م.مامە برایم ازدینی @mame_braim_azdiny Channel on Telegram

م.مامە برایم ازدینی

@mame_braim_azdiny


کە ناڵێک بۆ خزمەتی گشت مامۆستایان
بۆ پەیوەندی👇👇👇

@azdiny1

@azdiny2

م.مامە برایم ازدینی (Kurdish)

م.مامە برایم ازدینی Telegram channel is a hub for all things related to personal growth and self-improvement in Kurdish language. If you are looking for motivation, inspiration, and practical tips on how to be the best version of yourself, then this channel is for you. With a mixture of articles, videos, and quotes, mame_braim_azdiny provides valuable content that will help you on your journey towards personal development. Whether you are interested in improving your mindset, setting goals, or enhancing your skills, this channel covers a wide range of topics to support your growth. Join the community of like-minded individuals who are committed to becoming the best they can be. Subscribe to م.مامە برایم ازدینی today and start your transformational journey!

م.مامە برایم ازدینی

18 Jan, 14:45


لە قوتابخانەكان هەفتەیەك پشوو دەبێت

دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ لە ئەمڕۆوە قوتابیان بۆ هەفتەیەك پشوویان دەبێت و دواتر وەرزی دووەمی خوێندن دەست پێ‌ دەكاتەوە.

لە رۆژی هەشتی كانوونی دووەم تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم ، خولی یەكەم دەستی پێ كرد، ئەمڕۆ شەموو 18ـی كانوونی دووەم كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان هات.

و پشووی وەرزی یەكەمی خوێندن بۆ ماوەی یەك هەفتەدەبێت و پشووی وەرزی یەكەم لە 19/1/2025 دەست پێ دەكات و لە 25/1/2025 كۆتایی دێت و لە 26/1/2025 وەرزی دووەم دەست پێ دەكاتەوە.

م.مامە برایم ازدینی

10 Jan, 21:00


کۆمەڵایەتی پۆلی پێنجەم
وەرزی یەکەم ، مێژوو
مامۆستای بابەت : شەوبۆ ڕەسوڵ .

م.مامە برایم ازدینی

08 Jan, 21:11


پشووی وەرزی یەکەم لە 19/1/2025 دەستپێدەکات و لە 25/1/2025 کۆتایی دێت

م.مامە برایم ازدینی

07 Jan, 11:01


سبەی چوار شەممە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم خولی یەکەم ئەنجام دەدرێت.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابییان و خوێندکارانی خۆشەویست.

م.مامە برایم ازدینی

02 Jan, 19:54


ڕۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی ١١ ی مووچەخۆران دابەش دەکرێت

ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٥/١/٥) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممە (٢٠٢٥/١/٨) کۆتایی دێت.

م.مامە برایم ازدینی

01 Jan, 08:59


وا چوینە ناو ساڵی نوێ، هیوادارم سالێکی پڕ لەخۆشی بێت بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و سەرپەرشتیاران وە بۆ هەموو لایەکمان نەمانی ناخۆشی و نەخۆشی و بەدیهێنانی هەموو ئاواتەکان بێت، هەموو قوتابییان لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم سەرکەوتوو بن•

مامە برایم ازدینی
۱ـ۱ـ۲۰۲٥

م.مامە برایم ازدینی

28 Dec, 23:27


8⃣ ڕێنمایی زۆرگرنگ " یەکــەم " بۆ کەس وکاری قوتابیان سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان:

نووسینی : م. محمد ئەحمەد

🔶 پێویستە خێزانەکان ئەم ماوەیە و لەکاتی تاقیکردنەوەکان سەردانی کردن زۆر کەم بکەنەوە
یاخود هەر نەیهێڵن.

🔶 پێویستە ئامێرەکانی وەك "مۆبایل ـ پایسکل ـ هەریاریەکی تر" وەربگیرێتەوە لە قوتابی تا دوای تاقیکردنەوە یان سنوورداربکرێت،

🔶 پێویستە خێزانی قوتابی لەبەر بەرژەوەندی قوتابی سەیرکردنی تیڤی کەم بکەنەوە ئەگەر زۆر پێویست نەبێ سەیری نەکەن.

🔶 ڕەخساندنی کەشێکی لەبار و پەروەردەیی لەناو ماڵ
بۆ قوتابی ئەرکی سەرشانی خێزانە، هەرشتێك بێ
کە وابکات ئاسانکاریان بۆبکات لەخوێندن.

🔶 گرنگی دان بە قوتابی و خواردنی تەندرووست و ڕێکخستنی خەو گرنگی دانی بە داخوازی و لایەنی دەروونی ئەرکی سەرشانی دایك و باوك و خێزانە.

🔶 ڕێنمایی و ئامۆژگاری بکە و وتەی بەسوود و گەشبینی پێبلێ وایلێبکە حەز بکا دەربچێ و لەتاقیکردنەوەکان سەرکەوتووبێ.

🔶 پێویستە لەسەر خێزان هاوکاری قوتابی بکا لە خوێندن و یارمەتی بدا لەو بابەتەی کە لەبیری چووە یاخود نایزانێ و هەوڵبدە بۆیان ببنە مامۆستا.

🔶 تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز واتە بەرهەمی وەرزێکی خوێندن، واتە گرنگیەکی زۆری هەیە لە سەرکەوتن و دەرچوونی ڕۆلەکەت لەم ماوەیە کەمە، بۆیە هەول بدەن
و لەگەلی خۆتان ماندوو بکەن.

🔷 تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی سەرەوە بکەن بۆ ئەوەی ڕۆڵەکەت بەرزترین نمرە بەدەست بهێنێ و بەسەرکەوتوویی تاقیکردنەوەکانی بکات.

ــ "بێگومان قوتابیان و ڕۆڵەکانمان شایانی باشترینن"

بەهیوای سوود بۆ قوتـابیانی خۆشەویست.
بەسوپاسەوە وەرگیراوە

م.مامە برایم ازدینی

27 Dec, 21:44


پرسیاری ٦٠نمرەی ئینگلیزی پۆلی ٤-٥

م.مامە برایم ازدینی

27 Dec, 21:43


پرسیاری ٦٠نمرەی ئینگلیزی پۆلی ٤-٥

م.مامە برایم ازدینی

27 Dec, 21:43


پرسیاری ٦٠نمرەی ئینگلیزی پۆلی ٧

م.مامە برایم ازدینی

27 Dec, 21:42


پرسیاری ٦٠نمرەی ئینگلیزی پۆلی ١٢

م.مامە برایم ازدینی

24 Nov, 05:01


چی بچێنیت ئەوە دەدرویتەوە

م.مامە برایم ازدینی

23 Nov, 15:21


سەرژمێری ساڵی 1957 یەکێک بوو لە گرنگترین و بەناوبانگترین سەرژمێریەکان کە عێراق لەم سەرژمێرییەدا ئەنجامیداوە ئەوەیە کە دانیشتوانی شارەکان ٪38 ی دانیشتوان و دانیشتوانی گوندەکانیش ٪61 ی دانیشتووان پێکدەهێنن.

م.مامە برایم ازدینی

22 Nov, 13:02


بۆمامۆستایانی کۆمەلایەتی بەهیوای سود

م.مامە برایم ازدینی

22 Nov, 09:22


هۆیەکانی فێرکردن

م.مامە برایم ازدینی

22 Nov, 05:01


مێژووی حوکمڕانی عێراق لە ساڵی 1921 تا 2003
-سەردەمی پاشایەتی
-سەردەمی کۆماری
-سەردەمی دەسەڵاتی بەعس

م.مامە برایم ازدینی

21 Nov, 13:36


پرسیاری عرەبی و ئینگلیزی ٦

م.مامە برایم ازدینی

21 Nov, 13:18


پرسیاری زانست ئەم ساڵ بۆ پۆلێ ٤ بنەڕەتی

م.مامە برایم ازدینی

21 Nov, 13:18


پرسیاری #ئینگلیزی بۆ پۆلی ٤-٥-٦بنەڕەتی
بۆ ساڵی نوێ خویندن٢٠٢٤-٢٠٢٥
زۆرسوپاس بۆ مامۆستا اسماعیل

م.مامە برایم ازدینی

21 Nov, 13:17


پرسیاری #بیرکاری بۆ نیوە وەرزی یەکەم ٢٠نمرە
بۆ پۆلەکانی ٤-٥-٦بنەڕەتی
#زانست بۆ پۆلی ٦بنەڕەتی
تکایە لایک و کۆمێنت  لەبیرمەکەن

م.مامە برایم ازدینی

16 Nov, 05:02


"پەیامی پەروەردەیی لەڕێگەی هونەرەوە"

لە دەرگای قوتابخانەکە، نیکۆلای بۆگدانۆڤ-بیلسکی لە ساڵی 1897 ئەو تابلۆیەیی کێشاوە، بە وردەکارییەکانی کە چیرۆک بەبێ وشە دەگێڕێتەوە، چاو ڕادەکێشێت. ڕەنگی گەرم و گوڕی ناوەوە ڕەنگدانەوەی کەش و هەوای سادەی قوتابخانە دەکات، لە کاتێکدا سێبەر و ڕووناکی تێکەڵ دەبن لە وێنەیەکی ناسکانەی دار و دیوارەکان، هەستێکی دۆستایەتی دروست دەکەن. ئەو کوڕەی لە دەرگاکە وەستاوە، بە جل و بەرگە کۆنەکانیەوە و دەربڕینەکانی دوودڵی، تێکەڵەیەک لە سەرسوڕمان، دوودڵی و هیوا دەگەیەنێت. ئەم جیاوازییە لە نێوان ئەوەی لە ناوەوە و دەرەوەی پۆل هەیە، لە ڕەنگ و ڕووناکیدا، بە ڕوونی ڕەنگدانەوەی بۆشایی نێوان جیهانی کوڕ و جیهانی پەروەردەیە کە ئەو ئارەزووی بۆ دەکات

م.مامە برایم ازدینی

14 Nov, 23:40


با منداڵەکانمان خەونی گەورەیان هەبێت

دوێنێ ٥ شەممە ۱٤ـ۱۱ـ۲۰۲٤
کۆبونەوەی دایکان و باوکانمان لە قوتابخانەکەمان قوتابخانەی قەندیلی بنەڕەتی لە ژاراوە ئەنجامدا

لەکۆونەوەکە وتارێکمان پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی
" با منداڵەکانمان خەونی گەورەیان هەبێت  "



✍️مامۆستا:مامە برایم ازدینی
پسپۆڕی کۆمەڵایەتی

منداڵ دیاریەکی خوداییە،بۆ دایک و باوکان ،سەرەڕایی دابینکردنی پێداویستیە ماددیەکان ،ئەرکێکی گرنتریش لەسەر شانی دایکان و باوکانە، ئەویش پەروەردەکردنی منداڵ و فێرکردنی بەها جوانەکان و،چەکرەکردنی مێشکی منداڵ بەخەونی گەورە کە لە داهاتو پێی بگات، دیارە هەموو پیشەیەک گرینگە و پیرۆزە ،لای خوداش هەموو مرۆڤین و وەک یەکین ،بەڵام هەموومان دەبێت هەوڵ بدەین وهەوڵ دەدەین کە منداڵەکانمان ئایندەیان لە ئێمە باشتر بێت ،دەبێت فێریان بکەین بە کەم ڕازی نەبن ،ئامانجیان بۆ دیاری بکەن بۆ ئەوەی لە ئایندەدا ببنە کەسێکی سود بەخش هەم بۆ خۆی و خانەوادەکەی و  کۆمەڵگاکەی، لە قوتابخانەکەی خۆمان ڕاپرسی چەند پۆلێکم کردووە ،خەون و خولیایی زۆر سەیر و سەمەرە دەڵێن قوتابیان...

لە کاتێکدا مامۆستا بەڕێزەکان زۆر بەجوانی بە ئەرکە پیرۆزەکەیان هەستاون ،

دایکان و باوکانی بەڕێز لە منداڵەکانتان ڕۆژێکدا ٤بۆ ٥ کاتژمێر لە قوتابخانەیە ۱۹ کاتژێر لای خێزانە ،
بۆیە دەتوانن ڕۆڵی زیاتر بگێڕن ،بە هۆشیاری و شکۆدار کردنی منداڵەکە بۆ دواڕۆژی، ڕاستە وڵاتەکەمان ماوەکانی ڕابردوو توشی هەندێ کێشە بوو ،بەڵام ژیان بەردەوامە و نابێ هیوا لەدەست بدەین ،بارودۆخەکان باشدەبن، دەبێت منداڵەکەت خەون بە بوون بەسەرۆکی وڵات ببنێ ،ببێت بەزانا و ئەدیب هد... ئەوان دواڕۆژی گەلەکەیانن

دایکان و باوکان دەتوانن هاندەربن بۆ ئایندە و(دواڕۆژی) منداڵەکانیان

یەک قسەی  دایکی ئەدیسۆن ،ئەوی کرد بەزانا

ئەدیسۆن لە قوتابخانە قوتابیەکی تەمبەڵ و لاواز بوو ،ڕۆژێکیان مامۆستاکەی نامەیەکی بۆ دایکی بۆ دەنوسێ....
دەگەڕێتەوە ماڵەوە ئەدیسۆن نامەکە دەداتە دایکی
دایکیشی نامەکە دەخوێنێتەوە ،دەست دەکات بەگریان ،ئەدیسۆن دەڵێ دایکە بۆ دەگری چ لە نامەکە نوسراوە،ئەدیسۆن نەیدەتوانی نامەکە بخوێنێتەوە،
دایکیشی زیرەک دەبێت ڕێک نامەکە پێچەوانە دەکاتەوە،دەڵێت نوسراوە منداڵەکەت لەبەر ئەوەی بلیمەتە و زیرەکە هیچ پێویستی بە قوتابخانە نیە ،لەبەیانیەوە نێیەت بۆ قوتابخانە.

ئەدیسۆن دەبێت بەزانای جیهان و بیردۆزەکانی بەجیهاندا بڵاو دەبنەوە و مرۆڤایەتی لەبەری حەسایەوە بە ئێستاشەوە،

دوای چەند ساڵ دایکی کۆچی دوایی دەکات و ڕۆژێکیان ئەدیسۆن دەچێتە ئەو ژورەی دایکی لێبووە ، لە کەلێنی دیوارێکی خانوەکە کاغەزێکی تێدادەبێ و دەریدێنێ دەیخوێنێتەوە، دەست دەکات بەگریان دەڵێ
دایکم منی کرد بە زانا

کەواتە دایک و باوکی ئازیز

با منداڵەکانمان خەونی گەورەیان هەبێت
بۆ ئەوەی بلیمەت دەربچن.


۱٥ـ۱۱ـ۲۰۲٤
هەینیی پیرۆز

م.مامە برایم ازدینی

14 Nov, 23:39


با منداڵەکانمان خەونی گەورەیان هەبێت

م.مامە برایم ازدینی

14 Nov, 19:56


ئەمڕۆ ١٤-١١-٢٠٢٤ساڵڕۆژی ٢٤٠ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی یە
شاری هەڵمەت وقوربانی پایتەختی ڕۆشەنبیری
شاری شاعیرو ئەدیب ونووسەرو ڕۆشەنبیرو زاناودانا .
سڵاوڕێزمان بۆگشت دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی .
ئیبراھیم پاشای بابان لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٧٨٤ سلێمانیی دامەزراند، کاتێک پایتەختی میرنشینەکەی لە قەڵاچوالانەوە گواستۆتەوە بۆ سلێمانی.
شاری سلێمانی لەپاش ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.
شاری سلێمانی لە ١٤ ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابانەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراھیم پاشا بابان شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە.
سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە.

م.مامە برایم ازدینی

13 Nov, 05:01


قوتابیان پێویستیان بەمامۆستایەکی نموونەیی نیە، بەڵکو پێویستیان بە مامۆستایەکی دڵخۆشە کەوایان لێ بکات بەدڵخۆشیەوە بێنە قوتابخانە وحەزی فێربوونیان گەشە پێبدات(وەرگیراوە).
————————————————————————-
لا يحتاج الطلاب إلى معلم مثالي ، فالطلاب بحاجة إلى مدرس سعيد ، والذي سيجعلهم متحمسين للحضور إلى المدرسة وتنمية حب التعلم(منقول).
————————————————————————-
Students don’t need a perfect teacher, students need a happy teacher, who’s gonna make them excited to come to school and grow a love for learning(transported).

م.مامە برایم ازدینی

11 Nov, 23:58


هۆنراوەی ژمارەکان

م.مامە برایم ازدینی

11 Nov, 23:58


دابەشکردنی نمرەی ئینگلیزی ١ تا ٩

م.مامە برایم ازدینی

11 Nov, 23:34


پلانی ساڵانەی بیرکاری ۲ و ۳

م.مامە برایم ازدینی

11 Nov, 23:33


پلانی ساڵانەی بیرکاری ٧

م.مامە برایم ازدینی

11 Nov, 23:33


پلانی ساڵانەی بیرکاری بۆ پۆلی ٨ و ۹ بنەڕەتی
ساڵی خوێندن ٢٠٢٤—٢٠٢٥

م.مامە برایم ازدینی

11 Nov, 23:32


پلانی ساڵانەی بابەتی بیرکاری ۱ بۆ ٦