خەڵک زۆرجار ناچار دەبن واز لە خەونەکانیان بهێنن، ئێمە لە ڕۆژگارێکی ترسناکدا دەژین کە مرۆڤ دەبێ بتوانێ دەستبەرداری خەونەکانی بێت و بژیت، دەبێت فێربین ژیانمان لە ناو ئەم ئاگردانەدا، بەربەست لەپشتی بەربەست ئاودیو بکەین ،کە خەونەکان دەکوژرێن تەنها شتێک کە مانای هەیە ژیان خۆیەتی، کەرامەتی تایبەتی ژیان و هەقی تایبەتی مرۆڤەکانە لەسەر زیندوێتی، هەندێ قۆناغ هەیە لە مێژووی ئەم وڵاتەدا زیندوێتی تیایدا هەموو شتێکە، گرنگ ئەوەیە بژیت ،لەهەر کات و هەر جێیەکدا گرنگ ئەوەیە بژین، ئەو شەرەفەی کە مرۆڤ زیندوو بێت شەرەفێکی کەم نییە....
- بەختیارعەلی
لە ڕۆمانی ئێوارەی پەروانە
#خـــامـــۆشــــــﹳ