来自 عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة (@alaikumbisuuna) 的最新 Telegram 贴文

عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة Telegram 帖子

عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة
ٳبن مسعود یقول في دعائه : اللهم زدنا ٳیماناً، ویقیناً، وفقهاً .

بۆتی ڪەناڵ : @Alsunnat_bot
1,295 订阅者
594 张照片
12 个视频
最后更新于 23.03.2025 23:58

عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة 在 Telegram 上分享的最新内容

عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة

26 Feb, 07:11

728

عن سعيد بن جبير قال : إنَّ أوَّلَ مَنْ يُدْعَى إلَى الجَنَّةِ الَّذِينَ يَحْمَدُونَ اللهَ عَلَى كُلِّ حَالٍ.

سعید بن جبیر وتی : یەڪەم ڪەس ڪە بانگ ئەڪرێت بۆ بەهەشت ئەوانەن ڪە سوپاسمەندی اللە ئەڪەن لە هەموو حاڵ و بارێڪدا .

‌‏[الزهد لابن المبارك].


#سعید_بن_جبیر
عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة

24 Feb, 18:16

658

(أَنِّی مَعَكُمۡ)، [سُورَةُ الأَنفَالِ: ١٢] .

ٲحمد بن داود الحداد دەڵێت : اللە عزَّوَجَل بە هیچ شتێڪی نەیفەرموو لەگەڵتانم ئیللا بە فریشتەڪان نەبێت لە ڕۆژی جەنگی بەدر، فەرمووی : (أَنِّی مَعَكُمۡ) : بە سەرڪەوتن [لەگەڵتانم] .


#الٲنفال_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم
عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة

24 Feb, 17:50

585

(إِذۡ یُغَشِّیكُمُ ٱلنُّعَاسَ)، [سُورَةُ الأَنفَالِ: ١١] .

عبد اللە بن مسعود وتی : وەنەوزە لە شەڕدا هێمنێ و ئارامیە، واتە : لەلایەن اللە ـوەیە، هەروەها وەنەوزە لەناو نوێژدا لە شەیتانەوەیە .


#الٲنفال_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم
عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة

22 Feb, 14:53

605

گەر مسوڵمانێ ڕووی ڪەوتە دەرگاڪەی تۆ بزانە اللە ماڵی تۆی نیشانداوە و بە شایەنی ئەوەی زانیویت ڪە یارمەتی مسوڵمانێك بدەیت تاوەڪو بەهۆیەوە پلەت لای خۆی بەرزڪاتەوە، نەك ببێتە
خۆ بەگەورە زانینت پەنا بە اللە .


#بیرخـسـتـنەوە
عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة

19 Feb, 16:44

628

عبد اللە بن عباس وتی : عمر بن الخطاب رضي الله عنه فەرموویەتی : ڪاتێ ڕۆژی بەدر بوو پێغەمبەر ﷺ سەیری مشریڪەڪانی ڪرد، ڪە خۆی وهاوەڵان ۳۱۷ پیاو بوون، فەرمووی : پێغەمبەر ﷺ ڕووی لەقیبلەی ڪرد، پاشان دەستی خۆی درێژ ڪرد [بە مەبەستی دوعاڪردن]، بە دەنگێڪی بەرز داوای لە پەروەردگاری دەڪرد، ئەی پەروەردگار ئەو سەرڪەوتنەم پێ ببەخشە ڪە بەڵێنت پێدام، ئەی پەروەردگار ڪەی ئەو بەڵێنەی پێتدام [دێتە دی]؟ [ئەمە پرسیارێڪە ڪە پاڕانەوە و بەپەلەیی لەخۆدەگرێت] .
ئەی پەروەردگار گەر ئەو ڪۆمەڵەیە تیابچن لە ئەهلی ئیسلام ڪەس لەسەر ئەم زەویە ناتپەرستن [ئەمە لە شیددەتی پاڕانەوەیە بۆ اللە بۆ سەرخستن و پاراستنی دین]، بەردەوام بوو لە هاوارڪردن بۆ پەروەردگاری دەستی هەر درێژ ڪردبوو و ڕوو لە قیبلە بوو تاوەڪو عەباڪەی سەر شانی ڪەوتە خوارەوە [یانی ئەوەندە دەستی بەرزڪردەوە بۆ ئاسمان عەباڪەی ڪەوتە خوارەوە]،
عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة

19 Feb, 16:44

653

ابو بڪر رضي الله عنه هات عەباڪەی خستەوە سەر شانی، پاشان هەمان شتی ڪردەوە لەدوای ئەو، فەرمووی : ئەی پێغەمبەری اللە ﷺ داواڪاریەڪەت و هاوارڪردنەڪەت لە پەروەردگارت ئاوابوو، بێگومان اللە ئەو بەڵێنەی پێتیداوە جێبەجێی دەڪات، اللە تعالی ئەو ئایەتەی دابەزاند : (إِذۡ تَسۡتَغِیثُونَ رَبَّكُمۡ)، [سُورَةُ الأَنفَالِ: ٩] .


#الٲنفال_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم
عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة

19 Feb, 13:23

478

(وَمَغۡفِرَةࣱ وَرِزۡقࣱ كَرِیمࣱ)، [سُورَةُ الأَنفَالِ: ٤] .

زید بن ٲسلم لە فەرمایشتی اللە تعالی : (وَمَغۡفِرَةࣱ)، دەڵێت : بە وازهێنان لە تاوان [اللە لێت خۆش دەبێت] .


محمد بن ڪعب القرظي وتی : ئەگەر بیستت اللە تعالی دەفەرموێت :
(وَرِزۡقࣱ كَرِیمࣱ) : ئەوا [مانای] بەهەشتە .


زید بن ٲسلم وتی : (وَرِزۡقࣱ كَرِیمࣱ)، ڪردەوەی چاڪە .


#الٲنفال_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم
عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة

19 Feb, 13:16

400

الضحاك لەم ئایەتەدا : (لَّهُمۡ دَرَجَـٰتٌ عِندَ رَبِّهِمۡ)، [سُورَةُ الأَنفَالِ: ٤]، وتی : ئەهلی بەهەشت هەندێڪیان لەسەرەوەی ئەویترن، جا ئەوەی فەزڵی لەسەر ئەویترە ئەوڪەسە دەبینێت ڪە لە خۆی نزمترە، بەڵام ئەوەی ڪە [پێگەڪەی نزمترە] هیچ ڪەس نابینێت ڪە فەزڵی لەسەر ئەو هەبێت .


#الٲنفال_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم
عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة

19 Feb, 13:16

333

ابن عباس لەم ئایەتەدا : (أُو۟لَـٰۤىِٕكَ هُمُ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ حَقࣰّاۚ)، [سُورَةُ الأَنفَالِ: ٤]، وتی : بەریئن لە ڪوفر [هیچ ڪوفرێڪیان نییە] .


#الٲنفال_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم
عَلَیڪُمْ بالسُّنَّة

15 Feb, 23:07

445

ابن عباس لەم ئایەتەدا : (وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ یَتَوَكَّلُونَ)، [سُورَةُ الأَنفَالِ: ٢]، دەڵێت : جگە لە [اللە] تڪا لەڪەس ناڪەن .


سعید بن جبیر وتی : پشت بەستن بە اللە ڪۆڪراوەی ئیمانە .


لەڕیوایەتێڪی تر سعید بن جبیر دەڵێت : (التوڪل علی اللە) پشت بەستن بە اللە : نیوەی ئیمانە .


#الٲنفال_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم