چۆمی مەجیدخان @chomimecidxan Channel on Telegram

چۆمی مەجیدخان

@chomimecidxan


کاناڵێک تایبەت بە وێنە و هەواڵی چۆمی مەجیدخان ، شێعر و بابەتی کوردیی
@Amirs23270

@Aryakurdistanii

@Ez_azadim

@mubin12

چۆمی مەجیدخان (Kurdish)

Welcome to چۆمی مەجیدخان, a dedicated channel for the art of poetry and news related to Chomî Majîdkhan. Chomî Majîdkhan is a well-known Kurdish poet and writer, known for his captivating and thought-provoking work. This channel aims to showcase his poetry, share news about his latest projects, and engage with fans of Kurdish literature.

Join us to explore the world of Chomî Majîdkhan's poetry and immerse yourself in the beauty of the Kurdish language. Stay up to date with the latest news and updates from Chomî Majîdkhan's world through our channel.

If you are a fan of Kurdish poetry and literature, this channel is the perfect place for you. Connect with other like-minded individuals who appreciate the artistry and depth of Chomî Majîdkhan's work. Follow our channel for a daily dose of inspiration and creativity.

Don't miss out on this opportunity to be part of a community that celebrates Kurdish culture and artistic expression. Join us on چۆمی مەجیدخان and embark on a journey through the world of poetry and creativity. Follow @Amirs23270, @Aryakurdistanii, @Ez_azadim, @mubin12 for more updates and insights. Let's celebrate the power of words and the beauty of Kurdish literature together!

چۆمی مەجیدخان

04 Jan, 20:16


◾️اناللەواناالیەراجعون
▪️گەرانەوەی هەمومان بۆلای خودایە
▪️شارەدێی،سەرچنار
▪️پرسەوسەرەخۆشی
▪️کۆچی دوایی خوالێخۆشوۆ،خاتوومەهسامینەخەیات
▪️روحی شادوجێگای بەهەشتی بەرین بێ

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

04 Jan, 19:27


🍂




لە دەس داخ و خەمی ڕۆژگار نییە ساتێکیش ئامانم
قەتیس ماوم چ جەورێکە، کە وا گرتوویە دامانم
ئەوەی زام و برین و دەردو ئازارە بەشی کوردە
بە جەرگی لەت لەتم زانیم، کوڕی ئێش و نەوەی ژانم



#کۆچی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

04 Jan, 19:06


دێوانە خۆم 🎧

دەنگ بێژ و ڕاهێنەر

فوئاد یارە

فێرگەی ئاواز

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

04 Jan, 13:19


🔴 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند سەلاح شێخ‌محەممەدی (ئەکتەر و گریمۆر)

🔹 لەدایکبوون: ساڵی ۱۳۲۶ی هەتاوی لە مەهاباد
🔹 کۆچی دوایی: ۱۵ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی
🔹 شوێنی ناشتن: قەتعەی ناودارانی مەهاباد

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

04 Jan, 13:18


"بن‌ڕەسمە و سەرڕەسمە"
یان
"بن ڕێسمه و سەرڕێسمه:"

بەڕیزان:
قەدیم درووست‌کردنی دەرگا ئەو جۆرەی کە ئێستا من و ئیوە بە وێنەی جۆراوجۆر دەیبینین نەبوو.
دەیانهێنا بە ئامرازی پێویست وەک مشار، قەڵبڕات(مەتەی دەستی) لە دار چوارچێوەیەکیان ساز دەکرد کە داری لای کردنەوە کە بەجێگای لاولاوە لە سەرێ و خوارێ بە قەدرایە بست و نیوێک درێژتر دەبوو، وەک ئێستا وەرق نەبوو هەتا دایپۆشن و پێش لە سەرما هەروەها  تەپ‌وتۆز بگرن لە شووڵ واتا لکی دارەبی دەیانتەنی و تێکیان‌دەهاڵاند، پاشان بە قوڕ کەلێن و کولێنیان دادەدا و دەرکە ساز دەبوو.
بەو جۆرە دەرگایە پێیان دەکوت چەپەر. ئێستاش بە وەستایەکی کە دەرگای خراپ ساز دەکا دەڵێن ئەوە چیە بۆت ساز کردوین دەڵێی دەرکەی چەپەری قەدیمە؟!

ئێستا دەرکە بە لاولاوە واتا لَولا بۆ کردنەوە و هەروەها بۆ داخستن دادەمەزرێ.

بەڵام قەدیم بەردێکی گەورەیان دەهێنا نێوەڕاستی بەردەکەیان دەکۆڵی هەتا بڕێک قووڵ دەبوو دە عەرزیان دەگرت بۆ گیرکردنی داری چوارچێوەی دەرکەکە، لای سەرێ قایشێکیان لە سەرتاق دەدا ئەڵبەت لە نێوەڕاست وەک کەمان واتە نیودایرە دایاندەڕشت بۆوەی کە دارەکە تێیدا گیر بکات هەم بەر نەبێتەوە هەم کاری لاولاوەی سەرێ بکات.

ئازیزان! زۆرتر چەپەری تەویلە کە جارجار دوو مانگا یا دوو گا بەیەکەوە دەچوونە ژوورێ یا دەهاتنە دەر، دەرکە لەبنەوەڕا دەهاتە دەرێ لەو کاتەدا دەیانکوت ئەها دەرکەکە لە ڕەسمە چوو!

جا بەو بەردەی کە قووڵیان دەکرد پێیان دەکوت بن‌ڕەسمە.

بەو قایشەی سەرێ کە لە سەرتاق دەدرا پێیان دەکوت سەرڕەسمە.

سەرتاق ئەو دارەیە کە دوو دیواریان دەهێشتەوە بۆ دەرگا دەیانهاویشتە سەری پێی دەڵێن سەرتاق.
پێویستە ئاماژە بەو خاڵەش بکرێ بە وشەی ڕەسمە ڕێسمەش دەکوترێ.
دەستەواژەی لە ڕەسمە دەرچوون بۆ کەسێک بەکار دێت کە زوو تێکدەچێ
واتە: زوو قەڵس دەبێ.

کاک مستەفا  عابید زادە ـ مەهاباد


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

04 Jan, 10:23


مەشکەم بژێ بە حەوتان،لەبن داری دە کەوتان،ڕۆنی خۆم ،دۆی دم‌چەوتان.

مەشکەم مەشکەی دارگوێزێ،ڕۆن بۆ کابرای پەرێزێ،خوا مەشکەم بپارێزێ.

مەشکەم دەژێ بە شەشان،لەسەر کانییە وەنەوشان،ڕۆن قابیلی چاوڕەشان.

مەشکەم مەشکەی کاوڕی،نێرخاسان بە قوڕێ گری،ڕۆنی زۆر لێ‌ناگری.

ئاوی سێ خڕ و سێ دۆڵان، مەشکێ بژێنن بە کچۆڵان،ڕۆن خۆشە بە بابۆڵان.

مەشکەم مەشکەی مانگایە،لۆلەپ لە دار خورمایە،شڵقی گەییە بەغدایە،لەبەر ڕۆنی هەڵنایە.

مەشکەم مەشکەی کاوڕی،هەڵمانداوە لە چڕی،بازرگان ڕۆنیان کڕی،کابان لە خۆشیان فڕی.

مەشکە دەژێنین بە چواران ،بە خرینگ‌وهۆڕی گواران،ڕۆنی بۆ شۆڕەسواران.



ئاوێ لە خڕۆکان دێنم،نیوپووت ڕۆنی دەردێنم،قەرزداران پێک دێنم،دڵی هیچیان ناشکێنم.

ڕۆنی دەگرم بە باران،لە پایزەهەواران،چاوجوان بیخوا بە پارووان.

مەشکێم لە دارهەنارە،کابان دەسرۆکەی لارە،دۆی زۆر،ڕۆن بە تەغارە.

مەشکە مەشکەی گاڕەشی،هەڵیاندا لە گاگەشی،لەبەر ڕۆنی دەقەڵشی.

مەشکە بژێ بە سێیان،لەبن داری هەرمێیان،ڕۆنی من دۆی فەقێیان.




ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان
"سەلاح پایانیانی"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

04 Jan, 10:23


🏵کوردستان، ژیانی لادێ


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

04 Jan, 10:22


مامۆستا عەلی مەردان
نەورۆزی(شوور)
بێرە کوردستان عەزیزم گەر تۆ سەیرانت دەوێ
بت بەمە قەندیل ئەگەر گوڵزاری کوێستانت دەوێ

سەیری ئەو خێڵانە کە نیشتوونە داوێنێ چیا
با بچین بۆ ماڵی کوردێ گەر تۆ خوێشانت دەوێ


بت بەمە پای تاقی لای سەرپێڵ و سەرمێڵ و کرند
پێت نیشاندەم سەدهەزار ئاساری ساسانت دەوێ

ئاوی ساف و ڕۆشنی داوێنی چەشمانی چیا
لێی بنۆشە دەم بە دەم گەر ئاوی حەیوانت دەوێ

لاوی کوردی من لەبەرکە شاڵی زاخۆ و ئامێدی
گەرتۆ سەد چاتر لە ڕەنگی شاڵی کرمانت دەوێ

هەڵسە گەشتێ چیمەن و گوڵزاری کوردستان بکە
گەر لە بۆ دەردی دەروونت داوو دەرمانت دەوێ

ڕۆح و ماڵت سەرفی ڕێگەی میللەتت کە ڕۆحەکەم ...!
گەر لە خوا لوتفی عەمیم و جود و ئێحسانت دەوێ

ئەی" ئەسیری" هێندە عەشقی میللەتی کوردت هەیە
بشمری لام وایە قەبری گردی سەیوانت دەوێ..


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

04 Jan, 04:37


☁️سڵاورۆژباش

☁️ ئەمڕۆ شەممە

❄️ ۱۵ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱۵ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۴ی ژانویەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۳ی ڕەجەبی ۱۴۴۶ی مانگی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Jan, 19:44


باران

بۆکان هەورامی

@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

03 Jan, 17:37


#چیرۆک

هێندێک جانەوەری وردیلە لە گۆلاوێ، لەژێر ئاو دەژیان....

ئەوان دایمەودەرهەم ترسی ئەوەیان لەزگ دابوو لە ئاوەکە بێتەدەر و بمرن؛ ڕۆژێک یەکیان بەهۆی فیکرێ کە لەناکاو بە مێشک و زەینی داهات بە لاسکی گیایەک دا هەڵگەڕا، هەموو هاواریان دەکرد تەنیا شتێک کە وەدەستی دەکەوێ مردنە، چونکە هەر جڕوجانەوەرێ کە چووبۆ دەرێ نەگەڕا بۆوە...!

ئەو کە گەیشتە سەر ئاوەکە لەبەر ماندوویی و شەکەتی لەڕادەبەدەر هێزی نەما و لەسەر گەڵای گیایەکە خەوی لێکەوت و تیشکی هەتاو جەستەی ماندووی نەوازشت کرد.

کە لەخەو هەستا دیتی بۆتە پووشبەقوونە و هەستی هەڵفڕین پاداشی هاتنەسەر ئاوەکە بوو.

پووشبەقوونە دەستی کرد بە هەڵفڕین بەسەر گۆلاوەکەدا، فڕین چێژ و خۆشییەکی وەهای پێدا کە لەگەڵ ژیانی قەتیس بوو لە ئاودا بەراورد ناکرێ؛ بۆیە بڕیاری دا بگەڕێتەوە و بە ئاواڵەکانیشی بڵێ کە کەس لەسەر ئەو لاسکانە نامرێ بەڵام نەیدەتوانی بچێتە نێو ئاوەکە چونکە گۆڕابوو بوونەوەرێکی دیکەی لێ دەرهاتبوو .....!!

«ڕەنگە چوونەدەر لە بارودۆخی ئێستا مەترسیدار بێ، بەڵام دڵنیا بن هاتنەدەر لە قۆزاخەی تەنیایی، خەم و ترس، حەول و تێکۆشان بەرەو کامڵ بوون هەرە باشە!»

#ئێریک ـــ ئێمانۆێل ـــ ئێشمیت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۱ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Jan, 17:35


پەندی پێشینیان

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Jan, 16:38


سەیدەوان

دەنگ،ئەحمەدحەیران

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Jan, 16:05


نەمر حەسەن زیرەک

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Jan, 10:28


#قسەی_خۆش_با_ون_نەبێ
#ساتێک_بۆ_پێکەنین
#ساتێک_بۆ_بیرکردنەوە

مامؤستایەكی قوتابخانه گوتی: له یەکێک له گوندەکانی سەر به شاری سەردەشت دەرسم دەگوت.
منداڵەکان پولی یەکی سەرەتایی بوون و یەکەم ڕۆژ بوو دەهاتنه مەدرەسه، دەزانین که کتیبی پولی یەکەمی فارسی به چەندین لاپەڕه وێنه دەست پێدەکا وەک داس و کەڵە باب و هەنار و . . . داوام له منداڵەكان كرد نێوی وێنەکانم به دوادا بڵێنەوه
گوتم داس، منداڵەکانیش گوتیان داس گوتم خروس، منداڵێکیان له قاقای پیکەنینی دا و گوتی تەح ئاغا چەند کەره به کەڵەبابی دەڵێ خروس!!

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Jan, 09:34


‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
خامە بۆ تەسویری ئەبرۆت
پەیرەوی مانی دەکا
شانە بۆ زنجیری زوڵفت
عەنبەر ئەفشانی دەکا

قوتی ڕۆحە لێوەکەت
یاقووت وەها ئاودار نییە
مەنعی بازاڕی عەقیق و
لەعلی ڕوومانی دەکا

خاڵی سەر لێوت نگین و
خاتەمی نادر زوهوور
موهری دەستی ئاسافە
حوکمی سولەیمانی دەکا

دڵ لە نەشئەی عەکسی
مەستی چاوەکەت لا یوعقەلە
بۆ کەبابی جەرگی من
لێوت نمەک دانی دەکا

بەرگی سەرتاپام پەڵاس
بێت گەر بە شەرتێ تۆم ببی
تاری ئەو بەرگە لەلای من
سەد شاڵی کرمانی دەکا

سەد هەزار جارت دەخیلم
حەرفی بەدکار مەشنەوە
هەرچی دەربارەم بڵێ بێ
پێزە شەیتانی دەکا

گەر لە پەردەی نازەوە
ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ
بولبولی شیرین زوبان مەیلی
غەزەل خوانی دەکا

کەس نییە ئەو شۆخە
حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشیم
وا "ڕەزا" دیسان لە عیشقی
هەر غەزەل خوانی دەکا


"شێخ ڕەزا تاڵەبانی"


 ‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌          

چۆمی مەجیدخان

03 Jan, 09:33


🔻ماڵ بەش کردنی دوو برا لە شێعری: مامۆستا قانع

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Jan, 08:30


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Jan, 07:52


ئارەزوو

ئامانج عەزیزکەندی


@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

03 Jan, 05:04


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

01 Dec, 19:40


ڕۆحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە تا بە کەی کوشتەی نازت بم
دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێک بە کەرەم بمدوێنە بە فیدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەت نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هاتووم قیبلەم گۆڕی یا خوا کافر بێ جەلابم

"وەفایی"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

01 Dec, 19:40


تەنیاییم و ڕەگێکی قوڵ
تەنیاییم و چاوی هەورێ
تەنیاییم و بنی زەریا، لە یەک ئەچن.
ڕەگ ڕۆ ئەچێ
تاکوو ئاو ئەدۆزێتەوە
هەور لەگەڵ خودادا ئەدوێ
زەریا گەرای بوون دائەنێ و
تەنیایی من زمانی نوێی مەملەکەتێ!.
《شێرکۆ بێکەس》

#شێرکۆ_بێکەس

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

01 Dec, 17:56


ڕۆژێک بە لوتفی زۆرەوە، دێی و بە دڵ جوانم دەکەی
ڕۆژێک بە مەیلی سەردەوە پیر و پەرێشانم دەکەی
.
سەد خۆزگە داوێمە دڵم، سەد دانە داوێمە گڵم
تا دێ ئومێدێک گوڵ بکا، ئاگر لە خەرمانم دەکەی
.
وەک بەفری کوێستانی بڵیند، نێوان تەمومژ بوو پەنام
وەک بای شەماڵ لێم هەڵدەکەی، دێی و لە کوێستانم دەکەی
.
دیتووتە خۆ جارێک نەبوو دڕکێک لە پەنجەم ڕانەچێ
سیحرێک لەوەیدا هەر هەیە فێری گوڵستانم دەکەی
.
دیدەم بە ئەسرین لێڵ بووە، تاپۆی خەیاڵم تێک دەچێ
سەد ڕەنگی شۆخ دێنی و دەبەی فێڵێک لە چاوانم دەکەی
.
گۆرانییەک بوو، بێشکەیەک ڕۆژێک لە بن گوێچکەم گوتی.
تۆ کورد نەبی نەتبیستووە، چۆن فامی حەیرانم دەکەی
.
وەک داری چاک و پیر پەڕۆی سەد ڕاز و نیازم پێوەیە
ڕۆژێک پەڕۆیەک دادڕی، بەو دەستە دەرمانم دەکەی
.
ناسری حیسامی
٢٠٢٤/١١/٢٣



@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

01 Dec, 17:51


وەک داری چاک و پیر

خوێندنەوەی: کەمال عەلیدووست
مۆسیقا: سێتار، کەیهان کەلهوڕ



@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

01 Dec, 15:37


پاوە - ڕۆژهەڵاتی کوردستان / سلێن

تەقینی چەند کانیاوێک لە ناوچەی سلێنی سەر بە پاوە. گازەکانی فسفۆڕ و لیمۆ و گۆگرد لەم ئاوەدا بەدی دەکرێ. بە ئەگەری زۆر تەقینی ئەم چەند کانیاوە بۆ ئەندازیاری هەڵە لە دروستکردنی بەنداوەکانی ئاو لەو ناوچەیەدا بگەڕێتەوە.

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

01 Dec, 13:50


مامۆستا حەسەن زیرەک

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

01 Dec, 10:14


مەقامی شیرین_بەھارە
بەدەنگی مامۆستای مەقاماتی کوردی، نەمر تاھیر تۆفیق
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

01 Dec, 10:12


خۆشەویستم
تاسەی دووریت
بوو بە هەلاج
سێدارەی کرد
بە جێژوانی دڵداری و ماچ!

"مەلەکشا"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

01 Dec, 10:12


هەوای سەر شاخ و کوێستانم پزیشکی دەرد و عیللەتمە
خوا ئاوا بێ ئەم خاکە کە مایەی ژین و سیححەتمە

#قانع
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

01 Dec, 04:39


🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ یەکشەممە

💫 ۱۱ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۱۱ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۱ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۹ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 19:03


چەندکورتەفیلمی جوان وسرنجراکێش تێکەڵ دەنگی بەسۆزی هونەرمەندئەنورئەمینی


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 18:02


💕

کوا دەزانێ چەند پەرێشان و پەشێوە حاڵی من
ئەو کەسەی گیرۆدەیی ئەگریجە و پەرچەم نەبێ
ڕەمزی دڵداری لە زینێ فێر نەبوو یارم دەنا
کوا ئەوینداری وەفاداری وەکوو من، مەم نەبێ؟

"هێمن"



@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 18:02


کاکی جوتیار

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 18:00


نامە نانووسم باوی نەماوە...♡
یەک نیگای شیرین سەدان هەتاوە

پرچت لەسەر شان پەرێشان ئەکەی
نەققاش لە نەقشەی پەشیمان ئەکەی

"سیمین چایچی"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 18:00


چارەی خەمی من مەی بوو بە پەیمانە کرابوو
خاکم بە سەری ئەو شەوە مەیخانە خرابوو

ڕشتی بە قەتڵ خوێنی دڵی عاشقی شەیدا
ئەو حوکمە بە دەست مەستێ لە شەرعی مە درابوو

بووکی دڵی من بۆ دەمێ نەیدی شەوی شادی
مارەی بە خەم و دەرد و خەفەت تازە بڕابوو

بەندی دڵی من بوو بە خەزەڵ ڕازی نەکوتراو
با بردی لەپڕ تازە دڵم کاری کرابوو

بێ تۆ گوڵەکەم خێوەتی دڵداری لە دڵدا
بۆ ساتێ لە کوێستانی نەزەر هەڵنەدرابوو

بەختم لە گرێوی دڵی دێوانەیە بۆیە
بەو شەرتە کە دۆڕابوو دڵم پێنەدرابوو

نەمدی شەوی مەینەت کەسێ ئاواڵی خەمم بێ
یا کەس نەبوو یا ڕەنگە چرا هەڵنەکرابوو

شاهید بە تەوار ئەو دەمە  دڵ مایلی مەی بوو
خاکم بەسەری ئەوشەوە  مەیخانە خرا بوو


نەرمین ئیبڕاهیم ئازەر (تەوار)

ئەو غەزەلەم پێشکەش بە ڕووحی مامۆستا هێدی نەمر کردووە.

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 18:00


💫💫

"پێشکەش: بە هەموو
مناڵانی جیهان"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 15:39


اناللە انا الیە ڕاجعون
کوچی دوایی کاک ڕێبوار شازدە
کوڕیی ئازیزیی نەمر خالید شازدە
سەرەخۆشی لە مزگەوتی شەهیدانی قەرەگۆل بەڕێوە  دەچێ
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەیی بنەماڵەو خزم و کەس و کاریی دەکەین و خۆمان بە بەشدار بویی خەمیان دازانین
@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 14:25


یادی بەخێر

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 09:45


لە شاعیری بە ناو بانگی شارەکەمان سەقزنامو
بو حەسانەوەی ماندووییتان
ببیستن ئەم شێعره جوانه و پێشکەشی کەن بە ئازیز و خوشەویستەکەتان


خەمی سەفەر نابڕێتەوە!
بەتایبەتی
ئەو ئازیزەی
دەڕوات و ناگەڕێتەوە!
بە ئاهەنگێکی زۆر تایبەتەۆە

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 09:44


😜😜😜

بە یادی ڕابردوو....

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 09:44


کاتێ دەنگت،
وەک مێرگۆڵەی بەر شنەبا،
بۆنپۆش دەکا سەرانسەرم،
گیان باڵ دەگرێ و
جێ دەهێڵێ تۆڕی جەستەی تەنگەبەرم ،
وای، سیحری دەنگ چی لێ کردووم،
بە دەرچوونی گیان لە جەستە بەختەوەرم!،❤️‍🔥،،

"م. پەشێـو "


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌ ‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 09:44


بەرەبەیانێ
لەسەر کێلی
ڕۆژهەڵاتی ئەم گڵکۆیە
هەر دڵۆپێک
دەبێتە پەیکی گزینگ و
تاریکایی دەشواتەوە


"مارف ئاغایی"

 
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 09:32


جوانە

شۆڕش مەحموودی


@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

30 Nov, 04:05


🍂سڵاورۆژباش


🍂 ئەمڕۆ شەممە

💫 ۱۰ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۱۰ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۳۰ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲٨ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

29 Nov, 18:33


سەیر و سەمەر😳😳

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

29 Nov, 08:34


نەشەی کانیاوی ڕوونی کوردەواری
هەواڵ و هادەمی وەرزی بەهاری
لەسەر ئاسۆ و سنووری سەوزی هەرمان
کە تۆ هاتی بە ڕێژنە گوڵ دەباری
ـــــ
شەوانە خەونی ئامێزت دەبینم
وەکوو گوڵدانی سەر مێزت دەبینم
کە نایتوو پێم دەڵێی ئێستاکە زوویە
دەبارێ وەی وەی و ڕۆرۆ لە شینم
ــــ
لەمێژە چاوەڕوانی هاتنی تۆم
دەسووتێم و دەقرچێم هەر وەکوو مۆم
وەکوو مافوورە کۆنی پەڵخی مێژوو
ڕزیوم هەڵوەشاوە ڕایەڵ و پۆم
ــــ
دەسوکنێم چاو لەچاوی مەستی تۆکەم
کلی بەر پێت لە دەوری چاوی خۆ کەم
دەبم سەخۆش و شادان مەست و بێهۆش
گەزۆ و شەکری ویسالت تام و بۆ کەم
ــــ
کتێب و دەفتەری سووری ژیانی
ئەتۆ پارێزەری سیڕڕی نیهانی
دەسم ناگاتە بەژنت کەشفی سیڕ کەم
ئەگەرچی دووری دووری لێم جیا نی
ــــ
بە لەرزۆکی و بە ناسازی و کش و مات
دەنووسم هاتە و هۆنە و بەسەرهات
کە تۆ ڕۆیی شکا گوڵدانی شێعرم
گۆڵی هەستم بە سیسی گیانی دەرهات
ــــــ

مستەفا کۆکەیی(شارا)

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

29 Nov, 08:34


دۆستی باش خەمان لە ناو نابا بەڵام یارمەتی دەدا دەگەڵ بوونی خەمەکان پتەو ڕاوەستین .

وەکوو چەتری باش کە باران لە بارین ڕاناگرێ بەڵام یارمەتی دەدا ئاسوودەتر لە ژێر باران پیاسە بکەین .

" ویکتۆر هۆگۆ "

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

29 Nov, 08:34


گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە

هەر بەتەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە

گیانەکەم! ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە

بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە

#هەردی

     
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

29 Nov, 08:34


#حەیران
ئازیزێ
نەمر خلەدەرزی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

29 Nov, 08:33


ناوهێنانی ئەو هەموو شوێنە هەم شارەزایی دەوێ و هەم بەهای مێژوویی هەیە.!
"نەمر سەید محەمەد سەفایی"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

29 Nov, 08:33


🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند «محەممەد ئەحمەدی» ناسراو بە «سەید محەممەد سەفایی» (گۆرانیبێژ)

🔹 لەدایک بوون: ساڵی ١٣١١ی هەتاوی لە گوندی "بلووز"ی سەفاخانەی ناوچەی هەوشار
🔹 کۆچی دوایی: ۹ی سەرماوەزی ١٣٧٤ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە
🔹 شوێنی ناشتن: گۆڕستانی شاناز لە سەقز

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

29 Nov, 08:17


پشتی ماڵتان دار و دەوەنە
هـەتـا بمێنێ بۆ من وەتەنە


فۆلکلۆر



وێنە: یوسف حەمە ڕەشید


@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

29 Nov, 04:18


هەرمان حەسەن زیرەک
ئەوشۆ شەوی بەدرە ...

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

29 Nov, 04:10


سەرنجم گەر دەبڕمە بەژن و باڵات
کچی جوان ! بۆچی ڕووگرژی چ قەیدی؟

منم ئەو شاعیرە جوانیپەرستە
کە چاوی من جگە لە جوانی نەیدی

بە منداڵی کە پەروەردەی چیا بووم
کەوم دی، پۆڕ و سوێسکە و ئاسکم دی

بە لاوچاکی لە شاری کوردەواری
کچم دی، نازەنین و ناسکم دی

گەڕاوم چۆم و نواڵە و مێرگ و بژوێن
بە ماە و زەردی ئەستەم ھەڵگەڕاوم

تەماشای سوێسن و بەیبوون و شللێر
بە دینی جوانی ڕاھێناوە چاوم

لەبەر تاوێ لەسەر پشت ڕاکشاوم
لەدەم جۆگە لەسەر فەرشی وەنەوشان

لەسەر گوێسوانە کردم چاوەبڕکێن
لەگەڵ گەورەکچی بەر دەرکی حەوشان

بە ڕۆژی سارد و ساو دیومە بە زستان
ترووسکەی بەفری بەر تیشکی ھەتاوێ

شەوی ھاوین لەناو ئەستێرەکاندا
گەلاوێژم دەدی پڕشنگی داوێ

لەناو گۆم و گەرمک و چۆم و قۆپی
بەپۆلم دین قورینگ و سی و ھەڵەتانج!

لەبەر بێر و لە ھاوێر و لە پاراو
گەلێکم دیوە کیژی شۆخی کرمانج!

لە مەیدان دیومە نێسکەی ئەسپی خۆشبەز
لەگەڵ دەستوجلیتی شۆڕەسواران

گەڕی شاییم لەپێش چاوی گەڕاوە
لەرەی مەم، سووکەڕەوتی گوێ بەگواران

خوڕینی شوور و بازی مامزم دی
شەپۆلی گۆم و کەفهەڵدانی تاوگە

بە مێڕۆژ و سیاسووتی بەھارێ
گەلێک شەو ماومەوە تا ڕۆژ لە ڕاوگە

لەسەر دوندی چیای سەربەرزی ھەڵگورد
ڕەوەی ھەورم لەژێر پێمدا بەدی کرد

تەماشای دیمەنی سەوزی وڵاتم
منی سەرسام و شاگەشکە و خەنی کرد

بەھەشتە کوردەواری من، بەھەشتە
فریشتەم من، فریشتێکی پەڕیوە

بە جوانی تۆ دەژیم لەم دوور وڵاتە
وەرە لێم مەبڕە ئەو تەنیا بژیوە

بەڵێ تۆ کیژی، نازداری، لەباری
منیش پیرێکی زورھان و دزێوم

بەڵام شیرنترە لەو شەکرەلێوە
وشەی کوردی کە ھەڵدەڕژێ لە لێوم

مامۆستا هێمن

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

29 Nov, 04:10


#فۆلکلۆر



کوڕێک کە بیستبوویەوە نەنکی زۆری مێرد کردووە، کاتێک لەبەر تەندوور خەریکی نان کردن بوو، لێی پرسی:
ئەرێ نەنە گیان تۆخوا چەند مێردت کردووە؟
نەنکی گوتی: سەر بە قوڕ، ئەتۆ چت بەو بەزمەی داوە.
کوڕە گوتی: تۆخوڵا نەنە گیان هەر پێم خۆشە بزانم.
نەنکی سەرێکی ڕاوەشاندو گوتی:


نۆ لەو هۆزی، نۆ لەو هۆزی
نۆش لەبەر تاوێ خۆیان دەدۆزی
سەفەرەجنە و گۆزەڵەگونە و هەنبال لە کۆش...،
لە گەڵ ڕەحمەتێکەی باپیری تۆش
جارێ دەستم بە هەویرە،
هەر ئەوەندەم لەبیرە....

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

29 Nov, 04:09


جارێ بۆی دەمرم، بە خەندەی جارێ زیندوو دەبمەوە
من کە سەد کفنم دڕی، ئازاری وا زوو کوا دەچێ؟

چەند پەرێشانە دڵم، سەد هێندە شێواوە خەیاڵ
ئەی خودایە ئەو پەژارە کەی لەسەر من لادەچێ؟❤️‍🔥

"هێدی"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

29 Nov, 04:07


🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ هەینی

💫 ۹ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۹ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۹ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۷ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

28 Nov, 21:15


"سجیلی مامۆستا:
حەسەن زیرەک"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

28 Nov, 12:57


وەرە بولبول هەتا عومری من و تۆیە بناڵین
ئەتۆ باغی گوڵانت چوو ئەمن داغی دڵانم
وەرە قومری بگریەین هەتا ڕۆحی من و تۆیە
ئەتۆ سەروی ڕەوانت چوو ئەمن ڕۆحی ڕەوانم


سەبری گیان هەستە بەیانە
حازر بە بۆ خەستەخانە
مەریز حاڵیان پەرێشانە
دەرمانیان کە بەو پەنجانە
ئای لێ لێ جوانی سەبری!

ئامان! ئامان !
ئامان سەبری! ئەمان سەبری!
ئەمان سەبری!
سەد ماشەڵڵا چەن بە مەکری!
ڕێ دەگری دەڵێی شەکری!²

سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
جلی کوردی لەبەر ناکم
بە مەرگی تەنیا براکەم
دڵی عاشقان لە خۆم ناکەم
ئای لێ لێ وەی سەبرییە!

سەبری بە چاوی مەستەوە
شووشە و پیاڵەی بە دەستەوە
ڕێی لە ڕێبواران بەستەوە
ڕێی لە ڕێبواران بەستەوە
ئای لێ لێ هەی سەبرییە!

سەبری بە خودا و بە پێغەمبەر
بە مێحرابی چاوی ئەسمەر
کەوتوومە گێژی ئەسکەندەر
نەجات نابم تاکوو مەحشەر
ئەمان! ئەمان! ئەی سەبرییە!

سەبرییە! سەبرییە! سەبرییە!
چاوی ئەستێرەی جەدییە
جەدییە، فەڕەنگییە!

🎧گۆرانی: #سەبری
🎙گۆرانی‌بێژ: #حەسەن_زیرەک
👤شاعر مەقام: #وەفایی
🎻ویۆڵۆن: #موجتەبا_میرزادە
🎷کلارینێت: محەمەد عەبدولسەمەدی
🥁تومبەک: بەهمەن پوولەکی
📻ڕادیۆ: #کرماشان

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

28 Nov, 10:01


   "جـا ڕەشـەبـا چی لەدەس دێ؟!"

جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
ئەگەر دارەکان بشکێنێ
خۆ ڕەگەکان هەر دەمێنێ!
جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
گەر خـانووەکان بڕوخێنێ
خـۆ زەوی هەر دەمێنێ!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
گەر چـراکان بخنکێنێ
خـۆر دەمێنـێ..!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ خۆشەویستی دڵدارەکان هەڵوەرێنێ؟
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ بەستە ناخی ئەم سەدەیە بخنکێنێ؟!          

"لەتیف هەڵمەت"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

28 Nov, 10:00


Şamaran (شاماران)


ئەفسانەی شاماران یەکێک لە کۆنترین و جوانترین ئەفسانەکانی کوردانە کە هەر لە ناوچەی کرماشان و ئیلامەوە هەتا دەگاتە ماردین و ڕەحا و عەفرین، زار بە زار گەڕاوە و کراوەتە تابلۆ و هەڵواسراوە و لە کۆڕەکاندا ئەفسانەکەیان گێڕاوەتەوە.

ڕەنگە لەماڵی خۆتان، دراوسێ یان خزمێکتان، یان لە ماڵی داپیرەت تابلۆی مارێکت بینیوە کە سەرەکەی ژنێکەو جەستەی مار. بە دڵنیاییەوە کەم کەس هەیە نەیبینێت، بەڵام زۆربەشمان ئەو پرسیارانەمان لا دروست بووە کە ئەمە دیمەنی چیە؟ لە کوێیوە هاتووە؟ چیرۆکەکەی چیە؟ بۆچی ژن بە جەستەی مارێکەوە؟

لەسەر یوتوب و پلاتفۆرمەکانی پۆدکاست گوێبیسی ئاڵقەی یەک و دووی ئەم پۆدکاستە بن.


ئاڵقەی یەکەم لەو چیرۆکە لێرە لەسەر تلگرام بەردەستە. بەرهەمەکانی پۆدکاستی ڕێگا یەک حەفتە دوای بڵاو بوونەوەیان لەسەر پلاتفۆرمەکانی پۆدکاست لەسەر تلگرامیش بڵاو دەکرێنەوە.

لە نووسینی: ئەنوەر عەباسی
موسیقا: دڵزار عابدی
دەنگ: مەهتاب حەسەنی، موشتاق فەیزیانی، دیاکۆ گەرمیانی
دیزان، تەنزیم و ئامادە کردن: دیاکۆ گەرمیانی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

28 Nov, 10:00


   "جـا ڕەشـەبـا چی لەدەس دێ؟!"

جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
ئەگەر دارەکان بشکێنێ
خۆ ڕەگەکان هەر دەمێنێ!
جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
گەر خـانووەکان بڕوخێنێ
خـۆ زەوی هەر دەمێنێ!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
گەر چـراکان بخنکێنێ
خـۆر دەمێنـێ..!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ خۆشەویستی دڵدارەکان هەڵوەرێنێ؟
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ بەستە ناخی ئەم سەدەیە بخنکێنێ؟!          

"لەتیف هەڵمەت"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

28 Nov, 10:00


🔴 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی لە‌دایکبوونی هونەرمەند مامۆستا "حەسەن زیرەک"

🔹لەدایکبوون: ٨ی سەرماوەزی ١٣٠٠ی هەتاوی لە بۆکان

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

28 Nov, 04:36


بیرەوەرێک سەبارەت بەگۆرانی 👇👇👇


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

28 Nov, 03:58


🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ پێنجشەممە

💫 ٨ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ٨ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲٨ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲٦ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

27 Nov, 10:20


وشەکان بە زومانی کــــــوردے

وظيفه 👈 ئه‌رک
عجله 👈 پەلە
نتيجه 👈 ئاکام - ئه‌نجام
ندرت 👈 دەگمەن
دقت 👈 وردبینی
ابتدا 👈 سەرەتا
شخصيت 👈 کەسایەتی
ملت 👈 نەتەوە
مخصوص 👈 تایبەت
فرصت 👈 دەرفەت - هەل
اصيل 👈 ڕەسەن
خاطره 👈 بیرەوەری
وسيع 👈 بەربڵاو
مشترک 👈 هاوبەش
اساسي 👈 سەرەکی- بنەڕەتی
منظره 👈 دیمەن- بەرژەوەند
عمر 👈 تەمەن
آرام 👈 ئارام -هێدی- هێور
ابزار 👈 ئامێر- ئامراز
حداقل 👈 لانی‌کەم


زومان کۆڵەکەی هەر میللەتێکە.


رهبر👈ڕێبەر
رئیس جمهور👈سەرۆک کۆمار
نخست وزیر👈سەرۆک وەزیر
وزارت کشور👈وەزارەتی ناوخۆ
وزارت فرهنگ و ارشاد👈 وەزارەتی ڕۆشنبیری
معاون👈یاریدەدەر
جانشین👈بریکار
وزارت راە و ترابری👈وەزارتی رێگا و بان و گواستنەوە
وزارت نیرو👈وەزارەتی وزە
ادارە 👈بەڕێوەبەرایەتی،فەرمانگه
مدیر👈بەڕێوبەر
آب و فاضلاب👈ئاو و ئاوەڕۆ
سد👈بەنداو
تامین اجتماعی👈مسۆگەری کۆمەڵایەتی
تعاون👈هەرەوەزی
کتابخانە👈پەرتووکخانە
سازمان👈رێکخراو
مسکن👈خانووبەرە
ثبت احوال👈کەسێتی و ناسنامە
فرهنگسرا👈هۆڵی رۆشنبیری
بهداشت👈تەندروستی
درمانگا👈بنکەی تەندروستی
بیمارستان👈نەخۆشخانە
اداره ثبت👈بەڕێوبەرایەتی تاپۆ


قوه قضائیه👈هێزی دادوەری
قوە مقننە👈هێزی یاسادانان
قوە مجریە👈هێزی بەڕیوبەر
دادگستری👈دادگا
قاضی👈دادوەر
عادل👈دادپەروەر
عدالت👈دادپەروەری
جلسە👈کۆبوونەوە
قوانین راهنمایی و رانندگی👈یاسای هاتوچۆ
سند👈بەڵگە
کشاورزی👈کشت‌وکاڵ
سازمان ملل متحد👈رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان


ارز👈دراو
اطلاعات👈زانیاری
جاسوس👈سیخوڕ
جبهە👈بەرە
تانک👈دەبابه
کارمەند👈فەرمانبەر
معلم👈مامۆستا
مدرسە👈خوێندنگا، قوتابخانە
دانشگاە👈زانکۆ
دانشجو👈خوێندکار،قوتابی زانکۆ
دانش آموز👈قوتابی
مختلط👈تێکەڵاو
کلاس👈پۆل
امتحان👈تاقیکاری،تاقیکردنەوە
مهندس👈ئەندازیار
تماس👈پێوەندی
شهرداری👈شارەوانی
استانداری👈پارێزگار
مدنی👈سڤیل
آتش نشانی👈ئاگرکوژێنەوە
اورژانس👈فریاکەوتن
آزماشگاه👈تاقیگە


سر👈سەر
پشت سر👈فریشک
پیشانی👈تەوێڵ
موی سر👈قژ،پرچ بۆ ژنان
گردن👈مل
ابرو👈برۆ
مژە👈برژانگ
چشم👈چاو
گونە👈کوڵم، گۆنا
بینی👈لووت، کەپۆ
لب👈لێو، لچ
لثه👈پووک
دندان👈ددان،دان
زبان👈زار، زمان
گلو👈قورگ
گوش👈 گوێ


سروشت👈طبیعت
دیمەن👈منظرە
ژینگە👈محیط زیست
ژیوار،نسک👈زیست
گەشە پێدان، پەرەسەندن👈توسعه
ڕووبار 👈رودخانه
تاڤگه 👈آبشار
شەپۆل 👈موج
گڵۆپ 👈حباب
لافاو 👈سیل
هەرەس 👈بهمن
گەردەلول 👈گردباد
هەسێڵ 👈 استخر
لووتکه 👈 قله
ئەشکەوت👈 غار
شەق 👈شکاف
دارستان 👈 جنگل
سەوزەڵانکێ 👈 سبزه زار
گوڵزار 👈 گلستان.
چڵ 👈شاخه
ئاژەڵ 👈حیوان
باڵندە،پەلەوەر 👈پرنده
رۆژئاوا 👈غروب،غرب
رۆژهەڵات👈 طلوع،شرق
خۆرەتاو 👈 آفتاب
خۆرەزێڕینه،هەسینەوزەڕینه👈 رنگین کمان
بەرە بەیان 👈 سپیده دم،بامداد
هاوین 👈تابستان
زستان 👈زمستان
گەڵاڕێزان 👈 برگریزان
کڕێوه 👈 سرما


بانگهێشت 👈 صدا زدن،دعوت کردن
چاوەڕوانی 👈 انتظار
تامەزرۆ 👈مشتاق
نامۆ 👈 نامعلوم،عجیب
دلۆڤان 👈 مهربان
هاوبیر 👈 هم فکر
رۆشنبیر 👈روشن فکر
گەشبین 👈خوش بین
هاوڕێ👈 دوست
هاوڕێباز 👈هم هدف
ئامانج 👈 هدف
ئاوات 👈 آرزو
دڵدار 👈 عاشق
جێژوان 👈 میعادگاه عاشقان
شێوه 👈 روش،شباهت
تووندوتیژی 👈خشونت
خۆپیشاندان 👈 تظاهرات
رێپێوان 👈 راهپیمایی
یەکینه 👈یگان،واحد
راپەڕین👈انقلاب
سەرهەڵدان 👈فوران
بزووتنەوه 👈 جنبش
بەرخۆدان 👈 مقاومت
شۆڕش 👈 شورش
خەبات 👈 تلاش،جهاد
هێرش 👈 حمله
حەشارگه 👈 پناه گاه
پارێزەر 👈 مدافع،پاسدار،وکیل
نەتەوه، گەل 👈 ملت
خۆڕاگر 👈 مقاوم
بانگەواز 👈 فراخوان
ریز 👈 ردیف
رێز👈 احترام
کۆماری 👈جمهوری
وڵات 👈 کشور
نیشتمان 👈 وطن
راوێژکار 👈 مشاور
ئەندام 👈 عضو
لایەنگر 👈 طرفدار
پارت 👈 حزب
کۆڵەکه 👈 ستون
کاریگەری 👈تاثیر
وزە 👈 انرژی
هێز👈نیرو
لەز 👈شتاب
ڕەهەند 👈بعد

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

27 Nov, 04:49


مەڵێن هێمن ودمی شێعری بە دەست بوو
مەڵێن هێمن خوای شێعر و هەڵبەست بوو

مەڵێن هەر چی زەووزوی کرد زەمانە
هێمن هەر یەک بوو پێی نەکرا دووانە

ئیتر مەڵێن هێمن شێری پرچن بوو
هێمن هێندەی بەسە بڵێن هێمن بوو

ئێستەش ناڵێم وەرن ڕێزی لێ بگرن
من هەر دەڵێم دەگەڵ کەسی ڕامەگرن



شینی هێمن(کاروانی خەیاڵ)
"مامۆستا هێدی"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

27 Nov, 04:49


نێرگس گوڵەباخ گوڵاڵەی بەهار
بەیبوون وەنەوشە چنوور و چنار

لە چیا و دەشت و میرگ و مێرغوزار
تا چاو بڕ ئەکا هەزاران هەزار

لەمانەش جوانتر ڕووبار و کانی
جوانییان لە تۆوە وەرگرت ئەی جوانی

"مامۆستا ئەخۆل"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

27 Nov, 04:49


عومر  گەییە ئــاخری و ماچێڪی جانانم نەڪرد
یەك نەزەر تێرم تەماشای ماهی تابانم نەڪرد
دامەنم پڕ غونچەیی فرمێسڪی گریانە و قەتم
غونچەیێ لەو گوڵشەنی خەندان بە دامانم نەڪرد
نەشئەبەخشە ڕەوحی بادەی لەعلی تابان ئەی عەجەب
بۆ چ من قەت لەو مەیە قەترێڪ لە فینجانم نەڪرد
ئەی نیگاری بێ وەفا چەندم جەفای تۆ دی و ئەمن
یەڪ سەری موو قەت خیلافی عەهد و پەیمانم نەڪرد
تا لەبی لەعلی ئەتۆم دی بەو لەبی لەعلت قەسەم!
قەت چ جاران یادی یاقووتی بەدەخشانم نەڪرد
سوبحدەم هاتم بە شانەی ڪەم سەری زولفی سیات
چونڪە "با" نامەحرەمی تۆ بوو پەرێشانم نەڪرد
تیری موژگانت لە دڵدا غەمزەڪەی تۆیە دەوای
چاوەڕێ بۆ مەرهەمی تۆ بوو چ دەرمانم نەڪرد
لەودەمەی چاوم بە گوڵزاری جەماڵی تۆ ڪەوت
قەت خەیاڵی گوڵشەن و یادی گوڵستانم نەڪرد
ئەو دەمەی ماچی دەمت،فیڪری عەتابی تۆم نەبوو
خاتەمم پێ بوو ڪە من یادی سولەیمانم نەڪرد

 مامۆستا ئەدەب

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

27 Nov, 04:47


گەلۆ
بەدەنگی،مامۆستارەسوڵی نادری



🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

27 Nov, 04:45


🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ چوارشەممە

💫 ۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۷ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۷ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۵ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

26 Nov, 20:00


هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم
یەک وڵات یەک چاوی تۆ
سەر لە پێناو نیشتمانە و
دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ


"خاڵە قازی"


 ‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌         

چۆمی مەجیدخان

26 Nov, 20:00


خۆشەویستی:
هەندێ جار چەندە ئاگری پێوەنێیت گڕ ناگرێت...
هەندێ جار گڕ دەگرێت و هەرگیز ناکوژێتەوە!
هەندێ جار گڕ دەگرێت و دەکوژێتەوە
و ئیتر دواتریش چەندە بتەوێت بسوتێت
و جارێکی تر کڵپە بکات نایکاتەوە!
هەندێ جاریش زۆر بێمانایە،
زۆر ئازاربەخشە زۆر کوشندەیە
گڕ دەگرێت و دەکوژێتەوە،
گڕ دەگرێت و دەکوژێتەوە،
گڕ دەگرێت و دەکوژێتەوە...
تا مردنیش بەو جۆرە بەردەوام دەبێت!

"بەختیار عەلی"
 
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

26 Nov, 20:00


#وێنەمێژوو

لە لای ڕاستەوە مەحموود پاشای موکری

لای چەپ عارف ئاغای مۆدەکی ژن برای مەحموود پاشا

وێنەکە بە جلک و بەرگی کوردانی باکوور کێشراوە ساڵی ۱۲٦۰ی هەتاوی واتە ۱٤۳ ساڵ بەر لە ئێستا لە شاری دیاربەکر.

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

26 Nov, 16:44


💕

چ شـیـریـنه به یــادی تـۆ پـیـاسـەم
دڵـی شەو پڕ له گــریانه به تــاسەم
دڵـت پــۆڵایه یا بــێ دڵ دەژی تـۆ؟
ئەسەر ناکا لەسەر گیانت هەناسەم

"ڕاوچی"


@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

26 Nov, 15:17


⚫️ #پرسەوسەرەخۆشی
▪️گەرانەوەی هەمومان بۆلای خودایە
▪️شارەدێی،سەرچنار

▪️کۆچی دوایی خوالێخۆشوو خاتووئەسمەرجەهانجویی
سەرەخۆوشی ،رۆژی چوارشەممەرێکەوتی 7سەرماوەزی‌1403
لەکاتژمێر2تا5ی پاش نیوەرۆ

▪️روحی شادوجێگای بەهەشتی بەرین بێ

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

26 Nov, 14:04


حەیرانێکی خۆش


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

26 Nov, 07:05


مەم ئارارات❣️

@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

26 Nov, 03:55


🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ سێشەممە

💫 ٦ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ٦ی ئازەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲٦ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲٤ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

25 Nov, 18:07


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

25 Nov, 18:05


هێندەی زەوی بیــری بـــاران بیرت دەکەم
بە ئــەژمـــاری گــەڵای داران بیرت دەکەم

جاران چەندە بەرەو پیری بیرت دەچووم
ئێستا زۆرتــر زۆر لە جـاران بیرت دەکەم

دەگەڵ پاییز لە دووری تۆ زەردە ڕەنگـــم
وا مەزانـــە هەر بەهــــاران بیرت دەکەم

     
                  #م_ئ_هۆگر

‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

25 Nov, 16:18


اناللە و انا الیە ڕاجعون
کۆچی دوایی میرزا محەممەدی مەزلووم
سەرەخۆشی لە مزگەوتی عەلی ئاباد بەڕێوە دەچێ
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەیی بنەماڵە و خزم و کەس و کاریان دەکەین و
خۆمان بە شەدار بوی خەمیان دەزانین
@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

25 Nov, 15:56


📚 #پەندی_پێشینیان

هۆنڕاوەی: مامۆستا مەلا غەفوور دەبباغی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

25 Nov, 15:05


ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستای فۆلکلۆری بێژ و بەناوبانگ، مامۆستا مەلاحوسێن عەبدوڵڵازادەیە.
یادی هەرمان و ڕووحی شاد بێت


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

25 Nov, 14:56


سڵاو هاونیشتمانیانی خاوەنشکۆ هەموو ڕۆژێکتان تەژی لە شادی و خۆشی بێ

گۆرانێکی خش بەدەنگی دوو هونەرمەند: بەڕێزان برایم قادری و مەلاحوسێن عەبدوڵازادەتان پێشکەش.

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

20 Nov, 10:02


🟣 هونەر

🔻گۆرانی: کەمەرەشل
🔻گۆرانیبێژ: مامۆستا #براییم_قادری
🔻شوێن: بۆکان

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

20 Nov, 09:12


روحت شادورێگات پررێبوار

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

20 Nov, 04:57


یادی جاران

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

20 Nov, 04:52


🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ چوارشەممە

🍂 ۳۰ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۳۰ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۲۰ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۱٨ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

19 Nov, 20:05


ـــ نەکەی کەڵکەڵە بی بۆ ژەمێک جووجەکەباب ئەو مریشکە سەر بڕی کە هەموو ڕۆژێ هێلکەت بۆ دەکا.

ــــ کۆڵەکەیەک کە پاڵت پێوە داوە مەی بڕەوە.

ــــ سەرپەنایەک کە لەژێری دا پەنات گرتووە بە کەمی مەگرە.

زۆر جار وادەزانی کە براوە بووی، براوە بوون بەنرخی لەدەستدانی سەرپەنا و کۆڵەکەی ماڵ، هەروەکوو دۆڕاندن وایە.

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۷ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

19 Nov, 16:12


⚫️ هونەرمەند ئیبڕاهیم قادری کۆچی دوایی کرد

▪️بە پێی هەواڵی هاژە، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، ۲۹ی خەزەڵوەر، هونەرمەندی کورد، ئیبڕاهیم قادری لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

19 Nov, 16:10


هەژارەکان!
ئەگەر نەبووم بە
پەڵەهەوری خوێن و
دەستی عەشقی خۆم نەئاڵاند
لە گەردنی کەژوکێوی ئەم شارە
شیعرەکانم تفڕێژ کەن و
لقی داربەڕوویەکم بۆ بکەنە سێدارە

من چیم ئەگەر ئێوە ناوم لەبەر نەکەن؟
شاعیر کێیە، چییە ئەگەر
ئێوە تاجی لەسەر نەکەن؟

شاعیر چییە ئەگەر هات و
شیعرەکانی مناڵانی ئێوە نەیکەن بە گۆرانی

ئاخر شاعیر کێ دەیناسێ؟
ئەگەر کچە چەوساوەیەک
خۆی بە لقی شیعرەکانیا هەڵنەواسێ

"لەتیف هەڵمەت"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

19 Nov, 16:10


جارێكيان به‌ مامۆستاكه‌م وت:
- من كتێبه‌كه‌م خوێنده‌وه‌، به‌ڵام هيچ شتێكى له‌ ياد و زاكيره‌مدا نه‌ماوه‌!؟
ئه‌ويش: خورمايه‌كى خسته‌ به‌رده‌مم و پێى وتم:
- بيخۆ.
(دواى ئه‌وه‌ى خواردم)
لێى پرسيم:
- ئايا پێى گه‌وره‌ بوويت؟
- وتم: نا.
وتى:
- به‌ڵام ئه‌و خورمايه‌ له‌ جه‌سته‌تدا به‌ش به‌ش بووه‌ و بووه‌ به‌ گۆشت و ئێسقان و ڕيشاڵ و پێست و نينۆک و خانه‌!
ئه‌وسا زانيم، كاتێک كه‌ كتێبێک ده‌خوێنمه‌وه‌ دابه‌ش ده‌بێ، زمانم پاراو و به‌هێز ده‌كات، مه‌عريفه‌م زياد ده‌كات، ڕه‌وشته‌كانم جوان ده‌كات، شێوازى نوسين و قسه‌كردنم به‌رزده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچى هه‌ستيشى پێ نه‌كه‌م.
كه واتا با هه‌موومان بخوێنیەوە....

نەناسراو
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

19 Nov, 16:10


ساقی! قەدەحێک، ژیان یەک دەمە
هەر بە خۆشی بێ ئەو دەمەش بەسمە

چۆنت بۆ لوا بسازە، چەپگەرد
سووڕانی بەپێی دڵخواز زۆر کەمە...!!!

#خەییام_گۆران

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

19 Nov, 16:10


ئەگەر مرۆڤ لە ناخەوە
غەمبار بوو،
تەنانەت تاجی شاهانەش،
دڵخۆشی ناکات!!!

"فەرهاد پیرباڵ"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

19 Nov, 12:50


"شلێ" چاوم فیدای چاوی گەشت بێ
دڵی قەشقەم فیدای ئەبرۆی ڕەشت بێ

سەرێکی پڕ لە خولیای تۆ ئەبم شک
ئەویش قوربانی نەرمانی لە شت بێ

مەهدی فەڵلاحی رۆستەمان "سەرمەس"


@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

19 Nov, 04:35


چیرۆکی ئامۆژگاریانە

🔷 یەکێک لە گەورەپیاوان دەیکوت: عارەبانەچییەک لە گەڕەکی ئێمە بوو، کە نەوتی بۆ خەڵک دەبرد و مامەنەوتیان پێ دەکوت.
ڕۆژێک منی دیت و کوتی: سڵاو. ببوورە ماڵەکەتان گازکێشی کردووە!؟
کوتم: بەڵێ!
کوتی: تێگەیشتم. چونکە سڵاوەکانت گۆڕاوە!
یانی چی!؟
کوتی: بەر لەوەیکە گازکێشی ماڵەکەت بکەی، بەباشی ڕێزت لێدەنام و بەهێندت دەگرتم، لە حاڵمت دەپرسی، تەواوی خەڵکی گەڕەک هەروا بوون. هەر کەسێک ماڵەکەی گازکێشی دەکرێ، ئیتر سڵاو و مەرحەبایەکەی دەگۆڕدرێ....

🔶لەو ساوە، تێگەیشتم سی ساڵ سڵاوەکەم بۆنی نەوتی دەدا، لەباتی ئەوەیکە بۆنی مرۆڤایەتی و ڕەوشت و ئەخلاق بدات. سی ساڵ بە ئەخلاقی باش ڕێزم لێگرت. وامدەزانی ئاکار و ئەخلاقم باشە. بەڵام ئێستا کە ماڵەکەم گازکێشی کردووە نەزانستە بیرم کردەوە پێویست ناکات سڵاو و مەرحەبایی لێبکەم.

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۶ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کورد


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

19 Nov, 04:33


🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ سێشەممە

🍂 ۲۹ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲۹ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱۹ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۱۷ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

18 Nov, 18:34


دەنگ،حەسەن زیرەک هۆکاکی جوتیار
وێڕای چەن وێنەی کۆنی جوانی کوردستان

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

18 Nov, 18:02


لە دایکێکیان پرسی : لە ناو منداڵەکانتدا کامەیانت لە هەموویان زیاتر خۆش دەوێ ؟

دایکەکە وتی : نەخۆشەکە تا ئەو کاتەی تەواو چاک دەبێتەوە

نادیارەکە تا ئەو کاتەی دەگەڕێتەوە ماڵێ

بچکۆلەکە تا ئەو کاتەی گەورە دەبێ

بەڵام هەموویانم خۆش دەوێ  تا ئەو کاتەی کە زیندووم

دایک
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

18 Nov, 18:02


بۆنی هەڵاڵان


خالەقی


@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

18 Nov, 17:58


بۆ قەرەجێک:

بەس تەماشای ناولەپم کە!
خۆ من نامەوێ پێم بڵێی،
دەبم بە باوکی چەند مناڵ،
زەنگین دەبم، یا هەروا لات...
تەنیا شتێکم پێ بڵێ:
هەتا ماوم وەک تۆ دەژیم،
یاخۆ دەبمە خاوەن وڵات؟!


#پەشێو



@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

18 Nov, 17:28


چومە گوڵستان شیوەنی گوڵ بوو
قاقای دڕک و ئەهلی بێ دڵ بوو
نـــــاڵەی بولبـــــولی لەقەفەس کراو
مەزەو گۆرانی قەلی سەر چڵ بوو
٭٭٭
هـــــاواری نـــــاخم ناگاتە گوێی کەس
گوێشم لەقیژەی ناکەس بو وەڕەس
لانەی پەپوو.مار لە باخ و دەشتــــا
بولبولیش حەپسە لەگۆشەی قەفەس
٭٭٭
بولبول قەفەسی گــــــەر زیوی ڕوتە
داخــــــی بۆ لانـــــەی دار ژەقنەبوتــــــە
مادەم سەربەستە لەکوێ دەربەستە
گەر ئەڵماسیش بێ تــــابوت نـــــابوتە
٭٭٭
لەناڵەی قومری و لەچریکەی بولبول
لەگـــــــەڵای خــــــەزان لە ژاکـــانی گوڵ
لەدەنگی دەف و لە شیـــــوەنی نەی
تێدەگەم نــــــــاژی کەس بەکامی دڵ

" نەدیم "
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

18 Nov, 17:28


[بەشی۴]

5ــ میر نشینی ئەردەڵان:
میر نشینی ئەردەڵان لەلایان بابا ئەردەڵانەوە دامەزرێنراوە. ئەو میر نشینە نیزیکەی 650ساڵ دەسەڵاتی بووە.کاتێ مەغوولەکان هێرشیان کردە سەر کوردستان، بابائەردەڵان سیاسەتی  بەرانبەرئەوان بە کارهێنا ،لە گەڵیاندا نەکەوتە شەڕ، جا لە بەر ئەوە تا دەهات د ەسەڵاتی میر نشینی ئەردەڵان  لە هەرێمی شارە زور و هەوراماندامەزنتر و بەر فراوان تر دەبوو. بە ئەنجامی ئەوەی کە دەوڵەتی نەتەوەی دامەزرێنی. ئەو بوو  لە دوایشدا تاڕادەیەک  گەیشتە ئامانجی خۆی ودەوڵەتێکی هەرێمی
نەتەوەی تەمەن درێژی دروست کرد. لە ـــــ
سەدەی 14 لە عێراقدا  دەوڵەتی جەلائیری
دروست کرد وتوانیان بەشی ڕۆژ ئاوا و ـــ
باکووری ئەردەڵان بگرن . بەڵام لە سەدەی
پازدە دا سەرۆکی میرنشینی  ئەردەڵان ، ـ
میر حەسەن باکووری ڕۆژئاواشی  لە دەست
جەلائیرەیەکان ڕزگار کردو زێی مەزنی  کردە
سنووری باکووری میر نشینی ئەردەڵان ولە ـ
لە ڕەاندز بنکەیەکی سەربازی دروست کرد. ـ
لەوسەر دەمەداوێژە وهونەر و زمانی کوردی
لە مزگەوتەکاندا زۆرپێشکەوتن و گەلێک ــ
بەرهەم بە زمانی کوردی بڵاوبوونەوە.
عوسمانیەکان لە ساڵی 1549ی میلادی دا
هێرشێکی گەلێک مەزنیان کردە سەر ڕەواندز
ولە نێوان عوسمانیەکان و هێزی میر نشینی
ئەردەڵان شەڕێکی دژوار ڕوویدا، عوسمانیەکان
سەر نەکەوتن و شکستیان هێنا. میرنشینی ــــ
ئەردەڵان تاکوو ساڵی1864لە سەر دەسەڵات
مایەوە. ئەمیری ئەو  میر نشینە ( ئەمانوڵا خان )
بوو کە هەر لەوساڵەدا بە دەستی عوسمانیەکان
لە ناوبرا وئەم میرنشینەش کۆتایی پێهات.
5ــ میر نشینی بادینیان
میرنشینی بادینان لە نێوان شاری مووسڵ  وچەمی دیجلە وزێی مەزندا دامەزابوو ـــ
سنووری میرنشینی بادینان، لە ڕۆژئاوا ی میرنشینی بۆتان لە ڕۆژهەڵاتیشەوە میرنشینی
سۆران بوو. سنووری ئەم میر نشینە ئەم
شارانە دەگرێتەوە: زاخۆ، ئاکرێ ودەهۆک.
دەوڵەتە هەرێمی ومەزن وناوەندیەکانیش
هەردەم دوو بەرەکیان دەخستە ناو کوردەکان
نەیان دەهێشت یەکتر بگرن  . دوای  مردنی
میر ئیسماعیلی بادینان ، میرمحەممەدی سۆران 
میر نشینی بادینیانی خستە ژێردەستی خۆیەوەو هەر دوو میر نشینەکەبوون بە یەک.
میرنشینی سۆرانیش لە هەرێمی خۆیدا  زۆر
مەزن وبە هێز بوو.
6ــ میرنشینی سۆران
دامەزراندنی میر نشینی سۆران لە لایان کوڕەکەیەوە بوو.،ناوی کەڵۆس بوو، لە سەر
دەمی  میر مستەفا دا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات وخۆش دەبێت. میر مستەفا لە ساڵی 1813دا دە سەڵاتی میری ــ
دەداتە دەست کوڕەکەی خۆی کە ناوی محەممەد بوو. میر محەممەد پیاوێکی  زور
هوشیار و زیرەک بوو،زۆر بەناو بانگ بوو  ـــ
ئەم میر محەممەدە زیادتر بە پاشا کوێرە بەناو بانگ بوو. میر محەممەد یا پاشای ڕەواندز کار
و باری دەکاتە دوو بەش .1ــ چارە سەرکردنی
شەڕو گێرە وکێشەی ناو خۆیی2ـــ  خەبات ـ
لە پێناوی بەر فراوان کردنی  میر نشینی سۆران
دا. میر محەممەد پاشای ڕەواندز ،پاش تێپەڕ ـــ
بوونی سێ ساڵ بەسەر میرایەتیەکەیدا  واتا ساڵی1816 کار خانەیەکی چەکی لە ( کاولان)
لە نیزیک ڕەواندز  دروست دەکا. لەو کارخانەیەدا ،شمشێر؛، تفەنگ ، گوللە تۆپ وچەرخی تۆپ و زۆر شتی ترسازدەکا .پاش ئەوەی میر سەر بەخۆیی خۆی ڕاگەیاند ودەستی دایە بەر فراوان کردنی سنووری
میرنشینی خۆی و ئۆردوگایەکی سەربازی
لە 30000سەرباز دروست کرد کە لەوانە ـ
10000سوارە نیزام و 20000پیادە بوون
لە ساڵی 1833دا سنووری میر نشینی سۆران
گەلێک بەر فراوان بوو.لە باکوورەوە دەگەیشتە
جزیرەو لە باشوورەوە تاکوو زێی بچووک و لە
لایەکی تریشەوە دەگەیشتەسنووری میر نشینی
بۆتان. میر محەممەد بۆ بەڕێوە بردنی میر نشینی خۆی سیستمێکی دانالە سیستمەکەی
دا خەزێنەیەکی سێ بەشی پێک هێنا  1ـــ بەشی ماڵ ومڵکی تایبەتی میر2ـــ بەشی داهات
وباج3ــ  بەشی دارایی وفەرمانڕە،ایی و ـــ
شارەکان. میر محەممەد لە ساڵی 1830دا ــــ
لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتی ئیبڕاهم ــ
پاشا دژی سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی ناردە سووریا و لایەکی تریشەوە
لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتی میر موراد
ناردە ئێران  ئەوناوچانەی کوردیان تێدا دەژیا
.میر لە ساڵی 1834پەیمانێکی لە گەڵ  ـــ
ئێراندا مۆر کرد.دەوڵەتی عوسمانیش هەر دەم
خەریکی پیلانی هێرش بردن بۆ سەر میری سۆران بوو،بەڵام هەرسەرنەکەوت . لە ساڵی
1836داعوسمانیەکان بە سەرۆکایەتی ڕەشید
پاشا هێزێکی گەورە وگرانیان ناردە سەر میر
نشینی سۆران وشەڕێکی گەورە بەر پا بووکە
لە دوایدا هێزی عوسمانی توانی دەور وبەری
میر نشینی سۆران بگری. لە دوایدا میر محەممەدخۆی چۆ بۆ ئەستەنبووڵ ، سوڵتان
مەحموودی دووەمی عوسمانی میری ئازاد کرد
بەڵام لە گەڕانەوەدابۆسەیەکیان بۆدانا وکوشتیان
و میر نشینی سۆران وەک باقی میرەکانی تر ــ
تەرت وتونا بوو.

کۆتایی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

18 Nov, 15:51


چاوی تۆ زانکۆی ئەوینە ، بۆیە دەرناچێ دڵم
مەمکی تۆ دوو کۆترن ، سەد ڕاوچیان خستۆتە داو
#ڕەسووڵ_سوڵتانی

🍂کاناڵی چۆمی مەجیدخان 🍁
🆔 @chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

17 Nov, 09:51


دەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم
بە جامێک دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم

لە دوو لا مەست و حەیرانم بە قووەی جەزبە نازانم
نە سەرگەردی سەر و گەردەن، نە قوربانی لەبانت بم

چ خۆشە وەجدی سەرو و گوڵ بە دینی قومریی و بولبول
دەمێک شێتی قەد و باڵات دەمێک شێتی دەهانت بم

#وەفایی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

17 Nov, 09:51


ئاشقی چۆنییەتی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان مەبن.
مرۆڤەکان بە جوانی بیردەکەنەوە،
جوان قسە دەکەن.
بەڵام جوان ناژین.

"ڕۆمەن پۆلانسکی"
               
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

17 Nov, 09:50


میرەکوردیەکان دوای ئیمپڕاتۆڕی ماد
ئیمپڕاتۆڕی ماد گەورەترین دەسەڵاتداری ئیمپڕاتۆڕی کوردان بووە لە نێوان ساڵانی( 727ـــ550) ی پێش میلادی مەسیح. دامەزرێنەری ئەم ئیمپڕاتۆڕیە مەزنە دیاکۆ وپایتەختەکەی شاری ئێکبتان یان هەگمەتانە( هەمەدانی ئەمڕۆ) بووە.  سنوورەکەی لە باکوورەوە دەگەیشتەڕووباری ئەرەس،لە باشوورەوەهەتا خووزستان،لە ڕۆژهەڵاتەوە تاکوو بەلخ ولە ڕۆژئاواشەوەدەگەیشتە ڕووباری هالیس ( ئەوچۆمەی کە پێدەڵێن: قزل ئیرماق، واتا هەرێمە بەر بەڵاوەکەی ئیمپڕاتۆڕی مادبەشێکی گرنگی ئاسیای بچووک وئازەر بایجان وکوردستان و هەمەدان،ئەراک وڕەی ودامغان وفارس وخووڕاسان وبەلخ و بەشێک لە خووزستان ومازەندەرانی د ەگرتەوە.مادەکان ت وانیان لە ساڵی612ی پێش لە زائین ،شاری ( نەینەوا) پایتەختی ئیمپڕاتۆڕی بە دەسەڵات و هەزار ساڵەی ئاشووریەکان بگڕن وبۆ هەمیشە کۆتایی  بە دەسەڵاتی ئەو ئیمپڕاتۆڕە بێنن.
درێژەی هەیە

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

17 Nov, 05:11


هیچ کەوشێ نیە کە بۆ پێی هەموو کەسێ گونجاو بێ. هیچ نوسخەیەکیش نیە کە بۆ ژیانی هەموو کەسێ شیاو بێ کەوایە بگەڕێ نوسخەی لەباری خۆت بدۆزەوە و گونجاو لەگەڵ نوسخەکەت مرۆڤگەلی دەورووبەرت هەڵبژێرە!
هەمیشە بۆ دڵی خۆت بژی
لە چوارچێوەی ئەخلاق و ڕەوشتی باش وە لەناو ئەو چوارچێوەیە هەر چۆنی دڵت پێی خۆشە ژیان بکەن!!!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۳ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲۴ی کوردی


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

17 Nov, 05:11


ئەگەر بە هەژماری هەر چەند جاری کە زگتان تێر دەکەن، مێشکیشتان تێر کەن، ئیتر هەرگیز ناچار نابن بۆ تێر کردنی زگ، بوونی چاوەخانوویەک، وە یان جلوبەرگێ پەرۆش بن.

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۶ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

17 Nov, 05:11


«مناڵانی شەڕ»
بەرهەمی مەحموود ریفائی

کاریگەرترین فەرمان لە لوولەی تفەنگەوە دێتەدەر و دەزبەجێ به گوێڕایەڵی تەواو بە کۆتایی دەگا. بەڵام شتێک کە هەرگیز ناتوانێ لە لوولەی تفەنگ بێتەدەر ، بەزاکوون و باڵادەست بوونە.

هانا ئارنێت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۶ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲۴ی کوردی


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

17 Nov, 03:41


🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ یەکشەممە

🍂 ۲۷ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲۷ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱۷ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۱۵ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

16 Nov, 20:24


شەوار

مستەفا مەحموودی



@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

16 Nov, 20:20


مستەفا مەحموودی


@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

16 Nov, 19:48


له گوێن عاشقێکی سه‌رشێت
هاوته‌ریبی پیره زریان
                          ڕێ ده‌پێوم
ئه‌و له کۆڵانه‌کانی شار
منیش له ناو شه‌قامی نێت.

سڕی پاییزی ڕه‌نگ زه‌ردم
که‌سیره‌ی شۆله‌ی بێ تین و یاوی نیگات
ڕه‌نجه‌ڕۆی حه‌زی مه‌جازی و
            دۆڕاوی ماچێکی بێ‌هێز
                    له جووتێ لێوی ده‌سکردم

ناوم بێنه
له پشت شووشه‌ی بێ هه‌ستی نێت
چاوێ داگره
ماچێک به‌رێ و
ماچ بستێنه

ئه‌نگوست له سه‌ر وێنه‌م داگری
هه‌ستت ده‌که‌م
ده‌نگ بنێری
           مه‌ستم ده‌که‌ی

وه‌ره سه‌ر هێڵ
به‌س ئه‌م هێڵه
         به‌ر له‌وه‌ی لێوم لێت تێر بێ
مه‌ردی خوا به و
                    جێم مه‌هێڵه.

ڕ.ش هاوڕاز


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

16 Nov, 19:48


مەولەوی تاوەگۆزی

ڕۆیێ، فکر بەخت سیای وێم مەکەرد
پەی چێش، هەر پەستی پەرێ من ئاوەرد

یاران گشت کەیف‌وەش، سەفا فراوان
یەک یەک، وە ئەعلای مەقامان یاوان

جەو فکرەدا بیم، یەک هام‌دەرد وێم
رێزە بلوورێ قەدیمش دا پێم

ئاما وە جواو رێزەی قەدیم‌ساڵ
بە زوبان حاڵ فەسیحتەر جە قاڵ

وات: من سەنگێ بیم کەفتەی هەواران
بێ قەدر و قیمەت ناڕەوای شاران

گرم نە گەردەن بێ باک و شادان
بەڵای پیک سەخت، کوورەی ئوستادان

ورد بیم، جۆشم وەرد، تاویامەوە
تا وەی روتبەی بەرز، سەر نیامەوە

عاڵەمێ تازە، دیم هوەیدا بی
شەخسێ عەجیوتەر، جە من پەیدا بی

بیم وە بلوورێ، پڕسەفا و نوور
لایق وە سوحبەت، بەزم سەلم و توور

گا؛ جای ((ماء الورد))، عەتر عەبیر بیم
بۆ بەخش دەماخ، شا تا وەزیر بیم

گا؛ ماوای سەهبای، کۆنەی پڕتەئسیر
نەشئەبەخش حاڵ، پەی بوڕنا و پەی پیر

نە جەرگەی یاران، شۆخ دیدە مەس
مەکەردم گەردش مەشیم دەس وە دەس

جەو بێ قیمەتی، وە قیمەت یاوام
وە پایەی ڕوتبەی عالی سەر ساوام

مەعدوومی سەرشار بەزم دڵ‌ڕێشی
تا تویچ چون یاران تەسدیع نەکێشی

نەگری وە گەردەن چی ها نەرێت‌دا
پا نەنیەی وە سەر وجوود وێت‌دا

کەی مەشی نەسیلک یاران هام‌دەم
کەی ڕوتبەی عالی مەوینی وە چەم

هەر کەس تەوەللود دووبارەش نی‌یەن
ئەڵبەت سەعادەت ستارەش نی‌یەن

ها نە ئەشکەنجەی پەستی نەنگدا
تا مەنزڵ گێرۆ، نە سای سەنگدا


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

16 Nov, 19:48


      "کۆنتراکت"

نیازم وایە
شەو و ڕۆژێکم تەنیا هی تۆ بێ
بڕیارم داوە
سەفەرەکانی سەرم ڕاگرم،
شەپۆلان سڕ کەم.
تەنیا ورینگەی تۆی تیابێ ماڵم،
دەرگە و پەنجەرە و
بابوێر کونبڕ کەم!

خانومانەکەم!
تۆش، تەنیا جارێ،
خۆت تاقی کەوە...
با شەو و ڕۆژێک،
هەمووت هی من بێ!
هەرچی نەریتە، با دەقی بشکێ،
هەرچی یاسایە، با سەروبن بێ!

خۆت لە دەوروبەر،
لە کەس و کار و ئاشنا بدزەوە،
لە ئەستێرە و مانگ...
لە هەور و ساماڵ...
لە بێنەوبەرە و خەمیژگەی دنیا
خۆت ڕاپسکێنە،
تەماشای میلی کاتژمێر مەکە،
وەک ڕۆژانی تر،
خۆت مەخەمڵێنە:

خۆ پیرەدنیا ژێر و ژوور نابێ،
تەنیا هەر جارێک،
بۆ شەو و ڕۆژێک،
نیوەژن بکوژە و ژنێکی ژن بە!
من شەو و ڕۆژێک،
دەبم بە هی تۆ،
تۆش شەو و ڕۆژێک،
تەنیا هی من بــە!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

🔸کۆنتراکت: قۆنتەرات
🔸ورینگە: زەمزەمە، گۆرانیی سەبرۆکەی لەبەرخۆوە
🔸بابوێر: کونەبا، لۆنکە، بادرز، دەرزێک بای لێوە بێ

🔸کونبڕکردن: نەفەسبڕکردنی دەرودیوار، گرتنی کون و کەلەبەری جێیەک
🔸نەریت: شتێکە کە تازە داهێنرابێ کرابێ بە باو و تۆ حەزی لێ نەکەیت
🔸ساماڵ: سایەقە
🔸خەمیژگە: سووکەخەم، وردەخەم، تەنکەخەم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#عەبدوڵڵاپەشێو
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

16 Nov, 19:48


شـەو و ڕۆژ تێپەڕی تۆ هەر نەهـــاتی
بە فریادڕەس داد و ناڵــەم نەهــــاتی

بـە ئیـرادەی پـابـەنــدی دڵـی ڕەقــــت
نەهـــاتی، و بێ تین مـــاوم بە مـــاتی

زەبوون و زاری جــەننەتی ڕێـگــــەتم
بە غەنیمەت دڵی خۆم کرد خــەڵـاتی

زەلیل کــەوتم بە بەر دەستی بە پێیـا
کە تۆ خــاوەنخـــاتراتی حـــــەیاتـی

کــە هـەڵــگری تـەریقــەت زاتـی مــەرگم
کەچی تۆ هەر خەریک شایی و سەماتی


"بورهان"


    ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

16 Nov, 19:48


خۆشەویستم..،
            هەتا بڵێی
               خۆشم دەوێی،
           تۆ خەوێکی
قەت ناڕەوێی  
           بەڵام بەر لەتۆ،
               ئەوینم
           هێزی،
دڵەکەی بەتینم
           کوردستانە،
               نیشتمانە..،
            بەندی دڵ و..،
ڕووح و گیانە

            #کۆچی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

16 Nov, 10:58


لە ساڵەکانی هەشتاکاندا مام جەلال کۆبوونەوە بە خەڵکی لادێکان دەکات مام بە خەڵکەکە دەڵێت زۆرم پێناخۆشە یەکێک دێتە پاڵم چپە چپ قسەم بۆ دەکات حەز دەکەم ئێستا چیتان هەیە بە ئاشکرا پێم بڵێن.
دوایی کۆبونەوەکە تەواو دەبێت کابرایەک قۆڵ دەکات بە قۆڵی مامداو دەیباتە ئەولاوە؛ مام دەڵێت: برام من ئێستا چیم وت باشە پێم بڵێ ئیشت چییە چیت دەوێت؟
کابراش دەڵێت: وەڵا هیچ ئیشێکم نییە، بەس حەزدەکەم خەڵک وا بزانێت من و تۆ زۆر تێکەڵین و بەینمان خۆشە؛ مام جەلالیش قاقایەک لێدەدات و کابراش دەڵیت: بە قوربانی دەمت بم قاقا لێدە با خەڵک وابزانێت سوبعەتیشمان هەیە پێکەوە.




@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

16 Nov, 10:43


💕
بەو ڕەنگە دڵم داوە بە سیحری سەری زولفت
تا دڵ هـەیـە مـومکین نییە لـەو داوە نەجاتم

"وەفایی"


@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

16 Nov, 04:28


🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ شەممە

🍂 ۲۶ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲۶ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱۶ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۱۴ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

15 Nov, 14:35


بەرەوئاوەدانی
خۆش کردنوئیسفاڵت کردنی شەقامەکانی شارەدێی سەرچناربەهیمەتی خێرخوازان وشوراودهیار

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Nov, 15:31


چەوێنەی جوان وسرنجراکێش تێکەڵاوی دەنگی هونەمەندحوسێن میناپور

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Nov, 09:08


💎ئێمە لە ساناترین کاروبار، بۆ وێنە کڕینی کەوش، ئەوەندە دەزانین کە دەبێ لە شارەزای ئەو کارە واتا کەوشدرووی بکڕین، بەڵام سەیرە کە لە سیاسەتدا لەسەر ئەو بڕوایەین کە هەر کەسێ توانی ڕا و دەنگی زۆر وەدەست بێنێ، دەتوانێ بەسەر وڵاتێکدا حوکوومەت بکات!
هەروەها ئەگەر نەخۆش کەوتین، دەچینە لای دوکتورێ کە کارامە و لێهاتوو بێ و بڕوانامەکەی داژده و پشتی زانست و شیاوی پیشەکەی بێ، کەوایە بێشک ناچینە شوێن جوانترین و قسەخۆشترینەکانیان؛ ئێستا ئەگەر کۆمەڵگایەک نەخۆش بێ، ئایا نابێ بۆ ڕێنوینی و ڕێبەری ئەو کۆمەڵگایە بەدوای فرەزان و ئاوەزمەندترین خەڵکدا بڕۆین؟

وێل ــ دۆرانت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۲ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کوردی


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Nov, 09:04


بە مەی پیاڵەی دڵم پڕ کەم هەتا شووشەی دڵم وازە
بە مەستی دەچمە سەر ڕێگای دڵم لەو حاڵەدا شازە

لە دەستی چەرخی گەردوونیش دڵم زامدار و بێ نازە
دەنووسم شیعرێ جوان وەک خۆی گەلێ جوان بێت و ناوازە

ئەوەندە خەم دەخۆم ئەمشەو،وەکوو مەی بمگرێ تازە
لە جامی بادەیا دیتم گوڵم چەن پڕ ئەدا و نازە

وەرە ساقی دەسا ئەمشەو دڵی کەیلم مەکۆی ڕازە
مەی و مەستیی نەبێ حاڵم سڕ و بێ تین و ناسازە

خەمبار

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Nov, 09:04


کە گرژ و تووڕەت دەبینم،
دەڵێم بریا ئاوێنە بام:
ھەر جارێ کە چاوەکانت
وێنەی تۆیان
لە ڕوخسارما پێ دەنواندی،
ھێندە گرێ و خەمەکانتم دەخواردەوە
تا لە ڕوخساری من دەنیشت
پەژارە و گنجی نێوچاوان؛
تۆش دەبوویە
ئاوێنەیەک:
بێ گنج و جوان.

"مارف ئاغایی"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Nov, 09:04


بە درێژایی ئەو کاتانە من لەوێ بووم
شەو هات، ڕۆژ چوو ،ساڵ هات، ساڵ چوو
هێشتا لەوێم...
لە بەر پەنجەرەی تەمگرتووی تەنیاییدا
چاوەڕێت بووم و چاوەڕێم
چاوەڕوانی جۆرێکی تری مردنە


"ڕەفیق سابیر"

           
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Nov, 06:08


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Nov, 05:18


وێنەیەکی دەگمەنی مامۆستا حەسەن زیرەک لەگرتوخانە دا

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

03 Nov, 05:16


🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ یەکشەممە

🍂 ۱۳ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱۳ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۳ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۳۰ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

02 Nov, 17:56


ئەبینم پەپوولەی نیازی گفت‌و‌گۆ
دوودڵ ڕاوەستاوە لەسەر گوڵی لێو...

ئاخ خۆزگە هەڵئەفڕی، ئەمزانی ئاخۆ
ڕاسپێریی چی پێیە بۆ گیانی پەشێو❤️‍🔥

٭ گۆران ٭

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

02 Nov, 17:56


هەرکەسێ ئیزهاری
دانایی بکات و مەقسەدی

خودپەسەندی بێ،
یەقین ئیزهاری نادانی دەکا

"نالی"

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

02 Nov, 17:56


نیوەڕۆی ڕۆژی هەینیە و...
لە نێو کۆڵانی یادی تۆم.

نازانم بۆ کامیان بگریم!
تەنیایی تۆ، بێتۆیی خۆم.

#سەلاح_کوردی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

02 Nov, 08:43


گۆرانێکی خۆش
پێشکەشتان

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

02 Nov, 08:40


موسیقی رەسەن
خاتوو،هونەرمەندیەسناعارفی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

02 Nov, 06:05


خۆشەویستەکەم!
ڕاستە حەز دەکەم،ساڵانی تەمەن،
چرکە بە چرکە هەر لە تەکت بم...
لە جیاتی کۆرپەی
خوێنشیرین وەک خۆت...
من پەنجەمژی سەر مەچەکت بم....

ڕاستە حەز دەکەم لە نیزیک چاوت
دڵی هەڵبەستم لە خورپەدا بێ
هەر دیاری و نامە بگۆڕینەوە،
وەکوو لە ژینمان هیچ ڕووی نەدابێ...

ڕاستە حەز دەکەم پەپوولەی نیگام هەموو ڕۆژ بفڕێ،تا لە هەلێکا
درزی پەنجەرە یا دەرگە ببڕێ،
ماچێک لە نیگای چاوت بسێنێ،
تینوێتیی گەرووی دڵم بشکێنێ.
بەڵام، گیانەکەم،تاکە یادگارم!
ناچارم... ناچار کە تۆ لە یاد کەم
لە ژێر دارکاریی ویژدانی هارم
بحەسێمەوە و زوو خۆم ئازاد کەم،

ناچارم، دەبێ گۆڕێک هەڵکەنم
بۆ هەر یادگارێک بۆنی تۆی لێ بێ.
دەبێ گوێم کەڕ کەم،زمانم لاڵ کەم،
لە لای هەر کەسێک باسی تۆی پێ بێ!

دەبێ هەر ئەمڕۆ
وێنەی دووقۆڵی و نامەی بە دەرزن
لە گەرووی گڕدا ببنە خۆڵەمێش،
هەرچەند لە ناخی دڵمدا بەرزن.

دەبێ، هەر ئەمڕۆ،
بمرێ لە یادم دڵکێشترین چاو.
بمرێ لە یادم
ناسکترین دەنگ، شیرینترین ناو...
دەبێ هەر ئەمڕۆ
بڕووخێ لە یاد پەیکەری باڵا.
سڕ بێت لەسەر زار
ئاگرینترین وشەی سکاڵا...

ئەو سنگە نەرمەی
کاڵ و گۆشتن بوو،
بەهەشتی مەلی
ئارەزووی من بوو،
ئەمڕۆ تاوانە،نە زۆر و نە کەم،
وەک گەنجینەی خۆم
پەنجەی بۆ ببەم:
چونکە بێگانەم،تۆ بە هەڵە چووی،
هی پیاوەکەتە و
کۆرپەی تازەبووی!

ئەو قژە ڕەشەی کە پار و پێرار
بۆنی سەرمەستی دەکردم جار جار،
ببوو بە داڵدەی چاوی شەرماویم،
ڕەنگی پەڕیوم،لێوانی بە بار.
ئەمڕۆ دەبێ دڵ،ئەویش لەبیر کا،
تا تەنیا کۆرپەت دەستی لێ گیر کا!

#عەبدوڵڵا_پەشێو
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

02 Nov, 06:05


لێم گەڕێن با دەردی دڵ بەم شێعرە هەڵڕێژم لە بۆی
نەک خودا ناکردە تێکچێ بەم هەوایە تان و پۆی

لوتفی هەر شیرین و قەهری وەک شەکەر وایە لە لام
هەرچەنە دژوارە دوو دژ، هەم زەمان بێ گردو کۆی

دێ و دەچێ بۆن و بەرامەی میشکی ڕوخساری بە لەز
گا لە نێو جەغزی خەیاڵا سەردەکاتن لەرز و کۆی

ئێستە قۆرغە مڵکی ئەشقی و باغەوانیش تۆسنە
وا لە پشت پەردەی حیجابا، پیکەرەی پڕ سفت وسۆی

ماری ڕەش دەڕشێتەوە بۆم، هێند بە خەم ئالوودە بووم
پیری هات، وەرزی بەهاری عومری لێدا و زوو کە ڕۆی

دەفری هانی و دایە دەستم، ژەهری مەئویسی لە ناو
شادی هاورد، خەم لە پاڵی کاتی تێک نانی برۆی

چی وشە و واژەی بە نرخی هۆزی کورد بوو من چنیم
وەک غەزەل بۆ ڕووی خەزاڵی، ئەو ڕەقیبی گرت و ڕۆی

شیوەنی شێعرە لە لای من، کۆتەڵی لەش شاهیدە
خوڕخوڕەی فرمێسکی چاوە، چارەسازی شوست و شۆی

دەردی دووری و ژانی دیلی، کاتێ کاریگەر دەبێ
خوێنی دڵ ڕەنگین بکا دەشت، ڕێکەوێ چۆماوو جۆی

سینە خوێناوڵ بە تیری قەهری غەمزەی دڵبەرم
هەر مەگەر دیداری خۆی بێ ڕێک بخات کوچک و کوڵۆی

"غەفور کەسنەزانی"


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

02 Nov, 06:05


من لە خەونەکانمدا دونیایەک دەبینم
کە لەویداهیچ مرۆڤیک مرۆڤیکی تر
بەکەم نازانێ
زەوی لێوڕێژلە ئەوین ودۆستیە
وئاشتی وهێوری دونیا دەڕازێنێتەوە
من لەخەونەکانمدا‌دونیایەک دەبینم‌کەلەوێدا
هەمووکەس ڕێگای بەشکۆی ئازادی دەناسن
ئێرەیی گیان ناستێنێ
دلبژۆکی ڕۆژەکانمان لێ ڕەش ناکا
من لە خەونەکانمدا دونیایەک دەبینم
کە لەوێدا ڕەش یاسپی
لە هەرتۆرەمەیەک بێ
لە بەهرە کانی بەربڵاوی زەوی بەشداربی
هەموو ئینسانێ ئازادە
بێ بەختێ لە شەرمەزاری سەرنەوی بێ‌ و
شادی وەک مروارێکی بەنرخ
ئاتاجی تەواوی ئینسانە کان لەناوبەرێ
بەم جۆرەیە دونیای خەونەکانی من

وەرگێڕ:#سووتاو 

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

02 Nov, 06:04


🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ شەممە

🍂 ۱۲ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱۲ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۲ی نۆڤامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۲۹ی ڕەبیعوسانی ۱۴۴۶ی مانگی


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

01 Nov, 18:58


کاتێ بۆ قسەی دەسەڵاتداران گوێ ڕادەگری بیر لەوە دەکەیەوە کە مەبەست لە شەڕ، پاراستنی خواپەرستی، پاراستنی پاکی و خۆپارێزی، پاراستنی چاکە و ئەو جۆرە قسانەیە؛ بەڵام کاتێ بەباشی فکر دەکەیەوە، دەبینی کە ئەوان لە من و تۆ بێ ئاقڵ و شێت تر نین. «بۆ گیرفان شەڕ دەکەن.»

ئەگەر جگەلەوە بوایە، ئەگەر شەڕ هیچ قازانجێکی نەبوایە، خەڵکی داماو و چارەڕەشی وەک من ئیتر شەڕیان نەدەکرد.

بێرتۆلت بێرشت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۱ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کوردی


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

01 Nov, 17:08


#پەندەکانی_پیرەمێرد

مردن بە عیززەت تەنها جارێکە
ژیان بە زیان گران بارێکە

نابێ دوژمنی خۆت بە کەم بگری
دەرزی خوێنی ڕەگ بەردا پێی ئەمری

تا ترسی مردن نەهاتۆتە پێش
قوربان قوربانە لە ئاقاری پێش

لە سەرەمەرگا دێیتە تەنگانە
گیانی فرزەندیش لەلات قەڵغانە

زۆر برا هەیە، کە ماڵی بڕا
لەگەڵ برایشا برایی بڕا

تا باوک ماوە برا برایە
میرات کەوتە ناو هەراو و هوریایە

هەندێ تەماعیان هێندە مەحکەمە
سوێندی درۆیان خوارد لە مەحکەمە

حوججەتی حەجە مایەی درۆیان
"حجرالاسود" ڕوی کردە ڕوویان

گوناهـ لە پارە بە وەفاتره
تەنها گوناهە هاودەمی قەبرە

حاجیەتی بۆ من زۆر کەڵک ئەگرێ
باوەڕ بە سوێندی درۆم  ئەکرێ

نازانم دنیا داری بێ‌بەره
دەورەی ژیانم پێچی مێزەرە

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

01 Nov, 15:21


📚#وشەی_کوردی🦋

🔱 ژووری تاکەکەسی = پیوی

🔱 پەیوەندییەکان = تماسها

🔱 بەردەنگەکان = مخاطبین

🔱 ڕێکخستنەکان = تنضیمات

🔱 نهێنی = رمز

🔱 تێلێگرام = تلگرام

🔱 کۆڕ = گروه

🔱 کەناڵ، کاناڵ = کانال

🔱 قاقڕ، چۆڵگە = بیابان

🔱 گاڵتە، شۆخی = مزاح

🔱 سەرۆکوەزیران = نخست وزیر

🔱 گوڵ = گل

🔱 داگرتن، دابەزاندن = دانلود

🔱 گەڕان = جستجو

🔱 خەڵک = مردم

🔱 هێرش، پەلامار = حمله

🔱 سەربەخۆیی = استقلال

🔱 گرنگ، گرینگ = مهم

🔱 ڕۆژژمێر = تقویم

📚بە کوردی بدوێین
📚بە کوردی بخوێنینەوە
📚بە کوردی بنووسین

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

31 Oct, 16:43


💘💘

چاوی تۆ تیری نیگای چەند هەیە با بیهاوێ
مـن بەڵێنت دەدەمێ دڵ لە بەری ڕانەچەنێ

«هێدی»

@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

31 Oct, 15:22


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

31 Oct, 13:33


چەندوێنەی جوان وسرنجراکێش👆👆👆

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

31 Oct, 10:19


کۆڵوانـــــــــــە؟


ئەو پارچە کوتاڵە گوڵ لێکراوە ڕەنگینەی کە بابم بە دیاری لە سەفەرێکی شاری بۆ دایکم کڕیبووی و دایکیشم بە دەرزی و دەزوو دوو لکی لێنابوون و لەملی خۆی دەبەست  و  لە سەرما و گەرماا شان و مل و پشت و کۆڵی خۆی پێ دادەپۆشین و جار و بارەش لە نێو ژنانی گەڕەک و دراوسێ  خۆی پێوە ڕادەنا و بە پۆز و لە خۆبایی بوونەوە دەیگووت: ئەوە پیاوەکەم ئەوێ جارێ کە چووبووە شاری لە دوکانێکی بۆی کڕیوم. پیاوەکەم دەیگووت : کابرای کوتاڵفرۆش هەر ئەوەندەی لەو کوتاڵەی مابوو چەند ژنێکی دیکەش لە ئەزرەتان پیاوەکانیان ناردبوو؛ بەڵام لەو شێوە کوتاڵە بۆیان پەیدا نەببوو‌.
ئەو کۆڵوانە جوانە، شان و ملی دایکمی وەها پێ ڕازابۆوە،  لە بابم ببووە دێوجامە  و بە دیتنی کۆڵوانە دەکەوتە داوی ڕاوی دایکم و ئیدی خوا دەزانێ...!!!
کۆڵوانە هەر بۆ جوانی شان و مل و قەڵافەتی دایکم و حەز و ویستی بابم بە کەڵک نەبوو...!
بەڵکوو
کۆڵوانە ئەو کوتە پەڕۆیە بوو کە دایکم کاتێک دەیشۆردین سەر و لەشی تەڕی من و خوشک و براکانمی پێ وشک دەکردەوە و لە جیات خاولی ئێستا کەڵکی لێ وەردەگیرا...
لە کاتی تێکۆشان و کار و چالاکی ژیانی ڕۆژانە لە مووچە و زەوی و باغ و کێو و ئاژەڵداری وەک پرێسکە و پێپێچە بۆ هەڵگرتن و ڕاگواستنی کەل و پەل و پێداویستی کەڵکی لێوەردەگیرا.
دایکان لە کاتی هەڵاتن و ڕەو و ئاوارەیی زۆرەملی بۆ لە پشت کردن و لە پشت بەستنی مەلۆتکە و منداڵ و نەخۆش و بریندار  کەڵکیان لە کۆڵوانە وەردەگرت.
بۆ ئەو ژنانەی قەڵافەتێکی ڕێک و جوانیان هەبوو و بە کراس و کولێجە و سوخمە جوانی و لەنجەیان دانەدەپۆشراو دەبوونە جێی ئیرەیی و دڵبژۆکی چاونزێر و چاوچنۆک و چاوحیزان، کۆڵوانە چارشێوێک بوو لە شان و مل تا سەر سمت و ساتاری ئافرەتی  یەک شێواز و یەک ڕەنگ دادەپۆشی.
کۆڵوانە سووژەی شێعر و هەوێنی گۆرانی دەیان شاعیر و گۆرانیبێژ بووە
ژنانی کۆڵوانە بەشان وەک ئافرەتانی  پێشڕەو و لێزان و قسە ڕۆییشتوو و ڕێزدار لە کۆڕ و میوانی و شایی و شین هەژمار دەکران و لەدانیشتنی بە کۆمەڵ و مەجلیسەکاندا لە سەرەوەی ژنانی دیکە شوێنیان بۆ دابین دەکرا.
ژنانی کۆڵوانە بە کۆڵ لە ڕۆژانی جێژن و لە دیدار و لێپرسینی نەخۆش و پیرۆزبایی  سەردانی ژنانی تازەزاودا، پێشەنگی ژنانی خزم و گەڕەک و دراوسێ بوون
ئەگەر ژنێکی کۆڵوانە بە کۆڵ دەمرد، ژنانی دیکە کۆڵوانەکەیان لە ماڵێ مردوو وەردەگرت و  بە شانازیەوە بە شان و ملی خۆیان دادەدا
کۆڵوانـ. ـ ـ ـ ـ ـ ـــــــــــە‌....!
بوو بە بیرەوەری و کوتە پۆشاکێکی مۆزەخانەی کولتووری کوردان .
بەڵام نەوەی نوێ هەرگیز بایەخی لەت و کوتەکانی پۆشاک و بەرگی ژنان و پیاوانی پێشینیان نازانن و ئەوەش بۆتە ناسۆرێک لە سەر دڵی ئەوانەی دە خەمی کولتوور و نەریت و هێماکانی نەتەوەیی گەلی کورددان.

عەبدۆڵڵا حەمزە
بەهاری ۱۳۹٥ی هەتاوی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

31 Oct, 10:18


" تـــەمی ڕێ"

وەرە ساقی بەدڵ من هۆگری بادەم
دەڵێم تاوێ لە لای مەیخانەکەت لادەم
بە ڕووسووری سەری شووشێکی خەم تاوێن
بۆ هەتوانی دڵە سووتاوەکەم بادەم
تۆخوا لوتفت ببێ ساقی پەرێشانم
کوڕی دەرد و کەسەر گڕکانی خەم زادەم
پەنای هێناوە مەیخانەت بە خەمناکی
کوڕە کوردێکی ئازادەی نەوەی ئادەم
وەڕێ کەوتووم وەها دەفڕم بەرەو ئاسۆ
هەتا بستۆ ملی ڕێگایە بەر نادەم
وەها دیلم بە داوی تۆ هەتا وەستان
هەموو دەم من دەبێ داوێن تۆ بادەم
دڵم دەکوڵێت وهەڵدەڕژێ نەمەی هەستم
لە ڕێی عەشقت دەبێ نوێژی وەفا دادەم
لە پێناوی ئەوینی تۆ هەتا هەرمان
بەدڵ تۆز و گڵ وخاکی سەری جادەم
بە خۆ بەخشی دەبێ بمرم لەڕێی تۆ دا
منی شەیدا وەها سوور و لەسەر وادەم
وەکوو لافاوی خوێنێکی وەرێ کەوتوو
دەبێ تووش و تەمی ئەو ڕێیە هەر لادەم

#شاهۆ_موکریانی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

31 Oct, 10:18


"چاوەڕێ"

چـاوەڕێـم لەو پـەنجـەرەی سەربێنـە دەر
چەندە تینووم شۆڕە ژن بۆ یەڪ نەزەر

مام مـەلافــەرمووی حەرامـە چاوە چاو
ئەی ئەدی عـەینەڪ لـەچاو دابێ ئەگەر

دڵ بە دڵ نا، من سـەریش بـاقـی دەدەم
ڪورد ڪوتویە بێ دەوامـە سەربەسەر

لاسەشـۆڕ هێندەی ئـەمن ئاشـق نـەبـوو
سەرلە پێناو یای خەزاڵ بوو بێ خەتەر

ئەو بەشوان کاوڕی دەچۆوە ماڵی گەراو
نانـەزگ  گـاوانـی تــۆم بۆت دەچمەبەر

پێی دەڵێ شو من دەڵێم نا؛گیانی خۆت
لێی بــگـــۆڕە نێوی شـو بــۆ بەخـتەوەر

چاوەڕێم لەو پەنجەرەی سەر بـێنـەدەر
دەتهـەوێ گەر #هۆگرێڪی بێ کەسەر


      #م_ئ_هۆگر
‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‎

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

31 Oct, 09:09


اناللە و انا الیە ڕاجعون
پرسە و سەرخۆشی عەبدوول موتەلیب مەحمووودی لە ئاوایی دێ مەلا بەڕێوە دەچێ
سەرخۆشێ خۆمان ئاراستەیی بنەماڵە وخزم و کەس و کاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین
@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

23 Oct, 05:24


مامۆستا ناسری ڕەزازی

باخی بەهشت بێ هەندەران
بۆ من هەر دەرد و ماتەمە....
بیرم هەر لای کوردستانە
بۆیە دڵم پڕ لە خەمە...


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

23 Oct, 04:33


لەسەرخۆ بە! چاک
دەبێ...
نە هیچ شەوێک وە نە هیچ
زستانێک هەمیشەیی نیە!
هەتاو دەدرەوشێتەوە،
پەلکەکان چرۆ دەردەکەن و تەواوی خونچەکان لە چاوەڕوانیدا دەپشکوێن
هیچ هەورێک بۆ هەتاهەتایە بەری مانگ ناگرێ و هیچ مانگێک بۆ هەمیشە له گەمارۆدا نامێنێتەوە.
نوور، سپای ڕەشی تێکدەشکێنێ
تەنانەت ئەگەر بەقەرا درزێک بێ
وە بەهاریش؛ هەزار هەزار زستان سەوز دەکا،
ڕۆژانی سەخڵەت بەرەو تەواو بوونە،
لەسەرخۆ بە....

#نێرگزـــ سەرڕافیان ـــ تۆفان
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۹ی ڕەزبەری ۲۷۲۴ی کوردی


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

23 Oct, 04:33


ژیان چەشنی کۆڕی تاقیکارییە
زۆر جاران بەهەڵە دەینووسین
دەیسڕینەوە
و دیسان بەهەڵە دەینووسینەوە

بێخەبەر لەوەیکە لەنەکاو
مەرگ هاوار دەکا؛
بەرگەکان بەرز کەنەوە..!! تا دەرفەتمان
هەیە ڕاست و دروست بژین

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۹ی ڕەزبەری ۲۷۲۴ی کوردی


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

23 Oct, 04:32


🍂سڵاورۆژباش

🍂 ئەمڕۆ چوارشەممە

🍂 ۲ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۲۳ی ئۆکتۆبری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۱۹ی ڕەبیعوسانی ۱۴۴۶ی مانگی


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

22 Oct, 20:05


🌹 🌹



کوتم: قوربان زەدەی چاوم! شیفای دەردم چییە بیدە؟
دەمی خۆی کردە غونچە و پێکەنی فەرمووی: کە گوڵ‌قەندە



"وەفایی"



@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

22 Oct, 18:57


◾️اناللەواناالیەراجعون

◾️گەرانەوەی هەمومان بۆلای خودای
 
▪️«کل من علیها فان و یبقی وجه ربک ذو الجلال و الاکرام
▪️شارەدێی،سەرچنار
◾️ #پرسەوسەرەخۆشی
▪️کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو.خاتوو،زبێدی خانم جانی
▪️روحی شادوجێگای بەهەشتی بەرین بێ

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

22 Oct, 15:47


💘💘

نە دووری چاوەڕێت کەم و
نە نزیکی لە ئامێزت گرم
نە هی منی دڵ بسرەوێ و
نە بێبەش لێت، لە بیرت کەم
تۆ لە ناوەندی هەموو شتەکاندای...

«مەحموود دەروێش»


@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

22 Oct, 15:01


من ئەگەر مەعشووقی وەک تۆم بێ،نیگارم بۆ چییە؟
دەردی تۆم بۆ بێتە دەرمان،قورس و چارم بۆ چییە؟

دێم و کۆڵانی حەزم بەو چاوە ئاوپڕژێن دەکەم
بۆ هەژارێ داڵدە بی،کۆشک و تەلارم بۆ چییە؟

تا خەمی‌خوێنخۆری دووریت بۆتە شێوی هەر ژەمم
نان و ئاو و چایی و چێشتی‌تەیارم بۆ چییە؟

ئیشقی سەوزی تۆ بەهاری ڕووحی مان‌گرتووی منە
جا کە وایە من گوڵ و باخچە و بەهارم بۆ چییە؟

تا قەراری لێ بڕیوم بسکەکانی تاڤگەییت
لێم بدا پێلی زرێی ئەشقت، قەرارم بۆ چییە؟

پەرچەمت شینگێڕی‌ئاشق، ڕووت گەیینی دوودڵان
بوومەڵێڵ یان خۆرەتاوی ڕۆژگارم بۆ چییە؟

چەشنی بولبول گەر بناڵم بۆ گەیینی تۆ گوڵم
سۆزی‌قومری یان چریکەی تەیری‌زارم بۆ چییە؟

گەر حەزی دڵخوازی‌خۆم ئاواڵی سەختی و خۆشی بێ
دەی بەهەشت و حۆری و چاوی‌خومارم بۆ چییە؟

گەر لە لای یار ڕابوێرم من تەواوی ژینی‌خۆم
چاوترووکانێکە بۆم، من کات‌ژمارم بۆ چییە؟

پێی کوتم:#هاوژان کە لێت دوورم کەسی‌دیت خۆش‌نەوێ
پێم کوت ئەی‌ترپەی دڵم،سندان و ژارم بۆ چییە؟

#هاوژان_شاروێرانی



🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

22 Oct, 15:00


دابڕ،دابڕیان کردووین
تاک،تاک،خوێنیان لەبەر داچۆڕاندووین
ئێمەیان کردووە بە
هەولێری و سلێمانی
دەهۆکی و زاخۆیی
مەهابادی و سنەیی
ئێمەیان کردووە بە
زەنگەنە و بارزانی و فەیلی و
تاڵەبانی و گەردی و سوورچی و
جاف و هەرکی و نازانم چی و چی
ئێمەیان کردووە بە سۆرانی و کرمانج
بە هەورامی و زازاکی
ئەوەیان لەبیر بردووینەتەوە
شتە سەرەکێکەیان لەبیر بردووینەتەوە
کە ئێمە بمانهەوێ و نەمانهەوێ
هەزار جاریش خۆمان داماڵین لە کوردبوون
هەر کوردین
و
کوردستانین.

"مامۆستا پەشێو"


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

22 Oct, 11:29


وێنە ؛ #موحسن_حسامی


@chomimecidxan

چۆمی مەجیدخان

22 Oct, 07:37


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

22 Oct, 07:37


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

22 Oct, 07:21


🍂سلاورۆژباش


🍂 ئەمڕۆ سێشەممە

🍂 ۱ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🍂 ۲۲ی ئۆکتۆبری ۲۰۲۴ی زایینی
🍂 ۱٨ی ڕەبیعوسانی ۱۴۴۶ی مانگی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

21 Oct, 12:26


دەیهێنم قەولم پێداوە دەیهێنم

گۆرانی خۆشی کۆن

@chomimecidxan
🍃🌸🍃🌸🍃🌸🍃

چۆمی مەجیدخان

21 Oct, 08:40


بۆ پێکەنیین...😆😆

/لە مەلا نەسرەدینیان،
پرسی ،،نێوەڕاستی دنیا کوێیە؟ ،،
مەلا سینگێکی داکوتابوو کە گوێدرێژەکەی لێ دەبەستەوە، وڵامی داوە ،،ئەو سینگە  نێوەڕاستی دنیاە،،
پرسیان،،مەلا چووزانی؟،،
وڵامی داوە ،،جا بڕوا ناکەن بڕۆن بیپێون بابم،،

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

21 Oct, 08:40


👌فێربووین ئاشق بین بەڵام فێری وەفاداری نەبووین ...
فێربووین هاورێیەتی یەکتر بکەین بەڵام فێرنەبووین متمانە بە یەکتر بکەین ...
فێربوویـن ئاواتی زۆر بخوازین بەڵام فێرنەبـووین هەوڵی بۆ بەین ...
فێربووین هەستی یەکتر بریندار بکەین بەڵام فێرنەبوین داوای لێبووردن بکەين...

✍️نەناسراو

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

21 Oct, 08:40


#بێ_وەفاکان

ئاو وتی: مەگەر من کەم شەڕم
لە سەر تۆ کردووە ئەی سێوی بێ وەفا!
وا ئیستە خەریکی بە قسەی
"با"یەکی بێگانە
هەر هەموو ڕابوردووم لە بیر ئەکەی!
مەل وتی مەگەر من لە بەر تۆ
ئاسمانم تەی نەکرد؟ کەم فڕیم بە شوێنتا
ئەی جووتی بێ وەفا!
وا ئیستە خەریکی بە قسەی
باخێکی دووزمان
هەر هەموو ڕابوردووم لە یادکەی!
خەم وتی: مەگەر من
لە بەر تۆ شاعیری بێ وەفا
هەزار جار نەسووتام
بۆت نەبووم بە هەور و هەزار جار
بە سەرتا نەگریام
وا ئیسته خەریکی بە قسەی
یەک بزەی درۆزن،
یەک نەشئەی تەمەن کورت،
یەک ماچی سەرەڕۆی بەهارێ،
هەر هەموو تەنیایی و نامۆییم لە یادکەی
ئەی وشەی بێ وەفا!

#شێرکۆبێکەس


🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

21 Oct, 08:40


#پەیکەرەی دایکی مامۆستا قانع

یای خورشید، ژنە نووسەر و شاعیری‌کورد کە شاعیری مەزن"مامۆستا قانع"ی لەباوەشی خۆیدا بە مێشک و بیرێکی ئاوەڵا و نەتەوەییانە پەروەردە کرد.
خاتوو خورشید بە سێ زمانی کوردی، فارسی و عەڕەبی شارەزا بووە. دیوانێکی شێعر و کتێبێکیشی لەسەر پەروەردەی مناڵ هەیە. نووسراوەکانیتریشی وەک دەکوترێ بەداخەوە فەوتاون. 

دایکانی ژیر و وریای ئەم نیشتمانە هەموو کات مەزنترین پیاو و ژنیان بۆ نەتەوەکەیان پەروەردە کردووە.

ئەم پەیکەرە لە لایەن مامۆستا#هادی_زیائەددینی دەنەخشێدرێ و مەریوان ڕازاوەتر دەکات.
یاد و ناوی ئەم ژنە بوێر و وریایانە وەک ملوانکەیەکی نەخشێندراو لەسەر ملی مێژووی کوردەواری دەبریسکێتەوە.

ژنانی نیشتمانم لە زۆربەی بوارەکاندا پێشەنگن
#ژنانی_پێشەنگ

✍️#خورشید
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

چۆمی مەجیدخان

21 Oct, 08:08


💘💘

وەها مەشغووڵی تۆیە جیسم و جانم
بە ڕۆح‌کێشانی خۆم زەحمەت بزانم

«حاجی قادر کۆیی»

@chomimecidan