🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸 (@dctorazhiliana)の最新投稿

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸 のテレグラム投稿

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸
ئامانجی من خزمەت کردنی دینەکەمە بە هەموو لایەک لە ڕووی کاری پزیشکیم ، هەم لە لایانی هاندانی گشتی ..
من لێرەم تا ئەوەی هەمە هاوبەشی پێ بکەم لەگەڵتان 🎀
2,379 人の購読者
373 枚の写真
168 本の動画
最終更新日 01.03.2025 05:52

類似チャンネル

مەولانای ڕۆمی
7,871 人の購読者

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸 によってTelegramで共有された最新のコンテンツ


بـەتامەزرۆییەڪی زۆرەوە گەشتین
بەم مانگە پڕ بەرەڪــەت و خێرە لەیەکەم ئێوارەی ڕەمەزان ئەم دوعایە لەبیرمەکەن ‌👇

اللَّهُـمَّ أَهِـلَّهُ علَيْنَـا بِـالأَمْـنِ والإِيـمَان
وَالسَّـلامَةِ والإِسْـلامِ، رَبِّـي ورَبُّـكَ اللَّه“

ئەم شەو نوێژی تەراویح دەڪرێی
  إِنْ‌ شَاءَ ‌اللّٰه‌ پاش نوێژی عیشاء😍


  چۆنیەتی ڪردنی نوێژی تەراویح:


پێکهاتووە لە هەشت ڕڪات:

2ڕڪات
2ڕڪات
2ڕڪات
2ڕڪات

وە سێی ڕڪاتیش نوێژی وترە:

2ڕڪات
1ڕڪات

یاڕەبی رمضانێکی پڕ لە بەرەڪەت و خۆشی و لەش ساغی بێی🤍

- ئێمە هەرگیز ناتوانین پشت بە
شتەکان ، خەڵکی ، تەنانەن خۆشمان
ببەستین ، بەڵام دەتوانین هەمیشە
پشتی پێببەستین خودایە 🌷🤍.

لە دوای خوێندنەوەی زانیارییەکانی سەرەوە
فەرموون دەست بنێن بەم بۆتە و لەوێ ناوتان تۆمار بکەن👇

https://t.me/tweshu_bot

پڕۆژەیەکی زۆر جیاواز و تایبەت بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان 🌙

📿پێشبڕكێی زیكر و سوننەتەكانی ڕۆژانە 📿
پێشبڕكێیە‌ك دۆڕانی تێدا نیە‌ ☺️
لە ژێر ناونیشانی👇🏻
📿ژیان لە‌گە‌ڵ خوا📿

پڕۆژەی توێشووی قیامەت پێشبڕکێی ئەنجامدانی سوننەتەکان و خوێندنی زیکرەکانی ڕۆژانە بۆ قۆناغی شازدەیەم ڕادەگەیەنێت.

✔️ پێشبڕكێكە بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە دەچێت، بە جۆرێك ڕۆژانە لەگەڵ ئێمە (١٠) زيكر و سوننەت ئەنجام دەدەیت، پاشان بە سیستەمێکی داخراو ڕێژەی پابەندبوون بە خوێندن و ئەنجامدانی زیکر و سوننەتەکان بۆ هەر كەسێك بەجیا هەژمار دەکرێت.

📝 بۆ ئەم قۆناغە‌ (35) خەڵات بۆ یەكەمەكان ئامادەکراوە، کە پێکدێن لە:
🕋 یەک خەڵاتی گەشتی عومڕەی وشکانی.
🎁 سی و چوار خەڵاتی شایستە.

😊 لە بیرتان نەچێت ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە ڕاهێنانی تاکی مسوڵمانە لەسەر خوێندنی بەردەوامی زیکرەكانی ڕۆژانە و ئەنجامدانی سوننەتەكانی سەروەرمان ﷺ.

🛑 تێبینی:-
1- ناو نووسین سنوردارە‌، لە‌ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە‌گە‌‌ڵ بانگی نوێژی بە‌یانی پڕۆژەکە دەست پێدەکات.
2- پڕۆژە‌كە‌ لە‌ تێلیگرام و مێسینجە‌ریش بە‌ڕێوە‌دە‌چێت، لە‌ ھە‌ركامیان بتە‌وێ دە‌توانی بە‌شداری بكە‌ی، بە‌ڵام تە‌نھا دە‌بێ لە‌ یە‌كێكیان ناو تۆمار بكە‌ی (تکایە تەنها لە یەکێکیان نامە بنێرە).


بۆ بە‌شداریكردن لە‌ تێلیگرام فەرموون بجنە ناو کەناڵی و لەوێ ناوتان تۆمار بکەن👇

https://t.me/tweshuiqyamat

موعجیزەت بۆ ئەخولقێنێت ئەو خودایەی سەبری تۆی بینی...🖤!

ڪاتی باران ڪاتی دوعا و پاڕانەوەیە لە خودا🤎🌧️،

﴿ وَأَمَّا الَّذِينَ سُعِدُوا فَفِي الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا ﴾

وشەی بەختەوەری لە قورئاندا باسی نەکراوە تەنها لە چوارچێوەی ژیانی دوای مردن نەبێت، بۆ ئەوەی بزانیت کە بەختەوەری ڕاستەقینە لە دونیادا نییە، بەڵکو لە بەهەشتدایە💙!

مردن ترسی نییە ئەگەر
شەرمەزاری لای خالق نەبین 💚.

لە نێـوان بەردێڪ و بەردێڪی تردا
گــوڵێڪ دەڕوێـت ..

وە لە نێوان ئازارێڪ و ئازارێڪی تردا
هیوا و ئاوات دەڕوێـت ..

فَاصبـر صَـبرًا جَمِـيلا
سەبر بگرە سەبرێڪی جوان..🥀