فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود @hardimahmu Channel on Telegram

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

@hardimahmu


🔴چەناڵێك تایبەت بە مامۆستا (هەردی محمود) مامۆستای فیزیا.

🔶لێرە (بابەت، کورتکراوە، پرسیاری فکری، زانیاری، گرنگەکان و هتد...)ـی فیزیا دادەنرێت.

لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک یان پرسیارێک ئەتوانن نامە بنێرن ⬇️⬇️⬇️

@aland_ali1

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود (Kurdish)

🔴 فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود 🔴nn🔶 ئاستی فیزیای سوپری ١٢ م.هەردی مەحمود مامۆستا (هەردی محمود) یە. ئەم چەناڵە تایبەت بە مامۆستای فیزیا و خولیاتی خۆش بێت بۆ هەموو بیرۆکەکانی فیزیا.

دەتوانیت لەم چەناڵەوە بابەتەکانی کورتکراوە، پرسیاری فکری، زانیاری، گرنگەکان و هتد بخوێنیت. هەروەها، بە کاتی بوونی، دەتوانیت هر کێشەیەک یان پرسیارێک بنێرن و بەرزکردنی ماڵپەرەکە داوا لە ئەوەی مامۆستای فیزیایی بەکارببەیت.

ئەگەر ئەوەی بەردەوامی زانیاری و لەم چەناڵەوە پێویستت بوو، تکایە پەرەپێدانی چەناڵ بکە:n@aland_ali1

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

01 Jan, 17:46


🔴خوێندکارانی خۆشەویست ئەم گروپ چاتەمان بۆ داناون کە بتوانن پرسیارەکانتانی لێ بکەن بۆ هەموو بابەتەکانی پۆلی 12ـەی زانستی

لەم گروپەدا هەڵبدەن خوێندکاران لە نێوان خۆیاندا هاوکاری یەکبن و کە پرسیار دێت ئەگەر ئەیزانیت وەڵام بدەوە 🖤

لینکی گروپ چات ⬇️

https://t.me/mali12_group

تکایە تکایە یاساکان بە جوانی بخوێننەوە 🖤

@aland_ali1 ⭐️

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

01 Jan, 15:45


کە گروپمان کردەوە ئێمە وەکو ئەدمینەکان ڕاستی مەجالمان زۆر کەمە بۆ جوابدانەوە یان لە بابەتەکان نازانین بە جوانی بۆیە هاوکاری یەکتر بکەن لە جوابدانەوەی پرسیار⭐️

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

31 Dec, 21:17


ئای میللەتی قوڕبەسەری بەناو موسڵمان، کەی ئاقڵ ئەبن!

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

31 Dec, 18:01


https://t.me/physics12_channel/73

لە کۆمێنتی ئەم پۆستە هەر ڕەخنە و پێشنیارێکتان هەیە ئەتوانن پێمان بڵێن و خۆشحاڵ ئەبین 🖤

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

31 Dec, 10:01


چاوەڕێبن گەر ڤیدۆکەتان بۆ نەکرایەوە لە یوتیوبیش بۆتان پۆستەکەین ⭐️

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

31 Dec, 10:01


پرسیاری 38ـی پێداچوونەوەی بەشی سێیەم بە ئاسانترین ڕێگا و کەمترین کات

مامۆستا هـــەردی مـــــەحمود

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

30 Dec, 17:11


کاتی دەستپێکردن لە 10:00 بۆ 12:00ـەی نیوەڕۆیە

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

30 Dec, 16:51


🔴بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

خوێندکارانی ئازیز هەڵدەستین بە کردنەوەی خولێکی خێرا بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم ⭐️

🤔بۆ بەشی یەکەم و دووەم و سێیەم

کاتی دەسپێکردنی خول : ١ / ١ / ٢٠٢٥ ڕۆژی چوارشەممە

کاتی دەست پێ کردن لە ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ( 10:00 بۆ 12:00ـەی نیوەڕۆ )

بۆ بەشداری کردن و ناونووسین ئەتوانن سەردانی پەیمانگای هامنۆ بکەن

ناونیشان 📍 : کەلار - ناوبازاڕ - پشت تەلاری زانکۆ

هەلێکە و نابێ بە دوو لە دەستی خۆتی مەدە

بۆ زانیاری زیاتر ⬇️

@aland_ali1 ⭐️

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

30 Dec, 15:27


چاوەڕێبن پرسیاری 38ـی پێداچوونەوەی بەشی سێهەممان کردووە بە ڤیدیۆ بۆتان 🖤

بۆتان پۆستەکەین إن شاءالله ⭐️

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

27 Dec, 10:49


https://t.me/physics12_channel/29

لە فیزیا چی شیکار بکەین 📤

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

26 Dec, 08:40


ئەمساڵ لە کاتی وزاریا بەردەوام لەگەڵتان ئەبین هەتاکو ئەڕۆنە نێو تاقیکردنەوەکەش ⭐️

https://t.me/groupchat_physics

ئەو گروپ چاتەشمان هەیە لە کاتی هەبوونی پرسیار ئەتوانن لەوێ بپرسن ⬆️

یانیش لە تایبەت هەر ئەتوانن پرسیار بکەن

@aland_ali1 ⭐️

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

26 Dec, 06:51


🔴لە فیزیا چی شیکار بکەین و گرنگی بدەین
بە چی زیاتر ؟

ئەمشەو ئەمەشتان بۆ باسەکەم ⭐️

@aland_ali1 ⭐️

لێرە بۆتان پۆستەکەم ⬇️

https://t.me/physics12_channel

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

25 Dec, 20:03


خوێندکارانی ئاسایی، مەبەستم ئەوەیە کە لە قوتابخانە تاقیکردنەوەی خۆیان ئەکەن.

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

25 Dec, 20:02


🔴تەنها خوێندکارانی دەرەکی بەرایی(تەمهیدی) تاقیکردنەوەی تەمهیدی ئەکەن بۆ داخڵبوون لەگەڵ خوێندکارانی ئاسایی(قوتابخانە).

🔸ئەوانەی یەک و دوو بابەتی و تەحسین معەدەلن، ڕاستەوخۆ ئەچنە وزاری!

نازانم، زۆر پرسیاری ئەمە ئەکرێ ئەم ماوەیە و شتێکی سادەیە!

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

25 Dec, 15:42


🔴یەکێک لە باشترین ژمێرەرەکان ( حاسیبە ) بۆ مۆبایل …

NCalc Scientific Calculator ⭐️

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

23 Dec, 23:04


🔴ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی مامەڵەکانی پۆلی 12ـەیە، ٢٤ی١٢، و لە سبەییەوە کە ٢٥ی١٢ـەیە پشووی فەڕمی دەستپێدەکات.

#دانا

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

23 Dec, 11:30


🛑پشووو هاات🔥

🛑حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی 25-12-2024 تاوەکو 5-1-2025 لە سەرجەم فەرمانگەکان پشووی فەرمییە

#دانا

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

23 Dec, 10:58


حەمە ڕاسەکا؟😅

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

23 Dec, 06:55


خوێندکارانی ئازیز ئەمڕۆ گروپی 2-3 ناخوێنن

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

22 Dec, 18:01


هەر لەو کەناڵەی سەرەوە کە بۆمان داناون ، ئێستا بەشی کۆمێنتیشمان بۆ داناون لەوێ ئەتوانن لە ژێر هەر پرسیارێک کە دای ئەنێین داوای ڕوونکردنەوە بکەن 🖤

https://t.me/physics12_channel

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

22 Dec, 17:41


کورتە تێبینی + ڕێنمایی پۆلی ١٢ + هتد …

تەنها لەم کەناڵە بۆتان دا ئەنێین 📥

https://t.me/physics12_channel

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

22 Dec, 16:07


🔴خوێندکارانی ئازیز دەربارەی ئەم کۆمەڵە تێبینییە کە نوسیومانە بۆتان

خاڵی دووەمیان کە وتومانە ماتەوزە چوار جار دەگاتە گەورەترین بڕ

خۆی ڕاستتر وایە کە بڵێی سێ جار چونکە بۆ نموونە بەندۆڵێک لە بەرزترین خاڵ بەر ئەدەین لێرە ئەمە جارێک لە گەورەترین بڕدایە دواتر دەڕوات و بە شوێنی هاوسەنگبوون تێپەڕدەبێت و دووبارە دەگاتەوە گەورەترین بڕ ئەمە دوو جار ، دواتر دەگەڕێتەوە و دەگاتەوە گەورەترین بڕ ئەمە
سێ جار و لەرەیەکی تەواو کرد

بەڵام گەر بێیت بە نیو لەرە نیو لەرە حسێبی بکەین ئەو کات چوار جارە

لە نیو لەرەدا دوو جار ماتەوزە دەگاتە گەورەترین بڕ ، بۆیە نیو لەرە + نیو لەرە = لەرەیەک و ماتەوزەکە ئەو کات چوار جار دەگاتە گەورەترین بڕ

ڕاستترینیان سێ جارەکەیە گەر بەسەر یەکەوە حسێبی بکەین

سەرکەوتووبن و بمانبوورن لە هەر کەم و کورتی و هەڵەیەک 🖤

@aland_ali1 ⭐️

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

21 Dec, 16:58


🔴بۆ ئەو دوو پرسیارەی سەرەوە ، ئەم بەشەی کتێبەکە بە وردی بخوێننەوە تێ ئەگەن

لە مەلزەمەی زۆر مامۆستا ئەم بابەتە بە هەڵە نوسراوە یان بە هەڵە تێبینی دراوە وریابن

هەر شتێک پێچەوانەی کتێبەکە بوو فڕێی بەن ⭐️

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

05 Dec, 21:26


🔴تاقیکردنەوەی 20 نمرەیی فیزیا پۆلی 12

م، هــــەردی مــــەحمود

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

05 Dec, 14:50


دۆخی بایکۆت، وردە وردە وەکوو پارساڵی لێدێتەوە!

خوێندنی خۆتان بکەن لەسەر یوتیوب و چاوەڕێی دەوامکردن مەکەن!
#دانا

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

04 Dec, 16:14


🔴کۆتا بەرواری مامەڵەکانی (یەک و دوو بابەتی و تەمهیدی و تەحسین معەدەل) ٢٦ی ١٢ـەیە.

#دانا

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

03 Dec, 11:23


بەشی سێیەم 🔢

🤔بەندۆڵی سادە
🤔کاتەلەرەی هەردوو سیستەم
🤔چەند تێبینیەکی گرنگ

ئامادەکردن//
ئەژی سەنگەر ✈️ @xciax0
ئەلەند عەلی✈️@aland_ali1

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

03 Dec, 03:14


https://youtu.be/-laRS0M_9lQ?si=jibSfE9bdpR23fEe

🔴تەنی ڕەهەندار چۆن بناسینەوە ؟

م، هــــەردی مــــەحمود

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

02 Dec, 21:25


🔴بایکۆت تا دێت فراوانتر ئەبێت، ڕجائەن ئێوەی تەلەبە ئەوەنە بە دوایا مەڕۆن و حەقتان نەبێ بەسەرییەوە، تا دەوام هەبوو بچن کە دەوام نەما، لەسەر یوتیوب بخوێنن.

بۆ ئەوەی بزانن کە نەخوێنن چ زەرەرێك ئەکەن پرسیار لەوانەی پار بکەن کە زەرەریان کردووە، با هەڵە نەکەن ئێوە!

#دانا

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

02 Dec, 16:19


🤔دۆزینەوەی جوڵە وزەکان بە شێوەیەکی ئاسان

بەشی دووەم 🔢

ئامادەکردن//
ئەژی سەنگەر ✈️ @xciax0
ئەلەند عەلی✈️@aland_ali1

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

30 Nov, 20:42


🔴بە ناوی خوای گەورە

ئێستا مەلزەمەی شەرحیاتی مامۆستا
( هــــەردی مــــەحمود )

لە شاری سلێمانی دەستەکەوێت !

ناونیشان📍: سلێمانی - بەردەرکی سەرا - چاپخانەی دایک

بە هیوای سوود وەرگرتن

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

30 Nov, 14:14


خوێندکارانی خۆشەویست زۆر داوای لێبوردنەکەم کە ئەم ماوەیە پۆست و شتم نەبووە چونکە دەوامی زانکۆ دەستی پێ کردووە زۆر زۆر بێ مەجالی کردووم 🖤

وە پرسیارێکی ئێجگار زۆریش هاتووە لە تایبەت کە تۆزێک مەجالی وەڵام دانەوەیم کەمە بەڵام بە پێی کات وەڵامتان ئەدەمەوە إن شاءالله و دەستەکەینەوە بە پۆستیش 🖤

@aland_ali1

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

28 Nov, 17:56


🔘پرسیاری یەکەم و دووەمی هەڵسەنگاندی بەشی دووەم

🤔شیکردنەوەی هەمان فکرەی پرسیارەکە و فکرەی جیاوازتر

ئامادەکردن//
ئەژی سەنگەر ✈️ @xciax0
ئەلەند عەلی✈️@aland_ali1

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

28 Nov, 14:20


ئەوە لۆ برادەرانی هەولێر
١- ٨ ڕسمەی نوێ بێ ڕدێن
٢- بەشی زانستی فایلی زەرد، وێژەیی فایلی شین
٣- کۆپی کارت نیشتیمانی خۆت باوکت لەگەڵ کارت زانیاری
٤- چون بۆ مەکتەب لەوێش بۆ پەروەردە
٥- بڕینی وەصڵێکی ٥٠هەزاری ، ئەگەر سەر بە پەروەردەی ناوەندی هەولێر بی ئەوە ڕاستەو خۆ دەچیە ژووری ٢٣ ، لەوێش بۆ مەکتەب و تەواو.

#دانا

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

28 Nov, 14:00


🔴 مامەڵەکان چۆن بکەین؟

🔸 ئەم ماوەیە زۆر پرسیاری شێوازی مامەڵەکانم لەگەڵ کراوە، ئەمە هی خوێندکارێك بوو داینابوو وابزانم معامەلات کردنە لە پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ئەو پێداویستییانەی ئەوێت.

🔸جا لە پەروەردەی کەلار مامەڵەکان هەمووی بە ئەلیکترۆنی بووە و هیچ داوای وێنە و شتیش نەکرابوون، کە خۆشم مامەڵەی دوو بابەتیم کرد تەنها فۆڕمەکە و وەسڵی ٥٠ هەزارەکەیان ویست، وە تەنها وتیشیان کارتی نیشتمانی یا جنسێکەمان نیشان بدە تا دڵنیا بینەوە لە ناو و بەروارەکەت و پێیان داینەوە.

🔴هەر بۆیە، لە هەر شوێنێك و لە ئاوازێک ئەخوێنن، جا منیش ئەوەی پرسیاری لێکردبێتم شتەکانم وەک ئەوەی وێنەکە ڕوونکردۆتەوە بۆی و لە کۆتاییدا پێیشم وتووە کە باشترین شتێک بیکەیت پرسیار کردنە لە مودیری مەکتەبەکەت، تا لەلای ئەوەوە بزانیت کە پەروەردەی ناوچەکەی ئێوە چۆن مامەڵەکان ئەکات و چی شتێکی پێویستە، بۆیە هەر باشترە لە مودیرەکانی خۆتان بپرسن و ئەوسا مامەڵەکان بکەن.🤍

#دانا

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

27 Nov, 20:38


🔴نرخی مامەڵەکانی تەمهیدی و یەک و دوو بابەتی و تەحسین، هەموویان هەر 50 هەزارە.

🔴وە ماوەی مامەڵەکانیش، تا ٢٦ی١٢ ئەکرێت، سیقەشیان لەسەر نییە جا باشترە زووتر مامەڵەکان بکەن.

#دانا

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

27 Nov, 19:05


یاریزانێک لەسەر کورسیەکی خولاوە دانیشتووە و دوو بارستایی جیاوازی بە هەر یەک لە دەستەکانی هەڵگرتووە بە دەستی ڕاستی 5kg و بە دەستی چەپی 4kg هەڵگرتووە کاتێک هەردوو دەستی ئاسۆییانە درێژ دەکات هەر بارستاییەکیان دەکەوێتە دووری 0.9m لە تەوەرەی خولانەوە وە گۆشە خێراییەکەی 0.8rad/s ئەگەر یاریزانەکە دوو بارستاییەکەیکانی بۆ دووری 0.25m لە تەوەرەی خولانەوە نزیک خستەوە گۆشە خێراییەکەی دەبێتە چەند؟ گەر زەبری بارنەگۆڕی یاریزانەکە و کورسییەکە بە دەوری تەوەرەی خولانەوەدا 3.2kg.m^2
❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️

🔠🔠🔠🔠🔠🔠🔠

A)3.3 rad/s

B)0 rad/s

C)2.2 rad/s

D)1 rad/s

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

27 Nov, 18:10


هەر 2 دەرەجەم ئەوێ ماسا گیان💔

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

22 Nov, 08:45


چاوەڕوان بن

م، هــــەردی مـــــەحمود

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

21 Nov, 06:41


خۆ خلیسکێنەرێکی سەر سەهۆڵ بنەمای پاراستنی گۆشەتەوژم بەکاردێنێ ، لەو کاتەی دەستەکانی بۆ دەرەوە ( دوور لە خۆی ) بردووە گۆشەخێراییەکەی 5rad/sـەیە ، کاتێک دەستەکانی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت ( بە خۆیەوەی دەینوسێنێت ) گۆشەخێراییەکەی دەبێتە 10rad/s ، گۆشەتاودانی خۆ خلیسکێنەرەکە چەندە ؟

A) 2 rad/s^2

B) 5 rad/s^2

C) 1.5 rad/s^2

D) 0 rad/s^2

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

20 Nov, 14:34


🔴زانیاری تەواو، لەسەر ئەوەی دەرەکی تەمهیدی چییە و چۆنە و وردەکاری زیاتر لە وێنەکان بخوێننەوە.

🔸ئامادەکردن: دانا عومەر
#دانا

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

18 Nov, 15:53


🔴زۆر خوێندکار پرسیاری کاتی خولی زستانەکەی مامۆستا هەردییان ئەکرد …

خولی زستانەکەی مامۆستا هەردی ڕۆژانە کاتژمێر 2-3ـی پاش نیوەڕۆ دەخوێنرێت لە پەیمانگای هامنۆ

هەر خوێندکارێک پێی خۆشبوو بەشداربێت ئەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات ✔️

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

16 Nov, 04:31


🔴لە بابەتی زەبری بارنەگۆڕین دوو جۆر ئەڵقەمان هەیە :

1⃣ئەڵقە بە دەوری چەقدا کە زەبری بارنەگۆڕینەکەی دەکاتە 1mr^2

2⃣ئەڵقە بە دەوری تیرەدا کە زەبری بارنەگۆڕینەکەی دەکاتە 1/2mr^2

لە کاتی خلۆربوونەوە و لە پرسیارەکانی خلۆربوونەوە تەنها دەڵێ ( ئەڵقەیەک خلۆر دەکرێتەوە ) ئیتر ناڵێت بە دەوری چەقدا یان بە دەوری تیرەدا

🔵هەر کات لە بابەتی خلۆربوونەوە ئەڵقەت بینی خلۆرکرابووەوە ئەوە بزانە ئەڵقەیە بە دەوری چەقدا ، چونکە ئەڵقە بە دەوری تیرەدا قەت ناتوانرێت خلۆربکرێتەوە لەسەر ڕووی لێژ !

@aland_ali1✔️

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

15 Nov, 18:43


🔴چاوەڕێبن لەم چەن ڕۆژەیا بابەتی تەنۆلکە ( بارستە خاڵ ) و ڕەهەنددارتان بۆ باسەکەین بە جوانترین و ئاسانترین شێوە 🖤

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

15 Nov, 18:16


https://youtu.be/V93TNsJ2fW0?si=byT4_ipzR1cRue9f

🔴چۆنیەتی گۆڕینی یەکەی گۆشەخێرایی ( بەشی یەکەم )

م، هــــەردی مـــــەحمود

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

14 Nov, 19:34


🔴ئەوانەی مامەڵەی تەحسین معەدەل و یەک و دوو بابەتی و تەمهیدیتان (نەکردووە).

یەکشەممە سەردانی قوتابخانەکانتان بکەن.
#دانا

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

14 Nov, 16:07


هەموو ئەوەی پێویستە بیزانیت دەربارەی بابەتی جوڵەوزە و میکانیکە وزە ⭐️!

ئامادەکردنی / ئەلەند عەلی⭐️ + ئەژی سەنگەر⭐️

@aland_ali1 💜
@xciax0 💜

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

14 Nov, 08:35


https://youtu.be/Xi_3M34W5qs?si=H7a0A4r7E2WBANv7

🔴پرسیاری 30ـی پێداچوونەوەی بەشی یەکەم ( فیزیا پۆلی 12 )

م، هـــــەردی مـــــەحمود

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

13 Nov, 16:35


🤔باشترین شێوازی خوێندی فیزیا چییە؟
❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️
باشترین شێوازی خوێندنی فیزیا feynman technique
ئەم ڕێگای خوێندنە هی زانا ریچارد فاینمەنە کە زانایەکی فیزیایی بووە و لێکۆڵینەوەی لەسەر کوانتەم میکانیک و چەند بابەتی دیکە کردووە

🔢بابەتەکەت هەڵبژێرە

ئەوەی کە دەتەوێت بیخوێنی و لێی تێبگەی نموونە بابەتی کوانتەم میکانیک یان مەنهەجی خۆمان نموونە یاسای کێشکردنی گشتی نیوتن
و لەسەر A4 یان دەفتەرەکەت سەری بابەتەکە بنووسە نموونە (یاسای کێشکردنی گشتی نیوتن)

🔢ئەو بابەتەکە بە زاراوەیەکی سادە ڕوونی بکەوە

بابەتەکە بە شێوازێکی ڕوون و سادە بینووسەوە وەک ئەوەی کەسێک فێری ئەم بابەتە دەکەیت وا بابەتەکە سادە بکە کە وەک ئەوە وابێت ئەو کەسەی فێری دەکەیت هیچ لە فیزیا نازانێت بە شێوازێکی سادە و دوور بکەوە لە زاراوە و وشە تەکنیکیەکان وەها بیهێنە بەرچاوت کە بۆ منداڵێکی ڕوون دەکەیەوە

🔢دەستنیشان کردنی بۆشاییەکان و گەڕان بۆیان

کاتێک کە خاڵی یەکەم و دووەمت کرد لێرەدا تووشی کێشەیەک دەبیت ئەویش لە ڕستەیەک تێناگەیت یان نا ڕوونە لەم حاڵەتە سەرنجت دەکەوێتە سەر ئەم ڕستە
لەم کاتە دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ سەر کتێبەکەت یاخوود مەلزەمەکەت یاخوود گەر هەر نا ڕوون بوو بە دوایدا بگەڕێ وەک لە گووگڵ و یوتیوب

🔢پێداچوونەوە و ئاسانکاری زیاتر

کاتێک بە تەواوی ڕوونکردنەوەیەکی ڕوونت هەبوو ، پێداچوونەوەیەک بۆ بابەتەکە بکە بۆ ئەوەی ئاسانتر و سادەتر بێت دەتوانیت لێکچوونێک یان نموونەیەکی ڕۆژانە بەکار بهێنیت لێرەدا ئامانجەکە ئەوەیە بابەتەکە هێندە باش و ورد لێی تێبگەیت کە بتوانیت بە پوختی و بە وردی ڕوونی بکەیتەوە

🔢 (بە دڵی خۆتە) خۆت فێربکە یان تاقی بکەوە

بۆ تاقیکردنەوەت تێگەشتنەکەت هەوڵدە ئەم بابەتە بە شێوازێکی سادە و ئاسان بۆ هاوپۆلەکەت یان هاوڕێکەت باس بکەیت، ئەگەر توانیت وەڵامی 90-95% پرسیارەکان بدەیتەوە و بە ڕوونی ڕوونی بکەیتەوە کەواتە بە تەواوی لە بابەتەکە تێگەشتوویت

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

13 Nov, 16:10


🔴ڕۆژانە کە پرسیارتان بۆ پۆستەکەین و کێشەتان لێی هەیە ، ئەتوانن لەم گروپەیا بپرسن و وەڵام وەرگرن

https://t.me/groupchat_physics

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

13 Nov, 11:59


🔘پرسیارێکی زۆر گرنگ لە بەشی دووەم پێداچوونەوەی بەندەکە ! کە زۆر خوێندکار پرسیاریان ئەکرد …

فەرموون ئەوەش شیکارەکەی ( تۆزێک پرسیارەکەمان گۆڕیوە )

ئامادەکردنی //
ئەژی سەنگەر @xciax0

@aland_ali1 ئەلەند عەلی

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

12 Nov, 06:52


🔴هاوسەنگبوون

@aland_ali1

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

11 Nov, 15:15


وەڵامی کیوزەکەی دوێنێ

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

10 Nov, 16:59


🔴٣ کیوزی تری فیزیا بەشی یەکەم !

مامۆستا هەردی مەحمود

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

25 Oct, 14:43


شتی وا نییە کاکە، قەت شتی وا ڕوونادا خۆ فلیمی هندی نییە، تۆزێ چاوەڕێ بکەن و ئەنجامەکان دێتەوە، پەلەی چیتانە بۆ خۆتان ئیستراحەت بکەن!

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

25 Oct, 14:42


ئاخر وەڵاهی نازانم ئەم شتانە لەکوێ ئەهێنن؟ کێ پێتان ئەڵێ؟🤦🏻

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

24 Oct, 10:08


ئەن چەن ڕۆژە لەبەر هەنێک باری تایبەتی نەمتوانی پرسیارتان بۆ دانێم و زۆر لەگەڵتان بم لە گروپەکان

وە هێشتا ئەوەی پرسیارە وزاریەکانیش لە بەشی چوارم و ماویەتی

إن شاءالله لەم یەکشەممەوە دەستی پێ ئەکەمەوە و پرسیاریشتان بۆ دا ئەنێم 🖤

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

22 Oct, 10:07


🔴ئاگاداری🔴

🔸زۆرێك لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی فۆڕم، و هەر جێگەیەك ویستبێتتان لێی بخوێنن، ئێستا تەلەفونیان بۆ بکەن بزانن فۆڕم دابەش ئەکەن یان نا، تا وەریبگرن لە کاتی خۆی و دوانەکەون.

#دانا

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

21 Oct, 21:51


🔴 ان شاء اللّە زنجیرەیەك پۆستمان ئەبێ لەسەر #هەڵەکانی_پۆلی١٢ و ئەو هەڵانەی زۆر ئەکرێن، پێتانەڵێین تا دووبارەی نەکەنەوە.🤍

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

21 Oct, 16:13


خوێندکارانی ئازیز بۆ ئاگەداریتان

ئێمە لە کەناڵەکەی یوتیوب کۆمەڵێ بابەتی گرنگمان بۆ شەرح کردوون ئەتوانن بینەریبن ⬇️

https://youtube.com/@hardimahmud3569?si=1SJg2t8pUXxyjUnQ

وە چاوەڕێبن بابەتی زیاتریشتان بۆ پۆستەکەین إن شاءلله 🖤

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

21 Oct, 09:56


بەشی دووەم و سێیەمیشم بۆ تەواو کردوون

ببورن تۆزێک درەنگ کەوت بەڵام هەنێک هۆکار وایان کرد …

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

21 Oct, 07:50


هەر با بیخەمە بیرتان ، سبەی دەوامە 😀

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

19 Oct, 13:32


بۆ ئاگەداری خوێندکارانی کەلار و دەور و بەری

ڕۆژی سێ شەممە 22/10/2024 خولی نوێی مامۆستا هەردی مەحمود دەست پێ ئەکات

هەر خوێندکارێک ئەیەوێت بەشدار بێت با ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر 2:00ـی نیوەڕۆ لە پەیمانگای هامنۆ ئامادە بێت

سەرکەوتووبن 🖤

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

19 Oct, 07:58


چاوەڕێ بن بەم زوانە کە تەواوبوو بۆتان پۆستەکەین !

جیاکردنەوەی پرسیارە وزارییەکانی خولی یەکەم و دووەمی ئەمساڵ بەش بەش

♻️

فیزیای پۆلی ١٢ م.هەردی مەحمود

18 Oct, 04:35


هەموو ئەمانەتان بۆ دروستکەین بەڵام مەبەستم کاتەکەیەتی کامیان زووتر دروست بکەین …

2,409

subscribers

607

photos

83

videos