زۆر باش دەزانم کە تۆ من لە بیر ناکەیت
هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو کەسە لە یاد بکات کە هێندە خۆشەویستی پێ بەخشی بێت دڵت هەرگیز ناتوانێت ئەوە لە یاد بکات کە بۆم کردوویت لەوانەیە لە یادەوەریت بچمە دەرەوە بەڵام هەرگیز ناتوانیت لە یادم بکەیت، لە ژاوەژاوی ڕۆژێکدا لە ناکاوێک منت دێتەوە یاد له شەوەێکدا دێمەوە یادت کە کەسێک لە پێشتەوە دەڕوات کە شێوەی من دەدات دەنگم بۆ هەمیشە لە گوێیەکانتدا دەزرینگێتەوە بە گوێ لێ بوونی ناوم دێمەوە یادت بۆیە هەر چیەک بکەیت هەرگیز ناتوانیت لە یادم بکەیت ،