ئەزموونی ئەمڕۆم لە مانگی #ڕەمەزان (٤)
ڕازیبوون، یەکێک لە سڕڕەکانی سەلامەتی ...
کاممان بێ گلەیین لە ژیانمان، کاممانین ڕازین بەو بەشەی خوا پێی داوین، کاممانین ئەوەی کە بە کەمی ئەزانین بە نیعمەتی بزانین ...؟
هیچ کات بیرت لەوە کردووەتۆ ئەکرێ ئەو بەشەی خوا پێی داویت و بەردەوام گلەیی ئەکەیت و چاوت لەسەرو خۆتە؛ گەورەترین نیعمەت بێت و هۆی نەجاتبوونت بێ لە قیامەت ...؟
هیچ کات دانیشتووی بیرکەیتۆ صبر لەسەر پێ نەبەخشین زۆۆۆر ئاسانتره لە چاو شکور و قەدرزانینی پێ بەخشین، دواتریش پێبەخشینی زۆر یانی لێپرسینەوەی زۆۆر و تاقیکردنەوەی زۆر و قوورس...؟!
بەوەی بە کەمی ئەزانیت و بەشی خۆتە ڕازیبە، سەلامەتیت، لێپرسینەوەت ئاسانە، پێی تاقیناکرێتەوە، خەمی لەدەسچوونیی ژیانت لێ تاڵ ناکا. کەمیش نییە هاا، ئەوەتا ئەژیت، لەشت ساغە، لەناو خێزانەکەتی، چاوەکانت ئەبینن، گوێیەکانت ئەبیستن، دەست و قاچەکانت ئیش ئەکەن، مۆبایلێکت پێیە کە ئەتوانی لە ڕێیەوە بگەیتە باشترین نوسخە لە خۆت، لە ژێر سەقفێکیت، خواردن و خواردنەوەت بەشی پێ ژیان هەیە، لە کاتێکا هەموو ئەوانە ئـاواتی ملیۆنان مرۆڤی دیکەن! ئەمما ئەوەی لە تۆی تێک داوە و ڕازی نیت و ئەو هەموو نیعمەتە نابینیت؛ سێرکردن و چاوتێبڕینی سەروو خۆتە، بێ ئاگا لەوەی ئەوەی بەوان دراوە تاقیکردنەوەیە و لێپرسینەوەی وردیان لێ ئەکرێ لە بارەیانەوە ...
ڕازیبە، ڕازی ئەبیت ....