Latest Posts from دیوانی نالی (@diwaninali) on Telegram

دیوانی نالی Telegram Posts

دیوانی نالی
بەڕێوەبەران:
@mohammad_daneshgar
@Masixanm2002
2,767 Subscribers
76 Photos
5 Videos
Last Updated 09.03.2025 05:39

Similar Channels

مدرسه
4,481 Subscribers
املاک آویژه
3,660 Subscribers

The latest content shared by دیوانی نالی on Telegram

دیوانی نالی

10 Feb, 08:51

7,380

هۆنراوەی مامۆستا #نالی
دەنگی ماسی
@dangimasi
دیوانی نالی

06 Feb, 18:43

7,556

بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەزلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا

هــەرکەسێ ئیزهاری دانایی بکات و ، مەقسەدی
خودپەسەندی بێ، یەقین ئیزهاری نادانی دەکا

خەرقەپۆشێ کەی دەپۆشێ جەوهەری زاتی ئەمن؟
بیتە نێو، جیلوەی، بە زوشتی خۆی بە عوریانی دەکا

زابیتەی تەبعم سوارە، ئیددیعای شاهی هەیە
موحتەشەم دیوانە ، داوای تەختی خاقانی دەکا

شاهیدی فیکرم کە بێتە جیلوەگاهی دولبەری
شاهی خوسرەو ڕۆحی شیرینی بە قوربانی دەکا

نووکی خامەی من کە بێتە مەعنائارایی کەمال
خەت بەخەت ئیزهاری نەقشی سوورەتی (مانی) دەکا

ئیستیتاعە و قووەتی تەبعم، بە کوردی و فارسی
عارەبی، ئیزهاری چــالاکــی و چـەسپانـی دەکا

خاترێکی شۆخ و خۆش و بێ غەم و جەمعم هەبوو
ئێستە بۆ زوڵفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا

هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسی سەبای دیوە، یەقین
خۆی کە دامێن گیری شاهی ئاسەفی سانی دەکا

ئەو کەسە تەحدیسی نیعمەت بێ موراد و مەتلەبی
میسلی ( نـالـی ) ئیمتیسالی ئەمری یەزدانـی دەکا



حەزرەتی #نالی
دیوانی نالی

21 Jan, 15:16

7,554

بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین

بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین

ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من

کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باخی بەی کردین

بە هەوری پەرچەم و زولفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی

لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین

ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابِض الأرواحی موژگانی

بە قانوونی مەسیحایی، بە خەندەی لێوی حەی کردین

عیلاجی دەدری دڵ «ناری» لە تاهیر بەگ تەمەننا کە

بڵێ ئەمرۆ گوڵئەندامێ، بە تیرێ جەرگی پەی کردین
@dangimasi
دیوانی نالی

17 Jan, 11:34

7,292

خودا ئاگایی لێتە
وە تۆیی زۆر خۆشدەوێت
ئەمە بەس نیە بۆ‌‌ تۆ
کە‌بزانیت
خالقی گەردوون و کائینات
تۆیی خۆشدەوێت و
دەستت لێ بەرنادات!!
https://t.me/nwre_regaa
دیوانی نالی

03 Jan, 10:28

7,801

هۆنراوەی مامۆستا مەولەوی
دەنگی ماسی
@dangimasi
دیوانی نالی

03 Jan, 10:19

7,965

#مه‌حوی
#به‌ناکا
@dangimasi
دیوانی نالی

04 Nov, 11:44

9,888

هۆنراوەی مامۆستا نالی
دەنگی ماسی
دیوانی نالی

09 Sep, 22:12

17,648

بحمداللە دووچاوی یارم ئۆخەی

غەزەلی مامۆستا #نالی
ژمارە 19 پیتی ی


🌈لە گەڵ مـیران‌شـاه بمێنەوە
✔️ @Divandare_Channel
دیوانی نالی

29 Aug, 19:13

16,414

‍ شاعیر: نالی (١٨٠٠-١٨٧٧)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل


زوڵفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە،
ئەمڕۆ لە منی شیفتە ئاڵۆز و بە داوە

ئەم عومرە عەزیزە کە لە بۆت نەقد و دراوە،
سەد حەیف و درێغا کە موسوڵمانی نەماوە!

عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زوڵفت
سەودا و پەرێشانم و، سەودایەکی خاوە

ھەرچەندە کە ڕووتم، بەخودا مائیلی ڕووتم
بێبەرگییە عیللەت کە ھەتیو مەیلی ھەتاوە...

مانی نیەتی قووەتی تەسویری برۆی تۆ
ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە

بۆچی نەگریم، سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی!
بۆ مەی نەڕژێ، شیشە لە سەد لاوە شکاوە!

بێفائیدەیە مەنعی من ئێستاکە لە گریان
بۆ عاشقی بێچارە زووەم ئاوە ڕژاوە!

ھەر جۆگە و جێگێکی کەوا سوور و سوێر بێ
جێی جۆششی گریانی منە و خوێنە ڕژاوە

سۆزی دڵمە باعیسی تاو و کوڵی گریان
مەعلوومە کە ئاگر سەبەبی جۆششی ئاوە

#نالی وەکوو زوڵفت کە موتیعی بەری پێتە
تێکی مەشکێنە، بە جەفا مەیخەرە لاوە

#نالی
@shabeytikurdi


دیکلەمەیێ زۆر خۆش له کاک حامید وسووقی 🌹🌷
دیوانی نالی

05 Aug, 19:04

13,605

حــەنایی کــردووە پەنجەی
بـە خــوێنــاوی دڵــی زارم
ئەمە ڕەنـگە شەهـادەت بێ
کە کوشتەی دەستی دڵدارم
@Jilemo
"نالی"