبیرچوونی گریانی سەر بەرماڵەڪەت, تەنانەت حیجابەڪانیش ڕەنگە زەق و چاوڕشتن و عەینەڪ خستنە سەر عەبا و نیقابەڪەت

لَا تَڪُونُوا ڪَالَّتِي نَقَضَتْ غَزْلَهَا مِن بَعْدِ قُوَّةٍ أَنڪَاثًا [سورة النحل:الآية ٩٢]

وەڪو ئەو ئافرەتە مەبن ڪەڕیسەڪەی ڪردەوە بەخوری دوای ئەوەی ڪە خوریەڪی زۆری ڕێسابوو دواتر هەمووی هەڵوەشاندەوە .


ئەوەی لەچک بوو بەیانی فڕێی نەدات سنوری خودا هەر سنوری خودایە ، سزاو پاداشتی نەگۆڕە بۆ چێژو حەزێکی کاتی خۆت قیامەتت لەدەست مەدە.

أُمْ سَلَمَة

09 Apr, 14:37


سونەتەکانی جەژن🤍

أُمْ سَلَمَة

07 Apr, 00:13


https://t.me/savya_12

أُمْ سَلَمَة

27 Feb, 16:11


تاوانێك هه‌یه‌ ناتوانی به‌سه‌ریا زاڵ بیت ئه‌م دوعایه‌
زۆر بخوێنه‌ بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ریا:

اللهم احرمني لذة معصیتك ورازقني لذة طاعتك..

الله‌ تعالی له‌ چێژی تاوانكردن و سه‌رپێچیكردنت بێببه‌شم بكه‌و,
له‌ چێژی په‌رستش و عیباده‌تی خۆت و گوێڕایه‌ڵی خۆتم
پێ ببخشه‌..

أُمْ سَلَمَة

10 Feb, 17:56


حەسەنی بەصڕی رحمة اللە فەرموویەتی

کـەسـی واهـەیە تاوانـێ ئەکـات و قـەت بـیری نـاچێـتەوە بـەردەوام لـەتـرسایـە بەرامـبەر پەروەردگـاری هـەتا ئـەو تاوانـە دەیـخاتە بەهـەشتـەوە بەهۆی زۆر پەشـیمانی و تەوبـەکـردنەوە لێی.

أُمْ سَلَمَة

06 Feb, 19:29


{يَأمُرُنَ بِالمَعرُوفِ وَيَنهَونَ عَنِ المُنكَرِ} ٧١/التوبة❤️‍🩹

أُمْ سَلَمَة

06 Feb, 19:27


بزانــە!
ئەگــەر هەمـوو خەڵکـی کۆببنـەوە بۆ ئـەوەی سـوودێکت پـێ بگەیەنـن ناتوانـن سـوودت پـێ بگەیەنـن مەگـەر خـوای گـەورە بیـەوێ،

ئـەگەر هەمـوو خەڵکـی کۆببنـەوە بـۆ ئـەوەی بیانــەوێ زەرەرێکـت پـێ بگەیەنـن مەگـەر بە شـتێک کـە خـوا لەسەری نووسـیوی.

قەڵەمـەکان هەڵگیــراون و مەرەکەبەکـەی ووشـک بۆتـەوە.

أُمْ سَلَمَة

05 Feb, 10:43


السلام علیكم ورحمة الله

كاری كچێكی كورد ئـێوەش هاوكاری بن لە بڵاوكردنەوەی.

كچانی موسڵمان ماڵەكانی خۆیان كردوە بە جێگەی كردنی كارەكانیان دەست كەوتنی داهات بۆ باشتر كردنی ژیانیان.