نەقڵی کوردی خۆش😂 @naglikordi Channel on Telegram

نەقڵی کوردی خۆش😂

@naglikordi


ناردنی بابەت وقسەی خۆش @HAWAR2213

نەقڵی کوردی خۆش (Kurdish)

نەقڵی کوردی خۆش یەکەمین و کەمترین کەناڵی تێلیگرامی بۆ مافەی کوردی. ئەم کەناڵە بۆ هاوکاران و نوێترین بەڵگەنامەکانی نەقڵی کوردی بەرزترین کوژیان و زانیارییەکان پێشکەش دەکات. بۆ ئەوانی کە دەسەڵاتی نەقڵی کوردی لە تەنها کۆمەڵایەتیەکانی تێیدا دهات.

نەقڵی کوردی خۆش😂

08 Jan, 06:09


#هۆمەر_دزەیی
بۆت نەماوم ڕەشتاڵە ...
مەمکت نەگەییوە کاڵە...
بە ئاشکرا لێی بخۆی ...
بە شەرعیش بۆت حەڵاڵە...
مەلاش فەتوای لێداوە ...
بە شەرعیش بۆت حەڵاڵە...
🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

08 Jan, 04:34


باوکم کاتێک مناڵ بوو مرد...😂😂

🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

08 Jan, 04:34


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂

کابرایەک بە دزی ژنەکەیەوە ژنێ تری هێنا
ئیتر دوای ماوەیەک، ژن دووەم حامیلە بو کابرا پێی وت ژنەکە گەر مناڵت بوو تەلەفۆن نەکەی نەکا لای ژنی یەکەم بوم تەنها نامەیەک بنیرە بنوسە (مریشک) ئیتر خۆم تیئەگەم کە مناڵت بوە، دوای چەندێک کابرا نامەیەکی بۆ هات هەر کە خوێندێوە بورایەوە بردیان بۆ خەستەخانە لەوێش پینج دەقە جارێک سەیر نامەکەی ئەکرد و ئەبورایەوە ئیتر دکتۆرەکە نامەکەی خوێندەوە تیایدا نوسرابو چوار مریشک دوانی بە هێلکەوە و دوانی بێ هێلکە😅
.

دوو کوڕ و دوو کچ😅

🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

07 Jan, 14:44


بەزمی بووک و خەسو😂😂😂

🪴🌸🪴
‌@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

07 Jan, 07:44


هەی نار - مەزهەر خالقی❤️

خۆشم ئەوێی بەقەد چاوم
🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

07 Jan, 07:42


چیرۆکی مەلا 👳 و مەست 🍷

ڕۆژێک مەلایەک لە نێو مینیبووس‌دا دانیشتبوو. پاشان کابرایەک کە تۆزێک بۆنی مەشڕووبی لێ دەهات سوار بوو و له‌تەنیشت مەلا دانیشت.
پیاوە ڕۆژنامەیەکی هێنا و دەستی کرد بە خوێندنەوەی و پاش ماوەیەک لە مەلای پرسی: مامۆستا! ئەرێ ڕۆماتیسم لە چ شتێک‌ڕا ساز دەبێ و ئینسان تووشی ئەو نەخۆشییە دەکا؟
مەلا دەستی کرد بە نسحەت:
😇ڕۆماتیسم لە مەستبوون، چاوحیزبوون، مەشڕووبخواردنەوە، کاری خەراپ، نێوانی ناشەڕعی و حەرام و لە گوناحی کەبیرەڕا تووش دەبی.
کابرا بەردەوام بوو لە خوێندنەوەی ڕۆژنامەکە!😊
مەلا پرسیاری کرد: لە کەیەوە تووشی ڕۆماتیسم بووی؟🤔
کابرا کوتی: من ڕۆماتیسمم نییە، لێرەدا نووسیویەتی: "مەڵای فڵانە مزگەوتی شار، تووشی ڕۆماتیسم بووە!"😐😂

🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

06 Jan, 16:17


🚨آیا کوردهای سوریە با دولت مرکزی بە توافق رسیدن؟
👇👇👇
https://t.me/+Rkw3Ue8IhKmgm7V_

🚨 خاورمیانە منتظر چە واقعەای هست؟
👇👇
https://t.me/+Rkw3Ue8IhKmgm7V_

نەقڵی کوردی خۆش😂

06 Jan, 15:31


#عوسمان حاجی محه‌ممه‌دی له‌ زه‌نگێاوای پیرانشار


مورادی ڕەفیقم بۆی گێڕامەوە:
ئێوارەیەک لای ساعەت چوار بە ماشێنەکەم کە پرایدە، لە شارێ ڕا ده‌هاتمەوە بۆ دێکەمان.. تۆزێک ناراحەت بووم لە ڕێگادا کە دەروێشتم، ماشێنێکی پژۆ ڕووبەڕووم دەهات. نازانم بۆ هەر هاتە نزیک ماشێنەکەی من، جنێوێكی پیسم دا بە کابرای شوفێری پژۆکه‌..
ماشینەکەی پژۆ ١٠٠ میترێک دوور بووە، دە ئاوێنەیدا چاوم لێ بووکە یه‌ک فەرمان بای داوە سەری دە دووی ماشینەکەی من. منیش بڕێک ترسم بۆ هات، بڕێک گازی ماشینەکەم زیاد کرد کە بە قەولی کورد کوتەنی، لە دەستانی هەڵبێم، بەڵام کوا پراید لەگەڵ پژۆ دەردەچێت.. دووکیلۆمەتر گازم دا بە ماشینەکەم هیچ فایدەی نەبوو. پژۆ سەری بە قونیم وەنابوو. ناعیلاج ماشینەکەم ڕاگرت شۆفێری پژۆ ئەویش لە پێش من ڕایگرت.
کە هاتە خوارێ لە ماشینەکەی، کوڕە خۆ بە قه‌د فیلێک دەبوو. هێندە زەلام بوو هاتە پێشم، کوتی: کاکە بۆ قسەی سووک دەکه‌یت؟!
ئەمنیش زانیم زۆر قەلسەو پێشی ناوەستم، کوتم: کاکە گوو خواردنیان بۆ ڕۆژێکی وایان داناوە. کوڕە گووم خوارد.
وه‌ڵا کابرای ساحێب پژۆ زۆر پێکەنی. ئه‌دی ماڵی ئاودان بێت لەگەڵ ماڵی ئێوە، بەمجۆرە لەکۆڵم بووە، نەجاتم بوو لە کوتانێکی زۆر..

"موراد" نێوه‌كی خوازراوه‌.
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

06 Jan, 07:00


مامۆستا حەسەن زیرەڪ🥀❤️

ڪراس چیتی ڪرێشە...
🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

06 Jan, 04:33


کەسێ بە ڕق هەستاوی هاتە دەرێ لە ماڵی خۆیان و هاواری کرد:
بە گۆری بابتەوە ئێران بۆ ڕێژیمیشت😬.

جاشو پاش دەڕژێنە سەری دەیگرن دەڵێن : ئەوە تۆ بۆ جنێو بە نیزام دەدەی نائینسان؟؟؟😠😡
.
.
.
.

.
.
.
دەڵێ: کێ کاری بە نیزام بووە؟ خێزانم نێوی ئێرانە،رێژیمی گرتووە خۆ کز کات، هیچ ژەمێ چێشت لێنانێ!☹️ 😂😂😂

🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

06 Jan, 04:33


پیاوێک لە مەجلیسێکدا ئەڵێ

لەگەڵ ژنەکەم ڕۆشتین بۆ ئافریقا بەیانی کە هەستاین بە پێنج چرکە خۆمان ئامادە کرد و ڕۆشتین بۆ دارستان
لەپڕا شێرێک هات بە مشتێک کوشتم ، ئەمجار فیلێک هات بەرزم کردۆ دام بە عەرزا کوشتم ، دوای ئەوە مارێکی گەورە هات و هەر وەکوو لاستیک بچڕیم
پیاوانی ئەو مەجلیسە هەموویان بە یەکەوە وتیان حەک لەو دۆریە ئەڵێ ژنەکەم بە پێنج چرکە خۆی ئامادە کردە😂😂

🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

06 Jan, 03:51


😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

05 Jan, 17:17


خۆشبی😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

05 Jan, 07:22


خوێنی خوێنەکەم وەرە…❤️

🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

05 Jan, 05:31


پیاویک یەک ملیون دولار دەباتەوه
دچته مالەوه به ژنەکەی دەلێت

ئەویش له خۆشیان سەکتە لی دەدا و دەمری

پیاوەکەش دەلێت:
سبحان الله خێرو بەرکەت به یەکجاری رووی تێکردوم
😂😂🤣🤣🤣

🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

05 Jan, 05:31


😂😂😂😆😆
هەر ئەوەت دەویست ....!!؟ 😂😂🤣🤭

🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

05 Jan, 05:31


واتای جۆراوجۆری مردن لە ئێران

دەمرم بۆت : ئەویندارتم
بمرم بۆت : دڵم زۆر بۆت دەسووتێ
بچۆ بمرە : ئیدی نامهەوێت بتبینم
دەمردی؟ : بۆ کارت بەڕێوە نەبرد؟
مردبووی؟ : بۆ نەتکووت؟
نەمردین و .... سەرەنجام ڕوویدا
مردین هەتا .... سەبرمان تەواو بوو.
ئەمن بمرم؟ : ڕاست دەڵێی
مردم : ماندوو بووم
مردی؟ : بۆ وڵام نادەی؟
مردووە : بێحاڵ و بێوزەیە
مردەڵە : زەردەڵە و کز

ئەدەبیاتی ئێمە زۆر بەهێزە،😁😂

🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

04 Jan, 12:33


حاڵی ئەوانەی زستانە جل لە دەرێ هەڵدەخەن.

🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

04 Jan, 04:33


هونەرمەند، ناسڕ رەزازی بەسەرهاتێکی خۆشی خۆی لەگەڵ شاعیری گەورەی کورد، شێرکۆ بێکەس دەگێڕێتەوە😍

🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

04 Jan, 04:33


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂
ئیمامێکی شیعه‌ له‌خوتبه‌یه‌کدا ئه‌ڵێت: ئیمامی عه‌لی ئه‌وه‌نه‌ به‌هێز بوو وێنه‌ی نه‌بوو، جارێکیان به‌هه‌ردوو ده‌ستی ئه‌م زه‌ویه‌ی که ‌له‌سه‌ری نیشته‌جێین به‌رزکردۆته‌وه‌!! یه‌کێک له‌ئاماده‌بووان هه‌ڵیدایێ وتی: باشه‌ ئه‌گه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاگرتووه‌، ئه‌ی خۆی له‌سه‌رچی راوه‌ستاوه‌؟ ئیمامیش هیچ وه‌ڵامی پێ نابێت ئه‌ڵێت: له‌سه‌رقەبەری بابت! سه‌گباب ئه‌وه‌پرسیاره‌ ئه‌یکه‌یت؟!

🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

04 Jan, 04:33


🎙 عەدنان کەریم
🎧 هەناسەی ئاشقان
🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

03 Jan, 08:10


مینا خانم ❤️

🪴🌸🪴
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

03 Jan, 08:10


ساتێک بۆ پێکەنین😄😄

دەروێش حەمە زۆر پێاوێکی سەڵاح و ئینسانێکی بە تەواو مانایە و زۆر ڕقی لەو پیاوانەیە سەیری ئافرەت ئەکەن.
بە چەرخێکەوە(عارەبانە) سەوزی ئەفرۆشێت. ڕۆژێک زەنگی بۆ دام وتی پیاوی چاک بە فریام کەوە لەگەڵ ئافرەتێک بووەتە شەڕمان و پۆلیسی بۆ هێناوم و ئەمبەن بۆ زیندان.
وتم: تۆ؟ ئافرەت؟ زیندان و پۆلیس؟ تێناگەم!!!
وتی ژنێک هات بۆ سەوزی سەندن و تاڵێک مووی بە سەوزیەکەوە بینی و وتی ئێوە بەم پرچەوە دیارە بێ فەرهەنگن و لە دواوەی دنیان.
منیش سەرم لێ شێوا لە جیاتی بڵێم دادەگیان خۆت لە دوای هەموو دنیای، وتم: تۆ خۆت لە دواوۆ دنیایەکی.

سەرچاوە
تەنزی مەریوان

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

03 Jan, 07:57


پێشکەشتان بێ شێعری ئەندام کانی لەش
حاجی عەلی فەداکار 👏👏👏
تا کۆتایی سیری کەن


@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

28 Dec, 17:54


قسەی خۆش شەهریار ئەدیب
باسی خدر😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

28 Dec, 17:42


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂

کابرایێک ﻟﻪ ﻣﺎﻧﮕﯽ ڕﻩﻣﻪﺯﺍﻧﺎ ﺑﯚ پێش ﻧﻮێژی ﺋﻪچێتە ﺩێیێکی ﺩﻭﻭﺭ ﻟﻪ ﺩێکەﯼ ﺧﯚﯾﺎﻥ. ﺋﯿﺘﺮ ﻟﻪ ﺑﯿﺴﺘﯽ ﻣﺎﻧﮕﻪﻭﻩ ﻧﺎﻣﻪ ﺑﯚ خێزانی ﺋﻪﻧﻮوسێ، ﺋﻪڵێ: ﺋﻪﻭ ﺑﻪﺭ ﻭ ﺑﻪﺭ ﺩﻩﺭﮔﺎﯾﻪ ﭘﺎﮎ ﺑﮑﻪﺭﻩﻭﻩ. خێزانیشی ﻫﻪﻣﻮﻭ ﺋﯿﻮﺍﺭﻩﯾﻪﮎ ﺑﻪﺭ ﺩﻩﺭﮔﺎ ﮔﺴﮏ ﺋﻪﯾﺎ.
ﺑﻪﯾﺎنییەﮐﯿﺎﻥ ﮊنێکی ﺩﺭﺍﻭسێی ﮐﻪ ﺩﻧﯿﺎ ﺩیدﻩ ﺗﺮ ﺑﻮﻭﻩ، ﺋﻪڵێ: ئافرەت ﺧێرﻩ ﻫﻪﻣﻮﻭ ڕﯙﮊێ ﺑﻪﺭ ﺩﻩﺭﮔﺎ ﮔﺴﮏ ﺋﻪﯾﻪﯼ؟. ﺋﻪﻭﯾﺶ ﺋﻪڵێ: ﻭەڵا کابرامان ﭘﻪﯾﺘﺎ ﭘﻪﯾﺘﺎ ﻧﺎﻣﻪ ﺋﻪنێرێ ﺋﻪڵێ ﺋﻪﻭ ﺑﻪﺭ ﺩﻩﺭﮔﺎﯾﻪ ﭘﺎﮎ ﮐﻪﺭﻩﻭﻩ. ﮊﻧﻪﮐﻪﺵ ﺩﻩﺱ ﺋﻪﮐﺎ ﺑﻪ پێکەﻧﯿﻦ ﻭ ﺋﻪڵێ: ﺳﻪﺭﺕ ﺷﯿﻦ ﻧﻪﮐﻪﯼ ﮐﭽﻪﺗﯿﻮﻭﻩ، ﺋﻪﻭﻩ ﻣﻪﺑﻪﺳﺘﯽ ﺑﻪﺭ ﺩﻩﺭﮔﺎﮐﻪﯼ ﺗﺮﻩ، ﭘﺎﮐﯽ ﮐﻪﺭﻩﻭﻩ ﻭ ﻧﺎﻣﻪﯾﻪﮎ ﺑﯚ کابرا ﺑﻨﻮﺳﻪ، ﺑڵێ:

ﺋﻪﻭ ﺑﻪﺭ ﻭ ﺑﻪﺭﺩﻩﺭﮔﺎﯾﻪﯼ ﺗﯚ لێی ﺋﻪﭘﺮﺳﯽ
ﮐﺮﺩﻭوﻣﻪ ﺑﻪﻭ ﮐﺎﻏﻪﺯﻩﯼ ﻟﻪ ﺳﻪﺭﯼ ﺋﻪﻧﻮﺳﯽ

😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

28 Dec, 05:35


گۆرانی: یاڵاشوفیر
مێلۆدی وشعر: سەیدعەلی سەردەشتی
موزیک : ڕەشیدفەیزنژاد
گۆرانیبێژ: محەمەدناهید
#محەمەدناهید
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

28 Dec, 05:34


مەحموود ژنی دووەم ئەهێنێ بەڵام لای خێزانی دەڵێ بزنوو مەڕم کریوە ئەچەم سەردانیان ئەکەم
😍😍

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

27 Dec, 13:38


باسی دوری هر نکی
له م دلم♥️سفر نکی
جوان‌ترین🤗 آواتمی
🌛♥️آرزوی هر کاتمی♥️🌜
‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🕊️‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

27 Dec, 12:47


ساتێک بۆ پێکەنین 😄

حەمام کردن لە ڕابردوودا

حەمام چون لە ڕابردوودا بێ گومان هەفتەی جارێک بوو ، یان پێنج شەمە بۆ پێنج شەمە  یان جومعە بۆ جومعە بوو.
۱= کە دایک بانگی دەکردی وەرە دەی  نۆرەی تۆیە دەتکوت ئەمنیە  بانگت دەکات بۆ ژووری ئەشکەنجە ، جا لەوە ناخۆشتر ئەوەی پێش تۆ دەهاتە دەرێ هەردوو چاوی سوور هەڵگەڕابوو ئەوەندەی دیکە  ترس هەڵی دەگرتی .
۲= لاقت دەخستە حەمامەکە ڕێک چەپۆکێکی جوانت دەخوارد دەیکوت زووکە حەمامەکە سارد بۆوە .
۳=جا دەست دەکرا بەجل داکەندن قوڕ بەسەر ئەوەی سەری زل بوو چون ئەو بلوزانەی لە بەری دابوون ملەکەی زۆر تەنگ بوو چونکە  ئی براکان یان خوشکەکانی دیکەی بوون لەبەریدا.
 ٤=دایکت کاتێ جلەکانتی دادەکەند  وەک وەی بوو  مریشکی پاک دەکات و دایدەپەڵۆسێ  ، جا دانەیەک و دوو و سێ نەبوو .
٥=جارێ جامێک ئاوی بەسەرت دا دەکردگەرمتر لە70 دەرەجەبوو ، هەرکوتبات  ئاخ جامەکەی بەبەتاڵی لەسەرت ڕادەکێشا دەیکووت وسسسس قسەنەکەی با سابون نەچێتە نێو زارت.
٦= سابوونی چی لە بەردی ڕەقتر بوو ، جاری واش هەبوو لە پەنجەی پێتی دەدا و مردنت بەچاوی خۆت دەدیت .
۷=جا لە هەمووی ناخۆشتر کەپۆی تووند تووند دەگرتی دەیکوت فن کە با کەپۆت پاک کەمەوە ، بەهەموو هێزت فنت دەکرد چڵمەکە لە گوێچکەت دەهاتە دەر چونکە دایکت کەپۆی گرتبووی.
  ۸= ئەوجار نۆرەی لەش شوشتن بوو بە لفکەی زوور و ڕەق ، کە بە گیانتی دا دەکێشا دەتکوت  پەنیری لە ڕندە دەدات ئەوەندە بێ ڕەحمانە بوو گیانتی شوێن شوێن دەکرد 😃
۹= بەردەپێ لێدان بوو  ئەوەندەی لەبەری پێت دەدا باڵات هەمووجارێ چەند سانتی مێترکورت دەبۆوە .
 ۱۰=وەبەڵام ووشک کردنەوە ، قوڕم بەسەر خاولێکە بۆخۆی تەڕ بوو بەحساب وشکت دەکاتەوە تەواو دەتکوت قەسابە و گۆشتت لێ دەکاتەوە .
۱۱=دوایە کە قژەکانتی شانە لێدەدا دەتکوت گاسنە  و ئەرزی دەکێڵێ جا ئازا بووی بڵێی ئاخخخخ شانەیەکی لێ قایم دەکردی .😃
۱۲=جا دیسان پێنج شەش بلوزی لەبەر دەکردی بۆ ئەوەی سەرمات نەبێ  جارجار قۆڵێکی لەبیر دەچوو لەبەرت بکات ئەتۆش هەستت پێ نەدەکرد تا شەوێ لەجێگای دا دەتزانی ئەوە خواروخێچی.
۱۳=لە ئاخرێ دا دەیکووت دەی فڵان خوشک یا براتم بۆ بانگ کە با بێ بیشۆم ، کە لەحەمام دەچوویە دەرێ خوشک یان براکەت چاوی پێت دەکەوت هەر لەوێ ئەژنۆی دەشکا 😃😃


@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

26 Dec, 19:11


❤️زنان زیبا در کدام کشورها هستند؟
👇👇👇👇👇👇
https://t.me/+Tq-he4pMubDxMzN-
https://t.me/+Tq-he4pMubDxMzN-
https://t.me/+Tq-he4pMubDxMzN-

نەقڵی کوردی خۆش😂

25 Dec, 14:52


کاناڵی نەقڵی کوردی
❤️
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

25 Dec, 14:52


کاناڵی نەقڵی کوردی
❤️
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

25 Dec, 14:52


ساتێک بۆ پێکەنین 😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

25 Dec, 06:12


#ساتێک_بۆ_پێکەنین

عه‌لی خه‌ندان تووشی ژن و مێردێک دەبێ سڵاوی لێدەکه‌ن و چاک و چۆنی، ژنه دەڵێ کاعه‌لی ناماناسییەوە؟دەڵێ ناوەڵڵا دایکم، ژنه‌ دەڵێ ها فڵان ساڵە منت به بووک دابه‌زاند ئه‌و به‌ندەت دەکوت؛ کچی پاشای مه‌غریبێ بۆ کوڕی پاشای مه‌شریقێ دەگوێزمه‌وه، عه‌لی خه‌ندان لێیان خورد دەبێته‌وە ژن و مێرد یه‌ک له یه‌کێ ؟ناحه‌زتر، دەڵێ حه‌ک ڕووی بابم ڕەش بێ بۆ به‌‌ندی کوتوومه😃😂😂

‎@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

24 Dec, 16:30


❤️کانالی برای روشنفکران❤️👆👆

نەقڵی کوردی خۆش😂

24 Dec, 16:04


🔞اگر بە عجایبهای جهان علاقە دارید کلیک کن👇
👇👇👇👇👇
https://t.me/+T2unnw4dR03fgNMH
https://t.me/+T2unnw4dR03fgNMH
https://t.me/+T2unnw4dR03fgNMH
🔞🔞🔞🔞
https://t.me/+T2unnw4dR03fgNMH
https://t.me/+T2unnw4dR03fgNMH

نەقڵی کوردی خۆش😂

24 Dec, 13:29


نه‌قڵی خۆشی مامۆستا ره‌سووڵی نادری
😄😄

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

23 Dec, 16:49


ساتێک بۆ پێکەنین
بەسەرهاتێکی کۆن😂😂

دەگێڕنەۆە کە کەڵەشێرێک و شێرێک ببوونە هاوڕێ و هاوسەفەر ،
شەوێک کە تاریکایی وڵاتی داگرت کەڵەشێر بۆ خەوێ چوۆە سەر دارێک و شێرەکە لە بن دارەکە دا مۆڵی ،
بەیانی زوو مام کەڵە شێر لە بانگی دا ، ڕێوییەک کە گوێی لە سەڵاو بانگی مەلای دەبێ ؛
خۆ دەگەیینێتە شوێنی مەبەست و دەڵێ تەشرێف بێنە خوار با نوێژەکەمان بکەین و ئیمامەتەکەی بکە ،
کە بۆخۆت دەزانی خێری نوێژێکی بە جەماعەت یەکجار زۆرترە ؛
کەڵەشێر گوتی مام ڕێوی من تەنیا بانگ بێژم ئیمام لەخوارێیە تەشریفی ، هەڵیستێنە تا دێمە خوارێ ،
شێر کە لە ڕێوی قرماند ونەڕڕاندی ، ڕێوی هەر ئەوەندەی پێکرا کە ڕاکا ، کەڵەشێر گوتی بۆ کوێ مامە ئەی نەتفەرموو سەوابی نوێژی جەماعەت نابڕێتەۆە ؟
ڕێوی گوتی ئێستاش وا دەڵێم بەڵام قرمە و نرکەی ئەو سەگبابەی دەسنوێژەکەی شکاندم ؛
ئەوا دەچم تازەی دەکەمەۆه😂

😂😂
@naglikordi
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

نەقڵی کوردی خۆش😂

23 Dec, 13:44


⭕️کانال جک و خنده😂😂😂😂

فوری بیا کلیک کن👇👇

فقط یه لحظه بیا اینجا👇
👇👇👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFdnRcvwFJdaM8eHWA
https://t.me/joinchat/AAAAAFdnRcvwFJdaM8eHWA

خیلی با نمکە☝️☝️☝️☝️☝️

نەقڵی کوردی خۆش😂

22 Dec, 14:44


ڕەسووڵ نادری
نەقڵی دۆڵمە
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

22 Dec, 14:42


بدقولن کچی جلدیانە 😅😜
نەمدیوە بینە ژۆانە 😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

21 Dec, 13:54


#ساتێک_بۆ_پێکەنین 😄

برادەرێک وتی:
لە شەقامی سیرووس لە سنە موعتادێکم بینی خەریکە کتێب ئەخوێنێتەوە و ئەگری.
چوومە پێشەوە وتم ئەوە بۆ ئەگریت؟
وتی ناوەرۆکی کتێبەکە خەمگینە.

منیش سەرنجی ڕووبەرگی کتێبەکەم دا نووسرابوو "آموزش آشپزی"(فێرکاری چێشت لێنان).
وتم کاکەگیان خۆ ئەوە ڕۆمان نیە بەڵکوو کتێبی چێشت لێنانە.
وتی مامە گیان: من گەیشتوومەتە ئەو لاپەڕە کە پیاز ئەجنن..😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

21 Dec, 06:09


#مژژژژژژژژژژژده

کشاورزان، باغداران و دامداران عزیز که کانال آموزش رایگان کشاورزی، باغداری و دامپروری نوین با آموزش انواع پیوند و هرس درختان، تغذیه اصولی و علمی مزارع و باغات، آشنایی با آفات و بیماری ها با علائم و راههای کنترل آنها، با کلیپ های دیدنی از ادوات و تکنولوژی روز کشاورزی دنیا و....
👇👇
https://t.me/+Ghi-S5328MY2MjA0
https://t.me/+Ghi-S5328MY2MjA0
https://t.me/+Ghi-S5328MY2MjA0
#پیشنهادویژه👆👆معتبرترین گروه ڪشاورزی، از ایده ها و ترفندهاے نوین ڪشاورزے بهره مند شوید👆

نەقڵی کوردی خۆش😂

21 Dec, 05:08


#ساتێک_بۆ_دڵخۆشی 😂

🎙مامۆستا ڕەسوڵ نادری

نەقەڵی ئەحمەد سێ پەناباتی😂
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

21 Dec, 05:07


🎧 😍😍

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

20 Dec, 09:17


هەواڵنێری رادیۆ مەهاباد له کابرایەک ده پرسی کاکه دەزانی درێژترین شەوی ساڵ چ شەوێکه؟ کابرا دەلی وەڵاهی نازانم من ژنەکەم هێنده ناحەزه هەر ئێواران زوو دەخەووم! 🤔😂

لەئێستاوە لەلایان پۆلی بەڕێوەبەرایەتی نەقڵی کوردی شەوی یەڵداتان پیرۆز بێت

😂😂
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

19 Dec, 12:03


❤️ناساندنی جوانتیرن کاناڵی بەیت و حەیرانی کۆنی کوردەواری




👇👇
@Baytohayran
@Baytohayran
@Baytohayran
👆👆
شێعر/بەیت/نەقڵ/گەزیزەوپاییزە

نەقڵی کوردی خۆش😂

19 Dec, 10:15


#بۆ_پێکەنین

لە سەرکار بووم کە موبایله‌كه‌م زەنگی خوارد .

جوابم داوە و وتم : بەڵێ فەرموو
کەس قسەی نەئەکرد و هر فووی ئه‌كرد
وتم : ئه‌گه‌ر گەرەکتە گاڵتە بکەی یه‌ك فوو بكه‌! ،،، ئه‌گه‌ریش گەرەکتە یه‌كترین بناسین دوو فوو بكه !
دوو فووی كرد !
وتم : ئه‌گه‌ر جوانی دوو فوو بكه ،،، ئه‌گه‌ر ناشیرینی یه‌ك فوو بكه !
دوو فووی كرد !
وتم : ئه‌گه‌ر حەز ئەکەی قەرار دانین دوو فوو بكه !،،، ئه‌گه‌ر نا یه‌ك فوو بكه !
دوو فووی كرد !
وتم : باشه‌ سه‌عات پێنجی ئێواره‌ له‌ فڵان شوێن یه‌كتر ئه‌بینین ،،، ئه‌گه‌ر ڕازیت دوو فوو بكه‌ ئه‌گه‌ریش ناڕازیت یه‌ك فوو بكه !
دوو فووی كرد !
خواحافیزیم كرد و به‌ خۆشحاڵی چوومۆ بۆماڵۆ ...!
ئێواره‌ خۆم جوان گۆڕی و عەترێ خۆشم دالە خۆم و بیرم هه‌ر لە لای قەرارەکە بوو !
وتم بە ژنەکەم کارێکم بۆ پێش هاتووە و لازمە بچم تاناو شار!

خێزانیشم وتی : باشە بچۆ بەڵام ئه‌گه‌ر ئێواره‌ بۆ نان خواردن دێتەۆە بۆ ماڵۆ دوو فوو بكه‌ ،،، ئه‌گه‌ریش نا یه‌ك فوو بكه.
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

18 Dec, 10:43


ڕەسوڵ نادری

نەقڵی کەڵەڕەش😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

18 Dec, 09:34


#ساتێک_بۆ_پێکەنین 😅

ڕۆژێک کوردێک لەگەڵ عەرەبێک پێکەوە بە ڕێ دا دەڕۆن.
کوردەکە بە عەرەبەکە دەڵێ: ئێمە هەر دووکمان پێڕەوین و ماندوو دەبین، باشتر نییە کە پاشماوەی ڕێگا بە نۆرە لە سەر کۆڵی یەکتر بین؟
عەرەبەکە دەڵێ: زۆر باشە بەڵام دەبێ لە سەرەتا من بڕۆمە سەر کۆڵت.
کوردەکە دەڵێ: دەی باشە.
کوردەکە دەڵێ: گۆرانیک بڵێ و هەر کات تەواو بووی وەرە خوارێ و من دێمە سەر کۆڵت.
عەرەبەکە دەڵێ: بژی، ئەوە زۆر بیرێکی باشە و گۆرانیکی عەربی دەڵێت، دوای دوو سێ خولەک گۆرانیەکەی تەواو دەبێ.
ئەمجار کوردەکە دەچێتە سەر کۆڵی عەرەبەکە و گۆرانیەکەی ئاوا دەس پێدەکا، لی لی لی لی لی ....
کابرا عەربەکە دەڵێت: ماندوو بووم، تەواو نەبوو؟
کوردەکە دەڵێ: برای من ئەوە هێشتا ئەوەڵیەتی، زۆری ماوە تا بگەین بە لۆ لۆ لۆ لۆ لۆ ... 😂😂😂😂


@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

18 Dec, 04:21


بژی 👍👍
😁😍

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

16 Dec, 12:46


ساتێک بۆ پێکەنین😂

عەلی خەندان له مەلای مزگەوتی پڕسیبوو: مامۆستا جنێو زۆر دەدەم, ئایا ده گا یا ناگا ؟؟
مامۆستا کوتی:ناوەڵا هیچ ناگا
عەلی خەندانیش کوتبووی: هەر سێ تەڵاقم کەوێ ئەگەر وا بێ, فاتیحەش ناگا !!! 😂😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

16 Dec, 12:06


مستەفاشێواو😍

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

15 Dec, 17:52


*با قسەی خۆش وون نەبێت*

دەگێڕنەوە چەند ساڵ لەوەپێش لە دێهاتێک نزیک شاری خۆمان دو تایفە کێشەیان دەبێت.
هەریەک دەڵێ دەبێ خزمی مه بچیتە گاڕانێ،تایفەکەی دیکە دەڵێ خزمی مە بچیتە گاڕانێ و ببێتە گاوانی دێی .
وەلله وای لێ دێت کار دەکەوێتە هەڵبژاردن و دەنگ دان.
پاڵێوەراوەکان عەلی قەیسی ومام ڕەحمان دەبن،سێ کاتژمێر کاتی تەبلیغاتیان بۆ دادەنێن.
خەڵک و بە تایبەت لاوانی دێ پێش هەڵبژاردن شوعاردەدەن؛دەیدەین بەمام ڕەحمانی لە گاڕانێ دەزانی،نایدەین بە عەلی قەیسی گاڕانێ دەکا برسی.
وەلله وای لێ دێت مام ڕەحمان لە دەنگ دانەکە سە ردەکەوێ.
ئەمجار لاوەکانی دێ مام ڕەحمان لەسەرشانیان دادەنێن و بە ئەوسەر ئەوسەری دێ دا دەیبەن ودەیهێنن وشوعاردەدەن؛
"کێیە نوێنەری گاڕان،مام ڕەحمانە مام ڕەحمان"

ئەوا دەبێت ئەوساڵه مام ڕەحمان دەبێتە گاوانی دێ.....
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

15 Dec, 15:41


گۆرانی باسی بوختان😍

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

15 Dec, 15:38


بۆ بزەی لێوتان 😂
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

04 Dec, 12:42


#ساتێک_بۆ_پێکەنین😄


جارێکیان دزێک چووە ماڵی پیاوێکی بە ساڵاچوو، بینی پیاوەکە نەخەوتووە وتی: مامەگیان بۆ تا ئەم کاتە نەخەوتووی؟

پیرە پیاو زانی ئەوە دزە، بۆیە وتی: ڕۆڵە تۆ لە کەسێکی باش ئەچی پێویستت بە شتێکە، من چەند سکە ئاڵتوونێکم هەیە پێشکەشی تۆی ئەکەم، بەڵام تازە خەونێکم بینی بۆیە لە خەو ڕاپەڕیم ئەمەوێ خەوەکەم بۆ لێک بدەیتەوە؟

دزەکەش زۆر کەیفی هات و خۆشحاڵ بوو وتی: فەرموو مامەگیان بیڵێ با بۆتی لێک بدەمەوە.

پیرە پیاو وتی: بە لای ڕوبارێکدا تێپەڕبووم لەناکاو کەوتمە ناو ڕوبارەکەوەو هاوارم ئەکرد: سەعید بگە فریام، سەعید بگە فریام ........ئاوا بوو خەونەکەم!

هەر لەو كاتەدا، کوڕەکەی کە ناوی سەعید بوو لە قاتی دووەمەوە گوێی لە دەنگی باوكی بوو، هاتە خوارەوە و خۆی کرد بە ژوورا، تێروپڕی لە دزەکە دا، باوکی وتی : ڕۆڵە زۆری لێ مەدە.

دزەکەش وتی : ناوەڵڵا لێگەڕێ با تێر لێم بدا، باشە من دزم یان خەون لێکدەرەوە !؟ 😢

😂😂
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

03 Dec, 14:58


لە سیلەی قەبران.........
❤️❤️

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

03 Dec, 09:06


دامە باز بەوەی دەڵێن هەر تاپۆی کرد و

قەت داشێکی نەهێشت
😂😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

02 Dec, 13:24


مامۆستا حەسەن زیرەک
❤️❤️

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

01 Dec, 14:28


😂ساتێک بۆ پێکەنین😂

دەگێڕنەوە لە ئاوایییەک، مەلایێکیان بانگ کرد بۆ مارەبڕین.

کابرای زاوا بە مەلا دەڵێ: مامۆستا گیان چەندەمان لێ وەردەگری؟

مەلاش دەڵێ: وەڵا بە قەد جوانی بوکەکەم دەوێ.
زاواش دەردێنێ و ۱۰۰ هەزار تمەن دەدا بە مەلا.

دوای ئەوەی کە مەلا بووک دەبینێ، ۷٠ هەزار دەداتەوە بە زاوا و دەڵێ: کاکە من مەلام، حەرام ناخۆم!

😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

01 Dec, 12:36


کوڕەکانی سنە بون بە جیهانی
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

30 Nov, 13:36


هونەرمەند جەلال سه عید
❤️❤️

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

28 Nov, 03:49


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂

سمایلاغا گوتی؛ فەعلەمان هەبوو. ئێوارە بابم خەریک بوو حەقی ڕۆژانەیان بداتێ. لە کاتی پووڵ بژاردندا، بایەک دوو پەڕی پووڵ برد. خۆم تووند کرد کە بچم بیانگرمەوە، بابم لە تەنیشتم توند قۆڵی گرتم و گوتی؛ سمایل گیان لێیان گەڕێ! هەر سێک تەڵاقم کەوێ ئەو بایە لە تۆ ئەمینترە!
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

27 Nov, 15:06


⭕️کانال جک و خنده😂😂😂😂

فوری بیا کلیک کن👇👇

فقط یه لحظه بیا اینجا👇
👇👇👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFdnRcvwFJdaM8eHWA
https://t.me/joinchat/AAAAAFdnRcvwFJdaM8eHWA

خیلی با نمکە☝️☝️☝️☝️☝️

نەقڵی کوردی خۆش😂

27 Nov, 14:38


سەردەشتی_کاکۆڵ_تەڵایی😍

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

26 Nov, 15:11


🔞فیلم زندە بەگور کردن دختران 🔞🔞
👇👇👇👇👇
https://t.me/+T2unnw4dR03fgNMH
https://t.me/+T2unnw4dR03fgNMH
https://t.me/+T2unnw4dR03fgNMH

نەقڵی کوردی خۆش😂

26 Nov, 09:30


ساتێک بۆ پێکەنین😂


کەسێک ناوی (قاسم ئەحمەد)ە، لە هەموو ژیانی نەچۆتە مزگەوت،بەڵام ڕۆژیک بریار ئەدات بڕوات و بە ڕێکەوت ڕۆژی هەینی ئەبێت مزگەوت زۆر قەرەبالخ ئەبێت ،ئەمیش لە ریزی دوواوە دائەنیشێت،مەلاکە لە کاتی ووتاردانە ئەڵێت (و الاخرون فی النار) واتە ئەوانەی لە ئەخیرەوەن ئەرۆنە ناو ئاگر
"لە ترسا هەلەستێ ئەرواتە ریزەکانی ناوەراست و پاش کەمێک مەلاکە ئەڵێت (و ما بینهم فی النار)واتە ئەوانەی لە نێوانن ئەڕۆنە ناو ئاگر
"لە ترسا هەلەستێ ئەرواتە ریزەکانی پێشەوە و پاش کەمێک مەلاکە ئەڵێت (والاولون فی النار)واتە ئەوانەی لە یەکەمەوەن ئەڕۆنە ناو ئاگر
ئەمیش لە داخا هەڵەستێ و ئەڵێت هەر یەکجار بڵی (قاسم ئەحمەد)ئەرواتە ناو ئاگر و ئا، ئیتر پێویست بەو هەموو تانە لێدانە ناکات
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

25 Nov, 09:26


خاتوو ئایشە شان
گۆرانی دەردی هەڤیێ
کورتەیک لە ژیان نامەی
خاتوو ئایشە شان
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

24 Nov, 08:57


ساتێک بۆ پێکەنین 😂😂

کاک خدر و مام عەوڵا لەسەر بانگ شەڕیان بوو و ئەو شەڕە وای لێ هاتبوو کە خەو و خۆراکی لێ ستاندبوون.
دەڵێن جارێک کاک خدر لە خەوەکەیدا بینی کاتی بانگی بەیانییە و بێ ئەوەی چاو لە کاتژمێر بکا و بزانێ کزی کاتژمێرێکی ماوە، گورج دەستنوێژی گرت و چوو بانگی دا و مام عەوڵا کە خەبەری بووە، پێی سەیر بوو کە چۆنە وا زوو بانگ دراوە.
کە چوو بۆ ژووری مزگەوت بینی خلە لەوێ دانیشتووە. تۆزێک وێستا و نوێژێکی سووننەتی بە عەرزێ دادا و ئەوجار زانی کە کاتی بانگە و بە مەبەستی بانگدانی دووبارە لە کاتی خۆی دا میکڕۆفۆنی هەڵکرد و کوتی: فففففوووو! خلە گووی خوارد، (اللەاکبر...)!

😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

23 Nov, 16:27


🔺گروه آشپزی بانوان
👇👇👇
https://t.me/+DyZGrzTgaJ4wNWE0
https://t.me/+DyZGrzTgaJ4wNWE0

آموزش رایگان و تزیین انواع غذاهای ایرانی و سنتی همراه فیلم و تصاویر و... 👆👆👆

نەقڵی کوردی خۆش😂

22 Nov, 17:52


کاتێک بە کەسێک کە قەرزداری و ڕودەڕوی یەک دێن
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

22 Nov, 07:01


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂

ڕەحمەتی مەلا عەوڵای ...لە گەڵ دایەمەلاژن لە پەیکانەکەی خۆیاندا دەبن دەگەنە سەیتەرە .مەئموور بە ئیشارە لە مەلاژن، لە مامۆستا دەپرسێ (با خواهرم چه نسبتی دارید واتا خوشکم چی تۆیە) مامۆستاش دەفەرمێ (خواهرت زن منه)ئیتر مەئموورە ڕەنگێ دێنێ و دەبا و دەماسێت ناشتوانێ چ بڵێ

😂😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

20 Nov, 16:54


وتەبێژی جی پی اسی کوردی
بۆ ئیسنەپ و ماکسیم
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

19 Nov, 15:41


ساتێک بۆ پێکەنین


شۆفێرێکی تاکسی ژنێکی قەڵەوی لە پێشەوە سوار کردبوو،.ژنە ڕێی لە گۆڕینی دەندەکە گرتبوو بە شێوەیەک کە لا سمتێکی بە لای دەندەدا شۆڕ ببوەوە،کاکی شۆفیڕ کوتی:دا خانم بێ زەحمەت قوونت واوە بەرە با دەندەکە بگۆڕم.،ژنە کوتی چ بێ ئەدەبی! شۆفێر کوتی ئەی بڵێم چی؟ ژنە کوتی بڵێ "باسەن". بڕێک ڕۆیشتن، دیسان ژنە مزاحیمی گۆڕینی دەندەکە بوو،شۆفیڕە هەر چەند بیری کردەوە نەیزانی ژنە بە قوونی چ دە گوت .شۆفیڕە کوتی ببوورە خانم ئەرێ قوونی شەریفت نێوی چ بوو؟ ژنە کوتی بێ عورزە ڕایگرە دادەبەزم وەڵا دابەزی
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

18 Nov, 17:39


هونەرمەندی بەند بێژ
ڕەحمان ئۆلام👍❤️

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

17 Nov, 09:33


ساتێک بۆ پێکەنین 😂😂

سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران، مام‌حەمەدێک کە بە "حەمە‌ڕوز" مەنشوور بوو، بەڕەحمەت چێ، نەماوە، ماڵیان له قەرە‌خدری بوو؛ بۆ تەزاهوڕات هاتبووه شار. پاش چند ڕۆژان وەڵامی بۆ ماڵێ ناردبووه:
- نان و چام بۆ بنێرن، هەتا یەکلای نەکەم نایەمەوه!
جا یەک بەو خەیابانەی دەینەڕاند و شوعاری دەدا: "کورد و مەنگوڕ برانه، هه‌موویان دوژمنی شانه!"
تازەی زانیبوو مەنگوڕیش کوردن!
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

16 Nov, 18:16


❤️@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

15 Nov, 17:20


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂

کابرایه‌کی شکاک ده‌یهه‌وێ نوێژێ دابه‌ستێ، ده‌ڵێ: نییه‌تمه‌ ده‌که‌م نوێژه‌کی نیوڕانێ چار ڕکعه‌ته‌ بۆ خودێ ته‌عالا خوایه‌ قه‌بولی که‌ی.....یه‌کێک له‌ پشت پارده‌ی کانیه‌ خۆی لێده‌گری ده‌ڵێ: قه‌بولی ناکه‌م ..... شکاکه‌  نوێژه‌که‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌  و دوباره‌  ده‌سپێده‌کاته‌وه، نییه‌تمه‌ ده‌که‌م نوێژه‌کی نیوڕانێ چار رکعه‌ته‌ بۆ خودێ ته‌عالا خوایه‌ قه‌بولی که‌ی...... دیسان ده‌نگ دێ ده‌ڵێ قه‌بولی ناکه‌م ، پێی وایه‌ له‌ غه‌یبه‌وه‌ ده‌کوترێ دیسانیش هه‌ڵی ده‌وه‌شێنێته‌وه‌ و له‌ نوێ بۆ سێیه‌م جار ده‌سپێده‌ کاته‌وه‌، ده‌ڵێ: نییه‌تمه‌ ده‌که‌م نوێژه‌کی نیوڕانێ چار رکعه‌ته‌ بۆ خودێ ته‌عالا خوایه‌ قه‌بولی که‌ی....دیسان ده‌نگه‌ که‌ ده‌ڵێ: قه‌بولی ناکه‌م ......شکاکه‌ ده‌ڵێ: قه‌بولی ناکه‌ی به‌ جەحەننەم ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ر.....
😂😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

15 Nov, 15:11


ناسر ڕەزازی
چیمەن کەرکووکی

❤️@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

15 Nov, 15:10


پیاوی ژیان ئاوا دەبێت
😂😂

@naglikordi
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

نەقڵی کوردی خۆش😂

14 Nov, 19:23


⭕️کانال جک و خنده😂😂😂😂

فوری بیا کلیک کن👇👇

فقط یه لحظه بیا اینجا👇
👇👇👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAFdnRcvwFJdaM8eHWA
https://t.me/joinchat/AAAAAFdnRcvwFJdaM8eHWA

خیلی با نمکە☝️☝️☝️☝️☝️

نەقڵی کوردی خۆش😂

14 Nov, 17:14


ساتێک بۆ پێکەنین 😄😄

قاله‌هەناری سەیداوا گێڕایەوه: جارێکیان مامۆستا هەژار لەگە‌ڵ حەمه‌جۆڵای داره‌گردەڵه ده‌چنه ڕاوه‌ که‌و و دوای داونانه‌وه، حەمه‌جۆڵا به ماموستا هەژار دەڵێ: داوه‌کان حازرن، بەڵام دەبێ له شوێنێک مات بین و خشپەی پێمان نەیە دەنا کەوەکان ده‌فڕن. له‌و کاتەدا که خۆ حەشار ده‌دەن، حەمه‌جۆڵا، تڕێکی لێ به‌ر دەبێ.
وڵات ڕووناک ده‌بێ و کەویان بۆ ڕاو ناکرێ. که ده‌گەڕێنه‌وه ئاوایی، خەڵک ده‌ڵێن: دەی کوا، چیتان ڕاو کردووه؟ مامۆستا هه‌ژار پێده‌که‌نێ و ده‌ڵێ: ڕاوی چی کاکه؟! وەڵا ئه‌وەی پێشمان بوو لێمان به‌ڕەڵا بوو!
😂😂
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

13 Nov, 18:52


🔺🔷تکایە بشداری کاناڵی بەیت و حەیرانی قەدیمی بن👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEusRlQts5ltuvB92w
https://t.me/joinchat/AAAAAEusRlQts5ltuvB92w
نەقڵ و لاوکۆ گۆرانی خۆش👆👆👆

نەقڵی کوردی خۆش😂

13 Nov, 15:50


🌹قادر مامەندی 👌👌

@naglikordi

🍃🌸🍃 🍃🌸🍃

نەقڵی کوردی خۆش😂

13 Nov, 10:19


دەستخۆش مامە پیرە😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

13 Nov, 10:19


باشترین دەوای سەرهێشان بۆژنان

😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

13 Nov, 08:55


کاری عەجەلە لاقێکی شەلە😂


بەقیمتی گیان لەدەست دانی تەواو بو
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

13 Nov, 06:06


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂

لە دێیەکی بانە، دوو برای لێ‌بوون بە ناوی قادر و ساڵح کە پێیان دەکوتن قالە و ساڵە.
وەک "پەت و مەت" وابوون و دایمە پێکەوە بوون؛ قسەخۆشەکانیان نوقڵی سەر زارانن.
دەگێڕنەوە؛ تازە بێهداشت ڕایگەیاندبوو دەبێ هەموو ماڵێک چاڵ بۆ ئاودەست هەڵکەنن. جا قالە و ساڵەش خەریکی چاڵ‌هەڵکەندن بوون. ساڵە، هیلاک دەبێ و دەڵێ: کاکە بەسیەتی؛ قالە هەر دەڵێ: نا کەمە. ساڵە لە نێو چاڵەکەدا دەڵێ: ماڵتە سێ بست پشت من کەوتووە، دوو میترە؛
ئەویش هەر دەڵێ کەمە؛ ساڵە دەڵێ: ماڵتە قالە، دوو میترە دوو میتر؛ ئاخر دوو میتر گوو هەر بە دم خۆشە،،
😂😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

12 Nov, 10:30


بۆ بزەی لێوتان
ئێوە کامیتان زۆرتر پێ خۆشە؟

😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

12 Nov, 10:30


ئەی هاوار
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

11 Nov, 11:53


کلیپێکی خۆش
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

11 Nov, 11:53


سماییل سەردەشتی
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

10 Nov, 13:29


زڕ دایک 😭

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

10 Nov, 13:27


ڪابــرایەڪ ویستی خـۆی بـڪوژێت!!

یاو چاڪێڪ چــووه‌ لای و پـێی وت له‌به‌ر چی خــۆت ده‌ڪوژیت؟

ڪابراڪه وتی : ڪاڪه‌ ڪێشــه‌ی من خێزانییه‌ وە زۆر ئاڵۆزه‌،
پیاوچاڪ پـێی وت : ڪاڪه‌ هیچ ڪێشه‌ڪ نییه‌ چاره‌ســه‌ری نه‌بـێت ، پێم بڵێ بزانم ڪێشه‌ڪه‌ی تۆ چیه‌؟ بابۆت چاره‌ســه‌ر بـڪه‌م .....

ڪابراڪه وتـی : ڪاڪه‌ من بـێوه‌ژنێڪم هێنا ،
بێوه‌ژنه‌ڪه‌ ڪچێڪ هه‌بوو ،
باوڪم حه‌زی چووه‌ سه‌ر ڪچی ئه‌و ژنه‌ وە هینای و بووه‌ مـێردی ڪچه‌ڪه‌م و منیش بوومه‌ خه‌زووری باوڪم..

دوای سـاڵێڪ ژنه‌ڪه‌م ڪوڕێڪی بـوو ڪه‌ ده‌بێته‌ ڪوڕه‌زا و نه‌وه‌ی باوڪم،
ته‌بعه‌ن ئه‌و ڪوڕه‌ی ئێمه‌ ده‌بێته‌ برای ژنه‌ڪه‌ی باوڪیشم ،
ڪه‌ پوری منیشه‌،
یه‌عنی ڪوڕی خۆم ده‌بێته‌ خاڵیشـم...

ژنه‌ڪه‌ی باوڪیشم ڪوڕێڪی بوو، ڪوڕه‌ڪه‌ بووه‌ برام و بووه‌ نه‌وه‌شم ، چونڪه‌ ده‌بێته‌ نه‌وه‌ی ژنه‌ڪه‌م ،
یه‌عنی ژنه‌ڪه‌م بووه‌ نه‌نڪی براڪه‌م ، ڪه‌ ده‌بێته‌ نه‌نڪی منیش ،
به‌ڪورتی له‌ نه‌تیجه‌ ، من ده‌بمه‌ مـێردی نه‌نڪم وە نه‌وه‌شـی ، چونڪه‌ ئه‌و نه‌نـڪی براڪه‌شمه‌ ، منیش ده‌بمه‌ باپیــری براڪه‌مم و باپیــری خۆشــم وە نه‌وه‌ے خـــــــــۆشم...........


پیاو چاڪەڪە قسه‌ڪانی بە ڪابراڪه بڕی و پێی وت :
ڪاڪه‌ ناوی خوای لێ بێنه‌ و بـڕۆ خۆت بڪوژه‌.. ڕووی خۆت و باوڪت و ڕووی باوڪی ئه‌و ڪه‌سه‌ش ڕه‌ش بێت ڪه‌ جــارێڪی تر ئه‌و پرسیاره‌ت لـێده‌ڪات ...
😂😜

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

09 Nov, 17:46


هونەرمەند عەڕەب عوسمان

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

09 Nov, 17:41


بژی پاڵەوان
ماندوو نەبی
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

09 Nov, 16:14


#ساتێک_بۆ_پێکەنین 😂😂

ره‌سووی نادری گێڕایه‌وه کوتی ڕۆژێک له‌گه‌ڵ ره‌فیقه‌کانم ده‌چوین له‌ گوندێک زه‌ماوه‌ند بگێڕین. دوور و نیزێکی ئه‌و دێیه بووین دیتم چوارپێنج ژن دانیشتوون له‌سه‌ر پێشاوێ ده‌ستیان کردوه به قسه و مه‌ته‌ڵۆکان. یێکێکیان که ئێمه‌ی دیت خێرا خۆی خڕکرده‌وه و کوتی ئایاڕو پیاو هاتن. ئه‌وی دیکه به‌سه‌رسوڕماوی ده‌یڕوانی و ده‌یکوت کچێ وه‌ڵڵاهی چاوت ره‌شکه‌ و پێشکه‌ی ده‌کا کواپیاو؟    کوتی ئه‌دی ئه‌وه‌نی له په‌نامه‌نه.ژنه‌که‌ی دی کوتی کچێ ماڵت خرانه‌بێ پیاوی چی ئه‌وه چاوه‌شن چاوه‌ش..

😂😂
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

08 Nov, 15:37


خوا قبوڵی بکات حاجی

😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

08 Nov, 15:35


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂

جێژنی ڕەمەزان بوو دوای خواردنی نانی جێژن خەڵک بە پێی داب و نەریتی کۆمەڵگای کوردەواری بۆ پیرۆزبایی جەژن بە کۆمەڵ سەردانی ماڵی یەکتریان دەکرد. لەو کاتەدا ئاغا لەسەر قەڵاتێ قەدەمی لێدەدان و چاوی لە هات و چۆی خەڵک بوو کوتی توخوا چاو لەو کرمانجە چ نەدیوانە کە ئەوڕۆ دوو دەنکە برینجیان خواردوە تا نەیکەن بە گوو دانانیشن"!!!"
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

08 Nov, 14:26


هونەرمەند فەقێ مینە
❤️❤️

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

07 Nov, 10:36


#قسەی_خۆش_با_ون_نەبێ

مامۆستا هەژار لە چێشتی مجێوردا دەگێڕێتەوە و ده‌ڵێ:
پیرە ئەرمەنییەکی فەقیر لە سابڵاغ کاسبییەکی ڕەژی دابێژتن بوو. گوتیان "تڵیش" موسڵمان بە، پوولت بۆ کۆ دەکەینەوە، خانووت بۆ دەکڕین، ژنت بۆ دێنین.
هەر کە بیستی شاد بوو و ئیمانی هێنا، سوننەتیان(خەتەنە) کرد!
بەڵام ژن و ماڵ و خانوو نەبوو!
تڵیش زۆر به‌ کوڵ لە سووچی دووکانەکەی دەگریا و دەیگوت:

" كێره‌کەشم چوو، دینەکەشم چوو! "😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

07 Nov, 10:34


ئیسماییل سەردەشتی🎙
❤️❤️

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

06 Nov, 14:55


مامۆستا #ڕەســـوڵ_نـــادری

نـەقـڵی هەڵگرنتی دوو ژن😁

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

06 Nov, 14:44


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂

دۆستێک گێڕایەوە: ڕۆژێک عەلی خەندان دەچێتەوە ماڵێ و هەرچی لە دەرگا دەدا خێزانی دەرگای لێ ناکاتەوە. منداڵێک بەسەر دەرگادا دەنێرێتە حەوشە دەرگای بۆ دەکاتەوە. کە دەچێتە ژوورێ دەبینێ خێزانی بە تەسبێحی گەورەوە خەریکی دۆعا کردنە، دەڵێ: ئێستا بۆ دەرگام لێ ناکەیەوە، لە گۆڕی ئەو کەسە بم کە خەتم و تەلیلەی بۆ دەکەی!
خێزانیشی هیچ ناڵێ. دوای دوو سێ خولەک دەڵێ: عەلی گیان ئەوە خەتم و تەلیلەم بۆ باوکت دەکرد!
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

05 Nov, 16:34


دکتۆر: خانم نەهار چیت خواردوه؟ 🤔

خانم: پیتزا و
کەواو و مریشکی سوخاری و شەراب😊😋



دکتۆر: ئێره ئینستاگرام نییه ڕاستیه‌که‌ی بڵه گیانت لەخەتەر دایە 😕


خانم: نان و ڕووب 🙁🤦‍♀😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

05 Nov, 09:33


🎙مستەفا شێواو
🎶نییە خۆشتر لە کوردستان

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

04 Nov, 15:58


ساتێک بۆ پێکەنین 😂😂

دۆستێکمان گێڕایەوە لە دێهات موعەللیم بووم ، ڕۆژێک یەکێک لە منداڵەکان نەهاتبۆوە بۆ قوتابخانە. بەیانی ڕۆژی دوایی کە هاتەوە قۆتابخانە ، کوتم :
کوڕم دوێنێ بۆ نەهاتبوویەوە قوتابخانە ؟
کوتی: مامۆستا هەر یەک پانتۆڵم هەیە ، ئەویش دایکم بۆی شوشتبووم ، پانتۆڵی دیکەم نەبوو لە بەری بکەم ، بۆیە نەهاتمەوە مەدرەسە.
کوتم : باشە دانیشە.
دوای سێ ڕۆژی دیکە ، دیسان ئەو شاگردە نەهاتەوە.
ڕۆژی دواتــر دیسان لێم ‌پرسی :
کوڕە دیسان بۆ نەهاتبوویەوە؟
کوتی : ئاغا ئیجازە ! بە درگای ماڵی ئێوەدا تێپەڕیم ، دیتم شاڵوارەکەی تۆ له حەسارێ بە تەنافەکەتانەوە بوو و شۆرابوو ؛ وامزانی تۆش هەر ئەو شاڵوارەت هەیە و نایەوە بۆ مەدرەسە ، بۆیە نەهاتمەوە !!
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

04 Nov, 14:54


هەڵپەڕکێ کوردی

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

03 Nov, 17:48


ساتێک بۆ پێکەنین 😄

حەمام کردن لە ڕابردوودا

حەمام چون لە ڕابردوودا بێ گومان هەفتەی جارێک بوو ، یان پێنج شەمە بۆ پێنج شەمە  یان جومعە بۆ جومعە بوو.
۱= کە دایک بانگی دەکردی وەرە دەی  نۆرەی تۆیە دەتکوت ئەمنیە  بانگت دەکات بۆ ژووری ئەشکەنجە ، جا لەوە ناخۆشتر ئەوەی پێش تۆ دەهاتە دەرێ هەردوو چاوی سوور هەڵگەڕابوو ئەوەندەی دیکە  ترس هەڵی دەگرتی .
۲= لاقت دەخستە حەمامەکە ڕێک چەپۆکێکی جوانت دەخوارد دەیکوت زووکە حەمامەکە سارد بۆوە .
۳=جا دەست دەکرا بەجل داکەندن قوڕ بەسەر ئەوەی سەری زل بوو چون ئەو بلوزانەی لە بەری دابوون ملەکەی زۆر تەنگ بوو چونکە  ئی براکان یان خوشکەکانی دیکەی بوون لەبەریدا.
 ٤=دایکت کاتێ جلەکانتی دادەکەند  وەک وەی بوو  مریشکی پاک دەکات و دایدەپەڵۆسێ  ، جا دانەیەک و دوو و سێ نەبوو .
٥=جارێ جامێک ئاوی بەسەرت دا دەکردگەرمتر لە70 دەرەجەبوو ، هەرکوتبات  ئاخ جامەکەی بەبەتاڵی لەسەرت ڕادەکێشا دەیکووت وسسسس قسەنەکەی با سابون نەچێتە نێو زارت.
٦= سابوونی چی لە بەردی ڕەقتر بوو ، جاری واش هەبوو لە پەنجەی پێتی دەدا و مردنت بەچاوی خۆت دەدیت .
۷=جا لە هەمووی ناخۆشتر کەپۆی تووند تووند دەگرتی دەیکوت فن کە با کەپۆت پاک کەمەوە ، بەهەموو هێزت فنت دەکرد چڵمەکە لە گوێچکەت دەهاتە دەر چونکە دایکت کەپۆی گرتبووی.
  ۸= ئەوجار نۆرەی لەش شوشتن بوو بە لفکەی زوور و ڕەق ، کە بە گیانتی دا دەکێشا دەتکوت  پەنیری لە ڕندە دەدات ئەوەندە بێ ڕەحمانە بوو گیانتی شوێن شوێن دەکرد 😃
۹= بەردەپێ لێدان بوو  ئەوەندەی لەبەری پێت دەدا باڵات هەمووجارێ چەند سانتی مێترکورت دەبۆوە .
 ۱۰=وەبەڵام ووشک کردنەوە ، قوڕم بەسەر خاولێکە بۆخۆی تەڕ بوو بەحساب وشکت دەکاتەوە تەواو دەتکوت قەسابە و گۆشتت لێ دەکاتەوە .
۱۱=دوایە کە قژەکانتی شانە لێدەدا دەتکوت گاسنە  و ئەرزی دەکێڵێ جا ئازا بووی بڵێی ئاخخخخ شانەیەکی لێ قایم دەکردی .😃
۱۲=جا دیسان پێنج شەش بلوزی لەبەر دەکردی بۆ ئەوەی سەرمات نەبێ  جارجار قۆڵێکی لەبیر دەچوو لەبەرت بکات ئەتۆش هەستت پێ نەدەکرد تا شەوێ لەجێگای دا دەتزانی ئەوە خواروخێچی.
۱۳=لە ئاخرێ دا دەیکووت دەی فڵان خوشک یا براتم بۆ بانگ کە با بێ بیشۆم ، کە لەحەمام دەچوویە دەرێ خوشک یان براکەت چاوی پێت دەکەوت هەر لەوێ ئەژنۆی دەشکا 😃😃



@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

02 Nov, 17:38


@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

02 Nov, 09:08


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂
لە ئاواییی شخەڵی سەردەشت، مەلا عەوڵایەکی لێیە؛ لەوەتی وەبیرم دێ هەر لە حوجران بوو و ئیجازەی وەرنەدەگرت، دەیکوت پیاو تا دەمرێ دەبێ بخوێنێ. وابزانم بە هەڵە لە شێعری سەعدی تێگەییشتبوو دەڵێ: "ز گهواره تا گور دانش بجوی".
لەو ئاخیرانەدا نازانم وەڕەز ببوو یان مەلایەکی وای وەگیر نەدەکەوت دەرسی لە کن بخوێنێ ئاخیری هاتەوە شخەڵ، بەڵام تا ئێستاش ئیجازەی وەرنەگرتووە!
ماڵە بابی مەڕدارن، ناعیلاج ببوو بە شوان؛ برادەرێک لێی پرسیبوو: باشە مەلا عەوڵا تۆ چەند ساڵە هەر دەرسی مەلایەتیت خوێندووە خۆ قەت شوان نەبووی، لە شوانی هیچ هاڕەی لە هوڕەی دەکەیەوە؟
مەلا عەوڵا دەڵێ: ئەرێوەڵا؛ ئەگە کاریلە هێڕاندی ئەو هاڕەکەیە، ئەگە بزنەکەش جوابی داوه ئەوە هوڕەکەیە! 😁
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

01 Nov, 16:43


🔞همین دستە زنان خیانت میکنند🔞🔞
👇👇👇👇
https://t.me/+Tq-he4pMubDxMzN-
https://t.me/+Tq-he4pMubDxMzN-

نەقڵی کوردی خۆش😂

01 Nov, 15:51


گۆرانی حەلیمه به دەنگی ئیسماعیل سەردەشتی
🦋🦋
@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

01 Nov, 15:39


عاقبەتی بەقەرز کار کردن
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

01 Nov, 05:47


ساتێک بۆ پێکەنین 😂
جارێک عه‌لی خه‌ندان له‌گه‌ڵ کوڕە‌که‌ی دە‌چنه دوکتور.

له ڕێگا کوڕەکه‌ی دادەبه‌زێ و پاره له سندووقی خێرات دە‌خا؛ كاک عه‌لی دەڵێ: ئه‌وە چت کرد؟

کوڕەکه‌ی دەڵێ: وەڵا بابه‌گیان، بۆ سه‌ڵامه‌تی تۆ، سە‌دتمه‌نم کرده خێر.

کاک عه‌لی دەڵێ: باشه ڕۆله‌گیان، به‌ڵام له‌و نه‌خۆشه بەم به سه‌د تمه‌ن چاک ده‌بێته‌وە!

😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

31 Oct, 14:19


🍎کانالی کە بانوان عزیز درخواست کردن
👇👇👇👇
@ASHPAZXNEMODERN
@ASHPAZXNEMODERN
@ASHPAZXNEMODERN
@ASHPAZXNEMODERN

نەقڵی کوردی خۆش😂

31 Oct, 11:32


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂
مەلا عەبدووڵڵای گورگی کە ماڵ ئاوایی لە ژیان ئەکا مەلاحمەد لە سەرقەبران پاش ئەسپەردەکردنی بە خاک لە بەر کێلەکەیەوە دەست ئەکا بە تەڵقین کردنی، لە ناوڕاستی تەڵقینەکەیا کوڵی پێکەنین ئەیگری و ئیتر تەڵقینەکەی خەلاس ناکات .
کەسەکانی حازری دەپرسن :مامۆستا ، مامۆستا چ بووە مامۆستا...
مەلاحمەدیش ئەڵێت : قسەیەکی ئەم پیاوەم وە بیر هاتەوە .
داوای لێ ئەکەن وەیگێڕێ .
ئەویش بە دەم هەستان لە سەر قەبرەکەی ئەڵێت : لەگەڵ مەلا عەبدووڵڵای لە سەر قەبران بووین مامۆستایەکی هاوڕێمان خەریک بوو مردوویەکی تەڵقین دەکرد . منیش ڕووم کردە مەلا عەبدووڵڵاو وتم : ئاخۆ کەی و کێ ئێمەش تەڵقین دەکاتن .
ئەویش وتی :من نازانم کەی ؛ بەڵام لە قوونی ئەوە ئەبەم کە تەڵقینم ئەکات.
😂😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

31 Oct, 05:01


خەسوی باش بوکەکەی لەژێر چاوەدێری دایە😂

😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

30 Oct, 18:13


🔻 #بۆ_بزەی_لێو

دەگێڕنەوە کە کەڵەشێرێک و شێرێک ببوونە هاوڕێ و هاوسەفەر،
شەوێک کە تاریکایی وڵاتی داگرت کەڵەشێر بۆ خەوێ چووە سەر دارێک و شێرەکە لە بن دارەکە دا مۆڵی.
بەیانی زوو مام کەڵە شێر لە بانگید، ڕێویێک کە گوێی لە سەڵاو بانگی مەلای دەبێ؛ خۆ دەگەیینێتە شوێنی مەبەست و دەڵێ: تەشریف بێنە خوار با نوێژەکەمان بکەین و ئیمامەتەکەی بکە.! کە بۆخۆت دەزانی خێری نوێژێکی بە جەماعەت یەکجار زۆرترە.!
کەڵەشێر گوتی: مام ڕێوی، من تەنیا بانگ بێژم، ئیمام لەخوارێیە تەشریفی، هەڵیستێنە تا دێمە خوارێ.!
شێر کە لە ڕێوی قرماند و نەڕڕاندی،
ڕێوی هەر ئەوەندەی پێکرا کە ڕاکا.!!
کەڵەشێر گوتی: بۆ کوێ مامە.؟ ئەی نەتفەرموو سەوابی نوێژی جەماعەت نابڕێتەوە.!؟
ڕێوی گوتی: ئێستاش وادەڵێم، بەڵام قرمە و نرکەی ئەو سەگبابەی دەسنوێژەکەی شکاندم.!
ئەوا دەچم تازەی دەکەمەوە.!!😄😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

30 Oct, 14:32


دڵداری لەگەڵ ژنی پیر ئەوشتانەی هەیە
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

30 Oct, 12:29


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂

دۆستێکی خەڵکی خانێ گێڕایەوە: جێگری(معاوین) فێرگەی بنەڕەتی بووم منداڵانم بە ڕیز کرد و بە بلێندگۆ قسەم بۆ دەکردن بەرپرسی(مودیر) فێرگە کوتی با منداڵەکان نەچنە ژوورێ قسەیان بۆ دەکەم، پێچێکی سەیر بە زگمدا هات دەستم بە مایکەکەوە بوو و دەستێکیشم خستبووە پشتم هیوام وابوو بایەکە بەبێدەنگی بێتەدەر بەڵام لە فس لایدا و بوو بە تڕێکی گەورە تەواوی منداڵ و فێرکاران گۆێیان لێ بوو.
دووای ماوەیەک کاک هەمەوەندی ئاواڵم مرد دەگەڵ دۆستان دوای سەرەخۆشی چووینە خزمەت دایکی کاک هەمەوەند.
دایکی کاک هەمەوەند کوتی: کاکی مودیر لەگەڵ هەمەوەند وەکوو ڕفیق وابووین هەموو شتێکی بۆ دەگێڕامەوە ،تەنانەت تڕەکەی مەدرەسەی ئەتۆشی بۆ گێڕامەوە لەو لاڕا خوشکی کاک هەمەوەند دایە گریان و بە دەنگی بەرز بە دم گریانەوە کوتی : ئای بە قوربانی تڕەکەت بم کاکی مودیر ،هەمەوەندی برام هەموو جارێ ئەو تڕەی میکڕۆفۆنی مەدرەسەی ئەتۆی بۆ دەگێڕایەوە.
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

30 Oct, 10:09


🌹ماموستا ملا حسین

🍃🌸🍃 🍃🌸🍃

❤️❤️❤️❤️

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

29 Oct, 09:26


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂

ناسر عەبدووڵڵاهی - گورگاوێی شنۆ

لە گووندی "گورگاوێ"ی شنۆ، کچێک کە زۆر ناحەز و ناشیرن بوو، لە شامات بە مێردیان دابوو. ڕۆژی گوێستنەوەی، چەند لاوێک لەگەڵ ماڵی زاوا هاتبوون. کاتی ڕۆیشتن وەک قەڵسە لێ گێڕان کوتیان: ئەوە گۆڵێکمان لێدان!
هەمزە فەرەج، کە ردێن سپیی ئاوایی بوو، کوتی: سەگبابینە، هەتا نەیکەنەوە نازانن چمان بۆ پێچاونەتەوە!
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

29 Oct, 09:14


❤️ گۆرانی خۆش و قەدیمی

@naglikordi

🍃🌸🌸🍃

نەقڵی کوردی خۆش😂

28 Oct, 08:24


بەزمی دایک و منداڵ😅😅

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

28 Oct, 08:24


دکتۆرێك لە مەتەبەکەی هاتە خوارەوە و بە قەسابەکەی کە لە دوکانی ژێر بیناکەیدا بوو وت : بۆچی کە نەخۆشەکانم دێن و پرسیار ئەکەن ئەڵێی دکتۆر لێرە نییە؟!!؟😡
قەسابەکەش ئەڵێ : ئەی تۆ بۆچی بە نەخۆشەکان ئەڵێی گۆشت کەم بخۆن زیانی هەیە؟؟!!🤨🤨😏😅

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

28 Oct, 08:24


بە برا چــکۆڵەکمم‌ وت ئاوم بۆ بێنە

زوو بۆی هێنام زۆر پێم سەیر بوو

وتم... ئەوە چۆن بوو زوو بۆت هێنام

وتی... وەڵا ڕۆژێک مامۆستا باسی پیاوێکی ئەکرد کە چووتە بەهەشتەوە لەبەر ئەوەی سەگێکی لە توونیەتی ڕزگار کردبوو 😂😂

دە وەرە دڵت بە برای وا خۆش بێت 😐💔

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

27 Oct, 15:34


نەمر عەباس ماتوڕی

نەقڵی ژنی بێسەواد
😂😂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

27 Oct, 05:54


ڕۆشتبووم سەردانی ئەو کوڕەی هاوڕێم لە نەخۆشخانە کە بە ئۆتۆمبیلەکەی کەوتبووە ناو دۆڵێکەوە
کوڕێکیش لەسەر ئەو تەختەی تەنیشتی ڕاکشابوو گشت گیانی لە گەچدا بوو
زوزو هەڵەستا و جنێوێکی ئەدا و لەهۆش ئەچووەو
وتم بەو کوڕەی هاوڕێم ئەوە بۆچی جنێو ئەدا ؟
وتی دوێشەو کە ئێمە لە جادا بووین ئەمیش ماتۆڕەکەی چرای نەبوو هەر بەدوای ئێمەدا ئەهات
ئێمە کەوتینە ناو دۆڵەکەوە ئەمیش بە دواماندا هات😂🤦‍♂

@naglikordi

نەقڵی کوردی خۆش😂

27 Oct, 05:54


بوخچەی نەکراوە😂😂😂

@naglikordi