بــاران @redwan_taha Channel on Telegram

بــاران

@redwan_taha


بەپوچی ئەنوسم ' گەر گەشبینی لێم دوور کەوە.

@Redwantaha

بــاران (Persian)

بــاران" یک کانال تلگرامی فوق العاده است که توسط کاربر @"redwan_taha" اداره می شود. این کانال برای علاقمندان به هنر، فرهنگ و ادبیات ایران مناسب است. شما می توانید در این کانال به دستاوردها و آثار برجسته هنرمندان ایرانی دسترسی پیدا کنید. علاوه بر این، اخبار و رویدادهای مرتبط با صنایع هنری و فرهنگی نیز در این کانال به اشتراک گذاشته می شود. اگر به خواندن داستان های جذاب، دیدن تصاویر زیبا و شنیدن موسیقی های ایرانی علاقه مندید، حتما این کانال را دنبال کنید. با پیوستن به "بــاران" از جذابیت هنر و فرهنگ ایران لذت ببرید.

بــاران

12 Feb, 20:49


دوای ئەوەی هەمووشتێک لەدەست دەدەیت و دەگەی بەخاڵی کۆتایی دەڕۆیت لەپێش ئاوێنەیەکدا بەقوڵی سەیری خۆت دەکەیت و هێدی هێدی وەک سەرەتای ئیشپێکردنی مۆلیدەیەکی بچوک پێکەنینەکان لەسەر لێوت نەتر دەدەی لەناو ئەم پێکەنینە ساختانەشدا گریانێک دروست ئەبێت کە تا سنوری مەرگ ئەتبات بەجۆرێک دەتخاتە نێو دۆخێکەوە نازانی چی بکەیت مردنێک دەمری دەکرێت لەمێژوی خانەوادەکەتا هەرچی نائومێدی دنیا هەیە کەوتبنە سەر ڕوخسارت ئیدی ئەوساتەی تۆ خاڵی کۆتایی دائەنێی لەو ساتە بەدواوە ژیانت تێک و پێک دەچێ و بەئەستەم دەبیەوە مرۆڤەکەی پێشوو تەنها چاوەڕێ ئەکەیت شتی خراپتر و خراپتر ڕوبدات تەنها دەوەستی بزانی دەگەیت بەکوێ لەساتێک بەدواوە تۆ ئیتر نابیتەوە بە مرۆڤەکەی جاران وە ئەوکاتەش ئەوە ڕویدا تۆ ئیتر خۆت وەک زیادە دێتە پێش چاو بەجۆرێک وائەزانی تەنیا شوێنت لەم گەردونە پێ پڕکراوەتەوە.

...

بــاران

10 Feb, 20:00


سەیری بارودۆخم بکە وەک پرچی تۆ پەرێشانە.


بــاران

06 Feb, 16:27


بیری ڕۆژانی پێکەوە بوونمان دەکەم
‏‌‎ئەو کاتەی تامەزرۆی نامەی یەک بووین
ئەو کاتەی خەمی یەکمان بوو
ئەو کاتەی نامەی شەوشاد و بەیانی باشمان
پڕ لە سۆز و موحیبەت بوو
بۆ وا لە یەک جودا بووین ؟
مەگەر ئێمە تایبەترینی یەک نەبووین؟
مەگەر هی یەک نەبووین؟
یانی ئێستا نە من تایبەتی تۆم نە هی تۆم؟
یانی ئێستا گرینگ نیم بۆت؟
تۆ تێناگەیت واتای چیە کە کەسێکی ماندوو خۆشیبوێیت،
کەسێک سەرەڕای ئەو تاڵیانەی لە ناخیایەتی
هەوڵەدا بەتەواوی شیرینیەکانی دوونیاوە خۆشی بوێی، تێناگەیت!
‏‌‎دەموویست پێت بڵێم کە
ھەموویان پشتیان تێکردم و وام لێھات
ترسم لەھەمووان ھەبێت جگە لەتۆ
بەڵام پشتت تێکردم پێش ئەوەی پێتبڵێم و تێتبگەیەنم.


@redwantaha

بــاران

05 Feb, 04:23


کێ ئەزانێت چ مەرگە ساتێک منی گەیاند بەم بێهیواییە...
کێ تێ ئەگات ئاسەواری چەند پیاکێشان ئەو درزە گەورەیەیان لە ڕوحی منا دروست کرد...
کێ لەو بیرە ئاڵۆزەم تێئەگات کە نایەڵێت یەک خولەک هەست بە ئارامی بکەم...
کەس لە نەمانی ئارەزوو بۆ ژیانکردن تێناگات...
لەدەستدانی گەشی چاوەکانم و کزبوونم و نیوەشەو بەخەبەر بوون، مەگەر ئەوانە ئامرازێک نەبون بۆ تێگەیشتن لەوەی کە من کەسێکی تێکشکاوم؟

بــاران

03 Feb, 20:31


بابە ئەگەر حەزتان بە خوێڕی نیە قسە بکەن. با لەمە خوێڕی تر نەبین و بگەڕێینەوە سەر ڕێی ڕاست.

بــاران

03 Feb, 20:29


ھەتا ئێمە کوڕی چاک بووین، دەیانوت کچەکان حەزیان بە کوڕی شەقاوە و خوێڕییە. ئێسا ئێمە کەمێک خوێڕی بووین، ھەمویان بەدوای کوڕی چاکدا دەگەڕێن. چیتانە؟ پلانە دژی ئێمە؟ ئەگەر خۆشیتان بە چارەمانا نایە بڵێن با ھەر نەبین.

...

بــاران

01 Feb, 22:09


‌‌
‌كەسێك هەیە كە داستانێك قســەی بۆت هەیە و دەرینـــابڕێ
‎كەسێك هەیە پــڕ بە دڵی بیرت دەكات و دەیشارێتەوه‌
‎كەسێك گیانی لە ژێر پێت ڕادەخات و وشەی زبرت لەگەڵ بەكاردێنێ
كەسێك بۆ یەك بینینت دەمرێ و كاتێ دێیتە بەرامبەری لێت ناڕوانێ
كەسێك لە ڕۆحی خۆی زیاتر تۆی خۆشدەوێ و بێدەنگی هەڵەبژێرێ
هەمیشە لە دوورەوە بە نهێنی لێت دەڕوانێ
بایەخت پێ نادات و هەستی بۆت دەشارێتەوە
هەمیشە لە نێوان ئەوەی خۆشی دەوێی یان نـــا دەمێنیتەوه‌
‌                                                  ‎وەلێ
ئەو هیــچ كات پێت نــاڵێ ‎چوون باش دەزانێ گەر بۆت گرنگ بــوا لەلای دەبــووی.

...

بــاران

28 Jan, 21:03


بەڵام ئەگەر بیری لێبكەیتەوە، دەبینیت و تێدەگەیت كە لە هەر حاڵەتێكدابێت، پێویستە كەسێك هەبێت خۆشت بوێت. گرنگ نیە ئەو خۆشیبوێیت یاخود نا، گرنگ نیە بزانێت یاخود نا. گرنگ ئەوەیە تۆ خۆشتبوێت. لانیكەم بۆئەوەی هەندێك شت لەتۆدا نەمرن. بۆئەوەی بتوانیت جوانی ببینیت. بتوانیت ڕەنگەكان لێك جیابكەیتەوە. تا شتێكت هەبێت بۆی بژیت. ئەگەر وانەبێت، ئەگەر نەتوانیت كەست خۆشبوێت، زۆر شت لە تۆدا دەمرن. ئیتر نە دەتوانیت ڕەنگەكان لێك جیابكەیتەوە. نەدەتوانی جوانی ببینیت. نە شتێكیشت هەیە بۆی بژیت. كەوتنی ئینسانێك لێرەوە دەست پێدەكات.

...

بــاران

27 Jan, 21:43


ئەزانی زۆر بیر لە چی ئەکەمەوە؟ نە من هەنگاوت بۆ ئەنێم نە تۆ هەنگاوم بۆ ئەنێیت ترسم هەیە لە بیرم بکەیت چونکە لە یەک شار نین تا زوو زوو بمبینیت و لە بیرم نەکەیت شتێکی منت لا نیە تا هەر جارێک کە بینیت منت بیر بێتەوە بەیەکەوە نەگەڕاوین و لە شوێنێک نانمان نەخواردوە تا بچیتە ئەو شوێنە و منت بیر بێتەوە ئەکرێ دڵت بۆ من لێبدات سەڕەڕای دوریمان ؟ئەڵێم گەر هی من نەبێت بەدەستیشی بێنم ئەڕوات گەر هی منیش بێت پێویست بە هیچ کام لەوانە ناکات و خۆشم نازانم چۆن پێی ئەگەم خەیاڵت خراپ داگیری کردووم یەک جار وەرە و ببە هەمیشەیم یا بڕۆ و مەیەرەوە خەیاڵم.

...

بــاران

27 Jan, 17:34


ئیتر هیچ شتێک لەجێگای خۆی نیە ، ئەوەتا دڵی منیش ئارەزوو دەکات بێتە دەرەوەو بەجێم بێڵێت.

...

بــاران

25 Jan, 19:38


دەترسم لەوەی تەمەن بڕوا و نەمێنین و ئەو شتانەی کە خەیاڵمان دەکرد ڕووبدەن ، ڕوونەدات.


@Redwantaha

بــاران

21 Jan, 17:25


ئەم ئێوارەیە لەسەر سفرە دەستم بەر پەرداخە ساردێکە کەوت ڕژا بە ناو چێشتەکەی باوکما، ئەوە ئەگەر باوکی هەرکەستان بووایە ئەیکێشا بە دەمتانا، بەڵام چوونکە باوکی
من دڵسۆز و میهرەبانە بەشەق کردمیە دەرەوە،

ئەڕوەڵا دەرەوە زۆریش سارد بوو،

...

بــاران

19 Jan, 16:44


هەندێک شەو زۆر بێزارم لەخۆم و لە گیانی خۆم، حەزدەکەم پڕ بە دەنگم هاوار بکەم، حەز دەکەم بگریم، هەموو شەوێک کە سەر لەسەر سەرینەکەم دادەنێم بیر ئەکەمەوە ئەڵێم تەواو هیچ ڕێگایەک نەماوە بۆ دڵخۆشی، هیچ ڕێگایەک نەماوە بۆ ئەوەی من تێیدا دەرباز بم، دەرباز بم لەو بێتاقەتییە و لەو بێزاریە کە هەموو ڕۆژێک دوای لە خەو هەستان ڕووم تێدەکات، دەرباز بم لەو پێکەنینە درۆیە و پڕ خەمە، سارد بوومەوە لەو ژیانەی کە ڕۆژانێک ئاواتی جیاواز جیاوازم تێیدا دەخواست، بێزاربووم من ئیتر بێزاربووم لەو هەموو مرۆڤە درۆزن و دووڕووانە، سارد بوومەوە لە هەندێک شت کە ڕۆژانێک کە ڕۆژانێک هەوڵی زۆرم بۆ دابوو، چیڕۆکی ژیانم پڕ پڕە لە نەهامەتی و سەرگەردانی لە کۆتایدا ئەبێت بەرگە بگرم، بەڵام نازانم تا کەی بەرگە بگرم،بێزاربووم لەوەی هەموو ڕۆژێک بە (بەرگە گرتن) دڵی خۆم خۆش بکەم و دڵی خۆم بدەمەوە باشە بەرگە ئەگرم بەڵام نازانم تا کەی بەرگە بگرم نازانم نازانم..!

...

بــاران

14 Jan, 20:40


چەندین ڕۆژە ، چەندین مانگە کەسێک کە ئەتەوێت قسەت لەگەڵ بکات بەڵام نایکات ، تۆش لەبیری ئەوەدایت کە چۆن بەرگە بگریت ، غەمگینت دڵت لە دەمتەوە خەریکە دێتە دەرەوە .
بەڵام هاوڕێم باشترین چاکە کە لەگەڵ خۆتا بیکەیت ئەوەیە ئاوات بخوازیت قەت قسە نەکات ، چونکە هەر قسە کردنێک کە گەشتە ئاستی ئەوەی تۆ چاوەڕێی بیت و وەکو خێر پێکردن پێت بفرۆشنەوە باشترە نەبێت ...

بگەڕێوە تەنهایەکەی خۆت هاوڕێم ، ئەم جارەیان زۆر بە میهرەبانییەوە خۆت لە باوەش بگرە.

...

بــاران

05 Jan, 22:24


لە شەودا چیرۆکەکان دەست پێ ئەکەن.
ماندوویەتی، بێتاقەتی و بیرکردنەوە قوڵەکان وێرانمان دەکەن. هەندێکمان بۆ دوری کەسانێک خەریکە شەق ئەبەین کە زەمەن لێی دوور کردۆتەوە..!
هەندێکمان چاوەڕێی کەسێکین کە پشتگوێی خستووین.
هەیە ئەگری بۆ کەسێ کە گەڕانەوەی ئەستەمە..!
هۆگربوون بە کەسێک هەمیشە بە ئازارە، هەم حەسرەتی بەدەست هێنانی.. هەم لەدەست دانی..!
من هیچ کات بەرگەی دووری تۆم نەگرتوە ئێستاش کە نیت بە هەمان شێوە بەرگە ناگرم بەڵام لەگەلی ڕاهاتووم.
ئەمویس هەموو کات لام بیت، کاتێک دڵتەنگم لامبیت و قسەت بۆ بکەم.. تۆش بلێت هەموو شتێ باش ئەبێ من لێرەم! هەموو شەوێ درەنگ خەوتووم وتوومە نەکا تۆ بتەوێت بێت و نامەیەک بنێریت و من خەوتبم..!!
« هەموو شەوێ لە خەیاڵی خۆمدا، باوەشی تۆ ئەکەم بە بەری خۆمدا ئارامی رۆح »

@Redwantaha

بــاران

05 Jan, 20:01


"وە لە کاتە درەنگەکانی شەو ، ئەوکاتەی ڕۆشنای ژورەکەت ئەکوژێتەوە و بەتەنھا ئەمێنیتەوە ، دیقەت لە شوێنێکی چۆڵ ئەیەی ، وەلە چەند خولەکێکدا ئەکەویتە داوی مێشکتەوە ، ئەبیت بە قوربانی بیرکردنەوە ڕەشەکانت ' ھەموو ئەو شتانەت بیر ئەکەوێتەوە کە تۆیان بەزاندووە ، ھەموو ئەو شتانەی وایان کردووە بگەیت بەم حاڵە ، بەتەنھا بیر ئەکەیتەوە بۆ چەند کاتژمێرێک ، لە کۆتایدا ڕاست و ڕەوانی ئەم بابەتەت بۆ دەر ئەکەوێت ئەوەیش ئەوەیە ' کەس دەستی بۆ درێژ نەکردی فرمێسکەکانتی نەسڕی ، جگە لە دەستی خۆت نەبێت ، بەتەنھا دەستی خۆت ئەمێنێتەوە کە برینەکانت ساڕێژ ئەکات.
...

بــاران

04 Jan, 20:59


ئەم کچە جوانە نامەی ناردووە دەڵێت تکایە ئەوەنە نائومێد مەبە و با ئەوانی دیکەش نائومێد نەبن. ئۆکەی، من و ئەوانی دیکەش غەڵەت دەکەین نائومێد بین. ئەسڵەن بۆمان نیە. نابێت شتی وا. هاوڕێیان نائومێد مەبن لە قازانجی هەمومانە.

...

بــاران

04 Jan, 20:54


من دەزانم کە بە چی حاڵم باش دەبێ ،
بەڵام هیچم لە دەست نایەت.

@Redwantaha

بــاران

02 Jan, 19:04


کچێکی جوانم ناسیووە.نازانێ ئێرەش هی منە. تاوناتاوێک نوسینێکی ئێرەم بۆ دەنێرێ. ئەمرۆ وتم ئەوەنە مەچۆ ئەو پەیجە من دڵم پیسە. ئەم قسە قۆرانەش بۆ من مەنێرە چی تر ههههه بوو بە شەڕمان خەریبوو لەسەر دڵپیسیم لەخۆم بلۆککرێم هههه

....

بــاران

01 Jan, 22:31


ئەوە چەندین ساڵە لێرە پۆست دەکەم، ئێستاش کچێک نەھاتە چات بڵێت: دەستەکانت خۆش، پۆستەکانت زۆر جوانن، وەرە با پێکەوە لەژێر سەقفێکدا بژین. یانی چی؟ چۆن دەبێ ئاخر؟
...

بــاران

01 Jan, 20:25


- سڵاو ؟
- سڵاو و زەهری مار ،
دونیاوم لەبەرچاو کەوت تاکو بتوانم لەبیرت بکەم ، سڵاوی چی؟ ،

«کاتێک دوای ماوەیەک ئەگەڕێتەوە»

...

بــاران

01 Jan, 15:31


هەموو ڕێگا تەواو نەکراوەکان ئەمبەنەوە بەرەو تۆ،
مرۆڤێک بووم
لە ویستنی تۆیا خۆمم لەدەست دا ..
هەموو جوانییەکانم وەک گوڵی بەر پەنجەرەی ماڵێکی چۆڵکراو هەڵوەری..
درۆکانت وەک کوشەندەترین نەخۆشی لەپڕ کوشتمی ..
نەمدەزانی لەگەڵ تۆ بوون بەرەو مەرگم ئەبات ..
من هەموو جار پێم ئەکەوتە ناو قوڕاوی نائومێدیتەوە و هێشتاش پێم وابوو هەوڵەکانم بەرەو منت ئەهێنێ ..!
لە ژاوەژاوی دەورمدا چاوەکانم بۆتۆ ئەگێڕا .!
پەلەقاژەی ئەوینتم ئەکرد و تۆش بێ باک بێ باک پاییزت خستە ژیانم و بۆ کەسێکی تر بوویت بە بەهار.
...

بــاران

30 Dec, 21:58


ئەو ئیمۆنجیەی پێکەنینە ئەخلاقی کوڕەکانی چەناڵە، ئیتر چۆن خۆشم بوێن؟ چۆن پەیوەندیەکی باش دروست ئەبێ؟ لێگەڕێن ئەم نێوانە هەر بە ناشرینی جوانە.
...

بــاران

30 Dec, 21:54


ماوەیە تاقەتی پۆستم نەماوە کورە ھەر تاقەتی بێتاقەتیشم نەماوە.

...

بــاران

30 Nov, 23:29


شەوەکانم بە سەختی تێدەپەرن، دەگەرێمەوە ماڵەوە و دەچمەوە نێو باوەشی ژورەکەم، شەوێک گریان و شەوێک ئازار و شەوێک تەنهایی جووت لەگەڵ پێخەفەکەم لەگەڵ خۆمدا لول ئەدەم، من ئێستا تووشی ئیفلیجی بووم، نەک ئەو ئیفلیجیەی دەست و قاچم ئیش نەکەن، ئەو ئیفلیجیەی توانای دڵخۆشیم نەماوە، توانام نەماوە بە درۆش پێپکەنم، بە رادەیەک خراپم هەرگیز وانەبووم، پێشتریش خراپ بووم بەڵام نەک بەم رادەیە، ئێستا بیرکردنەوە لە مرۆڤەکانیش حاڵم تێکدەدات، جاران هەرنەبێ دەمتوانی شتێک بدۆزمەوە تا حاڵمی پێ باش بکەم، کتێبێک فیلمێک گۆرانیەک پیاسەیەک دۆستێک ئاشنایەک وێنەیەک، وەلی ئێستا هیچ شتێک نادۆزمەوە تا حاڵمی پێ باشتر بکەم، هەموو شەو کەللەی سەرم دەتەقێت و بەیانیان پارچەکانی کۆدەکەمەوە، ئێستا جیاوازە پارچەکانیم بۆ کۆنابێتەوە و کۆنابێتەوە.

...

بــاران

24 Nov, 21:17


لە پەنجەرەی ژورەکەمەوە
هەست بەدەنگی باران دەکەم
کەش زۆر ساردی کردوە
دڵنیام لە شارەکەی تۆش بـارانە
بەبێ دەنگی دەورو بەرم و
تاریکایی شەو و ژوور
گوێم لە گۆرانیەکەی هایدە گرتوە
کە ئەڵێت ، سڵاوی منت لێ بێت کۆنە یار ، منم هەمان هەوادارەکەی جاری جاران بە دیاریەوە بیر لەتۆ دەکەمەوە و دڵم دەگوشرێت
دەخەوم تا بەیان خەون بە نامەیەکتەوە دەبینم،
چەند جارێک لەخەو ڕادەچڵەکێم و دەخەومەوە
خۆزگە دەخوازم
ژیانکردن هەر لەنێو خەونەکانمدا بووایە
ئێستا چۆڵ چۆڵم بێتۆ...! دەی ئیتر نەبوونت بە من نانوسرێتەوە.


...

بــاران

22 Nov, 21:04


من لێرە بووم لەپێش ھەمووان ، من ھەمووان بووم ئەگەر بەبیرت بێ.

@Redwantaha

بــاران

22 Nov, 21:02


دوێنێ نامەیەکم نوسیبوو تێیدا باسم کردبوو کە چەند بیرت دەکەم ژیان بێ تۆ چەند تاریک و بێدەنگە تەنانەت هێزی ئەوەشم نیە لەسەر جێگەکەشم هەستم بەڵام پێش ئەوەی بینێرم بیرم کەوتەوە کەتۆ باشیت بێ من لەژیانی ئاساییت بەردەوامی وەک ئەوەی هیچ ڕوی نەدابێت هەموو ئەو ساتە جوانانەشت لەیاد کردوە کەپێکەوە هەمان بووە نامەکەم سڕیەوە ، پاشان گریام.
...

بــاران

16 Nov, 19:52


حاڵم باش نییە.
تەنانەت دەتوانی خراپی حاڵم لە ڕووخساریشمدا ببینی.
ئەوەندە ناشیرین و تێکشکاوم.

@Redwantaha

بــاران

10 Nov, 18:39


نازانم چ شتێک دڵم تەنگ دەکا، هەموو شتێک ئێستا بە ئازارە.

...

بــاران

06 Nov, 19:45


بەیانیەکی ساردی زستان بوو کاتژمێر 5 بەدوو ماتۆڕ کەوتینە ڕێ بۆ ڕاکردن بەدوای پاروە نانێکی حەڵاڵدا ڕۆشتین و کەوتینە ڕێ خۆمان داپۆشی ئەو هاوڕێیەم کەلەگەڵم بوو هەفتەی داهاتوو دەسگیرانەکەی دەگواستەوە زۆر ئومێدەوار بوو هەمیشە دەیوت سەیرکە ڕێدوان هەوڵەکانم بەزایە نەچوو ئەم کرێکارییەش هێندە بێ حکمەت وخراپ نیە کەباسی ئەکەن وا دەسگیراندارین دەی لەکۆتایی ئەم قسانە کەوتینە ڕێ چەند کیلۆمەترێک ڕۆشتین پێش ئەوەی بگەینە شوێنی کارەکەمان لەبەرانبەرمانەوە بارهەڵگری بارێکی قاچاخی کوڕە مەسولێک بەخێرای هاتوو تاچاو بڕکات خوێنی ئەوی بەو عەرزەدا ڕژاند و کاسەی سەری ئەنجن ئەنجن بوو کە ئەو دیمەنم بینی وەک مریشکێکی سەر بڕاو بەو ناوەدا دەخولامەوە و نەمدەزانی چیبکەمم هەرلەوێ بەدیار کۆتا لێدانەکانی دڵیەوەدانیشتم کات بویە 11 ی نیوەڕۆ دەزگیرانەکەی بەم هەواڵەی زانی 11 خولەکی نەبرد هەواڵ بڵاو بویەوە کە ئەویش خۆی هەڵواسیوە بەسەقفی ماڵەوەدا و لەنامەیەکدا نوسیویەتی ئێمە ڕۆشتین دیدار بەقیامەت ئێستا ڕێک لەو کۆڵانەم کەئێوە خانویەکتان، گرتبوو بەکرێ بۆئەوەی ژیانی تێدابکەن ئێستا خێزانێکی دیکەی لێیە ،خوات لەگەڵ برینی ئەبەدیم هاوڕێی ڕۆژە سەختەکان.

...

بــاران

04 Nov, 21:23


بەم گۆرانییەوە ووتەکان بخوێننەوە و بچنە قووڵایی وشەکانەوە ، ئەو کات هەستێکی جیاواز ترتان ئەبێت.

...

بــاران

04 Nov, 21:21


گەر کرا ڕۆژێک وەرە ، گەر کرا لەم ژیانەدا ڕۆژێک وەرە ، گەر کرا دەمەو ئێواراێنێک پێش خۆر ئاوابوون وەرە ، گەر کرا ڕۆژێک غروورت بخە بن پێت و وەرە ، گەر کرا پێش ئەوەی یەکێکمان بمرین وەرە ، بەڵێ ئازیزم پێش مردن وەرە ، وەرەو با پێکەوە لە شوێنێک دا بنیشین و باسی ساڵانی لاوی بکەین ، من باسی هەموو ساتەکانی بێ تۆیمت بۆ ئەکەم ، من باسی ئەو کاتانەت بۆ ئەکەم کە بێ تۆ بووم و پێت ئەڵێم بە هۆی نەبوونیتەوە چی بەسەر ژیانمدا هات ، بۆت باس ئەکەم و پێت ئەڵێم کە بە هۆی تۆوە لەماوەی چوار ساڵدا چۆن لە ڕێدوانێکەوە گۆڕام بۆ ڕێدوانێکی تر، بۆت باس ئەکەم و پێت ئەڵێم نەبوون چی زەڕبەیەکی لە ژیانمدا ،گەر کراو ڕۆژێک لەم ژیانەدا هاتیت پێت ئەڵێم کە بێ تۆ چۆن هەموو ڕۆژ ورد بوونی خۆمم ئەبینی ، باسی ساڵانی پێش شانزە ساڵیم ئەکەم و پێت ئەڵێم پێش ئاشنابوونم بە تۆ چۆن ئەژیام و دواتر باسی ئەو ساتەت بۆ ئەکەم کە ئاشنا بووم بە تۆ و باسی ساڵانی دوای شانزە ساڵیمت بۆ ئەکەم ، ئەوکات تێ ئەگەیت مرۆڤێکت چۆن لە ژیان سەرگەردان کرد ، بۆت باس ئەکەم تا بزانیت چۆن مرۆڤێکت بێ ئومێد کرد ، بۆت باس ئەکەم تا بزانیت چی زەرەرێک بوویت بۆ عومری گەنجیم ، گەر کرا و ڕۆژێک هاتیت تۆ بۆم باس بکە تا بزانم ئەو کاتانەی من بەهۆی تۆوە ناخۆشترین ڕۆژەکانی ژیانم بەڕێ ئەکرد تۆ چۆن ڕۆژەکانت تێ ئەپەڕاند ..؟؟ ، بۆم باس بکە تا بزانم ئەو کاتانەی من بەهۆی تۆوە لە خودا ئەپاڕامەوە و دوعای مردنم لە خۆم ئەکرد تۆ بە چییەوە وا سەرقاڵ بوویت کە منت لەبیر نەبوو..؟؟ ، بۆم باس بکە تا بزانم چی هۆکار بوو کە بۆ ساتێکیش منت لە بیر نەبوو ..؟؟، گەر کرا و ڕۆژێک ڕێ کەوت بۆ کەمێکیش بێت وەرە ئاخر ئەزیزم کەمێکی تۆ زۆری هەموو شتێکە، گەر کرا و ڕۆژێک هاتیت ئازیزی دڵم پێم ئەڵێی بۆ وات کرد ژیانم بەم جێگەیە بگات..؟؟ پێم ئەڵێیت بۆ ئومێدێکت پێ دام و دواتر بێ ئومێدت کردم ..؟؟ ، گەر کرا ئێوارەیەک پێش خۆر ئاوا بوون وەرە ، تا پێکەوە لە بەرزاییەکی ئەو شارەی کە من و تۆی پێک ئاشنا کرد دا بنیشین و سێر ئاسمان بکەین و بەدیار خۆرئاوابوونەوە سەر لەسەر شانی یەک هەموو قسەکانی دڵمت بۆ بکەم ، ئەو کات ئەو ترس و شەرمەی کە وای کرد هیچ کات خۆشەویستییەکەمت بۆ باس نەکەم فڕێی ئەدەمە لایەکەوە و بێ گوێدانە وەڵامەکەی تۆ پێت ئەڵێم خۆشمدەوێیت، ئەو کات گەر لەسەر شانەکانت بشمرم کێشەم نییە ،چوونکە لەسەر شانی ئەو کەسە ئەمرم کە تەواوی گەنجیم بۆی ژیام ، بەڵێ ئازیزم من ئەمەوێت تەنها ئێوارەیەک یەک ئێوارە لە تەواوی عومرتا بۆ من تەرخان بکەیت و ئەو ئێوارەی ڕۆژەت بۆ من دا بنێیت ، تا پێکەوە سێر خۆرئاوا بوون بکەین ئەوسا ،بەدیار خۆر ئاوابوونەوە پێت بڵێم ئازیزم تۆ ڕۆڵی خۆر ئاوا بوونت بینی لە ژیانمدا، پێت ئەڵێم کە بە هۆی تۆوە چۆن خۆر ئاوا بوو و تاریکی لەدوای خۆیدا هێنا ئاوهاش تۆ تاریکیت بۆ ژیانم هێنا و منت ئاشنا کرد بە دڵتەنگی ، هەر ئەوسا بەدیار هەڵهاتنی مانگەوە پێت ئەڵێم کە تۆ ڕۆڵی مانگیشت ئەبینی ، بەڵام بۆ کەسێکی تر ، پێت ئەڵێم ئەو کاتەی وەک خۆر ئاوا بوویت لە ژیانمدا ، بوویتە مانگ و بۆ تاریکی کەسێکی تر بوویت بە ڕووناکی و هیوا و ئومێدت پێ بەخشی ، وە ژیانی منیشت تا دوونیا دوونیایە تاریک و بێ ئومێد کرد ، توخوا ئازیزی دڵم ئەوکات پێم ئەڵێی بۆ ئەم کارەت لەگەڵ مندا کرد و وات لە ژیانی من کرد ..؟؟ ، ئاخر ئازیزی دڵم تۆ دەستەکانی منت بەردا و دەستی کەسێکی ترت گرت ، تۆ منت وەلا ناو باوەشت بۆ کەسێکی تر کردەوە، ، تۆ پشتت لە منێک کرد کرد کە بە هۆی تۆوە پشتم لە هەمووان کرد ، تۆ منت لە خۆت دوور کردەوە هێند دوور کە نەم ئەزانی ئایا بوونت لەم ژیانە وێرانکەرییەدا ماوە یاخود نا ، گەر کرا و دەمەو ئێوارەیەک هاتیت ئەوسا پێت دەڵێم گەر تۆ بتەوێت،دیسان دەتوانیت بە یەک نیگا خەمەکانم کەم بکەیتەوە ، توخوا ئازیزی دڵم ئەو کات وەک یەکەم بینینمان دیسان نیگام بۆ ئەکەیت..؟؟

...

بــاران

04 Nov, 20:36


‎حەزەکەم بتبینم
‎ لە مێژە چاوە گەشەکانتم نەدیوە
‎لەم دوورەوە هەر ئەوەی کە خۆشم ئەوێیت
‎ بەتەنها بەس نییە
‎خۆزگە دوای ئەوەی کە ئەمەت خوێندەوە
‎ وێنەیەکی خۆت ناردبا ئەوسا پێم ئەوتیت
‎چەن جوانتر بووی چەن شیرینتر بویت
‎ئەم وت کە چەند گۆڕاویی
‎ گەرچی ئەم ویست
‎ژیانی ئەم ماوەیەی خۆمت بۆ بگێڕمەوە
‎کە چەند بە سەختی ڕۆژەکان تێپەڕ ئەکەم
‎چەند ڕوداوی ناخۆش ڕویانداوە
‎ئەزانی چەند بە ئازارە
‎مرۆڤێک شەڕ لەگەڵ هەستەکانی خۆی بکات!
‎کاتێ باس لە شتانێک ئەکات
‎کە ناتوانرێ ڕوون کرێتەوە!
‎بەڵام ئەوەت هەر پێ ئەڵێم
‎کە چەند بیرم کردویت
وەلێ تۆ هەر نەهاتی و نەهاتی.


...

بــاران

04 Nov, 12:34


«ڕۆمانێکت لەسەر ئەنووسم ھەرکەس بیخوێنتەوە نەفرەتت لێبکات»
جۆینکەن ئازیزان🖤

https://t.me/mergasat

بــاران

02 Nov, 21:07


دووبارە ئەمشەویش نامەیەکت بۆ ئەنوسم کورت ، زۆر کورت قسەی دڵم بێت ئەنوسم " بیرت ئەکەم " بەڵام وەک و نامەکانی تر ئەمیشت بۆ نانێرم.

لەکۆتایی نامەکەشدا ئەنوسم نات بورم نەک لەبەر هەڵە بێ کۆتاکانت ، ناتبورم نەک لەبەر ئەو خراپیەی دەرهەق بەمنت کرد ناتبورم نەک لەبەر ئەوەی چەن شەو بوە لەیاددتا سەرینەکەم هەڵگەڕاندۆتەوە

ناتبورم لەبەر هەموو ئەو مرۆڤانەی دوای تۆ نەمتوانی گەردێک خۆشم بوێن.

@Redwantaha

بــاران

02 Nov, 20:15


هەموو شتێک لەیادمایە ئەو گۆرانیانەی دڵخوازمان بوون، ئەو ڕێگا درێژانەی کە لەگەڵ تۆو دەنگی تۆ ئەبوون بە ڕێگایەکی کورت کەمن هیوام ئەخواست ئەم ڕێگایە کۆتایی نەیەت، بەڵام ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە، تۆ نەمایت و من و ڕێگایەکی درێژ و گۆرانیەکان تەنیا ماینەوە.


بــاران

31 Oct, 20:57


شەو هەیە بێ تاقەتی تاسەر پێڵوی چاوەکانت دێت
و دڵت پڕدەکات لە گریان ..
‎ڕۆژ هەیە؛ تا لای خۆرئاوابوون لە ژیان توڕەیت و
‎هەر بەخاتری ئەوەی مردن چەن خولەکێک
‎زووتر بگات،
‎بەئەنقەست دەرمانەکانت ناخۆیت ..
‎تۆ سەیرکە بە هەموو هێز و توانای خۆتەوە
‎خۆشت دەوێت ..
‎کاتی بۆ تەرخان دەکەیت،
‎دەتەوێت دەستی بگریت و بیبەیت بۆ ناو ماڵە ئەفسووناوییەکەی ناو خەونەکانی خۆت.
‎لەپڕێکدا ون دەبێت ..
‎دونیای بۆ دەکەیت نایدۆزیتەوە

کەچی ئەسەف ئەوان وەک ئەوەی هیچ ڕوینەدابێت خەریکی ژیانی خۆیانن.

...

بــاران

31 Oct, 20:52


من جاران کانییەکی ڕوون بووم،
بەر لەوەی زستان بێت، پڕیان کردم لە لافاوی دڵتەنگیی من جاران لەپەنای دڵی تۆدا دارسنەوبەر بووم،
پایز جورئەتی نەبوو
بەلای سێبەرەکمدا تێ بپەڕێ..جاران تێ پەڕی و
من بۆ هەر کوێیەکی ئەم دونیایە بچم،
هەر بۆنی ئەو برینانەم لێ دێت
کە تۆ بەسەر دیواری سینگمەوە
بەجێتهێشتن.

...

بــاران

29 Oct, 18:05


لەوانەیە ئەو هەموو مانگ دووریە بۆ تۆ هیچ نەبێ بەڵام بۆمن ڕیگایەکی بێ هیوایی بوو ڕێگایەک کە هیچ ئومێدێک تێیدا بەدی ناکرێ و بێ کۆتاییە ئەم ڕێگایە، هەموو شتێک لەناوچوو وەک ئەوەی هەر دەستی پێ نەکردبێت، کزە کزەیی برین دەڵیی ئاگریان خستۆتە گیانم دوایی تۆ، دەبێت ژیان چەندە چۆڵ بێ تۆم لێوە دیار نەبێ، لەوانەیە ئەم هەموو شتە تەنها بەلای منەوە گرنگ بووبێت، هیچ بەهایەکی نەبێ لای تۆ، بەڵام بەتەواوی یادگاریەکان ئازارم ئەدەن وەک بەردێکی دەست منداڵانی کۆڵان هەڵم ئەدەن و هەڵم ئەگرنەوەو دووبارە هەڵم ئەدەنەوە، وەک کلێنس فرۆشێکی ترافیک لایتەکان ژیان بە چاوێکی سوکەوە سەیرم دەکا، تەنانەت نیگایەکی هیوابەخشیشم بە ڕوودا ناکات، ئەزانم بۆت گرنگ نیە کەمن چۆن ژیان ئەکەم.


بــاران

29 Oct, 15:51


هەموو شتێك دەمرێت
پێکەنینەکانت
بزەی لێوت
ئاواتە شێتانەکانت
پەیوەندیەکانت....
تاکە شت کە هەرگیز کۆتایی
پێ نایەت غەمگینیە.!

...

بــاران

29 Oct, 15:41


بەڵام ئەوەندە بێدەنگم کە خەریکە قسەکردنم لەبیردەچێتەوە.


بــاران

19 Oct, 17:16


وتی ئێواران کە هاتیتەوە لە ئیش خەمی سەرما و هیلاکیت نەبێ بە باوەشێ گەرمت ئەکەمەوە و هیلاکێتیت ناهێڵم ، ئێستا چەن لاشەم هیلاک و سەرمایەتی دوو ئەونە دڵم بە نەبوونت هیلاک و سەرمایەتی.

...

بــاران

13 Oct, 22:21


سڵاو دڵنیا نیم لەوەی ئەم نامەیەت پێ ئەگات یان نا کاتێک ئەمە ئەنوسم هەست ئەکەم زیادەترین بونەوەرم ، هەرویستم سڵاوێک لەتەنیایت بکەم گەر باشی تەنها بڵێ باشم ئەمە سەدان جار خەریکم نامەت بۆ ئەنوسم ڕەنگە ڕۆژێک بێت ئیتر هیچ نامەیەک نەنوسم چونکێ منیش ڕۆژێک ماندوو ئەبم لەماندووی من گەڕێ بەڵام بەر لەمردن نامە نوسین بۆتۆ شتێکی خراپ نیە ئەزانی چۆنم ؟ وەک تەزبیحەکەی دەستی بابە گەورەم پچڕاوم بەناو خۆمدا و هەرچی ئەکەم خۆمم بۆ کۆنابێتەوە ئەزانی چۆنم ؟ شەکەتم ، بێ تاقەتم ، سەیری تیڤی ناکەم ، گوێ لەگۆرانی ناگرم ، ئێستا وازم لەخوێندنەوەی کتێبەکانیش هێناوە و لەوانیش وەڕسم بێزارم لەکار لەخواردن لە خەوتن لە ژیان ئەسڵەن لەهەموو ئەوانەی سەرەوە گەڕێ کەمن چۆنم گەر تۆ ئەم نامەیەت خوێندەوە و نوسیت باشم منیش هاوار ئەکەم هیچم نیە زۆرباشم تەنیا بڵێ باشم ئاخر من لەبێدەنگیتا هەرچی ئەکەم باش نابم.

...

بــاران

09 Oct, 21:34


لەگەڵ هەر پۆستێک کە ئەکەم هێندێکتان لێفت ئەکەن باشە، قەیناکە... لێفت بکە. من ھەمووشتێکم دۆڕاندووە با ئێوەشی بێتە سەر.

@Redwantaha

بــاران

09 Oct, 20:59


ئەم کچە جوانە نامەی ناردووە دەڵێت تکایە ئەوەنە نائومێد مەبە و با ئەوانی دیکەش نائومێد نەبن. ئۆکەی، من و ئەوانی دیکەش غەڵەت دەکەین نائومێد بین. ئەسڵەن بۆمان نیە. نابێت شتی وا. هاوڕێیان نائومێد مەبن لە قازانجی هەمومانە.
...

بــاران

04 Oct, 22:36


کاتێک ئەمە ئەنوسم هەست ئەکەم لە قەتیسکراوترین کەلێنی دوونیاوە هەناسە ئەدەم : ئازیز تۆ ڕۆشتی و نەتزانی ئەوەی لەسنگمدا کوشتت دڵ نەبوو وجودی خۆت بوو ئێستا نەتۆ هەیت نە دڵ نەهیچ بیرەوەریەک و یادگاریەک ئەوەتا هێندە تەنیام و هێندە چۆڵم پێمدا بکێشن دەنگ دەدەمەوە بەڵێ هێندە تەنیام جێگەی دڵ لەسنگمدا بوەتە سندوقی سکاڵا نازانم بۆچی هێندە خەمی ئەوەمە کە حاڵت چۆنە ، وەلێ دەزانم تۆ بەخەیاڵتا نایەت لە چ حاڵێکام دڵتەنگم و دڵنیا نیم لەوەی کە ئەو دڵتەنگیەم هی ئەوەیە کە مودەیەکی زۆرە هیچ وەڵامێکم بۆ نەهاتوە ، یان نا ئەوەی کەدەیزانم و زۆریش لێی دڵنیام ئەوەیە لەنەبونت زۆر خراپم شەکەتم و تاقەتی هیچم نیە نازانم هەبونت چەندە گرنگە بۆ من وەلێ دەزانم لەنەبونیتدا زیادەترین مرۆڤی سەر گەردوونم.


@Redwantaha

بــاران

04 Oct, 22:22


غەمگینم كاتێ دەزانم ژیان تەنیا ئەو ڕۆژانە بوو کە خۆشم دەویستیت و هەرگیز نەمتوانی پێت بڵێم, نەمتوانی بڵێم چەندە گرنگیت بۆم, چەند قووڵ لە هەموو شوێنێکمدا هەستت پێ دەکەم و دواجاریش چەندەم خۆش دەوێیت, ئەترسام پێت بڵێم, ئەرێ بەڕاست مرۆڤ چەند هەزار ساڵی دەوێت تا نیگایەک لە بیر بکات؟ چەند سەدەی دەوێت تا گەرمیی باوەشێکی بیر بچێتەوە؟ بۆ لەیادکردنی بۆنی پێست, چەند شەو بێدار بێت؟ بۆ باوەڕکردن بە جودایی چەند هەزار مردن؟ ئەرێ بەڕاست من چەند هەزار کازیوەم پێویستە تا بتوانم بەرگەی ئەم برینەو ئەم ئازاری بێ تــۆییە بگرم .؟

” پەشیمانی دادم نادا ئەزیز “
...

بــاران

01 Oct, 17:33


ئێمە لە مەملەکەتی بێ شەنسیەوە هاتین ، هەر لەگەڵ لە دایک بونمان و یەکەم گریانمان بڕیار وابوو بۆ هەمیشە بگرین.

...

بــاران

27 Sep, 20:00


ببورن ئەگەر تێکستەکانم خەفەت ئەبەخشێت ،
ئێمە ئاشنای دڵ خۆشی نین.

...

بــاران

24 Sep, 21:17


ئەو شەوە لەبیر ناکەم وەخت بوو لە زۆری دڵتەنگیا بمرم ، ئەو مەوقیفەم لەبیر ناچێت ئەگەر تەمەنم ھەشتا پایزیش بێت ، شەوێک بوو ھەستم کرد من بێ نرخم ، من وێستگەیەکی گەشتم گەشتیارەکان دێن و جێی دێڵن ، شەوێک کەس نەبوو گوێم بۆ بگرێت لە کاتێکا زۆر لەلایان بووم بۆ گوێ گرتن لێیان ، کەس گرنگی بە ئازارەکانم نەدا تەنانەت ئەوانەشی لەگەڵیان گریام.

...

بــاران

24 Sep, 14:47


نامەوێت زیاتر لەبارەی دڵمەوە قسەت بۆ بکەم، ئەسڵەن وا دابنێ تەپڵەکی جگەرەی سەر مێزی چاخانەیەک بوو شکا، بەڵێ شکا، بەڵام ئەوەی کە ئازارم دەدات خەمی ئەو سەرەمە، کە لە بەیانی ڕۆژی شەممەوە، تا دەگات بە ئێوارانی هەموو پێنجشەممەیەک، بیر لەتۆ دەکاتەوە، کەچی پێینازانیت، سەختە کە پێی نازانیت!

@Redwantaha

بــاران

20 Sep, 23:11


سەلام دوورترین نزیکی من ..
من لێرەم وەک هەموو شەوانی تر دووبارە دەستم کردووە بە نووسین بۆت و خەریکم بۆت دەنووسم،هاتووم پێت بڵێم دووبارە دەچمەوە بۆ ئەو مەکتەبەی پێکەوە لێی بووین،بەڵێ بەیانی دیسان دەچمەوە بۆ هەمان مەکتەب بەڵام ئەم جارە بێ تۆ،ئەم جارە تۆی لێ نیت تا بە جۆش و خرۆشییەکی زۆرەوە جانتاکەم لە شان بکەم و بەڕێ بکەوم، ڕاستی ئەم جارە تەنها بۆ یاد کردنەوەی یادگارییەکان دەچمەوە بۆ ئەوێ،خۆشت باش دەزانیت ئەوێ ئەو شوێنەیە زۆرترین کاتەکان لەوێ یەکتریمان دیوە،بەڵێ یەکەم بینینمان لەوێ بوو ئێستاش لە بیرمە چۆن سووتفەیەک وای کرد هەردووکمان لە یەکەم بینین بکەوینە پێکەنین بە یەکتری ههههه ڕاستی قەت ناتوانم ئەو ئێوارەیەم بیر بچێتەوە کە بۆ یەکەمین جار یەکمان بینی،هەموو شتێک لەو ئێوارەیەوە دەستی پێ کرد ،بەڵێ ئەو ئێوارەیە بۆ یەکەمین جار هەستم کرد کە ئافرەتێک چۆتە دڵمەوە،هێشتاش دەنگی پێکەنینەکەت لە یادمە و بیرم نەچۆتەوەو بۆ هەمیشە لە گوێکانمدا دەزرینگێتەوە، ئەزیزم بەیانی دەچمەوە سەربانی عانوودی مەکتەبەکە بیرمە ئەو کاتانەی دەرسی وەرزشمان هەبوو هەمیشە لە ئەنقەست تۆپەکەم هەڵ ئەدایە سەربانی عانوودەکە تا بیانوویەکم هەبێت بۆ چوونە سەربان و بتوانم لەوێوە بە جوانی بڕوانمە پۆلەکەت و لە پەنجەرەکەوە بتبینم، ئەزیزم بەیانی ناچم بۆ سەر بانەکە تا تۆ ببینم بەڵکو دەچم لەسەر تەنکییە ئاوەکە بە ڕەشێکی تۆغ دەنووسم (ئەو کاتانەی دەهاتمە سەربانەکە بۆ بەو شێوە سێرت ئەکردم کە خۆشت نە ئەوویستم..؟؟) ،وە بڕیاریشم داوە بەیانی بچمەوە هەمان ئەو پۆلەی تۆ لێی بوویت، ئەو ڕەعلەیەی لەسەری دا ئەنیشتیت بیرم ماوە ،بۆیە بەیانی من لەسەری دا ئەنیشم و هەموو ئەو ساتانە دەهێنمەوە بیرم کە تۆم دەبینی لەسەر ئەو ڕەعلەیە دا ئەنیشتی،گەر بمتوانیایە بگەڕێمەوە بۆ ڕابردوو ئەوا هەرچی ترس و شەرمم هەبوو فڕێمدەدایە لایەکەوە و خودی ڕێدوانم بە تەنها دەهێنایە پەنات و دە هاتم و لەسەر هەمان ڕەعلە لە پەناتا دا ئەنیشتم سێر چاوەکانتم ئەکرد و بە سپای پێم ئەوتی خۆشمئەوێیت، دەهاتم و پێم دەووتی گەر تۆ نەبیت منیش نابم ،دەهاتم و باس ئەم ڕێدوانەی ئێستامم بۆ ئەکردیت و دەم ووت لە داهاتوودا ئاوهام لێ دێت گەر بێ خۆتم بکەیت،دەهاتم و پێم ئەووتیت دەکرێ هەلێکم پێ بدەیت تا بۆت بسەلمێنم کە ئەوەندەم خۆشەوێیت تا ئێستا هیچ پیاوێک نەیتوانیوە ئەوەندەی من ئافرەتێکی خۆش بووێت،ئازیزم دەزانم بەیانی هیچ لەمانەی باسم کرد ڕوو نادەن بەڵام هەر دەچم چوونکە شتێک زۆر لەمانە گرنگتر لەوێ هەیە ئەویش ئەوەیە لە شوێنێک بە بچووکی لەسەر دیوارێکی مەکتەبەکەمان ناوی خۆم و خۆتم لە پەنای یەکا نووسیوە ،بەتەواوی بەروارەکەی نازانم بەڵام بە نزیکی چوار ساڵ لەمەو بەر نووسیومە ،دەچم و ماچی ئەو دیوارە بێ گیانە دەکەم کە لە کەوانەیەکدا ناوی من و تۆی لە تەنیشت یەکدیدا داناوە،وە نووسینێکی تری بۆ زیاد دەکەم و دەنووسم(دەزانم هیچ کات ئەم نووسینی سەر دیوارە نابینیت ئەزیزم ،بەڵام هێشتاش خۆشم دەوێیت ، دەنووسم باشە بۆچی هیچ کات خۆشەوویستی منت نەدی و پیاوێکی ترت خۆشوویست..؟؟)،،، وە لە کۆتایدا دەگەڕێمەوە ماڵەوە سوپاسی خوا گیان دەکەم بۆ هەموو شتێک،دەزانم خێرێکی گەورەی تێدایە کە من و تۆ نەبووین بە هی یەک،ئەسڵەن ڕەنگە تۆ شایەنی ئەو هەمووە خۆشەویستییە نەبووبیت،ئاخر من وویستم لەسەر سەرمت دا بنێم بەڵام تۆ سوور بوویت لەوەی لە ژێر پێی کەسێکی تر بژیت، ئێستا زۆر باش تێ گەیشتوومە کە هەندێک کەس هەن کە نابن بە هی تۆ،بەڵکو تەنها دەبێت بە شێوەیەکی تایبەت خۆشت بووێت ،هەندێک کەس هەن بۆ ئەوە نەکراون ببن بە هی تۆ ،ئەوان تەنها دەبێت لە دوورەوە خۆشت بووێن وە تۆش یەکێک بوویت لەوان،دڵخۆشبە ئەزیزم چی دی هیچ هەوڵێک نییە لە منەوە بۆ تۆ ،بەڵام بۆ هەمیشە بەشێک لە دڵم بۆ تۆ لێ ئەدات و لە سووچێکی دڵمدا بۆ هەمیشە دەتهێڵمەوە، تۆ شایەنی کەسانی وەک خۆتیت نەک شایەنی منێکی باش و پاک، دڵخۆش بژی ئەزیزم ناتوانم بڵێم ئێستا خۆشم ناوێیت چوونکە دەبێت بە درۆ، وە دەشزانم لەم دوونیا و لەو دوونیاش پێت ناگەم ،بەڵام لە دوونیاکەی تر بە خوا گیان ئەڵێم کە کۆپییەکم لە تۆ بۆ درووست بکات،تا لەبن درەختێکا لەگەڵیا قاقا لێ بدەم.
...

بــاران

20 Sep, 21:01


سڵاو خەونی بەدی نەهاتووم، خۆت باش ئەزانیت دەمێکە لێت بێ ئاگام، وویستم پێت بڵێم، ئێستا کە ئەم نووسینە ئەنووسم کاتژمێر دوازدەی شەوە و من هێشتا نەخەوتووم،گەلێک شت لە خەیاڵمدایە و خەویان لێ زڕیووم بەڵام کاریگەرەرترینیان تۆیت،تۆیت کە خەوت لێ زڕیوم ،تۆیت وات کردووە ئەمە حاڵم بێت ، نازانم چیت بۆ بنووسم کە شایەنت بێت ، بەڵام وویستم هەرچۆنێک بێت دوو دێڕت بۆ بنووسم و پێت بڵێم کە ئێستا ئاسوودەیت ..؟؟ ئاسوودەیت کە بوویتە هۆکاری ئەوەی ژیانم بفەوتێت،ئاخر ئەزیزی دڵم تۆ بوویتە هۆی ئەوەی لە خۆشییەکانی ژیانم دا ببڕێم و بوویتە هۆی ئەوەی نەگەم بە ئاواتی مناڵیم ، تۆ بوویتە هۆی ئەوەی چوار ساڵی ژیانم بە فیڕۆ بچێت ، تۆ بوویت منت کرد بەم ڕێدوانە .. ئاخر ئەزیزم ئەم منەی ئێستا زۆری فەرقە لەگەڵ ئەو ڕێدوانەی چوار ساڵ لەمەو بەر ،تۆ وات کرد نەگەم بە هیچ کام لە خەونەکانم بە تایبەتی خوێندنەکەم ، بیرمە بە منداڵی ساڵێک لە مەکتەب پێش خرام بە هۆی زیرەکییەکەمەوە ، لەگەڵ ئەوەی مناڵێکی هار و هاج و سەر بە کێشە بووم و مامۆستاکان زۆر خۆشیان نە ئەوویستم و بە دڵیان نەبووم بەڵام هەمیشە مامۆستاکان ئومێدێکیان پێم بوو کە لە داهاتوودا ببمە یەکێک لە یەکەمەکان بە هۆی زیرەکیەکەمەوە،ئاخر ئەزیزم من هیچ کات لە هیچ قۆناغێکی خوێندن نە مابوومەوەو هەموو ساڵیک لە یەکەمەکان بووم هەتاکو پۆلی دوانزە کە چوار ساڵ لەمەو بەر ئەکات..هەتا ئەو کاتەی بۆ یەکەم جار تۆم بینی و ئومێدێکت خستە دڵمەوە و وات کرد کە هەست بکەم کە کەسێک هەیە پێوویستە بۆی بژیم،هەموو شتەکان لێرەوە دەستی پێ کرد،لێرەوە ژیانی من سەراو ژوور بوو ،لێرەوە من دەستم لە ژیان و لە خەونەکانم هەڵگرت و هاتم بەرەو پیرت،هاتم تا پێکەوە ژیانمان وەک ڕۆمانێک لێ بکەین کە نووسەرەکەی مرۆڤێکی گەشبین بێت و لە ڕوومانەکەدا باسی ئازار و خەفەت و دڵتەنگی نەکرد بێت و لە کۆتایی ڕۆمانەکە دوو خۆشەویستە پێک بگەن و لە چیرۆکەکەدا هیچ کامێکیان نەمرن،بەڵام ببینە تۆ چیت کرد!؟ تۆ وات کرد ناوی من و تۆ لە لاپەڕە دڕاوە چرچ و لۆچەکانی نووسەرێکی ڕەشبیندا خۆی ببینێتەوە کە چیرۆکەکەی وا نووسیبۆوە من و تۆ هەرگیز پێک نەگەین و یەکێکمان لە کۆتایدا بمرین.قەینا ئازیزم تۆ خەفەت مەخۆ چوونکە ئەوەی مرد من بووم نەک تۆ،،،ئەوەی نووسەرە ڕەشبینەکە لە چارەی نووسیبوو کە پێوویستە نەگات بە هیچ کام لە خەونەکانی و بمرێت من بووم ،ئەوەتا چوار ساڵ بەسەر هەموو ئەمانەدا تێ پەڕیوە و ئەو کوڕە هار و هاجەی بە منداڵی مامۆستاکانی و خێزانەکەی خزم و کەس و کاری هیوایەکی زۆریان پێ بوو و لە هیچ قۆناغێکی خوێندنەکەیدا نەمابۆوە ئێستا چوارەم ساڵێتی لە پۆلی دوانزەیە، ببینە وەک ئەوەی ووتم ئەوەی مرد لەم چیرۆکەدا من بووم نەک تۆ،دەبینیت گێژەڵۆکەی ژیان چی کرد!؟ من خەیاڵێکی زۆرم لە ژیانم دا هەڵچنی بوو ،بەڵام تۆ ببینە گێژەڵۆکەی ژیان هەمووی لوول کرد و بردی لەگەڵ خۆی، هەی گێژەڵۆکەکەی ژیانم.نازانم ئەم نووسینە ئەبینیت یان نا بەڵام گەر ڕۆژێک چاوت پێی کەوت ئەمەوێت لێرەوە پێت بڵێم،وا هەست مەکە لێت توڕەم نەخێر من توڕە نیم لێت، بەس تەنها ئەوەندەت پێ دەڵێم کە خۆشت نە دەوویستم بۆ بەو جۆرە سێرت ئەکردم..؟؟ بۆ وات کرد هەست بکەم خۆشت دەوێم و هانت دام بۆ ئەوەی لە پێناوت بژیم..؟؟ هەرچەنە ئەم قسانەم هیچ سودێکی نییە چونکە تۆ ئێستا لەگەڵ کەسێکی ترایت،وە من ئەم نووسینانەت لەبەر ئەوە بۆ نانووسم تا دڵی تۆ نەرم بکەم،تازە زۆر درەنگ بووە من دڵنیا بوومەتەوە لەوەی من پیر ئەبم تۆ نایەیت دڵنیابوومە لەوەی چاوم کز ئەبێت و ڕووخسار لۆچ ئەبێت تۆ نایەیت،بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەمەوێت پێت بڵێم،،ڕاستییەکەی من هێشتاش بیرت ئەکەم، وە هیچ کەسێکیش ناتوانێت وەک من خۆشی بووێیت.

...

بــاران

17 Sep, 23:15


تۆ تفت لەو خەونانە کرد کە منی تێدا بووم ،تۆ ڕشایتەوە بەسەر ئەو شەقامانەی ڕۆژانێک شوێن پێکانی منیان هەڵ گرتبوو، منیش لە بەرامبەردا شەقێکم لەو نیشتیمانە دا کە تۆی تێدا بوویت و بۆ ئەبەد جێم هێشت ، بەڵام دوای هەموو ئەم شتانە تاکە تکام لێت ئەوەیە ئەگەر ڕۆژێک لە شەقامێکی چۆڵ و ساردی ئەم جیهانەدا یەکمان بینییەوە تۆ بۆم باس بکە ، کە چۆن ژیانت بەسەر بردووە ،باسی هەموو ئەو هۆکارانەم بۆ بکە کە بووەتە هۆی ئەوەی قاقای پێکەنینەکانت دوونیای هەژاندبێت،بۆم باس بکە کە لەگەڵ ئەو کەسەی ئێستا لە ژیانتدایە چۆن پیر بوون،بۆم باس بکە کە چی بووە هۆکاری ئەوەی منت نەوێت .. بۆم باس بکە کە ئەو کوڕە چی هەبوو من نەم بوو ..؟؟ منیش بۆت باس دەکەم کە بە بێ تۆ لەناو قەرەباڵغی شاردا تەنها من بە تەنها بووم،بۆت باس دەکەم کە ئەم ڕۆژانە چەند سەخت و دوور و درەنگ تێ پەڕین، پێت دەڵێم کە لە دووری تۆ چەند بێ ناز و شکاو دانیشتبووم سێری پێکەنینی ئەو کەسانەم دەکرد کە لە تەنیشتی ئازیزەکانیان قاقایان بۆ یەک ئەچڕی، هەموو ئەو هۆکارانەی کە وایان کرد دڵتەنگ بم بۆت دەگێڕمەوە، بۆت باس دەکەم کە چۆن ڕۆژ بە ڕۆژ لە دووری تۆ لە خودا دەپاڕامەوە تا بمباتەوە لای خۆی،بۆت باس دەکەم و پێت دەڵێم کە چارەنووس چۆن چۆکی پێ دادام کاتێک تۆ خۆشترین ڕۆژەکانی ژیانت بەڕێ دەکرد،

...

بــاران

14 Sep, 21:32


بۆ هەمیشە وەک نهێنییەکی جوان لە دڵم ئەمێنیتەوە ئازیزم .. وە بۆ هەمیشەش وەک جەنگێک بیر لە تۆ ئەکەمەوە کە دۆڕاندوومە، بەڵێ ئەزیزم تۆ ئەو جەنگە بوویت کە من دۆڕاندم و کەسێکی تر بردییەوە نەک من، کەسێک کە هیچ هەوڵێکی بۆ جەنگەکە نە دابوو و شەوان پیلانی بردنەوە لەو جەنگە خەوی لێ نەزڕاندبوو، بەڵام هەر بردییەوە، ڕاستی زۆر هەوڵمدا بەڵام نەکراو نەکررا، نەمتوانی تۆ بەدەست بهێنم چوونکە تۆ هەوڵی بەدەست هێنانی کەسێکی ترت ئەدا، ئاخر ئەزیزم تۆ خەیاڵت لە شەقامێک بەجێ مابوو کە من نەم ئەتوانی هەرگیز لەو شەقامەش نزیک ببمەوە،تۆ بۆ دڵێک وەفادار بوویت کە دڵی من نەبوو بەڵکو دڵی کەسێکی تر بوو، تۆ پەرێشانی دیداری کەسێک بوویت کە ئەو کەسە من نەبوو.. نازانم ئاخۆ کامە کوڕە لاو دڵی تۆی فڕاند بەڵام دەزانم فڕاندی، نازانم بۆ کێ منت وەلا نا،بەڵام دەزانم کە منت وەلا نا، پێم ناڵێیت کە قسەی کام کوڕە لاو گوێکانتی بە شێوەیەک پڕ کردبوو کە هیچ قسەیەکی منت نە ئەبیست..؟؟، ئازیزم دەزانم هۆکاری ئەوەی کە بە ساردی و دڵ ڕەقی سێری چاوەکانت ئەکردم ئەوە بوو کە لە شوێنێکی تر گەرم کرابوویتەوە، دەزانم هۆکاری ئەوەی کە منت نە ئەوویست ئەوە بوو کە کەسێکی ترت ئەوویست، ئەی باشە ئازیزم تۆ ئەتزانی کە من هەموو ئەمانەم ئەزانی و هێشتاش خۆشم ئەوویستی..؟؟ بەڵام ببینە تۆ چیت کرد، تۆ گەورەترین هەڵەت بەرانبەر من و بەرامبەر بە خۆشت کرد، تۆ منت لە خۆت دوور کردەوە هێند دوور کە بە دووربینی هیچ کام لە کاپتنی کەشتییەکانیش یەکتریمان لێ دیار نەبوو، بەڵام بەخوا ئازیزم ڕەنگە مەودای دووریمان من لە تۆ دووربکاتەوە بەڵام هیچ کات ناتوانێت تۆ لە دڵم دوور بکاتەوە، دانی پێدا دەنێم کە بۆ هەمیشە من تۆم لە دەستدا و ناتوانم هیچ کات بە دەستت بهێنم وە لێشت تێ ئەگەم چوونکە بەدەست هێنانی دڵی کەسێک بە زۆر نابێت، خۆ نە ئەبوو بهاتمایە ئێخەتم بدایە لە دیوار و بمووتایە ئەبێت ببی بە هی من، بەڵێ ئەزیزم نە ئەکرا، چوونکە تۆ لە سەرەتاوە هی من نەبوویت، دەزانم کە هەموو هەوڵەکانم بەزایە چوون بەڵام دەبێت دان بەوەدا بنێم کە پێوویستە ڕا بێم لەگەڵ نەبوونیت بۆ هەمیشە، چوونکە قەرار نییە زۆربەی شتەکان بۆ من بن، ئەمە دەستووری ژیانە ئەزیزم گرنگ نییە چەنێک هەوڵئەدەیت شتانێک هەن هەرگیز بەدەست نایەن تۆش یەکێک بوویت لەوانەی نەمتوانی بەدەستت بهێنم، ژیان بەم جۆرەیە ئەزیزم ڕۆژێک شتێکت پێ ئەبەخشێت و ڕۆژێک شتێکت لێ ئەستێنێتەوە وە شتێکیشت لێ قەدەغە ئەکات بۆ هەمیشە و ناهێڵێت هەرگیز بۆ تۆ بێت، دەزانم تۆ ئەو بەشە بوویت کە قەدەغە بوویت بەڵام خۆزگە وا نەبووایە و ژیان بۆ تەنها جارێک بە ڕوویدا مندا هەڵسووڕایە، هیچم نەماوە بۆ ووتن جگە لەوەی کە پێت ئەڵێم هیوام بەختەوەریتە لەگەڵ ئەو کەسەی کە منت وەلانا بۆی، دڵخۆش بژی ئەزیزەکە تۆ بۆ هەمیشە لە دڵمدا دەمێنیتەوە و کەس ناخەمە جێگات .

...

بــاران

12 Sep, 22:52


لە حاڵێڪی وەها خراپدام هیچ شتێڪ و هیچ ڪەسێك دڵم خۆش ناڪات.

...

بــاران

11 Sep, 14:45


بــاران pinned «ئەددی پەیجەکەی سناپچاتیش بکەن و لەوێشەوە بینەرمان بن و لەگەڵمان بن.🖤 https://www.snapchat.com/add/baran246700?share_id=pTr7n3Wpw7E&locale=en-US»

بــاران

10 Sep, 21:48


ئێستا کاتژمێر 12:51خولەکی شەوە بەگشتی مرۆڤەکان لەم کاتانەدا نوستون بەڵام بۆ منێک کە لەسەرمدا ملیارێک پرسیار هەیە تەنانەت ناتوانم بزانم خەوتن چیە ئەستەمە مرۆڤ بەو هەمو خەمەوە بتوانێ چاوەکانی بە ئاسودەی لێک بنێت و بخەوێت بەهەرحاڵ ئێستا شتێک کە بەڕاستی دەمەوێت خەوتن نیە وەڵامێکی رونە بۆ ئەو پرسیارانەی مێشکم بۆچی هاتی ؟ بۆچی رۆشتی ؟ بۆچی کە لەسەرەتاوە کۆتایەکەت دەزانی منت پەلکێشیی ئەو ڕێگایە کرد ؟ ئاخر باوانەکەم ئەوە ڕێگای من نەبو من تەواوی ڕێگاکە بۆ تۆ هاتم چیم لەوانە کەمتر بو کە ئێستا لاتن؟ چی وایکرد چاوەکانت ئەو هەمو ئیشقەی من نەبینن؟ چی هۆکاری ئەوە بو تۆ ئەو هەمو درۆیە لەگەڵ من بکەی؟ ئاخر مەگەر من چیم بۆ نەکردی؟ نەتبینی چەن گریام؟ نەتبینی چەنێک لە غروری خۆمم شکاند بۆت؟ نەتبینی و هەستت نەکرد کە لە پێناوت چەنێک هەوڵمدا نازانم تۆ مرۆڤ نیت یان منت پێ مرۆڤ نیە ؟ چونکە مرۆڤەکان لایەنی کەم هەستیان هەیە ئەوە رونە تۆ هیچ هەستت بە من و ئەشقەکەم و فیداکاریەکانم نەکرد بەهەرحاڵ وەک هەمیشە هەمو پرسیارەکانی کە بە وشەی بۆچی دێنە سەرم بێ وەڵام دەمێننەوە تاکە شتێک بۆ هەمیشە رونە ئیشقی بێ پایانی دڵە ماندوەکەی منە بۆت ئەوە تاکە وەڵامە من هەمیشە دەیزانم و دەستم دەکەوێ خەیاڵت ئاسوودە بێت کارێکت کرد نەتوانم تا قیامەت کەسێکی ترم خۆشبوێ.

...