﮼سرنوشت🧡 ’ @ch4ran0s Channel on Telegram

﮼سرنوشت🧡

@ch4ran0s


مەگەر دڵت بەردە کە دوای بینینی ئەو هەموو قسەیە، ناگەڕێیتەوە؟'

﮼سرنوشت🧡(Kurdish)

خوایە تۆ تەنهایت، بەڵام ئێمە تەنها مەڪەnnئایا دەتوانی بۆ خۆشتانەی خۆمان دیاری بکەیت بە تەنها بودان؟ بۆ ئەوەی تۆ بە یەکەمین کەس و بەرێو بن ئەوانە تەنها مەکە بە ڕێگای ئەم کەناڵەی تێلێگرامەوە بیبیت. 'سرنوشت' نامی کەناڵەکە، بەرنامەی قوتابیان و خوێندن بە کوردی لەوەی کەسانەی کاریزمایی و خوشحال بزوان بە بەشداریی جیاوازییەکان لەسەر بابەتەکانی خوێندن، هونەر، و زانست.

﮼سرنوشت🧡

26 Jan, 10:08


join🖤، @moon3502

﮼سرنوشت🧡

25 Jan, 21:27


من لە نێو ئەو هەموو خەڵکە بە دوای تۆ دا دەگەڕێم، بگەڕێوە'

﮼سرنوشت🧡

24 Jan, 18:57


ڕەشم لەبەر نیە، بەڵام ئازیزترین کەسم لە دەست داوە'

﮼سرنوشت🧡

24 Jan, 18:56


چیمان بەسەر هات ئیلاهی؟'

﮼سرنوشت🧡

21 Jan, 20:30


پەلەی چیت بوو، بۆ کوشتنم؟
خۆم خەریک بوو دەمردم لە پێناوت'

﮼سرنوشت🧡

20 Jan, 18:26


کۆتا غەم نا، بەڵام تەڵخترینیان بوویت'

﮼سرنوشت🧡

20 Jan, 18:25


ئەو منی کوشت،
بەڵام من جۆرێک خۆشمەوێ، ئەگەر چەپکە گوڵێک
بێنێ بۆ سەر گۆڕم، لێی خۆشەبم'

﮼سرنوشت🧡

18 Jan, 19:01


ئێستا ئیتر ئەو لە هیچ کوێ نیە،
ڕۆشت، وەک هەوری دوای باران بارین'

﮼سرنوشت🧡

18 Jan, 19:00


لە پاییزدا لێی پاڕامەوە بمێنێتەوە،
وەڵامی تەنها بێدەنگی بوو و ساردیەک کە هەموو گیانمی دەخستە لەرزین،
باش لەبیرمە ئاسمانیش گیرابوو و خەریکی ئەسرین باراندن بوو لەگەڵ من،
خۆ ئێوە بێگانە نین، ڕاستیتان بوێ ئەو تەواوی بوونی من بوو،
وەک تەواوی ئاوی ونبووی کەسێک لە بیاباندا، وەک کۆتا گەڵای درەختێک، وە یان کۆتا هەناسەی ماسیەک دوور لە ئاو،
دەزانن؟ لەوانەیە ئاوا بیڵێم باشتر بێت، ئەو کۆتایی هەموو شتێک بوو بۆ من،
ئازاری ساردی ئەو پاییزە ئەوندە دڵی سووتاندم کە،
ئیتر ئەم زستانە نایەتە بەر چاوم'

﮼سرنوشت🧡

16 Jan, 21:23


ئەمجارە با کۆتایی بێت، خولقی چاککردنی هیچ شتێکم نیە'

﮼سرنوشت🧡

16 Jan, 21:22


مردم ئەوەندەی بە حەسرەت فرمێسکت بۆ هەڵوەرێنم'

﮼سرنوشت🧡

16 Jan, 08:53


هەتا لە خەوەکانیشم، بە حەسرەتەوە لە باوەشت دەگرم'

﮼سرنوشت🧡

16 Jan, 08:53


دوێنێ کاتێک خەریکی کوژاندنەوەی مۆمەکانی سەر کێکەکەم بووم و وتیان ئاواتێک بخوازە،
تاکە شت کە هاتە یادم تۆ بوویت🩷'

﮼سرنوشت🧡

15 Jan, 10:49


ئەگەر ڕۆژێک سیفەتێکی جوانی تۆیان لە من پرسی ، دەڵێم ئەو هەمیشە بەبێ هۆکار منی خۆشویستوە تەنها بونی من تەواوی بونی ئەوی دڵخۆشکردوە 🧡🎀.

¹⁵.ʲᵃⁿ.²⁰²⁵

﮼سرنوشت🧡

14 Jan, 22:27


🩷،

﮼سرنوشت🧡

12 Jan, 13:59


ئیتر غەمی دووریت لەلای کەس باس ناکەم،
ئەگەر بۆنی جەرگی سووتاوم ڕیسوام نه‌کا'

﮼سرنوشت🧡

11 Jan, 20:16


هەموو شتێک بە لایەک، چی لە نەبوونت کەم؟'

﮼سرنوشت🧡

11 Jan, 20:16


من هێشتا خەونت پێوە دەبینم، لە خەودا دەبینم کە گەڕاویتەوە، بەڵام وای کاتێک هەڵدەستم دیسان ڕووبەڕووی نەبوونت دەبمەوە، دووبارە سەر دەخەمەوە سەر سەرین و بە چرپەوە ناوت بانگ دەکەم، ئەو فرمێسکانەی کە بێ ویستی خۆم دەبارن حەقی من نەبوو، من هەتا لەوەش دەترسم کە بە مرۆڤەکان بڵێم نەبوونت ئەژنۆی شکاندووم، دەترسم لەوەی بیڵێم و ئەوانیش بە گاڵتەجاڕیەوە بڵێن لەم بار و دۆخە تۆ خەمی کوڕێکتە؟ خۆش بە حالت دونیات وا بچووک و بێ کێشەیە، دەترسم بیڵێم و بڵێن ئازاری گەورەت نەدیوە کە بەمە وا شکاوی، نازانن منیش هەزارەها ئازارم کێشاوە بەڵام ئەمەیان چۆکیان پێ دادام و پشتی شکاندم، نازانن کە ئێستاش لە ناو هەزارەها کێشەی تردا دەژیم و باسیان ناکەم،
واز لەمانە بێنە، دونیا ساردی کردووە نەکا سەرمات بێ و نەخۆش بکەوی ئاخر تۆ هیچ کات نازانی ئاگاداری خۆت بیت تۆ هیچ کات خەم لە خۆت ناخۆیت، ئەو کاتانەی لات بووم نەمدەهێشت نەخۆش بکەوی و خۆت ئیهمال بکەیت، چاوەڕێت دەبم، دڵنیام هێشتا هیوایەک ماوە بڕوام بەوە هەیە کە ڕۆژانێکم لە پێشە پڕن لە بوونی تۆ پڕن لە ئیشقی تۆ، دڵنیام ڕۆژێک دەتدۆزمەوە و بە جۆرێکی تر لەگەڵت دەستپێدەکەمەوە یارم، بەڵێن بێ'

﮼سرنوشت🧡

10 Jan, 12:54


میوانت ئەکەم بە چایەک، بە قەد چاوەکانت شیرین'

﮼سرنوشت🧡

10 Jan, 12:54


تۆ نیت بەڵام من چا بۆ خۆم و خۆت تێدەکەم،
چ جیاوازی هەیە؟
هەبیت یان نەبیت، من لەگەڵ تۆ دەژیم'

﮼سرنوشت🧡

08 Dec, 14:42


ئەو گۆڕی بۆ هەڵدەکەندم، منیش
خەمی برینداربوونی پەنجەکانیم بوو'

﮼سرنوشت🧡

08 Dec, 14:41


هیچم نیە، تەنها بیرت ئەکەم'

﮼سرنوشت🧡

07 Dec, 15:20


خۆش بە حالی کەسانی دەوروبەرت، خۆش بە حالی هەموو ئەو کەسانەی کە ئەتوانن لە نزیکەوە بتبینن، خۆش بە حالی عایلەکەت کە داییم لەگەڵتن و تۆیان هەیە، خۆش بە حالی رەفیقەکانت کە هەر کاتێک بیانەوێ ئەتوانن بتبینن، خۆش بە حالی ژوورەکەت کە شاهیدی سانیە بە سانیەی نەفەسەکانتە، خۆش بە حالی دڵت کە بۆ تۆ لێ ئەدات، خۆش بە حالی ئەو کەسانەی کە بۆیان پێ ئەکەنیت، خۆش بە حالی ئەو کەسانەی کە ئەتوانن لە باوەشت بگرن و لە باوەشیان بگری، خۆش بە حالی ئەو کەسانەی کە ئەتوانن هەست بە بۆنت بکەن، سێری چاوە جوانەکانت بکەن و گوێیان لە پێکەنینەکانت بێت، خۆش بە حالی ئەو کەسەی کە کاتێک لە ماڵ دەرەچیت بە سوتفە گەر بۆ چەند سانیەیەکیش بێت ئەتوانێ سێرت کات، خۆش بە حالی هەموو ئەو مرۆڤ و شتانەی کە لێت نزیکن و ئەتوانن تێر سێرت کەن، ئەسڵەن خۆش بە حالی خۆت کە خاوەنی خۆتی، من بە قەد سانیە بە سانیەی حەسرەتی لای تۆ بوون و لە نزیکەوە بینینت خۆشمەوێیت'

﮼سرنوشت🧡

07 Dec, 15:18


دوێنێ شەو خەوم پێتەوە بینی،
خۆزگە قەت بە خەبەر نەهاتبام'

﮼سرنوشت🧡

06 Dec, 17:58


تکا لە نێو دەنگ و قسەکانم بەس نەبوو بۆ مانەوەت؟

﮼سرنوشت🧡

06 Dec, 17:58


لەو کاتەی کە بۆ کۆتا جار هەوڵی خۆت دەدەی بۆ ئەوەی شەرمەزاری خۆت نەبی، نەڵێی خۆزگە هەموو هەوڵی خۆمم دابا،
و دوبارە بێ هیوات دەکاتەوە، ڕێک لەو کاتە ئیتر هیچ لە تۆ نامێنێتەوە،
بێ هیواییەک ڕووت تێ دەکات، دونیات لێ تاریک دەکات،
ئەبیت بە جەستەیەکی بێ ڕۆح'

﮼سرنوشت🧡

05 Dec, 15:56


مەگەر من چەند خۆشمەویستی، کە گریانەکانم تەواو نابن؟'

﮼سرنوشت🧡

05 Dec, 15:55


نازانم ئێستا لەکوێی کە ئەم پۆستەم ئەبینی، ئەسڵەن ئەیبینی؟ لەوانەشە کاتێک ئەیبینی زۆر درەنگ بووبێت و منێک بوونی نەمابێ، تەنها ئەمەوێ بزانی بۆ هەرکوێ کە ڕۆشتم، هەر کارێکم کرد، تۆ لە هەموو سانیەکانی ژیانم بوویت'

﮼سرنوشت🧡

03 Dec, 17:46


لێی خۆش مەبە ئیلاهی،
ئاخر ئەو منی حوکم دا بە ئازارێک کە حەقم نەبوو،
هەزار جار بە ناوی تۆ سوێندی خوارد و هەزار و یەک جار شکاندی،
هەزار جار ماڵم دروست کرد لەسەر بەڵێنەکانی و وێرانی کرد،
لێی خۆش مەبە قوربانت بم'

﮼سرنوشت🧡

03 Dec, 17:46


بەجدی گەر ئێمەش بەیەک گەیشتباین، وا جوان ئەبووین؟'

﮼سرنوشت🧡

02 Dec, 16:34


ئیتر نە لەگەڵ تۆ دەکرێ، نە لەگەڵ هیچ کەسێکی تر'

﮼سرنوشت🧡

02 Dec, 16:33


خۆ پێم وتبووی،
گەر بە تۆ نەگەم، ناهێڵم هیچ کەسێکی تر بە من بگات'

﮼سرنوشت🧡

01 Dec, 20:08


دوای تۆ ئیتر هیچ شتێکی ئەم دونیایە جوان نیە'

﮼سرنوشت🧡

01 Dec, 20:08


جانتام لە دەست گرت تا پێم بڵێی مەڕۆ،
تۆ بۆچی بوویت بە پارچەیەک بەرد و ڕێگات نیشان دام؟'

﮼سرنوشت🧡

30 Nov, 06:19


چەنێک غەریبم لە نێو ئەم گەردوونە..

﮼سرنوشت🧡

30 Nov, 06:18


هەموو کەسێک تێگەیشتووە کە ئەتوانم چەنێک بەهێز بم و دوای هەر کەوتنێک زوو هەستمەوە سەر پێ،
ئێستا کەسێکم پێویستە کە لەلای ماندوو بم، پێی بڵێم کە ناتوانم هەنێک باری ژیان لەسەر شانەکانم هەڵگرم، پێی بڵێم کە نەخۆشی دایکم چەنێک ماندووی کردوم و چەنێک دڵی سوتاندووم، بتوانم بۆ چەند چرکەیەک سەرم لەسەر شانی دانێم و تا عەرشی خوا بگریم،
بەڵێن بێ دوای ئەوە بڕۆم و بەردەوام بم لەسەر بەهێزبوونم'

﮼سرنوشت🧡

29 Nov, 17:42


ئاشقم نەبوو بەڵام،
ئەمان لە چاوەکانی، مەگەر دەکرێ چاوانێک بوونیان هەبێ کە هەستێکیان بۆت نەبێ، بەڵام تۆ بۆیان بمری؟
دەستانێک هەبن بە قەد ساردی زستان، بەڵام تۆ بە گرتنیان دەستەکانت گەرم ببنەوە،
دڵێک هەبێ تۆی نەوێ، بەڵام تۆ بۆ ئاشق کردنی ساڵەها هەوڵبدەی، ناکرێ..
ئاخر ئەمە بەس کاری گەمژەیەکی ئاشقە'

﮼سرنوشت🧡

29 Nov, 17:42


هیوادارم نەبوونی من شتێکت پێ بدات، کە عیشقم نەیتوانیبێت'

﮼سرنوشت🧡

28 Nov, 16:46


بەخوا باوکم بزانێ بۆ تۆ گریاوم،
هەرگیز لێم خۆشنابێت'

﮼سرنوشت🧡

28 Nov, 16:46


لەگەڵ عالەم پێدەکەنی و تاکە غەمی لەگەڵ من بوو'

﮼سرنوشت🧡

27 Nov, 15:22


من لەسەر نەهاتنت گرەوم کردووە،
چ براوەیەک ئەبم گەر بدۆڕێم'

﮼سرنوشت🧡

27 Nov, 15:22


بە هەموو ئەو کچانە بڵێ کە چاویان لەسەرتە، بڵێ کچێک هەیە کە بۆ ئیشقی من دەمرێت، بۆ یەک ڕۆژ ژیانکردن لەگەڵ من لە نێو یەک ماڵدا ئامادەیە هەموو تەمەنی بدات، بۆ یەک قسەی من ئامادەیە شەو و ڕۆژێک چاوەڕێ بکات، بۆ ئازارەکانم ئامادەیە ببێ بە دەرمان، بۆ ماندوویەتیەکانم ئامادەیە ببێ بە باوەش، بۆ ئەو کاتانەی کە خەو لە چاوم دەزڕێ ئامادەیە 3ی بەیانی هەڵسێ و قسەم بۆ بکات، لە نەبوونیشمدا ئامادە نیە شوێنم بگۆڕێتەوە بە هیچ کەسێک، ئامادەیە ئەو کاتەی نەخۆشم دایکایەتیم بۆ بکات، ئامادەیە هەموو تەمەنی لەگەڵ من بەسەر ببات، پێیان بڵێ کە چەنێک غیرە دەکەم و جگە لە من لە هەموو کچێکی تر حەرامی یارم🩵،

﮼سرنوشت🧡

26 Nov, 17:47


چەند بێ رەحمانە وتی ئەوم ناوێت'

﮼سرنوشت🧡

26 Nov, 17:45


چەنێک عەجیبە کە من و تۆ ئیتر بەیەکەوە نادوێین،
ئیتر لە ڕۆژانەی یەک ئاگادار نین، ئیتر بەیانیەکان بە هیوای بینینی نامەی تۆ سێری مۆبایل ناکەم، ئیتر شەوەکان بێ شەوشادی تۆ دەخەوم، ئیتر تا ئەبەد قسمەتی من لە تۆ دڵتەنگیەکی قۆڵە، هەتا ئیتر ئێمەیەک بوونی نەماوە،
دەزانی لەوە عەجیب‌تر و ترسناک‌تر چیە؟
دەبێ ئیتر سات بە سات چاوەڕێی هەواڵی ئەشقت بم بۆ کچێکی تر'

﮼سرنوشت🧡

25 Nov, 15:01


قەرارمان ئەوە نەبوو'

﮼سرنوشت🧡

25 Nov, 14:59


ئاخر من گیرۆدەی چ شتێکی تۆ بووم،
چاوەکانت کە بۆ یەک دەقەش سێری من ناکەن،
یان دڵت کە هیچ کاتێک هی من نەبووە؟'

﮼سرنوشت🧡

19 Nov, 14:47


ئەی ئەزیزتر لە گیانم، چیت لێکردم؟'

﮼سرنوشت🧡

19 Nov, 14:47


خۆزگە لە تیمی سەرژمێری دەبووم،
و کۆڵان بە کۆڵانی تەق تەق بۆ هەواڵێکت دەگەڕام'

﮼سرنوشت🧡

18 Nov, 15:23


من غەریب‌ترین کتێبی جیهانم،

﮼سرنوشت🧡

18 Nov, 15:23


بۆ تۆ دەگەڕێمەوە، دوای مەرگم
لە نێو جلێکی تردا، وە لە جیهانێکی تر
بەڵێن بێ دووبارە خۆشم بوێیت'

﮼سرنوشت🧡

17 Nov, 18:07


مەگەر بەس دوژمن بیکات، ئەوەی کە من لەگەڵ گیانی خۆم کردم،

﮼سرنوشت🧡

17 Nov, 18:07


سوپاس کە ئەمجارە نەگەڕایتەوە،
چونکە دووبارە لێت خۆشەبووم'

﮼سرنوشت🧡

16 Nov, 18:35


ڕۆژێک لە ناو هەموو کەسەکانی ژیانت، بە دوای مندا دەگەڕێی،

﮼سرنوشت🧡

16 Nov, 18:35


ئەوندە لە بارەی تۆیەوە نووسیم، ئیتر کەسەکانیش بێزارن لەم ماڵە بچووکە'

﮼سرنوشت🧡

15 Nov, 21:17


چاوەکانم دەیانبینی، بەڵام دڵم بڕوای نەدەکرد-

﮼سرنوشت🧡

15 Nov, 21:17


شەوێک هاتە مێشکم بە هاوڕێیەکم تاقیبکەمەوە،
یاریەکی ترسناک بوو بەڵام شایەنی بوو،
+ سڵاو
- فەرموو، کێی؟
+ بێگانەیەک
خوا خوام بوو ئیتر وەڵامی نەبێ و هیچ نامەیەکی تر نەنێرێ، ئاخر قەرارمان ئەوەبوو کە نەهێڵێ هیچ بێگانەیەک بێتە نێوانمان،
- دەکرێ خۆت بناسێنی؟
هەر نووسیم و نووسی، بە سەعات قسەی بۆ کردم، باسی تەنهاییەکانی دەکرد، هەتا باسی جودایی لە منیشی کرد،
باسی ئەوەی دەکرد کە ئێستا هیچ کەسێک لە دڵ و ژیانیدا نیە،
ئەو ئیزنەی بە خۆی دا کە داوای خۆشەویستی لێ بکات لە ژێر ناوی ئەوەی کە ئیتر منێک بوونی نیە،
بە هی خۆم نامەم بۆی نارد و وەڵامی نەبوو،
بەڵام بۆ ئەو بێگانەیە ئامادە بوو بە سەعات قسە بکا،
عەجیب بوو کە بۆ ئەو باسی زۆری ئیشەکەی نە دەکرد،
باسی بێ مەجالیەکانی نە دەکرد و هەمیشە تاقەتی قسەکردنی هەبوو،
عەجیب بوو، هەموو شتێک عەجیب بوو،
دوای ساڵانێک،
منی بە بێگانەیەک گۆڕییەوە کە خۆم بووم،
هەنێک کات ئەبێ ببی بە بێگانە، مرۆڤەکان بێگانەیەک بە ئیشقەکەیان دەگۆڕنەوە'

﮼سرنوشت🧡

14 Nov, 18:09


ئەوندە خەیاڵم لای خۆشویستنت بوو، کە ساردیەکانتم نەدی-

﮼سرنوشت🧡

14 Nov, 18:09


دوای 1388 ڕۆژ عاشقی،
لە جەنگی تەنگا تەنگ گەڕاومەتەوە، بە دەست و باڵێکی بریندارەوە،
ڕوو ڕەش و بێ پەناھ، جەنگێک کە من ئەوم لە باوەش دەگرت و ئەو لێم دوور دەکەوتەوە،
جەنگێک کە من لە بەرامبەر هەموو کەسێک دەوەستام لە پێناوی و ئەو بە خراپە ناومی دەبرد،
نەیویستم، و ئێستا من بە گیانێکی بریندارەوە گەڕاومەتەوە،
ئەڵێی هیچ شتێک لە من نەماوەتەوە لەو جەنگە'

﮼سرنوشت🧡

14 Nov, 01:34


کاتێ ئاشقم بوو، جوانتر بووم-

﮼سرنوشت🧡

14 Nov, 01:34


ئەبێ دڵت لە چی بێت کە دوای بینینی ئەو هەموو قسەیە، نەگەڕێیتەوە؟'

﮼سرنوشت🧡

13 Nov, 21:04


بـوویـتە یاری ئـەوەڵـم و
بـوویـتە دۆسـتی ئاخـرەکـەم
♥️🐚.

𝟏𝟒 𝒩𝒪𝒱 .

﮼سرنوشت🧡

12 Nov, 18:32


نیت تا ببینیت دوای ڕۆشتنت چەنێک پیر بووم-

﮼سرنوشت🧡

12 Nov, 18:32


تا ئێستا بە دیار وێنەی منەوە دانیشتووی؟ تا ئێستا بە بینینی وێنەکەم زەردەخەنە هاتووتە سەر لێوەکانت؟ پێم نە وتووی بەڵام من کردوومە،بە سەعات دانیشتووم بە دیار وێنەکانتەوە، مەڵێ شێت بوویتە چونکە من هەر وا بووم، تەنها، وێنە مرۆڤ شێت تر دەکات، چونکە دەیەوێ شتێک بڵێت بەڵام نایڵێت، لەسەر زمانیەتی ها بەڵام گیانت دەردەکا و نایڵێ، تا ئێستا لە چاوەکانی نێو وێنە ڕامایت؟ جوانی وێنە لەوەدایە چاوەکان ناتروکێن، بێزار نابن، بێ هەواڵ ناڕۆن، من دوای نەبوونت لەگەڵ وێنەکانت دەدوێم، تۆ لە بێ منیدا لەگەڵ کێ دەدوێی؟
خراپی وێنە ئەوەیە کە دەنگی نیە، یا گەر هەیەتی من گوێم لێی نابێ، بەڕاست هەیەتی؟
ئەگەر دەنگی هەبوایە لێم دەپرسی بۆ؟ هەموو ئەو پرسیارانەم لێ دەکرد کە تۆ هیچ وەڵامێکت نەبوو بۆیان، لێم دەپرسی کە چی ڕوویدا ئیتر لە دڵت دەرت کردم؟ لیم دەپرسی کێ چاوەڕێت بوو کە وا پەلەی ڕۆشتنت بوو؟
هەر بەڕاست من شایەنی ماڵئاواییەکی باشتر نەبووم؟'

﮼سرنوشت🧡

11 Nov, 15:26


تکایە ئاشقی کەسی تر مەبە

﮼سرنوشت🧡

11 Nov, 15:25


قەرارمان وابوو تا تۆ چاوەکانت دادەخەی،
من بۆ ماوەیەکی کەم خۆم بشارمەوە،
مەگەر یاسای چاوشارکێت نەدەزانی؟
من ساڵانێکە چاوەڕێم بمدۆزیتەوە،
لەوانەیە هێشتا ژماردنت تەواو نەبووبێ،
بەڵام، بە ئارامی بژمێرە
من چاوەڕێت دەکەم-

﮼سرنوشت🧡

11 Nov, 02:40


اللَّهُمَّ صَیِباً نافِعاً🤲🏿

﮼سرنوشت🧡

09 Nov, 14:12


جەوێکی بێدەنگ و کتێب خوێندنەوە چ ئارامیەکە، کاتێک خۆت لە ناو دونیای کتێبدا دەدۆزیتەوە و پێی ئاشنای..

﮼سرنوشت🧡

09 Nov, 14:11


9ی'نۆڤەمبەر و جوانی🩷،

﮼سرنوشت🧡

08 Nov, 14:25


گەردوون حەسرەتێکی لە دڵم هێشتەوە، بە ناوی چاوەکانت-

﮼سرنوشت🧡

08 Nov, 14:23


ئەو ڕۆژانەی تەمەنم دەسڕمەوە، کە پڕ بوون لە تۆ و یادگاری و ئیشقی تۆ'

﮼سرنوشت🧡

08 Nov, 06:39


"قــسـەی حـــەق ڪـەسـی بـۆ نـەهـێـشـتم٫٫

﮼سرنوشت🧡

08 Nov, 06:39


ئیھمالی بکە ئەوەی
دەبێتە هۆی کێشە و دڵتەنگیت👐🏿'

﮼سرنوشت🧡

06 Nov, 15:33


تۆ ڕۆشتی و ئێستا گرنگ نیە چی ماوەتەوە..

﮼سرنوشت🧡

06 Nov, 15:33


نازانم ئایا دایکیشی بە قەد من خۆشیەوێت؟

﮼سرنوشت🧡

05 Nov, 13:44


خەمی زۆر ناتگریێنێت، بێدەنگت ئەکات٫

﮼سرنوشت🧡

05 Nov, 13:43


ئەی چی دەربارەی من کە دڵم لە دوونیا ساردەوە بووە؟🤎

﮼سرنوشت🧡

04 Nov, 14:38


خۆ تۆ ئەت وت ئاگادارت ئەبم,

﮼سرنوشت🧡

04 Nov, 14:38


وەرە و،
لە خەون و خەیاڵەکانم بپرسە، کە چەند تۆیان دیوە،
لە چاوەکانم، کە چەند تۆیان باراندووە،
لە پێیەکانم، کە چەند بۆ تۆ ڕایانکردووە،
لە دڵم، کە چەند بۆ تۆ لێیداوە،
وە لە خانەکانم، کە یەک بە یەکیان چەنێک تۆیان ویستووە...

﮼سرنوشت🧡

01 Nov, 19:15


تۆ عومری منیت، کە خەریکە دەڕۆیت..

﮼سرنوشت🧡

01 Nov, 19:15


ڕۆژێکیش من کۆتا پۆست دەکەم:
هەوا هەوای فڕینە، بۆ هەموو ئەو شەوانەی کە ئیتر نیم،
شەوتان شاد'

﮼سرنوشت🧡

31 Oct, 18:32


ئەبینی غەمت چی بەسەر هێناوم؟ :)

﮼سرنوشت🧡

31 Oct, 18:32


خۆتم پێ ببەخشەوە ئازیزم، پێش ئەوەی ئەم ڕۆژە ببینی🖤،

﮼سرنوشت🧡

27 Oct, 14:46


جـا ئەڵێ: ئەوەی چاو ئەگرێنێت له چاو ئـازیز تـرە,,

﮼سرنوشت🧡

27 Oct, 14:46


کـە بێدەنگ بووم بزانە شتەکان
بـەرەو کۆتای ئـەڕۆن🖤.

﮼سرنوشت🧡

26 Oct, 11:14


بۆچی ڕابێم کاتێک دەتوانم واز بهێنم?!

﮼سرنوشت🧡

26 Oct, 11:14


لێگەڕێ ئەوەی لەناودڵی منایە
بە دێڕێک ناوترێ👐🏿

﮼سرنوشت🧡

25 Oct, 12:47


لە دوای ئەویش ژیا، بەڵام دڵی مرد..

﮼سرنوشت🧡

25 Oct, 12:47


کاتێک لە نەخۆشخانە زانی باوکی کۆچی دوایی کردووە،
وتی نازانم چیبکەم، دەبێ بڕوومە ماڵەوە لە باوکم بپرسم،
تەنها ئەو دەتوانێ یارمەتیم بدات،
لەو ساتەدا دکتۆر و پەرستارەکان شاهیدی 2 مەرگ بوون'

﮼سرنوشت🧡

23 Oct, 21:08


ئەگەر لە چاویش دووربی لە دڵدا خاوەن شوێنی..

﮼سرنوشت🧡

23 Oct, 21:07


مرۆڤێکی زۆر بێوێنەی لەناو هەزاران جۆری تر🌚»

﮼سرنوشت🧡

21 Oct, 17:00


تۆ نەبیت، هەموو هەنسکی گەردوون لە قورگی منایە..

﮼سرنوشت🧡

21 Oct, 16:59


هەتا ئێستاش لەوە تێناگەم، کەسێک لە ناو ڕۆح دا بێت،
دڵ چۆن فەرامۆشی دەکات؟

﮼سرنوشت🧡

21 Oct, 14:53


فەراغێک هەیە لە مندا، بۆ بینینت دەلەرزێت.!

﮼سرنوشت🧡

21 Oct, 14:52


روحم پێویستی بە چاوەکانتە🌚..

﮼سرنوشت🧡

19 Oct, 18:57


ئیلاهی، چی ڕوویدا کە ئیتر منی نەویست؟

﮼سرنوشت🧡

19 Oct, 18:56


ئەوندە خۆشمەویست هەتا ئەگەر هەڵە لەویش بوایە،
بەرگەی بێ ئەویم نەدەگرت و دوبارە لێی دەپاڕامەوە

﮼سرنوشت🧡

19 Oct, 14:34


ئێمە ڕەشبین نین
تەنها بەختی خۆمان ئەناسین

﮼سرنوشت🧡

19 Oct, 14:32


شەقامەکانی ئێرە زۆر دڵڕەقن
دیدارێکی تۆم پێنابەخشن🤎

﮼سرنوشت🧡

18 Oct, 18:58


لە باوەشم بگرە تا ئەو ڕادەیەی بۆنی تۆ بگرم..