لە بازنەی ڕەشبینی یەمە دەرەوەو،
غەمی ڕۆشتنی تۆ کە پارچەیەک بووی لە دڵم
ئەگۆڕم بۆ بزەیەکی شەیتانی!
هیوادارم کە دڵخۆش بی، ئەگەرچی شایستەی گریانی
ئەو کەلێنەی کە بە ڕۆشتنت دروست بوو
بە هیوای زیندوو پڕی ئەکەمەوە،
ئەو درزانەی کە کەوتوونەتە دڵمەوە هەمووی
بە ئومێد سواغ ئەیەم
ئەو گەردی غەمانە لەسەر
ڕۆحم نیشتوون بە دەستەسڕی صەبر ئەسڕم،
ئەو شیعرانەی بۆم نووسیویت بە خەنجەری
پەشیمانی ئەدڕم!
ئەو تەنیاییەی داگیری کردووم بەسۆزی
دایکم ئەڕەوێنمەوە
لەبری خنکان لەناو غەمدا
چیرۆکی عەشقێکی تر
ئەنووسمەوە