ڕەگاژۆ @namopoem Channel on Telegram

ڕەگاژۆ

@namopoem


سەلام بۆ ئێوە هۆگرانی بەڕێزی ڕەگاژۆ، کۆمەڵە شێعری مەحەمەدفاتێح مەحەمەدی.«ف-نامۆ».بەڕێزان ئای دی پەیوەندی من لەگەڵ ئێوە ئەمەیە:
@f_namo

ڕەگاژۆ (Kurdish)

بەخێربێیت بۆ ڕەگاژۆ!nئەم کانالەی کۆمەڵە شێعری مەحەمەدفاتێح مەحەمەدی، بەناوی "ف-نامۆ" یان به‌زمۆرۆ زانیارییەک لەسەر هۆگرانی شیعرکراوەکان لە دیوارەکەی تایبەتی. لەم کانالە دەتوانیت بنیازەکانی سەرجەم ئازاد و بەرهەمێکی جیاواز بۆ زیادکردنی کەمەرەکانی هۆگران بەردەستبکەیت. ئازادەتی دابینکردن لەم کانالەی خۆشتیا هەڵبژاردەکانی شێعری نویان دەکات. جوانکاران و گەلەکانی شێعرەوە ڕاستی خۆشترین جۆرە شیعرێک بە شیعری مەحەمەدفاتێح مەحەمەدی بگرن. بەهۆی چێتیت هەموو زانیارییەک بروین و جوین و سەیریش بکەین، کانالەکە بە ناوچەی "نامۆ پۆیم" لەسەر تێبینی ئای دی پەیوەندییە.

ڕەگاژۆ

14 Jan, 09:20


ئاکاری پایز

کە تۆی دامێ،سەرم سڕ ما چلۆنە
ئەوەن ئاکاری پایز پڕ لە ڕازە
لە لایێ گوڵ ئەبات و دڵ شکێنە
لەلایێ گوڵ ئەدات و دڵ نەوازە

محەمەدفاتێح  محەمەدی
        ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:        👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

06 Jan, 16:05


ناتەبا

دوو گەروو
هاونەوا نابن
گەروویەک وا
بۆنی خوێنی فڕکراوی عەشقی لێ دێ
گەروویە کە شەیدایانە
بە باڵای عەشقا
ئەخوێنێ.

دوو فوو
لەگەڵ یەک ڕانایەن
فوویەک
نایەڵێ ئاگری ئاگرگەیەک بکوژێتەوە.
فوویەکی دی
بە کۆکوشتاری مۆم نەبێ
چرکەیەک ناحەستێتەوە.

دوو نیگا قەت
تەبا نابن.
لە یەک سۆنگەوە ئاوێتەی دنیا نابن.
نیگایەک کە پڕە لە حەز، و لە تاسە
لە داڕشتن.
چاوەچاو ئەکا بۆ جوانی.
نیگایەک کە
وەک کوندەبو
بێزارە لە ئاوەدانی.

محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇

@namopoem

ڕەگاژۆ

28 Dec, 17:44


آوای کورد:
سلاو
#بەخێربێن_ئاڵوگۆڕ_کوردستان
بۆ بەشداری لە لیست⬇️
@KORDVARE55
🌨🌨🌨🌨🌨🌨
خەێاڵی دڵم
@dlogko

نیشتمانەکەم
@Azadi_Nishtman

دیداری تایبەت
@DidariTaibat1

هەوارگەی چیرۆك
 @chirok2

‌تۆڕی میدیایی:
کوردانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات
@nawxo

ئه‌وین و خه‌یال
@Avinukhayal

شیعرەکانی خاتوو میهرەبان
@mihraban4

ئامێــــــــــزے خـــــەیاڵ.
@amezikhyal

هەوارگەی شیعر
@hawrge

ڕوناڪایی دڵ
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@ronakaydel

دڵڕەفینە ڪــەم
@dlrhfhenhkam

خه می دابران
@khamidabran

ڕیــــــژنەے بــــــاڕان
@rignaybaran

خـــــەم ڕەوینەڪەم
@xamravenakam

هەوارگەی دڵان
@HawaryKurdawary

بــــــاوەشی خـــــەم
@bavasigam..

وێنەیی خۆشـــــــەوێستی
@wenaykhoshavisti'

سوران سه‌قزی
@Soran_Saqqezi

یـــارێ دوڕە وەڵاتــــــــــــم
@yaridorvlatem

"کەناڵی دەنگی ڕۆژھەڵات
@kermanshah_kurdi‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌

گۆرانی ڕەسەنی کوردی
@Kurd20music

کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند محمد شندرەای
@mohammad_shndrayi_2023

ڵەیــــــــادت ناڪەم
@layadd_nakm

کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند هادی لاوە
@hadeLawa_page

دیمەن و کەش و هەوای کوردستان
@kashhavaKURDSTAN

یادگاری
@wa4sha

کاناڵی شێعری ڕەگاژۆ
@namopoem

خۆشەویستی
@Khoshvyste

گــــــلـــــــچـــــیـــــــن
 @golghin2021

کوردستان
@kordistankanal1402

ئێدریس مەڕانێ
@edris_marani2022

هەستی دڵ
@hastidlll

یادی رابردوو
@Yadirabrdu

اهنگ وکلیپ کوردی فارسی غمگین
@ahngkordifarsiklip1369

کورد موزیک
@kurd_Music2021

خۆشترین کانال گۆرانی کوردی قەدیمی و نوێ
@Rangavarang3

💐💐💐💐💐💐

ڕەگاژۆ

27 Dec, 07:26


ئاکاری پایز

کە تۆی دامێ،سەرم سڕما جلۆنە
ئەوەن ئاکاری پایز پڕ لە ڕازە
لە لایێ گوڵ ئەبات و دڵ شکێنە
لەلایێ گوڵ ئەدات و دڵ نەوازە

محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇

@namopoem

ڕەگاژۆ

26 Dec, 13:31


ئۆقرە

کەشی کەندوو،
کە ئەشڵەژێ.
"هەنگە زەردە"، وەڕەز ئەبێ
شوێنێ دیکە،
بۆ ژیانی دیاری ئەکات.

کاتێ هەواش
مەرجی ئۆقرەی بۆ نامێنێ.
ئەبێ بە "با".
تا لەدیارێ دیکەدا,
بارگەی بخات.

کە تاریکانی شەو دادێ
پەپوولە بۆ هەر چلۆسکێکی ڕووناکی
بەدی بکا،
هانا ئەبات.

کە بێ تۆیی
نسکۆ داوێتە ژیانم.
منیش ئەبم ،
بە هەنگە زەردە، با،
بە پەپوولە.
وەکوو دەروێش.
سەر هەڵئەگرم
تا لە دیارێ تۆم داتێ
کەشکۆڵ دانێم،
ئۆقرە بگرم..

محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇

@namopoem

ڕەگاژۆ

22 Dec, 05:02


+
شەڕی یەڵدا


یەڵدا هات شەوی چلەی دا بەر شەق
خۆی بە حەق زانی و ئەوی بە ناحەق
تا خۆر  هات هەردووی پاڵە پەستوو دا
شەڕە هەنار بوو، ، بارانی فندەق

محەمەد فاتیح  محەمەدی
            ڤ-نامۆ
لینکر کاناڵ:        👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

22 Dec, 05:02


وشەکان

وشەکان
تاکاتێ تەنیان ،
تەنیا هەرکام هەڵگری پەیامێ بێ بەردەنگی
جۆراوجۆرن.
هەندێ پەیام
سەرئاوەڵا،
زەق و پەتی
هەندێکی دی،
شەرمێون و سەربە مۆرن.
وشەکان
کاتێ یەکگرتن
قۆزاخەکانی تەنیایی
ئەترووکێنن.
چالا ئەبن.
باڵا ئەکەن
بە سەت ئاوا
ئەجریوێنن.
چەمکی ناوازە پێک دێنن.
وشەکان کاتێ یەک ئەگرن
ئەبن بە فانۆس
بە هەتاو.
بە ئەستێرە.
بە دنیایە ڕەنگاڵەیی
لە هزر و بیر
بەکۆی هەست و
مەکۆی جوانی.
ئەکەونە خۆ
تەژی ئەبن
لە خولیاکانی پشکووتن و پشکنین
بو دینەوەی یاساکانی
گۆی زەوینی،
کەشکەڵانی.
بۆ مانا بەخشین بە ژیان.
بۆ گۆڕان و
بۆ داهێنان.
وشەکان کاتێ یەک ئەگرن
ئەبن بە چاو
بەگوێ
بە زار.
ئەبن بە ئاکار و ئاقار
بە نەترسی
بە پڕکیشی
بە هەڵوێست و بە پرسیار
ئەکەونە باڵ
سەر لە گەردوون وەدەر دێنن،
ئەچن هەتا
هەبوو نەبوو بورووژینن
بنیاتی نوێ
بچەسپینن.

محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇

@namopoem

ڕەگاژۆ

16 Dec, 14:36


بەرجەوەندێکی ئێوارەکاتی سەقز
پاییزی ١٤٠٣

ڕەگاژۆ

11 Dec, 11:21


وێنەیەکی ف-نامۆ
پاییزی 1403 پارکی کەوسەری سەقز

@namopoem

ڕەگاژۆ

11 Dec, 11:15


وێنەی سەردانی مامۆستا پەرویز شێخی لە ف-نامۆ
پاییزی ١٤٠٣_ سەقز
@namopoem

ڕەگاژۆ

06 Dec, 17:54


آوای کورد:
سلاو
#بەخێربێن_ئاڵوگۆڕ_کوردستان
بۆ بەشداری لە لیست⬇️
@KORDVARE55
🍃🍃🍃🍃🍃🍃
کاناڵی دڵی شێت
@Hahaskim

کانال دل شکاوکان
@yvykbb

غم کده
@dilshkaw1

دیداری تایبەت
@DidariTaibat1

‌تۆڕی میدیایی:
کوردانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات
@nawxo

هەوارگەی چیرۆك
 @chirok2

خوشەویستی
@zhiyanetal

ئه‌وین و خه‌یال
@Avinukhayal

شیعرەکانی خاتوو میهرەبان
@mihraban4

هیوای ئازادی ‌
‌@Hevayazade
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
ئامێــــــــــزے خـــــەیاڵ.
@amezikhyal

هەوارگەی شیعر
@hawrge

ڕوناڪایی دڵ
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@ronakaydel

دڵڕەفینە ڪــەم
@dlrhfhenhkam

خەزانی پایز
@xazanipaizz

ڕیــــــژنەے بــــــاڕان
@rignaybaran

گۆرانی ڕەسەنی کوردی
@Kurd20music

خـــــەم ڕەوینەڪەم
@xamravenakam

هەوارگەی دڵان
@HawaryKurdawary

تیشکی چراخان
@teshk12

بــــــاوەشی خـــــەم
@bavasigam..

منوتوو
@dghjkopl

وێنەیی خۆشـــــــەوێستی
@wenaykhoshavisti'

سوران سه‌قزی
@Soran_Saqqezi

یـــارێ دوڕە وەڵاتــــــــــــم
@yaridorvlatem

تڪست ڪۆردی
@dli_shkavmm

بهار تاقانه کم
@Baharetaqana

کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند محمد شندرەای
@mohammad_shndrayi_2023

هه نا سه ئ دلان
@hanasaydlan

گورانی و بیوگرافی کوردی
@KOURD_MUSIIC

تــــــۆی خـــاونــــــــی دڵـــــم
@rrr00654
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
ڵەیــــــــادت ناڪەم
@layadd_nakm

کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند هادی لاوە
@hadeLawa_page

کاناڵی شێعری ڕەگاژۆ
@namopoem

گــــــلـــــــچـــــیـــــــن
 @golghin2021

گولبزه وگولبژیر
@gollbeza

بووک وزاوا
@bukzawa2021

دونــــــــــــــای غەمـــــــــــــــــم
@komarx0

ئێدریس مەڕانێ
@edris_marani2022

ڪاناڵی ڪوترەڪەم
@shapolishit

یادی رابردوو
@Yadirabrdu

اهنگ وکلیپ کوردی فارسی غمگین
@ahngkordifarsiklip1369

کورد موزیک
@kurd_Music2021

هەوارگەی دل
@hauargidl

خۆشترین کانال گۆرانی کوردی قەدیمی و نوێ
@Rangavarang3

🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃

ڕەگاژۆ

02 Dec, 16:00


هۆنراوە و بێژەر : م #موحەممەد_فاتێح_موحەممەدی_ف_نامۆ

مۆنتاژ : #بێهرووز_ئەحمەدی_بەڵاچێژ

🆔@malbandihonrawa

ڕەگاژۆ

02 Dec, 09:40


دووری

گوڵم، سەرمایەکەی ژینم، ژیانم
دڵم، ئەستووندەکەی مان و نەمانم
فریشتەی کرچ و کاڵی ئاسمانی
هومێدم ، شاجوانی شاری جوانی
تریفەی مانگی شەوگاری بەهارم
چپەو چرپەی دڵاوێتەی بنارم
تریقەی کانیاوی دەم بە ئاواز
شنەی کوێستانی بەرزی دەست و دڵباز
خەمی زەردەپەڕی ئێوارەکاتیم
بزەی سەرلێوی ئاسۆی ڕۆژهەڵاتیم
مەلی ڕەنگاڵەیی ناسک پەڕوباڵ
پەپوولە جوانەکەی شیرین خەت و خاڵ
سەرم بێتۆ کز و ناسازە ئەمشۆ
دلم بێ ناز و بێ ئاوازە ئەمشۆ
لە دووری تۆ چ دڵتەتەنگم چ دڵتەنگ
دوودیدەم پڕ لە ژانە و پڕ لە ئاستەنگ
بە یادی تۆ ئەسووتم خەم ئەچێژم
پەژارەی تۆ لە ناخی دڵ ئەنێژم
لە سینگم وەختە دڵ دەربێ لە تاسەت
لە تاسەی دڵ بلاوێنی هەناسەت
کوا ئەستێرەکەی چاوانی پر سۆت
کوا باخی کەزی پڕ بۆنی شەوبۆت
کوا جامی شەرابی نابی لێوان
کوا هەورازی کوڵمی سوورەسێوان
کوا ئەو پەرجووەی پر هێزی دیدار
کە کاتێ ڕووئەدا ،نامێنێ دیوار
کوا ئەو پێکەنینی شێوەجاران
بەهارم داتێ دڵ پڕکا لە باران
وەرە، تا سەر ببێتە بەردەبازت
بکێشێ دڵ کەژاوەی پڕلە نازت
گوڵم، دڵ تاسەباری دەنگی پێتە
شەقامی خۆشەویستیم چاوەڕێتە
بەقەد سەت چاوە چاوم ئێستە واڵا
کە هاتی گوم نەکەم ئەو بەژن و باڵا

محەممەدفاتیح محەممەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇 👇

@namopoem

ڕەگاژۆ

02 Dec, 09:27


لە شاعیری بە ناو بانگی شارەکەمان #سەقز_نامو (مامۆستا فاتیح موحەممدی)

وتنی : مامۆستا
#عومەر_ڕەسووڵی
بو حەسانەوەی ماندووییتان
ببیستن ئەم شێعره جوانه و پێشکەشی کەن بە ئازیز و خوشەویستەکەتان


خەمی سەفەر نابڕێتەوە!
بەتایبەتی
ئەو ئازیزەی
دەڕوات و ناگەڕێتەوە!
بە ئاهەنگێکی زۆر تایبەتەۆە


@shahriarsaqhez

ڕەگاژۆ

25 Nov, 09:22


بۆ برایەکی چەشکە پاراو هونەرمەندم
مامۆستا ئەمجەد-ع.


وەک دیاری ئەم چریکەێشت کەهات
بوو بە هێزی خەمڕەوێنی ڕۆحی مات
هەربژی گەورەم ، بمێنی تا هەتا
غەم بە تۆ  بنیادی شادیت پەی نەبات

محەمەدفاتێح محەمەدی
          ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:        👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

23 Nov, 12:28


شۆرەکات

مەست و یاخی گینگڵی ئەدا.لەخۆ باهی شەپۆلی داویشت و غەوغای ئەو ناوەی پڕ کردبوو.
دەیکوت:هەور کێیە..جۆگە کێیە،ڕووبار کێیە لە بەرانبەر گەورەیم دا ، بۆیان هەبی سەر هەڵبێنن ؟؟!!من دەریام و دەریا قەت کەمی ناهێنی.
هەور ئاگای لەمانە بوو. دڵی شکا لەوەی دەریا هەر سێیان بەکەم ئەزانێ.
بۆیە دڵتەنگییەکانی خۆی بردە لای جۆگە و رووبار.
ڕووبار کوتی:لەمێژەوە ئاگاداری نائەمەک نەناسی دەریایە. لە پاش ڕاوێژ،  بریاریاندا. بێوەری کەن  بۆیەش پشتیان لێ هەڵگرد.
ساڵان هاتن .سالان ڕۆین.دەریا هەتاو تەنگی پێ هەڵچنی. "با"ش ، تاتوانی ئازاری دا.دەریا ڕەنگی هەلبزرکا.
بەرەبەرە،  بووە خەستاوێ سوێر و تاڵ . ژیان لە ناخی دا وەستا. کرم و هەژگەڵ مرۆکەی دا.
ساڵان هاتن و تێپەڕین. بەرەبەرە دەریا تەواو وشکانی هات تاکوو بووە شۆرەکاتێکی هەڵقرچاو.
ئێستا ئیدی سالەهایە چاوی بڕیوەتە ئاسمان بەلکوو جارجار، پەڵە هەورێکی کۆچەری وەک خێرەومەند ئاوڕێکی لێداتەوە و بۆ چەن چرکە  دلی فێنک بکاتەوە.


تاران ساڵی 1384 ک.ە

محەممەدفاتێح محەممەدی
                 ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:        👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

23 Nov, 12:27


#ئەی_قەڵەم

ئەی قەڵەم، وریابە دەستی  کەس نەکا کارێ کە تۆ
سەر لە شەرما هەڵنەهێنی، هیندە بێزت بێ لە خۆ
سەر مەنێ  سەر لاپەڕەی کاغەز بە فەرمانی کەسێ
هەوڵ ئەدا پێنووسی دیکەت پێ ببا ڕۆژێ لە گۆ
ڕی مەدە ئەرکی تفەنگت پێ ببەخشێ ئەو دەسەی
وا لە شوێن تاساندنی چالاکەوانی سەربەخۆ
ڕوو لە نزمایی نەکەی وەک، ئەو قەلەی بەرزی نەناس
بەرزەفڕ بە و سەرچیایی، زیت و ئازا، وەک هەڵۆ
تێبکۆشە ببیە هاودەندووکی ئەو پێنووسە وا
نابەزێت و نۆکەری ناکا لە بەر دانە و گەزۆ
ڕێ مەدە لە جیای وشەی بێنخۆشی کوردی پڕ بە شار
فازیلابون، فازیلابون، بۆگەنی هەستێ لە تۆ
تۆ کە ئامێرێکی پیرۆزی ببەخشە هاودڵی
تەفرەقە کاری نەیارە تۆ بەڕێی یارا بچۆ
هۆشی خۆتت بی، نەبیتە کولکەری ڕەوتی کەسان
ناکەسان نەتکەن بە قامچی و تۆپزێکی دەستەمۆ
چۆ، چەکی دەستی کەسانێ بە مرۆ خوازی دەکەن
نەک چەکی دەستی کەسانێ دژمرۆن و پڕدرۆ
فاعیلاتون، هات و تون تون شێعری ئێمەی دا لە دار
فاجعاتون، دژ بە بەیت و باوی ئیمە کەوتە خۆ
حورمەتی بێگانە ئەگرم، حورمەتم بگرێ ئەگەر
نەک لە ئەوکم ڕۆ بچێ #فاتێح هەتابن وەک چەقۆ
               تاران
                   bb   2717/4/17
#محەمەدفاتێح_محەمەد_سەقز
                   #ف_نامۆ
@bokurd-

ڕەگاژۆ

21 Nov, 17:45


سلاو
#بەخێربێن_ئاڵوگۆڕ_کوردستان
بۆ بەشداری لە لیست⬇️
@KORDVARE55
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
کاناڵی دڵی شێت
@Hahaskim

سەدای ڕۆح
@Saday_roh

هـہ‌ناسـەی ژیـان
@Hanasayzhiyan

خوشەوێستی
@zhiyanetal

لـیلـی و مـجـنـون
@liliimagnon

ئه‌وین و خه‌یال
@Avinukhayal

خەزانی پایز
@xazanipaizz

ئامێــــــــــزے خـــــەیاڵ.
@amezikhyal

ڕوناڪایی دڵ
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@ronakaydel

دڵڕەفینە ڪــەم
@dlrhfhenhkam

منوتوو
@dghjkopl

ڕیــــــژنەے بــــــاڕان
@rignaybaran

خـــــەم ڕەوینەڪەم
@xamravenakam

ئاوازی عشق
@Avazeshq1

بــــــاوەشی خـــــەم
@bavasigam..

وێنەیی خۆشـــــــەوێستی
@wenaykhoshavisti'

گۆرانی ڕەسەنی کوردی
@Kurd20music

سوران سه‌قزی
@Soran_Saqqezi

یـــارێ دوڕە وەڵاتــــــــــــم
@yaridorvlatem

کاناڵی هناسه ی ساردم
@Hahas1369

کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند محمد شندرەای
@mohammad_shndrayi_2023

تــــــۆی خـــاونــــــــی دڵـــــم
@rrr00654

ڵەیــــــــادت ناڪەم
@layadd_nakm

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند هادی لاوە
@hadeLawa_page

خم روینکم
@xamravenakm

کاناڵی شێعری ڕەگاژۆ
@namopoem

هناسه ی دلم
@hanasedell

گــــــلـــــــچـــــیـــــــن
 @golghin2021

بووک وزاوا
@bukzawa2021

ئێدریس مەڕانێ
@edris_marani2022

یادی رابردوو
@Yadirabrdu

اهنگ وکلیپ کوردی فارسی غمگین
@ahngkordifarsiklip1369

کورد موزیک
@kurd_Music2021

مهاباد موزیک
@ssdddcvv

کانال کوردستـــان
@baranmmmmm

کانال غمگین
@dnialghaam

خۆشترین کانال گۆرانی کوردی قەدیمی و نوێ
@Rangavarang3

🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

ڕەگاژۆ

15 Nov, 17:44


سلاو
#بەخێربێن_ئاڵوگۆڕ_کوردستان
بۆ بەشداری لە لیست⬇️
@KORDVARE55
🌺🌸🌺🌸🌺🌸🌺
کاناڵی دڵی شێت
@Hahaskim

غم کده
@dilshkaw1

لـیلـی و مـجـنـون
@liliimagnon

دیداری تایبەت
@DidariTaibat1

هەوارگەی چیرۆك
 @chirok2

خەزانی پایز
@xazanipaizz

شیعرەکانی خاتوو میهرەبان
@mihraban4

قەڵەم
@KURDI_QELEM

ئه‌وین و خه‌یال
@Avinukhayal

باوەشێک خۆشەویستی
@shivaamini

هەوارگەی شیعر
@hawrge

ئامێــــــــــزے خـــــەیاڵ.
@amezikhyal

ڕوناڪایی دڵ
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@ronakaydel

منوتوو
@dghjkopl

دڵڕەفینە ڪــەم
@dlrhfhenhkam

ڕیــــــژنەے بــــــاڕان
@rignaybaran

تریـــــفه ی مانگە شـــە و
@hidilavi

هەوارگەی دڵان
@HawaryKurdawary

خـــــەم ڕەوینەڪەم
@xamravenakam

ئاوازی عشق
@Avazeshq1

بــــــاوەشی خـــــەم
@bavasigam..

وێنەیی خۆشـــــــەوێستی
@wenaykhoshavisti'

گۆرانی ڕەسەنی کوردی
@Kurd20music

سوران سه‌قزی
@Soran_Saqqezi

سلطان غم
@soltan_29

یـــارێ دوڕە وەڵاتــــــــــــم
@yaridorvlatem

هه نا سه ئ دلان
@hanasaydlan

کاناڵی هناسه ی ساردم
@Hahas1369

کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند محمد شندرەای
@mohammad_shndrayi_2023

ژیانەکەم
@Zhianakam1

ڵەیــــــــادت ناڪەم
@layadd_nakm

کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند هادی لاوە
@hadeLawa_page
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
کاناڵی شێعری ڕەگاژۆ
@namopoem

هناسه  ی دلم
@hanasedell

گــــــلـــــــچـــــیـــــــن
 @golghin2021

بووک وزاوا
@bukzawa2021

ئێدریس مەڕانێ
@edris_marani2022

هەستی دڵ
@hastidlll

یادی رابردوو
@Yadirabrdu

اهنگ وکلیپ کوردی فارسی غمگین
@ahngkordifarsiklip1369

کورد موزیک
@kurd_Music2021

مهاباد موزیک
@ssdddcvv

کانال کوردستـــان
@baranmmmmm

کانال غمگین
@dnialghaam

خۆشترین کانال گۆرانی کوردی قەدیمی و نوێ
@Rangavarang3

🌺🌸🌺🌸🌺🌸🌺

ڕەگاژۆ

07 Nov, 17:20


بوار

نەبا بریا بواری ئاشنایی
نەهاتایە هەتا ڕۆژی جودایی
وەسڵ، بارێکی کەم خایێنە بۆیە
ئەکا دووری، کوتووپڕ خۆنومای
چبوو باوی سەفەر ، ببڕا لە دنیا
نەبا تۆران و تافی بێ وەفایی
تەبایی،باو دڵی پاراو و خاراو
تەبایی، با، نەبایە ناتەبایی
نەگیرایە هەتاوی خۆشەویستی
نەتارایە لە عاشق، ڕۆشنایی
نەڕەنجایەن ئەبەد ، دوو دڵ لە یەکتر
هەدای چووبا،لە دەستی بێ هەدایی
نەچڕژایە ئیتر پەرداخی سەر مێز
گەرم  با هەردوو ئیستیکانی چایی
جەفا شوورەی نەکێشابا لە نێوان٠
ئەمەکداری نەکەوتایە لە بایی
نەوشکایە بزەی سەر لێوی یاران
نەمایە بیر و هزری ڕایرایی
نەوەستایە سەمای دلداری بێ ناز
نە شێوایە،بە تێوەردانێ شایی
٠بەهاری باخی نەستاندایە پایز
نەبا تۆفانی ڕەنگی کارەبایی
لە جێی ئۆخژنی هاو کۆکی نەکا سەر
سکاڵای شۆرەکاتی نایی نایی
هەزار ئاواتی وا،"فاتێح" بەتاڵە
زەمەن، کوا کەی ئەدا چاوی بەرایی

محەمەد فاتێح محەمەدی
          ف-نامۆ
لینکی کاناڵ      👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

06 Nov, 17:09


زستان

پتر لە تاقەتی شەقام
بارستایی سەرماو سۆڵە.
ئاسمان،
بە زۆر بە زەوی
وانەی ڕێبەندان
ئەخوێنێ.
لە پشت پەنجێرەی دوو تۆ دا،
گەرمای دڵنشینی زۆپا
هەڵمی سخناخ لەبەرامەی فنجانی بەکەفی قاوە
بەهێوری ئەلاوێنێ
لەم دیوو پەنجەرە
بەفرانبار بە زەبر و زەنگ
لەو دیوەوە،
بانەمەڕێکی هەمەڕەنگ.
پەنجەرە خاڵی گۆڕانی
هەواکانی یەک زستانە

محەمەدفاتێح  محەمەدی
          ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:        👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

03 Nov, 10:40


زستان

پتر لە تاقەتی شەقام
بارستایی سەرماو سۆڵە.
ئاسمان،
بە زۆر بە زەوی
وانەی ڕێبەندان
ئەخوێنێ.
لە پشت پەنجێرەی دوو تۆ دا،
گەرمای دڵنشینی زۆپا
هەڵمی سخناخ لەبەرامەی فنجانی بەکەفی قاوە
بەهێوری ئەلاوێنێ
لەم دیوو پەنجەرە
زستانە بە زەبر و زەنگ
لەو دیوەوە،
بانەمەڕێکی هەمەڕەنگ.
پەنجەرە خاڵی گۆڕانی
زستانێکی دووهەوایە

محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇

@namopoem

ڕەگاژۆ

19 Oct, 04:29


فڕین


فڕۆکە کاتێ هەڵفڕی
کۆی جوانی لەگەڵ خۆ برد
لەوبەر دنیا بوو بە بەهار
لەمبەر دنیا، بەهارێ مرد


ئێستێ ، دڵ خانەی ژاکاوی
خەمێ زەردی ئاودامانە
زەمەن، بەستێنی زریانی
دەم بە هەڵپەی بێ ئامانە


تەنیایی بیاوانێکە
لە پێ ئاڵاوە وەک زنجیر
تەکانی کۆچی ئارەزوو
جمەی بڕی لە حزر و بیر


مەخابن دەستێ دەرنایە
قفڵی دووری بکاتەوە
قورمی مەینەت بچێتەوە
زاخاوی دڵ، بداتەوە


فرۆکە کاتێ هەڵفڕی
هەبوو نەبووی، ئاوەژوو کرد
ڕەنگی زاڵی کارەبایی
چی ڕەنگە، هەمووی  لە ڕوو برد


محەمەدفاتێح  محەمەدی
          ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:        👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

17 Oct, 17:34


فڕین


فڕۆکە کاتێ هەڵفڕی
کۆی جوانی لەگەڵ خۆ برد
لەوبەر دنیا بوو بە بەهار
لەمبەر دنیا، بەهارێ مرد


ئێستێ ، دڵ خانەی ژاکاوی
خەمێ زەردی ئاودامانە
زەمەن، بەستێنی زریانی
دەم بە هەڵپەی بێ ئامانە


تەنیایی بیاوانێکە
لە پێ ئاڵاوە وەک زنجیر
تەکانی کۆچی ئارەزوو
جمەی بڕی لە حزر و بیر


مەخابن دەستێ دەرنایە
قفڵی دووری بکاتەوە
قورمی مەینەت بچێتەوە
زاخاوی دڵ، بداتەوە


فرۆکە کاتێ هەڵفڕی
هەبوو نەبووی، ئاوەژوو کرد
ڕەنگی زاڵی کارەبایی
چی ڕەنگە، هەمووی  لە ڕوو برد


محەمەدفاتێح  محەمەدی
          ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:        👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

07 Oct, 17:08


ڕاز

لووتکە ئەڵێ:
ڕازی بەرزیم
لە وەستانی بنار دایە.
ئەو نەبایە
من ئەکەوتم.

محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇

@namopoem

ڕەگاژۆ

06 Oct, 15:25


سەفەر

وێستگە،
بەجارێ جمەی دێ،
لە موسافیر.
نیگەرانی بۆ داهاتوو
پەتایەکە.
ڤاگۆنەکان،
تەنگەلانی پاڵەپەستوو.
شەمەندەفەر
ئەفیشکێنێ.
بۆ کوێ ئەبات ،
کەس نازانێ.
ڕێ کەوتن
تەنیا ئامانجە.
بەجێمان
هەڵچەقانێکە بێ ڕزگاری.

محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇

@namopoem

ڕەگاژۆ

30 Sep, 06:00


جودایی

ئەمانی لێ بڕیم دەردی جودایی
گڕی بەردایە باخی ئاشنایی
شکا پەرداخی ئاواتم لە سەت لا
لەبەرچاوم بە بەردی بێوەفایی
سیاساڵی ئەوین ساندی لە ناخم
بەشی گریانێ گەر هەیبوو تەڕایی
دەروون زەرد و ڕوخم زەردوچەمەن زەرد
کەشی پایز چ زاڵەو کوودتایی
بەکۆ ئەستێرە ئاوابوون، لە بانم
ڕەشایی بوو بە تانەی ڕۆشنایی
لە مەلبەندێ کە بۆ دڵ لێدەدا، دڵ
نەبا بریا، نەریتی ناتەبایی
بەرایی با نەدا ئەو دیدە هەرگیز
لەحاندی ئاشقی، نادا بەرایی
سکاڵا نامەیێکە شێعری"فاتیح"
لە دەستی بیری سست و ڕایڕایی

محەمەدفاتێح  محەمەدی
            ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:        👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

14 Sep, 08:58


ڕاز

لەیەک هەڵدێین و نازانین هەڵاتن
پتر نیزیک ئەخا زنجیر ی دیلی,
لە یەکتر  ون نەکردن دایە ڕازێ
ئەپارێزێ لە بندەستی و زەلیلی

محەمەدفاتێح  محەمەدی
            ف-نامۆلینکی کاناڵ:        👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

11 Sep, 13:48


نامەوێ

نامەوێ دووربیت و دووربم ، بیهەواڵ
ئاشبەتاڵ ئاسایێ، بێنێ ژینی تاڵ
جاربەجارێ ، چێدەکەم پردی شێعر
تالە حاندم ،ئاوەڵاکەی دەرکی ماڵ

محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇

@namopoem

                   ف-نامۆ

ڕەگاژۆ

05 Sep, 07:34


هیوا

ئەوکەس کە ئەکا،هیوا بە ئەستووندکی ژین
لای وانەبێ دەرمانێکی داوە لەبرین
هیوا، کول ئەکا بیرێ کە بڕیار دەرە
ئەژنۆ شل ئە کا، نایەڵێ پێ هەڵبگرین

محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇

@namopoem

ڕەگاژۆ

04 Sep, 10:45


هیوا

هی وا، هەیە، بەتەواوی و، هی واش هەیە ،نیوە و نیوەچڵ،
خۆی بە "هیوا"وە شەتەک داوە.هیوا، ئەو مووچە و مەزرا، خەیاڵییە کە ئاواتێکی تێدا وەبەر نایە، هیوا(ئومێد)"
سەرابێکە تینوەشۆرەکاتییەکان، بە مەرگێکی تاڵ و ئەشکەنجاوی بە گەرووی نەماندا، ڕۆ ئەکات.
ئەو ماسییە ڕاوکراوانە،هیوایان بە ڕزگارییە، ئازارکێش تر لەو ماسییانەی دی، ئەمرن.هیوایان بە ڕزگاری نییە. ئەوانەی هیوا بە داهاتوو، لەخۆیاندا ئاو ئەدێرن قەت ڕاستییەکان سەرەندەر ناکەن.
کوردەواری ئەڵێ:نان ئەونانە ، ئەمڕڕۆ لەخوانە.
ئەم قسەیپە لەبیرێکی پوختەوە سەر هەڵئەدات.
کاڵ فامەکان هەرچەند ئەم ڕاستییە هەست پێئەکەن بەڵام ،
ناتوانن خۆ لە داوی درۆینی"هیوا"،ڕزگار بکەن.
هیوا ، خۆرەیە. تەمەن ئەخواتەوە. ویست و توانای بڕیادان دەگوێزیتەوە بۆ داهاتووی نادیار.
کۆڵی بەرپرسایەتی بە هەڵگری دادەنێ.
لە پشت شووشەی پەنجەرەی جاوەڕوانییەوە، مرۆئەکا
بە چاودێری ڕێگایەک ، کە تەنیا ڕێبواری، تەتەری بێ هیواییە....

محەمنەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇

@namopoem

ڕەگاژۆ

31 Aug, 05:23


وێچوون

من بووم و
شەو و تەنیایی.
خەوی زڕاو
بیری پساو
خەیاڵاتی زیواڵ زیواڵ
لە مێشکم دا هەڵکورمابوون.
بۆ ڕەهایی:
هاتم چرام کوژاندەوە.
کەچی ناکاو
هەزاران گوڵۆپی شادی ڕەنگاڵەیم
لە تۆتۆی دڵ دا،
دایسا.
عەشق ببوو بە مێوانم.
سەیر ئەوە بوو،
لە هەر ڕەهەندێ کە ڕوانیم
کت و مت
وەکوو تۆ وا بوو...

محەمەدفاتێح  محەمەدی
         ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:        👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

30 Aug, 07:56


جودایی

نەبا بریا بواری ئاشنایی
هەتا قەت ڕوو نەدا باری جودایی
نەبێتە مێمڵی رۆحێ خەمێ تۆخ
لە دووی خەون و خەیاڵاتی تەڵایی
سەری پێنامە سەر کۆشی پەژارە
بیانووی دڵبەرێکی ڕایی ڕایی
هومێدم چوو بەبەردی ناهومێدی
تەبایم بوو بەدەردی ناتەبایی
چ غەدرێ بوو کە دیدەم کردی هاوار
کەدڵ لەوغەدرە ئاوابوو هەوایی
بەڵاێێ هات و کەوتە شاری هەستم
هەتا پەی کا درەختی دڵنیایی
هەوامی کردە تۆفی زەمهەریری
ڕەوامی کردە تووشی ناڕەوایی
پەڕاوی هێوریم با بردی هەیهات
کرا پەرتووکی دەردم ڕوونومایی
قەڵامی دایە دەستی لەشکری غەم
سپامی خستە بۆسەی بێ قەڵایی
بڕاباران لە زەنوێر و بنارم
نەڕسکن تا، نەما تۆزێ تەڕایی
بەهارم چوو بە تاڵانی خەزەڵوەر
ستارم چوو بە لەرزەی کارەبایی
نەوایێکم هەبوو تاسا لە ئەوکم
بە شاڵاوی بەسامی بێنەوایی
لەگەڵ با دا دەبا هەمبایە پەیمان
لەجێگەی ئاسکی سرکی خەتایی
تەم و مژ گرتی بەر هەیوانی شادیم
ئەمن مام و دووچاوی بێ بەرایی
چ ناخۆشە لە باتی خۆشەویستی
بکا خەنجەر لە ئاشق دڵنەوایی
نەبێ"فاتیح" چ چاتر ئەو ژیانەی
کە خەوشابێ بە خەوشی بێڕەزایی

محەممەدفاتیح محەممەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇

@namopoem

ڕەگاژۆ

17 Aug, 12:12


#جێژوان
بەئیلهام لە شێعری"کووچە"ی
هەستیاری فارسی‌بێژ
"فەرەیدوون موشیری"

تێپەڕیم جارێکی تر ئەنمشۆ لە ئەو کۆڵانەوە
چوومەوە نێو جێژوانە کۆنەکەی خۆمانەوە

پڕ تریفەی مانگەشەو بوو دار و بەردی جێژوان
بەو شنەی شەوبای شەوان و دۆخەکەی جارانەوە

وەک شەوانی بەختیاریـم داخی داخانم نەبووی
چاوەچاوم بوو ببینم تۆ لەوێ دیسانەوە

تۆ نەبووی، ئەو جێژوانە دۆزەخێ بوو ئاگرین
من لە نێڵەی ئاگری دا، بەر پەلی سووتانەوە

بەردەهارەی تاسەباری دەی‌کورۆژتم بێ‌وچـان
بێ ئەوەی دەرفەت بدا بۆ چرکەیەک حەستانەوە

هاتە بیرم ئەو شەوانەی ئێمە بووین و دڵ ڕەها
تان‌وپۆمان پڕ جمشت و شۆڕشی بووژانەوە

قەت لە ئێمە ئەو شەوانە بەختەوەرتر، کەس نەبوو
خۆ لە جێژواندا بە جەستە و دڵ بە سەر هەورانەوە

ئێمە بووین و لێوی جۆگە و دەفتەرێ ڕاز و نیاز
ئێمە بووین و ئاگرێکی عەشقی بێ کوژرانەوە
لایە جۆگەی پڕ لە کایەی پێلی ورد و عەکسی مانگ
لایە دیکە شنگەبی بەو بسکی ئاوێزانەوە
لایە ئاوازی مەلی شەو، لایە بۆنی خۆشی گوڵ،
لایە ئەسپینداری سەرکەش بەو چڵ و پۆپانەوە
دەس لە نێو دەس، دەم بە مۆر و چاوی ئێمە دەس‌بەکار
عەشقی پیرۆزیان دەهێنا گۆڕێ بۆ گۆڕانەوە
دێتە بیرم تۆ کوتت ترسە لە یەکتر دابـڕین
تۆ بچی و من جێگەبێڵی بەم دڵە دێوانەوە
هەر وەکوو چۆن ئاوی ئەم جۆگا ئەچێ و نایێتەوە
سەر بنێیتە کۆشی کۆچێکی بە بێ گەڕیانەوە
پێم کوتی ئارامی ڕۆحی بێ‌ستارم وا مەڵێ
ئاوی جۆگەی عەشقی خۆتم من بە ڕۆح و گیانەوە
ڕاویارم تۆی و من خۆم خوازیاری داوی تۆ
دڵنیابە تاکوو ماوم بۆم نیـە تاکانەوە
تۆ ئیتر بێدەنگ و من بێدەنگ و ئەوشەو تێپەڕی
تێپەڕی دیسان شەوان و تۆم نەدی بە ژوانەوە
تۆ کە ڕۆیــت ئاوەژوو بوو وەرزی ڕازاوەی دەروون
چی گوڵی باخی هومێدم بوو هەموو سیسانەوە
چی‌ەبوو ئاگات لە حاڵم بایە وا ئەمشۆ چلۆن
تێپەڕیم بێ تۆ لە ئەو کۆلان و ئەو جێژوانەوە
تۆ کە ڕۆیشتی چ ما بۆم غەیری کۆڤان و مەراق
غەیری ناسۆرێ کە خوێنی نایەتە گیرسانەوە

محەمەدفاتێح  محەمەدی
                 ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:       👇👇👇👇👇

       @namopoem

ڕەگاژۆ

15 Aug, 18:02


ڕێگا

ڕیگا
تەنیا دیاردێکە
بەدەم پێوە
ناچێتەوە و
لەگەڵ هەنگاوی ڕێبواران
باڵا ئەکا و
لەگەڵ زەمەن
پتر
بەخۆی دا دێتەوە.
رێگا
تا هەتا
رێگایە...

محەمەدفاتێح  محەمەدی
          ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:         👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

28 Jul, 14:03


کاتێ

کاتێ پزیشکەکەم کوتی:
ئیدی کارێ لەکەس نایە
چرای چاوت
بەرەبەرە ئەکوژێتەوە
زوو زوو
ئەچمە بەر ئاوێنە
تێر وپڕ سەیری خۆم ئەکەم
تا خۆم لە بیر
نەچێتەوە

محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇

@namopoem

ڕەگاژۆ

19 Jul, 13:55


‍ ‍ 🍂 هەڵۆ

خەم سەری کردە دڵ و گیانی هەڵۆ
ناخی پڕ بوو لە کوڵ و کەندو کوڵۆ
کاتێ دی ئەو شتە لێی  قەوماوە
پیریەو هاتوەوە تێی ئاڵا وە
بۆیە ئازارو کزەو ناسازی
بوونەتە ئێخەگرو ئامبازی
خۆی لە خۆی پرسی چبووم ئیستا چیم
بە تەمای هەرچی نەبووم ئاخر دیم
من کە وا لووتکەنشینی شاخم
بۆ سڕە باڵ و پەڕی پەرداخم
یادی لاوێتی بەخێر ئەودەمە وا
ئێسک‌سووکانە لەسەر باڵی هەوا
ئاسمان شوێنی تەراتێنم بوو
شنەبای بەرزی بلاوێنم بوو
کاتێ بەژنم هەڵەدا کاتی فڕین
مات ئەبوون بوونەوەری دەشتی بەرین
ئێستە پیری ئەوەتا مێمڵمە
مردنیش لەو بەرەدا ماتڵمە
چاوەکانم نییەتی ئەو سۆما
هەڵبکا ماسی لە ناخی گۆما
تۆ بڵێی چارێ هەبێ بۆ کارم
تا نەڕووخاوە لەبن دیوارم
تۆ بڵێی بۆم هەبی ڕاوێژکارێ
شارەزای دەردی دڵێ وشیارێ
یا پزیشکێ کە بدا هەتوانێ
جۆرە ماجوومێ دەوا و دەرمانێ
ئەم بەڵای پیرییە دوورخاتەوە لێم
ئەوگوڕو تینە کە بووم باتەوە پێم
چۆڵ نەکەم بەم زووە ئەم دوندی چیا
فەرشی ژێر پێم بێ گوڵ و سەوزە گیا
لەم وتووییرەیەدا بوو مەلی پیر
لە سرووشت و فڕوفێڵی دڵگیر
نوقمی گێژاوی خەیال مات و پەشێو
سیپەلاکی لە خەفەت لێواولێو
کە لەپڕ دیتی کە لەو خوارە قەلێ
ئەگەڕێ نم‌نم و گۆرانی ئەڵێ
هاتە بیری کە شەوێ بابی کوتی:
چاوی کردۆتەوە بۆ ژین لەوەتی
تاکوو ئیستا تەمەنی هیچ مەلێ
بۆ درێژی نەگەییوە  بە قەلێ
قەل ئەژی ئاسوودە تا سێسەت ساڵ
ژینی نابێت  بە هاسانی بەتاڵ
بۆ مەلی دیکە تەنانەت دەگمەن
هەیە ئەو بەختە بە سیی ساڵی بگەن
کە ئەمەی هاتەوە بیر پیرە هەڵۆ
خۆی بە خۆی کوت لەچی وەستاوی بڕۆ
ڕازی قووڵی تەمەنی دوورودرێژ
لای قەلەو هەر ئەوە جێگەی ڕاوێژ
بۆیە بۆ دیتنی ئەو هاتە فڕین
تا بدۆزێتەوە ڕێچارەی ژین
لە چیای بەرزەوە ڕووی کردە نشێو
شامەلی زاڵ و بە باڵی کەژ و کێو
قەل کە دی ئاوە هەڵۆ ڕوو لەو دێ
هەر ئەوەی مابوو زمانی بشکێ
وای دەزانی بە نیازی ڕاوە
بۆیە یەکسەر ورەیی بەرداوە
نەبوو بۆی چون دەرەتانی دەرچوون
چۆکی دادایە بەری زار و زەبوون
نەی دەزانی نییەتی ئەو سەری ڕاو
چونکوو ئامانجێ تری کردوە ڕەچاو
هەڵۆ پێی کوت قەلی زانا چۆنی
پێم بڵێ بۆ پەکەری بۆ مۆنی؟!
دڵنیا بە دژی تۆ بێ هەرکەس
ورد ئەکەم قاپی قولاپەی دەمودەس
قەل کوتی میری مەزن زۆر سپاس
کارتی ئێقباڵی منت کردووە بە ئاس
من مەلی بەختەوەری دەورانم
چونکوو تۆی شامەلی پشتیوانم
پێم بڵێ گیان بکەمە قوربانت
جێبەجێ کەم بەوەفا فەرمانت
هەڵۆ پێی کوت قەلی وشیار و بەبیر
هاتووم تاکوو  بکەی بۆم تەگبیر
ئەوەتا پیری وەکوو بایی زەمەن
هاتووە بچڕێ لە من تاڵی تەمەن
تەمەنی خێڵی هەڵۆ کۆتایە
ئێوە  بەس ڕازی تەمەنتان لایە
سێسەتیش زێتر ئەژین ئێوە بە ساڵ
یەک لەدەی ئێوە نییە بۆ مە مەجاڵ
ڕازی ئەم بەختەوەری ئێوە چییە
بۆ وەها دەرفەتێ بۆ ئێمە نییە؟!
بۆم ئەگەر شی کەیەوە ئەم ڕازە
ئاوەڵا کەی لەسەرم دەروازە
زەحمەتت شەرتە فەرامۆش نەکەم
لەبری هەرچیت ئەوێ پێتی بدەم
قەل کوتی : پێشینیانی ژیرم
دوو لەوان بابی من و باپیرم
لەسەر ئەم باوڕە بوون بەرزایی
زوو دەهێنێ بە ژیان کۆتایی
بای بڵینداییە وەک پەیکی نەمان
کەشی نزمایی ئەکا ژین هاسان
بەو تەراتێنە کە دەیکەن لە فەلەک
ڕەوڕەوەی مانەوەتان خستووە پەک
سەرەڕای ئەم هەڵەیە نابارە
هەڵەیە دیکە هەیە و سەربارە
گۆشتە تازێک کە ئەیخۆن ئێوە
بە سەدان دەرد و بەڵای وا پێوە. 
چێ دەکا خەڵتە لەناو بۆری دەمار 
بۆ خوێن نایەڵێ ڕێباز و بوار
جەڵتەیی مێشک و سەر و دڵ دێنێ
تان و پۆی ساغی لەیەک ئەپسێنێ
ئێمە ناخۆین جگە لە گۆشتی گەنیو
هەژگەڵ و کرم و بەجێماوی ڕزیو
سینگمان هۆگری بۆ و بۆسارە
چاترین خواردەمەنی مردارە
کە دەپارێزێ لە مردن لە بەڵا
وەکوو چۆن لەشکر ئەپارێزێ قەڵا
میری من مەنزڵی من لەو لایە
بەهەموو گەندەڵیەک ئاوایە
هەمە لەو مەنزڵە سفرە و خوانێ
لایەقی وەک تۆ مەزن مێوانێ
پڕ ڵە مردارەوەبوی جۆراو جۆر
چاری بۆشایی لەش و ئێسکی کلۆر
وەرە با پێکۆ بچین تاوێ لەوێ
داگرین تیکە لەوەی دڵ دەیەوێ
ڕاهێنانێکە ئەوە پاش ڕاوێژ
وەکو دەسپێکی شیفا و عومری درێژ
لەم قسە پیرە هەڵۆ سڕ بوو سەری
لێڵ بوو بۆ چرکەیە چاوو نەزەری
هەستی کرد تاپۆیەکی تاراوە
کێیەتی لەو سەرە لێ جێماوە
هەستی کرد خاوەنی مێشکێکە تەزیو
شانی داداوە لە سەر بیرێ بەزیو
ڕوو لە قەل نەرم و نیان هاتە قسە
وتی بمبوورە وەها باسێ بەسە
خوانی رازاوەی وا پێشکەشی خۆت
گۆشتی مردارەوە بوو هەر بەشی خۆت
ژینێ دابین بێ بە ئەم ئاوایە
دڵی من قەت لەگەڵی ڕانایە
پاش ئەوە ئۆقرەی چوو کەوتە جمشت
لە پەسا ئارەقەیی شەرمی ئەڕشت
ڕاچەنی دای لە شەقەی شاباڵان
وەک گەڕابێتەوە دۆخی ساڵان
هەڵفری کردی لە هەوران تێپەڕ
ڕۆیی دیسانەوە هەر بۆ سەر و سەر
ڕانەوەستا بەوەش و هەر چوو بە تاو
بووە خاڵێک و ئەویش ون بوو لە چاو
ڕانەوەستا بەوەش و هەر چوو بە تاو
بووە خاڵێک و ئەویش ون بوو لەچاو

محەمەدفاتێح  محەمەدی
                ف-نامۆ

ڕەگاژۆ

16 Jul, 15:52


پاش ساڵەکان

پاش ساڵەکان
لە ئاوێنەی یەکتریندا
خۆمان بینی:
دوو پەپوولەی بێ‌گریکی
هانا بردوو.
من
تابلۆیێ برینداری
بەساڵاچوو.
ئەو
پەیکەری شاژنێکی
تەم‌داگرتوو.
من
پاژێکی 
لەخۆ جێماو.
ئەو
باخێکی باڵابەرزی ڕەزاسووکی
تاڵانکراو.
ئەو نازانم
کام گێژەنی بیر و خەیاڵ
ئەیگلاند
ئەیهێنا
ئەی برد
من بەڵام
تووڕە لەو دەستە ئاوەژوویە
کە  دڵی هات
جوانی لێ‌ساند
وەک ڕەشەبا
تاڵانی کرد...

سەقز: 1402/3/19
محەمەدفاتێح  محەمەدی
         ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:        👇👇👇👇👇

       
@namopoem

ڕەگاژۆ

16 Jul, 11:40


هەمانە

بیری بەتاڵ نیشانێ،ناکا لە خۆی ڕەوانە
"تفلۆن"ە کاتێ کەللە، مەفرۆشە شەڕ بە شانە
نان و پەنیر و شیرێ، کاتێ نەبێ کەتێدا
نادا بەتۆ مەگەر"با"،کاکی برا، هەمانە

سەقز: 1403/4/22
محەمەدفاتێح  مئەمەدی
          ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:        👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

13 Jul, 19:40


پرسیار

هات وپرسیم جوانترین جوانی چییە ؟؟
چی ئەکا پاراوی دڵ، پەرداخی ژین
تاوێ لێم ڕاما، بەئارامی کوتی:
ئاشقانە ڕوو لە یەکتر،پێکەنین

محەمەدفاتێح محەمەمەدی
         ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:       👇👇👇👇👇

       @namopoem

ڕەگاژۆ

30 Jun, 05:14


ڕێگا

ڕیگا
تەنیا دیاردێکە
بەدەم پێوە
ناچێتەوە و
لەگەڵ هەنگاوی ڕێبواران
باڵا ئەکا و
لەگەڵ زەمەن
پتر
بەخۆی دا دێتەوە.
رێگا
تا هەتا
رێگایە...

محەمەدفاتێح  محەمەدی
          ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:         👇👇👇👇👇

        @namopoem

ڕەگاژۆ

25 Jun, 19:57


تیشک

ئێمە هەرکام
لە پارچە خۆرێ ئەوەندەی جەستەی خۆمان
گەرمترین.
زانست ئەمەمان پێ ئەڵێ.
منیش ئەڵێم:
وەرن با خۆمان لە یەکتر
گرێ بدەین،
ببینە  هەتاوێ بەقەد
ئاپۆرەمان،
کە پانتایی تیشکەکانی،ئەوەندەبێ
برینەکانی یەکتری
پێ ببەستین...

محەمەدفاتێح  محەمەدی
           ف-نامۆ
لینکی کاناڵ:        👇👇👇👇👇

       @namopoem

1,864

subscribers

143

photos

35

videos