بمدەرێ ئیقرارە نابێ کورد وەها داوا بکا!
با بڵێ ( دەرچن لە خاکم) ئیددیعای خۆی وا بکا!
خاکی کوردستان ئەساسەن موڵکی باوکی کەس نییە
ماڵی کوردە؛ ماڵی خۆی نابێ لە کەس داوا بکا!
کەی ئەمانە خاوەنی مافن لە ماڵی ئێمەدا!؟
کوردی مەرد، عەیبە تەمەللوق بۆ شتی ئاوا بکا
کورد بەمانە وا بڵێن باشە بە دەنگێکی بڵند:
(بۆچ بەرۆکتان گرتووین؟دەرچن!)تەڵەب ئاوا بکا
کاکی خۆم بێگانە نەبووە قەت بە خاوەن ماڵی کورد
کورد ئەبێ ڕۆڵەی گەلی خۆی، ماڵی خۆی ئاوا بکا
کوردە (شاهۆ) شارەزای ئەحواڵی کوردستانە گشت
ڕێگەتان پیشان ئەدا، کوردیش ئەبێ هەر وا بکا
♥️🤍💛🤍💚