هاوڕێیەکم بەسەرهاتێکی خۆی بۆ گێرامەوە و گوتی:
کەسێک تەنها لە دوورەوە یەکترمان بینیبوو، کەچی جارێکیان لای برایەکم زۆر مەدحی کردبووم و سەرسامی بۆ ڕەفتارەکانم دەربڕیبوو...
چەند ڕۆژێک دواتر، پیاوێکی تر بەهەمان شێوە کە هەرگیز لە نزیکەوە قسەمان بەیەکەوە نەکردبوو، کەچی لای برایەکی ترم، زۆر بەخراپی باسی کردبووم و زۆر سیفەتی ناشرینی دابووە پاڵم....
سەیرە، هەمان کەس، لە هەمان کاتدا، کەچی دوو کەسی جیاواز، دوو تێڕوانینی زۆر جیاوازیان هەبوو... ‼
ئەمە پێمان دەڵێت: مرۆڤەکان یان ئەوەندە پلەت بەرز دەکەنەوەو بە گەورەت دەزانن، دەتگەیێننە پلەی پێغەمبەر، یان ئەوەندە پلەت نزم دەکاتەوە و دەڵێت ئەمە شەیتانی ڕەجیمە...
چارەسەر ئەوەیە لە خۆتەوە دەست پێ بکەیت، کە مرۆڤەکان وەک مرۆڤ سەیربکەیت، چونکە مرۆڤ کاری چاک دەکات و هەڵەش دەکات ...
هەرگیز ناتوانی خەڵکی لەگەڵ خۆت بگونجێنی و وەکو تۆ بیربکەنەوە، بۆیە دەبێت هەوڵدەی خۆت لەگەڵ خەڵکی بگونجێنی، هەر وەکو پێغەمبەر (ص) فەرموویەتی: مدارات الناس الصدقە،
واتە خۆگونجاندن لەگەڵ خەڵکی خێرە....
کورتەی قسە:
تا لەتوانات هەیە خزمەتی خەڵکی بکە، بەڵام لەپێناو ڕەزامەندی خودا نەک خەڵک، وە مرۆڤەکان وەک مرۆڤ سەیر بکە، دەکرێت هەڵە بکەن و دەکرێت چاکە بکەن، هەرگیز بڕیار لەسەر کەس مەدە بەهۆی تاکە ڕەفتارێک...