دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
سەرۆکی حکومەت ستایشی هەوڵەکانی د. محهممهد ئهلحهسسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی UN و بهرپرسی (يوونامى) لە عێراق کرد بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی عێراق.
گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاگربەستی غەززە و بە تایبەتی دۆخی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی لە سووریا.