ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari @rozhgari Channel on Telegram

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

@rozhgari


⚘ اللَّهُمَّ صَلِّ على سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَصَحبِهِ وَسَلَّمْ ⚘
.
.
شێخ سەعیدی نوورسی دەفەرموێت:

"خۆبەکەم‌زانین و وازهێنان لە خۆبەزل‌زانین، چێژێکی دەستبەجێ و پاداشێکی خێرای تێدایە کە مرۆڤی خۆبەکەم‌زان لە قورسایی باری ڕیاکاریی ڕزگار دەکا."

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari (Kurdish)

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari یەکەمین بڕوانامەی کوردی لە ڕۆژگاری زنجیرەکانی تێلێگرامە. ئەم زنجیرە ڕوناقی ڕۆژگار و پێشهەندییەکانی هاوکاری زنجیرەیە. ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari سەرشتیاری بەرهەمەکانی گوێڕەکان و پێویستەرانی فەرمییەکانی میوانانە. ئەم زنجیرە پێشنیاری بەڕۆژافرین و ڕۆژخوازی، یارمەتییەکی کەمپیینی بۆ هەموو خۆشبووانەکانی تۆمارکراوەکان. ئەمەش کوژاندایەتییەک لەسەر ئەو بەرهەمانەی کە لەسەر کۆچی دوای پڕکردنی ئەم زنجیرەیە دابەش دەکات. بە وەرگرتنی ڕۆژگار و پێشهەندییەکانی باسی ئەم زنجیرەیە، چییە کە بەرهەمی ڕابردوویەوەکانی زنجیرەیە، ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari بەشی پارێزگاری و سمی بۆ هۆشیاری و بەرگری سەرکردنی ئەنفالەکانی پێشین. شێخ سەعیدی نورسی دەفەرموێت: خۆبەکەم‌زانین و وازهێنان لە خۆبەزل‌زانین، چێژێکی دەستبەجێ و پاداشێکی خێرای تێدایە کە مرۆڤی خۆبەکەم‌زان لە قورسایی باری ڕیاکاریی ڕزگار دەکا.

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

10 Jan, 16:05


📍 کۆڕی ئیجازەنامە و بەخشینی بڕوانامەی زانستیی بە ١٩ فەقێی مەدرەسە و خانەقای #بیارە

🖇 ... بەشی سێیەم ...
📎 وتاری شێخ موحسین موفتی

🗓 ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی
۱۳۹۶/۰۷/۲۲ ك.ھ | ۲۰۱۷/۱۰/۱۴ ز | ۱۴۳۹/۰۱/۲۳ ك.م


t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

10 Jan, 07:37


🎁 پوختەی ئادابەکانی ڕۆژی هەینی

❶ خۆشۆردن 🚿
❷ زوو ڕۆیشتن بۆ مزگەوت 🕌
❸ لەبەرکردنی پۆشاکێکی سپی و جوان 🥼
❹ نزیکبوونەوە لە وتارخوێن 🚶🏻‍♂️‍➡️
❺ باش گوێگرتن لە هەردوو وتارەکە 👂
❻ بێدەنگ بوون لە کاتی وتارەکەدا 🤫
❼ خوێندنی سوورەتی "الکهف" 📖
❽ زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ 📿
❾ دوعا لەدوای نوێژی عەسر تا بانگی ئیوارە 🤲🏼
❿ سیواک کردن، سەرچەورکردن و بۆن خۆشی 🧴


t.me/Rozhgari • #ئیسلام

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

09 Jan, 17:42


اللَّهُمَّ إنِّي أسألُكَ بِنورِ وَجهِ اللهِ الْعَظيمِ،

الَّذي مَلَأَ أركانَ عَرشِ اللهِ الْعَظيمِ،

وَقامَت بِهِ عَوالِمُ اللهِ الْعَظيمِ،

أن تُصَلِّيَ عَلَىٰ سَيِّدِنا وَمَولانا مُحَمَّدٍ ذِي الْقَدرِ الْعَظيمِ،

وَعَلَىٰ آلِ نَبِيِّ اللهِ الْعَظيمِ، بِقَدرِ عَظَمَةِ ذاتِ اللهِ الْعَظيمِ،

في كُلِّ لَمحَةٍ وَنَفَسٍ عَدَدَ ما في عِلمِ اللهِ الْعَظِيمِ،

صَلاةً دائِمَةً بِدَوامِ اللهِ الْعَظيمِ،

تَعظيماً لِحَقِّكَ يا مَولانا يا مُحَمَّدُ یا ذَا الْخُلُقِ الْعَظيمِ،

وَسَلِّم عَلَيهِ وَعَلَىٰ آلِهِ مِثلَ ذٰلِكَ،

وَاجْمَع بَيني وَبَينَهُ كَما جَمَعتَ بَينَ الرُّوحِ وَالنَّفسِ

ظاهِراً وَباطِناً، يَقَظَةً وَمَناماً، وَاجْعَلهُ يا رَبِّ روحاً لِذاتي

مِن جَميعِ الْوُجوهِ فِي الدُّنيا قَبلَ الْآخِرَةِ يا عَظيمُ.

(٦٩)
t.me/Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

09 Jan, 16:03


📍 کۆڕی ئیجازەنامە و بەخشینی بڕوانامەی زانستیی بە ١٩ فەقێی مەدرەسە و خانەقای #بیارە

🖇 ... بەشی دووەم ...

🗓 ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی
۱۳۹۶/۰۷/۲۲ ك.ھ | ۲۰۱۷/۱۰/۱۴ ز | ۱۴۳۹/۰۱/۲۳ ك.م


t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

08 Jan, 20:59


📍 کۆڕی ئیجازەنامە و بەخشینی بڕوانامەی زانستیی بە ١٩ فەقێی مەدرەسە و خانەقای #بیارە

🖇 ... بەشی یەکەم ...

🗓 ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی
۱۳۹۶/۰۷/۲۲ ك.ھ | ۲۰۱۷/۱۰/۱۴ ز | ۱۴۳۹/۰۱/۲۳ ك.م


t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

08 Jan, 07:08


⚘️ یادی مەردان

📍 عەللامە حاجی مامۆستا مەلا موحەممەدئەمین عالی (کانی‌سانانی)

🔻 خانەقای بیارە

t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

07 Jan, 22:15


..... جێگەداری ئالی عوسمان تۆی سیڕاجەددینی من
هەڵبژێراوی دەس و بازووی عەلائەددینی من .....

..... شێخەکەی دەسگیرەکەم، تەدبیر و پیر و میرەکەم
دەردی دووری تۆیە بۆیە زەرد و شینە ژینی من .....


شاکەلی

t.me/Rozhgari • #نەقشبەندی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

07 Jan, 18:11


🌹 یادی مەردان

🎙 حاجی مامۆستا ئەسعەد شوکری (زەلکەیی)

🔻 داوای کۆمەکی کردن لە حەزرەتی پێغه‌مبه‌ر

t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

06 Jan, 21:09


🔻 قەسیدەی "وصلی الله علی نورٍ"
🎙 مامۆستا مەلا موحەممەد خەلیفە عارف (نێ‌یی)

📍 کۆڕی مەولوودنامە - شاری مەریوان
🗓 ٣ی گوڵانی ١٣٨٥


t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

06 Jan, 18:32


📍 بەپشتیوانیی خوای گەورە لە ماوەیەکی نزیکدا کتێبی (ئەڕازی عێراق)، لە نووسینی زانای پایەبەرز: حاجی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای تەکیەیی، ئیمام و مودەڕیسی مزگەوتی حاجی کاك ئەحمەدی شێخ، ئەکەوێتە بەردەستی خوێنەران.
هەروەها زانای گەورەمان حاجی مامۆستا مەلا تاهیری بەحرکەیی، پێشەکی بۆ نووسیوە.


t.me/Rozhgari • #کتێب

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

05 Jan, 05:44


🌹 یادی مەردان

📍 حاجی مامۆستا مەلا موحەممەد بوداقی
🔻 ئامۆژگاری


t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

04 Jan, 21:00


📍 قەسیدەی " یا نبي ﷺ سلامٌ علیك "

🎙مامۆستا مەلا موحەممەد خەلیفە عارف نێ‌یی
🗓 کۆڕی مەولوودنامەی ٢٠ ساڵ پێش

t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

04 Jan, 05:24


🌹 یادی مەردان

پرسەی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای کاتب (فەنایی)
📍 مزگەوتی حاجی نەجیم‌ـی شاری مەریوان

🎙 مامۆستا عەبدولمەجید خورمیهر (نژماری)

🔻 شیعرێك بۆ کۆچی دوایی جەنابی مامۆستای کاتب

دەق: t.me/Rozhgari/5037
دەنگ: t.me/Rozhgari/5038

t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

04 Jan, 05:24


🌹 یادی مەردان

پرسەی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای کاتب (فەنایی)
📍 مزگەوتی حاجی نەجیم‌ـی شاری مەریوان

🎙 مامۆستا ئەسعەد شوکری (زەلکەیی)

🔻 وتارێکی زۆر گرنگ سەبارەت بە مەترسییەکانی سەر کۆمەڵگای ئیسلامی

لەپاش نزیك بە ٢٠ ساڵ، ئێستا دەرئەکەوێت ئەم گەورەپیاوانە چەنێك لەپێش سەردەمی خۆیانەوە بوون.

t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

04 Jan, 04:05


🌹 یادی مەردان

قەسیدەی بوردیە بەدەنگی
شەهیدی میحراب "مامۆستا بورهان عالی"

📍 مزگەوتی قوبای بەهارانی سنە
🗓 ڕەمەزانی ساڵی ١٣٨٦ی ك.ھ

t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

02 Jan, 22:26


اللَّهُمَّ صَلِّ صَلاةً كامِلَةً، وَسَلِّم سَلاماً تامَّاً،

عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ (الَّذي) تَنحَلُّ بِهِ الْعُقَدُ،

وَتَنفَرِجُ بِهِ الْكُرَبُ، وَتُقضَىٰ بِهِ الْحَوائِجُ،

وَتُنالُ بِهِ الرَّغائِبُ، وَحُسنُ الْخَواتِمِ،

وَيُستَسقَى الْغَمامُ بِوَجهِهِ الْكَريمِ، وَعَلَىٰ آلِهِ وَصَحبِهِ،

في كُلِّ لَمحَةٍ وَنَفَسٍ بِعَدَدِ كُلِّ مَعلومٍ لَكَ.

(٦۸)
t.me/Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

02 Jan, 22:25


ئەی ساحەتی سەد جەننەت، دەشتی عەرەبوستانت
نادەم بە هەزار گوڵشەن، یەک خاری موغەیلانت

بۆ لالەیی نوعمانت، داغدارە دڵ و جەرگم
داغدارە دڵ و جەرگم، بۆ لالەیی نوعمانت

بێ پەڕتەوی ڕوخسارت تاریکە دڵی تیرەم
بەم زەڕڕەیە بنوێنە، خورشیدی درەخشانت

بۆ سەروی خەرامانت وەك قومری ئەناڵێنم
وەك قومری ئەناڵێنم بۆ سەروی خەرامانت

عەقڵ و خیرەدی بردووم نەشئەی قەدەحی چاوت
پێوەندی هەوای کردووم تای زوڵفی پەرێشانت

میحرابی دڵ و جانە، هێزی دەسی ئیمانە
عاسایی خەتیبانە، شمشێری خوراسانت

بەو قیبلەیی ئەبرۆیە، ڕۆح گەر لە قەزای کۆیە
دڵ خادیمی لای تۆیە، سەر گۆیە لە مەیدانت

خاقانە گسك لێدەر، بۆ خادیمی بەرقاپیت
خوددامە بەڕۆح قەیسەر، بۆ بانگوشی سەربانت

ئەی سەییدی مەخلووقان ئاگات لە ئیمانی بێ
ئەوساتە کە بوو قوربان، ئەم عەبدە بە قوربانت

تۆ سیدرەنشین بازی، ساحێبی سەد ئیعجازی
پێغەمبەری مومتازی، دەستی من و دامانت

قورئانی نوعووتی تۆ، خەتمی بە بەشەر نایێ
"بێخود" چییە یا حەسسان، جیبریلە سەناخوانت

🎙 مەلا عەبدولباسیت گۆشخانی

t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

02 Jan, 12:15


اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ

وَعَلَىٰ آلِ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ،

في كُلِّ لَمحَةٍ وَنَفَسٍ بِعَدَدِ كُلِّ مَعلومٍ لَكَ.

(٦۷)
t.me/Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

01 Jan, 20:51


سڵام و ڕێز بۆ هەموو لایەنگرانی ڕاستی

بەڕێزان ماوەی چەندێکە کتێبێک بە ناوی "طریق العشاق" لە دوو بەرگدا لە لایەن کابرایەکی لەخوا نەترس و فێڵبازەوە لە سەقزدا نووسراوە و بە زۆری و بە قیمەتێکی گران بڵاو دەکرێتەوە. تکایە ئەم ئاگادارییە لە بارەی ئەو کتێبەوە بخوێننەوە:
👇👇👇👇


کاك ئەمجەد ئیمام (کوڕی مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەقز)

t.me/Rozhgari • #نەقشبەندی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

01 Jan, 20:51


سڵام و ڕێز بۆ هەموو لایەنگرانی ڕاستی

بەڕێزان ماوەی چەندێکە کتێبێک بە ناوی "طریق العشاق" لە دوو بەرگدا لە لایەن کابرایەکی لەخوا نەترس و فێڵبازەوە لە سەقزدا نووسراوە و بە زۆری و بە قیمەتێکی گران بڵاو دەکرێتەوە. تکایە ئەم ئاگادارییە لە بارەی ئەو کتێبەوە بخوێننەوە:

١- کتێبێک کە ناوی نووسەری نەبێت، جێگەی متمانە نییە و ئەکرێ بۆ شوێنە گوومکێ هەر کەس کتێب بنووسێت و پڕی کا لە درۆ و خوڕافە لە کەناری بڕێک شتی ڕاستدا ئابڕووی دێن و تەریقەتی پێ ببات. ئەم کابرا کە من ئەیناسم و کاسبی بە ناوی گەورە پیاوان دەکات، ناوی خۆی وەک نووسەر لە کتێبەکە نەداوە و بەو ناو نەنوسینە مەسئوولییەتی لە خۆی سەلب کردووە، بۆ ئەوەی کەس نەزانێ کێیە و لە ڕووی پیلانی دەستی باڵا دەستەوە هەم خەڵک و خوێنەر بگەوجێنێ و هەم پارەی خۆیشی کۆکاتەوە.
۲-ئەم کابرا هاتووە دەستی کردووە بە نووسینی کتێبێکی دوو بەرگی و گەلێ شتی لە کتێبی جۆراوجۆر نەقڵ کردووە بێ ئەوەی ناوی سەرچاوەکان و مەرجەعەکان بێنێ و کتێبێکی بێ مەرجەع و سەنەدی دوو بەرگی داناوە و بە داخەوە ئەوانەی ئەیخوێننەوە چونکوو باسی حەزەراتی نەخشبەندی تێدایە وادەزانن شتێکی باشە و دەیسێنن، لە حاڵێکدا دەبێ بزانن چی دەخێننەوە و چنێکی سەنەدی هەیە و چەنێکی بێ بەڵگەیە. دین و تەریقەت بەڵگەمەندە نەک شتی بێ بنەما.
۳-ئەم کابرا هاتووە لەنەقڵی بابەتەکانا تەدلیسی کردووە واتە شتێک جۆرێ نەقڵ دەکات کە گوایە خۆی بیستوویەتی یان لەوێ بووە و دیویەتی، بۆ نموونە لە زۆر شۆێنی کتێبەکەدا دەنووسێ:
(حضرت سراج الدین اول میفرمود)
یان
(ملا احمد قاضی نقل کرد)
و هەموو دەبێ بزانن کە ئەم جۆرە نەقڵ کردنە واتە خۆم حازر بووم و لەو زاتانەم بیستوومە!!! کە دیارە ئەوەیە درۆیە و وا نییە. ئەم جۆرە نەقڵ کردنە لە زانستی حەدیس‌دا پێی ئەڵێن تەدلیس درۆکردن و گۆڕانی بابەت بە جۆرێ کە خۆێنەر وا تێ بگات کە نەقڵ کەرەکە خۆی لەوێ بووە و خۆی بیستوویە.

٤- لەم کتێبەدا ئەم کابرا کە لە ناوی بوزرگان کەڵک دەگرێ و گەلێ شتی درۆی نەقڵ کردووە کە لە هیچ سەرچاوەیەکدا نین و دەیان شتی نادرووست و ناڕەوای بە دەم کەسانێکەوە ناوە کە وا نییە. بۆ نموونە چەن شتی درۆی بە ناوی باوکم واتە(مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەقز)ـەوە هاوردە کە وا نییە و قەد باوکم شتی وای نەفەرمووە و لە زۆر جێگەشدا، بێ ئەوەی ناوی کتێبەکەی باوکم واتە(گلچینی از باغ بهار) بەرێت، بە ناوی باوکمەوە شتی هێناوە و بەڵام بە مەیلی چەپەڵی خۆی، گۆڕایەتی و دەیان کەڕامەتی درۆی سازاندووە کە بە ڕاستی خەسارێ گەورەی داوە و خەریکی گەوجاندنی خەڵکە.
ئەگەر ئەڵێن بۆشکاتی لێناکەن، ئەڵێم لە کێ شکات کەم، کاتێ ناوی کەسی بە ناو نووسەرەوە پێوە نییە.

۵- لە پێشەکی کتێبەکەدا بۆ خڵەتاندن و فریوی خەڵکی سادە و دڵپاک و بۆ خۆ هەڵکێشان و پارە پەیدا کردن، درۆی ئاسمانی سازدەکات و خۆی بە سۆفی ئەهلی مەعنا و کەشف ئەنوێنێ و دەڵێ: (من لە گوماندا بووم ئەم کتێبە بنووسم یان نا، لەو کاتەدا کە نیوەشەو بوو وە خەریکی عیبادەت و کاری تەریق بووم، ڕۆحی حەزرەتی شێخ هات و ئەمری کرد بە نووسینی!!!!
       سبحانک هذا بهتان عظیم
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هیچ کام لە گەورە پیاوانی مەکتەبی حەزرەتی پیر ئەم جۆرە ئیددعایان نەکردووە. ماموستای باوکم و مامۆستای کاتب، دەرەجاتیان عالی بێت کە هەردووکیان بە ئەمری حوزووری و زاهیری حەزرەتی شێخ کتێبیان لە باسی خانەدانی بەڕێزەی نەخشبەندی‌دا نووسیوە و هەر ئەودوو کتێبە واتە (بریسکەی یاقووت و گوڵچینی باغچەی بەهار)هەن لەبەر دەست‌دا، ئیددعای وایان نەکردووە، ئێستا چۆنە کابرایەکی بە کرێ گیڕاو کە نازانێ چۆن تارەت بگرێت، ئیددعای شهوود دەکات.

ئەرخەیان بن ئەم کتێبە بۆ خڵەتاندن و فریودانە و لە لایەن دەستی باڵادەستی چەپەڵەوە ساز کراوە کە هەم گیرفانتان خاڵی کەن و هەم کارێ کەن وردە وردە بە هەر ناکەسێ باوەڕ کەن.
لە بەر ڕەزای خوا فریوی ئەم گشتە دز و درۆزنە کە پەیدا بوون، مەخۆن.

حەیفە موریدی حەزرەتی شێخ، ساویلکە  و زوو باوەڕ بێ و خوێندنەوە و تێفکرینی نەبێ.
بۆ ناپرسن بۆچی ئەم کتێبە ناوی نووسەری پێوە نییە؟؟؟
ئەگەر ئیشکاڵی تێدا بوو یان ناڕاستی تێدا بوو، چۆن لێی حاڵی دەبن؟؟؟

تکام وایە بۆ ئەم کتێبە کە بۆ پارە و بۆ ساویلکە کردن و خڵەتاندن دانراوە تەبلیغ مەکەن.


کاك ئەمجەد ئیمام (کوڕی مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەقز)

t.me/Rozhgari • #نەقشبەندی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

31 Dec, 21:22


📍 مامۆستا مەلا عەبدولجەببار زەرگەزەوی

t.me/Rozhgari • #ژیاننامە

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

31 Dec, 21:22


📍 مامۆستا مەلا عەبدولجەببار زەرگەزەوی

مامۆستا مەلا عەبدولجەببار ئەحمەد موحەممەد زراری، خەڵکی گوندی زەرگەزەوی‌یە لە دەڤەری زرارەتی، لە ساڵی 1952 لەدایکبووە، لە ساڵی 1970 خێزانی پێکهێناوە، بۆ یەکەمجار لە گوندی زەرگەزەوی دەست دەکات بە خوێندنی سیپارە لەلایەن مامۆستا مەلا ڕەسوول شێخە و دەچێتە لای خوالێخۆشبوو عەلی بەسێ، بۆ فێربوونی قورئانی پیرۆز. دوای تەواوکردنى سیپارە و فێربوونی قورئانی پیرۆز دەچێتە گوندی باوەخەلان لای مامۆستا مەلا جەمیل، قورئانی پیرۆزی خەتم کردوە. دوای ئەوە دەچێتە گوندی ئارمەوان، درێژە بە خوێندن دەدات تاکو کتێبی مەلا جامی، لای مامۆستا مەلا عەزیز بەلاغی دەخوێنێت. دواتر مەنهەجەکانی‌تر لە ئاژگە، کۆڕێ، بەحرکە، زێلکەی فەخری، ناوچەی بادینان، سماقۆك، خوار ئاکرێ، بەنێنان، کاوانیان و بەغداد لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادر گەیلانی لەخزمەت مامۆستای پایەبەرز مامۆستا مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس خوێندوویەتی. ساڵی 1970 ئیجازەی مەلایەتی لەسەردەستی مامۆستا مەلا تاها ی کۆڕێ وەرگرتووە.

پاش وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی لە گوندی قادیانە ئەمێنێتەوە بۆ ماوەی 17 ساڵ. هەر لەم ماوەیە لە هەمان ساڵدا ژیانی هاوسەری و خێزان پێکدێنێت، دواتر لە مەدرەسەی ئایینی وانە بە فەقێیان  دەڵێتەوە. دواتر دێتەوە گوندی باوەخەلان ساڵێك لەوێ ئەبێت. دواتر لە ساڵی 1988 دێتەوە گوندی زەرگەزەوی، مزگەوتی (ڕووناکی) لە گوندی زەرگەزەوی دروست دەکات و هەر لەو گوندە دەست بە وانەوتنەوە دەکات و تا ئێستاش هەر بەردەوامە. ئەم مەدرەسەیە هیچ کات فەقێی لێ نەبڕاوە و تا ئێستاش هەر بەردەوامە و چەندین فەقێ تێیدا ئەخوێنێت و دەیان مامۆستای ئایینی لێ پەروەردە کراوە و ئیجازەیان لا وەرگرتووە وەکو:

1-مامۆستا ئەحمەد حەسەن گوندەژۆری
(مودەڕیسی حوجرەی قەڵانچۆغان)
2-مامۆستا موحەممەد هەروتەکەونی
(مودەڕیسی حوجرەی زیارەت)
3-مامۆستا یەحیا مامۆستا بیلال
(مودەڕیسی حوجرەی گردی ماوان)
4-مامۆستا سیبغەتوڵڵا کوڕی مامۆستا عەبدولجەببار
(مودەڕیسە لە حوجرەی زەرگەزەوی)
5-مامۆستا نافیز زراری
6-مامۆستا عەبدولقادر هەروتەکەونی
7-مامۆستا وەلید مووسڵی
8-مامۆستا عەلی باوەخڵان
9-مامۆستا عەبدوڵڵا باوەخڵان
10-مامۆستا ڕەشید باوەخڵان
11-مامۆستا عەبدوسسەلام هەروتەکەونی
12-مامۆستا عەبدوڕڕەحمان کوڕی مامۆستا عەبدولجەببار
13-مامۆستا مەهدی کوڕی مامۆستا عەبدولجەببار
14-مامۆستا هاوکار سلێمانی
(مودەڕیسی حوجرەی حاجی حان)

وە....

جگە لەوە، مامۆستا هەر لە خوێندنی فەقێیەتی ناوی لە جامیعەی ئەزهەر لە میسر گەڕاوەتەوە بەڵام بەهۆی نالەباری باری کۆمەڵایەتی، نەیتوانیوە بچێت بۆ ئەوێ بڕوانامەی زانستی وەربگرێت.

ئەو سیفاتانەی کە ڕەنگدانەوەیەکی بێ‌وێنەیان هەیە لە مامۆستادا، تەقوا و زوهدێکی زۆری هەیە، کەسێکی میوان‌دۆست و سەخاوەتە و بەردەوام بوونی لە وانەوتنەوە و ڕاگرتنی فەقێیان، هیچ کات ماندووی نەکردوە.


t.me/Rozhgari • #ژیاننامە

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

01 Dec, 21:23


🕌 خوتبەی جومعەی مزگەوتی
📍 "تازاوا"ی سەربەشاری مەریوان

📚 بابەت: سەعادەتی کۆمەڵگای بەشەری لە دونیا و قیامەتدا لە چیدایە؟

🎙 مامۆستا مادێح مەحموودی
🗓 ۱۴۰٣/٠٩/٠٩

t.me/Rozhgari • #وتار

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

01 Dec, 04:01


💡 ئەدەبی #ئیسلام لە بنەماڵەدا

🔻 بەشی ۹
🎙 مامۆستا ئەبوبەکر پزشکیان
🗓 ۱۳۹۶/٠١/٠٢


t.me/Rozhgari • #ئەدەب

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

30 Nov, 17:35


📍 بەخشینی بڕوانامەی زانستی بە چەند فەقێیەکی مزگەوتی بێراوە لە هەولێر

t.me/Rozhgari • #ئیسلام

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

30 Nov, 03:37


💡 ئەدەبی #ئیسلام لە بنەماڵەدا

🔻 بەشی ۸
🎙 مامۆستا ئەبوبەکر پزشکیان
🗓 ۱۳۹۵/۱۲/٢۵


t.me/Rozhgari • #ئەدەب

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

29 Nov, 21:11


📍 فەرمایشتی حەزرەتی شێخ موحەممەدعوسمان سیڕاجەددین نەقشبەندی (قُدِّسَ سِرُّهُ) سەبارەت بە خەیاڵاتی ئینسان

🔸️ بەغداد - ١٩٨٢ ز


#نەقشبەندی

t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

29 Nov, 19:56


🎙 مامۆستا جەلال خورمیهر
✒️ شانازیی گەلی کورد "مامۆستای نامیی"

💡 کۆنگرەی عەللامە مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕڕیس
🗓 ۲٩ی خاکەلێوەی ۱۳۹٨
📍 ئاوایی بسام (سەرشیوی سەقز)


#نامیی

t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

28 Nov, 17:24


اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّم وَبارِك عَلَىٰ سَيِّدِنا وَنَبِيِّنا مُحَمَّدٍ

عَدَدَ ما في عِلمِ اللهِ صَلاةً دائِمَةً بِدَوامِ مُلكِ اللهِ

وَعَلَیٰ آلِهِ وَصَحبِهِ وَسَلِّم تَسليماً
.
(٥٨)
t.me/Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

27 Nov, 10:24


💡 ئەدەبی #ئیسلام لە بنەماڵەدا

🔻 بەشی ۷
[بەشی ۵ و ۶ی ئەم زنجیرە ناتەواوە]
🎙 مامۆستا ئەبوبەکر پزشکیان
🗓 ۱۳۹۵/۱۲/۱۸


t.me/Rozhgari • #ئەدەب

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

27 Nov, 09:05


📍 حوجرەی سەعادەت

بەسەرچوو کاتم گشت بە ناکامیی
تەمەن تەواو بوو بە کاڵی و خامیی

دەورانی گەنجیم مەستیی و جنوونی
رۆژ و شەوانی پیریم نەفامی

گەڵای بەهاری جوانیم هەڵوەریی
خەزەڵوەر گرتی جێگە و مەقامی

بۆ صەفای بەزمی پیری مەیخانە
ویستم لە مل کەم تەوقی غولامیی

هەر بۆیە ملکەچ وەك گەدای بێکەس
رووم کردە دەوری روکنەکەی شامیی

ئەوسا بە ئەرزی یەثریب پەنام برد
بە رەوضەی پاکی مەدینەی نامیی

سەرم نایە سەر تۆتیای بێگەرد
واتە سورمەکەی (بابُ السَّلام)ی

رووم کردە حوجرەی سەعادەت پایە
کەم سەعادەت بووم بۆیە نەمفامی

عەرزەی زەلیلیم عەرزکەم بە ئەو
شاهی ریسالەت ببيەم وەڵامى

ئەو لە خەڵوەتگای (لي مَعَ اللە)دا
من لە ژێر ثەڕای پیسی و بەد نامیی

ئەو بە شای (لَولاك) بە ناوە ناوی
ئیتر من لە کوێ و حەلقەی غولامیی

بەڵکو سەد چەندان لەو دەورە دوورم
هەیهاتە هەیهات بکەومە دامی

(فەنایی) فیدای دەستی دامت بێ
با هەتا هەتا نەمێنێ نامی


حەزرەتی #فەنایی (نفعنا الله ببرکاته)

t.me/Rozhgari • #نەقشبەندی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

26 Nov, 07:28


💡 ئەدەبی #ئیسلام لە بنەماڵەدا

🔻 بەشی ۴
🎙 مامۆستا ئەبوبەکر پزشکیان
🗓 ۱۳۹۵/۱۱/۲۰


t.me/Rozhgari • #ئەدەب

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

26 Nov, 03:37


🔻 کاتێك خۆت پاك دەکەیتەوە، مێشکت بیر لە نانی بەیانی دەکاتەوە، نەك لێشاویی ئاو کە پاك و پوختەت دەکاتەوە.

🔻 کاتێك نانی بەیانی دەخۆیت بیر لە کار دەکەیتەوە، نەك بۆنی خۆشی خواردن و چای.

🔻 کاتێك کار دەکەیت بیر لەو کاتە دەکەیتەوە کە تەواو دەبیت و سوپاسی خودا ناکەیت بۆ نیعمەتی کار.

🔻 کاتێك لە کار دێیتەوە بیر لە ماڵەوە دەکەیتەوە، بەڵام بەرگەی بینینی دیمەنی خۆرئاوابوون ناگریت.

🔻 کە دێیتەوە ماڵەوە بیر لەوە دەکەیتەوە کە سبەی چی دەکەیت و سوپاسی خودا ناکەیت بۆ نیعمەتی سەلامەتی و خێزانەکەت لە دەوروبەرت.

⁉️ دەتەوێت کەی دەست بە ژیان کەیت؟

🔸️ دەرفەتێك بدە بە خۆت بۆ ئەوەی بیر لە نیعمەتەکانی خودا بکەیتەوە. ئایا هەر چرکەیەك لە تەمەن دوا دەرفەت نییە بۆ چێژوەرگرتن لێیان؟


t.me/Rozhgari • #تێفکرین

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

25 Nov, 19:56


📍 هەیکەلی ئادەمیزاد

هەتا لەم سوورەتو شکڵو هەیوولا دەرنەچێ ئینسان
بەئیخلاسی دەروون دنیا لەلەوحی دڵ نەبێ نیسیان

گومانت وا نەبێ هەرگیز بکا بۆنێ لە ئینسانیی
کە تەرکی مەیلی نەفسانیی نەکەی نازانی ئینسانی

بە شێوە ئادەمیزادی بەڵام شێوەت لە مەعنادا
لەشێوەی ئادەمیی دوورە وەکو هەیکەل لە مەعنادا

فریوی رەنگ و رووی زاهیر نیشانەی غەفڵەتە گیانە
لەژێر ئەو دیمەنە ١٠٠ مەکر و حیلەی نەفسە پەنهانە

فەنایی خۆی نموونەی هەیکەلێکە بەم سەر و شێوە
بەڵام دڵخۆشە بۆ ئەولا نیشانەی یاری وا پێوه


حەزرەتی
#فەنایی (غەرقی ڕەحمەت بێت)

t.me/Rozhgari • #نەقشبەندی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

25 Nov, 04:46


💡 ئەدەبی #ئیسلام لە بنەماڵەدا

🔻 بەشی ۳
🎙 مامۆستا ئەبوبەکر پزشکیان
🗓 ۱۳۹۵/۱۱/۱۳


t.me/Rozhgari • #ئەدەب

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

25 Nov, 04:45


باش بزانن - هەروەک دەشزانن - کە گرنگترین بناغە، بە تایبەت بۆ کاروبارى ئاخیرەت، هەروەها گـەورەترین هێز و، پەسەندترین تکاکار و، پتەوترین پاڵپشت و، کورتترین ڕێگا بۆ گەیشتن بە حەقیقەت و، گیراترین نزاى مەعنەوى و، بەڕێزترین هۆکارى بەدەستهێنانى ئامانجەکان و، باڵاترین ڕەوشت و، پاکترین بەندایەتى.. تەنها هەر "ئیخلاس"ە!

بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی
📚 پەیامەکانی نوور


t.me/Rozhgari • #نوورسی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

24 Nov, 04:28


💡 ئەدەبی #ئیسلام لە بنەماڵەدا

🔻 بەشی ۲
🎙 مامۆستا ئەبوبەکر پزشکیان
🗓 ۱۳۹۵/۱۱/۰۶


t.me/Rozhgari • #ئەدەب

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

23 Nov, 21:20


📍 مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕیس دەربارەی شێخ عوسمانی تەوێڵە و نەوەکانی ئەفەرموێ:

" واستمروا علی تطبیق الکتاب والسنة بعنوان الشرع الشریف بحیث لم یسمع أحد بوقوع حادثة تخالف الدین إلا وکان علیها إنکار ونهي وردع وزجر مریر، من دخل بینهم کان آمنا من المنهیات...الخ.
📙 لاپەڕەی٣٩٠


📍 مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕیس ئەگێڕێتەوە لە کەڵەپیاوی کورد و ئیسلام جەنابی شێخ عەلائەددین نەقشبەندی کە فەرموویەتی:

کاتێك مەلا عەلی قزڵجی ویستی بێت بۆ تەوێڵە بۆ سەردانی باپیرەم "شێخ عوسمانی تەوێڵە"، باپیرەم فەرمانی کرد بە کوڕەکانی بچن بۆ دێی گلپ (کە ٤ کاتژمێر دوور بوو لە تەوێڵەوە) لەوێ پێشوازی لێ بکەن و ڕێزی لێبگرن و فەرمانی پێکردن لەکاتی ڕۆیشتندا تەماشای بکەن، داخۆ دڵی هیچ ڕەزائیل و خراپەیەکی پێوەیە.
کاتێك گەیشتن، پرسیاری لێکردن: ئەوانیش فەرمویان سوپاس بۆخوا هیچ خراپەیەکمان بەدی نەکرد تێیدا، تەنیا چاکە نەبێت.

💡 مەلا عەلی قزڵجی یەکێکە له زانا هەرەبەرزەکانی کورد و خاوەنی حاشیە قورسەکەی سەر تەسریفی مەلا عەلی‌یه، کە مامۆستای مودەڕیس لەبارەیەوە دەفەرموێ:

" وعلق الحواشي علی کتب علمیة کثیرة، وکانت حواشیه دقیقة جدا، وبعضها یشبه الألغاز، ویصعب حلها علی کثیر من الناس ".

واتە: مەلا عەلی قزڵجی پەراوێزی زۆری نوسیووە لەسەر کتێبه زانستییەکان و پەراوێزەکانی زۆر وردن و هەندێکی وەکو لوغەز و مەتەڵ وان، بۆیه حەلکردنی قورسن لەسەر زۆرێك لە خەڵکی.
📙 لاپەڕەی٤٠٨و٤٠٩

📚 عُلَماءُنا في خِدمَةِ الْعِلمِ وَالدِّین
مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕڕیس


t.me/Rozhgari • #نامیی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

23 Nov, 21:20


📍 یەکێک لە ئادابی پیر حەسەنی قەرەچێوار ئەوەبوو کە لە حەرام نزیك نەدەبوەوە و هەرشتێکیش شوبهەی تێدابووایە بەپێی توانا لێی دوور دەکەوتەوە، تەنانەت ئەگەر سەفەری بکردایه بۆ جێگایەکی دوور، خێوەتی دەبرد بۆخۆی و شوێنکەوتوانی، هەروەها خواردن و پێداویستی ژیانیشی دەبرد، بۆ ئەوەی لە ئەوە بخۆن کە لایانە، نەك بچنە ماڵی خەڵك و نانیان بخۆن، و نانیان بداتێ چونکە کابرا شەرم بکات و لەبەر عەیبە خواردنیان بداتێ و ئەو خواردنەش ببێتە ئاگر بۆ خۆی و شوێنکەوتوانی لە قیامەتدا. ئای لەم مورشیده چاکە و لەو ڕێگە چاکەی گرتوویەتی.
📙 لاپەڕەی١٧٥

📚 عُلَماءُنا في خِدمَةِ الْعِلمِ وَالدِّین
مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕڕیس


t.me/Rozhgari • #نامیی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

23 Nov, 04:21


💡 ئەدەبی #ئیسلام لە بنەماڵەدا

🔻 بەشی ١
🎙 مامۆستا ئەبوبەکر پزشکیان
🗓 ۱۳۹۵/۱۰/۲۹


t.me/Rozhgari • #ئەدەب

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

23 Nov, 03:41


📍بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی ئەفەرموێت:

☝🏻 ئەگەر دۆستت دەوێت، خوای گەورەت بەسە، بەڵێ، ئەگەر ئەو دۆستت بێت، ھەموو شتێك دەبێت بە دۆستت.

📖 ئەگەر یار و ھاودەمت دەوێت بۆ ھاودەمی، قورئانت بەسە بۆ ھاودەمی، چونکە ئەگەر لەگەڵ قورئاندا ھاودەم بیت، ئەوا لەگەڵ پێغەمبەران و مەلائیکەتاندا دەژیت.

⛺️ ئەگەر سامانت دەوێت ئەوا قەناعەت گەنجینەیەکی سەرو زیادە، بەڵێ، مرۆڤی قەناعەتکار دەست پێوە دەگرێت، ئەو کەسەش دەست پێوە بگرێت، پیت و بەرەکەتی دەست دەکەوێت.

🫵🏻 ئەگەر دوژمنت دەوێت ئەوا نەفسی خۆت بەسە، چونکە بێگومان ئەوکەسەی لە خۆی ڕازییە، دوچاری موسیبەت و تەنگانە و گیروگرفت دەبێت. بەڵام ئەوکەسەی لە نەفسی خۆی ڕازی نییە، ھەمیشە حەوانەوە و شادی و میھرەبانی دەست دەکەوێت.

⚰️ ئەگەر ئامۆژگاریشت دەوێت، ئەوا مردن باشترین ئامۆژگارییە، بەڵێ، ڕاستە ئەوکەسەی مردنی لەیاد بێت، لە خۆشویستنی دونیا ڕزگاری دەبێت و بۆ دواڕۆژی خۆی لێدەبڕێت و تێدەکۆشێت.


پەیامەکانی نوور/ مەکتووبات/ لاپەڕەی٤٧٤


t.me/Rozhgari • #نوورسی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

22 Nov, 20:21


📍 لەژێر دروشمی تەوحیدەوە چییان کرد!

🎙 مـامـۆسـتا عـرفـان مـوفـتی


t.me/Rozhgari • #وتار

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

22 Nov, 16:05


🕌 خوتبەی جومعەی مزگەوتی
📍 "تازاوا"ی سەربەشاری مەریوان

⛔️ بابەت: کێشە و گلەیی گەنجان دەربارەی بەربەستەکانی نێو بنەماڵە و کۆمەڵگا لەبەردەم پێکهێنانی ژیانی هاوبەش

🎙 مامۆستا مادێح مەحموودی
🗓 ۱۴۰٣/٠٩/٠٢

t.me/Rozhgari • #وتار

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

22 Nov, 13:33


📍 خوێندنەوەی هۆنراوەی "لە بەربەیانا"ی مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕیس

🎙مامۆستا هاوکار

t.me/Rozhgari • #نامیی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

21 Nov, 17:15


اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّم وَبارِك عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ

وَآدَمَ وَنوحٍ وَإبراهيمَ وَموسَىٰ وَعيسَىٰ،

وَما بَينَهُم مِنَ النَّبِيِّينَ وَالْمُرسَلينَ،

صَلَواتُ اللهِ وَسَلامُهُ عَلَيهِم أجمَعينَ.

(٥٧)
t.me/Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

21 Nov, 17:01


📍 گێڕانەوەی بەسەرهاتێکی مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕیس

t.me/Rozhgari • #نامیی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

21 Nov, 16:46


با هەموومان سەڵاوات بنێرین بۆ گیانی پاکی پێغەمبەرمان ﷺ

⚘ اللَّهُمَّ صَلِّ على سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَصَحبِهِ وَسَلِّمْ
https://t.me/Rozhgari

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

20 Nov, 16:45


چەندمان وت: وەهابیە بەناو سەلەفییەکان، ڕیابازی، ڕیباخۆری، ڕەوشت نزمی ڕەدوکەوتووی گاور و جوولەکەن.

تازە بەتازە چەند وێنەیەکی ڕەقس و سەماتان دیوە. دەڵێن نیشانەی قیامەت هەستاوە!

سەدان ساڵە خەڵك کافر دەکەن. «ئیمامی نەوەوی و سویطی و شافیعی کافر دەکەن.»

جیسم و مەکان بۆ خودا بڕیار دەدەن کە بەوە پێی کافر دەبن. ئێستا ئەوەی کردوویانە ناگات بە یەک لە سەدی عەقیدەی فاسیدیان. ناگات بە کوشتنی سەدان زانای گەورە لە مەدینە و مەککەی موکەڕەمە، لەسەر سەڵاوات و تەسبیحات و شوێنکەوتنی مەزهەب و یادکردنەوەی حەزرەتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کەواتە دەبێ ئێخەی خۆیان لەو گومڕایانە هەڵتەکێنن، ئێمە دەیکەین بەڵام ئایا ئەوانیش دەیکەن؟ مەحاڵە. چونکە وەهابیگەرایەتی گوێلەمشت و جاشی ئالسعوودە، ئایا چڵکاوخۆرەکانی کوردستانیان دەتوانن دژ بە نەجدیی و مەدخەلیی و ئەلبانییەکان ڕاوەستن، تا بەتەمابیت وەهابیەکانی سعوود ڕابچڵەکێن. ئەوە محاڵە، تەیری گول عاشق بە داری ژەقنەمووتە.
تا ئەوەندەی ژەهری کوشندەی دژایەتی بە عەقیدەی سەلەفی ساڵح وەك سەگی تۆپیویان لێ دەکات کە بۆن و بارامی پیسیان هەموو کەس هەستی پێ دەکات و لێیان تەرێز دەکات. دەك ڕووتان ڕەش بێت، ئەوندەتان بەس بێت کە وەك ڕۆژەکانی ئاشکرابوونی فەزیحەتەکانتان چۆن ڕسوابوون ئاوا زیاتریش ڕسوا دەبن و هێشتا بەخۆتاندا نایەنەوە، بیرێك ناکەنەوە.

بسم اللە الرحمن الرحيم
الم يٲن للذين آمنو ان تخشع قلوبهم لذكر الله.
صدق اللە العظیم

الشيخ محسن المفتي النقشبندي
١٩-١١-٢٠٢٤

t.me/Rozhgari • #عەقیدە

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

17 Nov, 11:50


📍 ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە، ئاوایە ڕێگەی عاشقان

🎙 بەدەنگی حاجی نەزیر ڕەحیمی و مەرحووم حاجی فەرەج سەفەری


t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

16 Nov, 20:48


۲٦ی گەڵاڕێزان یادی وەفاتی مامۆستای عالم و دانا و سۆفی و سەرخەتمی خانەقای دووڕۆی شەریفە، مامۆستا سەیید ئەحمەدی هاشمی، ڕەحمەتی️ خوا وەك لێزمەی باران بڕژێت بەسەر ڕۆحی موبارەکیا.

لە شیعرێکی میرزای هەورامی بەبۆنەی وەفاتی مامۆستا هاتووە:

ئیمامی خانەقای پیر بوو، لە دڵ پیر و جوان ڕۆیی
گوڵی جەلسەی کۆڕی زەوق و فەرەحبەخشی دڵ و دین بوو

شوێنکەوتەی شەریعەت بوو ئەمینی ئالی عوسمانی
ئەهلی سوننەت و جەماعەت بوو لەبۆ ڕەوزەی جینان ڕۆیی

سەلامی خوا لە ڕۆحی تۆ لە قەبر و مەنزڵی تازەت
بۆ خزمەتی بابی گەورەی لە ئاسۆی اطمینان ڕۆیی


t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

16 Nov, 19:20


📍 تەڵقینی مامۆستا عەبدولمەجید خورمیهر لەلایەن حاجی مامۆستا خالید ڕۆستەمی

t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

16 Nov, 16:18


📍 تەشییع جەنازە و بەڕێکردنی دوو ئەستێرەی گەشاوەی ئاسمانی عیلم و عیرفانی مەریوان بۆ ماڵی هەتاهەتایی، حاجی مامۆستا ئەسعەد شوکری و مامۆستا عەبدولمەجید خورمیهر

24:43 (وتار)
حاجی‌مامۆستاعەبدولغەفوورشکوهی

29:12 (تەڵقین)
حاجی‌مامۆستاخالیدڕۆستەمی

t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

16 Nov, 14:56


جەنابی شێخ یەڵماز، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حەزرەتی گەیلانی لە بەغداد دەفەرموێت:

کەسێك هاتە خزمەتی مامۆستای مودەڕیس دکتۆرای هەبوو، بەڵام دیاربوو ئەهلی ئەدەب و عیلم بوو، عەرزی مامۆستای مودەڕیسی کرد، وتی قوربان: من شەش ساڵی سەرەتایی و سێی ناوەندی و سێی ئامادەیی و پاشان چواری کولێژ و دووی ماستەر و دووی دکتۆرام خوێندووە، بەڵام جەنابتان لە هیچ قوتابخانەیەك نەتانخوێندووە، هەرکات پەرتووکەکانت دەخوێنمەوە لە نەحودا، لەسەر هەندێك بابەت دەوەستم کە نەمبینیوە لە هیچ شوێنێك.

مامۆستای مودەڕیس زەردەخەنەیەكی کرد و فەرمووی: بابە [أنت درست فی جامعة وأنا درست فی جامع، والجامع مذکر والجامعة مؤنث، وقال تعالی: للذکر مثل حظ الأنثیین].
یانی: تۆ لە جامیعە (زانکۆ) خوێندووتە
و منیش لە جامیع (مزگەوت). جامیعە موئەنەسە و جامیعیش موزەکەرە.
پەروەردگاریش دەفەرموێت: نێرینە دوو هێندەی مێیینەی بۆ هەیە.
دکتۆر دەستی کرد بە پێكەنین و هەردوو ئەژنۆکانی مامۆستای مودەڕیسی ماچ کرد.
 

✍️ ابوبکر الأشعری

t.me/Rozhgari • #نامیی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

16 Nov, 13:07


📍 مەولوودنامەیەکی ساڵانی ڕابردوو لە شاری مەریوان
🗓 ٣ی گوڵانی ١٣٨٥


t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

16 Nov, 13:03


📍 چەن دیمەنێکی تەشییع جەنازەی عەللامەی پایەبەرز مامۆستا بوداقی

t.me/Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

15 Nov, 21:04


مامۆستا لەتیف موحەممەدغەريب ئەگێڕێتەوە: «رۆژێکیان جەنابی مامۆستای مودەڕیس سەرمای خواردبوو.
کاکه موحەممەدی کوڕی، پزیشکێکی بۆ دیداری هێنا. منيش له خزمەتيا بووم، پاش كەمێك له پشکنینی، پزیشکەکه پرسیارێكی له مامۆستا کرد: حەز ئەکەم كەمێك له ژیانی مامۆستا شارەزا ببم؟
- مامۆستا فەرمووی له چ لایەنێکەوە؟
- پزیشکەکە وتی شتی سەرەکی و هەمیشەیی که بەردەوام بیت لەسەری.
- مامۆستا فەرمووی: دوو شتی سەرەکیت بۆ باس دەکەم؛
١_ لەو کاتەوەی چوومەته حوجرەی بیاره بۆ خوێندن تا ئێستا نوێژی بەیانیم به جەماعەت کردووه و دوای نوێژ به دەم پیاسەوه دەورم کردۆتەوه تا خۆر کەوتووه.
٢_ لەماوەی پانزده ساڵ لەمەوبەرەوە (نزیکەی ۱۹۷۰ز) تا ئێستا دەتوانم بڵێم ئێواران لەسەر سفره، دانەنیشتووم بۆ نانخواردن. تەنها له میوه سوودمەند بووم.

پزیشکەکە وتی بەڕاستی سەرم سوڕمابوو که تۆ له‌و تەمەنەدا ئەو تەندروستییە باشەت هه‌یه‌.»


t.me/Rozhgari • #نامیی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

15 Nov, 16:22


📍 پێشەوا ئەشعەری

t.me/Rozhgari • #عەقیدە

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

15 Nov, 16:22


📍 پێشەوا ئەشعەری بناسە


شێخ أبُوالْحَسَن پێشەوای ئوممەت
واتە (ئەشـعەری) چـرای هیدایـەت

حەفیـدی ئەلمەع هاوەڵـی (نەبــی)
(ئەبوو موسایە) یـەمـانی، بەصـری

ئوسوەی جووانی ئەربابی (تَحقیق)
شێری مەیدانی (تَدقیق) و (تَنمیق)

پەندیار دانشمەند باعیلم وتەمکین
رەحیقی میسـکی نـاوازەی ئەمیــن

زاهیـد (مُتَّقـي) بە شەرع (مُهتَدي)
گشت ئەهلی سوننە بەئەو(مُقتَدي)

قـودوەی زانـایـان سـەلـەفی سـاڵح
دڕکـی نێو چـاوی گومـڕاهی طـاڵح

فەخرە، زاتێکی وەک ( بـاقـلانــي )
بفەرموێت "بەسە بۆ من بە جوانی

گـەر لـە عیبارەتی (ئەو) ببم حاڵی"
ئەوەیە پایە و شەئـن و کـەمـاڵـی

تۆش ئەگەر بۆ دین راسە عەوداڵی
ڕێگـەی وان بگرە، تـا نەبیت خـاڵـی

ئەوخاوەن (سێسەد)ریسالەی ناواز
هـاتـە مەیدانـێ وەک پڵـنـگ و بــاز

بە ( ئیبانە )کەی ئیبانەی دین بـوو
بە ( مەقالات)ی ڕاستی رۆشن بوو

تێـکۆشـا دژی زەنـدیــق و مولحیـد
بـەرزیکـردەوە ئــاڵای مووەححیــد

تەفـر وتـونـای کرد گـروپـی گومــڕا
لـە نـاوی بــردن ئـەفـکـاری بـــەد ڕا

تەدوینـی ( عیلمی عەقائید )ی کرد
تەبویبی هەرسێ ئەقسامی لێ کرد

بە بەڵگەی نەقڵی پاشـان بە عەقلی
بیـروبـاوەڕی تەوضیـح کـرد جـەلی

لە سەر قاعیـدەی تەنزیهی ئـەحـەد
بـە جۆرێک لائیق بە زاتـی صەمـەد

( إلٰهیّـــات )ی هەمـوو دیـاری کــرد
( نُبـوّات )یشی گشت نومایان کرد

(مَغیبات) یشی سەلماند بە دەلیل
هەموو بابەتێ بە دەق و (تأصيل)

فەرموی(إمتِثال) ئەحکامی (شارِع)
واجبــە، واجـــب، ( فَـلا تُـنــــازِع )

ئـەفعالـی (باری) مـوعەلـلـەل نیـیە
بەهیچ غەرەضێک موعەلـلەق نییە

لەنێوان(ئیفراط،تەفریط)ی سەقیم
دایمەزراند رێگای زۆرچاک وسەلیم

واتـە: مەنهەجــی ئیعتیـدالـی راس
هێنایە بەرهەم، ئەو زانای خواناس

نـەیـاران بـوونــه پـەنــدی زەمـانــە
بۆ ئەهلی ئیسلام وەک رۆژ عەیانە

ئـەتۆیش هەی نەدان ناپاکی دامـاو
لە قوڕا چەقـاو بەدبەختی فەوتاو

بـە پـارە و دۆلار دوژمـنـی غـەددار
دەتـەوێ عـەوام ناڵ بکەی دووجار

ئەتەوێ مێشکی پوچی بێ مەغزت
لە شاخان بدەی بەتاڵ کەی لوغزت

مێشکت دەپژێ خۆ چ سەوزناکەی
رێگەی راستبگرە جەهل هەتا کەی

(حَسَنْ) بۆ خودا حەقّی بەیان کرد
گرۆی ئیبلیسی تێکڕا گوێ لەق کرد

خـوايـــه، بـەردەوام سـتایـشی تـۆ
واجبـە بۆمـان بـە هـۆ، یان بێ هـۆ

وا ڕێگەی ڕاستت پێ نیشان داوین
لە مەیدانی حەق پتـەو وەستاوین

وصلّى الله على سيّدنا مُحمّدٍ وعلى آله وصحبه أجمعين

العبدُ الفقير
أ.د. حسن ابن الشيخ خالد المفتي
أربيل - كوردستان - العراق
١ جمادی الأولى١٤٤٦ك = ٣-١١-٢٠٢٤


t.me/Rozhgari • #عەقیدە

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

14 Nov, 21:31


اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّم وَبارِك عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ الْفاتِحِ

لِما أُغلِقَ، وَالْخاتِمِ لِما سَبَقَ، وَالنَّاصِرِ الْحَقَّ بِالْحَقِّ،

وَالْهادي إلَىٰ صِراطِكَ الْمُستَقيمِ، صَلَّى اللهُ عَلَيهِ

وَعَلَىٰ آلِهِ وَأصحابِهِ حَقَّ قَدرِهِ وَمِقدارِهِ الْعَظيمِ.

(٥٦)
t.me/Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

12 Nov, 20:43


📍 مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس ڕۆژێکیان زۆر شاد و دڵخۆش ئەبێ نزیکەکانی لێی ئەپرسن کە سڕی ئەم تەبەسومەی ئەمڕۆتان چییە قوربان؟ لە وەڵامدا ئەفەرموێ:
ئەم شەو بە خزمەتی خۆشەویست ﷺ گەیشتم و بانگی حەزرەتی ئەبوبەکری کرد «رضی اللە عنە»، فەرمووی: ئەی ئەبوبەکر ئەمە ئەو مامۆستا عەبدولکەریمە کوردییە بوو کە بۆم باس ئەکردی... .

☀️ قەبرت پڕ نوور و سروور ئەی فەخر و شانازیەکەی کوردەواری


t.me/Rozhgari • #نامیی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

11 Nov, 03:51


🥖 سەموونێکم بە گەرمی خوارد، بێ ئێوە ناخۆش، زۆر بەچێژ بوو. بۆن و تامی ژیانی لێ ئەهات!
بەدەر و دوور لە تەبعی تەبیعیم، لە کاتی خواردنیدا ئاگام لەچێژ نەما و خەیاڵم ڕۆیشت بۆ لای خولقێنەری گەنم و کەسی چێنەر و دروێنەر و هاڕەر و سەموونچی و نیعمەت و بەرەکەتی!
لەخۆمم پرسی: لەکوێوە بۆ کوێ چووم و ئەمە لە چییەوە هات؟
بیرم کەوتەوە، ئەمە لە بەرەکەت و کاریگەری پەیامەکانی نوورە!

🤲🏼 کاتێك وتت: "الحمدللە"، یەکسەر لەگەڵ وتنەکەی تۆدا و بە فەرمانی خوای گەورە، ملیۆنەها ملیۆن "الحمدللە" بە گەورەیی و بچووکی لە بۆشایی ئاسماندا دەنووسرێن. خوای گەورەش چەندین گوێی لە ژمارەبەدەری درووست کردووە کە گوێ بۆ ئەو وشە خاوێنە لە ژمارەبەدەرانە ڕادەگرن، چونکە هیچ ئیسراف و زیادەڕەوییەك لە کاری خوای گەورەدا نییە.

🌿 بەڵێ، مامۆستا بەدیعوززەمان لە دەرگا گەلێکی لێنەدراوی ئیمان و ڕۆح و عەقیدە ئەدات. بەجۆرێك هەموو شت خالیقی نیعمەتت بیربخاتەوە.

✍️ بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی
📚 پەیامەکانی نوور/ بریسکەکان/ لاپەڕەی٣٠٥


t.me/Rozhgari • #نوورسی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

09 Nov, 20:43


زۆر لەمێژە کەللـەشێری عەڕشی ئەعزەم خەوتووە
ئارێ بابەییەی فەقێیان ڕۆژ و شەو نەیبیستووە

وەی دەنا بمدیتبا دەرسی بوخاریی خوێندبا
چەند قوتابیی ژیر و زیرەک وێنەیان نەتبیستبا

کانێ مزگەوت، کانێ تەکیه، خانەقاوو حوجرەکان
بوونە خۆڵ و تۆزی ڕێگا، خۆ نەمان، تێکڕا ڕمان

کەوتە بن خۆڵی بە شۆفەڵ، قازییا تەفسیرەکەت
حاشییانی شێخ و تەمجید، سیبغەتوڵڵای کوردەکەت

با بگریێ سەعد ی گەورە بۆ موتەووەل موختەسەر
جامی‌یو جەمعولجەوامیع حاشیەی زێڕین لەسەر

دەستەیێ بووبەکری ڕەنگین، پیر غیاسی هەرشەمی
وەك ئەفەندی ئەڕبیلی، خاوەن وضوح میرڕۆستەمی

داخی گەورەم ماوە بۆ توحفە و کەمالی پڕ کەمال
خۆزییا مابان ئەوانە، با بچووبا کشتوکال

📷 مامۆستا مەلا تاهێر بەحرکەیی

@Rozhgari • #ژیاننامە

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

08 Nov, 16:30


وێنەیەکی دەگمەنی ساڵانی سەرەتای حەفتاکان، لە ڕاستەوە:
مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس،
مامۆستا مەلا عەبدوڕڕەحمانی موحەدیس،
مامۆستا مەلا موحەممەدی ڕەئیس گەڵاڵی،
مامۆستا مەلا سەید عارفی چۆڕی

هەزاران هه زار ڕەحمەت لە گۆڕیان بێت و جێگایان به‌هه‌شتی بەرین بێت.

@Rozhgari • #نامیی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

08 Nov, 16:24


مامۆستا مەسعوود جاف:
ساڵی ٢٠٠١ لەخزمەت مامۆستای مودەڕیس، هەزار ڕەحمەتی خوای لێبێت، چیم بینی؟!

@Rozhgari • #نامیی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

07 Nov, 22:09


📍 پێنج خشتەکی مامۆستا بێخود لەسەر شیعری فەوزی (حەزرەتی شێخ عومەر زیائەددین نەقشبەندی (قُدِّسَ سِرُّهُ))

@Rozhgari • #نەقشبەندی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

07 Nov, 22:09


ئەی‌خودا ئەی‌ڕافیعی نۆ سەقفی گەردوون بێ‌عەمەد
نیعمەتت بۆ ئێمە لايُحصي، سیفاتت لايُعَد
شُكرُ لله تا دەوامی بێ لەگەڵ ڕۆحا، جەسەد
پڕ زمان و دڵمە یا ڕەب، قُل هُوَ اللهُ أَحَد
زیکر و فیکری زاهیر و باتینمە اَللهُ الصَّمَد

بێکەس و بێ‌ماڵ و جاهم يا رسول الله دەخیل
زۆر فەقیر و بێ‌پەناهم يا رسول الله دەخیل
تۆی بەوەڵڵا خزری ڕاهم يا رسول الله دەخیل
ڕێگە لێ ونبووی گوناهم يا رسول الله دەخیل
وا لە دەشتی چۆڵی عیسیانا خەریك ماوم مەدەد

تێکەڵیی دنیای دەنی عەقڵ و دیرایەت ون ئەکا
سەیری مەلها سینەمای چاکە و عینایەت ون ئەکا
تۆزی بێ‌دینی عەجەب جادەی ویلایەت ون ئەکا
گێژەڵووکەی مەعسیەت ڕێگەی هیدایەت ون ئەکا
لَم يَلِد ڕۆشن‌کە بەرچاوم وَلَم يولَد مەدەد

غەیری تۆ نیعمەت بەکەس کام پادشای ذي شَأن ئەدا
تاج و نەجمەی لا و إلاّ بێ بەدەڵ نیشان ئەدا
ناوی تۆ سەروەت بە خاوەن ئیش و بێ‌ئیشان ئەدا
نەفی و ئیسباتە کە زیکری ڕێ بەحەق پیشان ئەدا
وا منیش ڕێبواری ئەو ڕێیەم خودا بمکەی بەڵەد

ئەو حەکیمانەی کە کەششافی هەموو وشك و تەڕن
مووشکافی نوقتەنوقتەی حیکمەتی بەحر و بەڕن
عالمی دانا گەر ئەهلی چاکە یا ئەهلی شەڕن
مەشریق و مەغریب لە دەرکی زاتی تۆ کوێر و کەڕن
لَم يَلِد وەڵڵا ئەزەل چەشتت، وَلَم يولَد ئەبەد

فەوزییا وا ڕادیۆی لوتفی خودا بێ باتری
هاتەسەر ئیخباری عەفوی تۆ، نیهان و زاهیری
تۆش لە غەزنەینی سەنادا لێدە تەپڵی نادری
عاقیبەت مەحموودی کردی، چونکە ئیخلاس ئاخری
لَم يَكُن لَهُ کاری پێکهێنای لەگەڵ كُفُواً أحَد

@Rozhgari • #نەقشبەندی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

07 Nov, 21:37


اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّم وَبارِك عَلَىٰ عَينِ الْعِنايَةِ،

وَزَينِ الْقِيامَةِ، وَكَنزِ الْهِدايَةِ، وَطِرازِ الْحُلَّةِ،

وَعَروسِ الْمَملَكَةِ، وَلِسانِ الْحُجَّةِ، وَشَفيعِ الْأُمَّةِ،

وَإمامِ الْحَضرَةِ، وَنَبِيِّ الرَّحمَةِ، سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ،

وَعَلَىٰ آدَمَ وَنوحٍ وَإبراهيمَ الْخَليلِ،

وَعَلَىٰ أخيهِ موسَى الْكَليمِ،

وَعَلَىٰ روحِ اللهِ عيسَى الْأمينِ،

وَعَلَىٰ داوُدَ وَسُلَيمانَ وَزَكَرِيَّا وَيَحيَىٰ، وَعَلَىٰ آلِهِم،

كُلَّما ذَكَرَكَ الذَّاكِرونَ، وَغَفَلَ عَن ذِكرِهِمُ الْغافِلونَ.

(٥٥)
@Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

07 Nov, 14:20


📿 خەتمەی شەریفەی #نەقشبەندی
📍 مزگەوتی حاجی شێخولئیسلامی شاری بانە

🎙 سەرخەتم:
حاجی شێخ عوسمانی سیرێ


@Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

04 Nov, 04:50


📍 دوو بەسەرهاتی کاریگەر لە ژیانی مەولانا خالید شارەزووری و ئیمامی شافیعی (رضي الله عنهما)

🎙پ.د. مامۆستا عیرفان ڕەشید
کۆڕی ئیجازەنامەی
#بیارە ی شەریفە
🗓 ١٣٩۶/۰۷/۲۲ ھ ۱۴۳۹/۰۱/۲۳ م ۲۰۱۷/۱۰/۱۴ ز


@Rozhgari • #بیرەوەری

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

01 Nov, 04:04


اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ

كَما يَنبَغي لِشَرَفِ نُبُوَّتِهِ، وَلِعَظيمِ قَدرِهِ الْعَظيمِ،

وَصَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ

حَقَّ قَدرِهِ وَمِقدارِهِ الْعَظيمِ،

وَصَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ

الرَّسولِ الْكَريمِ الْمُطاعِ الْأمينِ.

(٥٣)
اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ الْحَبيبِ،

وَعَلَىٰ أبيهِ إبراهيمَ الْخَليلِ،

وَعَلَىٰ أخيهِ موسَى الْكَليمِ،

وَعَلَىٰ روحِ اللهِ عيسَى الْأمينِ،

وَعَلَىٰ داوُدَ وَسُلَيمانَ وَزَكَرِيَّا وَيَحيَىٰ وَعَلَىٰ آلِهِم،

كُلَّما ذَكَرَكَ الذَّاكِرونَ، وَغَفَلَ عَن ذِكرِهِمُ الْغافِلونَ.

(٥٤)
@Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

31 Oct, 20:23


«وەرزانەی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس»

ساغکردنەوە و لێکدانەوەی: پ.د. عیرفان ڕەشید شەریف

هەگبەیەکی پڕ لە ئەزموونی زانایەکی مەوسووعیی گەورەی کوردە کە نزیکەی سەدەیەك لەناو زانستە ئیسلامییەکاندا مامۆستا و ڕێنوێنیکار بووە و سەدان قوتابیی پێ گەیاندووە، خەرمانێك لە زانست و مەعریفەی کۆکردووەتەوە و ڕێڕەوی ئایینی بە شێوە دروستەکەی پیشانی خەڵکیی داوە. هەوڵی داوە کە تاکی کۆمەڵگە لەسەر خواناسی و بەها بەرزەکان پەروەردە بکات.
لەو سەردەمەی کە کۆڕی شەوانی گوند و شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە چیرۆکە بێ‌بنەماکان گەرم دەکرانەوە، ئەم زانا خەمخۆرە بۆ هەر وەرزێك کتێبێك دەنووسێت کە هزری تاکی کورد لە خورافییات و چیرۆکی بێ‌بنەما ڕزگار بکات، سەرنجیان بەلای ڕاستییەکاندا ڕابکێشێت و بە شێوەی هۆنراوە ئامۆژگارییان بکات و ڕاستییەکانی ژیانیان بۆ نومایان بکات.
ئەم بەرهەمانە، خەرمانێکن لە بەرەکەت کە هەموو کەموکوڕییە کۆمەڵایەتی و ڕامیاری و ڕووناکبیرییەکان دەستنیشان دەکەن و دەلاقەیەکی نوێ لە دینداری و خواناسی و زانست و مەعریفە بەڕووی هەمواندا دەکەنەوە.

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
11/28 تا 2024/12/8

@Rozhgari • #نامیی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

25 Oct, 11:10


اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ

الَّذي جاءَ بِالْحَقِّ الْمُبينِ، وَأرسَلتَهُ رَحمَةً لِلعالَمينَ.
(٥٠)
اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ النَّبِيِّ الْمَليحِ،

صاحِبِ الْمَقامِ الْأعلَىٰ وَاللِّسانِ الْفَصيح.

(٥١)
اللَّهُمَّ صَلِّ وَبارِك عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ النُّورِ الذَّاتِيِّ،

وَالسِّرِّ السَّاري في سائِرِ الْأسماءِ وَالصِّفاتِ.

(٥٢)

🌷 بە سەڵەواتدان لەسەر حەزرەت ﷺ

🌿 خوای گەورە دە سەڵەواتت لەسەر دەدات.
🌿 دە پلە بەرزت دەکاتەوە.
🌿 دە چاکەت بۆ دەنووسێت.
🌿 دە تاوانت لێ دەسڕێتەوە.
🌿 دۆعا و نزاکانت وەردەگرێت.
🌿 شەفاعەتی حەزرەت ﷺت بەنسیب دەکات.
🌿 گوناحەکانت هەڵدەوەرێنێت و پاکت دەکاتەوە.
🌿 لە خەمەکانت دەتڕەخسێنێت.
🌿 لە قیامەتدا لە حەزرەت ﷺ نزیکت دەکاتەوە.
🌿 وەکوو یارمەتیدانی هەژاران بۆت دەنووسێت.
🌿 فریشتەکان سەڵەواتت لەسەر دەدەن.
🌿 پێش مردنت، موژدەی بەهەشتت پێدەدا.
🌿 لە ناڕەحەتییەکانی قیامەت ڕزگارت دەکات.
🌿 حەزرەت ﷺ وەڵامی سەڵاتەکەت دەداتەوە.
🌿 شتە لەبیرچووەکانت بیردەکەوێتەوە.


@Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

24 Oct, 22:07


اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ

صاحِبِ الْعَلامَةِ وَالْغَمامَةِ.

(٤۷)
اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ

الَّذي هُوَ أبهَىٰ مِنَ الشَّمسِ وَالْقَمَر،

وَصَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ

عَدَدَ حَسَناتِ أبي بَكرٍ وَعُمَرَ،

وَصَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ

عَدَدَ نَباتِ الْأرضِ وَأوراقِ الشَّجَرِ.

(٤۸)
اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ

عَبدِكَ الَّذي جَمَعتَ بِهِ شَتاتَ النُّفوسِ،

وَنَبِيِّكَ الَّذي جَلَيتَ بِهِ ظَلامَ الْقُلوبِ،

وَحَبيبِكَ الَّذي اخْتَرتَهُ عَلَىٰ كُلِّ حَبيب.

(٤۹)
@Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

23 Oct, 16:23


📍 نامەکانی نامی

۲۰۲ نامەی مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕیس بۆ هاوەڵ و خزم و ناسیاوانی لە ۴۵۰ لاپەڕەدا

نامەکان لە مەودای ۱۹۴۰ تا ۲۰۰۰ دەگرێنەوە. لایەنێکی زۆری ژیانی ئەو مامۆستا بەرز و بەڕێزەی کوردان لە کاروباری مزگەوت، موفتی بەغداد، باوکی بنەماڵە، نووسەر، توێژەر و ... لە توێی ئەم نامانە دەرئەکەوێت.

چاوەڕوان بن. بەمزووانە چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

ئیرەج مورادی
۲ی خەزەڵوەری ۱٤۰۳


@Rozhgari • #نامیی

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

18 Oct, 08:19


🎙 يا رايح المدينة سلم لي على النبي ﷺ وقوله خدامك مشتاقلك يا نبي 🌷

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِهِ وَصَحبِهِ

وَسَلِّم، عَدَدَ ما كانَ، وَعَدَدَ ما يَكونُ،

وَعَدَدَ ما هُوَ كائِنٌ في عِلمِ اللهِ.
(٤٥)
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ روحِ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ فِي الْأرواحِ،

وَصَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ جَسَدِهِ فِي الْأجسادِ،

وَصَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ قَبرِهِ فِي الْقُبورِ،

وَصَلِّ وَسَلِّم عَلَىٰ إسمِهِ فِي الْأسماءِ.

(٤٦)
@Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

17 Oct, 15:40


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ عَبدِكَ وَنَبِيِّكَ

وَرَسولِكَ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ، وَعَلَىٰ آلِهِ وَصَحبِهِ وَسَلِّم،

عَدَدَ ما فِي السَّمَـٰواتِ، وَما فِي الْأرضِ، وَما بَينَهُما،

وَأجرِ لُطفَكَ في أُمورِنا وَالْمُسلِمينَ أجمَعينَ،

يا رَبَّ الْعالَمينَ.

(٤٤)
@Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

12 Oct, 03:09


🎙 مامۆستا جەلال خورمیهر

✍️ جێگەو پێگەی هەر مرۆڤێك لە دینی ئیسلامدا دیارییە بەجۆرێك کە ئافرەتان چ لە ڕۆڵی دایکایەتی، چ لە ڕۆڵی هاوسەرایەتی و چ لە ڕۆڵی خوشکایەتی، هەرهەموویان بایەخێکی ئێجگار بەرز و ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان لە پەروەردە و بارهێنانی منداڵان و پشتیوانی سەرەکیی پیاوانی ئەم ئوممەتە بووە.

🔻 وتارێکی تایبەت کە پێویستە هەموو تاکێکێ کۆمەڵگا، ژن و پیاو گوێبیستی بن.

🗓 ۶ی ڕەزبەری ۱٤٠٣
📍 مەولوودنامەی ئاوایی ئەسراوا سەربە شاری مەریوان


@Rozhgari ● #مەولوود

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

12 Oct, 03:09


🎙 مامۆستا جەلال خورمیهر

✍️ جێگەو پێگەی هەر مرۆڤێك لە دینی ئیسلامدا دیارییە بەجۆرێك کە ئافرەتان چ لە ڕۆڵی دایکایەتی، چ لە ڕۆڵی هاوسەرایەتی و چ لە ڕۆڵی خوشکایەتی، هەرهەموویان بایەخێکی ئێجگار بەرز و ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان لە پەروەردە و بارهێنانی منداڵان و پشتیوانی سەرەکیی پیاوانی ئەم ئوممەتە بووە.

🔻 وتارێکی تایبەت کە پێویستە هەموو تاکێکێ کۆمەڵگا، ژن و پیاو گوێبیستی بن.

🗓 ۶ی ڕەزبەری ۱٤٠٣
📍 مەولوودنامەی ئاوایی ئەسراوا سەربە شاری مەریوان


@Rozhgari ● #مەولوود

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

11 Oct, 17:11


📍 کۆڕی مەولوودنامە و ئیجازەنامە

🎙 وتاری مامۆستا فەرهاد ئاگەشتە

📌 شاری ورمێ - شارۆچکەی شاهید - مزگەوتی محمد رسول الله ﷺ

🗓 ۱۴۰۳/۰۷/۱۹


@Rozhgari • #مەولوود

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

11 Oct, 15:28


📍 کۆڕی مەولوودنامە و ئیجازەنامە

📌 شاری ورمێ - شارۆچکەی شاهید - مزگەوتی محمد رسول الله ﷺ

🗓 ۱۴۰۳/۰۷/۱۹


@Rozhgari • #مەولوود

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

10 Oct, 20:32


اللَّهُمَّ صَلِّ أفضَلَ صَلاةٍ، عَلَىٰ أفضَلِ مَخلوقاتِكَ،

سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ، وَعَلَىٰ آلِهِ وَصَحبِهِ وَسَلِّم،

عَدَدَ مَعلوماتِكَ، وَمِدادَ كَلِماتِكَ،

كُلَّما ذَكَرَكَ الذَّاكِرونَ،

وَكُلَّما غَفَلَ عَن ذِكرِهِ الْغافِلونَ.

(٤۳)
@Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

04 Oct, 11:08


🎙 مامۆستا جەلال خورمیهر

✍️ باسی بابەتێکی زۆر جوان سەبارەت بە سەڵەواتدان لەسەر حەزرەتی پێغەمبەر ﷺ [بەتایبەت لە شەو و ڕۆژی هەینی]

🗓 ١٢ی ڕەزبەری ۱٤٠٣
📍 مەولوودنامەی ئاوایی گاگل


@Rozhgari ● #مەولوود

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

03 Oct, 20:52


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ،

كَما صَلَّيتَ عَلَىٰ سَيِّدِنا إبراهيمَ

وَعَلَىٰ آلِ سَيِّدِنا إبراهيمَ،

وَبارِك عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ،

كَما بارَكتَ عَلَىٰ سَيِّدِنا إبراهيمَ

وَعَلَىٰ آلِ سَيِّدِنا إبراهيمَ،

فِي الْعالَمينَ إنَّكَ حَميدٌ مَجيدٌ، عَدَدَ خَلقِكَ،

وَرِضا نَفسِكَ، وَزِنَةَ عَرشِكَ، وَمِدادَ كَلِماتِكَ،

كُلَّما ذَكَرَكَ الذَّاكِرونَ، وَكُلَّما غَفَلَ عَن ذِكرِهِ الْغافِلونَ.

(٤۲)
@Rozhgari • #سەڵەوات

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

02 Oct, 18:52


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِهِ وَصَحبِهِ وَسَلَّم.

📍 شەرحی "#شمائل و #خصائل"ی حەزرەت ﷺ
🌸 الشمائل المحمدية والخصائل المصطفوية
✍️ ئیمامی "الترمذي"

🪻 بەشی ٧٥
📜 دەربارەی بینینی حەزرەت ﷺ لە خەودا [١]
🎙 مامۆستا لوقمان بەحرکەیی

@Rozhgari ● #مەولوود

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

02 Oct, 18:52


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِهِ وَصَحبِهِ وَسَلَّم.

📍 شەرحی "#شمائل و #خصائل"ی حەزرەت ﷺ
🌸 الشمائل المحمدية والخصائل المصطفوية
✍️ ئیمامی "الترمذي"

🪻 بەشی ٧٦ [کۆتایی]
📜 دەربارەی بینینی حەزرەت ﷺ لە خەودا [٢]
🎙 مامۆستا لوقمان بەحرکەیی

@Rozhgari ● #مەولوود

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

01 Oct, 18:52


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِهِ وَصَحبِهِ وَسَلَّم.

📍 شەرحی "#شمائل و #خصائل"ی حەزرەت ﷺ
🌸 الشمائل المحمدية والخصائل المصطفوية
✍️ ئیمامی "الترمذي"

🪻 بەشی ٧٣
📜 دەربارەی کۆچی دوایی حەزرەت ﷺ [٣]
🎙 مامۆستا لوقمان بەحرکەیی

@Rozhgari ● #مەولوود

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

01 Oct, 18:52


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ سَيِّدِنا مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِهِ وَصَحبِهِ وَسَلَّم.

📍 شەرحی "#شمائل و #خصائل"ی حەزرەت ﷺ
🌸 الشمائل المحمدية والخصائل المصطفوية
✍️ ئیمامی "الترمذي"

🪻 بەشی ٧٤
📜 دەربارەی میراتی حەزرەت ﷺ
🎙 مامۆستا لوقمان بەحرکەیی

@Rozhgari ● #مەولوود

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

01 Oct, 07:47


🎙 مامۆستا سەیید مەحموود سەججادی

✍️ ئەو هۆکارانەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵگادا ئیمانمان ڕوو بە کزی و لاوازی ئەبن

💡 هۆشیارکردنەوەیەك بۆ هەموومان بۆ ئەوەی زۆر ئاگادار بین مۆبایل‌ەکانمان، ئیمانەکەمان لە چنگ دەرنەهێنت.

🌱 لەسەر هەموو تاکێکی کۆمەڵگا پێویستە گوێگری ئەم وتارە بێت.

🗓 ٩ی ڕەزبەری ۱٤٠٣
📍 مەولوودنامەی ئاوایی دەرزیان


@Rozhgari ● #مەولوود

ڕۆژگاری ژیانم 🌻 Rozhgari

01 Oct, 06:49


🎙 مامۆستا جەلال خورمیهر

✍️ تەربیەتی ئیلاهی چۆنە؟
💡 هۆشیارکردنەوەیەك بۆ کاسبکاران و بازاڕیان و باقی موسوڵمانان بۆ ئەوەی هەرکەسێکمان لە ئاستی خۆیەوە بەخۆداچوونەوەیەك بکات و لە مامەڵە و کەسابەتی ڕۆژانەماندا گوێڕایەڵی شەریعەتی ئیسلام بین.

🌱 لەسەر هەموو تاکێکی کۆمەڵگا پێویستە گوێگری ئەم وتارە بێت.

🗓 ٨ی ڕەزبەری ۱٤٠٣
📍 مەولوودنامە لە ئاوایی کانی‌سانان


@Rozhgari ● #مەولوود