🔺نابێت ڕێگای پەخشان و وڕیشە و گشت بەندکراوانی کوردستانی ، بەربدرێت و پێویستی بە درێژەدان هەیە.
🔺هەرگیز نابڕێت دەنگ لە دلێران
ڕێوی ڕاو ناکات لە جێگەی شێران
🔺پەرەدان بە بێهیوایی بەردەستترین و سەرەکیترین سیاسەتی ڕژیمی تێرۆریستی لە هەمبەر ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕان دایە.
🔺هەر ئەم چەمکە لە سەرکووتە وا دەکات کە جەماوەر خۆی لە ئەم پەڕێ بێهێزی دا ببینێت و دان بە زاڵ بوونی ڕژیم لەسەر بیر و هزر و گیان و ماڵ و شەقام و شاخ دا بنێت.
🔺چۆڵبوونی شەقامەکان لە کوردستان بە واتای دامرکانی شۆڕشی ژینا و دەربازبوونی ڕژێمی تیرۆریستی لە ڕووخان نییە.
🔺تۆقیوی ڕژیمی تێرۆریستی لە هەمبەری کورد ، بەتایبەت ژنەکانی ئێمە ، ترسیەکی زۆر ئاشکرایە.
🔺ترسیەکی زۆر زۆر گەورە کە بۆ سەرکوتکرندی ئەم ترسە ، ڕیفلێکسی نابەجێ و دژە مرۆڤییانەی وەکوو حوکمی سێدارە بۆ ڕێبەرەکانی ئێمە «پەخشان عەزیزی - وڕیشە مورادی» ، دەردەکات.
🔺لێرەدایە کە دەبێ بپرسین ؛ ئایا ڕژیم دووبارە دەیهەوێت سێناریۆی کوردکوژی و ژن کوژی درێژە پێ بدات و دەیهەوێت بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەیەی نەود و شەست یاخوود شۆڕشەکەی ژینا و حەزی لە دانانی تێچووی سەربازی و ئابووری زیاترە لە کوردستان!؟
🔴دەبێ بزانین ئێمە لە دڵی ڕاپەڕینێکی بە تەواو مانا و نوێ دا دەژین و ژینا دەبین هەر لە ڕۆژئاوا بۆ رۆژهەڵات!
🔺ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی ، ڕاپەڕینێک بوو کە جگە لە ڕەهەندی ڕامیاری، لەسەر ڕەهەندە "هزری-کۆمەڵایەتیەکان"ـیش پێداگری دەکات و بە تێپەڕین لە ڕژێمی تیرۆریستی و ڕووخاندنی هزری داگیرکارانە لەسەر "ژن و ژیان و ئازادی" ، مزگێنی دەسپێکی قۆناخێکی نوێ لە ئاشتی ، ئازادیی و دێموکڕاسی بۆ مرۆڤ ، ئاوەدانی ، ئاشتی و یەکسانی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، دەدات بە مرۆڤایەتی.
🔺ڕاپەرینێک کە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" ـەوە چین و توێژەکانی کۆمەڵگا یەک لە دوای یەک دەکاتە هاودەنگ و هاوڕێگای خۆی.
ڕاپەڕینێک کە پەراوێزخراوەترین و چەوساوەترین چینەکان خاوەنداریەتی و پێشەنگایەتی بۆ دەکەن.
🔺هەر ئەو ڕاپەڕینە دەیان تابۆ و ئەفسانەی درۆیینی کە ڕژێم چل و چوار ساڵ بە گوێی تاک بە تاکی ئێمەی خوێندبوو، تێک شکاند.
🔺لە تابۆی بێ دەسەڵاتی و لاوازی خەباتکاری ڕا، تا پڕۆژەی کوردۆفۆبیا .
🔺ئەو ڕاپەڕینە پەردەی لە سەر دۆست و دوژمنی ڕاستەقینەی مرۆڤی کورد هەڵدا.
🔺زانکۆکان و خوێندکارانی گەڕاندەوە سەر ئەرک و پێگەی پێویست و ڕاستەقینەی خۆیان .
🔺بەرهەمی بە ساڵان چالاکی ڕێکخستنی و تێکۆشانی ڕامیاری لە کوردستان هاتە دی و کوردستان وەک پێشەنگی ڕێگەی ئازادیخوازی و وەک قووتابخانەی شۆڕش جوانترین و باشترین ڕووخساری خۆی نیشان دا و بەردەوامە.
🔺لەم تاریک و ڕوونە دا و لەم کەشە نەرێنییەی کە بەرهەمی دڕەندانەترین تووند و تیژی ڕژێم دژ بە ئازادیخوازانە ، پێویست هەمووی جەماوەری کوردستان ، ژن و پیاو هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەری ئەم ڕژیمە دڕندە و تۆتالیتێرە ، دەربخەن.
🔴ئێمە وەکوو «کومیتەی شەهید بەرفین ڕێباز» - خۆمان بە قەرزداری شەهیدان و زندانیانی ڕێگای ئازادی کوردستان و ئازادی ژن دەزانین و هەروەها پشتیوانی و هەڵوێستی خۆمان لە بەرامبەری حوکمی نامرۆڤی و تێروریستی ڕژیمی سێدارە بۆ پەخشان و وڕیشە بە ڕونی باس دەکەین و هەوڵمان ڕاوەستان کردن تا ڕووخانی ئەم ڕژیمە تۆتالیتەر و دیکتاتۆڕە دەبێت و ڕێگای وڕیشە و پەخشان بەردەوام رادەگرین و هەوڵی پاراستنی ئەم رێچکەیە دەدەین.
🔺شایەنی باسە بڵەین بە دڵنیاییەوە تێپەڕین لە کەلاکی بۆگەنیوی ڕژیمی ترۆریستی (مافیای زانیاری-سەربازی-جاشایەتی) مەرجدارە بە:
🔸-نەکووشتنی هیوا و باوەڕ بەو ڕاستینەیە کە ؛«تۆ خۆت وەکوو تاکیەکی شۆڕشگێڕ و جەوانیەکی شۆڕشگێڕ ، ڕزگارکەری خۆتی!»
🔸-ڕەچاوکردنی ڕێبازەکانی "خۆـڕێکخستنی شاراوە و گشتی و هەروەها خۆ-پەروەردەیی لە ئاستی تاک و کۆمەڵ " لە هەموو ئاستی کۆمەڵایەتی ، مەدەنی ، فەرهەنگی و تەنانەت خۆ-ڕێکخستنی چەکداریشدا
🔸-ووتووێژ لە سەر بیر و باوەڕ و خوێندنەوەکانمان لەسەر هەموو بابەت و ئاستێک .
🔸-پاراستنی هزر و هەستی شۆڕشگێڕانە .
🔸-ناسینی "وێژمان"ـەکانی شۆڕش و "وێژمان"ـەکانی بەلاڕێدابەر و دژە شۆڕش و سڕکردنیان.
🔸-ڕەچاوخستن و پێشخستنی هێڵی سێیەم بە رێبەرایەتی ژنان ، زیندانیان و شەهیدانی ڕێگای کوردستانی ئازاد .
🔺بەوشێوەی دەتوانین درووشمی "ڕزگاریدەر هەرخۆمانین!" کارا بکەین و شۆڕشمان بەرەو سەرکەوتن ببەین.
🔺شۆڕشیەک کە دەرئەنجامی بناخەی هەموو تابۆ و سێبەریەک لە داگیرکاری و فاشیزم و تۆتالیتەری ، تێکدەشکێنێت.
🔺بەم شێوە پاراستن دەکەین لە هزر و فکری ڕێبەرانی گەلەکەمان لەناو زینداندا و دەڵەین؛
(هەر بژی بەرخودانی پەخشانی عەزیزی)
(هەر بژی کۆڵنەدانی وریشە مورادی)
(ژن ژیان ئازادی)
(هەر بژی کوردستانی ئازاد و دێموکراتیک)
✍ کومیتەی شەهید بەرفین ڕێباز -ڕۆژهەڵاتی کوردستان