ســۆز🦌• @sozadeer Channel on Telegram

ســۆز🦌

@sozadeer


بەخێر بێیت بۆ چەناڵەکەم «بزەیەک بکە» من ئینسانی مۆنم خۆش ناوێ🤎»

ســۆز🦌 (Kurdish)

بەخێر بێیت بۆ چەناڵەکەم «ســۆز🦌» کە تاسۆعیەتی خۆشناوی بەرزی هەیە. لەم چەناڵەدا ئینسانی مۆنم خۆش ناوێ دەتوانن وتنەیەکی سەرەتایی و بەرهەمی نوێ بۆ خەڵکی چاودێری بکەن. ئەگەر دەتەوێت کاری خۆشییەکانی ببینی، بەشی چاوەڕوان کرتە بکە و بەرهەمەکانی بۆ تازەکردنەوەی تەواو بەڕێزی بیگەیە. بزەیەک بکە و بڕیە سەرەتایییەکان بۆ خەڵکی چاودێریانی خۆشناو.

ســۆز🦌

12 Feb, 19:07


زۆر سەخت بوو بەڵام
هیچمان نەوت و بەردەوام بووین»

ســۆز🦌

12 Feb, 18:47


وەرە وەک «خەم » و «کورد »
قەت لەیەک جیا نەبین ئەزیز🤎.

ســۆز🦌

12 Feb, 18:45


لای من وابوو
ئەوین و دڵ
جوانی و پاکی
نابن بە چوار
ئەبن بە یار
لەلای دڵدار🤎.

ســۆز🦌

09 Feb, 21:35


بڕوام بە تەندروستی نییە تۆ ببینم باش دەبم
بۆم بووی بە ئیشق ، هاوڕێ ، هاوخەم
عەجەب چ نیعمەتێکی .

ســۆز🦌

07 Feb, 19:42


وتی :
ئاشقی خوانجەی
پڕ لە برنج و ڕشتەی
بـــووم 🤎.

ســۆز🦌

02 Feb, 10:02


ڕۆیشتوو هەندێ قسەشم لایە
کە تەنها بۆ ئەو دەشێت🤎.

ســۆز🦌

28 Jan, 09:50


ڕۆیشت و عەسرێک بەیەکەوە
چایەکمان نەخواردەوە🤎.
#تەلعەت تاهیر .

ســۆز🦌

20 Jan, 15:26


نیگام
تینووی
تەماشاتە🤎»

ســۆز🦌

16 Jan, 00:54


.
هەندێک شەو
ئەچیتە لێواری مردن و نامریت،......

ســۆز🦌

12 Jan, 09:48


ئەوەی لە دڵتدایە نابێت
بە من کە لە ئەقڵتدام»

ســۆز🦌

12 Jan, 09:46


هەردووکمان مردووین
تەنها جیاوازی جێگەکەمانە💎.

ســۆز🦌

11 Jan, 09:00


تۆ نیت بەڵام من چا بۆ خۆم و خۆت تێئەکەم،!
چ جیاوازییەکی هەیە!؟.....
هەبیت و یا نەبیت من لەگەڵ تۆ ئەژیم🤎»

ســۆز🦌

10 Jan, 15:31


ئێستە ئەزانم بۆ کە
لە سکی دایکیدا بوو
دایکی ئەڕشایەوە :))

ســۆز🦌

08 Jan, 20:11


قیمەتی چیە بردنەوەی جەنگێک
جەنگاوەرەکەی تێدا لە دەست
بدەیت ؟

ســۆز🦌

05 Jan, 16:46


هێندە لە بەرزی منت خست
ترسم نەما لە هەڵدێڕان🤎.

ســۆز🦌

02 Jan, 23:03


یادەوەریە خۆشەکان دەتوانن دڵتەنگت بکەن .

ســۆز🦌

02 Jan, 13:09


نوسیبووی : من بیرت لێ ناکەمەوە
بەڵام جلی گەرم لەبەر بکە🤎.

ســۆز🦌

01 Jan, 19:07


ئەمە کۆتا ئومێد بوو ئیتر هەموو شت کۆتایی هات.

ســۆز🦌

01 Jan, 16:45


وەرە کوردبە و مەکە پەیمان شکێنی🤎.

ســۆز🦌

31 Dec, 17:55


مافی خۆتە وەک سەگ بژیت بەڵام بە وەڕین بێزارمان مەکە🦦»

ســۆز🦌

31 Dec, 17:50


وەرە تاقەتت هەبێ لە مانگی یەکەوە دەست پێ بکەیتەوە،.......

ســۆز🦌

30 Dec, 20:24


قسەی پیاوێک کە بینی ئەو ئافرەتەی خۆشی ئەویست هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی کە کردووە ..
- تاکە ڕۆژ بوو کە ڕەنگی سپی لێ نەیەت .

ســۆز🦌

29 Dec, 12:47


قسەی ئافرەتێک لە نەخۆشخانەی دەروونی
دوای لەدەست دانی هاوسەرەکەی و وەرگرتنی چەندین چارەسەر کە بێسودە … دەڵێت :
خەریکن عیلاجم ئەدەنێ تاکوو تۆ
لەبیر بکەم ، پێئەچێت دکتۆرەکان شێت بوبن .

ســۆز🦌

26 Dec, 17:12


کەی لە دڵ دەرچوویت ؟!
تا تەمەنایی چاوەکانت بکەم .

ســۆز🦌

23 Dec, 15:05


یەک ڕێگای پڕ لە قسەم
بۆ پیاسەکردن هەیە
بەڵام هاوڕێگەم نییە .

ســۆز🦌

23 Dec, 10:44


ئاشق کوێرە وەلی من ئیتر ئەبینم.

ســۆز🦌

22 Dec, 18:32


من نەم ویست تۆ ببیت
بە وانەیەک بۆ ژیانم.

ســۆز🦌

21 Dec, 19:01


ئێمە دوو پارچە جل بوین بە تەنافێکەوە
یەکمان با بردی و ئەوی تریش
باران هەموو ڕۆژ تەڕی ئەکات .

ســۆز🦌

21 Dec, 13:12


لەو کاتەوەی تۆ هاتوویت ، پێش چونە دەرەوە ملپێچەکەم لەمل ئەکەم ، و لە کاتی دانیشتن شتێک لای خۆمەوە دادەنێم نەک برسیم ببێت شەوان قاوە ناخۆمەوە و ئیشەکان بە خێرای ناکەم و خۆم ماندوو ناکەم، و پێش خەوتن گەرم کەرەوەکە ئەکوژێنمەوە و قژم بە کراوەی ئەهێڵمەوە و سەعاتەکەی دەستم و ملوانکەکەی ملم لابەم ،، ئەزیزی گیانم لەو کاتەوەی تۆ هاتووی هەموو شتێک جوانتر بووە ، تەنانەت خودی خۆشم.

ســۆز🦌

19 Dec, 14:51


لە کاتێکدا دڵنیام لەوەی کە نایەیت
بەڵام من هێشتاش هەر چاوەڕێتم🤎.

ســۆز🦌

18 Dec, 19:03


هیچ کەس لە نیوەی ڕێگە بەجێ مەهێڵە
ڕەنگە ڕێگەی ئەو نەبێت ، بەڵام لەبەر
تۆ هاتبێت.

ســۆز🦌

17 Dec, 20:45


وە لە کۆتاییدا ، خۆم لەدەست دا.

ســۆز🦌

16 Dec, 21:13


کوردانە بژی ، کوردانە بدوێ
کوردانە ئاشق ببە و کوردانە
بمرە .

ســۆز🦌

16 Dec, 17:14


ساڵەکان تێپەڕین و ئەوەی لە دڵا بوو
هەر مایەوە و تێنەپەڕی.

ســۆز🦌

13 Dec, 21:06


ئازیزی من بوویت
خۆت کردە بێگانە .

ســۆز🦌

13 Dec, 09:14


گریانیش بۆ خۆی هەر دووری بوو .

ســۆز🦌

10 Dec, 17:18


من ئەگەر دووانم خۆشبوێت
ئەوە تۆ و چاوەکانتم خۆشەوێ .

ســۆز🦌

10 Dec, 16:33


هەر گوڵێک ئەبینم ، هەواڵی تۆی لێ ئەپرسم.

ســۆز🦌

09 Dec, 19:44


لەو ئاسمانە نافڕمەوە
کە باڵم تێیدا شکابێت .

ســۆز🦌

09 Dec, 16:13


من هێشتاش لە یادم نەچوویت .

ســۆز🦌

28 Nov, 20:07


حەق بە بێدەنگی بوو
دەنگ لە ناو قورگمدا شکا.

ســۆز🦌

28 Nov, 10:36


ئەگەر بۆ جارێکی بیرکردنەوە لە تۆ گوڵێم بڕواندایە ، ئێستە لە ناو باخەکەمدا پیاسەم ئەکرد .

ســۆز🦌

27 Nov, 20:00


بە کەوتنە خوارەوەی ئەستێرەیەک ئاسمان تاریک نابێت .

ســۆز🦌

27 Nov, 19:58


تا قیامەت چاوەکانم بسڕیت
من تۆ بە لێڵی ئەبینم .

ســۆز🦌

27 Nov, 16:07


کۆتایی پێ دێت وەک ئەوەی هەر دەستی پێ نەکردبێت .

ســۆز🦌

26 Nov, 15:05


هەموو شەوێک پەنجەرەکەم لەسەر پشتەو ئەڵێم چرپەی تۆی لێوە بێ ، شەماڵ بێو خۆی کا بە ژورا و بۆنی عەتری تۆی پێوە بێ لەو ڕۆژە گوێم هۆگری دەنگت بووە گوێم لە هەموو ئاوازێک داخستووە و هەستی بیستنم کز بووە🤎.

ســۆز🦌

25 Nov, 21:34


-
تەنها ماندووین.

ســۆز🦌

25 Nov, 17:49


ئێمە هەر بە سەوزی هەڵەوەرین
مناڵین و هەر بە لاوی پیر ئەبین .

ســۆز🦌

25 Nov, 15:04


ئەزیـزی ڕۆح نیـت
هەم ئەزیزیت هەم
ڕۆحیت🤎.

ســۆز🦌

22 Nov, 19:56


منێک کە بۆنی بێوەفاییم شارێک ئەبڕێت
گرفتارم بە وەفاداریم بۆ بێوەفایەک🤎 .

ســۆز🦌

22 Nov, 12:20


هەتا تۆم ئاشنا بوی ، ئاشنام بوون
ئەمێستا موو بە موو ، ئەغیارە بێ تۆ🤎.

ســۆز🦌

19 Nov, 20:46


وەک فەیروز ئەڵێ :
نە ئەتوانم بڕۆم
نە ئەتوانم بمێنمەوە🤎.

ســۆز🦌

18 Nov, 13:50


شیرینتر لە « خۆشمەوێی »
« دوای نوێژەکانم دوعام بۆ کردیت ».

ســۆز🦌

18 Nov, 13:42


وتی : جــوانــی
شوێن بـۆ شوێن
دەگــۆڕێـت ، لە
ئاسماندا هـەورە
لە باخچەدا گوڵە
لە خێزاندا دایـکە
و لە دڵی منیشدا
تــۆی🤎.

ســۆز🦌

17 Nov, 18:07


مرۆڤ پێویستی بە کەسێکە
لە دڵی تێبگات نەک دەمی .

ســۆز🦌

17 Nov, 16:37


گەورە بوون یانی یەک مانگە
ئەمەوێ بگریم بەڵام بۆم ناڕەخسێت.

ســۆز🦌

17 Nov, 10:17


چ نامەیە ، چ پەنجەیە ، چ خامەیە
ئــەوەنــدە دڵ ئـــەکـاتـــەوە
خـەفەت لەبـیـــر ئەبـاتـەوە💎.

ســۆز🦌

17 Nov, 10:13


-
نە یاری ، نە خەمخۆری

ســۆز🦌

17 Nov, 10:12


وتیان شعرەکانت جوانن
شعری ناسـکت نووسیوە
وتم ئەگەر ئــــــەو ببینن
ئەڵێن جوانت نەنووسیوە.

ســۆز🦌

16 Nov, 11:29


دڕکەکانیشیم بە گوڵی خەڵکی نەگۆڕیەوە🤎.

ســۆز🦌

16 Nov, 09:29


لە جێگای هەموو ئەو
ڕۆژانەشی نەبوویت
خۆشمەوێی🤎.

ســۆز🦌

16 Nov, 09:27


بووی بە هۆکاری هەموو جوانیەکانی ژیانم🤎.

ســۆز🦌

16 Nov, 09:19


ئەگەر تۆ ڕۆح نەبی
بۆ کە ئەڕۆی هەستەکەم ئەمرم؟!»

ســۆز🦌

16 Nov, 09:18


لە ڕۆحی خۆم هەڵمگرتووی
بۆ عومری هەمیشەییم🤎.

ســۆز🦌

16 Nov, 07:30


خراپ جوان بووی لەبەرچاوم🤎.

ســۆز🦌

11 Nov, 21:05


بیری پێکەنینەکانتم
کردووە ، گیانی شیرینم »

ســۆز🦌

11 Nov, 20:22


- دووریت لە خۆشەویستیم کەم ناکات
چەن دورتر بیت هێندە ئەزیزتری لە ڕۆح .

ســۆز🦌

11 Nov, 20:17


لە یەکەم ڕۆژی گەشتەکەوە کونی کەشتیەکەم بینی ، بەڵام بڕیارمدا لەگەڵیدا بڕۆم ، بەو بڕوایەی کە خۆشەویتی موعجیزە دروست ئەکات .
#دۆستۆیڤسکی

ســۆز🦌

11 Nov, 20:08


خۆشم ویستی»

ســۆز🦌

11 Nov, 18:13


شەوان زوو بخەون
با ڕەنگی بێنازی نەگرن .

ســۆز🦌

10 Nov, 15:59


پیاڵەیەک چا بێنە و
پێکەوە باسی دین

و کتێب و خوێندنەوە
و سەرکەوتن و ئامانج
بکەین💎💎.
#کۆژي

ســۆز🦌

07 Nov, 18:00


عشق پێناسەیەکی سادەی هەیە
« چــاوەکــانت »

#سیدعلی صالحی.

ســۆز🦌

07 Nov, 17:54


- بمێنەوە برینەکانم
بەبێ حزووری جەنابتان
چاک بوونەوە ڕەت دەکەنەوە .

ســۆز🦌

07 Nov, 17:51


ژیان چەند تاڵ بێت
کەسێک دێت و
شیرینی ئەکات🤎.

ســۆز🦌

06 Nov, 21:48


هێشتاش ئەمەوێ پێش تۆ بمرم .

ســۆز🦌

06 Nov, 21:42


تــــۆ مەڕۆ
با شارەکەم
وێران نەبێ

ســۆز🦌

06 Nov, 21:39


وە لە چاوەکانی تۆدا
زانیـم خۆشەویـستی
شتێکی ترە🤎.

ســۆز🦌

06 Nov, 18:20


تۆ وەک ناوی خۆم هی منیت .

ســۆز🦌

06 Nov, 18:06


دوو وێنە لەژێر ناونیشانی :
« گرنگ شوێنەکە نیە ، گرنگ کەسەکەیه »

ســۆز🦌

06 Nov, 10:29


دوای خۆشەویستیەکی هەڵە
سیمون دوبفرار وتی :
ئەمەوێ دڵم بڕشێنمەوە »

ســۆز🦌

06 Nov, 10:16


وە لەبەر ئەوەی تۆ خەونیت
من زیاتر ئەخەوم🤎.

ســۆز🦌

05 Nov, 20:31


ئەو شەوە بوو بە بەیانی
بەڵام تا بەیانیەکم مابێ
ئەو شەوە لەبیر ناکەم🤎.

ســۆز🦌

05 Nov, 20:29


جوانیەکەت ، هۆمەر دزەیی گەرەکە .

ســۆز🦌

25 Oct, 22:05


عــــــەزیـــــــــزم
ڕۆحی شیـــــــرینم
دوو چــــــــــــاوم
دەوای زامــــــــــی
دڵ و جـەرگی بڕاوم.

ســۆز🦌

25 Oct, 22:01


لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی
بۆ لەوێی ، سازی ئاوازی
ژیانی بۆ لەوێی ؟! 🤎

ســۆز🦌

25 Oct, 21:54


لە سینەمدا ، سەدای ناڵینە بێ تۆ
دڵی زارم بەسێ غەمگینە بێ تۆ🤎.
#سالم.

ســۆز🦌

24 Oct, 20:08


کەسی تێدا نییە
ئەم شارە بێ تۆ .

ســۆز🦌

24 Oct, 20:08


زۆرجار کە دەربارەی
چاوەکانی ئەو ئەدوێم
نەک حەرفم ، خۆشم
دائەگیرسێم🤎🤎.

ســۆز🦌

23 Oct, 11:00


ئەشزانم ئەو هەموو جوانیەکانی
دونیا نییە ، بەڵام لە مندا هەموو
جوانیەکان ئەوە🤎.

ســۆز🦌

22 Oct, 10:38


هەمیشە بیرکردنێک هەیە
مرۆڤ بۆ چەند لەحزەیەک
خۆشی تێدا ون دەکات🤎.

ســۆز🦌

22 Oct, 10:35


وتم خۆش بە حاڵی ئەوەی
خۆشت دەوێت ، فەرمووی
خۆش بە حاڵت🤎.

ســۆز🦌

22 Oct, 04:38


- چی لە نێوانتان هەیە ؟!
- دووری و خۆشەویستی و
دوعا🤎.

ســۆز🦌

21 Oct, 22:31


چاڤ رەشامن .

ســۆز🦌

20 Oct, 22:36


لە ناکاو هاتوو
هەموو شتەکانی
باش کردەوە🤎.

ســۆز🦌

20 Oct, 19:35


تۆ کەسی ڕۆژانی
بێ کەسی منیت🤎.

ســۆز🦌

20 Oct, 19:23


چاوەکانت جەنگن ، منیش
یەکەم شەهیدم تێیدا🤎..

ســۆز🦌

20 Oct, 15:39


تۆش ( هەڵەبجەی ) ، منیش ( هەڵەبجەم )🤎.

ســۆز🦌

20 Oct, 14:43


ڕۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕن و بەفرە سەختەکان دەتوێنەوە و زەریانەکان دەڕۆن ، گوڵەکان
دوبارە چرۆ دەکەنەوە و دڵەکان ئاشت دەبنەوە و ڕوخسارە بریندارەکان چاک دەبنەوە، شەپۆلەکان لە کەناری نیشتیمان ئارام دەبنەوە و لولەی توفەنگەکانمان گوڵ دەگرن ، بەڵام ئازیزم ئەوکاتە زۆر درەنگ ئەبێت ، چیتر لە سوچی شەقامەکان نامبینیت و ملپێچەکانت لێ وەرناگرم ، گەر ڕۆژێک یەکمان بینی ئەوە ئەم نامەیە نابینیت ، ئەگەر ئەم نامەیەشت بینی ئەوە لە ژیانێکی تر یەک ئەبینین ,,
« بیرتان ئەکەم ، شیلان و هەڵەبجە و نیشتیمان »

1988.

ســۆز🦌

16 Oct, 19:36


سەیری نامە کۆنەکانم ئەکرد
بریا کۆن نەبوونایە🤎.

ســۆز🦌

16 Oct, 00:22


وە لە دوای هەوڵێکی زۆر
پیرۆزە دوبارە بێ هیوا بووم .

ســۆز🦌

15 Oct, 20:42


غەیری
فیکری
وەصڵی
دولبەر
نیمە
ئەسڵەن
یادی کەس🤎.

ســۆز🦌

15 Oct, 18:00


لە ئامێزی من بترازێی
لەهەرکوێ بی پەنهاندەی🤎.
#لەتیف هەڵمەت .