Последние посты سودەکان | منهج السلف (@al_fawaiyd) в Telegram

Посты канала سودەکان | منهج السلف

سودەکان | منهج السلف
وإني ‎على نهَج الأسلافِ ودروبهُم ‎حتى تُفارق مُهجتِي جُثمانِي.
من لەسەر مەنهەج و ڕێبازی سەلەفم تا ڕوحم لەلاشەم جیا دەبێتەوە.

"بۆ شانازیە نەك بۆ تەزڪیە"!
1,123 подписчиков
780 фото
380 видео
Последнее обновление 12.03.2025 20:23

Похожие каналы

کەناڵی چرا - Chra
1,385 подписчиков

Последний контент, опубликованный в سودەکان | منهج السلف на Telegram

سودەکان | منهج السلف

12 Jan, 09:57

443

” سوپای زایۆنی زیاتر لە ساڵێکە خەڵکی غەززە بە ژن و منداڵەوە بە زیندوویی دەسووتێنێت! بۆچی هاوسۆزی ملیۆنێرەکانن کە دەتوانن سامانەکانیان بەدەست بهێننەوە بەڵام هاوسۆزی گەلی غەززە نین کە هەرگیز دەست و قاچی پەڕیوی منداڵەکانیان دەست ناکەوێتەوە کە بە بۆردومانی سوپای زایۆنی پەڕیون؟!
بۆچی خەڵکانێکی غافڵ دەبینین کە پۆستی هاوسۆزی لەسەر 'لۆس ئانجلس' دەکەن بەڵام منداڵانی بێتاوانی غەززەیان بەلاوە گرنگ نییە؟! “

-هاوڵاتییەکی ئەمریکی

#تذكرة
سودەکان | منهج السلف

11 Jan, 11:00

401

هۆلی وود خۆشی بوو بە فلیم 🎬
سودەکان | منهج السلف

09 Jan, 14:35

420

ئەوەنە ئیرادەت بە هێزە و ئەڵێی نییەتم باشە و شەیتان ناتوانێ هەڵمخەڵەتێنێ، بڕۆ دوو ڕکات نوێژ بکە بە خشوعیەوە و شەیتان هەڵت نەخەڵەتێنێ و خەیاڵت نەبا؟؟؟
(یەکەمجار تاقیکەوە ئینجا بیربکەوە)
سودەکان | منهج السلف

05 Jan, 15:48

468

••❂

بۆ دووهاوسەری تازە ..
بەو مانایە نییە کە دوو کەسی کامڵ یەکتریان ناسیوە.
بە هیچ شێوەیەک نەخێر ..!؟
پەیوەندییەکی سەرکەوتوو
واتە دوو کەس کە عەیبەکانی
یەکتر قبوڵ دەکەن و لەگەڵی دەژین دوو کەس کە قوربانی دەدەن لە پێناو هاوسەنگی و سەرکەوتنی پەیوەندییەکەیان
کاتێک لایەنێک توندی دەکاتەوە
ئەوی دیکە ئارام دەبێتەوە،
لایەنێک خەریکە دڵی بشکێنێ
ئەوی دیکە چاکی دەکاتەوە
ڕۆڵەکانم پەیوەندیەکان ئاوا راگرن

(پێکەوە پیرو خەڕۆ بن) ♥️

••❂🔮❂••
سودەکان | منهج السلف

24 Dec, 19:57

460

عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:«الحُمَّی مِنْ فَيْحِ جَهَنَّمَ، فَأَبْرِدُوهَا بِالْمَاءِ».

عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: نەخۆشی تا لە گەرمایی دۆزەخە، جا بە ئاو ساردی بکەنەوە (بە خواردنەوەی ئاو، یان دەستنوێژ شۆردن).

«أَبْرِدُوهَا بِالْمَاءِ» واتە: گەرمی تایەکەی سووک بکەنەوە بە ئاوی سارد، ئەویش بە خواردنەوەو خۆشۆردن و دەستنوێژ شۆردن.
سودەکان | منهج السلف

24 Dec, 15:15

512

[حوکمی پیرۆزبایی کردن لە یادی سەری ساڵ وھاوشێوەکانی]

-----------------------------------------------------
♦️پێشەوا ابن قیم الجوزیة - ڕەحمەتی خوای لێ بێت - دەفەرموێت:

وأمّا التَّهْنِئَةُ بِشَعائِرِ الكُفْرِ المُخْتَصَّةِ بِهِ فَحَرامٌ بِالِاتِّفاقِ مِثْلَ أنْ يُهَنِّئَهُمْ بِأعْيادِهِمْ وصَوْمِهِمْ، فَيَقُولَ: عِيدٌ مُبارَكٌ عَلَيْكَ، أوْ تَهْنَأُ بِهَذا العِيدِ، ونَحْوَهُ، فَهَذا إنْ سَلِمَ قائِلُهُ مِنَ الكُفْرِ فَهُوَ مِنَ المُحَرَّماتِ، وهُوَ بِمَنزِلَةِ أنْ يُهَنِّئَهُ بِسُجُودِهِ لِلصَّلِيبِ، بَلْ ذَلِكَ أعْظَمُ إثْمًا عِنْدَ اللَّهِ وأشَدُّ مَقْتًا مِنَ التَّهْنِئَةِ بِشُرْبِ الخَمْرِ وقَتْلِ النَّفْسِ وارْتِكابِ الفَرْجِ الحَرامِ ونَحْوِهِ.

------
واتە: دەربارەی پیرۆزبایی کردن لە داب ونەریتی کوفر ئەوەی تایبەتە پێیانەوە ئەوە حەرامە بەیەک دەنگی وھاوکۆکی زانایان، بۆنمونە: 
پیرۆزباییان لێ بکات لە جەژنەکانیان وڕۆژووەکانیان، وبڵێ:
جەژنێکی خێرداربێت لەسەرتان(عيد مبارك عليكم).
یان بڵێ: دڵخۆش بیت بەو جەژنە، وە ھاوشێوەی ئەو قسانە.
جا ئەوە ئەگەر قسەکەرەکەی پارێزراو بوبێت لەوەی توشی کوفر بوبێت ئەوا ئەوە لە حەرامکراوەکانە، وە لەجێی ئەوەیە کە پیرۆزباییان لێ بکات لە سەجدە بردنیان بۆ سەلیب، بەڵکو ئەوە تاوانەکەی گەورەترە لەلای خودا وقێزەونترە لە پیرۆزبایی کردن لە:
خواردنەی عەرەق، وکوشتنی مرۆڤ، وچوونە لای ئافرەت بەحەرامی، وھاوشێوەکانی.

📕أحكام أهل الذمة ١/‏٤٤١ :ذكر معاملة أهل الذمة عند اللقاء←فصل في تهنئتهم .

----------------------------------------------
سودەکان | منهج السلف

12 Dec, 20:16

521

[أربعة أشياء قليلها كثير]

◉‏ ‏قال الإمام الشافعي: «أربعة أشياء قليلها كثير: العلة، والفقر، والعداوة، والنار»

◉‏ ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: «چوار شت کەمەکەی زۆرە: نەخۆشی، و هەژاری، و دوژمنایەتی، و ئاگر»

⌯ الانتقاء لابن عبدالبر (١٥٨).
سودەکان | منهج السلف

07 Dec, 17:11

467

ئامۆژگاری بۆ ئەو ڪەسانەی تازە خوا هیدایەتی داون
سودەکان | منهج السلف

06 Dec, 17:50

453

زۆر سەرقاڵ بوون بە موبایلەوە دڵ نەخۆش ئەخات و هۆش پەرش و بڵاو ئەکات، بۆیە پێویستە لە سوود وەرگرتن بۆ شتە پێویستییەکان زیاتر بەکارنەهێنرێت
سودەکان | منهج السلف

06 Dec, 10:19

409

تەوحید پێش تەجویدە ئاگادارکردنەوەیێک بۆ زیاد ڕەوان لەتەجویددا!