Latest Posts from دیوانی نالی (@diwaninali) on Telegram

دیوانی نالی Telegram Posts

دیوانی نالی
بەڕێوەبەران:
@mohammad_daneshgar
@Masixanm2002
2,767 Subscribers
76 Photos
5 Videos
Last Updated 09.03.2025 05:39

The latest content shared by دیوانی نالی on Telegram

دیوانی نالی

26 Feb, 12:21

666

🔹️بۆ زیادکردنی زمانی کوردی بە پلەتفۆرمی دۆلینگۆ ئەم پێتیشنە واژۆ بکەن و بڵاوی بکەنەوە.

🔹️جهت افزودن زبان کردی به پلتفرم دولینگو این پتیشن را امضا نمائید و آن را به اشتراک بگذارید.

🔹️Please support this initiative and help us bring Kurdish to Duolingo! Sign and share this petition to show your support.


🌐 https://chng.it/KkYLyQhqxT
دیوانی نالی

31 Jan, 18:41

1,981

#دەوڵەت


مەگەر زەنجیر , مەگەر دێوانەخانە
بـکا چـارەی دڵـی پر لە بـەهــانـه

دڵی خوێنین و جەرگی پارە پارەم
لە ژێری پێ کــەنینی من نیهانە

هەموو کەید و هەموو فێڵ و فەنی تۆس
زەمـانه ! ئـەی زەمـانە ! ئەی زەمـانە

دەزانم شێت دەبم لە شوێنی باڵات
مــەترسی مـن گــەمەی دێوانەکانە

مـەگەر مـردن لـە بیری مـن بواتۆ
شـەرابی چــاوی ئەو نامیهربــانە

دڵان خۆش کە بە هەر ڕێ وا دەزانی
ئەگەر پێت خۆشە عومری جاویدانە

لە (دەوڵەت) هەر قسەی خۆش بگرە ئازیز
کە تەبعی گەوهەری شوهرەی زەمانە


🌸💚
#دەوڵەت
دیوانی نالی

21 Nov, 22:10

3,918

#شاهۆ


بمدەرێ ئیقرارە نابێ کورد وەها داوا بکا!
با بڵێ ( دەرچن لە خاکم) ئیددیعای خۆی وا بکا!

خاکی کوردستان ئەساسەن موڵکی باوکی کەس نییە
ماڵی کوردە؛ ماڵی خۆی نابێ لە کەس داوا بکا!

کەی ئەمانە خاوەنی مافن لە ماڵی ئێمەدا!؟
کوردی مەرد، عەیبە تەمەللوق بۆ شتی ئاوا بکا

کورد بەمانە وا بڵێن باشە بە دەنگێکی بڵند:
(بۆچ بەرۆکتان گرتووین؟دەرچن!)تەڵەب ئاوا بکا

کاکی خۆم بێگانە نەبووە قەت بە خاوەن ماڵی کورد
کورد ئەبێ ڕۆڵەی گەلی خۆی، ماڵی خۆی ئاوا بکا

کوردە (شاهۆ) شارەزای ئەحواڵی کوردستانە گشت
ڕێگەتان پیشان ئەدا، کوردیش ئەبێ هەر وا بکا



♥️🤍💛🤍💚
دیوانی نالی

17 Oct, 10:56

4,732

#نالی



تەبعی شەککەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکا،
ئیمتیحانی خۆیە مەقسوودی، لە عەمدەن وا دەکا

یا لە مەیدانی فەساحەتدا بە میسلی شەهسەوار
بێ تەئەممول بەو هەموو نەوعە زوبانی رادەکا

کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆ کردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکا

بێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکڕێ بە رۆح،
هەرکەسێ کووتاڵ و پارچەی بێ بەدەل سەودا دەکا

شیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکی!
کەی لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ هەوا دەکا !


💚🌸
دیوانی نالی

13 Sep, 12:40

5,137

ناوی شوێنەکان بە ئینگلیزی و کوردی✅️

اسامی مکان‌ها به کردی و انگلیسی💯

بینێرە بۆ هاوڕێکانت💙
دیوانی نالی

11 Sep, 17:14

4,763

https://t.me/diwaninalii
دیوانی نالی

23 Jul, 21:33

6,409

زەلیلی جسمی نەفسانیی و بزێوم
بە تەعزیبی پەرێشـــان و پەشێوم

دڵم ئەگریی و لەبەر لۆمەی ڕەقیبان
ئەبێ هەر پێکەنێ ناچــــارە لێــــوم

خـــودا لەم بارە دەستم بەرنەدەی تۆ
کە وەسواسەی شەیاتین دێتە نێوم

بەفریادم سولەیمانێ نەیەت گەر
لە ئەم سەحرایەدا نێچیری دێوم

لە چاوەی چاو بجۆشێ کانیە ئاوێ
تەڕی کا خاکی دەورم ، قوڕ بپێوم

ئەزانم باخە دونیا دێتە فانیی
بە ناکامیی کەچی عەوداڵی سێوم

وەکو مەجنوون بچم سەحرانشین بم
وەکو فەرهـــــاد ئەگەر هاوڕازی کێوم

بە شاخ و دەشت و شار و ئاوەدانیی
هەتا دەرگاهی شاهم ڕێ بپێــــوم

بە خەندە و لوتفەوە شاهم نیگا کا
لە نێو ئەهلی دڵان بیکا حسێوم

تەمەننای دڵ مەگەر ئەوکات بەدیی بێ
بکا ئیمزای قبووڵ شاهم ، کتێوم

ئیتر (ماتی) ئەگەر بمرێ چ باکی
لە مەحشەردا لەنێو یارانە نێوم

#ماتی
دیوانی نالی

08 Mar, 17:49

7,830

#پیرەمێرد


خاکەکەمان



ئاخ بۆ ئەم خاکە، داخ بۆ ئەم خاکە
هیچکـەس نازانێ: ئەمـەندە چاکە

تـا، هەڵیکۆڵی، ئـاوی لـێـدەردێ
تا، ئاوی بدەی گوڵە هەر، هەردێ

بـەهـەشـتـی پـەنهان، سلێمانییە
ئەو دوو جۆگە! ئەم، هەزار کانییە

بـڕوانـن هەرچی هەستا شاعیرە
لەزەوقا هەمووی، وەک یەک ماهیرە

درێـغـا کوشــتـەی نـائـاشـــتییە
سـەرپەرشتیەکـەی، سەربڕشتییە

سەیرکە ئەمجارە بەشیعری ئاودار
(ژین) وەک نیشتیمان، بووە بە گوڵزار


💐🌸
دیوانی نالی

23 Feb, 19:31

7,801

#مەحوی


بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا
حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا

کە چەرخ ئەسکەندەری دی دەردەدارە
وتی: ئەم هەم بووە هەمدەردی دارا

هەتا حەق ناسیرە، هەر حەقمە مەنزوور
وەکوو مەنسوور ئەگەر بمکەن بە دارا

نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیری
مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا

لەبەر زار و نەزاری بوومە وەک پووش
دە ئــەمجا ڕابـوێـرە مــن بــە زارا

مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یار
قەڵەم، ساغی قسە: من نیمە یارا

لەڕم دی زاهید ئەم زستانە، زانیم
کــلک نادا بە زڕپــنگی بــەهارا

وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگاری
خوێنی من حەڵاڵت بێ ، نـیـگارا؟

زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ
لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو، ناکا مودارا

موژەی خوێنی دەکا هەر لەحزە، سەیرە!
ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا

کە شک بەم (مەحویا) هەر شەربەتی مەرگ
لـەســـەر ئـــەرزا نــییە ئــاوی گــەوارا



💐💐🌸
دیوانی نالی

10 Feb, 13:37

7,339

هۆنراوەی مامۆستا #نالی
دەنگی ماسی
@dangimasi